ئایا تۆ بە بێ ئارامی دەخەویت، هەست بە بێزاری یان بێ میزاجی دەکەیت، شتە بچووکەکان لە بیر دەکەیت، هەەروەها هەست بە سەرلێشێواوی و گۆشەگیری دەکەیت؟ نیگەران مەبە. هەموومان بەم شێوەیە بووینە. لەوانەیە تۆ تەنها فشاری دەروونیت لەسەر بێت. فشار هەمیشە شتێکی خراپ نییە. دەکرێت بە دەست بێت بۆ تەقینەوەی وزەی زیادە و تەرکیز، وەک ئەوەیکە تۆ یاری پێشبڕکێکاری دەکەیت، یان دەبێت لە شوێنێکی گشتی قسە بکەیت، بەڵام کاتێک بەردەوام دەبێت، بەم شێوەیەی کە زۆربەمان رۆژ لە دوایی رۆژ ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، لە ڕاستیدا دەست دەکات بە گۆڕینی مێشکت. فشاری درێژخایەن، وەک کارکردنی زۆر یان بوونی دەمەقاڵە لە مالەوە، دەتوانن کار لە قەبارەی مێشک، پێکهاتە، و چۆنییەتی کارکردنی بکەن، راستەوخۆ بۆ ئاستی جینی تۆ. فشار دەست پێدەکات بە شتێک پێی دەوترێت تەوەری دووی یوتالامی پیتووی ئەدرینەڵ، زنجیرەیەک لە کارلێک لە نێوان گلاندەکانی هەوکردنی مێشک لەسەر گورچیلە کە کۆنتڕۆڵی کاردانەوەی جەستەت دەکات بۆ فشار. کاتێک مێشکت لە بارودۆخێکی پڕلە فشاردا دەبێت، تەوەری دووی یوتالامی پیتووی ئەدریناڵی ئێوە دەستبەجێ چالاک کراوە، و هۆڕمۆنێک بە ناوی کۆرتیزۆڵ دەردەدات، کە جەستەت ئامادە دەکات بۆ کاری دەستبەجێ. بەڵام ئاستی بەرزی کۆرتیزۆڵ بۆ ماوەییەکی درێژ مێشکت وێران دەکات. بۆ نموونە، فشاری درێژخایەن ئاستی چالاکی زیاد دەکات و ژمارەیەک لە پەیوەندی دەماری لە ئەمیگدالا، ناوەندی ترسی مێشکت. و لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ، نیشانەی کارەبایی لە هیپکامپەکەت، ئەو بەشەی مێشک کە پەیوەندی بە فێربوون و یادەوەری و کۆنترۆڵی فشارەوە هەیە، بەرەو خراپبوون دەچێت. هەروەها هیپکامپ ڕێگری لە چالاکی تەوەری دووی یوتالامی ئەدرینەڵ دەکات، بۆیە کاتیک لاواز دەبێت، کەواتە توانای تۆیە بۆ کۆنترۆڵکردنی فشارەکەت. بەڵام ئەوە هەموو شتێک نییە. کۆرتیزۆڵ بە واتای وشە دەتوانێت ببێتە هۆی بچوک بوونەوەی قەبارەی مێشکت. زۆربەی ئەوە دەبێتە هۆی لەدەستدانی پەیوەندی تەنگی نێوان دەمارەکان و گرژکردنی کۆکسی پێشەوە، ئەو بەشەی مێشکت کە ڕێکخستنی ڕەفتارەکانی وەک تەرکیز، بڕیاڕدان، حوکم، و کارلێکی کۆمەڵایەتی. هەروەها دەبێتە هۆی کەمتر بوونی خانەی نوێی مێشکت کە دروەست دەکرێت لە هیپکامپ. ئەمەش واتای ئەوەیە کە فشاری درێژخایەن دەتوانێت فێربوونت و بیرکەوتنەوەی شتەکانت قورس بکات، هەروەها ڕێگەی بۆ کێشەی دەروونی جدیتریش خۆش دەکات، وەک خەمۆکی و لە کۆتاییشدا نەخۆشی ئەلزەهایمەر. ڕەنگە کاریگەریەکانی فشار بپاڵێورێن راست بۆ خوارەوە بۆ دی ئێن ئەی مێشکت. لە تاقیکردنەوەیەک نیشان درا کە ڕێژەی ئەو چاودێرییەی جرجی دایک بۆ کۆرپە تازە لەدایکبووەکەی دابینی دەکات گرنگە بۆ دیاریکردنی چۆنییەتی وەڵامدانەوەی ئەو منداڵە بۆ فشارەکان لە ژیانی دا. دەرکەوت منداڵی ئەو دایکانەی کەمتر هەستیارن بەرامبەر فشار هەستیاریان کەمترە چونکە مێشکیان وەرگری کۆرتیزۆڵی زیاتر بەرهەم دەهێنێj، کە پەیوەستن بە کۆرتیزۆڵ و کەمکردنەوەی وەڵامە فشاریەکان. جرجە بچوکەکانی دایکە نەگبەتەکان ئەنجامی پێچەوانەیان هەبوو، لەبەر ئەوە بەدرێژایی ژیانی هەستیارتر بوو بۆ فشار. ئەمانە بە گۆڕانکاری ئێپیجینی دادەنرێن، واتە کار دەکاتە سەر ئەو جینانەی کە بەبێ گۆڕینی کۆدی بۆماوەیی ڕاستەوخۆ دەرئەبڕدرێن. و ئەم گۆڕانکاریانە دەکرێت پێچەوانە ببنەوە ئەگەر دایکەکان ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت. بەڵام ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر هەیە. گۆڕانکارییە ئیپیجینیەکان کە لە لایەن یەک جرجی دایکەوە دروست بووە بۆ چەندین نەوەی دوای جرجی دایکیش بەردەوام بوو. بە واتاییەکی تر ئەنجامی ئەم کارانە میراتی بوون. بەڵام، ئەمە هەمووی هەواڵی ناخۆش نییە. زۆر ڕێگا هەیە بۆ پێچەوانە کردنەوەی ئەوەی کۆرتیزۆڵ دەیکات بۆ مێشکە فشار لەسەرەکەت. بەهێزترین چەکەکان ڕاهێنان و چارەسەری دەروونین، کە هەناسەدان بە قوڵی و بە ئاگایی و سەرنجدان لەسەر دەووروبەرەکەت لە خۆدەگرێت. هەردوو ئەم چالاکیانە فشارەکانت کەم دەکەنەوە و قەبارەی هیپکامپ زیاد دەکات، بەم شێوەیە بیرگەت باشتر بکە. بۆیە بە فشارەکانی ژیانی ڕۆژانە هەست بە شکست مەکە. دەست بکە بە کۆنتڕۆڵکردنی فشارەکەت پێش ئەوەی کۆنتڕۆڵت بکات.
Are you sleeping restlessly, feeling irritable or moody, forgetting little things, and feeling overwhelmed and isolated? Don't worry. We've all been there. You're probably just stressed out. Stress isn't always a bad thing. It can be handy for a burst of extra energy and focus, like when you're playing a competitive sport, or have to speak in public. But when its continuous, the kind most of us face day in and day out, it actually begins to change your brain. Chronic stress, like being overworked or having arguments at home, can affect brain size, its structure, and how it functions, right down to the level of your genes. Stress begins with something called the hypothalamus pituitary adrenal axis, a series of interactions between endocrine glands in the brain and on the kidney, which controls your body's reaction to stress. When your brain detects a stressful situation, your HPA axis is instantly activated and releases a hormone called cortisol, which primes your body for instant action. But high levels of cortisol over long periods of time wreak havoc on your brain. For example, chronic stress increases the activity level and number of neural connections in the amygdala, your brain's fear center. And as levels of cortisol rise, electric signals in your hippocampus, the part of the brain associated with learning, memories, and stress control, deteriorate. The hippocampus also inhibits the activity of the HPA axis, so when it weakens, so does your ability to control your stress. That's not all, though. Cortisol can literally cause your brain to shrink in size. Too much of it results in the loss of synaptic connections between neurons and the shrinking of your prefrontal cortex, the part of your brain the regulates behaviors like concentration, decision-making, judgement, and social interaction. It also leads to fewer new brain cells being made in the hippocampus. This means chronic stress might make it harder for you to learn and remember things, and also set the stage for more serious mental problems, like depression and eventually Alzheimer's disease. The effects of stress may filter right down to your brain's DNA. An experiment showed that the amount of nurturing a mother rat provides its newborn baby plays a part in determining how that baby responds to stress later in life. The pups of nurturing moms turned out less sensitive to stress because their brains developed more cortisol receptors, which stick to cortisol and dampen the stress response. The pups of negligent moms had the opposite outcome, and so became more sensitive to stress throughout life. These are considered epigenetic changes, meaning that they effect which genes are expressed without directly changing the genetic code. And these changes can be reversed if the moms are swapped. But there's a surprising result. The epigenetic changes caused by one single mother rat were passed down to many generations of rats after her. In other words, the results of these actions were inheritable. It's not all bad news, though. There are many ways to reverse what cortisol does to your stressed brain. The most powerful weapons are exercise and meditation, which involves breathing deeply and being aware and focused on your surroundings. Both of these activities decrease your stress and increase the size of the hippocampus, thereby improving your memory. So don't feel defeated by the pressures of daily life. Get in control of your stress before it takes control of you.