Back in New York, I am the head of development for a non-profit called Robin Hood. When I'm not fighting poverty, I'm fighting fires as the assistant captain of a volunteer fire company. Now in our town, where the volunteers supplement a highly skilled career staff, you have to get to the fire scene pretty early to get in on any action.
لە نیویۆڕک، من سەرۆکیی گەشە پێدانم بە بێ-هیچ قازانجێک پێیدەوترێ ڕۆبن هود. کاتێ شەڕی هەژاری ناکەم،شەڕی ئاگرەکان دەکەم وەکو یاریدەدەری کاپتنی کۆمپانیایەکی ئاگرکوژێنەوەی خۆبەخشانە. ئێستا لە شارۆچکەکەی ئێمە، لەوێ خۆبەخشەکان ستافێکی پیشەیی شارەزان، دەبێ زۆر زوو بگەیە دیمەنی ئاگرەکە بۆ گەیشتن بەهەر بۆنەیەک.
I remember my first fire. I was the second volunteer on the scene, so there was a pretty good chance I was going to get in. But still it was a real footrace against the other volunteers to get to the captain in charge to find out what our assignments would be. When I found the captain, he was having a very engaging conversation with the homeowner, who was surely having one of the worst days of her life. Here it was, the middle of the night, she was standing outside in the pouring rain, under an umbrella, in her pajamas, barefoot, while her house was in flames.
یەکەم ئاگری خۆم لە بیرە. دووەم خۆبەخش بوم گەشتمە ئەوێ، بۆیە شانسێکی زۆر باشم هەبووکە بچمە ژوورەوە. هێشتا پێشبڕکێی ڕاستی بو دژی خۆبەخشەکانیتر بۆ گەیشتن بە کاپتنی بەرپرسیار بۆ ئەوەی بزانین ئەرکی دواترمان چی دەبێت. کاتێ کاپتنم دۆزیەوە، لە گفتوگۆیەکی سەرنجڕاکێشدا بوو لەگەڵ خاوەن ماڵەکە، کە بە دڵنیاییەوە یەکێک لە خراپترین ڕۆژەکانی ژیانی بوو. لێرە بوو، لە نیوەشەو، لە دەرەوە وەستا بوو لەبەر بارانە زۆرەکە، لە ژێر چەترێک، بە بێجامە و پێی پەتی، لە کاتێکدا کە ماڵەکەی دەسوتا.
The other volunteer who had arrived just before me -- let's call him Lex Luther -- (Laughter) got to the captain first and was asked to go inside and save the homeowner's dog. The dog! I was stunned with jealousy. Here was some lawyer or money manager who, for the rest of his life, gets to tell people that he went into a burning building to save a living creature, just because he beat me by five seconds. Well, I was next. The captain waved me over. He said, "Bezos, I need you to go into the house. I need you to go upstairs, past the fire, and I need you to get this woman a pair of shoes." (Laughter) I swear. So, not exactly what I was hoping for, but off I went -- up the stairs, down the hall, past the 'real' firefighters, who were pretty much done putting out the fire at this point, into the master bedroom to get a pair of shoes.
--خۆبەخشەکانیتر کە پێشمن گەشتبوون --با پێی بڵێین لێکس لوسەر (پێکەنین) یەکەم جار گەشتە کاپتن و داوای لێکرا بچێتە ژوورەوە و سەگی خاوەن ماڵەکە ڕزگار بکا. سەگەکە! وڕبووم لە ئیرەیی. لەوێ هەندێ پارێزەر یان بەڕێوەبەری پارە هەبوو ئەوەی، ئەوەندە ژیانەی مابووی، بە خەڵکی دەوت کە چۆتە ناو خانوێکی سوتاو بۆ ڕزگار کردنی ژیانێک، تەنها چونکە بە پێنج سانیە لێی بردمەوە. باشە، من دواتربوم. کاپتن منی بردە ئەولا. وتی" بیزۆ، پێویستیم بە تۆیە بچیه ناوماڵەکە. ،پێویستیم پێتە بچیە نهۆمی سەرەوە ،لەپشت ئاگرەکەوە ."و دەمەوێ تۆ جوو تێ پێڵاو بۆ ئەو ژنە بێنی (پێکەنین) سوێند دەخۆم. جا ڕێک ئەوەنا کە بە ئاواتیەوە بووم، --بەڵام من چووم نهۆمی سەرەوە، بۆ ناوهۆڵەکە 'لەلای ئاگرکوژێنە 'راستەقینەکان، کە ئەوان بە باشی ئاگرەکەیان لەو خاڵە دەکوژاندەوە، بەرەو ژووری گەورە بۆ هێنانی جوتێ پێڵاو.
Now I know what you're thinking, but I'm no hero. (Laughter) I carried my payload back downstairs where I met my nemesis and the precious dog by the front door. We took our treasures outside to the homeowner, where, not surprisingly, his received much more attention than did mine. A few weeks later, the department received a letter from the homeowner thanking us for the valiant effort displayed in saving her home. The act of kindness she noted above all others: someone had even gotten her a pair of shoes.
ئێستا دەزانم تۆ چۆن بیر دەکەیەوە، بەڵام من پاڵەوان نیم. (پێکەنین) بارەکەم هەڵگرت هاتمەوە نهۆمی خوارەوە لەوێ کە ڕکابەرەکەم بینی و سەگە بە بەهایەکە لای دەرگای پێشەوە. گەنجینەکەمان هەڵگرتە دەرەوە بۆ خاوەن ماڵ، لەوێ بەبێ سەرسوڕماوی، زیاتر بایەخی پێدا وەک لەوەی ئێمە. ،چەند هەفتەیەکی کەم دواتر نامەیەکمان پێگەشت لەلایەن خاوەن ماڵەکەوە سوپاسی کردین بۆ نیشاندانی ئازایەتیمان لە ڕزگارکردنی ماڵەکەی. هەڵوێستی میهرەبانی لە سەرو :هەموانەوە تێبینی کردبوو یەکێک تەنانەت جوتێ پێڵاویشی بۆ هێناوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
In both my vocation at Robin Hood and my avocation as a volunteer firefighter, I am witness to acts of generosity and kindness on a monumental scale, but I'm also witness to acts of grace and courage on an individual basis. And you know what I've learned? They all matter. So as I look around this room at people who either have achieved, or are on their way to achieving, remarkable levels of success, I would offer this reminder: don't wait. Don't wait until you make your first million to make a difference in somebody's life. If you have something to give, give it now. Serve food at a soup kitchen. Clean up a neighborhood park. Be a mentor.
لە هەردوو پیشەکەم لە ڕۆبن هود و لە پیشە خۆبەخشیەکەم وەکو ئاگر کوژێنەوە، شایەدی کاری باشی میهرەبانی دەدەم لە پێوەری مەزنی، بەڵام شایەدم بۆ کاری گورج و گۆڵی و هاندان لە ڕووی تاکە کەسیەوە. و دەزانن چی فێر بووم؟ هەمووی گرنگن. بۆیە سەیری چواردەوری ئەم ژوورە دەکەم لەو کەسانەی کە بەدەستیان هێناوە، یان لە ڕێگەن بۆ بەدەست هێنانی، ئاستی بەرچاوی سەرکەوتەویی، :ئەم بەبیر هێنانەوەیە پێشکەش دەکەم چاوەڕێ مەکەن. چاوەڕێ مەکەن تا یەکەم ملیۆنتان دروست دەکەن بۆ دروست کردنی جیاوازی لە ژیانی کەسێک. ئەگەر شتێکتان هەیە بۆ بەخشین، ئێستا بیدەن. خۆراک لە چێشتخانە ببەخشە. باخچەی دراوسێکان خاوێن بکەوە. ئامۆژگاریکەر بە.
Not every day is going to offer us a chance to save somebody's life, but every day offers us an opportunity to affect one. So get in the game. Save the shoes.
هەمو ڕۆژێک شانسێکمان ناداتێ ،بۆ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک بەڵام هەمو ڕۆژێک هەڵێکمان پێدەدا بۆ کاریگەریەک بۆ سەر کەسێک. بۆیە بەژدار بە لە یاریەکە. پێڵاوەکان بپارێزە.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵە لێدان)
Bruno Giussani: Mark, Mark, come back.
بڕونۆ گیوسانی: ماڕک، ماڕک وەرەوە.
(Applause)
(چەپڵە لێدان)
Mark Bezos: Thank you.
ماڕک بێزەس: سوپاس.