بیرم دێت کە لەگەڵ خۆم قسەم دەکرد، “ئەمە هەموو شتێک دەربارەی چۆنییەتی پەیوەندی کردنمان دەگۆڕێت“.
I remember thinking to myself, "This is going to change everything about how we communicate."
[شتی بچووک]. [بیرۆکەی مەزن].
[Small thing.] [Big idea.]
[مارگرێت گود ستووات و هایپەرلینک]
[Margaret Gould Stewart on the Hyperlink]
هایپەرلینک توخمێکی ڕونماییە، مەبەستم ئەوەیە، کاتێک تۆ نەرمەکاڵایەک لە سەر مۆبایلەکەت یان کۆمپیتەرەکەت بەکار دەهێنیت، چەندین کۆد لە پشت ڕوکارەکەیەوە هەیە کە ڕێنمایی و فەرمان دەدەن بە کۆمپیتەرەکە کە چۆن کار بکات، بەڵام مرۆڤەکان کار بە ڕوکارەکەی دەکەن: کاتێک کرتکە لەسەر ئەمە دەکەین، دواتر شتێک ڕوو دەدات.
A hyperlink is an interface element, and what I mean by that is, when you're using software on your phone or your computer, there's a lot of code behind the interface that's giving all the instructions for the computer on how to manage it, but that interface is the thing that humans interact with: when we press on this, then something happens.
ئەمانە لە سەرەتایی دروست بوونیان زۆر سادە بوون و هیچ سەرنج ڕاکێش نەبوون. نەخشێنەرانی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە بژاردەیان لەبەر دەست دایە. هایپەرلینک لە HTMLدا. ڕیزێکی بچووکی کۆدی هەیە. ناونیشانی ئەو شوێنە دەخەیتە ناوییەوە کە دەتەوێت کەسەکەی بۆ بنێریت. لە راستییدا زۆر ئاسانە بۆ ئەوەی فێر بیت. کەواتە، لیستی هەموو سەرچاوەکانی زانیاری لە هەر کوێیەکی ئینتەرنێت بواری هایپەرلینکەکەیە.
When they first came around, they were pretty simple and not particularly glamorous. Designers today have a huge range of options. The hyperlink uses what's called a markup language -- HTML. There's a little string of code. And then you put the address of where you want to send the person. It's actually remarkably easy to learn how to do. And so, the whole range of references to information elsewhere on the internet is the domain of the hyperlink.
کاتێک لە خوێندنگە بووم -- ئەمە پێش ئەو کاتەی کە خەڵك بەم شێوەیە دەستی بە ئینتەرنێت بگات -- ئەگەر ویستبام توێژینەوەیەک بکەم، دەبوو بە پێ چووبام بۆ پەرتوکخانەکە، و ئەگەر پەرتوکەکە هەبا کە دەمویست، نایاب بوو. هەندێک جار دەبوو بۆی گەڕابام، بۆیە پڕۆسەکە چەند هەفتەیەکی دەویست. ئێستا بیرکردنەوە دەربارەی ئەمە شێتییە، چونکە، ئێستا بەهۆی هەموو نوێگەرییە ناوازەکان، بە دەستخستنی هیچ شتێک ئەوەندە کاتی ناوێت.
Back when I was in school -- this is before people had wide access to the internet -- if I was going to do a research paper, I would have to physically walk to the library, and if they had the book that you needed, great. You sometimes had to send out for it, so the process could take weeks. And it's kind of crazy to think about that now, because, like all great innovations, it's not long after we get access to something that we start to take it for granted.
لە ساڵی ١٩٤٥. ئەم پیاوە بە ناوی (ڤنیڤەر بوش). کە کاری بۆ حکومەتی ئەمریکا دەکرد، یەکێک لە بیرۆکەکانی کە پێشکەشی کرد، بریتییە لە مرۆڤەکان زانیاری زۆر بە دەست دەخەن، و ئێمەش ناتوانین پەی بەو هەموو پەرتوکانە بەرین کە خوێندومانەتەوە یان پەی بە هەموو پەیوەندییەکانی نێوان بیرۆکەکان بەرین.” ناوی لەم بیرۆکەیەی نابوو “مێمێکس“. کە شوێنێکە دەتوانیت پەرتوکخانەیەکی بچووکی کەسی دروست بکەیت لە هەموو ئەو پەرتوک و وتارانەی دەستت کەوتون. ئەم بیرۆکەی پێکەوەبەستنی سەرچاوەکان سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا.
Back in 1945, there was this guy, Vannevar Bush. He was working for the US government, and one of the ideas that he put forth was, "Wow, humans are creating so much information, and we can't keep track of all the books that we've read or the connections between important ideas." And he had this idea called the "memex," where you could put together a personal library of all of the books and articles that you have access to. And that idea of connecting sources captured people's imaginations.
دواتر لە ساڵی ١٩٦٠ەکان، تێد نێڵسن پڕۆژەی زانەدوی ڕاگەیاند، و گووتی، “باشە چی دەبوو ئەگەر تەنها تایبەت نەبا بە شتەکانی خۆم؟ چی ئەگەر توانیبام بیرۆکەکان بە شێوەیەکی فرانتر بەیەکەوە ببەستم؟” لە ساڵی ١٩٨٢، توێژەران لە زانکۆی ماڕیلند گەشەیان بە سیستەمێکدا بە ناوی (هایپەر-تایز). .ئەوان یەکەم کەس بوون کە تێکستیان وەک نیشانە دەری بەستەر بەکار هێنا. دەریانخست کە ئەم بەستەرە شینە لەسەر پاشبنەمایەکی خۆڵەمێشی زۆر جوان دەردەکوێت، و خەڵک دەتوانێت بە ئاسانی بیبینێت.
Later, in the 1960s, Ted Nelson launches Project Xanadu, and he said, "Well, what if it wasn't just limited to the things that I have? What if I could connect ideas across a larger body of work?" In 1982, researchers at the University of Maryland developed a system they called HyperTIES. They were the first to use text itself as a link marker. They figured out that this blue link on a gray background was going to work really well in terms of contrast, and people would be able to see it.
ئەپڵ لە ساڵی ١٩٨٧ (هایپەر-کاردی) داهێنا. تۆ کۆمەڵێک کاردت هەیە، دەتوانی پەیوەندی دروست بکەیت لە نێوان کاردەکاندا. لە ڕاستیدا هایپەر کارد توانی ڕێگەت بدات لە چیرۆکێکدا هاتوچۆ بکەیت. ئەم جۆرە دیدگا نا پێكەوە بەستروانەی چیرۆك گێڕانەوە پەرەسەندنێكی گەورەی وەرگرت کاتێك ھایپەرلینك دەركەوت، چونکە ئەوە ھەلی ئەوەی بەخەڵك بەخشی، لە چیرۆکەکە تێ بگات،
Apple invented HyperCard in 1987. You had these stacks of cards, and you could create links in between the cards. HyperCard actually created the ability to jump around in a story. These kinds of notions of nonlinear storytelling got a huge boost when the hyperlink came along, because it gave people the opportunity to influence the narrative.
ئەم بیرۆکە و داهێنانانە لە نێوان ئەوانی تردا، هانی (تیم بێرنەرز لییدا) کە ببێتە داهێنەری تۆڕی جاڵجالۆکەی جیهانی. هایپەرلینک وەکو بلۆکێکی لێگۆ دەردەکەوێت، کە بلۆکی بنچینەیییە بۆ پەیوەندییە تۆڕییە زۆر ئاڵۆزەکان کە ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا هەن. سوپاس بۆ ئەوەی کە هایپەرلینکەکان یەکەم جار درووست بوون، خەڵکێکی زۆر تەنها بەکاری نەهێنان، بەڵکو خەڵکێکی زۆریش درووستی کردن. بۆ من، ئەمە یەکێکە لە دیموکراسیترین نەخشاندنەکان کە تا ئێستا درووست بوون.
These ideas and inventions, among others, inspired Tim Berners-Lee, the inventor of the World Wide Web. The hyperlink almost feels like a LEGO block, this very basic building block to a very complex web of connections that exists all around the world. Because of the way that hyperlinks were first constructed, they were intended to be not only used by many people, but created by many people. To me, it's one of the most democratic designs ever created.