Hi. I'm here to talk to you about the importance of praise, admiration and thank you, and having it be specific and genuine.
سڵاو. من لێرەم بۆ قسە کردن دەربارەی گرینگییەکانی پیاهەڵدان، ڕێز و سوپاس و هەبوونیان بە دیاریکراوی و ڕاستەقینە بێت.
And the way I got interested in this was, I noticed in myself, when I was growing up, and until about a few years ago, that I would want to say thank you to someone, I would want to praise them, I would want to take in their praise of me and I'd just stop it. And I asked myself, why? I felt shy, I felt embarrassed. And then my question became, am I the only one who does this? So, I decided to investigate.
ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام لەمە ئەوە بوو، من لە خۆمدا تێبینیم کرد کاتێک کە گەورە دەبووم، تا چەند ساڵێکی پێشوو، کە دەمویست سوپاسی کەسێک بکەم، دەمویست پیایان هەڵبدەم من دەمویست لە پیاهەڵدانەکانیان بم و من ئەمەم وەستاند. و من لە خۆم پرسی، بۆ؟ هەستم بە شەرم کرد، هەستم بە شەرمەزاری کرد. و پرسیارەکەی من ئەمە بوو، ئایا من تاکە کەسم ئەمە دەکەم؟ بۆیە بڕیارمدا بگەڕێـم.
I'm fortunate enough to work in the rehab facility, so I get to see people who are facing life and death with addiction. And sometimes it comes down to something as simple as, their core wound is their father died without ever saying he's proud of them. But then, they hear from all the family and friends that the father told everybody else that he was proud of him, but he never told the son. It's because he didn't know that his son needed to hear it.
من زۆر بە بەختم کە کار لەگەڵ ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکەم، بۆیە بوارم هەبوو خەڵکی وا ببینم کە ڕووبەڕووی ژیان و مردن دەبنەوە بە ئالوودە بوون. و هەندێك جاریش دەبێتە شتێکی سادەی وەک، کە برینی قوڵیان ئەوەیە کە باوکیان مرد و بۆ جارێکیش نەیگوت شانازیت پێوە دەکەم. بەڵام دواتر، لە هەموو خێزان وهاوڕییانیان گوێ بیست دەبوون کە باوکی بە هەمووانی گوتووە کە شانازییان پێوە دەکات، بەڵام هەرگیز بە کوڕەکەی نەگوتووە. لەبەرئەوەی نەیدەزانی کە کوڕەکەی پێویستە
So my question is, why don't we ask for the things that we need? I know a gentleman, married for 25 years, who's longing to hear his wife say, "Thank you for being the breadwinner, so I can stay home with the kids," but won't ask. I know a woman who's good at this. She, once a week, meets with her husband and says, "I'd really like you to thank me for all these things I did in the house and with the kids." And he goes, "Oh, this is great, this is great." And praise really does have to be genuine, but she takes responsibility for that. And a friend of mine, April, who I've had since kindergarten, she thanks her children for doing their chores. And she said, "Why wouldn't I thank it, even though they're supposed to do it?"
گوێی لەمە بێت. پرسیارەکەم ئەوەیە، بۆ ئێمە داوای ئەو شتانە ناکەین کە پێویستمانە؟ پیاوێک دەناسم، ٢٥ ساڵە هاوسەرگیری کردووە، کە تامەزرۆی ئەوە بوو خێزانەکەی بڵێت، سوپاس کە نان بۆ خێزانەکە پەیدا دەکەیت، و دەتوانم لەگەڵ منداڵەکان بم،" بەڵام وای نەدەگوت. ئافرەتێکیش دەناسم کە زۆر لەمەدا باشە. هەفتەی جارێک هاوسەرەکەی دەبینی و دەیگوت، "من زۆرم پێ خۆشە سوپاسم بکەیت بۆ ئەو شتانەی لە ماڵەکەدا دەیکەم لەگەڵ منداڵەکان و ئەو گووتی،"ئۆو، ئەمە نایابە، ئەمە نایابە." و پیاهەڵدانیش پێویستە ڕاستەقینە بێت، بەڵام ئەو بەرپرسیارییەتی ئەمە دەگرێتە ئەستۆ و هاوڕێیەکم، ئەپریل، کە لە باخچەی ساوایانەوە هاوڕێمە، کە سوپاسی منداڵەکانی دەکات بۆ ئەرکە لاوەکییەکانیان. و ئەو گووتی، "بۆ نابێت سوپاسیان بکەم، هەتا ئەمە ئەرکی خۆشیان بێت؟"
So, the question is, why was I blocking it? Why were other people blocking it? Why can I say, "I'll take my steak medium rare, I need size six shoes," but I won't say, "Would you praise me this way?" And it's because I'm giving you critical data about me. I'm telling you where I'm insecure. I'm telling you where I need your help. And I'm treating you, my inner circle, like you're the enemy. Because what can you do with that data? You could neglect me. You could abuse it. Or you could actually meet my need.
بۆیە، پرسیار ئەمەیە، بۆ من نایکەم؟ بۆ ئەوانیتر نایکەن؟ بۆ دەتوانم بڵێم، من گۆشتی نیمچە برژاوم دەوێت، من پێویستم بە پێڵاوی ژمارە شەشە، "بەڵام ناڵێم، "ئایا دەتوانیت بەم شێوەیە پێمدا هەڵبدەیت؟" و لەبەر ئەوەی من زانیاری ڕەخنەگرتنت پێ دەدەم دەربارەی خۆم. من خاڵی هەستیاری خۆمت پێ دەڵێم. من پێت دەڵێم لە کوێ پێویستم بە یارمەتیتە. و من لە ناخەوە مامەڵەت لەگەڵ دەکەم، وەک ئەوەی تۆ دوژمنەکە بیت. چونکە دەتوانیت چی بکەیت بەم زانیارییانە؟ دەتوانیت پاشگەزم بکەیتەوە. دەتوانیت من بە خراپ بەکاربهێنیت. یان دەتوانیت لە ئاست پێویستییەکانی من بیت.
And I took my bike into the bike store-- I love this -- same bike, and they'd do something called "truing" the wheels. The guy said, "You know, when you true the wheels, it's going to make the bike so much better." I get the same bike back, and they've taken all the little warps out of those same wheels I've had for two and a half years, and my bike is like new. So, I'm going to challenge all of you. I want you to true your wheels: be honest about the praise that you need to hear. What do you need to hear? Go home to your wife -- go ask her, what does she need? Go home to your husband -- what does he need? Go home and ask those questions, and then help the people around you.
و من پاسکیلەکەم دەبەم بۆ کۆگای پاسکیل -حەزم لەمەیە- هەمان پاسکیل، و ئەوان ویلەکەی ڕاست دەکەنەوە. گەنجەکە گووتی،"دەزانیت، کاتێک ویلەکان ڕاست دەکەینەوە، پاسکیلەکە زۆر باشتر دەکات." هەمان پاسکیلم هەیە، و ئەوان هەموو وردە خوارییەکانی هەمان ویل چاکدەکەنەوە ئەمە دوو ساڵ و نیو دەبێت و پاسکیلەکەم هەر نوێیە. بۆیە، من پێشبڕکێی هەمووتان دەکەم. دەمەوێت هەمووتان ویلەکانتان ڕاست بکەنەوە: ڕاشکاو بە دەربارەی ئەو پیاهەڵدانەی کە دەتەوێت گوێت لێبێت. پێویستت بە چییە گوێت لێبێت؟ بڕۆ لای خێزانت- بڕۆ و پرسیاری لێبکە، چی پێویستە؟ بڕۆ بۆ لای هاوسەرەکەت-- چی پێویستە؟ بڕۆ ماڵەوە و ئەو پرسیارانە بکە، و یارمەتی ئەوانی دەوروبەرت بدە.
And it's simple. And why should we care about this? We talk about world peace. How can we have world peace with different cultures, different languages? I think it starts household by household, under the same roof. So, let's make it right in our own backyard. And I want to thank all of you in the audience for being great husbands, great mothers, friends, daughters, sons. And maybe somebody's never said that to you, but you've done a really, really good job. And thank you for being here, just showing up and changing the world with your ideas.
و ئەمە ئاسانە. و بۆچی پێویستە ئێمە گرینگی بەمە بدەین؟ لەبارەی ئاشتی جیهان چۆن ئاشتی جیهانیمان دەبێت بە کەلتوری جیا و بە زمانی جیا؟ پێموایە ئەمە ماڵ بە ماڵ، لە ژێر هەمان بنمیچ دەست پێ دەکات. کەوایە، با هەر ڕێک لە باخچەکەمان بیکەین. و من دەمەوێت سوپاسی هەموو ئامادەبووان بکەم کە بوونەتە باشترین دایک، باوک، هاوڕێ، کچ، کوڕ. و لەوانەیە هەرگیز کەسێک وای پێ نەگووتبن، بەڵام تۆ کارێکی زۆر زۆر باشت کرد. و سوپاس کە لیرەیت، کە خۆت پیشان دا و جیهان بگۆڕیت بە بیرۆکەکانت.
Thank you. (Applause)
سوپاس بۆ ئێوە. (چەپڵە ڕێزان)