Don't you love a good nap?
حەزتان لە سەرخەوێکی خۆش نییە؟
(Laughter)
(پێکەنین)
Just stealing away that small block of time to curl up on your couch for that sweet moment of escape. It's one of my favorite things, but something I took for granted before I began experiencing homelessness as a teenager. The ability to take a nap is only reserved for stability and sureness, something you can't find when you're carrying everything you own in your book bag and carefully counting the amount of time you're allowed to sit in any given place before being asked to leave.
خۆ دزینەوە لەو کاتە کەمەی کە هەتە تا خۆت لەسەر تەخت خڕ بکەیتەوە بۆ دورکەوتنە لەو ساتە خۆشانە. یەکێکە لە خولیاکانی منە، بەڵام پێم وابوو بۆ هەمیشە بەردەست دەبێت پێش ئەوەی بێ لانە و بێ ماڵی لە تەمەنی هەرزەکاری ببینم. توانای سەرخەو شکاندن تەنها بوونی ئارامی و دڵنیاییە، شتێکە بەردەست نابێت کاتیک هەموو شتەکانت لە ناو جانتاکەی پشتتدا هەڵگرتووە بە وریاییەوە ئەو کاتە دەژمێریت کە پێتدراوە لە هەر شوینێک پێش ئەوەی داوات لێبکرێت بڕۆیت.
I grew up in Atlanta, Georgia, bouncing from house to house with a loving, close-knit family as we struggled to find stability in our finances. But when my mom temporarily lost herself to mania and when that mania chose me as its primary scapegoat through both emotional and physical abuse, I fled for my safety. I had come to the conclusion that homelessness was safer for me than being at home. I was 16.
من لە ئەتلانتا ،جۆرجیا گەورە بووم، هەر ڕۆژێک لە خانوویەک دەژیام لەگەڵ خێزانێکی پڕ لە خۆشەویستی یەکگرتوو هەوڵماندەدا بۆ دۆزینەوەی هاوسەنگی لە باری داراییمان. بەڵام کاتێک دایکم بۆ ماوەیەک تووشی سەرشێتی بوو هەر ئەو کاتەی ئەو سەرشێتیە منی کردە قوربانی لە هەردوو ئاستی هەستەوەری و جەستەیی، بۆ ئارامی خۆم ماڵم جێهێشت. پێم وابوو بێ ماڵی بۆ من پارێزراوترە وەک مانەوە لە ماڵەوە. تەمەنم ۱٦ ساڵ بوو.
During my homelessness, I joined Atlanta's 3,300 homeless youth in feeling uncared for, left out and invisible each night. There wasn't and still is not any place for a homeless minor to walk off the street to access a bed. I realized that most people thought of homelessness as some kind of lazy, drug-induced squalor and inconvenience, but that didn't represent my book bag full of clothes and schoolbooks, or my A+ grade point average. I would sit on my favorite bench downtown and watch as the hours passed by until I could sneak in a few hours of sleep on couches, in cars, in buildings or in storage units. I, like thousands of other homeless youth, disappeared into the shadows of the city while the whole world kept spinning as if nothing at all had gone terribly wrong. The invisibility alone almost completely broke my spirit.
لە ماوەی بێماڵیمدا چوومە ناو ۳،۳٠٠ هەرزەکاری بێ لانە کە هەستیان بە پشتگوێ خستن دەکرد. هەموو شەوێک بێ لانە و نەبینراو بوون. هیچ شوێنێک نەبوو تا ئێستاش شوێنێک نییە بۆ مێردمنداڵێکی بێ لانە تا چیترلە شەقام نەژیت بۆ بەدەستهێنانی جێگەی خەوتن. من پێم وابوو زۆرێک لەو خەڵکانەی بێ ماڵن تەمبەڵەکانن ئاڵودەبوو بە ماددەی بێهۆشکەر و تاوانبارەکانن، بەڵام ئەمە لەسەر من ڕاست نەبوو چونکە جەنتایەکی پڕ جلک و کتێبم پێ بوو، یان تێکڕای نمرەکانم نایاب بووایە. دەمویست لەسەر مێزی کارەکەم لە شاردا دانیشتبام سەیری کاتم کردبا کە وردە وردە دەڕۆیشت تا چەند کاتژمێرکێک بخەوتبام لەسەر تەختی قەنەفە یان لە ناو ئۆتۆمبێل، لە بیناکان و ژوورەکاندا. منیش وەک هەزارەها گەنجی تری بێ ماڵ، بزر بووم لە ناو سێبەری ئەو شارەدا کاتێک هەموو جیهان بەردەوام لە سوڕانەوە بوو وەک ئەوەی هیچ شتێکی خراپ لە ئارادا نەبێت. وون بوون لە تەنیایدا ناخمی بە تەواوی تێکشکاند.
But when I had nothing else, I had the arts, something that didn't demand material wealth from me in exchange for refuge. A few hours of singing, writing poetry or saving up enough money to disappear into another world at a play kept me going and jolting me back to life when I felt at my lowest. I would go to church services on Wednesday evenings and, desperate for the relief the arts gave me, I would go a few hours early, slip downstairs and into a part of the world where the only thing that mattered was whether or not I could hit the right note in the song I was perfecting that week. I would sing for hours. It gave me so much strength to give myself permission to just block it all out and sing.
بەڵام لە کاتێکدا هیچ شتێکی ترم نەبوو تەنها هونەرم نەبێت، شتێک پێشتر نەمخواست بوو سامانەکەی خۆم بگۆرمەوە بۆ بۆ دەستکەوتنی پەناگەیەک. چەند ساتێک لە گۆرانی، نووسینی هۆنراوە یان بۆ پاشاکەوت کردنی پارەی پێویست بۆ ئەوەی لە شانۆگەریەکیتردا لە جیهانێکیتردا ونببم وزەی پێدەبەخشیم و دەیگەڕاندمەوە بۆ ئەو ژیانەی کە تێیدا هەستم بە لاوازی دەکرد. ئێوارانی چوارشەممە من بۆ خزمەتکردنی کڵێسا دەچووم بۆ ئەو ئارامیەی کە هونەر پێدەبەخشم پەرۆش بووم، دەمویست چەند کاتژمێرێک پێشتر برۆم، لە نهۆمی خوارەوە بخەوم لەناو ئەو بەشەی جیهاندا کە تەنها شتی گرنگ ئەوەبوو ئایا دەتوانم ئەو تۆنە بژەنم کە بۆ گۆرانیەکە گونجاوە کە هەفتەی ڕابردوو ئامادەم کردبوو. بۆ ماوەی درێژ گۆرانیم دەچڕی. هێزێکی وای پێدام ڕێگە بەخۆم بدەم بۆ شکاندنی بەربەستەکان و گۆرانی بڵێم.
Five years later, I started my organization, ChopArt, which is a multidisciplinary arts organization for homeless minors. ChopArt uses the arts as a tool for trauma recovery by taking what we know about building community and restoring dignity and applying that to the creative process. ChopArt is headquartered in Atlanta, Georgia, with additional programs in Hyderabad, India, and Accra, Ghana, and since our start in 2010, we've served over 40,000 teens worldwide. Our teens take refuge in the transformative elements of the arts, and they depend on the safe space ChopArt provides for them to do that. An often invisible population uses the arts to step into their light, but that journey out of invisibility is not an easy one.
لە دوای پێنج ساڵ، ڕێکخراوی "چۆپئاڕت"دامەزراند، ڕێکخراوێکی هەمەپسپۆڕی خەڵکانی بێ لانەیە. چۆپئاڕت" هونەری بەکاردەهێنا وەک ئامرازێک" بۆ بوژانەوەی لایەنی ڕۆحی لەم ڕێگەیەی ئەو زانیاریانەی سەبارەت بە دروست کردنی کۆمەڵگە هەمانە و گەڕاندنەوەی شکۆداری و بەکارهێنانیان لە پڕۆسەیەکی ناوازەدا. ئەو ڕێکخراوە هونەریە لە ئەتلانتا، جۆرجیا، سەریهڵدا لەگەڵ بەرنامەی زیاتر لە حەیدەرئاباد، هیندستان، و ئەکڕا، گانا هەیە. لەو کاتەی لە ٢٠١٠ ەوە دەستمان پێکرد خزمەتی زیاتر لە ٤٠،٠٠٠ گەنجمان کردووە لە جیهاندا. گەنجەکانمان پەناگە لە گۆڕینی پێکهاتە بنچینەییەکانی هونەردا بەدەست دەهێنن، پشت دەبەستن بەو سەلامەتیەی چۆپئاڕت بۆیان دەستەبەر دەکات. زۆربەی خەڵکە ونبووەکان هونەر بۆ گەیشتن بە ئامانج بەکاردەهێنن، بەڵام ڕزگاربوون لە ون بوون بەو شێوەێە ئاسان نیە.
We have a sibling pair, Jeremy and Kelly, who have been with our program for over three years. They come to the ChopArt classes every Wednesday evening. But about a year ago, Jeremy and Kelly witnessed their mom seize and die right in front of them. They watched as the paramedics failed to revive her. They cried as their father signed over temporary custody to their ChopArt mentor, Erin, without even allowing them to take an extra pair of clothes on their way out. This series of events broke my heart, but Jeremy and Kelly's faith and resolve in ChopArt is what keeps me grounded in this work. Kelly calling Erin in her lowest moment, knowing that Erin would do whatever she could to make them feel loved and cared for, is proof to me that by using the arts as the entry point, we can heal and build our homeless youth population.
خوشک و برایەکمان هەیە، جێرمی و کێڵی، لە بەرنامەکەمان بۆ ماوەی سێ ساڵ بەشداربوون. هەموو ئێوارەیەکی چوارشممە سەردانی چۆپئاڕتیان دەکرد. نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا، دایکی جێرمی و کێڵی لەهۆش چوو و لە پێش چاویان گیانی سپارد. تیمەکانی فریاگوزاری نەیانتوانی ڕزگاری بکەن دەگریان لەو کاتەی باوکیان مافی بەخێوکردنی منداڵەکانی بە ئێرین، یەکێک لە پشتگیریکەرانی چۆپئاڕت، سپارد. تەنانەت ڕێگەی بە منداڵەکانی نەدا جووتێک کەوش لە ماڵ ببەنە دەرێ. ئەم زنجیرە بەسەرهاتانە دڵی منیان شکاند، بەڵەم متمانەی جێرمی و کێلی لە چۆپئاڕت دەگەڕایەوە ئەوە بوو وای لێکردم بەردەوام بم. کێڵی لە ناخۆشترین کاتدا بانگی ئێرینی دەکرد، دەیزانی کە ئێرین هەرچیەکی ویستبا دەیکرد تاکو وایان لێبکات هەست بە خۆشەویستی و گرنگی پێدان بکەن، بۆی سەلماندم کە هونەر سەرەتایەکە بۆ سەرکەوتن، دەتوانین گەنجی بێ لانە چاک بکەینەوە.
And we continue to build. We build with Devin, who became homeless with his family when his mom had to choose between medical bills or the rent. He discovered his love of painting through ChopArt. We build with Liz, who has been on the streets most of her teenage years but turns to music to return to herself when her traumas feel too heavy for her young shoulders. We build for Maria, who uses poetry to heal after her grandfather died in the van she's living in with the rest of her family.
و بەردەوام دەبین لە بنیاتنان. ئێمە بۆ دیڤن بنیاتی دەنێین، کە لەگەڵ خێزانەکەی بێ لانەن دایکی دەبوو لە نێوان دەرمان و کرێی مانگانە یەکێکی هەڵبژاردبا. ئەو خۆشەویستی بۆ وێنە کیشان لە ڕیگەی چۆپئاڕت دۆزیەوە. ئێمە بۆ لییز بنیاتی دەنێین، زۆرترین ساڵانی گەنجیەتی لەسەر شەقام بەسەر برد بەڵام لە ڕێگەی مۆسیقاوە خۆی دۆزیەوە کاتێک لە تەمەنی لاویەتی توشی ئەرکێکی زۆر قورس ببوو. ئێمە بۆ ماریا بنیاتی دەنێین، بۆ ساڕێژبوونی هۆنراوەی بەکار دەهێنا دوای ئەوەی باپیری لە بارهەڵگرەکەدا مرد ئەو لەگەڵ ئەندامانی تری خێزانەکەی دەژیت.
And so to the youth out there experiencing homelessness, let me tell you, you have the power to build within you. You have a voice through the arts that doesn't judge what you've been through. So never stop fighting to stand in your light because even in your darkest times, we see you.
و بەم شێوەیە گەنجەکان ئەزمونی ئاوارەبوون دەکەن، با پێتان بڵێم، تۆ هێزت هەیە بۆ ئەوەی خۆت بنیات بنێیت، تۆ لە هەموو هونەرەکاندا ڕۆڵت هەیە کە لە سەر ڕابردووت بڕیاریت بەسەر ناسەپێنێت.. هەرگیز لە شەڕکردن بۆ ئامانجەکەت مەوەستە لەبەرئەوەی تەنانەت لە تاریکترین کاتەکانتدا، ئیمە دەتبینین.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)