In the 13th Century, Genghis Khan embarked on a mission to take over Eurasia, swiftly conquering countries and drawing them into his expanding Mongol Empire. With his vast armies he became almost unstoppable. But, legend has it that there was one obstacle that even the impressive Khan couldn’t overcome: A towering wall of ice, grown by locals across a mountain pass to stop the Khan’s armies from invading their territory.
لە سەدەی ١٣، جەنگیزخان هەڵمەتێکی بۆ داگیر کردنی ئۆراسیا ئەنجامدا، بەخێرای وڵاتەکانی داگیر دەکرد و دەیخستنە سەر نەخشەی ئیپراتۆریەتی مەزنی مەغۆل. بە هۆی هەبوونی بێشومار سەربار، نە دەوەستێندرا. بەڵام، ئەفسانەکە دەڵێت کە کۆسپێک هەبوو کە تەنانەت خانی مەزن نەیتوانی بە سەریدا زاڵ بێت: دیوارێکی بەرزی سەهۆڵی، کە خەڵکەکە لەسەر شاخەکە دروستیان کرد بوو بۆ وەستاندنی خان لە داگیرکردنی ناوچەکەیان.
No one knows how historically accurate that particular story is, but remarkably, it draws on fact: For centuries, in the Karakoram and Himalayan mountain ranges, people have been growing glaciers and using these homemade bodies of ice as sources of drinking water and irrigation for their crops. But before we get to that fascinating phenomenon, it’s important to understand the difference between glaciers that grow in the wild, and those that humans create.
کەس بەشێوەیەکی مێژووی نازانێت چیرۆکە ڕاستەکە چییە، بەڵام بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش، لەسەر ڕاستییەوە وەریان گرتووە: بۆ چەند سەدەیەک لە زنجیرە چیاکانی کەرەکۆرەم و هیمالایە، خەڵک خۆیان بەستەڵەکەکانیان درووست کردووە و بەکاریان هێناون وەک سەرچاوەیەکی ئاو خواردنەوە و جۆگەی ئاودانی دانەوێڵەکانیان. بەڵام پێش ئەوەی لەم دیاردە دڵڕفێنە تێبگەین، پێویستە لە جیاوازی نێوان بەستەڵەکێک که به سروشتی دروست دەبێت و بەستەڵەکێک که مرۆڤ دروستی دەکات تێبگەین.
In the wild, glaciers require three conditions to grow: Snowfall, cold temperatures, and time. First, a great deal of snow falls and accumulates. Cold temperatures then ensure that the stacked up snow persists throughout the winter, spring, summer, and fall. Over the following years, decades, and centuries, the pressure of the accumulated snow transforms layers into highly compacted glacial ice.
لە سروشتدا، بەستەڵەک سێ مەرجی پێویستە تا دروست ببێت: بەفر بارین، پلەی گەرمی نزم و کات. یەکەم جار، بەفرێکی زۆر دەبارێت و کەڵەکە دەبێت. پلەی گەرمی زۆر نزم و دواتر بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەی بەفرەکە زستان و دواتر بەهار، هاوین، پایزی بەسەردا دێت. چەند ساڵی بەسەر دا دەڕوات، دەیەیەک، سەدەیەک، پاڵەپەستۆی بەفرە کەڵەکە بووەکە توێژاڵەکە دەگۆڕێت بۆ شاخێکی زۆر پتەوی بەفری.
Artificially growing a glacier, however, is completely different. At the confluence of three great mountain ranges, the Himalayas, Karakoram, and Hindu Kush, some local cultures have believed for centuries that glaciers are alive. And what’s more, that certain glaciers can have different genders including male and female. Local Glacier Growers ‘breed’ new glaciers by grafting together—or marrying— fragments of ice from male and female glaciers, then covering them with charcoal, wheat husks, cloths, or willow branches so they can reproduce. Under their protective coverings, these glacierets transform into fully active glaciers that grow each year with additional snowfall. Those then serve as lasting reserves of water that farmers can use to irrigate their crops.
دروست کردنی بەستەڵەکێکی دەستکرد، لە کاتێکدا، بە تەواوی جیاوازە. لە بەیەک گەیشتنی سێ زنجیرە چیا گەورەکە، هیمالایە، کارەکۆرەم، هیندیکوش، هەندێک کەلتووری ناوخۆیی بۆ سەدان ساڵ پێیان وابوو بەستەڵەکەکان زیندوون. و لەوەش زیاتر، شاخە سەهۆڵیەکان دەکرێت ڕەگەزیان هەبێت کە نێر و مێیە. خەڵکەکە بە بەیەکەوە بەستن -یان هاوسەرگیری- شاخی سەهۆڵی تریان دروست دەکرد لە پارچە سەهۆڵییە نێر و مێیەکانی تر، دواتر بە خەڵوز، دەسکە گەنم، قوماش، لقی دار چنار دای دەپۆشن بەم شێوەیە شاخی سەهۆڵی دروست دەکەنەوە. لەژێر بەرگە پارێزەرەکەیانەوە، ئەم بەستەڵەکانە دەگۆڕێن بۆ شاخێکی سەهۆڵی تەواو هەموو ساڵێک بەبارینی بەفری زیاتر ئەویش گەورەتر دەبێت. دواتر بەستەڵەکەکان گەنجینەیەکی ئاوی بەردەوام پێشکەش دەکەن کە جوتیارەکان دەتوانن بۆ ئاودانی دانەوێڵەکانیان بەکاری بهێنن.
These practices have spread to other cultures, where people are creating their own versions of glaciers and applying them to solve serious modern challenges around water supplies. Take Ladakh, a high-altitude desert region in northern India. It sits in the rain shadow of the Himalayas and receives on average fewer than ten centimeters of rain per year. As local glaciers shrink because of climate change, regional water scarcity is increasing. And so, local people have started growing their own glaciers as insurance against this uncertainty. These glaciers come in two types: horizontal, and vertical.
ئەمە لە ناو کلتورەکانی تریشدا بڵاو بۆتەوە، کە خەڵکی شاخە سەهۆڵییەکانی خۆیان دروست دەکەن و دایان دەنێن بۆ چارەسەرکردنی بەرەنگارییە گرنگەکانی سەرچاوەی ئاوی هاوچەرخ. تاک لاداخ، بیابانێکی بەرزە لە ئاستی دەریاوە کە دەکەوێتە باکووری هیندستان. دەکەوێتە ناوچەی باراناویی هیمالایە بە تێکڕای لە لە هەر ساڵێکدا کەمتر ١٠ سانتیمەتر باران دەبارێت. بەهۆی گۆڕانی کەش و هەوا، بەستەڵەکە دەستکردەکان بچوک دەبنەوە، ئاوی پاشەکەوت کراوی هەرێمەکەکان زیاد دەکات. دواتر، خەڵکی دەستیان کرد بە دروست کردنی بەستەڵەکی خۆیان وەکو دڵنیاییەک دژی ئەو ڕاڕاییە. ئەم شاخە سەهۆڵییانە دەکرێن بە دوو جۆر: ئاسۆیی، و ستوونی.
Horizontal glaciers are formed when farmers redirect glacier meltwater into channels and pipes, then carefully siphon it off into a series of basins made from stones and earth. Villagers minutely control the release of water into these reservoirs, waiting for each new layer to freeze before filling the basin with another wave. In early spring, these frozen pools begin to melt, supplying villagers with irrigation for their fields.
شێوە ئاسۆییەکان کاتێک دروست دەکرێن کە جوتیارەکان ئاوی تواوەی شاخە سەهۆڵییەکە بۆ ناو کەناڵی ئاویی و بۆڕییەکان دەنێرێت، بە وریایەوە بۆ ناو زنجیرەیەک مۆژ ئاراستەی دەکەن کە لە خۆڵ و بەرد دروست کراون. گوندنشینەکان بە بەردەوامی چاودێری ڕۆیشتنی ئاو بۆ ناو عەمبارەکان دەکەن، چاوەڕێی چینێکی نوێ دەکەن تا بی بەستێت پێش ئەوەی حەوزەکە بە شەپۆلێکی تر پڕبێتەوە. لە سەرەتای بەهاردا، ئەو حەوزە بەستوانە دەست بە توانەوە دەکەن، جۆگەی ئاوی دەدات بە جوتیارەکان بۆ ئاودانی زەویەکانیان.
Local people make vertical glaciers using the meltwater from already-existing glaciers high above their villages. The meltwater enters channels that run downhill, flowing until it reaches a crop site where it bursts forth from a pipe pointing straight into the air. When winter temperatures dip, this water freezes as it arcs out of the pipe, ultimately forming a 50 meter ice sculpture called a stupa, shaped like an upside-down ice cream cone. This inverted form minimizes the amount of surface area it exposes to the sun in the spring and summer. That ensures that the mini-glacier melts slowly and provides a reliable supply of water to feed the farmers’ crops.
خەڵکی ناوخۆ بە ئاوی تواوە بەستەڵەکی ستوونی دروست دەکەن لەو شاخە سەهۆڵییانەی پێشتر لە سەرووی گوندەکەیانەوە بوونیان هەبووە. ئاوە تواوەکە دەچێتە ناو ئەو کەناڵانەی سەر بەرەو خوار داندراون، دەڕوات هەتا دەگاتە شوێنی دانەوێڵە کە دەڕژێتە دەرەوە لەو شوێنەی بۆڕیەکە داندراوە. کاتێک پلەی گەرمی لە زستان نزمە، ئەو ئاوە دەیبەستێت بە شێوەیەکی کەوانەیی کە لە بۆڕیەکە دێتە دەرەوە، لە کۆتایدا شێوەیەکی 50 مەتر سەهۆڵ دروست دەبێت پێی دەگوترێت ستوپا، شێوەی مۆتەیەکی قوچەکی هەڵگەڕاوەی هەیە. ئەو شێوە هەڵگەڕاوەیە بچوک دەبێتەوە، کاتێک خۆر لێی دەدات لە بەهار و هاویندا. ئەوە دڵنیایی دەدات کە بەستەڵەکە بچووکەکە بە هێواشی دەتوێتەوە و سەرچاوەیەکی ئاوی باوەڕپێکراو بەرهەم دەهێنێت بۆ ئاودانی دانەوێڵەی جوتیارەکان.
These methods may be ancient, but they’re becoming more relevant as climate change takes its toll on our planet. In fact, people are now growing their own glaciers in many regions beyond Ladakh. Swiss people, utilizing modern glacier growing technology, created their first stupa in 2016 in the Swiss Alps. There are plans for over 100 more in villages in Pakistan, Kazakhstan, and Kyrgyzstan. Perhaps one day we’ll be able to harness our homegrown glaciers well enough to build whole walls of ice– this time not for keeping people out, but to enable life in some of the planet’s harshest landscapes.
لەوانەیە ئەو ڕێگەیە کۆن بێت، بەڵام وا خەریکن گرینگی زیاتری پێ دەدەن لەو کاتەوەی گۆڕانی کەش و هەوا لە هەسارەکەماندا ڕوو دەدات. لە ڕاستیدا، خەڵکی چەندین نەتەوە بەستەڵەکی خۆیان دروست دەکەن لەدوای لاداخەوە. خەڵکی سووید، تەکنەلۆژیای دروستکردنی بەستەڵەکی هاوچەرخ بەکاردەهێنن، لە ساڵی ٢٠١٦ لە چیا بەستەڵەکەکانی سووید یەکەم ستوپایان دروست کرد. پلان هەیە بۆ زیاتر لە 100 گوندی پاکستان، کازاخستان، و کیرگیزستان. لەوانەیە ڕۆژێک خۆمان بتوانین بەستەڵەکەکان دروست بکەین ئەوەندە باش بێت کە بەس بێت بۆ دیوارێکی سەهۆڵی- ئەم جارەیان بۆ هێشتنەوەی خەڵک لە دەرەوە نا، بەڵکو بۆ چالاککردنی ژیان لەسەر هەندێک لە پارچە زەویە نالەبارەکانی هەسارەکەمان.