شەیدایی فێربوونی زمانی بیانیم. لەڕاستیدا ئەوەندە شەیداییم کە حەز دەکەم، هەر دوو ساڵ جارێک زمانێکی نوێ فێربم، ئێستا ئیش لەسەرفێربوونی هەشتەم زمان دەکەم. کاتێک خەڵکی دەمناسن، بەردەوام لێم دەپرسن، چۆن ئەمە دەکەیت؟ نهێنی ئەم کارە چییە؟ ڕاستگۆ بم، بۆ چەندین ساڵ وەڵامەکەم ئەمە بوو، نازانم بە کورتی.'' ''شەیدای فێربوونی زمانم. بەڵام خەڵک هەرگیز بەم وەڵامە دڵخۆش نەبوون. دەیانویست بزانن بۆچی ئەوان چەندین ساڵ هەوڵدەدەن بۆ فێربوونی تەنها زمان، و هەرگیز پاراوی بەدەست ناهێنن. بەڵام من بە سانایی زمان دوای زمان فێر دەبم. دەیانویست نهێنی فرە زمانی بزانن، ئەو خەڵکانەی بەچەندين زمان قسە دەکەن. ئەمە هانی دام بیربکەومەوە، لەڕاستیدا چۆن فرەزمانەکان ئەوە دەکەن؟ ئێمە چی هاوبەشمان هەیە؟ چ شتێک کۆمەکمان لە فێربوونی زمان زۆر خێرا تر لەخەڵکانی تر دەکات؟ بڕیارمدا ئەو خەڵکانە ببینم کە وەک منن و وەڵامەکە بدۆزمەوە.
I love learning foreign languages. In fact, I love it so much that I like to learn a new language every two years, currently working on my eighth one. When people find that out about me, they always ask me, "How do you do that? What's your secret?" And to be honest, for many years, my answer would be, "I don't know. I simply love learning languages." But people were never happy with that answer. They wanted to know why they are spending years trying to learn even one language, never achieving fluency, and here I come, learning one language after another. They wanted to know the secret of polyglots, people who speak a lot of languages. And that made me wonder, too, how do actually other polyglots do it? What do we have in common? And what is it that enables us to learn languages so much faster than other people? I decided to meet other people like me and find that out.
باشترین شوێن بۆ دۆزینەوەی ئەم خەڵکانە ئاهەنگێکە کە بەسەدان ئارەزومەندانی زمان لە یەک شوێندا یەکتر دەبین بۆ ڕاهێنانی زمانەکانیانان. چەندەها ئاهەنگی هاوشێوە بۆ ئەم بۆنانە لەسەرانسەری جیهاندا ڕێکدەخرێت، بڕیارمدا سەردانی ئەوێ بکەم بۆ ئەوەی پرسیار لەو خەڵکانە بکەم کە چۆن فێرە زیاد لە زمانێک بووین.
The best place to meet a lot of polyglots is an event where hundreds of language lovers meet in one place to practice their languages. There are several such polyglot events organized all around the world, and so I decided to go there and ask polyglots about the methods that they use.
لەوێ بێنم ناسی کە خەڵکی ئێرلەندایە، شێوازە تایبەتەکەی خۆیی پێ گووتم: کە قسەکردنە لە یەکەم ڕۆژەوە. کەمێک دەستەواژە لە کتێبی دەستەواژەکانی گەشت کردن فێربووە لەگەڵ قسەکەرە ڕەسەنەکان پەیوەندی بگرێت و دواتر دەست بە قسەکردن لەگەڵیان دەکات. لای گرنگ نیە گەر ڕۆژانە 200 هەڵەش بکات، چونکە ئەو بەوشێوەیە فێر بووە. و باشترین شت ئەوەیە ئەمڕۆ، پێویستی بەوە نییە گەشتی زۆر بکات، لەبەر ئەوەی بەئاسانی دەتوانی گفتوگۆ بکەی لەگەڵ قسەکەرانی ڕەسەن لەژووری میوان بە ئاسودەی، بکەیت بەهۆی ماڵپەڕەکان.
And so I met Benny from Ireland, who told me that his method is to start speaking from day one. He learns a few phrases from a travel phrasebook and goes to meet native speakers and starts having conversations with them right away. He doesn't mind making even 200 mistakes a day, because that's how he learns, based on the feedback. And the best thing is, he doesn't even need to travel a lot today, because you can easily have conversations with native speakers from the comfort of your living room, using websites.
هەروەها لۆکاسم ناسی کە خەڵکی بەڕازیلە بەڕاستی سودی لە ڕێگەیەکی جوان بۆ فێربوونی ڕوسی بینیبوو. سەدان قسەکەری ڕوسی بەهەڕەمەکی وەک هاوڕێ لە سکایپ زیادکردووە. و پاشان لەگەڵ یەکێکیان ئاڵوگۆڕی نامەیان دەست پێکردووە و بە ڕوسی دەنوسێت: سڵاو. کەسەکە وڵامی دایەوە، ''سڵاو چۆنی؟'' لوکاس ئەوەی کۆپی کرد و بۆ کەسێکیتری نارد، ،و کەسەکە وڵامی دایەوە'' من باشم، سوپاس، تۆ چۆنی؟ لوکاس ئەمەشی کۆپی کرد و بۆ کەسی یەکەمی ناردەوە، بەم شێوەیە دوو بیانی هەبوو، گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن بەبێ ئەوەی بەمە بزانن.
I also met Lucas from Brazil who had a really interesting method to learn Russian. He simply added a hundred random Russian speakers on Skype as friends, and then he opened a chat window with one of them and wrote "Hi" in Russian. And the person replied, "Hi, how are you?" Lucas copied this and put it into a text window with another person, and the person replied, "I'm fine, thank you, and how are you?" Lucas copied this back to the first person, and in this way, he had two strangers have a conversation with each other without knowing about it.
(پێکەنین)
(Laughter)
بەزووی هەوڵی فێربوونی نووسینی دەدا، چونکە لە یەک کاتدا لەگەڵ زیاد لە کەسێک قسەی دەکرد کە بۆی دەرکەوت چۆن بەگشتی گفتوگۆی ڕوسی دەست پێدەکات. ڕێگەیەکی زیرەکانەیە ڕاستە؟،
And soon he would start typing himself, because he had so many of these conversations that he figured out how the Russian conversation usually starts. What an ingenious method, right?
بۆ خەڵکانیتری یەکەم هەنگاوی فێربوونی زمان لاسایی کردنەوەی دەنگەکانی زمانەکەیە خەڵکیتر سەرەتا 500 دەستەواژەی گرنگی زمانەکە ئەزبەر دەکەن، و خەڵکانیتر بە فێربوونی ڕێزمان دەستیان بە فێربوونی زمانی نوێ کردووە. ئەگەر پرسیار لە 100 کەسی فرەزمان بکەیت: کە چۆن فێرە زمانێکی نوێ بوویت؟ ئەوا لە وەڵامدا، سەد وەڵامی جیاوازت دەست دەکەوێت. پێدەچێت هەر مرۆڤێک ڕێگەیەکی جیاوازی بۆ فێربوونی زمان هەبێت، کە یەک ئامانج دەپێکێت: قسە کردن بە زمانێکی بێگانە.
And then I met polyglots who always start by imitating sounds of the language, and others who always learn the 500 most frequent words of the language, and yet others who always start by reading about the grammar. If I asked a hundred different polyglots, I heard a hundred different approaches to learning languages. Everybody seems to have a unique way they learn a language, and yet we all come to the same result of speaking several languages fluently.
کاتێک گوێم بۆ ئەو کەسانە کە سەبارەت بە شێوازی تایبەتی خۆیان فێر کردووە شل دەکرد لەناکاو بیرم کەوتەوە: هەموومان یەک شتی هاوبەشمان هەیە بەسادەی ڕێگەکانی چێژوەرگرتن لە پرۆسەی فێربوونی زمانمان دۆزیتەوە. هەموو ئەوانەی فرەزمانن مشتومڕ دەکەن دەربارەی فێربوونی زمان وەک ئەوەی شتێکی خۆش بێت. خۆزگە دەموچاویانتان دیتبا کاتێک هێڵکاریە ڕەنگاو ڕەنگەکەی ڕێزمانیان و فلاشکارتە دەستکردەکانیان و ئامارەکانیان. دەربارەی فێربوونی وشەکاری بە بەکارهێنانی پڕۆگرامەکان و چۆن ئارەزووی دروست کردنی خواردنی ئەو خەڵکانەی کە زمانیان فێر دەبن، پێشاندام. هەموویان ڕێگەی جیاواز بەکاردەهێنن، بەڵام هەمیشە جەخت دەخەنە سەر شتێکی چێژبەخش.
And as I was listening to these polyglots telling me about their methods, it suddenly dawned on me: the one thing we all have in common is that we simply found ways to enjoy the language-learning process. All of these polyglots were talking about language learning as if it was great fun. You should have seen their faces when they were showing me their colorful grammar charts and their carefully handmade flash cards, and their statistics about learning vocabulary using apps, or even how they love to cook based on recipes in a foreign language. All of them use different methods, but they always make sure it's something that they personally enjoy.
بۆم دەرکەوت منیش بەم شێوەیە فێری زمان بووم. کاتێک خەریکی فێربوونی ئیسپانی بووم، لە دەقی کتێبەکان بێزاربووم. مەبەستم کێ دەیەوێت، دەربارەی جۆس بزانێت کە پرسیار دەربارەی ئاڕاستە بۆ وێستگەی شەمەندەفەر دەکات. ڕاستە؟ لە جێگەی ئەو دەمویست هاری پۆتەر'' بخوێنمەوە،'' چونکە ئەو کتێبە حەزی منداڵیم بوو، و چەند جاریش خوێندومەتەوە. هەروەها وەرگێڕانی ئیسپانی ''هاری پۆتەرم دەست کەوت و دەستم بە خوێندنەوەی کرد، و بەدڵنیایەوە، لەسەرەتادا هیچ تێنەدەگەیشتم، لە خوێندنەوەی بەردەوام بووم چونکە حەزم لەم کتێبە بوو، و لەکۆتایی کتێبەکەدا، ئەو توانایەم هەبوو کە بەبێ کێشە لە کتێبەکان تێبگەم. هەمان شت ڕوویدا کاتێک خەریکی فێربوونی ئەڵمانی بووم. بڕیارمدا سەیری بەرنامە کۆمیدیە، خۆشەکەی ''هاوڕێکان'' بکەم، بە ئەڵمانی، و دووبارە، لەسەرەتادا هەمووی قسەی بێ بنەمابوو. نەم دەزانی کە لەکوێ وشەیەک دەست پێدەکات و لەکوێ کۆتایی دێت، لە سەیرکردنی بەردەوام بووم چونکە بەرنامەیەکی خۆش بوو. دەتوانم بەهەرزمانێک بێت سەیری بکەم زۆرم حەز لێیەتی. و لەدوای سێ یان چوار وەرزی پڕۆگرامەکە، بەڕاستی، ئاخاوتنی ئاکتەرەکان ڕوونتر دەبوو.
I realized that this is actually how I learn languages myself. When I was learning Spanish, I was bored with the text in the textbook. I mean, who wants to read about Jose asking about the directions to the train station. Right? I wanted to read "Harry Potter" instead, because that was my favorite book as a child, and I have read it many times. So I got the Spanish translation of "Harry Potter" and started reading, and sure enough, I didn't understand almost anything at the beginning, but I kept on reading because I loved the book, and by the end of the book, I was able to follow it almost without any problems. And the same thing happened when I was learning German. I decided to watch "Friends," my favorite sitcom, in German, and again, at the beginning it was all just gibberish. I didn't know where one word finished and another one started, but I kept on watching every day because it's "Friends." I can watch it in any language. I love it so much. And after the second or third season, seriously, the dialogue started to make sense.
پێش بینی ئەم خەڵکانە هەستم بەمە نەکردبوو. ئێمە زیرەک نین و هیچ ڕێگەیەکی کورت بۆ فێربوونی زمانەکان نییە. بە سانایی پێویستە چێژ لە پڕۆسەی فێربوونی زمانێکی تازە بدۆزینەوە، چۆن فێربوونی زمان لە بابەتی بێزارکەری قوتابخانەوە بۆ خۆشترین چالاکی ڕۆژانە، بە دووبارەبوونەوەیان کەس بێزار نابێت، بگۆڕین. حەزت لە نووسینی وشە لەسەر کاغەز نییە، دەتوانی لەناو بەرنامەکانی موبایلەکەت بیانووسی. ئەگەر گوێگرتن لە بابەتەکانی ناو کتێبەکان بێزارت دەکەن، لە یوتیوب شتێکی سەرنج ڕاکێش یان پەخشێکی دەنگی یان ڤیدیۆی بە هەر زمانێک بدۆزەوە. ئەگەر کەسێکی زۆر گۆشەگیری و ناتوانی خەیاڵی قسەکردن لەگەڵ قسەکەرە ڕەسەنەکان بکەی دەتوانی ڕێگەی قسەکردنی خودکار بەکاربهێنیت. دەتوانی لە ژوورە گونجاوەکەی خۆت لەگەڵ خۆت بدوێیت، و باسی ڕۆژەکەت یان پلانی کۆتایی هەفتە بکەیت، یان وێنەیەکی هەڕەمەکی ناو مۆبایلەکەت هەڵبژێرە و وەسفی وێنەکە بۆ هاوڕێ ئەندێشەیەکەت بکە. بەم شێوەیە زمان زانەکان فێری زمان دەبن، و هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە ئەم ڕێگەیانە بۆ هەموو ئەو خەڵکانەی ئارەزووی فێربوونی زمان دەکەن بەردەستە.
I only realized this after meeting other polyglots. We are no geniuses and we have no shortcut to learning languages. We simply found ways how to enjoy the process, how to turn language learning from a boring school subject into a pleasant activity which you don't mind doing every day. If you don't like writing words down on paper, you can always type them in an app. If you don't like listening to boring textbook material, find interesting content on YouTube or in podcasts for any language. If you're a more introverted person and you can't imagine speaking to native speakers right away, you can apply the method of self-talk. You can talk to yourself in the comfort of your room, describing your plans for the weekend, how your day has been, or even take a random picture from your phone and describe the picture to your imaginary friend. This is how polyglots learn languages, and the best news is, it's available to anyone who is willing to take the learning into their own hands.
بینینی زمان زانەکان یارمەتی دام بۆ درکردنن کە ئەوە گرینگە بە دوای دۆزینەوەی چێژ وەرگرتن لەپڕۆسەی فێربوونی زمان بگەڕێن، بەڵام چێژ لێوەرگرتنە بەتەنیا بەس نییە. ئەگەر دەتەوێت زمان پاراوی لە زمانە بیانیەکان بەدەست بهێنیت، پێویستە پەویوەستی سێ ڕێساتریش بیت.
So meeting other polyglots helped me realize that it is really crucial to find enjoyment in the process of learning languages, but also that joy in itself is not enough. If you want to achieve fluency in a foreign language, you'll also need to apply three more principles.
سەرەتا، ڕێگەیەکی کاریگەرت پێویست دەبێت. ئەگەر هەوڵی لەبەرکردنی لیستی وشەکان بۆ تاقیکردنەوەی سبەی بدەیت، وشەکان لە یادگاری ماوە کورت کۆدەبنەوە و لە دوای چەند ڕۆژێک لەبیر دەکرێن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر دەتەوێت لە یادگاری ماوە درێژ هەڵیان بگریت: پێویستە ڕۆژانە چەندەها جار لەبەر خۆت بیڵێتەوە بەکارهێنانی تەکنیکی مەودای پەیتا-پەیتا. دەتوانی ئەم ئەپانە کە بۆ ئەو سیستەمە داندراون وەک ئانکی و مێمریس، بەکار بهێنیت، یان دەتوانیت سود لە باشترین ڕێگە وەربگریت: لیستی ئەم وشانە بنووسە کە کە لە زۆربەی زمانەکان دووبارە دەبێتەوە. ئەگەر دڵنیا نەبووی کامە ڕێگە بەردەست و کاریگەرە لەوێ، تەنیا وێبسایت و کەناڵەکانی یوتیوبی زمان زانەکان تاقیبکەوە و ئیلهامیان لێوەرگرە. ئەگەر بۆ ئەوان کار بکات، لەوانەیە بە دڵینیایەوە بۆ تۆش ڕاست بێت.
First of all, you'll need effective methods. If you try to memorize a list of words for a test tomorrow, the words will be stored in your short-term memory and you'll forget them after a few days. If you, however, want to keep words long term, you need to revise them in the course of a few days repeatedly using the so-called space repetition. You can use apps which are based on this system such as Anki or Memrise, or you can write lists of word in a notebook using the Goldlist method, which is also very popular with many polyglots. If you're not sure which methods are effective and what is available out there, just check out polyglots' YouTube channels and websites and get inspiration from them. If it works for them, it will most probably work for you too.
ڕێسایی سێیەم دروست کردنی سیستەمێکە بۆ فێربوون. هەموومان زۆر سەرقاڵین و کەس بەڕاستی کاتی نییە بۆ فێربوونی زمانێکی نوێ. بەڵام دەتوانین ئەو کاتە دروست بکەین ئەگەر تەنها کەمێک پلانی بۆ دابنێن. دەتوانی ١٥ خولەک زووتر لەچاو پێشتر لە خەو هەڵبستیت؟ ئەوە باشترین کات دەبێت بۆ پێداچونەوەی وشەکاری. دەتوانی گوێ لە مۆسیقا بگریت لەکاتی لێخوڕین بۆ چونە سەر کارەکەت؟ باشە ئەوە زۆر باش دەبێت بۆ، وەرگرتنی هەندێک ئەزموونی گوێگرتن. زۆر شتی ترهەن دەتوانین بیان کەین بەبێ هەبوونی کاتی زیاد کراو بۆ پلانەکە، وەک گوێگرتن لە پڕۆگرامی مۆسیقا لە ڕێگەی چونە سەر کارمان یان لە کاتی ئیشەکانی ناو ماڵ. گرینگترین شت ئەوەیە کە پلانێکی فێربوون دروست بکەین. هەموو سێشەمان و پێنج شەمان لەگەڵ هاوڕێیەکم بۆ ٢٠ خولەک من ڕاهێنانی قسەکردن دەکەم. لە کاتی نانی بەیانی گوێ'' لە ڤیدیۆی یوتویب دەگرم. ئەگەر سیستەمێکی فێربوون بۆخۆت دابنێێ، پێویستیت بەکاتی زیاتر نابێت، چونکە دەبێتە بەشێکی ژیانی ڕۆژانەت.
The third principle to follow is to create a system in your learning. We're all very busy and no one really has time to learn a language today. But we can create that time if we just plan a bit ahead. Can you wake up 15 minutes earlier than you normally do? That would be the perfect time to revise some vocabulary. Can you listen to a podcast on your way to work while driving? Well, that would be great to get some listening experience. There are so many things we can do without even planning that extra time, such as listening to podcasts on our way to work or doing our household chores. The important thing is to create a plan in the learning. "I will practice speaking every Tuesday and Thursday with a friend for 20 minutes. I will listen to a YouTube video while having breakfast." If you create a system in your learning, you don't need to find that extra time, because it will become a part of your everyday life.
و لەکۆتایدا، ئەگەر دەتەوێت زمانێک بەباشی فێربیت، دەبێت کەمێکیش ئارام بگریت. گونجاو نییە لە دوو مانگ زمانێک فێربیت، بەڵام بەتەواوی گونجاوە بۆ بەرەوپێشچونێکی ئاشکرا لە دوو مانگ، ئەگەر هەموو ڕۆژێک دەستەواژەی بچوک فێربیت بەو ڕێگەیەی حەزت لێیە. هیچ شتێک بە قەد سەرکەوتنی خۆمان بۆمان هاندەر نییە.
And finally, if you want to learn a language fluently, you need also a bit of patience. It's not possible to learn a language within two months, but it's definitely possible to make a visible improvement in two months, if you learn in small chunks every day in a way that you enjoy. And there is nothing that motivates us more than our own success.
بەڕوونی ئەو ساتەم لەیادە کە لە یەکەم نوکتەی ئەڵمانی تێگەیشتم کاتێک سەیری ''هاوڕێکانم'' دەکرد. زۆر هاندراو و دڵخۆش بووم کە ئەو ڕۆژە بەردەوام بووم لەسەیرکردنی دوو بەش یان زیاتر، و لە سەیرکردنی بەردەوام بووم. ساتەکانی تێگەیشتنم زیاتر و زیاتر دەبوو، ئەم سەرکەوتنە بچوکانە، و هەنگاو بە هەنگاو ئاستێکم بەدەست هێنا کە توانیم زمان بەکاربێنم بە ئازادی و پاراوی هەموو شتێک دەربڕم. ئەمە هەستێکی زۆر خۆشە. ناتوانم بەو هەستە بڵێم بەسە، و لەبەر ئەوەیە هەموو دووساڵ جارێک زمانێک فێردەبم.
I vividly remember the moment when I understood the first joke in German when watching "Friends." I was so happy and motivated that I just kept on watching that day two more episodes, and as I kept watching, I had more and more of those moments of understanding, these little victories, and step by step, I got to a level where I could use the language freely and fluently to express anything. This is a wonderful feeling. I can't get enough of that feeling, and that's why I learn a language every two years.
کەوایە ئەوە هەموو نهێنی زمان زانەکانە. ڕێگەیەکی کاریگەر بدۆزەوە کە بتوانی بە ڕێک و پێکی بەکاریبێنیت لەماوەیەکدا بەو ڕێگەیەی کە چێژی لێدەبینیت، بەم شێوەیە زمان زانەکان لە ماوەی مانگێک نەک ساڵێک فێرە زمانێکی تازە دەبن.
So this is the whole polyglot secret. Find effective methods which you can use systematically over the period of some time in a way which you enjoy, and this is how polyglots learn languages within months, not years.
ئێستا هەندێکتان، لەوانەیە بیربکەنەوە، هەمووی زۆر جوانە بۆ چێژ وەرگرتن لە فێربوونی زمان، بەڵام ئەوە نهێنیە ڕاستەقینەکە نییە. چونکە زمان زانەکان زۆر لە ئێمە بەهرەدارترن.
Now, some of you may be thinking, "That's all very nice to enjoy language learning, but isn't the real secret that you polyglots are just super talented and most of us aren't?"
باشە یەک شت دەربارەی بێنی و لوکاس هەیە کە باسم نەکردوە، بێنی ١١ ساڵی زمانی ئێرلەندی کۆن و ٥ ساڵی ئەڵمانی لە قوتابخانە خوێند بوو. کاتێک دەرچوو بەهیچ جۆرێک نەیدەتوانی قسەیان پێ بکات. لە سەروی تەمەنی ٢٠ ساڵیدا، بیری کردەوە کەوا جینی زمانی نییە و ناتوانێت بەزمانێکی تر قسە بکات. پاشان دەستیکرد بە گەڕان بەدوای ڕێگەیەک بۆ فێربوونی زمانەکان، کە قسەکردن بۆ قسەکەرانی ڕەسەن و وەرگرتنەوەی ڕەخنە و پێشنیار بوو لێیانەوە، و ئەمڕۆ بینی دەتوانێ بەئاسانی گفتوگۆ بە ١٠ زمان بکات. لوکاس بۆماوەی ١٠ ساڵ هەوڵیدا ئینگلیزی لە قوتابخانە فێربێت. یەکێک بووە لە قوتابیە هەرە خراپەکان لە پۆلدا. هاوڕێکانی گاڵتەیان پێ دەکرد وەک گاڵتەیەک کتێبی ڕوسیان پێدا بوو چونکە پێیان بوو هەرگیز ئەو زمانە، یان هیچ زمانێکی تر فێرنابێت. دواتر لوکاس ڕێگەیتری تاقیکردەوە، بۆ فێربوون بە دوای ڕێگەی خۆیدا گەڕا، بۆنموونە، گفتوگۆ و مشتومڕ لە سکایپ لەگەڵ بیانیەکان. لە دوای تەنیا ١٠ ساڵ، لوکاس توانای هەبوو بە ١١ زمانی پاراو قسە بکات.
Well, there's one thing I haven't told you about Benny and Lucas. Benny had 11 years of Irish Gaelic and five years of German at school. He couldn't speak them at all when graduating. Up to the age of 21, he thought he didn't have the language gene and he could not speak another language. Then he started to look for his way of learning languages, which was speaking to native speakers and getting feedback from them, and today Benny can easily have a conversation in 10 languages. Lucas tried to learn English at school for 10 years. He was one of the worst students in class. His friends even made fun of him and gave him a Russian textbook as a joke because they thought he would never learn that language, or any language. And then Lucas started to experiment with methods, looking for his own way to learn, for example, by having Skype chat conversations with strangers. And after just 10 years, Lucas is able to speak 11 languages fluently.
ئەمە لە پەرجو دەچێت؟ هەموو ڕۆژێک ئەو پەرجووانە دەبینم. وەک ڕاهێنەری زمان، یارمەتی خەڵک دەدەم کە خودکارانە فێرە زمانی نوێ ببن، و هەموو ڕۆژێک ئەوە دەبینم. خەڵک هەیە بۆ ماوەیەکی ٥ یاخود ١٠ تەنانەت ٢٠ ساڵ هەوڵدەدەن پاشان لە ناکاو دەست بە فێربوون دەکەن بە شێوەی خۆیان، بابەتگەلێکی چێژبەخش بەکاردەهێنن، ڕێگەی جیاواز و کاریگەرتر بەکاردەهێنن، یان هەڵسەنگاندن بۆ ڕێژەی فێربوونیان دەکەن تا بتوانن ئەو پێشکەوتنەی خۆیان بەرز بنرخێنن، ئەو کاتە لە ناکاو جادویانە بەهرەی زمان دەدۆزنەوە کە لێیان ون ببوو.
Does that sound like a miracle? Well, I see such miracles every single day. As a language mentor, I help people learn languages by themselves, and I see this every day. People struggle with language learning for five, 10, even 20 years, and then they suddenly take their learning into their own hands, start using materials which they enjoy, more effective methods, or they start tracking their learning so that they can appreciate their own progress, and that's when suddenly they magically find the language talent that they were missing all their lives.
گەرچی ئەگەر هەوڵت دابێت بۆ فێربوونی زمان و وازت هێنابێت و بیرت، کردبێتەوە کە زۆر قورسە یان بەهرەی زمانت نییە، هەوڵێکی تر بدە. لەوانەیە ڕێگەیەکی فێربوونی تایبەت بە تۆ هەبێت بۆ فێربوونی زمان بە پاراوی. لەوانەیە ڕێگەیەکی تایبەت بە تۆ هەبێت کە ببیتە زمان زان.
So if you've also tried to learn a language and you gave up, thinking it's too difficult or you don't have the language talent, give it another try. Maybe you're also just one enjoyable method away from learning that language fluently. Maybe you're just one method away from becoming a polyglot.
سوپاس.
Thank you.
(چەپڵەڕێزان)
(Applause)