So, people want a lot of things out of life, but I think, more than anything else, they want happiness. Aristotle called happiness "the chief good," the end towards which all other things aim. According to this view, the reason we want a big house or a nice car or a good job isn't that these things are intrinsically valuable. It's that we expect them to bring us happiness.
ئێمە ی مرۆڤ شتی زۆر زۆرمان لە ژیان دەوێت بەڵام لەو بڕوایەدام لە هەمووشتێ زیاتر خوازیاری دڵخۆشین ئەرستۆتالیش دڵخۆشی بە (بەڕێوبەری باش) ناوبردوە وتویەتی کە دڵخۆشی کۆتاییەکە کە هەموو ئامانجەکانی تر دەیانەوێ بیگەنێ ئەگەر بەپێی ئەم جۆرە (ڕوانینە) بێت ئەوا ئێمەی مرۆڤ کاتێ خانوویەکی گەورە یان سەیارەیەکی جوان یان کارێکی باشمان دەوێت هۆکاری ئەوەنیە کە ئەم شتانە زۆر بە نرخن بەڵکوو هۆکارەکەی ئەوەیە ئێمە چاوەڕێدەکەین ئەو شتانەی کە وتم (دڵخۆشمان بکەن)
Now in the last 50 years, we Americans have gotten a lot of the things that we want. We're richer. We live longer. We have access to technology that would have seemed like science fiction just a few years ago. The paradox of happiness is that even though the objective conditions of our lives have improved dramatically, we haven't actually gotten any happier.
لە ئێستادا و بۆ ماوەی (پەنجا) ساڵی ڕابردووەوە ئێمەی ئەمەریکی زۆرێک لەو شتانە کە ویستومانن بە دەستمان هێناون بۆ نموونە ئێمە ئێستا دەوڵەمەترینین تەمەنمان درێژترەو وە دەتوانین تەکنەلۆژیا بەجۆرێک بەکار بهێنین کە خەیاڵاویتریم زانست بێ لە ساڵانی پێشوودا دوو رووی یان دوو لایەنی دڵخۆشی لە وەدایە لەگەڵ ئەوەشدا کە چۆنێتی ژیانمان گۆراوە بەڵام خۆمان هیچ دڵخۆش نەبووین
Maybe because these conventional notions of progress haven't delivered big benefits in terms of happiness, there's been an increased interest in recent years in happiness itself. People have been debating the causes of happiness for a really long time, in fact for thousands of years, but it seems like many of those debates remain unresolved. Well, as with many other domains in life, I think the scientific method has the potential to answer this question. In fact, in the last few years, there's been an explosion in research on happiness. For example, we've learned a lot about its demographics, how things like income and education, gender and marriage relate to it. But one of the puzzles this has revealed is that factors like these don't seem to have a particularly strong effect. Yes, it's better to make more money rather than less, or to graduate from college instead of dropping out, but the differences in happiness tend to be small.
وە لەوانەیە هۆکارەکەش ئەوە بێت کە ئەم گۆرانە گەورانە هیچ دڵخۆشیان نەکردووین ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی لەم چەند ساڵەدا ئێمە خولیای دڵخۆشی خۆی بین ماوەیەکی زۆرە کە خەڵکی گفتووگۆ لەسەر هۆکارەکانی دڵخۆشی دەکەن لە راستیدا هەزاران ساڵ دەبێت بەڵام وادیارە کە زۆرینەی ئەو مشتوو مڕو بەدواگەرانانە بێ ئەنجام مابێتەوە باشە لەگەڵ ئەوەی ژیان گەلێک بواری تێدایە بە ڵام من لەو بڕوایەدام بواری زانست توانای ئەوەی هەیە وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە لەراستیدا لەم چەند ساڵەی دوایدا شۆڕشێک هەڵگیرسا لە گەران بە دوای (دڵخۆشیدا) بۆ نموونە فێری زۆر شت بووین لە سەیرکردن و تێرامان لە پێکهاتەی دڵخۆشی یەوە کە چۆن شتی وەک و دەسکەوت یان خوێندن یاخود هاوسەرگیری بەستراونەتەوە بە دڵخۆشییەوە بەڵام یەکێک لەو هەڵانەی کە وەڵامەکەی دەرکەوتووە ئەوەیە ئەو هۆکارانەی پێشتر ووتمن کارتێکەری بە هێزیان نیە لەسەر دڵخۆشی بەڵێ زۆر باشترە پارەی زۆرتر دەست بخەیت وەک لە پارەی کەم یان باشترە لە کۆلێژ دەربچیت وەک لەوەی واز لە خوێندن بێنیت بەڵام ئەم حاڵەتانە تەنها لە ڕێژەیەکی کەمی خۆشیدا خۆیدەبینێتەوە
Which leaves the question, what are the big causes of happiness? I think that's a question we haven't really answered yet, but I think something that has the potential to be an answer is that maybe happiness has an awful lot to do with the contents of our moment-to-moment experiences. It certainly seems that we're going about our lives, that what we're doing, who we're with, what we're thinking about, have a big influence on our happiness, and yet these are the very factors that have been very difficult, in fact almost impossible, for scientists to study.
ئەمەش وا دەکات ئەم پرسیارە بێتە پێشەوە ئەی کەواتە هۆکارە سەرەکییەکانی دڵخۆشی جیە؟ لەو بڕوایەدام ئەو پرسیارەیە کە هێشتا وەڵاممان نەداوەتەوە بەڵام لە بڕوایەدام شتیک کە توانای وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارەی هەبێت ئەوەیە لەوانە دڵخۆشبوون و خۆشبەختی پەیوەندیەکی هەبێ بەو میتۆدەی کە دەڵی پێویستە چرکە بە چرکەی ژیان ئەزموون بکەیت و تیایدا بژیت وادیارە کە چۆنێتی بەسەر بردنی ژیانمان پەیوەندی تەواوی هەیە بەوەی چی دەکەین چۆن دەژین لەگەڵ کێ دەژین یان بیر لەچی دەکەینەوە و ئەمانەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر دڵخۆشیمان هەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارو پاڵنەرەکان زۆر سەختن دەتوانین بڵێین کە مەحاڵ بوو زانایان لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن
A few years ago, I came up with a way to study people's happiness moment to moment as they're going about their daily lives on a massive scale all over the world, something we'd never been able to do before. Called trackyourhappiness.org, it uses the iPhone to monitor people's happiness in real time. How does this work? Basically, I send people signals at random points throughout the day, and then I ask them a bunch of questions about their moment-to-moment experience at the instant just before the signal. The idea is that, if we can watch how people's happiness goes up and down over the course of the day, minute to minute in some cases, and try to understand how what people are doing, who they're with, what they're thinking about, and all the other factors that describe our day, how those might relate to those changes in happiness, we might be able to discover some of the things that really have a big influence on happiness. We've been fortunate with this project to collect quite a lot of data, a lot more data of this kind than I think has ever been collected before, over 650,000 real-time reports from over 15,000 people. And it's not just a lot of people, it's a really diverse group, people from a wide range of ages, from 18 to late 80s, a wide range of incomes, education levels, people who are married, divorced, widowed, etc. They collectively represent every one of 86 occupational categories and hail from over 80 countries.
چەند ساڵیک لەمەو بەر ڕێگەیەکم دۆزییەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر خۆشبەختییەکانی مرۆڤ لە چرکە بەچرکەی ژیانی ڕۆژانەیدا بەشێوەیەکی گشتی لەسەر تا سەری جیهاندا بوو وە بەجۆرێک بوو کە هەرگیز لەوەو پێش نەتوانراوە بکرێت پڕۆژەکەمان خستە سەر وێب سایتێ کەناوی (بەدوای خۆشەختیدا بڕۆ) بوو وە ئایڤۆنمان بەکار هێنا وەکو ئامڕازێک بۆ چاودێریکردنی خۆشبەختی دڵخۆشی خەڵک لە ژیانی ئاسایدا کارەکە چۆن بوو؟ لە بنەرەتدا شێوەی کارکردنی بەم جۆرە بوو هێمام دەنارد بۆ کەسەکان لە کاتی جیا جیاداڕۆژانە وە دواتر کۆمەڵێ پرسیارم لێ دەکردن لەسەر سات بە ساتی ئەزمووکردنی ژیانیان بۆ نموونە لەساتی پێش ناردنی هێماکە بۆیان بیرۆکەی ئەم کارە لەوەدا بوو کە ئەگەر بێت و بتوانین چاودێری چۆنێتی بەرز بوونەوە و نزم بوونەوەی ڕێژەی دڵخۆشیان بکەین لە ماوەی ڕۆژێکدا وە سات بە سات و لە هەندێ باروو دۆخدا و هەوڵبدەین لەوەی تێبگەین کە خەڵکی چۆن کارەکانیان دەکەن و لەگەڵ کێ دان یان بیر لە چی دەکەنەوە هەروەها زانینی هەموو ئەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی دڵخۆشکردن یاخود بێزار کردنیان پێدەچێت ئەو کاتە بتوانین ئەو هۆکارانە بدۆزینەوە کە کاریگەری بەهێزیان هەیە لەسەر خۆشبەختی وە بەختێکی باشمان هەبوو لە کارکردن لەم پڕۆژەی کۆکردنەوەی ئەم ڕێژە زۆرە داتایانەدا کەلەو بڕوایەدام هەرگیز بەو ڕێژەیە داتا دەستی کەس نەکەو توو وە لەسەر ئەم بابەتە زیاد لە (شەسەد و پەنجا )هەزار ڕاپۆڕت بوون کەلە بارەی (پانزە) هەزار کەسی جیاوازەوە بوون ڕاپرتەکان هەر ئەوەندەنین کەلە کۆمەڵێ خەڵکی زۆرەوەبن بەڵکو لە چەند گروپێکی جیا جیاوەن بۆ نموونە خەڵکانی تەمەن ١٨ ساڵ بۆ ٨٠ ساڵ یان لە ئاستی جیاوازی رۆشنبیری و دارایدان یاخود لە بارەی جیاوازی خێزانیدان بۆ نموونە تەڵاق دراون بێوەژنن هتد ئەوان بە شێوەیەکی گشتی نموونە بوون بۆ هەریەک لەو ٨٦ بەشە پۆلێنکراوانەی کە پێشتر باسم کرد لە ٨٠ وڵاتی جیا جیاوە وەرمانگرتبوون
What I'd like to do with the rest of my time with you today is talk a little bit about one of the areas that we've been investigating, and that's mind-wandering. As human beings, we have this unique ability to have our minds stray away from the present. This guy is sitting here working on his computer, and yet he could be thinking about the vacation he had last month, wondering what he's going to have for dinner. Maybe he's worried that he's going bald. (Laughter) This ability to focus our attention on something other than the present is really amazing. It allows us to learn and plan and reason in ways that no other species of animal can. And yet it's not clear what the relationship is between our use of this ability and our happiness. You've probably heard people suggest that you should stay focused on the present. "Be here now," you've probably heard a hundred times. Maybe, to really be happy, we need to stay completely immersed and focused on our experience in the moment. Maybe these people are right. Maybe mind-wandering is a bad thing. On the other hand, when our minds wander, they're unconstrained. We can't change the physical reality in front of us, but we can go anywhere in our minds. Since we know people want to be happy, maybe when our minds wander, they're going to someplace happier than the place that they're leaving. It would make a lot of sense. In other words, maybe the pleasures of the mind allow us to increase our happiness with mind-wandering.
ئەو کاتەی کە ماومە ئەمڕۆ حەز دەکەم بەوە بەسەری ببەم لە گەڵتان کە باسی یەکێک لەو بابەتانەتان بۆ بکەم کەڵێکۆڵینەوەمان لەسەر کردووە ئەو بابەتەش بیرکردنەوەو شرۆفەکردنە ئێمەی مرۆڤ توانایەکی نایابمان هەیە ئەویش ئەوەیە دەتوانین خەیاڵ و مێشکمان ببینە کاتێک بەدەر لە ئێستا واتا لە ئێستا دوور بکەوینەوە بۆ نموونە ئەم کەسە لێرەدا کار لەسەر کۆمپیتەرەکەی دەکات بەڵام لەوانەشە بیر لەو گەشتە دەکاتەوە دەکاتەوە کە مانگی پێشووتر کردوویەتی یان بیر لەوە دەکاتەوە چی بخوات بۆ نانی ئێوارە یاخوود قەلەقی ئەوەیە کە کەچەڵ ببێت ئەم توانایەی کە هێما دەتوانین بیر لە شتێک بکەینەوە کە دوورە لە ئێستادا بە راستی سەر سوڕێنەرە وادەکات بە جۆرێک فێربێت و پلان داڕێژین بە دوای هۆکارو ئەنجامەکاندا بگەڕێین کەهیچ گیان لەبەرێکی تر ئەو توانایەی نیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نازانین ئەو پەیوەندییە چیە کە لە نێوان ئەو توانایەو دڵخۆشیاندا هەیە لەوانەیە بیستبێتان لە خەڵکی کە پێیان وتبن واباشترە لە ئێستادا بمێنیتەوەو تەرکیز بخەیتە سەر ئێستات لەوانەیە سەدان جار گوێت لەو قسەیە بووبێت لەوانەیە بۆ ئەوەی بە راستی دڵخۆشبین پێویست بکات بەتەواوەتی بە ئێستامانەوە سەرقاڵبین و تەرکیز بخەینە سەر ئەو کارەی لەو ساتەدا ئەنجامی دەدەین خۆ لەوانەیە ئەو کەسانەی ئەم قسانە دەکەن راست بن لەوانەیە بیرکردنەوەو پرسیار کردن لە خۆت شتێکی خراپ بێت لە لایەکی تریشەوە کاتێ بیردەکەینەوە و پرسیار لە خوودی خۆمان دەکەین بیرەکان جێگیرن خۆ ناتوانین بیان کەینە راستییەک لەبەردەمماندا بەڵام لە خەیاڵی خۆماندا دەکرێ بڕۆینە هەرجێگەیەک کە دەیان خوازین ئەگەر بەم شێوەیە بیری لێکەینەوە لەوانەیە کاتێ کە بیردەکەینەوە وە خەیاڵیان دەیان باتە شووێن و کاتێکی باشتر لەوەی کەلەو ساتەدا تیایدان لەوانەیە قسەکەیان راستبێت بەجۆرێکی تر بیڵێم لەوانەیە بیکردنەوە لە شتێکی خۆش بەراستی دڵخۆشمان بکات
Well, since I'm a scientist, I'd like to try to resolve this debate with some data, and in particular I'd like to present some data to you from three questions that I ask with Track Your Happiness. Remember, this is from sort of moment-to-moment experience in people's real lives. There are three questions. The first one is a happiness question: How do you feel, on a scale ranging from very bad to very good? Second, an activity question: What are you doing, on a list of 22 different activities including things like eating and working and watching TV? And finally a mind-wandering question: Are you thinking about something other than what you're currently doing? People could say no -- in other words, I'm focused only on my task -- or yes -- I am thinking about something else -- and the topic of those thoughts are pleasant, neutral or unpleasant. Any of those yes responses are what we called mind-wandering.
باشە هەر لەبەر ئەوەی من زانام حەزدەکەم هەوڵ بدەم ئەم مشت و مرە لە ڕێگەی جەند داتاو لێکۆڵینەوەیەکەوە حل بکەم وە بەتایبەتیش حەز دەکەم ئەم داتایانەتان نیشان بدەم کە ئەنجامی ٣ پرسیارن کە پرسیارەکان لەسەر ئەسڵدا هی ئەم بابەتەن کە چۆن دڵخۆشببین وە بیریشتان نەچێ لێکۆڵینەوەکە بە جۆرێک کراوە کەبرسیارەکان لەسەر سات بەساتی ژیانی ئەو کەسانە کراون کەلە توێژینەوەکەدا بەشدار بوون ٣ پرسیارمان هەیە یەکەمیان دەربارەی دڵخۆشییە ئەویش ئەوەیە ئێستا هەست بە چی دەکەیت؟ ئەگەر لەسەر ئەم پێوانەیە پێوانەی دڵخۆشییەکەت بکەیت کەلە زۆر خراپەوە دەست پێدەکات بۆ زۆر باش؟ دواتر پرسیارێکە لەسەر چاڵاکی ئەویش ئێستا چی دەکەیت وەڵامەکانیش بەشێکی پڕ کراوەتەوە بە ٢٢ چالاکی بۆ نموونە چاڵاکی وەک و خواردن و کارکردن سەیرکردنی تەلەڤیزیۆن وە دواهەمین پرسیاریش لەسەر بیرکردنەوەیە ئەویش ئایا لە ئێستادا بیر لە شتێکی جیاواز دەکەیتەوە کار چالاکیەکی کە دەیکەین؟ وەڵامی جیا جیا هەبوون خەڵک هەموو دەیان ووت نەخێر یان تەنها تەرکیزم لەسەر کارەکەمە یان بەڵێ بیر لە شتێکی تر دەکەمەوە سەردێڕی ئەم بیرۆکانە دڵخۆشکەرن سرووشتینین یان دڵخۆشکەر نین هەریەک لەو کەسانە کە وەڵامەکانیان بەڵێ بوون ئەو وەڵامانە ئێمە پێیان دەڵێین بیرکردنەوە یان پرسیارکردن لە خوودی خۆت
So what did we find? This graph shows happiness on the vertical axis, and you can see that bar there representing how happy people are when they're focused on the present, when they're not mind-wandering. As it turns out, people are substantially less happy when their minds are wandering than when they're not. Now you might look at this result and say, okay, sure, on average people are less happy when they're mind-wandering, but surely when their minds are straying away from something that wasn't very enjoyable to begin with, at least then mind-wandering should be doing something good for us. Nope. As it turns out, people are less happy when they're mind-wandering no matter what they're doing. For example, people don't really like commuting to work very much. It's one of their least enjoyable activities, and yet they are substantially happier when they're focused only on their commute than when their mind is going off to something else. It's amazing.
ئەی باشە چیمان بۆ دەرکەوت؟ ئەم داتای دڵخۆشی دەردەکەن بەشێوەیەکی ستوونی وە دەتوانن ئەو ستوونە ببینن کە هێمایە بۆ ئەوەی چۆن ئەو کەسانەی کەلە هەمان ساتدا دەژین دڵیان خۆشە کە بیرناکەنەوە و پرسیار لەخۆیان ناکەن دەرکەوت کەکەسەکان کەمتر دڵخۆشن کاتێ بیر لەشتێکی تردەکەنەوە ئێستا لەوانەیە سەیری ئەم ئەنجامانە بکەن و بڵێن واتە باشە خەڵکی کەمتر دڵخۆشن دەبن کاتێ بیردەکەنەوە بەڵام خۆ ئەگەر بیر لە رووداو یان شتێکی خۆش بکەنەوە ئەوا خڕاپ نییە و دڵخۆشدەبن ئەوەش واتای ئەوەیە کەبیرکردنەوە شتێکی خراپ نییە بەڵام نەخێر وانیە دەرکەوت کە خەڵکی کەمتر دڵخۆشن کاتێ بیردەکەنەوە ئیتر ئایا هەرشتێ بکەن بۆ نموونە خەڵک زۆر حەزناکەن بچنە سەرکار ئەوە چاڵاکیەکە (کە) کەمترین خۆشی لێدەبینن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشدەبن ئەگەربێت و تەنها تەرکیز بخەنە سەر کارەکانیان و دڵخۆشدەبن ئەگەربێت و تەنها تەرکیز بخەنە سەر کارەکانیان و بیر لەشتی تر نەکەنەوە ئەوە شتێکی نایابە
So how could this be happening? I think part of the reason, a big part of the reason, is that when our minds wander, we often think about unpleasant things, and they are enormously less happy when they do that, our worries, our anxieties, our regrets, and yet even when people are thinking about something neutral, they're still considerably less happy than when they're not mind-wandering at all. Even when they're thinking about something they would describe as pleasant, they're actually just slightly less happy than when they aren't mind-wandering. If mind-wandering were a slot machine, it would be like having the chance to lose 50 dollars, 20 dollars or one dollar. Right? You'd never want to play. (Laughter)
باشە بەڵام ئەمە چۆن دەبێت؟ وابیردەکەمەوە ەبەشێکی گەوەرەی هۆکارەکە ئەوەیە دەکەینەوە زۆرینەی جارەکان بیر لە شتی ناخۆش دەکەینەوە وە ئەوەش بێ گومان بێتاقەتمان دەکات بۆ نموونە بیر لە قەلەقی بێ تاقەتی پشیمانیەکانمان دەکەینەوە هەر لەبەر ئەوەشە کاتێ مرۆڤ ئەگەر بێت و بە چالاکیەکی ناخۆشیش هەڵبستێ هێشتا کەمتر بێتاقەت دەبێ لەوەی بیربکاتەوە تەنانەت ئەگەر بیر لە شتێکی دڵخۆشکەرانەش بکەنەوە هێشتا هەر کەمتر دڵخۆشدەبن لەو کاتانەی بیرناکەنەوە ئەگەر بیرکردنەوە پرسیارکردن لەخۆمان وەک و ئامێرێک وابوایە بەم شێوەیە دەبوو وەک ئەوە دەبوو تۆ ئامێرێکت هەیە دەتوانیت ٥٠ دۆلار ،٢٠ دۆلار یان ١دۆڵار لەدەست بدەیت تیایدا کەسیش نایەوێت یاریەکی وەها بکات (پێکەنین)
So I've been talking about this, suggesting, perhaps, that mind-wandering causes unhappiness, but all I've really shown you is that these two things are correlated. It's possible that's the case, but it might also be the case that when people are unhappy, then they mind-wander. Maybe that's what's really going on. How could we ever disentangle these two possibilites? Well, one fact that we can take advantage of, I think a fact you'll all agree is true, is that time goes forward, not backward. Right? The cause has to come before the effect. We're lucky in this data we have many responses from each person, and so we can look and see, does mind-wandering tend to precede unhappiness, or does unhappiness tend to precede mind-wandering, to get some insight into the causal direction. As it turns out, there is a strong relationship between mind-wandering now and being unhappy a short time later, consistent with the idea that mind-wandering is causing people to be unhappy. In contrast, there's no relationship between being unhappy now and mind-wandering a short time later. In other words, mind-wandering very likely seems to be an actual cause, and not merely a consequence, of unhappiness.
هەر لەبەر ئەوەش بیرم لەوە دەکردەوە احترافم دەکرد خۆ لەوانەیە بیرکردنەوە توشتی بێتاقەتیمان بکات بەڵام لەراستیدا ئەوەی کە نیشانم داون ئەوەیە ئەم دوانە پێکەوە بەستراون لەوانەیە مەسەلەکە بەم جۆرەبێت خەڵک بیربکەنەوە ئنجا بێتاقەت ببن یان کاتێ خەڵک بێ تاقەت دەبن ئینجا بیردەکەنەوە لەوانەیە لەراستیدا وابێت و چۆن دەکرێ ،دەتوانین ئەو دووگریمانەیە ساخ بکەینەوە؟ باشە راستییەکەی رەهامان هەیە کەلەو بڕوایەدام هەموومان کۆکین لەسەری ئەویش ئەوەیە کەکات بەرەو پێشەوە دەڕوات نەک بەرەو دواوە وایە؟ کەواتە دەبێت هۆکار لەپێش ئەنجام دابنێین لەم ئامارانەدا بەخت یاوەرمان بوو بەوەی هەر یەک لەکەسەکان وەڵامیان دەداینەوە وە بەمەش دەتوانین ئەوە لێکبدەینەوە ئایا بیرکردنەوە پێش بێتاقەتی و خەم دێت یان خەم و بێتاقەتی بێش بیرکردنەوە دێت بۆ ئەوەی بەتەواوی لەراستە راست تێ بگەین وەک ئەوەی دەرکەوت کە پەیوەندیەکی بەهێز لەنێوان بیرکردنەوە و بێتاقەتیدا هەیە لەکاتی دوای بیرکردنەوەدا دەرکەوت کە بێتاقەتی و بیرکردنەوە پەیوەندییەکی راستەوانەیان هەیە وە بە پێچەوانەشەوە هیچ پەیوەندییەک نیە لەنێوان پێتاقەتی و بیرکردنەوەدا بە چۆرێکی تربڵێم بیرکردنەوە و پرسیارکردن لە خۆمان دەرکەوت کە هۆکار بێت بۆ خەمۆکی و بێ تاقەتی
A few minutes ago, I likened mind-wandering to a slot machine you'd never want to play. Well, how often do people's minds wander? Turns out, they wander a lot. In fact, really a lot. Forty-seven percent of the time, people are thinking about something other than what they're currently doing. How does that depend on what people are doing? This shows the rate of mind-wandering across 22 activities ranging from a high of 65 percent — (Laughter) — when people are taking a shower, brushing their teeth, to 50 percent when they're working, to 40 percent when they're exercising, all the way down to this one short bar on the right that I think some of you are probably laughing at. Ten percent of the time people's minds are wandering when they're having sex. (Laughter) But there's something I think that's quite interesting in this graph, and that is, basically with one exception, no matter what people are doing, they're mind-wandering at least 30 percent of the time, which suggests, I think, that mind-wandering isn't just frequent, it's ubiquitous. It pervades basically everything that we do.
چەند ساتێ پێش ئێستا بیرکردنەوەم بەستەوە ئامێرێک وە کەهەرگیز ناتەوێ یاری پێبکەی ئەی باشە خەڵک چۆن چەند بیردەکەنەوە دەرکەوت خەڵک زۆر بیردەکەنەوە لە راستیدا زۆر زۆر بیردەکەنەوە لە ٤٧% ی کاتەکانی خەڵکی بیر لە شتێک دەکەنەوە کە جیا لەو کارەی لەو ساتەدا دەیکەن ئەی بشە ئەوە چۆن کار دەکاتە سەر کارو چالاکیەکانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی؟ ئەمە ڕێژەی بیرکردنەوە نیشان دەدات لە کاتی ئەو ٢٢ چاڵاکییە کەباسمان کرد لە بەرزترین ڕێژە وە کەلە ٥٦% % ڕیزکراوە (پێکەنین) لەکاتێ خەڵکی خۆیان دەشۆن یان ددانیان دەشۆن بۆ ٥٠% کاتێ کاردەکەن بۆ ٤٠% کاتێ وەرزش دەکەن تادەگاتە ئەم ستوونە کەلە هەموویان کورت ترە کەلەو بڕوایەدام هەندێکیان پێی پێدەکەنن ئەویش ئەوەیە لە ١٠% ی جارەکان خەڵکی بیردەکەنەوە کاتێ سێکس دەکەن بەڵام شتێک هەیە کە زۆر سەرنجڕاکێشە لەم گرافەدا ئەویش ئەوەیە خەڵکی هەرچییەک بکەن بیردەکەنەوە هەرهیچ نەبێ لە ٣٠% ی کاتەکان بیرکردنەوەکان بەردەوام نین بەڵک و بەشێکن لەهەموو شتێکدا هەیە بەشێوەیەکی گشتی دزە دەکەنە هەموو شتێکەوە کە دەیکەین
In my talk today, I've told you a little bit about mind-wandering, a variable that I think turns out to be fairly important in the equation for happiness. My hope is that over time, by tracking people's moment-to-moment happiness and their experiences in daily life, we'll be able to uncover a lot of important causes of happiness, and then in the end, a scientific understanding of happiness will help us create a future that's not only richer and healthier, but happier as well. Thank you. (Applause) (Applause)
لەم گفتووگۆیەی ئەمڕۆمان دا تۆزێ باسی بیرکردنەوە و پرسیارکردنم لە خود بۆ کردن شتێک کەلەو بڕوایەدام زۆر گرنگە لە هاوکێشەی دڵخۆشبووندا هیوای من ئەوەیە بە ڕۆشتنی کات و سەرنجراکێشانی خەڵکی بەرەو دڵخۆشییەکی سات بە سات لەژیانی ڕۆژانەیان دا دەتوانین هۆکاری زۆر گرنگی دڵخۆشی دەربخەین وە لە کۆتایشدا تێگەیشتنێکی زانستیانە بۆ دڵخۆشی یارمەتیمان دەدات داهاتوویەک درووست بکەین کەنەک تەنها دەوڵەمەنتر و تەندروستربین بەڵک و دڵخۆشتربین سوپاس سوپاس