All right, let's get up our picture of the earth. The earth is pretty awesome. I'm a geologist, so I get pretty psyched about this, but the earth is great. It's powerful, it's dynamic, it's constantly changing. It's a pretty exciting place to live. But I want to share with you guys today my perspective as a geologist in how understanding earth's past can help inform and guide decisions that we make today about how to sustainably live on earth's surface.
زۆرباشە، با وێنەی زەوی بەرزکەینەوە. زەوی زۆر شتێکی جوانە. من زەویناسم، بۆیە زۆر دڵم بەمە خۆش دەبێ، بەڵام زەوی زۆر گرنگە. بەهێزە، دەجوڵێت، بە بەردەوامیش دەگۆڕێت. شوێنێکی دڵخۆشکەرە بۆ ژیان. ئەمڕۆ من دەمەوێ شێوازی بینینی خۆم باسبکەم بۆ ئێوە. بەوەی چۆن زانین دەربارەی مێژووی زەوی یارمەتیمان دەدات لە ڕابەری کردنمان لەو بڕیارانەی ئەمڕۆ دەیاندەین. دەربارەی ئەوەی چۆن بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر زەوی بژین.
So there's a lot of exciting things that go on on the surface of the earth. If we zoom in here a little bit, I want to talk to you guys a little bit about one of the things that happens. Material get shuffled around earth's surface all the time, and one of the big thing that happens is material from high mountains gets eroded and transported and deposited in the sea. And this process is ongoing all the time, and it has huge effects on how the landscape works. So this example here in south India -- we have some of the biggest mountains in the world, and you can see in this satellite photo rivers transporting material from those mountains out to the sea. You can think of these rivers like bulldozers. They're basically taking these mountains and pushing them down towards the sea.
زۆر شتی سەرنجراکێش لەسەر ڕووی زەوی ڕوودەدەن. ئەگەر هەندێک ئەمە بهێنینە پێشەوە. دەمەوێ تۆزێک باسی یەکێک لەو شتانەتان بۆ بکەم کە ڕوودەدات. ماددەکان بەسەر ڕووی زەوییەوە بە بەردەوامی تێکەڵ دەبن، یەکێک لەو شتانەی کە ڕوودەدات ئەو ماددەیەی کە لە شاخە بەرزەکانەوە لێدەبێتەوە و دەگوازرێتەوە لەناو دەریاکەدا دەنیشێت. ئەم پڕۆسەیەش بەردەوامە. کاریگەریەکی زەبەلاحی هەیە لەسەر شوێنە سروشتیەکان. ئەم نموونەیە لە باشووری هیند-- ئەمانە هەندێک لە گەورەترین چیاکانی جیهانن. لەم وێنەیەی مانگی دەستکردا دەتوانیت بیبینیت. ڕووبارەکان ماددەکان لە شاخەکانەوە دەگوازنەوە بۆ دەریاکان. دەتوانی ئەم ڕوبارانە وەک بڵدۆزەر تەماشا بکەیت. بە کورتی ڕووبارەکان پاڵ بە شاخەکانەوە دەنێن بۆ ناو دەریاکان،
We'll give you guys an example here. So we zoom in a little bit. I want to talk to you guys specifically about a river. We can see these beautiful patterns that the rivers make as they're pushing material down to the sea, but these patterns aren't static. These rivers are wiggling and jumping around quite a bit, and it can have big impacts on our lives.
لێرەدا نموونەیەکتان دەدەمێ هەندێک دەیهێنینە پێشەوە. هاوڕێیان من دەمەوێ بە تایبەتی باسی ڕووبارێکتان بۆ بکەم. دەتوانین ئەم شێوە جوانانە ببینین کە ڕووبارەکان دروستی دەکەن کاتێک پاڵ بەو ماددانەوە دەنێن بۆ ناو دەریاکە. بەڵام ئەم شێوانە وەستاو نین. ئەم ڕووبارانە تۆزێک دەجوڵێن و بازبازێن دەکەن. وە ئەمەش کاریگەری بەسەر ژیانمانەوە هەیە.
So an example of this is this is the Kosi River. So the Kosi River has this nice c-shaped pathway, and it exits the big mountains of Nepal carrying with it a ton of material, a lot of sediments that's being eroded from the high mountains, and it spreads out across India and moves this material. So we're going to zoom in to this area and I'm going to tell you a little bit about what happened with the Kosi. It's an example of how dynamic these systems can be. So this is a satellite image from August of 2008, and this satellite image is colored so that vegetations or plants show up as green and water shows up as blue. So here again you can see that c-shaped pathway that this river takes as it exits Nepal. And now this is monsoon season. August is monsoon season in this region of the world, and anyone that lives near a river is no stranger to flooding and the hazards and inconveniences at minimum that are associated with that. But something interesting happened in 2008, and this river moved in a way that's very different. It flooded in a way that's very different than it normally does. So the Kosi River is flowing down here, but sometimes as these rivers are bulldozing sediment, they kind of get clogged, and these clogs can actually cause the rivers to shift their course dramatically. So this satellite image is from just two weeks later. Here's the previous pathway, that c-shaped pathway, and you notice it's not blue anymore. But now what we have is this blue pathway that cuts down the middle of the field of view here. What happened is the Kosi River jumped its banks, and for reference, the scale bar here is 40 miles. This river moved over 30 miles very abruptly. So this river got clogged and it jumped its banks. Here's an image from about a week later, and you can see these are the previous pathways, and you can see this process of river-jumping continues as this river moves farther away from its major course.
نموونەیەکی ئەمەش ڕوباری کۆسیە. ڕووباری کۆسی شێوەیەکی سی جوانی هەیە. لە شاخە بەرزەکانی نیپاڵەوە یەت بە تەن ماددە هەڵدەگرێت، نیشتووی زۆر کە لە چیا بەرزەکانەوە لێکراونەتەوە، بە ناو هیندستاندا بڵاو دەبێتەوە ماددەکان دەجوڵێنێ . ئەم ناوچەیە دێنینە پێشەوە هەندێک شتتان بۆ باس دەکەم دەربارەی چی بەسەر کۆسی دا هات. ئەمە نموونەیەکە کە ئەم سیستمانە چەن جوڵاون. لەم وێنە سەتەلایتەی مانگی ٨ ی ٢٠٠٨ . ئەم وێنەیە ڕەنگ کراوە بۆ ئەوەی بۆشاییەکانی کە ڕووەکیان تێدایە بە سەوز دەرکەون ئاوەکەش بە شین دەرکەوێ. لێرەشدا دیسان دەتوانی ئەو ڕێڕەوە شێوە سیە ببینیت کە ڕووبارەکە دروستی دەکات کە نیپاڵ جێدێلێت. ئێستەش وەرزی باران بارینی بەلێزمەیە. مانگی ٨ وەرزی بارانی بەلێزمەیە لەم هەرێمەی جیهاندا. هەموو ئەو کەسانەی کە نزیک ڕووبارێک دەژین لافاویان زۆر دیوە. هەروەها هەموو ئەو شتە خراپ و وێرانکاریانەی کە لەگەڵ ئەمە دروست دەبن. بەڵام شتێکی سەرنجڕاکێش لە ٢٠٠٨ ڕوویدا، ئەم ڕووبارە بە شێوەیەکی زۆر جیاواز جوڵا. لافاوێکی دروست کرد زۆر جیاواز لەوەی کە دەیکا. ئێ ڕووباری کۆسی دێتە ئێرە، بەڵام هەندێک کات کە ڕووبارەکان پارچەکان پاڵ پێوە دەنێن. ئەم شتانە پێکەوە دەنوسێن، ئەم پێکەوەنوساوانەش وادەکەن کە ڕووبارەکان ڕێڕەوەکەیان بە تەواوی بگۆڕن. ئەم وێنە سەتەلایتیە ڕێك دوای دوو هافتەیە. ئەمە ڕێڕەوی پێشوو، ڕێڕەوە شێوە سییەکە، کە دەبینی شین نیە. بەڵام ئێستە ئەم ڕێڕەوە شینەمان هەیە کە ناوەڕاستی ئەم دیمەنە دەبڕێت. ئەمەی ڕوویداوە ئەوەیە کە ڕووباری کۆسی بازی داوە، وە بۆ سەرچاوە هێڵی تۆمار لێرە ٤٠ میلە. ڕووبارەکە ٣٠ میل لایداوە زۆر بە خێرایی. بۆیە ئەم ڕووبارە گیرا و بازیدا. ئەمەش وێنەیەک دوای یەک هەفتە، وە دەبینی کە ڕێڕەوەکانی پێشوو. دەبینی پڕۆسەی بازدانی ئەم ڕووبارە بەردەوامە کە ڕووبارەکە دوورتر دەکەوێتەوە لە ڕاڕەوەکەی.
So you can imagine in landscapes like this, where rivers move around frequently, it's really important to understand when, where and how they're going to jump. But these kinds of processes also happen a lot closer to home as well. So in the United States, we have the Mississippi River that drains most of the continental US. It pushes material from the Rocky Mountains and from the Great Plains. It drains it and moves it all the way across America and dumps it out in the Gulf of Mexico. So this is the course of the Mississippi that we're familiar with today, but it didn't always flow in this direction. If we use the geologic record, we can reconstruct where it went in the past. So for example, this red area here is where we know the Mississippi River flowed and deposited material about 4,600 years ago. Then about 3,500 years ago it moved to follow the course outlined here in orange. And it kept moving and it keeps moving. So here's about 2,000 years ago, a thousand years ago, 700 years ago. And it was only as recently as 500 years ago that it occupied the pathway that we're familiar with today. So these processes are really important, and especially here, this delta area, where these river-jumping events in the Mississippi are building land at the interface of the land and the sea. This is really valuable real estate, and deltas like this are some of the most densely populated areas on our planet. So understanding the dynamics of these landscapes, how they formed and how they will continue to change in the future is really important for the people that live there.
ئەم جۆرە شوێنانە وا دەکەن بیری لێبکەیتەوە، کە ڕووبارەکان زۆر دەجوڵێن. زۆر گرنگە بزانیت کەی و لە کوێ، ئەم ڕووبارانە باز دەدەن. بەڵام ئەم پڕۆسانە لای خۆشمان ڕوودەدەن. بۆیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. ڕووباری میسیسیپی هەیە کە زۆربەی ئەمریکا دەگرێتەوە. پارچە لە شاخەکانی ڕۆکی دێنێ لە شوێنە بەرزە گەورەکانەوە. هەمووی کۆ دەکاتەوە و بە هەموو ئەمریکا دەگەڕێت لە کەنداوی مەکسیک فڕێیدەدا. ئەم ڕێڕەوی میسیسیپیە کە دەیزانین لە ئێستادا. بەڵام هەمیشە ئەمە ڕێڕەوەکەی نەبووە. ئەگەر مێژووی زەویناسی بهێنین. دەتوانین ڕێڕەوەکەی پێشووی دروست بکەینەوە بۆ نموونە ئەم شوێنە سوورەی ئێرە ئەو شوێنەیە کە دەزانین ڕووباری میسیسیپی پارچە دێنێت نزیکەی ٤٦٠٠ ساڵ لەمەوپێش. پێش ٣٥٠٠ ساڵ جوڵا بۆ ئەم ڕێڕەوەی کە بە پرتەقاڵی کێشراوە. بە بەرداومیش جوڵاوە. ئەمەش نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، ١٠٠٠ ساڵ پێشتر. ٧٠٠ ساڵ نزیکەی ٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا بوو بوو بەم ڕێڕەوەی کە پێی ئاشناین ئەمڕۆ. ئەم پڕۆسانە زۆر گرنگن بە تایبەتی ئەم ناوچەی دەلتایە. کە ئەم ڕووداوی بازی ڕووبارە لە میسیسیپی زەمین دروست دەکەن بۆ ئەوەی کە دەستکاری زەمینی دەریاکە بکەن. ئەمە ناوچەیەکی گرنگی نیشتەجێبوونە. ئەم ناوچە دەلتایانە کە چڕترین شوێنی نیشتەجێبوونە لەسەر ئەم هەسارەیە. تێگەشتن لە کارکردنی ئەم دیمەنانە. چۆن دروست بوون و چۆن بەردەوام دەگۆڕێن لە داهاتوودا زۆر گرنگە بۆ ئەوانەی لێرە دەژین.
So rivers also wiggle. These are sort of bigger jumps that we've been talking about. I want to show you guys some river wiggles here. So we're going to fly down to the Amazon River basin, and here again we have a big river system that is draining and moving and plowing material from the Andean Mountains, transporting it across South America and dumping it out into the Atlantic Ocean. So if we zoom in here, you guys can see these nice, curvy river pathways. Again, they're really beautiful, but again, they're not static. These rivers wiggle around. We can use satellite imagery over the last 30 or so years to actually monitor how these change. So take a minute and just watch any bend or curve in this river, and you'll see it doesn't stay in the same place for very long. It changes and evolves and warps its pattern. If you look in this area in particular, I want you guys to notice there's a sort of a loop in the river that gets completely cut off. It's almost like a whip cracking and snaps off the pathway of the river at a certain spot. So just for reference, again, in this location, that river changed its course over four miles over the course of a season or two.
ڕووبارەکان دەشلەقێن. ئەمانە هەندێک بازی گەورەترن لەوانەی باسمان کردن. دەمەوێ هەندێک شڵەقانی ڕووبارتان پیشان بەم. ڕێڕەوی ڕووباری ئەمازۆن، و لێرەش سیستمێکی گەورەی ڕووبارمان هەیە کە پارچەکان لە چیاکانی ئەندیز کۆدەکاتەوە و دەجوڵێنێ و پاڵیان پێوە دەنێ. بە هەموو ئەمریکای باشووردا دەیگوازێتەوە لە زەریای ئەتڵەسی فڕێی دەدات. ئەگەر ئەمە بهێنینە پێشەوە، دەتوانن ئەم ڕێڕەوە چەماوە جوانانەی ڕووبار ببینن. دووبارە، زۆر جوانن بەڵام دیسان وەستاو نین. ئەم ڕووبارانە چالاکن. دەتوانین وێنەی سەتەلایتی ٣٠ ساڵ لەمەو پێش یان زیاتر بەکاربهێنین بۆ ئەوەی چاودێری ئەم گۆڕانانە بکەین. خولەکێک دەوەستین و تەماشای هەر چەماوییەک و پێچێک لەم ڕووبارە دەکەین. دەبینی کە لە شوێنی خۆی نامێنێتەوە بۆ کاتێکی زۆر. دەگۆڕێت و گەشەدەکات و شێوازەکەی کۆدەکاتەوە. ئەگەر تەماشای ئەم شوێنە بەتایبەتی بکەیت. دەمەوێ ئێوە سەرنج بدەن لەو شێوە بازنەییە لە ڕووبارەکە کە بەتەواوی دەقرتێت. لە شێوەیەکی قامچی دەچێت کە لە ڕووبارەکە دەبێتەوە لە خاڵێکی دیاریکراودا. تەنها وەک سەرچاوەیەک، دووبارە لەم شوێنە ڕووبارەکە ڕاڕەوەکەی ٤ میل گۆڕیوە. لە نزیکەی وەرزێک یان دووان.
So the landscapes that we live in on earth, as this material is being eroded from the mountains and transported to the sea, are wiggling around all the time. They're changing all the time, and we need to be able to understand these processes so we can manage and live sustainably on these landscapes. But it's hard to do if the only information we have is what's going on today at earth's surface. Right? We don't have a lot of observations. We only have 30 years' worth of satellite photos, for example. We need more observations to understand these processes more. And additionally, we need to know how these landscapes are going to respond to changing climate and to changing land use as we continue to occupy and modify earth's surface.
بۆیە ئەو دیمەنانەی کە ئێمە لە ناویاندا دەژین لەسەر زەوی. کە ئەم ماددەیە لەسەر چیاکانەوە دێتە خوارێ دەگوازرێتەوە بۆ دەریا، بە بەردەوامی دەشلەقێن. بەبەردەوامی دەگۆڕێن، دەبێ بتوانین لەو پڕۆسەیە تێبگەین بۆ ئەوەی بتونانین لەم شوێنانە بژین. بەڵام ئەوە شتێکی گرانە ئەگەر تەنها زانیاری کە هەمانبێت ئەوە بێت کە لەسەر زەوی دەگوزەرێ لەمڕۆدا. وایە؟ چاودێریەکی زۆرمان نییە. تەنها نزیکەی ٣٠ ساڵ لە وێنەی سەتەلایتمان هەیە ، بۆ نموونە. چاودێری زیاترمان دەوێ بۆ ئەوەی لەم پڕۆسانە تێبگەین. بە زیادەش، دەبێ بزانین ئەم شوێنانە چۆن دەگۆڕێن لەگەڵ گۆڕانی کەشدا بۆ گۆڕانی بەکارهێنانی زەمین لەبەرئەوەی ئێمە بە بەردەوامی ڕووی زەوی دەستکاری دەکەین و پڕی دەکەینەوە.
So this is where the rocks come in. So as rivers flow, as they're bulldozing material from the mountains to the sea, sometimes bits of sand and clay and rock get stuck in the ground. And that stuff that gets stuck in the ground gets buried, and through time, we get big, thick accumulations of sediments that eventually turn into rocks. What this means is that we can go to places like this, where we see big, thick stacks of sedimentary rocks, and go back in time and see what the landscapes looked like in the past. We can do this to help reconstruct and understand how earth landscapes evolve. This is pretty convenient, too, because the earth has had sort of an epic history. Right? So this video here is a reconstruction of paleogeography for just the first 600 million years of earth's history. So just a little bit of time here. So as the plates move around, we know climate has changed, sea level has changed, we have a lot of different types of landscapes and different types of environments that we can go back -- if we have a time machine -- we can go back and look at, and we do indeed have a time machine because we can look at the rocks that were deposited at these times.
لێرەدا تاشە بەردەکان دێن. لە کاتێکدا ڕووبارەکان دەڕۆن. لەو کاتەی کە ماددەکان لە چیاکانەوە دێنن بۆ دەریا. هەندێک جار بەشێک لە لم و قوڕ و بەرد لە ناو زەمینەکە گیردەخۆن. ئەو شتانەی کە گیر دەخۆن دەنێژرێن. لەگەڵ کاتدا نیشتووی گەورەی ئەستوورمان دەست دەکەوێت. دواییش دەبێ بە تاشەبەرد. ئەمە واتای ئەوەیە دەتوانین بێین بۆ شوێنی لەمجۆرە کە لەوێ بەردی نیشتووی گەورەی ئەستوور دەبینین. وە بشگەڕێینەوە بە مێژوودا تەماشا بکەین لە پێشتر ئەم شوێنانە چۆن بوون. دەتوانین ئەمە بکەین بۆ درووستکردنەوە و تێگەشتن لەوەی جوگرافیای زەوی چۆن پەرەی سەندووە. ئەمانە زۆر باشیشن. لەبەر ئەوەی زەوی مێژوویەکی ئەفسانەیی هەبووە، وایە؟ ئەم ڤیدیۆیە بریتییە لە دروستکردنەوەی زەوی کۆن بۆ ٦٠٠ ملیۆن ساڵی سەرەتای تەمەنی زەوی. تەنها هەندێک کات لێرە. کاتێک چینەکانی دەسوڕێنەوە، دەزانین کەش گۆڕاوە و ئاستی دەریا گۆڕاوە، چەندین شوێنی جیاوازمان هەیە چەندین ژینگەی جیاواز کە دەتوانین بڕۆینەوە-- ئەگەر ئامێری کات مان هەبێت-- دەتوانین بگەڕێینەوە و تەماشای، و بەڕاستی پێویستمان بە ئامێری کات گەڕاندنەوە هەیە چونکە دەتوانین تەماشای ئەوە بکەین چۆن بەردەکان نیشتوون لەم کاتانە.
So I'm going to give you an example of this and take you to a special time in earth's past. About 55 million years ago, there was a really abrupt warming event, and what happened was a whole bunch of carbon dioxide was released into earth's atmosphere, and it caused a rapid and pretty extreme global warming event. And when I say warm, I mean pretty warm, that there were things like crocodiles and palm trees as far north as Canada and as far south as Patagonia. So this was a pretty warm time and it happened really abruptly. So what we can do is we can go back and find rocks that were deposited at this time and reconstruct how the landscape changed in response to this warming event.
نموونەیەکی ئەمەتان دەدەمێ دەتانگەڕێنمەوە بۆ کاتێکی تایبەتی لە مێژووی زەویدا. نزیکەی ٥٥ ملیۆن ساڵ لەمەو پێش، گەرمبوونەوەیەکی زۆر لە پڕ هەبوو، ئنجا ئەوە بوو بڕێکی زۆری دووئۆکسیدی کاربۆن چووە ناو کەشی زەویەوە. بووە هۆی گەرمبوونەوەیەکی کەشی جیهانی زۆری لە پڕ. کە ئەڵێم گەرم ، مەبەستم زۆر گەرمە، کە هەندێک شت هەبووە وەک تیمسالح و دار خورما هێندەی باکوری کەنەدا دووڕ رۆشتووە و هەروەها بۆ باشوریش هەتا پاتاگۆنیا ئەمە کاتێکی زۆر گەرم بوو لە پڕێکیشدا ڕوویدا ئێ دەتوانین چی بکەین ئەگەر بتوانین بگەڕێینەوە ئەو بەردانە بدۆزینەوە کە لەو کاتە لەوێ نیشتوون بتوانین ئەو شوێنە دروست بکەینەوە کە بەهۆی گەرمبوونەوە دروست بوو.
So here, yay, rocks.
ئێ، ئەمە، بەردە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Here's a pile of rocks. This yellow blob here, this is actually a fossil river, so just like this cartoon I showed, these are deposits that were laid down 55 million years ago. As geologists, we can go and look at these up close and reconstruct the landscape. So here's another example. The yellow blob here is a fossil river. Here's another one above it. We can go and look in detail and make measurements and observations, and we can measure features. For example, the features I just highlighted there tell us that this particular river was probably about three feet deep. You could wade across this cute little stream if you were walking around 55 million years ago. The reddish stuff that's above and below those channels, those are ancient soil deposits. So we can look at those to tell us what lived and grew on the landscape and to understand how these rivers were interacting with their floodplains. So we can look in detail and reconstruct with some specificity how these rivers flowed and what the landscapes looked like. So when we do this for this particular place at this time, if we look what happened before this abrupt warming event, the rivers kind of carved their way down from the mountains to the sea, and they looked maybe similar to what I showed you in the Amazon River basin. But right at the onset of this climate change event, the rivers change dramatically. All of a sudden they got much broader, and they started to slide back and forth across the landscape more readily. Eventually, the rivers reverted back to a state that was more similar to what they would have looked like before this climate event, but it took a long, long time.
ئەمە شاخێکی بەرد. ئەم شتە زەردە. لە ڕاستیدا ئەمە ڕووباری پاشماوەیە. وەک ئەو ڕوونکردنەوەیەی نیشانمدان، ئەمانە نیشتووی ٥٥ ملیۆن ساڵ لەمەو پێشن. وەکو، دەتوانین بڕۆین و لە پێشەوە تەماشا بکەین ئەو شوێنەش دروست بکەینەوە. ئەمەش نموونەیەکی دیکەیە. ئەم شتە زەردە ڕووباری پاشماوەیە. ئەمەش دانەیەکی دیکە لەسەری. دەتوانین بڕۆین و بە وردی تەماشا بکەین و پێوانە بکەین و ڕوونکردنەوە بکەین دەتوانین شتەکان بپێوین. بۆ نموونە ، ئەو شتانەی لێرە دیاریم کردوون پێمان دەڵێ کە ڕووبارێکی دیاری کراو نزیکەی ٣ پێ قوڵ بووە. دەتوانی لەگەڵ ئەم ڤیدیۆیە جوانە بڕۆیت وەک وابێ ٥٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بێ ئەو شتە سوورباوانەی کە لەسەر و خواری ئەو کەناڵانەن، ئەوانە نیشتووی خاکی کۆنن. بۆیە دەتوانین تەماشای ئەوانە بکەین و پێمان بلێن چی ژیاوە و گەورە بووە لێرە وە تێبگەین لەوەی چۆن ئەم ڕووبارانە لەگەڵ لافاوەکان کارلێکیان کردووە. دەتوانین بە وردی تەماشای بکەین و دروستی بکەینەوە بە تایبەتمەندییەوە چۆن ئەم ڕووبارانە لافاویان دروست کردووە ئەم ناوچانە چۆن بوون کاتێک ئەمە بۆ ناوچەیەکی دیاریکراو دەکەین لەم کاتەدا، ئەگەر تەماشای ئەوە بکەین چی ڕوویداوە پێش ئەوەی ئەم گەرمبوونە لە پڕە دروستبێت، ڕووبارەکان ڕێڕەوەکەیان بەناو شاخەکاندا هەڵکۆڵیوە بۆ ناو دەریاکە، بە نزیکەی لەوە دەچن کە نیشانمدان لە ڕاڕەوی ڕووباری ئەمازۆن. بەڵام ڕێک ئەوکاتەی کەشەکە گۆڕا، ڕووبارەکان بە تەواوی گۆڕان. لەناکاو زۆر پانوپۆڕتر بوون، زیاتر دەهاتن و دەچوون بەناوچەکەدا. لە کۆتاییدا، ڕووبارەکان گەڕانەوە بۆ حاڵەتێک کە زیاتر لەوە دەچوو کە پێش ئەوەی کەشەکە بگۆڕێت چۆن بوو. بەڵام کاتێكی زۆر زۆری پێجوو.
So we can go back in earth's time and do these kinds of reconstructions and understand how earth's landscape has changed in response to a climate event like this or a land use event. So some of the ways that rivers change or the reasons that rivers change their pattern and their movements is because of things like with extra water falling on the land's surface when climate is hotter, we can move more sediment and erode more sediment, and that changes how rivers behave.
دەتوانین بە کاتی زەویدا بگەڕێینەوە و ئەم شێوازانە دروست بکەینەوە وە تێبگەین چۆن شوێنەکانی زەوی گۆڕانیان بەسەرا هاتووە بە کاردانەوە بۆ گۆڕانی کەشی لەم شێوەیە و بەکارهێنانی زەمین. هەندێ لە ڕێگەکانی ڕووبارەکەن دەگۆڕێن یان هۆکاری گۆڕانی شێواز و جوڵەی ڕووبارەکان بەهۆی شتی وەک زیادبوونی ئاوی سەرزەوییەوەیە کاتێک کەش گەرمترە. نیشتووی زیاتر دەجوڵێت و نیشتووی زیاتر دێنێت. ئەوەش ڕەفتاری ڕووبارەکان دەگۆڕێ.
So ultimately, as long as earth's surface is our home, we need to carefully manage the resources and risks associated with living in dynamic environments. And I think the only way we can really do that sustainably is if we include information about how landscapes evolved and behaved in earth's past.
بۆیە لە کۆتاییدا. هەتاکو ڕووی زەوی ماڵمان بێت، دەبێ زۆر بە ئاگاییەوە ئەم سەرچاوانە و مەترسیەکانی لەبەرچاو بگرین کە پەیوستن بە ژیان لە شوێنێکی جوڵاودا. من وا دەزانم تاکە ڕێگا بۆ کردنی ئەمە بە باشی ئەوەیە بتوانین زانیاریەکانی چۆنیەتی گەشەسەندن شوێنەکان و رەفتاری زەوی لە مێژوودا بەکاربێنین.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵە)