When people find out I write about time management, they assume two things. One is that I'm always on time, and I'm not. I have four small children, and I would like to blame them for my occasional tardiness, but sometimes it's just not their fault. I was once late to my own speech on time management.
کاتێک خەڵک بەوە ئەزانن کە دەربارەی بەڕێوەبردنی کات ئەنوسم، دوو گریمانە دائەنێن. یەکێکیان ئەوەیە کە هەمووکات لەکاتی خۆیا ئەگەم، و واش نیم. چوار مناڵی بچووکم هەیە، و ئەمەوێ زۆر دواکەوتنەکانم بخەمە ملی ئەوان، بەڵام هەندێک جار هەڵەی ئەوان نییە. جارێکیان دواکەوتم بۆ وتاردانەکەم لەسەر بەڕێوەبردنی کات.
(Laughter)
(پێکەنین)
We all had to just take a moment together and savor that irony.
پێویستە هەموو ساتێک وەربگرین و چێژ لەم تەوسە وەرگرین.
The second thing they assume is that I have lots of tips and tricks for saving bits of time here and there. Sometimes I'll hear from magazines that are doing a story along these lines, generally on how to help their readers find an extra hour in the day. And the idea is that we'll shave bits of time off everyday activities, add it up, and we'll have time for the good stuff. I question the entire premise of this piece, but I'm always interested in hearing what they've come up with before they call me. Some of my favorites: doing errands where you only have to make right-hand turns --
دووەم شت گریمانەی بۆ ئەکەن ئەوەیە کە ڕێنمایی و ڕێگام زۆر هەبێت بۆ ئەوەی لێرە و لەوێ کەمێک کات بگێڕمەوە. هەندێک جار لە گۆڤارەکانا ئەیبینم کە چیرۆک لەسەر ئەم بابەتە دائەنێن، بەشێوەیەکی گشتی چۆن یارمەتی خوێنەرەکان بەن ڕۆژانە کاتژمێرێکی زیایە بدۆزنەوە. و بیرۆکەکە ئەوەیە کە کات لە چالاکییەکانی ڕۆژانەی خۆمان بکەینەوە، کۆیان بکەینەوە، و کاتمان ئەبێت بۆ شتە باشەکان. گومان لە بنچینەی تەواوەتی ئەم پارچەیە ئەکەم، بەڵام هەموو کات گرنگی ئەیەم بە بیستنی ئەوەی چی بیرۆکەیەکیان دۆزیوەتەوە پێش ئەوەی تەلەفونم بۆ بکەن. هەندێک لەوانەی خوازراون: کردنی کارەکانی کە تیایا تەنیا پێویستە تەنیا بۆلای ڕاست لابەیت --
(Laughter)
(پێکەنین)
Being extremely judicious in microwave usage: it says three to three-and-a-half minutes on the package, we're totally getting in on the bottom side of that. And my personal favorite, which makes sense on some level, is to DVR your favorite shows so you can fast-forward through the commercials. That way, you save eight minutes every half hour, so in the course of two hours of watching TV, you find 32 minutes to exercise.
زۆر کارامانە بین لە بەکارهێنانی مایکرۆوەیڤدا: ئەڵێت سێ و سێ خولەک و نیو لەسەر پاکەتەکە، خەریکە بە تەواوەتی ئەگەینە بەشی بنەوەی ئەوەیان. و ئەوەشی زۆر خوازراوە لەلای خۆم، کە لەسەر هەندێک ئاست ڕێی تێئەچێت، بەرنامەکان هەڵگریت کە حەزت لێیانە بۆ ئەوەی بێ ریکلام سەیریان بکەیت. بەو شێوەیە، هەر نیو کاتژمێرێک هەشت خولەک بۆ ئەگەڕێتەوە، بۆیە لە ماوەی دوو کاتژمێر لە سەیرکردنی تەلەفزیۆندا، سی و دوو خولەک ئەتوانیت وەرزش بکەیت.
(Laughter)
(پێکەنین)
Which is true. You know another way to find 32 minutes to exercise? Don't watch two hours of TV a day, right?
کە ئەوەش ڕاستە. ڕێگایەکی تر ئەزانن بۆ ئەوەی سی و دوو خولەک وەرزش بکەن؟ ڕۆژی دوو کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن مەکەن، وانییە؟
(Laughter)
(پێکەنین)
Anyway, the idea is we'll save bits of time here and there, add it up, we will finally get to everything we want to do. But after studying how successful people spend their time and looking at their schedules hour by hour, I think this idea has it completely backward. We don't build the lives we want by saving time. We build the lives we want, and then time saves itself.
بەهەرحاڵ، بیرۆکەکە ئەوەیە لێرە و لەوێ کاتمان بۆ ئەگەڕێتەوە، کۆی ئەکەینەوە، دواجار ئەگەینە هەموو ئەوەی کە ئەمانەوێت بیکەین. بەڵام دوای سەیرکردنی ئەوەی چۆن کەسە سەرکەوتووەکان کات بەسەر ئەبەن و سەیرکردنی خشتەکەیان کاتژمێر بە کاتژمێر، پێموابێت ئەم بیرۆکەیە بە تەواوەتی پاشەوپێش وەریگرتووە. بە هەڵگرتنی کات ئەو ژیانە بنیات نانێین کە ئەمانەوێت. ئەو ژیانە بنیات ئەنێین کە ئەمانەوێت، و ئینجا کات خۆی هەڵئەگرێت.
Here's what I mean. I recently did a time diary project looking at 1,001 days in the lives of extremely busy women. They had demanding jobs, sometimes their own businesses, kids to care for, maybe parents to care for, community commitments -- busy, busy people. I had them keep track of their time for a week so I could add up how much they worked and slept, and I interviewed them about their strategies, for my book.
مەبەستم ئەمەیە. پرۆژەیەکم کرد لەسەر یادنامەی کات سەیری هەزار و یەک ڕۆژی ژیانی ژنێکی زۆر سەرقاڵم کرد. کاری قورسیان هەبووە، هەندێک جار کاری خۆیان بووە، منداڵیان هەبووە بەخێویکەن، یان دایک و باوکیان، بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگا -- خەڵکێکی زۆر سەرقاڵ. داوام لێکردن ماوەی هەفتەیەک بزانن چییان کردووە بۆ ئەوەی بزانم چەندێک کاریان کردووە و چەندێکیش خەوتوون ، و چاوپێکەوتنم لەگەڵ کردن بۆ ستراتیجییەکانیان، بۆ کتێبەکەی خۆم.
One of the women whose time log I studied goes out on a Wednesday night for something. She comes home to find that her water heater has broken, and there is now water all over her basement. If you've ever had anything like this happen to you, you know it is a hugely damaging, frightening, sopping mess. So she's dealing with the immediate aftermath that night, next day she's got plumbers coming in, day after that, professional cleaning crew dealing with the ruined carpet. All this is being recorded on her time log. Winds up taking seven hours of her week. Seven hours. That's like finding an extra hour in the day.
ژنێک کە چاوپێکەوتنم لەگەڵ کرد شەوانی چوارشەممان بۆ شتێک ئەچێتە دەرەوە. یەتەوە ماڵەوە ئەبینێت کە بۆیلەری ئاوەکەی شکاوە، و هەموو ژێرزەمینەکەی بووە بە ئاو. ئەگەر شتێکی ئاوات بەسەربێت، شێواوییەکی زۆر زیانبەخش و ناخۆش درووست ئەبێت. بۆیە هەر ئەو شەوە ئەبوو چارەی ئەو شێواوییە بکات، ڕۆژی دواتر وەستای ئاو هاتبوو، ڕۆژی دواتریش، تیمی پاکەرەوە و کومبارە تێکچووەکەی پاکردەوە. هەموو ئەمەی تۆمارکردبوو لە تۆماری کاتەکانیا. دەرئەنجام بەهەموو هەفتەکە حەوت کاتژمێری بردووە. حەوت کاتژمێر. ئەوە وەک دۆزینەوەی کاتژمێرێکی زیایەیە لە ڕۆژەکەیا.
But I'm sure if you had asked her at the start of the week, "Could you find seven hours to train for a triathlon?" "Could you find seven hours to mentor seven worthy people?" I'm sure she would've said what most of us would've said, which is, "No -- can't you see how busy I am?" Yet when she had to find seven hours because there is water all over her basement, she found seven hours. And what this shows us is that time is highly elastic. We cannot make more time, but time will stretch to accommodate what we choose to put into it.
بەڵام دڵنیام ئەگەر لە سەرەتای هەفتەکەیا لێت بپرسیایە، "ئەتوانیت حەوت کاتژمێر دابنێیت بۆ وەرزشکردن؟" "ئەتوانیت حەوت کاتژمێر دابنێیت بۆ وانە وتنەوە بە حەوت کەسی شایستە؟" دڵنیام هەر ئەوەی ئەوت کە زۆربەمان ئەمانوت، کە ئەویش، "نەخێر -- نابینیت چەندێک سەرقاڵم؟" کە ناچاریش بوو حەوت کاتژمێر تەرخانکات لەبەر ئەوەی ئاو لە ژێرزەمینەکەیا بوو، حەوت کاتژمێری دابینکرد. ئەوەش نیشانمان ئەیات کە چەندێک دەکرێت کات بکشێنیت. ناتوانین کاتی زیاتر دابین بکەین، بەڵام کات ئەکشێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەوەی ئێمە بۆی هەڵئەبژێرین. و
And so the key to time management is treating our priorities as the equivalent of that broken water heater. To get at this, I like to use language from one of the busiest people I ever interviewed. By busy, I mean she was running a small business with 12 people on the payroll, she had six children in her spare time. I was getting in touch with her to set up an interview on how she "had it all" -- that phrase. I remember it was a Thursday morning, and she was not available to speak with me. Of course, right?
بۆیە کلیلی بەڕێوەبردنی کات مامەڵەکردنە لەگەڵ کاری لەپێشینەمان وەک ئەوەی بۆیلەری ئاوەکەمان شکابێت. بۆ تێگەشتن لەمە، ئەمەوێت زمانی یەکێک لە سەرقاڵترین کەسەکان بەکاربێنم کە قسەم لەگەڵکرد. بە سەرقاڵ، مەبەستم ئەوەیە کە کارێکی بچووکی بەڕێوە ئەبرد لەگەڵ دوانزە کەسدا موچەی وەردەگرت، لە کاتەکانی تریشیدا شەش منداڵی هەبوو. پەیوەندیم پێوەکرد بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنێک ڕێکخەم لەسەر ئەوەی چۆن " هەمووی ئەکات" ئەو دەستەواژەیە. بیرمە کە بەیانی پێنج شەممە بوو، و کاتی نەبوو قسەم لەگەڵکات. بێگومان، وانییە؟
But the reason she was unavailable to speak with me is that she was out for a hike, because it was a beautiful spring morning, and she wanted to go for a hike. So of course this makes me even more intrigued, and when I finally do catch up with her, she explains it like this. She says, "Listen Laura, everything I do, every minute I spend, is my choice." And rather than say, "I don't have time to do x, y or z," she'd say, "I don't do x, y or z because it's not a priority." "I don't have time," often means "It's not a priority." If you think about it, that's really more accurate language. I could tell you I don't have time to dust my blinds, but that's not true. If you offered to pay me $100,000 to dust my blinds, I would get to it pretty quickly.
بەڵام هۆکاری ئەوەی کە نەیتوانی قسەم لەگەڵ بکات ئەوەبوو کە چووبوو بۆ شاخەوانی، چونکە بەیانییەکی بەهاری جوانبوو، و ئەیویست بچێت بۆسەر شاخەکە. بۆیە بێگومان ئەمە زیاتر هانی یام، و کە دواجار توانیم قسەی لەگەڵکەم، بەم شێوەیە ڕوونی کردەوە. ئەڵێت، "گوێگرە لاورا، هەموو ئەوەی ئەیکەم، هەموو خولەکێک کە بەسەری ئەبەم، هەڵبژاردنی خۆمە." لەجیاتی ئەوەی بڵێم، "کاتم نییە بۆ ئەلف و باء و جیم،" ئەڵێت، "ئەلف و باء و جیم ناکەم چونکە کاری لەپێشینەم نین." "کاتم نییە" زۆر جار واتە "کاری لەپێشینەم نییە." ئەگەر بیری لێبکەیتەوە، ئەوە زمانێکی ورد ترە. ئەتوانم پێتبڵێم کاتم نییە بۆ پاکردنەوەی پەردەکان، بەڵام ئەوە ڕاست نییە. ئەگەر سەد هەزار دۆلارم بەیتێ بۆ پاکردنەوەی پەردەکان، زۆر بەخێرایی ئەیکەم.
(Laughter)
(پێکەنین)
Since that is not going to happen, I can acknowledge this is not a matter of lacking time; it's that I don't want to do it. Using this language reminds us that time is a choice. And granted, there may be horrible consequences for making different choices, I will give you that. But we are smart people, and certainly over the long run, we have the power to fill our lives with the things that deserve to be there.
لەبەر ئەوەی ئەوە ڕوونایات، دانی پیا ئەنێم کە ئەمە مەسەلەی نەبوونی کات نییە؛ مەسەلە ئەوەیە نامەوێ بیکەم. بەکارهێنانی ئەم زمانە بیرمان ئەهێنێتەوە کە کات هەڵبژاردنی خۆتە. بەوەش، دەکرێت دەرئەنجامی خراپ هەبێت بۆ هەڵبژاردنی جیا جیا، دان بەوەیا ئەنێم بۆتان. بەڵام ئێمە کەسانێکی زیرەکین، و بەدڵنیاییەوە لە مەودایەکی درێژخایەندا، هێزمان هەیە ژیانی خۆمان پڕکەین بەو شتانەی کە شایەنی ئەوەن هەبن.
So how do we do that? How do we treat our priorities as the equivalent of that broken water heater?
کەواتە چۆن ئەوە بکەین؟ چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ کارە گرنگەکانمان وەک ئەوەی یەکسان بێت بە بۆیلەرە شکاوەکە؟
Well, first we need to figure out what they are. I want to give you two strategies for thinking about this. The first, on the professional side: I'm sure many people coming up to the end of the year are giving or getting annual performance reviews. You look back over your successes over the year, your "opportunities for growth." And this serves its purpose, but I find it's more effective to do this looking forward. So I want you to pretend it's the end of next year. You're giving yourself a performance review, and it has been an absolutely amazing year for you professionally. What three to five things did you do that made it so amazing? So you can write next year's performance review now.
یەکەم شت پێویستە بزانین کە ئەو شتانە چین. ئەمەوێ دوو ستراتیجیتان بەمێ بۆ بیرکردنەوە لەمە. یەکەمیان، لایەنی پیشەگەری: دڵنیام زۆر کەس لە نزیکبوونەوە لە کۆتایی ساڵەکە پێداچوونەوەی ساڵانەیان پێدەدرێت لەسەر کارکردنیان. سەیری سەرکەوتنەکانت ئەکەیتەوە بەدرێژایی ساڵەکە، "دەرفەتەکانت بۆ گەشەکردن." ئەمەش سوودی خۆی هەیە، بەڵام بەلای منەوە کاریگەرترە ئەو کاتە بێنیتە بەرچاوت. بۆیە ئەمەوێ وایدانێن کە کۆتایی ساڵی داهاتووە. پیاچوونەوەیەک بۆخۆت ئەکەیت لەسەر کارەکانت، و لەڕووی پیشەگەرییەوە ساڵێکی زۆر بێوێنەبووە بۆت. ئەو سێ بۆ پێنج شتە چی بوون کردووتە و سەرسوڕهێنەر بوون؟ بۆیە ئەتوانیت ئێستا پیاچوونەوەت بنوسیت لەسەر کار بەجێهێنانی ساڵی داهاتووت. و
And you can do this for your personal life, too. I'm sure many of you, like me, come December, get cards that contain these folded up sheets of colored paper, on which is written what is known as the family holiday letter.
ئەتوانی ئەوە بۆ ژیانی کەسی خۆشت بکەیت. دڵنیام زۆرێک لە ئێوە، وەک من، لە کانوونی یەکەمدا، ئەم کارتانەتان بۆ یەت کە ئەم وەرەقە ڕەنگاوڕەنگە نوشتاوانەیان تیایە، ئەو شتەی لەسەر نوسراوە کە ناسراوە بە نامەی پشووی خێزانی.
(Laughter)
(پێکەنین)
Bit of a wretched genre of literature, really, going on about how amazing everyone in the household is, or even more scintillating, how busy everyone in the household is. But these letters serve a purpose, which is that they tell your friends and family what you did in your personal life that mattered to you over the year. So this year's kind of done, but I want you to pretend it's the end of next year, and it has been an absolutely amazing year for you and the people you care about. What three to five things did you do that made it so amazing? So you can write next year's family holiday letter now. Don't send it.
بەڕاستی چەشنە ئەدەبێکی بێ بەهایە، باسی ئەوە بکەیت هەمووان لە ماڵەکەدا چەند باشن، یان زیاتر درەوشاوە ئەبێت، بڵێیت هەمووان چەند سەرقاڵن لە ماڵەکەیا. بەڵام ئەم نامانە ئامانجێکیان هەیە، ئەویش ئەوەیە بە هاوڕێکانت و خێزانەکەت ئەڵێت چیت کردووە لە ژیانی تایبەتی خۆتا کە بەدرێژایی ساڵەکە گرنگ بووە. بۆیە ئەم ساڵە بەجۆرێک تەواوبووە، بەڵام ئەمەوێ وایدانێن کە ئەمە کۆتایی ساڵی داهاتووە، و ساڵێکی زۆر سەرسوڕهێنەر بووە بۆ خۆتان و کەسەکانی گرنگیان پێئەیەن. ئەو سێ بۆ پێنج شتە چییە کردووتە و وایلێکردووە سەرسوڕهێنەر بێت؟ بۆیە ئێستا ئەتوانیت کارتی پشووی خێزانی ساڵی داهاتوو بنوسیت. بەڵام نەینێرن.
(Laughter)
(پێکەنین)
Please, don't send it. But you can write it. And now, between the performance review and the family holiday letter, we have a list of six to ten goals we can work on in the next year.
تکایە، مەینێرن. بەڵام ئەتوانن بینوسن. ئێستاش، لەنێوان پیاچوونەوە بە کارەکانت و کارتی پشووی خێزانی، لیستی شەش بۆ دە ئامانجمان هەیە ئەتوانین ساڵی داهاتوو ئیشی لەسەرکەین. و
And now we need to break these down into doable steps. So maybe you want to write a family history. First, you can read some other family histories, get a sense for the style. Then maybe think about the questions you want to ask your relatives, set up appointments to interview them. Or maybe you want to run a 5K. So you need to find a race and sign up, figure out a training plan, and dig those shoes out of the back of the closet. And then -- this is key -- we treat our priorities as the equivalent of that broken water heater, by putting them into our schedules first. We do this by thinking through our weeks before we are in them.
ئێستاش پێویستە ئەمانە دابەشکەین بۆسەر هەنگاوەکانی دەکرێت. بۆیە لەوانەیە بتەوێت مێژووێکی خێزانەکە بنوسیتەوە. یەکەم، ئەتوانیت مێژووی خێزانی تر بخوێنیتەوە، تێبگەیت لە شێوازەکە. ئینجا لەوانەیە بیر لەو پرسیارانە بکەیتەوە کە بتەوێ لە خزمەکانتی بکەیت، کات دیاری بکەیت بۆ بینینیان. یان بتەوێت پێنج کیلۆمەتر ڕابکەیت. بۆیە کێبڕکێیەک بدۆزەرەوە و بەشداری بکە، پلانێکی ڕاهێنان بدۆزەرەوە، و کاڵاکان لە پشتەوەی دۆڵابەکە دەرکە. و ئینجا -- ئەمە کلیلەکەیە -- وا مامەڵە لەگەڵ کارە لەپێشینەکانمان ئەکەین یەکسان بن بە بۆیلەرە شکاوەکە، یەکەمین بن لەسەر خشتەی کارەکانمان. بە شێوەیەکیش ئەمە ئەکەین پێش چوونە ناو هەفتەکە باش بیری لێئەکەینەوە.
I find a really good time to do this is Friday afternoons. Friday afternoon is what an economist might call a "low opportunity cost" time. Most of us are not sitting there on Friday afternoons saying, "I am excited to make progress toward my personal and professional priorities right now."
باشترین کات بەلای منەوە بۆ ئەوە دوای نیوەڕوانی ڕۆژانی هەینییە. دوای نیوەڕوانی هەینی ئەو کاتەیە کە ئابوریناسان پێی ئەڵێن ئەو کاتەی " کەمترین لەدەست ئەیەیت". زۆرێک لە ئێمە دواینیوەڕوانی ڕۆژانی هەینی دانانیشین بڵێین، "بەپەرۆشم بەرەوپێشچوونم هەبێت بەرەو کارە لەپێشینە کەسی و پیشەگەرییەکانم لە ئێستایا."
(Laughter)
(پێکەنین)
But we are willing to think about what those should be. So take a little bit of time Friday afternoon, make yourself a three-category priority list: career, relationships, self. Making a three-category list reminds us that there should be something in all three categories. Career, we think about; relationships, self -- not so much. But anyway, just a short list, two to three items in each. Then look out over the whole of the next week, and see where you can plan them in.
بەڵام ئەمانەوێ بیر لەوە بکەینەوە ئەبێ ئەو شتانە چی بن. بۆیە دواینیوەڕوانی ڕۆژانی هەینی کەمێک کات تەرخان بکەن، بۆ ئەوەی لیستێک بە سێ پۆڵێنی کاری لەپێشینەتان درووست بکەن لە: کار، پەیوەندی، خود. دروستکردنێکی لیستێکی سێ پۆڵێنی ئەوەمان بیر ئەهێنێتەوە کە پێویستە لە هەر سێ پۆڵێنەکەدا شتێک هەبێت. پیشە، بیری لێ ئەکەینەوە؛ پەیوەندییەکان، خود -- زۆر نا بەهەرحاڵ، تەنیا لیستێکی کورت، دوو بۆ سێ پێکهاتە. ئینجا سەیری کاتەکانی هەفتەی دواترت بکە، و بزانە ئەتوانی لەکوێیا دایان بنێیت.
Where you plan them in is up to you. I know this is going to be more complicated for some people than others. I mean, some people's lives are just harder than others. It is not going to be easy to find time to take that poetry class if you are caring for multiple children on your own. I get that. And I don't want to minimize anyone's struggle. But I do think that the numbers I am about to tell you are empowering.
ئەکەوێتەوە سەر خۆت لەکوێیا دایان ئەنێیت. ئەزانم ئەمە ئاڵۆزتر ئەبێت بۆ هەندێک خەڵک وەک لەوانی تر. مەبەستم ئەوەیە، ژیانی هەندێک قورسترە لەوانی تر. ئاسان نابێت کات بدۆزیتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو وانەی هۆنراوەیە ئەگەر بەتەنیا چەند منداڵێک بەخێو بکەیت. لەوە تێئەگەم. ناشمەوێت ناڵاندنی کەسیش بە کەم سەیر بکەم. بەڵام پێموایە ژمارەکانی کە ئەمەوێت ئێستا پێتان بڵێم وزە بەخشن.
There are 168 hours in a week. Twenty-four times seven is 168 hours. That is a lot of time. If you are working a full-time job, so 40 hours a week, sleeping eight hours a night, so 56 hours a week -- that leaves 72 hours for other things. That is a lot of time. You say you're working 50 hours a week, maybe a main job and a side hustle. Well, that leaves 62 hours for other things. You say you're working 60 hours. Well, that leaves 52 hours for other things. You say you're working more than 60 hours. Well, are you sure?
سەد و شەست و هەشت کاتژمێر هەیە لە یەک هەفتەیا. بیست و چوار زەربی حەوت سەد و شەست و هەشت ئەکات. ئەوە کاتێکی زۆرە. ئەگەر کارێکی قورسیش بکەیت، کەواتە هەفتەی چل کاتژمێرە، شەوی هەشت کاتژمێریش بخەویت، کەواتە هەفتەی پەنجا و شەش کاتژمێر -- ئەوەش حەفتا و دوو کاتژمێر ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر. ئەوەش کاتێکی زۆرە. ئەڵێیت هەفتەی پەنجا کاتژمێر کار ئەکەیت، لەوانەیە کارێکی سەرەکی و کارێکی لاوەکی بێت. ئەوە هێشتا شەست و دوو کاتژمێر ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر. ئەڵێیت هەفتەی شەست کاتژمێر کار ئەکەیت. ئەوەش پەنجا و دوو کاتژمێر ئەهێڵێتەوە بۆ شتەکانی تر ئەڵێیت کە شەست کاتژمێر زیاتر کار ئەکەیت. باشە، دڵنیایت لەوە؟
(Laughter)
(پێکەنین)
There was once a study comparing people's estimated work weeks with time diaries. They found that people claiming 75-plus-hour work weeks were off by about 25 hours.
پێشتر توێژینەوەیەک کرا و بەراوردکرا لەنێوان هەفتەکانی کارکردن لەگەڵ خشتەی کاتەکان. بۆیان دەرکەوت ئەوانەی ئەڵێن هەفتانە حەفتا و پێنج کاتژمێر زیاتر کار ئەکەن بیست و پێنجی ئۆفن.
(Laughter)
(پێکەنین)
You can guess in which direction, right? Anyway, in 168 hours a week, I think we can find time for what matters to you. If you want to spend more time with your kids, you want to study more for a test you're taking, you want to exercise for three hours and volunteer for two, you can. And that's even if you're working way more than full-time hours.
ئەتوانن بیخەمڵێنن بە کام ئاراستەیەیا، وانییە؟ بەهەرحاڵ، ئەتوانین هەفتەی سەد و شەست و هەشت کاتژمێر کات دابین بکەین بۆ ئەو شتانەی گرنگن. ئەگەر ئەتەوێ کاتی زیاتر بەسەر بەریت لەگەڵ مناڵەکانت، ئەتەوێت زیاتر بخوێنیت بۆ تاقیکردنەوەیەک کە ئەیەیت، ئەتەوێت ڕاهێنان بکەیت بۆ سێ کاتژمێر و خۆبەخش بیت بۆ دووانی، ئەتوانیت. ئەویش ئەگەر زیاتر لە ماوەی ئاسایی کارکردنی هەفتانە کار بکەیت.
So we have plenty of time, which is great, because guess what? We don't even need that much time to do amazing things. But when most of us have bits of time, what do we do? Pull out the phone, right? Start deleting emails. Otherwise, we're puttering around the house or watching TV.
کەواتە کاتێکی زۆرمان هەیە، کە شتێکی خۆشە، چونکە ئەزانی چی؟ تەنانەت ئەو هەموو کاتەشمان ناوێت بۆ ئەنجامدانی شتی سەرسوڕهێنەر. بەڵام کاتێک زۆربەمان کەمێک کاتمان ئەبێت، چی ئەکەین؟ مۆبایلەکە دەر ئەکەین، وانییە؟ دەست ئەکەین بە سڕینەوەی نامە. یان، بۆخۆمان لە ماڵەوە دانیشتووین یان سەیری تەلەفزیۆن ئەکەین.
But small moments can have great power. You can use your bits of time for bits of joy. Maybe it's choosing to read something wonderful on the bus on the way to work. I know when I had a job that required two bus rides and a subway ride every morning, I used to go to the library on weekends to get stuff to read. It made the whole experience almost, almost, enjoyable. Breaks at work can be used for meditating or praying. If family dinner is out because of your crazy work schedule, maybe family breakfast could be a good substitute.
بەڵام ساتە بچووکەکان دەکرێت هێزی زۆریان هەبێت. ئەتوانی ئەو ساتە بچووکانە بەکاربێنیت بۆ کەمێک شادی بینین. لەوانەیە هەڵبژاردنی ئەوەبێت شتێک بخوێنیتەوە لەناو پاسەکەیا لەسەر ڕێگات بۆ کارەکەت. بەوەیا ئەزانم کە کارێکم هەبوو پێویستی بە سەرکەوتنی دوو پاس و ئینجا سەرکەوتنی میترۆ بوو، کۆتاییەکانی هەفتە ئەچووم بۆ کتێبخانەکە بۆ دەرکردنی بابەت. وایلێکردم بگەمە ئەوەی تەنانەت چێژ لە ئەزموونەکە ببینم. پشووەکان لە شوێنی کارکردن دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ تێڕامان یان نزاکردن. ئەگەر خوانی خێزانی ئێوارانت نەبێت بەهۆی سەرقاڵبوونتەوە، دەکرێت خوانی خێزانی بەیانیان جێگرەوەیەکی باشبێت.
It's about looking at the whole of one's time and seeing where the good stuff can go. I truly believe this. There is time. Even if we are busy, we have time for what matters. And when we focus on what matters, we can build the lives we want in the time we've got.
بۆ ئەوەیە سەیری تەواوی کاتەکانی خۆت بکەیت و ببینیت دەکرێت شتە باشەکە بۆ کوێ بچێت. بەڕاستی باوەڕم بەمەیە. کات هەیە. تەنانەت ئەگەر سەرقاڵیش بین، کاتمان هەیە بۆ ئەوەی گرنگە. و کاتێکیش تیشک ئەخەینە سەر ئەوەی گرنگە، ئەتوانین ژیانەکە بنیات بنێین کە ئەمانەوێت لەو کاتەیا کە هەمانە.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)