Cigarettes aren’t good for us. That’s hardly news--we’ve known about the dangers of smoking for decades. But how exactly do cigarettes harm us? Let’s look at what happens as their ingredients make their way through our bodies, and how we benefit physically when we finally give up smoking.
جگەرە باش نییە بۆمان. ،ئەمەش نوێ نییە دەیەیەکە بە زیانەکانی جگەرەمان زانیوە. بەڵام ئایا جگەرە چۆن زیانمان پێدەگەیەنێت؟ با بزانین چی ڕوودەدات کاتێک پێکهاتەکانی دەچنە ناو جەستەمانەوە و چۆن قازانج دەکەین کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنن.
With each inhalation, smoke brings its more than 5,000 chemical substances into contact with the body’s tissues. From the start, tar, a black, resinous material, begins to coat the teeth and gums, damaging tooth enamel, and eventually causing decay. Over time, smoke also damages nerve-endings in the nose, causing loss of smell.
لەگەڵ هەر هەڵمژێنێکدا، دوكەڵەکەی زیاتر لە ٥٠٠٠ ماددەی کیمیایی دەهێنێتە ناو شانەکانی جەستەمانەوە. لە سەرەتادا، قەتران، مادەیەکی کەتیرەیی ڕەش دەستدەکات بە داپۆشینی ددان و پوک، ،چینی مینای ددان لەناو دەبات و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کلۆربوون. ،بە تێپەڕبوونی کات کۆتایی دەمارەکان لە لووتدا لەناودەبات ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بۆنکردن.
Inside the airways and lungs, smoke increases the likelihood of infections, as well as chronic diseases like bronchitis and emphysema. It does this by damaging the cilia, tiny hairlike structures whose job it is to keep the airways clean. It then fills the alveoli, tiny air sacs that enable the exchange of oxygen and carbon dioxide between the lungs and blood. A toxic gas called carbon monoxide crosses that membrane into the blood, binding to hemoglobin and displacing the oxygen it would usually have transported around the body. That’s one of the reasons smoking can lead to oxygen deprivation and shortness of breath.
لە ناوەوەی ڕێڕەوی هەوا و سییەکانیشدا ئەگەری ڕوودانی تووشبوون بە نەخۆشی زیاد دەکات هەروەها نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک .هەوکردنی بۆریچکەکان و هەڵئاوسان بە لەناو بردنی کوڵکەکان پێکهاتەیەکی زۆر بچووکە لە شیوەی موودایە کاری پاک ڕاگرتنی ڕێڕەوی هەوایە. پاشان تورەکەکانی هەوا پڕ دەکات، کیسەی بچووکی هەوان کاریان ئاڵوگۆڕکردنی ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە لە نێوان سییەکان و خوێندا گازێکی ژەهراوی بە ناوی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بەناو ئەو پەردەیەدا دەچێتە خوێنەوە، دەلکێت بە هیمۆگڵۆبینەوە جێی ئۆکسجین دەگرێتەوە کە بە شێوەیەکی ئاسایی بە هەموو لەشدا دەگوێزرایەوە ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە جگەرە کێشان دەتوانێت ببێتە هۆی کەمی ئۆکسجین و هەناسە سواری.
Within about 10 seconds, the bloodstream carries a stimulant called nicotine to the brain, triggering the release of dopamine and other neurotransmitters including endorphins that create the pleasurable sensations which make smoking highly addictive. Nicotine and other chemicals from the cigarette simultaneously cause constriction of blood vessels and damage their delicate endothelial lining, restricting blood flow. These vascular effects lead to thickening of blood vessel walls and enhance blood platelet stickiness, increasing the likelihood that clots will form and trigger heart attacks and strokes.
لە ماوەی نزیکەی ١٠ چرکەدا، تەوژمی خوێن هاندەرێک بە ناوی نیکۆتین بەرەو دەماخ هەڵدەگرێت هانی دەردانی دۆپامین و گوێزەرەوە دەمارییەکان دەدات لەگەڵ هۆڕمۆنی ئیندۆرفین کە هەستی خۆشی دەبەخشێت ئەمەش وا دەکات جگەرەکێشان بە زۆری ببێتە هۆی ئالوودەبوون نیکۆتین و ماددە کیمیاییەکانی تری ناو جگەرە بە شێوەیەکی بەردەوام دەبنە هۆی تەسک بوونەوەی لوولەکانی خوێن و لەناو بردنی نەرمی پەردەی ناوەوەی، تەوژمی خوێن سنووردار دەکەن. ئەم کاریگەرییانەش دەبنە ئەستوور بوونی دیواری لوولەکانی خوێن و هانی ئەستوور بوونی پەڕەکانی خوێنیش دەدەن، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی تۆپەڵی خوێن زیاتر دەکات و دەبنە پاڵنەری نۆرەی دڵ و سەکتەی دەماخ.
Many of the chemicals inside cigarettes can trigger dangerous mutations in the body’s DNA that make cancers form. Additionally, ingredients like arsenic and nickel may disrupt the process of DNA repair, thus compromising the body’s ability to fight many cancers. In fact, about one of every three cancer deaths in the United States is caused by smoking.
زۆر لە ماددە کیمیاییەکانی ناو جگەرە دەتوانن ببنە گۆڕانی مەرسیدار لە دی ئێن ئەی جەستەدا کە دەبنە هۆی دروست بوونی شێرپەنجە. سەرباری ئەمانەش، پێکهاتەکانی وەک زەرنیخ و نیکل ڕەنگە پڕۆسەی چاک کردنەوەی دی ئێن ئەی لەکاربخەن لەبەر ئەمە توانای جەستە بۆ بەڕەنگاربوونەوەی شێرپەنجە کەمدەبێتەوە، لە ڕاستیدا، لە نەتەوە یەکگرتووەکان یەک لەسەر سێی مردنی تووشبوانی شێرپەنجە بەهۆی جگەرە کێشانەوە بووە.
And it’s not just lung cancer. Smoking can cause cancer in multiple tissues and organs, as well as damaged eyesight and weakened bones. It makes it harder for women to get pregnant. And in men, it can cause erectile dysfunction.
ئەمەش تەنها شێرپەنجەی سی نییە. جگەرەکێشان دەکرێت ببێتە هۆی شێرپەنجە لە چەندین شانە و ئەندامەکاندا لەگەڵ تێکدانی توانای بینین و لاواز بوونی ئێسکەکان. توانای سکپڕبوون لە ئافرەتاندا لاواز دەکات. لە پیاوانیشدا ڕەنگە ببێتە هۆی لەکار کەوتنی توانای ڕەپ بوون.
But for those who quit smoking, there’s a huge positive upside with almost immediate and long-lasting physical benefits.
بۆ ئەوانەی وازیان لە جگەرە هێناوە، کاریگەرییەکی پێچەوانە و ئەرێنی هەیە. لەگەڵ قازانجێکی فیزیکی یەکسەری و درێژخایەن.
Just 20 minutes after a smoker’s final cigarette, their heart rate and blood pressure begin to return to normal. After 12 hours, carbon monoxide levels stabilize, increasing the blood’s oxygen-carrying capacity. A day after ceasing, heart attack risk begins to decrease as blood pressure and heart rates normalize. After two days, the nerve endings responsible for smell and taste start to recover.
تەنها ٢٠ خولەک لە دوای کێشانی کۆتا جگەرە لێدانی دڵ و پەستانی خوێن دەچنەوە باری ئاسایی خۆیان. دوای ١٢ کاتژمێر ڕێژەی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن جێگیر دەبێت، توانای خوێن بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین زیاد دەکات. ڕۆژێک دوای وازهێنان لە جگەرە لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن، مەترسی نۆرەی دڵیش کەمدەبێتەوە. دوای دوو ڕۆژ، کۆتایی دەمارەکان کە بەرپرسن لە بۆنکردن و تام کردن چاک دەبنەوە.
Lungs become healthier after about one month, with less coughing and shortness of breath. The delicate hair-like cilia in the airways and lungs start recovering within weeks, and are restored after 9 months, improving resistance to infection.
لە دوای مانگێکیش سییەکان تەندروستتر دەبن، لەگەڵ کەمترین کۆکە و هەناسە سواری. کوڵکە نەرمەکانیش کە لە ڕێڕەوی هەوا و سییەکاندا هەن لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەژییەنەوە و لە دوای ٩ مانگیش دەکەونەوە کار، باشتر بەرهەڵستی نەخۆشی دەکەن.
By the one-year anniversary of quitting, heart disease risk plummets to half as blood vessel function improves. Five years in, the chance of a clot forming dramatically declines, and the risk of stroke continues to reduce. After ten years, the chances of developing fatal lung cancer go down by 50%, probably because the body’s ability to repair DNA is once again restored. Fifteen years in, the likelihood of developing coronary heart disease is essentially the same as that of a non-smoker.
لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک ساڵ وازهێنان لە جگەرەکێشان، لەگەڵ باشتر کارکردنی لوولەکانی خوێن، مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەبێتەوە. لە دوای پێنج ساڵ، هەلی دروستبوونی تۆپەڵی خوێن، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە، مەترسی سەکتەی دەماخیش بەردەوام کەم دەبێتەوە. دوای ١٠ ساڵ، ئەگەری دروست بوونی شێرپەنجەی سی مەترسیدار بە ڕێژەی سەدا ٥٠ کەم دەبێتەوە، ڕەنگە لەبەر باشتربوونی توانای جەستە بێت لە چاک کردنەوەی دی ئێن ئەی جارێکی دیکە. دوای پازدە ساڵیش، ئەگەری ڕوودانی نەخۆشییە تاجییەکانی دل ئاسایی وەک کەسێکی جگەرە نەکێشە.
There’s no point pretending this is all easy to achieve. Quitting can lead to anxiety and depression, resulting from nicotine withdrawal. But fortunately, such effects are usually temporary. And quitting is getting easier, thanks to a growing arsenal of tools. Nicotine replacement therapy through gum, skin patches, lozenges, and sprays may help wean smokers off cigarettes. They work by stimulating nicotine receptors in the brain and thus preventing withdrawal symptoms, without the addition of other harmful chemicals. Counselling and support groups, cognitive behavioral therapy, and moderate intensity exercise also help smokers stay cigarette-free.
هیچ مەبەستێک نییە لە وا نیشاندانی بەدەستهێنانی هەموو ئەمانە ئاسان بێت. وەستان لە جگەرە کێشان ڕەنگە ببێتە هۆی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ، بەهۆی کێشانەوەی نیکۆتینەوە. بەڵام بە خۆشحاڵییەوە، ئەم کاریگەرییان زۆرجار کاتین. وازهێنانیش ئاسانتر دەبێت، سوپاس بۆ کارخانە پێشکەوتووەکانی ئامێر. جێگرەوەی نیکۆتین لەڕێی بنێشت، لەزگەی پێست، لەبزینەکان، سپراکان دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ وازهێنان لە جگەرە. هەڵدەستن بە هاندانی وەرگرەکانی نیکۆتین لە دەماخدا بەمەش ڕێگری لە نیشانەکانی کەمی نیکۆتین دەکەن، بەبێ ماددەی کیمیایی زیانبەخشی دیکە. ڕاوێژکردن و بەژداری گروپە پاڵپشتەکان چارەسەری ڕەفتارە بەئاگاکان، لەگەڵ ڕاهێنانی بەگوڕی مامناوەند یارمەتی جگەرەکێشەکان دەدەن بۆ وازهێنان لە جگەرە.
That’s good news, since quitting puts you and your body on the path back to health.
ئەوە هەواڵێکی خۆشە، کە وازهێنان خۆت و جەستەشت دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر ڕێگای تەندروست.