یەکەمین جار کە نزام دەربڕی لە شوشە ڕەنگاوڕەنگاکانی کاسیدراڵۆپۆژن بوو. بۆ ماوەیەکی درێژ کڕنوشم بردبوو لە کاتێکدا هەموو لەسەر پێ وەستا بوون، دەستم لە ناو ئاوە پیرۆزەکە نقووم کرد، سیانەی پیرۆزم لەسەر سینگم کێشا، جەستە بچووکەکەم وەکو نیشانەیەکی پرسیار لەسەر هەموو کورسییە تەختەکان کەوت. داوام لە عیسا کرد چاکم بکاتەوە، و کاتێک وڵامی نەدامەوە هاوڕێیەتی بێدەنگیم کرد بەهیوای ئەوەی تاوانەکەم ڕەشبکاتەوە و گرێی دەمم چارە بکات وەکو شەکری سەر زمان بتوێتەوە، بەڵام خۆراکی شەرمەزاریم بە ئارامی بۆ دەهات. و لە هەوڵێکدا بۆ دووبارە ناساندنەوەی خۆم بە پیرۆزی، دایکم دەربارەی ئەو پەرجووە پێیوتم کە من بوو، وتی دەتوانیت گەورە بیت و ببی بە هەرشتێک کە دەتەوێ. بڕیارمدا ببم بە کوڕێک. ئەوە ژیکەڵە بوو. من کڵاوم هەبوو، زەردەخەنەی بێ ددان، چەرمی چۆکانم وەک هاوڕێی شەقام ڕاهاتبوو، چاوشارکێم لەگەڵ چی جێهێڵدراوی ئامانجەکەم دەکرد. من ئەوە بووم. لە یارییەک براوە بووم هیچ کەسێکی تر نەیدەتوانی بیکا، من مەتەڵی شیکردنەوەیهک بووم، پرسیارێکی بێ وەڵام، لە نێوان پەتی بوونم بە کوڕێکی شەرمن و کچێکی لێبوردە دابوم، و کاتێک بوومە ١٢ ساڵ، شێوەی کوڕەکە چیتر وەک پێشووتر بە ژیکەڵە دانەنرا. ئەوە دیدەنێک بوو لەگەڵ پوورە بەسۆزەکانم کە بیری بینینی تەنوورەی چۆکمیان دەکرد، کە بیریان دەهێنامەوە جۆری ڕەفتارەکانم هەرگیز هاوسەر بۆ ماڵ ناهێنێت، کەوا هۆکاری بوونم هاوسەرگیریەتی و منداڵ بوونە. و من ڕیسواکردن و لەکەدارکردنەکانیانم پەسند کرد. سروشتییانە، لە دۆلابەکەم نەهاتمە دەرەوە. منداڵەکانی خوێندنگەکەم بەبێ مۆڵەتی من کردیانەوە. بە ناوێک بانگیان کردم بیرم نەماوە، وتیان " هاوڕەگەزخواز،" بەڵام زیاتر کوڕانە بووم وەک کچ، کین بووم وەک لە باڕبی ئەوە پەیوەندی بە ڕق لێبوونەوەی جەستەم نییە، تەنها بەجۆرێکم خۆشمویست کە ڕێگەمدا گەشە بکا، من وەک ماڵ مامەڵەم لەگەڵ کرد، و کاتێک ماڵەکەت دەڕووخێت، تۆ چۆڵی ناکەیت، تۆ بەپێی پێویست ئاسوودەی دەکەیت بۆ پاراستنی هەموو ئەوانەی لە ناوەوە هەیە، دەتوانیت بە پێی پێویست جوانی بکەیت بۆ میوانەکان، تەختەی زەوییەکە بە جۆرێک بەهێز دەکەیت تاوەکو لەسەری بوەستی. دایکم دەترسا کە بەدوای شتانێک بکەوم کە بوونی نییە. لە کاتێکدا دەنگدانەوەکانی دواوەی هۆڵی مایا، لیلا ئەلکۆڕن، بلەیک برۆکنگتۆنی بیردێتەوە، دەترسا لەوەی من بەبێ ئاگاداری بمرم، کەوا من لە شوێنی وەستانی پاس دەبمە گفتوگۆی " چ شەرمەزاریەکە". بانگەشەی ئەوەی دەکرد کەوا من خۆمم بۆ گۆڕ گۆڕیووە، کەوا من تابوتێکی ڕۆیشتوم، سەردێڕی هەواڵەکان ناسنامەی منیان بۆ دیمەن گۆڕیووە، بڕۆس جینەر لەسەر زاری هەمووانە لە کاتێکدا دڕندەیی ژیانکردن لەم جەستەیەدا وەک نیشانەی خوارەوەی پەڕە یەکسانەکانی لێهاتبوو. هیچ کەسێک وەک مرۆڤ بیرمان لێناکاتەوە چونکە ئێمە زیاتر خێوێکین وەک لەوەی گۆشت بین، چونکە خەڵک دەترسێ کەوا دەربڕینی جەستەم فێڵکردنێک بێت، کەوا ئەوە بۆ لاساربوون بوونی هەیە، کەوا بەبێ ویستی خۆیان دەیانخاتە تەڵەوە، جەستەم خوانێکە بۆ چاو و دەستیان و هەرکە لە سەیرکردنەکەم تێر بوون، ئەوان بەسەر ئەو پارچانە دەڕشێنەوە کە بەدڵیان نییە. ئەوان بۆ دۆڵابەکەم دەمگەڕێننەوە، لەگەڵ پەیکەرەکانی تر هەڵمدەواسن. دەبمە سەرنجڕاکێشتریان. دەتوانیت ببینی چەند ئاسانە لەنێو کفن قسە لەگەڵ خەڵکی بکەیت، لە خوێندنەوەی ناوی سەر کێڵی گۆڕەکانیان هەڵە بکەیت. و خەڵکی هێشتا لە هۆکاری خراپ بوونی کوڕەکان دەپرسن، ئەوان لە قوتابخانەی ئامادەیی ڕادەکەن دەترسێن لە چرکەیەکدا ببنە هاشتاگێکی تر دەترسێن گفتوگۆی ژووری پۆل وەک ڕۆژی دوایی لێبێت و ئێستا هاتوچۆی داهاتوو زیاتر منداڵی هاوڕەگەزخواز لەخۆدەگرێت وەک لە خێزانەکان. پرسیار دەکەم چهند دهخایهنێت پێش ئهوهی تێبینییهكانی خۆکوشتن دهست به ههستی لهڕادهبهدهر دهكهن، پێش ئەوەی بۆمان دەرکەوێت جەستەمان بووەتە وانەیەک بۆ تاوان پێش ئەوەی فێربین چۆن خۆشمان بوێن. وەک ئەوەی خودا هەموو هەناسە و بەخشندەییەکانی نهپاراست، وەک ئەوەی خوێنەکەم مەیەک نیە کەوا قاچەکانی عیسا بشوات. ئێستا نزاکانم دەمخنکێنێت. ڕەنگە لە کۆتاییدا جاکبووبێتمەوە، ڕەنگە تەنها گرنگی پێنەدەم، ڕەنگە لە کۆتاییدا خودا گوێی لە نزاکانم گرتبێت. سوپاس. (چەپڵەلێدان)
The first time I uttered a prayer was in a glass-stained cathedral. I was kneeling long after the congregation was on its feet, dip both hands into holy water, trace the trinity across my chest, my tiny body drooping like a question mark all over the wooden pew. I asked Jesus to fix me, and when he did not answer I befriended silence in the hopes that my sin would burn and salve my mouth would dissolve like sugar on tongue, but shame lingered as an aftertaste. And in an attempt to reintroduce me to sanctity, my mother told me of the miracle I was, said I could grow up to be anything I want. I decided to be a boy. It was cute. I had snapback, toothless grin, used skinned knees as street cred, played hide and seek with what was left of my goal. I was it. The winner to a game the other kids couldn't play, I was the mystery of an anatomy, a question asked but not answered, tightroping between awkward boy and apologetic girl, and when I turned 12, the boy phase wasn't deemed cute anymore. It was met with nostalgic aunts who missed seeing my knees in the shadow of skirts, who reminded me that my kind of attitude would never bring a husband home, that I exist for heterosexual marriage and child-bearing. And I swallowed their insults along with their slurs. Naturally, I did not come out of the closet. The kids at my school opened it without my permission. Called me by a name I did not recognize, said "lesbian," but I was more boy than girl, more Ken than Barbie. It had nothing to do with hating my body, I just love it enough to let it go, I treat it like a house, and when your house is falling apart, you do not evacuate, you make it comfortable enough to house all your insides, you make it pretty enough to invite guests over, you make the floorboards strong enough to stand on. My mother fears I have named myself after fading things. As she counts the echoes left behind by Mya Hall, Leelah Alcorn, Blake Brockington. She fears that I'll die without a whisper, that I'll turn into "what a shame" conversations at the bus stop. She claims I have turned myself into a mausoleum, that I am a walking casket, news headlines have turned my identity into a spectacle, Bruce Jenner on everyone's lips while the brutality of living in this body becomes an asterisk at the bottom of equality pages. No one ever thinks of us as human because we are more ghost than flesh, because people fear that my gender expression is a trick, that it exists to be perverse, that it ensnares them without their consent, that my body is a feast for their eyes and hands and once they have fed off my queer, they'll regurgitate all the parts they did not like. They'll put me back into the closet, hang me with all the other skeletons. I will be the best attraction. Can you see how easy it is to talk people into coffins, to misspell their names on gravestones. And people still wonder why there are boys rotting, they go away in high school hallways they are afraid of becoming another hashtag in a second afraid of classroom discussions becoming like judgment day and now oncoming traffic is embracing more transgender children than parents. I wonder how long it will be before the trans suicide notes start to feel redundant, before we realize that our bodies become lessons about sin way before we learn how to love them. Like God didn't save all this breath and mercy, like my blood is not the wine that washed over Jesus' feet. My prayers are now getting stuck in my throat. Maybe I am finally fixed, maybe I just don't care, maybe God finally listened to my prayers. Thank you. (Applause)