یەکەم جار کە گەشتمە زیمبابۆی جوان، سەخت بوو بۆم تێبگەم لەوەی ٣٥ لە سەدی دانیشتوانەکەی توشبووی ڤایرۆسی (HIV)ن. هەتا ئەو کاتەی کە بانگێشت کرام بۆ ماڵی ئەو خەڵکانە ئنیجا تێگەشتم لە ڕێژەی گشتی مردن بەهۆی پەتاکەوە. بۆ نمونە، ئەمە هێربێرتە لەگەڵ داپیرەیدا. کە بۆ یەکەم جار بینیم، لە کۆشی نەنکیدا دانیشتبوو. هەتیوو کەوتبوو، چونکەی دایک و باوکی بەهۆی ئایدزەوە گیانیان لەدەستدابوو. بۆیە نەنکی بەخێوی دەکرد تا ئەوکاتەی خۆیشی بەهۆی ئایدزەوە مرد. پێی خۆشبوو کە لە کۆشی دابنیشێت چونکە خۆی وتی کە لەسەر جێگەکەی پاڵدەکەوێت ئازاری هەیە. کە نەنکی هەستا بۆ ئەوەی چا لێبنێت، خستییە کۆشی منەوە و هەرگیز هەستم بە منداڵی وەها لەڕ و لاواز نەکردبوو. پێش ئەوەی بڕۆم، پرسیاریم کرد بزانە حەز دەکات چی بۆ بهێنم. وامزانی داوای یارییەک، یاخود شیرینیم لێدەکات، بەڵام ئەو داوای جوتێک نەعلی لێکردم، چونکە وتی پێیەکانم ساردن. ئەمە جۆیسە کە، لەم وێنەیەدا، ٢١ ساڵە. دایکێکی زگورت، تووشبووی HIV. وێنەی پێش و پاش لە دایکبوونی کۆرپە کچە جوانەکەیم گرت، کە ناوی ئیسا بوو. و هەفتەی ڕابردوو بوو کە بە شەقامی لافیات، لە مانهاتن دەرۆیشتم و پەیوەندییەکی تەلەفۆنییم بۆهات لە ئافرەتێکەوە کە نایناسم. بەڵام هەواڵی کۆچی دوایی جۆیسی پێ ڕاگەیاندم لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا. لە ئێستادا دایکی جۆیس منداڵەکەی بەخێو دەکات، هاوشێوەی زۆر منداڵی تری زیمبابۆی کە لە دەرەنجامی پەتاکەوە هەتیو کەوتوون. ئەمانە هەندێک لە چیرۆکەکانن. لەگەڵ هەر وێنەیەکدا، کەسانێک هەن کە ژیان و چیرۆکیان هەیە کە شایەنی گێڕانەوە بن. سەرجەم وێنەکان هی زیمبابۆین. کریس ئەندرسن: کرستین، دەتوانیت تەنها بۆ ساتێک باسی چیرۆکی خۆت بکەیت کە چۆن گەشتیت بە ئەفریقا؟ ممم، ئەی هاوار. کریس: تەنها... لە ڕاستیدا، کاری بەرهەم هێنانم دەکرد لەو کاتەدا بۆ وێنەگرێکی بواری فاشن. و بەبەردەوامی ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز)م دەخوێندەوە، حەپەسا بووم بە ئامار و ژمارەکان. ترسێنەر بوون لەلام. بۆیە دەستم لە کارەکەم کێشایەوە و بڕیارم دا کە ئەمە ئەو بابەتەیە دەمەوێت لە ئەستۆی بگرم. سەرەتا ڕۆشتم بۆ بۆتسوانا، کە مانگێکی خایاند... لە مانگی ١٢ی ٢٠٠٠ دواتر چووم بۆ زیمبابۆی بۆ ماوەی مانگ و نیوێک، ئینجا دووبارە لەم ئاداری ٢٠٠٢ەدا ڕۆشتمەوە بۆ زیمبابۆی بۆ ماوەی مانگ و نیوێك. ئەمە چیرۆکێکی ناوازە بوو، دەست خۆش. سوپاس بۆ ڕێگەپێدانم بۆ پیشاندانی ئەمانە.
When I first arrived in beautiful Zimbabwe, it was difficult to understand that 35 percent of the population is HIV positive. It really wasn't until I was invited to the homes of people that I started to understand the human toll of the epidemic. For instance, this is Herbert with his grandmother. When I first met him, he was sitting on his grandmother's lap. He has been orphaned, as both of his parents died of AIDS, and his grandmother took care of him until he too died of AIDS. He liked to sit on her lap because he said that it was painful for him to lie in his own bed. When she got up to make tea, she placed him in my own lap and I had never felt a child that was that emaciated. Before I left, I actually asked him if I could get him something. I thought he would ask for a toy, or candy, and he asked me for slippers, because he said that his feet were cold. This is Joyce who's -- in this picture -- 21. Single mother, HIV positive. I photographed her before and after the birth of her beautiful baby girl, Issa. And I was last week walking on Lafayette Street in Manhattan and got a call from a woman who I didn't know, but she called to tell me that Joyce had passed away at the age of 23. Joyce's mother is now taking care of her daughter, like so many other Zimbabwean children who've been orphaned by the epidemic. So a few of the stories. With every picture, there are individuals who have full lives and stories that deserve to be told. All these pictures are from Zimbabwe. Chris Anderson: Kirsten, will you just take one minute, just to tell your own story of how you got to Africa? Kirsten Ashburn: Mmm, gosh. CA: Just -- KA: Actually, I was working at the time, doing production for a fashion photographer. And I was constantly reading the New York Times, and stunned by the statistics, the numbers. It was just frightening. So I quit my job and decided that that's the subject that I wanted to tackle. And I first actually went to Botswana, where I spent a month -- this is in December 2000 -- then went to Zimbabwe for a month and a half, and then went back again this March 2002 for another month and a half in Zimbabwe. CA: That's an amazing story, thank you. KB: Thanks for letting me show these.