من کێشە سازێکی پیشەییم.
I'm a professional troublemaker.
(پێکەنین)
(Laughter)
بەو پێیەی کاری من ڕەخنەگرتنە لە جیهان، سیستەمی خراپ، ئەو کەسانەی ڕەتیدەکەنەوە باشتر کار بکەن، وەک نووسەرێک، وەک وتاردەرێک و وەک نەیجیریایەکی نادیار
As my job is to critique the world, the shoddy systems and the people who refuse to do better, as a writer, as a speaker, as a shady Nigerian --
(پێکەنین)
(Laughter)
هەست دەکەم مەبەستم ئەوەیە کە ئەو پشیلە بم.
I feel like my purpose is to be this cat.
(پێکەنین)
(Laughter)
من کەسێکم کە چاودێری کەسانی تر دەکەم وەک”پێویستە تۆ ئەمە چاک بکەیتەوە” ئەوە منم. من دەمەوێت جیهانێک بەجێبهێڵین باشتر لەوەی کە دۆزیمانەوە. و چۆن گۆڕانکاری هەڵدەبژێرم بە دەربڕینی بۆچوونی خۆم، بۆ ئەوەی یەکەم بیت، بۆ ئەوەی دۆمینە بیت.
I am the person who is looking at other people, like, "I need you to fix it." That is me. I want us to leave this world better than we found it. And how I choose to effect change is by speaking up, by being the first and by being the domino.
چونکە بۆ ئەوەی هێڵێک دۆمینە بکەوێت، پارچەیەک دەبێت سەرەتا بکەوێت، بۆ ئەوەی ئەوانی تریش ناچار بکەن بە هەمان شێوە بکەون. و ئەم دۆمینەی دەکەوێتە خوارەوە، هیوادارین وابێت، باشە، کەسی داهاتوو کە دەیبینێت حەز دەکات دۆمینە بێت. دۆمینە بوون، بۆ من، وەک ئەوە وایە خۆت دەرببڕیت و ئەوەی زۆر قورسە بیکە، بە تایبەت کاتێک کە پێویست بێت، بەو هیوایەی کە ئەوانی تریش شوێنیان بکەون. و لێرەدا ئەمەیە: من ئەو کەسەم کە دەیڵێم ئەوەی بیرت لێدەکردەوە بەڵام نەتوێرا بیڵێیت. زۆرجار خەڵک وا بیردەکەنەوە کە ئێمە ناترسین، ئەوانەی ئەم کارە دەکەن ناترسن. ئێمە بێ ترس نین. ئێمە لە دەرئەنجامەکان ناترسین و ئەو قوربانیانەی کە دەبێت بیدەین بە وتنی ڕاستی بەرمبەر هێز. ئەوەی ڕوودەدات، ئێمە هەست دەکەین دەبێت بیکەن، چونکە لە دونیادا زۆر کەمن ئەوانەی ئامادەیە دۆمینە بێت، زۆر کەم کەس ئامادەبن ئەو کەوتنە بکات. ئێمە بەبێ ترس ئەم کارە ناکەین.
For a line of dominoes to fall, one has to fall first, which then leaves the other choiceless to do the same. And that domino that falls, we're hoping that, OK, the next person that sees this is inspired to be a domino. Being the domino, for me, looks like speaking up and doing the things that are really difficult, especially when they are needed, with the hope that others will follow suit. And here's the thing: I'm the person who says what you might be thinking but dared not to say. A lot of times people think that we're fearless, the people who do this, we're fearless. We're not fearless. We're not unafraid of the consequences or the sacrifices that we have to make by speaking truth to power. What happens is, we feel like we have to, because there are too few people in the world willing to be the domino, too few people willing to take that fall. We're not doing it without fear.
ئێستا، با باسی ترس بکەین. بە تەواوی دەمزانی دەمەوێت ببم بە چی کە گەورە بووم منیش وەک ئەوە بووم، “دەبم بە بزیشک!” خەونم ئەوە بوو کە ببمە دکتۆر لۆڤی. من دوکتۆر مکستۆفینز بووم پێش ئەوەی هەبێت.
Now, let's talk about fear. I knew exactly what I wanted to be when I grew up. I was like, "I'm going to be a doctor!" Doctor Luvvie was the dream. I was Doc McStuffins before it was a thing.
(پێکەنین)
(Laughter)
بیرمە کاتێک چوومە زانکۆ، ناچار بووم لە ساڵی یەکەمدا کیمیا بخوێنم بۆ پسپۆڕیەکەم. لە ژیانمدا یەکەم و کۆتا جار کە کەمترین نمرەم بەدەستهێنا.
And I remember when I went to college, my freshman year, I had to take Chemistry 101 for my premed major. I got the first and last D of my academic career.
(پێکەنین)
(Laughter)
بۆیە چوومە لای مامۆستاکەم و پێم گوت، “باشە، با پرسی پسپۆڕی لاببەین.” لەبەر ئەوەی پیشەی پزیشکی گونجاو نییە، چونکە حەزم لە نەخۆشخانە نییە، بۆیە…
So I went to my advisor, and I was like, "OK, let's drop the premed, because this doctor thing is not going to work, because I don't even like hospitals. So ..."
(پێکەنین)
(Laughter)
“با بە کۆتایی هاتنی لەبەرچاو بگرین” لە هەمان خول دەستم کرد بە بلۆگکردن. ئەوە ساڵی ٢٠٠٣ بوو. کەواتە ئەمە یەک کۆتایی خەونێک بوو سەرەتای یەکێک لەو کاتەدا خولیا بچووکەکەم بوو بە کارەکەم کاتێک لە ساڵی ٢٠١٠ کاری بازاڕکردنەکەم لەدەستدا. دوو ساڵم پێچوو بۆ ئەوەی بڵێم ”من نووسەرم.” دوای نۆ ساڵ لە دەستپێکردنی نووسین پێش ئەوەی بڵێم، “من نووسەرم.” چونکە ترسام لەوەی چی ڕووبدات بەبێ سیستەمی بیمەی خانەنشینی، بەبێ ئەوەی “چۆن لەگەڵ خولیای پێڵاودا بەردەوام دەبم؟” ئەمە بۆ من گرنگە”.
"Let's just consider that done for." And that same semester, I started blogging. That was 2003. So as that one dream was ending, another was beginning. And then what was a cute hobby became my full-time job when I lost my marketing job in 2010. But it still took me two more years to say, "I'm a writer." Nine years after I had started writing, before I said, "I'm a writer," because I was afraid of what happens without 401ks, without, "How am I going to keep up my shoe habit? That's important to me."
(پێکەنین)
(Laughter)
بۆیە زۆری خایاند تا خاوەنی ئەم شتە بم ئەمە ئامانجی من بوو. پاشان تێگەیشتم، ئەو ترسە هێزێکی زۆر بەرجەستەی هەیە ڕێگریمان لێدەکات لە ئەنجامدانی و وتنی ئەو کارانەی کە مەبەستمانە. و گوتم: دەزانی چی؟ ناهێڵم ترس حوکمڕانی ژیانم بکات. من ناهێڵم ترس دیاری بکە چ دەکەم.” پاشان شتە نایابەکان دەستیان کرد بە ڕوودان، دۆمینەکان دەستیان کرد بە کەوتن.
So it took me that long to own this thing that was what my purpose was. And then I realized, fear has a very concrete power of keeping us from doing and saying the things that are our purpose. And I was like, "You know what? I'm not going to let fear rule my life. I'm not going to let fear dictate what I do." And then all of these awesome things started happening, and dominoes started to fall.
کاتێک درکم بەوە کرد، وتم “ باشە ٢٠١٥، من بوومەتە ٣٠ ساڵ، ئەمە ساڵی من دەبێت کە “هەرچییەک بێت بیکە”. “هەر شتێک من بترسێنێت، چالاکانە بەدوایدا دەگەڕێم.” بورجی من گسکە حەزم لێیە پێم لەسەر زەوی بێت، بڕیارمدا یەکەم پشووم تەنیام بکەم، ئەو لە دەرەوەی وڵات بوو، لە کۆماری دۆمینیکان. لە ڕۆژی لەدایک بوونمدا، چیم کرد؟ لە دارستانەکانی پۆنتا کانا چوومە زیپ لاینینگ. بە هۆکارێکی سەیرەوە جلی بازرگانیم لەبەردا بوو. مەپرسە بۆ.
So when I realized that, I was like, "OK, 2015, I turned 30, it's going to be my year of 'Do it anyway.' Anything that scares me, I'm going to actively pursue it." So, I'm a Capricorn. I like my feel solidly on the ground. I decided to take my first-ever solo vacation, and it was out of the country to the Dominican Republic. So on my birthday, what did I do? I went ziplining through the forests of Punta Cana. And for some odd reason, I had on business casual. Don't ask why.
(پێکەنین)
(Laughter)
و کاتێکی خۆشم بەسەر برد. هەروەها حەزم لە نوقمبوون لە ئاودا نییە. دیسانەوە حەزم لێیە پێم لەسەر زەوی بێت. بۆیە چوومە مەکسیک و لەگەڵ دۆلفینەکاندا مەلەم کرد. و ئەو شتە سەرسوڕهێنەرەی کە لەو ساڵەشدا کردم، گەورەترین دەستکەوتی من بوو ئەوەیە کە کتێبەکەمم نووسیوە، “من حوکمت پێدەدەم: کتێبی ڕێنمایی باشتر بکە” و دەبوایە خاوەنی بم ـ ـ
And I had an incredible time. Also, I don't like being submerged in water. I like to be, again, on solid ground. So I went to Mexico and swam with dolphins underwater. And then the cool thing that I did also that year that was my mountain was I wrote my book, "I'm Judging You: The Do-Better Manual," And I had to own --
(چەپڵە لێدان)
(Applause)
ئەو هەموو نووسینە ئێستا، وایە؟ بەڵێ. بەڵام دژترین شتی من ئەو ساڵە ئەنجامم داوە کە زۆر ترساندم، ئەوە بازدانی پەرەشوتەکەم بوو. خەریک بوو لە فڕۆکەکە بکەوینە خوارەوە. وتم “زۆر شتی گەمژانەم کردووە لە ژیانم ئەمەش یەکێکە لەوانە”.
that whole writing thing now, right? Yes. But the very anti-me thing that I did that year that scared the crap out of me -- I went skydiving. We're about to fall out of the plane. I was like, "I've done some stupid things in life. This is one of them."
(پێکەنین)
(Laughter)
پاشان دابەزین بۆ سەر زەوی، و من بەڕاستی هەناسە لە دەستدا کە زەویم بینی، گوتم، “بە باشی لە فڕۆکە کەوتمە خوارەوە بە مەبەست”
And then we come falling down to Earth, and I literally lose my breath as I see Earth, and I was like, "I just fell out of a perfectly good plane on purpose."
(پێکەنین)
(Laughter)
“چیم لێ بهسهر هاتووه؟” پاشان سەیری جوانییەکانی خوارەوەم کرد، و وتم: “ئەمە باشترین شتە کە دەمتوانی بیکەم” “بڕیارێکی ناوازە بوو“. ئەو کاتانەم بیرکەوتەوە کە دەبوو ڕاستییەکان بڵێم. وام هەست کرد لە فڕۆکەکە کەوتمە خوارەوە. وەک هەمان سات وایە کە لە لێواری فڕۆکەکەدا بووم. و بەخۆم دەڵێم “ئەوە مەکە.“ بەڵام دواتر هەر چۆنێک بێت دەیکەم، چونکە پێویستە. دانیشتن لەسەر لێواری فڕۆکەکە و جۆرێکمانەوە لە فڕۆکەکەدا بۆ من ئاسودەی بوو. و هەست دەکەم هەموو ڕۆژێک ڕاستییەکان دەڵێم لەبەرامبەر دامودەزگا و کەسانی گەورەتر لە من، و ئەو هێزانەی لە من بەهێزترن، هەست دەکەم لەو فڕۆکەیە دەکەومە خوارەوە. بەڵام تێدەگەم کە ئاسوودەیی زیادەڕەوییە. چونکە بێدەنگی ئاسوودەیە. هێشتنەوەی شتەکان وەک خۆیان ئاسوودەیە. تەنها شتێک کە ئاسوودەیی دەیکات پاراستنی دۆخی ئێستایە. بۆیە دەبێت ئاسوودە بین لەگەڵ ناڕەحەتی بوون بە وتنی ڕاستییە سەختەکان لە کاتی پێویستدا. وه من,
"What is wrong with me?!" But then I looked down at the beauty, and I was like, "This is the best thing I could have done. This was an amazing decision." And I think about the times when I have to speak truth. It feels like I am falling out of that plane. It feels like that moment when I'm at the edge of the plane, and I'm like, "You shouldn't do this," but then I do it anyway, because I realize I have to. Sitting at the edge of that plane and kind of staying on that plane is comfort to me. And I feel like every day that I'm speaking truth against institutions and people who are bigger than me and just forces that are more powerful than me, I feel like I'm falling out of that plane. But I realize comfort is overrated. Because being quiet is comfortable. Keeping things the way they've been is comfortable. And all comfort has done is maintain the status quo. So we've got to get comfortable with being uncomfortable by speaking these hard truths when they're necessary. And I --
(چەپڵە لێدان)
(Applause)
و بۆ من هەرچەندە دەزانم کە دەبێ ڕاستییەکان بڵێم، چونکە ڕاستگۆیی بۆ من گرنگە، ڕاستی من شتێکە کە بە ئازیزم دەزانم. دادپەروەری، پێموانییە دادپەروەری دەبێت هەڵبژاردن بێت. پێویستە هەمیشە دادپەروەری هەبێ هەروەها باوەڕم بە کەرەی شیا هەیە وەک بەهایەکی بنەڕەتی،
And for me, though, I realize that I have to speak these truths, because honesty is so important to me. My integrity is something I hold dear. Justice -- I don't think justice should be an option. We should always have justice. Also, I believe in shea butter as a core value, and --
(پێکەنین)
(Laughter)
پێم وایە جیهان باشتر دەبوو ئەگەر ئێمە تەڕتر بووین. بەڵام جگە لەوەش، لەگەڵ ئەوەی ئەمانە بەها سەرەکییەکانی منن، دەبێ ڕاستیەکان بڵێم. من هیچ بژاردەیەکی ترم نییە لەو بابەتە
and I think the world would be better if we were more moisturized. But besides that, with these as my core values, I have to speak the truth. I have no other choice in the matter.
بەڵام کەسانی وەک من، کێشە سازەکانی پیشەیی، نابێت بە تەنیا پابەند بن بە دۆمینە بوون کە هەمیشە لە فڕۆکە دەکەونە خوارەوە یان یەکەم کەس بن کە ئەم لێدانە وەربگرێت. خەڵک لەم دەرئەنجامە مەترسیدارانە دەترسن، درک بەوە نەکات کە زۆر جار کاتێک لە ژوورەکاندا دەڕۆین و ئێمە یەکێکین لەهەرە بەهێزەکانی ئەو ژوورانە یان دووەم بەهێزترین، یان سێیەم بەهێزترین. من بە تەواوی باوەڕم وایە کە ئەرکی ئێمەیە لەم بارودۆخانەدا ئەوەی خەریکە ڕوودەدات تێکبدەین. پاشان ئەگەر ئێمە بەهێزترین نەبین، ئەگەر دوو کەسمان پێکەوە یەکبگرین، وادەکات بەهێزن بین. وەک یارمەتیدانی ئەو ژنە لە کۆبوونەوەیەکدا، دەزانی، ئەو ژنەی کە ناتوانێت قسە بکات، یان دڵنیابە لەوەی کە کەسەکە لە قسەکانیدا ڕوون نییە گوێڵێبگریت. کاری ئێمەیە دڵنیا بین لەوەی کە دەتوانن شوێنیان هەبێت. خۆشگوزەرانی هەمووان ئەرکی کۆمەڵگایە. ئەگەر ئەو خاڵە درووست بکەن، لەوە تێدەگەین، کاتێک پێویستمان بە یارمەتی هەیە، پێویست ناکات زۆر بگەڕێین ئەگەر دڵنیا بین یارمەتی کەسێکی ترمان داوە.
But people like me, the professional troublemakers, should not be the only ones who are committed to being these dominoes who are always falling out of planes or being the first one to take this hit. People are so afraid of these acute consequences, not realizing that there are many times when we walk in rooms and we are some of the most powerful people in those rooms -- we might be the second-most powerful, third-most powerful. And I firmly believe that our job in those times is to disrupt what is happening. And then if we're not the most powerful, if two more of us band together, it makes us powerful. It's like cosigning the woman in the meeting, you know, the woman who can't seem to get her word out, or just making sure that other person who can't make a point is being heard. Our job is to make sure they have room for that. Everyone's well-being is community business. If we made that a point, we'd understand that, for the times when we need help, we wouldn't have to look around so hard if we made sure we were somebody else's help.
هەندێک جار هەست دەکەم کە زۆرجار لەبەردەم خەڵکدا کەوتمە خوارەوە، وەک ئەو ڕۆژەی داوام لێکرا وتارێک پێشکەش بکەم، و دەبێت پارەی بدەم. هەندێک لێکۆڵینەوەم کرد، و زانیم پیاوە سپی پێستەکانی کە لەوێ قسەی کرد قەرەبووی کرایەوە تێچووی گەشتەکانیان دەدەن، و ئەو ژنە سپیانەی کە لەوەی قسیان کرد تێچووی گەستەکەیان دڕاوە. ئەو ژنە ڕەش پێستانەی کە لەوی قسەیان کرد دەبێت پارە بدەن. گوتم: “چی بکەم”؟ و دەمزانی ئەگەر بە ئاشکرا باسی بکەم، ڕووبەڕووی زیانی دارایی دەبمەوە. بەڵام تێگەیشتم بێدەنگیم هیچ سوودێکی بۆ کەس نابێت. بۆیە بە ترسەوە بە ئاشکرا قسەم لەسەر کرد، ژنانی دیکەش دەستیان کرد بە قسەکردن لەسەری. “ منیش هەروەها مووچەیەکی نادادپەروەرانەم پێدرا“. دەستی کرد بە باسکردنی شێوازەکانی مووچەی جیاکاری کە ئەم کۆنفرانسە بەشداری تێدا کراوە.
And there are times when I feel like I have taken very public tumbles and falls, like the time when I was asked to speak at a conference, and they wanted me to pay my way there. And then I did some research and found out the white men who spoke there got compensated and got their travel paid for. The white women who spoke there got their travel paid for. The black women who spoke there were expected to actually pay to speak there. And I was like, "What do I do?" And I knew that if I spoke up about this publicly, I could face financial loss. But then I also understood that my silence serves no one. So I fearfully spoke up about it publicly, and other women started coming out to talk about, "I, too, have faced this type of pay inequality." And it started a conversation about discriminatory pay practices that this conference was participating in.
هەستم دەکرد من دۆمینەکە بم کە یاداشتێکی بێزارکەرم لە کەسایەتییەکی دیارەوە خوێندەوە شتێکم لەسەری نووسی. دەمزانی ئەو کەسە بەهێزترە و دەتوانی کاریگەری هەبێت لەسەر پیشەکەم بەڵام گوتم “دەبێت ئەمە بەکەم. دەبێت لەسەر لێواری فڕۆکەکە دابنیشم بۆ “دوو کاتژمێر. منیش ئەوەم کرد فشارم خستە سەر بڵاکردنەوە و ڕامکرد
I felt like I was the domino the time I read a disturbing memoir by a public figure and wrote a piece about it. I knew this person was more powerful than me and could impact my career, but I was like, "I've got to do this. I've got to sit at the edge of this plane," maybe for two hours. And I did. And I pressed "Publish," and I ran away.
(پێکەنین)
(Laughter)
گەڕامەوە بۆ بڵاوبوونەوەی بابەتەکە. و خەڵک گۆتیان” ئای خوایە زۆر دڵخۆشم لە کۆتاییدا کەسێک ئەمەی گوت” و گفتوگۆیەک سەریهەڵدا سەبارەت بە تەندروستی دەروونی و خۆپاراستن، وە وتم بەڵێ باشە. ئەو شتەی من دەیکەم پێم وایە باشە، شتێک دەکات.”
And I came back to a viral post and people being like, "Oh my God, I'm so glad somebody finally said this." And it started a conversation about mental health and self-care, and I was like, "OK. Alright. This thing that I'm doing, I guess, alright, it's doing something."
پاشان زۆر کەس بوون بە دۆمینە کاتێک باسی ئەوەیان کرد چۆن لەلاین پیاوی دەسڵاتدارەوە بێزار کراوان ئەمەش وایکرد ملیۆنان ژنیش بەشداری بکەن بڵین “منیش” کەواتە، سوپاس بۆ ترانا بێرک بۆ دروستکردنی ئەم جووڵانەوەیە.
And then so many people have been the domino when they talk about how they've been assaulted by powerful men. And it's made millions of women join in and say, "Me Too." So, a shout-out to Tarana Burke for igniting that movement.
(چەپڵەلێدان)
(Applause)
خەڵک و سیستەمەکان دەیانەوێت بێدەنگی ئێمە بۆ ئەوی شوێنەی خۆمان بمێنینەوە ئێستا، دۆمینە بوون هەندێک جار بە واتای خۆت بوونە. من لە تەمەنی سێ ساڵییەوە کەسێکی نادیار بووم.
People and systems count on our silence to keep us exactly where we are. Now, being the domino sometimes comes down to being exactly who you are. So, I've been a shady somebody since I was three.
(پێکەنین)
(Laughter)
ئەوە منم لە سێ ساڵیەوە. بەڵام من هەموو ژیانم ئەم کچە بووم، و هەست دەکەم تەنانەت ئەمەش شتێکی دۆمینە، چونکە لە جیهانێک کە دەیەوەی ئێمە بە دەوریدا بڕۆین وەک نوێنەری خۆمان، خۆت بوون دەتوانێت کردەیەکی شۆڕشگێڕانە بێت. و لە جیهانێکدا کە دەیەوێت ئێمە چرپە بکەین، من هاوارکردنم هەڵبژارد.
This is me on my third birthday. But I've been this girl all my life, and I feel like even that's been the domino, because in a world that wants us to walk around as representatives of ourselves, being yourself can be a revolutionary act. And in a world that wants us to whisper, I choose to yell.
(چەپەڵیدان)
(Applause)
کاتێک کاتی ئەوە هات قسە سەختەکان بڵێین، سێ شت لە خۆم دەپرسم. یەک: مەبەستت ئەوە بوو؟ دوو: دەتوانی بەرگری لێ بکەیت؟ سێ: بە خۆشەویستییەوە وتت؟ ئەگەر وەڵامی سێ پرسیارەکە بەڵێ بوو، منیش دەیڵێم هەرچی ڕوودەدات با ڕووبدات. ئەمە گرنگە. ئەمە لێکۆڵینەوەیەکە لە خۆم هەمیشە پێم دەڵێت پێویستە ئەوە بکەم قسەکردنی ڕاستی، قسەکردنی بیرە راستیەکان نابێت کردەوەیەکی شۆڕشگێڕانە بێت. قسەی ڕاستی بۆ دەسەڵات نابێت قوربانی بێت، بەڵام هەروایە. بەڵام هەڵبژاردنی ئەو کارە لە بەرژەوەندی گشتیدایە دەمانباتە شوێنی باشتر لەوەی ئێستا لێی دەژین.
When it's time to say these hard things, I ask myself three things. One: Did you mean it? Two: Can you defend it? Three: Did you say it with love? If the answer is yes to all three, I say it and let the chips fall. That's important. That checkpoint with myself always tells me, "Yes, you're supposed to do this." Telling the truth -- telling thoughtful truths -- should not be a revolutionary act. Speaking truths to power should not be sacrificial, but they are. But I think if more of us chose to do this for the greater good, we'd be in better spaces than we are right now.
باس لە بەرژوەندی گشتی، پێموایە پابەندین بە گۆتنی ڕاستیەکان بڵێن بۆ دروستکردنی پرد بۆ زەمینەی هاوبەش، ئەو پردانەی لەسەر حەقیقەت دروست نەکراون دەڕووخێن. کەواتە ئەرکی ئێمەیە، ئەمە پابەندبوون و ئەرکی ئێمەیە بۆ ئەوەی ڕاستی بڵێم، بۆ ئەوەی دۆمینە بین، نەک هەر کاتێک سەختە، بەڵام بە تایبەتی کاتێک سەختە.
Speaking of the greater good, I think we commit ourselves to telling truths to build bridges to common ground, and bridges that aren't based on truth will collapse. So it is our job, it is our obligation, it is our duty to speak truth to power, to be the domino, not just when it's difficult -- especially when it's difficult.
سوپاس بۆ هەمووتان.
Thank you.
(چەپڵیدان)
(Applause)