مامە دەوڵەمەندە نامۆکەت تازە کۆچی دوایی کردووە، و تۆ و ٩٩ خزمە خراپەکەت بانگهێشت کراون بۆ خوێندنەوەی وەسیەتەکەی. ئەو دەیویست هەموو سامانەکەی بۆتۆ جێ بهێڵێت، بەڵام ئەو دەیزانی ئەگەر وای کردبا، خزمەکانت تا هەتایە بێزاریان دەکردیت. بۆیە ئەو پشتی بە ڕاستییەك بەست کە ئەو هەموو ئەو شتانەی فێر کردیت کە پێویستە بیزانیت دەربارەی مەتەڵەکان. مامت ئەو کۆمەڵە تێبینیانەی لە وەسیەتەکەیدا جێ هێشتبوو: ''من مەتەڵێکم دروست کردووە. ئەگەر هەر ١٠٠ ١٠٠ کەسەکە لە ئێوە بەیەکەوە وەڵامی بدەنەوە ئەوا سامانەکە بەش بکەن وەکو یەك. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر یەکێکتان سەرەتا شێوازەکەی دۆزیەوە و کێشەکەی چارەسەر کرد بە بێ ئەوەی یەک هەنگاویش بنێیت، ئەوا تەواوی میراتەکە بۆ خۆی بەدەست دێنێت. بەختێکی باش." پارێزەرەکە تۆ و ٩٩ خزمەکەتی برد بۆ ژوورێکی نهێنی لە کۆشکێك کە ١٠٠ دۆڵاب لەخۆ دەگرێت، لە هەر یەکێکیان دا تەنها وشەیەك شاردراوەتەوە. ڕوونی دەکاتەوە: هەر خزمێك لە ژمارە ١ بۆ ١٠٠ ژمارەیەك دیاری دەکات. میراتگری ١ هەموو دۆڵابەکان دەکاتەوە. میراتگری ٢ هەموو دۆڵابە جوتەکان دادەخاتەوە. میراتگری ٣ باری هەموو دۆڵابە سێهەمیەکان دەگۆڕێت، بە دیاری کراوی ئەگەر کرابێتەوە، ئەو دایدەخات، بەڵام ئەگەر داخرابێت، ئەو دەیکاتەوە. ئەو شێوازە بەردەوام دەبێت تاوەکو هەر ١٠٠ کەسەکە لە ئێوە تەواو دەبن. وشەکانی ناو دۆڵابەکان کە لە کۆتاییدا بە کراوەیی دەمێننەوە بۆ دۆزینەوەی کۆدە نهێنیەکە یارمەتیتان دەدات. بەر لەوەی ئامۆزا سادیوس دەست بە کردنەوەی دۆڵابەکان بکات، تۆ هەنگاوت نا بۆ پێشەوە و بە پارێزەرەکەت گوت تۆ دەزانیت کامە دۆڵاب بە کراوەیی دەمێنێتەوە. بەڵام چۆن؟ ئێستا ڤیدیۆکە ڕابگرە ئەگەر دەتەوێت خۆت هەڵی بهێنیت! وەڵام بدەوە لە: ٣ وەڵام بدەوە لە: ٢ وەڵام بدەوە لە: ١ کلیلەکە ئەوەیە بزانیت ژمارەی ئەو جارانەی کە دەست لە دۆڵابەکان دەدرێت هەمان ژمارەی ئەو کۆلکانەیە کە لەسەر ژمارەی دۆڵابەکانە. بۆ نموونە، لە دۆڵابی ژمارە #٦، کەسی ژمارە ١ دەیکاتەوە، کەسی ژمارە ٢ دایدەخات، کەسی ژمارە ٣ دەیکاتەوە، و کەسی ژمارە ٦ دایدەخات. ژمارە ١،٢،٣و ٦ کۆلکەن بۆ ژمارە ٦. کەواتە کاتێك دۆڵابێك ژمارەیەکی جوتی هەبێت لە کۆلکەدا ئەوا بە داخراوی دەمێنێتەوە، و کاتێك ژمارەیەکی تاکی هەبێت لە کۆلکەدا، بە کراوەیی دەمێنێتەوە. زۆربەی دۆڵابەکان ژمارەی جوتیان لە کۆلکەدا هەیە، کە گونجاوە چونکە کۆلکەکان سروشتیانە بەسەر جووتدا دابەش دەبن. لەڕاستیدا، تاکە دۆڵاب کە ژمارەی تاکی هەیە لە کۆلکەدا بە تەواوەتی چوارگۆشەیە چونکە ئەوانەی یەك کۆلکەیان هەیە کاتێك لەگەڵ خۆیدا لێکی دەدەیت یەکسان دەبێت بە ژمارەکە. بۆ دۆڵابی ژمارە ٩، کەسی ژمارە ١ دەیکاتەوە، ٣، دایدەخات و ٩ دەیکاتەوە. ٣،×٣=٩ بەڵام ٣ تەنها یەك جار دەتوانرێت بژمێردرێت. لەبەرئەوە، هەموو دۆلابێك کە چوارینەیەکی تەواوی هەیە بە کراوەیی دەمێنێتەوە. تۆ دەزانیت کە ئەو ١٠ دۆڵابە چارەسەرەکەیە، کەواتە تۆ یەکسەر دەیانکەیتەوە و وشەکانی ناوی دەخوێنیتەوە: "کۆدەکە بریتییە لە پێنج دۆڵابی سەرەتا کە تەنها دووجار دەستی لێدراوە." تۆ دەزانیت کە ئەو دۆڵابانەی دووجار دەستی لێدراوە دەبێت ژمارە یەکەمیەکان بێت کاتێك بۆ هەر یەکێکیان دوو کۆلکە هەیە: ١. و ژمارەکە خۆی کەواتە کۆدەکە بریتییە لە ٢-٣-٥-٧-١١. پارێزەرەکە تۆ بەرەو خەزێنەکە دەبات، و تۆ میراتەکە بەدەست دەهێنیت. بە داخەوە خزمەکانت هەموو کات زۆر سەرقاڵ بوون بە خراپ بوون بۆ یەکتری تاکو سەرنج بدەنە مەتەڵە نامۆکانی مامت.
Your rich, eccentric uncle just passed away, and you and your 99 nasty relatives have been invited to the reading of his will. He wanted to leave all of his money to you, but he knew that if he did, your relatives would pester you forever. So he is banking on the fact that he taught you everything you need to know about riddles. Your uncle left the following note in his will: "I have created a puzzle. If all 100 of you answer it together, you will share the money evenly. However, if you are the first to find the pattern and solve the problem without going through all of the leg work, you will get the entire inheritance all to yourself. Good luck." The lawyer takes you and your 99 relatives to a secret room in the mansion that contains 100 lockers, each hiding a single word. He explains: Every relative is assigned a number from 1 to 100. Heir 1 will open every locker. Heir 2 will then close every second locker. Heir 3 will change the status of every third locker, specifically if it's open, she'll close it, but if it's closed, she'll open it. This pattern will continue until all 100 of you have gone. The words in the lockers that remain open at the end will help you crack the code for the safe. Before cousin Thaddeus can even start down the line, you step forward and tell the lawyer you know which lockers will remain open. But how? Pause the video now if you want to figure it out for yourself! Answer in: 3 Answer in: 2 Answer in: 1 The key is realizing that the number of times a locker is touched is the same as the number of factors in the locker number. For example, in locker #6, Person 1 will open it, Person 2 will close it, Person 3 will open it, and Person 6 will close it. The numbers 1, 2, 3, and 6 are the factors of 6. So when a locker has an even number of factors it will remain closed, and when it has an odd number of factors, it will remain open. Most of the lockers have an even number of factors, which makes sense because factors naturally pair up. In fact, the only lockers that have an odd number of factors are perfect squares because those have one factor that when multiplied by itself equals the number. For Locker 9, 1 will open it, 3 will close, and 9 will open it. 3 x 3 = 9, but the 3 can only be counted once. Therefore, every locker that is a perfect square will remain open. You know that these ten lockers are the solution, so you open them immediately and read the words inside: "The code is the first five lockers touched only twice." You realize that the only lockers touched twice have to be prime numbers since each only has two factors: 1 and itself. So the code is 2-3-5-7-11. The lawyer brings you to the safe, and you claim your inheritance. Too bad your relatives were always too busy being nasty to each other to pay attention to your eccentric uncle's riddles.