I recently retired from the California Highway Patrol after 23 years of service. The majority of those 23 years was spent patrolling the southern end of Marin County, which includes the Golden Gate Bridge. The bridge is an iconic structure, known worldwide for its beautiful views of San Francisco, the Pacific Ocean, and its inspiring architecture.
بەم دواییە خانەنشین بووم لە دەوریەی ڕێگای خێرای کالیفۆرنیا دوای ٢٣ ساڵ لە خزمەتکردن. زۆربەی کاتەکانی ئەو ٢٣ ساڵە بەسەربرا لە دەوریەکردن بە کۆتایی باشووری هەرێمی مارین، کە پردی گۆڵدن گەیتیش لەخۆدەگرێت. پردەکە پێکهاتەیەکی نموونەییە، لە سەرانسەری جیهاندا ناسراوە بە دیمەنە جوانەکانی سان فرانسیسکۆ، زەریای هێمن، و تەلارسازییە بێوێنەکەی.
Unfortunately, it is also a magnet for suicide, being one of the most utilized sites in the world. The Golden Gate Bridge opened in 1937. Joseph Strauss, chief engineer in charge of building the bridge, was quoted as saying, "The bridge is practically suicide-proof. Suicide from the bridge is neither practical nor probable." But since its opening, over 1,600 people have leapt to their death from that bridge. Some believe that traveling between the two towers will lead you to another dimension -- this bridge has been romanticized as such — that the fall from that frees you from all your worries and grief, and the waters below will cleanse your soul.
بەداخەوە، موغناتیزێکیشە بۆ خۆکوشتن، یەکێکە لەو شوێنانەی لە جیهاندا زۆر بەکاردێت بۆ ئەو مەبەستە پردی گۆڵدن گەیت ساڵی ١٩٣٧ کرایەوە. جۆسێف سترۆس، ئەندازیاری بەرپرسیار لە درووستکردنی پردەکە، بەردەوام ئەم وتەیەی دەوترێتەوە، پردەکە بۆ ئەوە درووستکراوە" کاری خۆکوژی لەسەر ئەنجام نەدرێت خۆکوشتن لەسەر پردەکە نە کرادارییانەیە و نە ئەگەریش هەیە بۆی." بەڵام لەدوای کردنەوەیەوە، زیاتر لە ١,٦٠٠ کەس بۆ مەرگی خۆیان خۆیان فڕێیاوەتە خوارەوە لەسەر پردەکەوە. هەندێک کەس باوەڕیان وایە گەشتکردن لە نێوان دوو قوولەکەدا ئەتبات بەرەو ڕەهەندێکی تر -- پردەکە بەشێوەیەک بەرگی ڕۆمانتیکی بەبەردا کراوە وەک ئەوەی خۆفڕێدانە خوارەوە لەوێوە ئازاد بکات لە هەموو نیگەرانییەکان و خەمەکان و ئاوەکەی ژێرەوە ڕۆحت پاکدەکاتەوە.
But let me tell you what actually occurs when the bridge is used as a means of suicide. After a free fall of four to five seconds, the body strikes the water at about 75 miles an hour. That impact shatters bones, some of which then puncture vital organs. Most die on impact. Those that don't generally flail in the water helplessly, and then drown. I don't think that those who contemplate this method of suicide realize how grisly a death that they will face. This is the cord. Except for around the two towers, there is 32 inches of steel paralleling the bridge. This is where most folks stand before taking their lives. I can tell you from experience that once the person is on that cord, and at their darkest time, it is very difficult to bring them back. I took this photo last year as this young woman spoke to an officer contemplating her life. I want to tell you very happily that we were successful that day in getting her back over the rail.
بەڵام با پێتان بڵێم لە ڕاستیدا چی ڕوودەدات کاتێک پردەکە بەکاردێت وەک ئامرازێک بۆ خۆکووشتن. دوای کەوتنە خوارەوە و بە هەواوە بوون بۆ چوار بۆ پێنج چرکە لەشەکە بەر ئاوەکە دەکەوێت بە خێرایی نزیکەی ٧٥ میل لە کاتژمێرێکدا ئەو بەرکەوتنە ئێسکەکان تێکدەشکێنێت، کە هەنێکی دەچن بە ئەندامە هەستیارەکاندا. زۆربەی لەگەڵ بەرکەوتنەکەدا دەمرێت ئەوانەشی نامرن بێ دەسەڵاتانە لەپەل ئەکەون لە ئاوەکەدا و ئینجا ئەخنکێن پێموانییە ئەوانەی بیردەکەنەوە لەم جۆرە خۆکووشتنە درک بەوە بکەن تووشی .چ مردنێکی ترسناک دەبنەوە ئەمە ستارەکەیە. جگە لە شوێنەکانی چواردەوری دوو قوولەکە، ٣٢ ئینچ پۆڵات هەیە هاوتەریب لەگەڵ پردەکەدا. ئەمە ئەو شوێنەیە زۆربەی خەڵک لێی دەوەستن پێش ئەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن بەپێی ئەزموونی خۆم ئەتوانم بڵێم هەر کەسێک بچێتە ئەو شوێنە، و لە تاریکترین کاتەکانیدا بێت ئیتر پەشیمان کردنەوەیان قوورس دەبێت. ساڵی پار ئەم وێنەیەم گرت کاتێک ئەم ژنە گەنجە قسەی لەگەڵ ئەفسەرێکدا کرد کە بیری لەوە دەکردەوە خۆی بکوژێت. ئەتوانم بەوپەڕی دڵخۆشییەوە پێتان بڵێم کە ئەو ڕۆژە سەرکەوتوو بووین لە هێنانەوەی بۆ ئەمدیوی ستارەکە.
When I first began working on the bridge, we had no formal training. You struggled to funnel your way through these calls. This was not only a disservice to those contemplating suicide, but to the officers as well. We've come a long, long way since then. Now, veteran officers and psychologists train new officers.
کاتێک یەکەمجار دەستم کرد بە کارکردن لەسەر پردەکە، هیچ ڕاهێنانێکی ڕەسمیمان پێنەکرابوو. زۆرت ئەناڵاند بۆ ئەوەی ڕێگای خۆت بکەیتەوە بەنێو ئەم بانگکردنانەدا ئەمە بەتەنیا زیانگەیاندن نەبوو بەوانەی بیریان لە خۆکووشتن دەکردەوە بەڵکو بەرامبەر کاری ئەفسەریش ڕێگایەکی زۆر، زۆر دوورمان بڕیوە لەوکاتەوە ئێستا، ئەفسەرە بە ئەزموونەکان و دەروون ناسەکان ڕاهێنان بە ئەفسەرە نوێکان دەکەن.
This is Jason Garber. I met Jason on July 22 of last year when I get received a call of a possible suicidal subject sitting on the cord near midspan. I responded, and when I arrived, I observed Jason speaking to a Golden Gate Bridge officer. Jason was just 32 years old and had flown out here from New Jersey. As a matter of fact, he had flown out here on two other occasions from New Jersey to attempt suicide on this bridge. After about an hour of speaking with Jason, he asked us if we knew the story of Pandora's box. Recalling your Greek mythology, Zeus created Pandora, and sent her down to Earth with a box, and told her, "Never, ever open that box." Well one day, curiosity got the better of Pandora, and she did open the box. Out flew plagues, sorrows, and all sorts of evils against man. The only good thing in the box was hope. Jason then asked us, "What happens when you open the box and hope isn't there?" He paused a few moments, leaned to his right, and was gone. This kind, intelligent young man from New Jersey had just committed suicide.
ئەمە جەیسن گاربەرە. ٢٢ی تەمموزی ساڵی پار چاوم بە جەیسن کەوت کاتێک پەیوەندیم پێوەکرا دەربارەی ئەگەری کارێکی خۆکووشتن لە نزیک ناوەڕاستی پردەکە. وەڵامم دایەوە و کە گەشتم، سەیری جەیسنم کرد قسەی لەگەڵ ئەفسەرێکی پردی گۆڵدن گەیتی دەکرد جەیسن تەمەنی ٣٢ ساڵ بوو و لە نیوجێرسییەوە هاتبوو بۆ ئێرە. ڕاستییەکەی بڵێین، دوو جاری تریش بە فڕۆکە هاتووە بۆ ئێرە لە نیوجێرسییەوە بۆ ئەوەی هەوڵی خۆکووشتن بدات لەسەر پردەکە. دوای نزیکەی کاتژمێرێک قسەکردن لەگەڵ جەیسندا، پرسیاری لێکردین ئەگەر هیچ بزانین لەسەر چیرۆکی سندوقی پاندۆرا. ئەگەر ئەفسانەی یۆنانییەکان بهێننەوە بیرخۆتان زیوس پاندۆرای درووست کرد، و لەگەڵ سندوقێکدا ناردی بۆ سەر زەوی، و پێی وت، "قەت قەت نابێ ئەو سندووقە بکەیتەوە." بەڵام ڕۆژێک، پاندۆرا خۆی بەدەستەوەدا بۆ حەسرەتەکەی و سندووقەکەی کردەوە ئازار، و ناخۆشی و تاعوون و هەموو جۆرە خراپەکارییەکانی مرۆڤایەتی هاتنە دەرەوە. تەنیا شتی باش لە سندووقەکەدا بووبێت هیوا بوو. ئینجا جەیسن لێی پرسین، "چی ئەکەیت کاتێک سندووقەکە ئەکەیتەوە و هیچ هیوایەکی تێدا نابێت؟" بۆ چەند ساتێک وەستا، خۆی چەماندەوە بەلای ڕاستیدا و دیار نەما. ئەم پیاوە گەنجە، زیرەکە، بەڕەحمەی نیوجێرسی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
I spoke with Jason's parents that evening, and I suppose that, when I was speaking with them, that I didn't sound as if I was doing very well, because that very next day, their family rabbi called to check on me. Jason's parents had asked him to do so. The collateral damage of suicide affects so many people.
ئەو ئێوارەیە قسەم لەگەڵ دایک و باوکی جەیسن کرد و پێموابێت، ئەوکاتەی قسەم لەگەڵ دەکردن، لەوە نەئەچوو زۆر باشبووبێتم لە دڵنەوایی دانەوەیان، چوونکە هەر بۆ ڕۆژی دوواتر، خێزانەکەی داوایان لە پارێزەری خێزانەکەیان کردبوو دڵنیابێتەوە لە درووستی کارەکەم دایک و باوکی جەیسن داوایان لێکردبوو ئەوە بکات زیانە ناسەرەکییەکانی خۆکووشتن کار دەکاتە سەر زۆر کەس.
I pose these questions to you: What would you do if your family member, friend or loved one was suicidal? What would you say? Would you know what to say? In my experience, it's not just the talking that you do, but the listening. Listen to understand. Don't argue, blame, or tell the person you know how they feel, because you probably don't. By just being there, you may just be the turning point that they need. If you think someone is suicidal, don't be afraid to confront them and ask the question. One way of asking them the question is like this: "Others in similar circumstances have thought about ending their life; have you had these thoughts?" Confronting the person head-on may just save their life and be the turning point for them. Some other signs to look for: hopelessness, believing that things are terrible and never going to get better; helplessness, believing that there is nothing that you can do about it; recent social withdrawal; and a loss of interest in life.
ئەم پرسیارە ئاراستەی ئێوە ئەکەم: چی ئەکەن ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکەتان، هاوڕێ یان کەسێکی خۆشەویستن بیر لە خۆکووشتن بکاتەوە؟ چی ئەڵێن؟ ئەزانن ئەبێ ئەوکاتە چی بڵێن؟ بە ئەزموونی من، ئەوەی ئەیکەیت تەنیا قسەکردنەکە نییە، بەڵکو گوێگرتنەکەشە. بۆ تێگەشتن گوێبگرە. مشتومڕ مەکە، کەس خەتابار مەکە، یان بە کەسەکە بڵێیت ئەزانیت هەستیان چۆنە چونکە لەوانەیە نەزانیت هەستیان چۆنە. تەنیا بە بوونت لەوێ، لەوانەیە ئەو خاڵە وەچەرخانە بیت کە ئەوان ئەیانەوێت. ئەگەر ئەزانیت کەسێک بیر لە خۆکووشتن دەکاتەوە، لەوە مەترسە ڕووبەڕوویان بیتەوە و پرسیارەکەیان لێ بکەیت. یەکێک لە شێوازەکان بۆ ئەوەی پرسیارەکەیان لێبکەیت ئەمەیە: "کەسانی تر لە دۆخی هاوشێوەدا بیریان لەوە کردۆتەوە کۆتایی بە ژیانیان بهێنن؛ تۆ قەت ئەم بیرکردنەوانەت هەبووە؟" ڕاستەوخۆ ڕوبەڕووبوونەوەی کەسەکە لەوانەیە ژیانیان ڕزگار بکات و ببێت بە خاڵی وەچەرخان بۆیان. هەندێک لە نیشانەکانی تری پێویستە بۆی بگەڕێیت؛ بێ هیوایی، بڕوابوون بەوەی شتەکان خراپن و قەت بەرەو باشتربوون ناچن؛ بێدەسەڵاتی، باوەڕبوون بەوەی هیچ شتێک نییە بتوانیت بیکەیت لەبارەیەوە؛ کشانەوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی؛ و نەمانی هیچ ئارەزوێک بۆ ژیان.
I came up with this talk just a couple of days ago, and I received an email from a lady that I'd like to read you her letter. She lost her son on January 19 of this year, and she wrote this me this email just a couple of days ago, and it's with her permission and blessing that I read this to you.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەم قسانەم ئامادەکرد و ئیمەیڵێکم لە خانمێکەوە پێگەشت کە پێمخۆشە نامەکەیتان بۆ بخوێنمەوە. ١٩ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ کوڕەکەی لەدەست یاوە و ئەم ئیمەیڵەی بۆ نووسیم دوو ڕۆژ لەمەوبەر، و بە ڕەزامەندی و بەخشندەیی ئەوە ئەتوانم بۆتان بخوێنمەوە.
"Hi, Kevin. I imagine you're at the TED Conference. That must be quite the experience to be there. I'm thinking I should go walk the bridge this weekend. Just wanted to drop you a note. Hope you get the word out to many people and they go home talking about it to their friends who tell their friends, etc. I'm still pretty numb, but noticing more moments of really realizing Mike isn't coming home. Mike was driving from Petaluma to San Francisco to watch the 49ers game with his father on January 19. He never made it there. I called Petaluma police and reported him missing that evening. The next morning, two officers came to my home and reported that Mike's car was down at the bridge. A witness had observed him jumping off the bridge at 1:58 p.m. the previous day. Thanks so much for standing up for those who may be only temporarily too weak to stand for themselves. Who hasn't been low before without suffering from a true mental illness? It shouldn't be so easy to end it. My prayers are with you for your fight. The GGB, Golden Gate Bridge, is supposed to be a passage across our beautiful bay, not a graveyard. Good luck this week. Vicky."
"سڵاو، کێڤین. پێموابێت لە کۆنگرەکەی .تێددا بەشداری دەکەیت ئەبێت ئامادەبوون لەوێ ئەزموونێکی زۆر تایبەت بێت. بیر لەوە دەکەمەوە بۆ پشووی ئەم هەفتەیە بچم پیاسەیەک لەسەر پردەکە بکەم. ویستم تێبینییەکت پێبەم. هیوادارم پەیامەکە بە زۆرترین خەڵک بگەیەنیت. و کە چوونەوە ماڵەکانیان باسی بکەن بۆ هاوڕێکانیان و هاوڕێکانیشیان بۆ هاوڕێی تریان. هێشتا کەمێک سڕ بووم، بەڵام تادێت ساتەوەختی زیاتر هەست دەکەم کە مایک نایەتەوە مالەوە. مایک لە پێتالوماوە لێی دەخوڕی بۆ سان فرانسیسکۆ بۆ سەیرکردنی یاری فۆرتی ناینەرس لەگەڵ باوکیدا لە ١٩ی کانوونی دووەمدا. بەس نەگەشتە ئەوێ. تەلەفوونم بۆ پۆلیسی پێتولاما کرد و ئەو ئێوارەیە ڕامگەیاند کە دیارنەماوە بەیانی دوواتر، دوو ئەفسەر هاتن بۆ ماڵەکەم و پێیان ڕاگەیاندم کە ئوتومبێلەکەی لە نزیک پردەکەوەیە شایەتێک بینیوێتی خۆی لە پردەکەوە فڕێداوەتە خوارەوە لە کاتژمێر ١:٥٨ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێشتردا زۆر سوپاس بۆ ڕاوەستان لە پشتی ئەوانەی لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کاتی لاواز بووبێتن و نەیانتوانیبێت بەتەنیا ڕووبەڕووی ژیان ببنەوە کێ هەیە پێشتر نەگەشتبێتە ئەو ڕادەیە بێ ئەوەی هیچ نەخۆشییەکی دەروونی ڕاستەقینەی هەبووبێت؟ نابێت کۆتایی هێنان پێی ئەوەندە ئاسان بێت. نزاکانم لەگەڵتانە بۆ بەرەنگاربوونەوەکانتان پردی گۆڵدن گەیت ئەبێت ڕێگایەک بێت بەسەر کەنداوە جوانەکەماندا، نەک بەسەر گۆڕستانێکدا بە هیوای بەختێکی باش ئەم هەفتەیە. ڤیکی."
I can't imagine the courage it takes for her to go down to that bridge and walk the path that her son took that day, and also the courage just to carry on.
ناتوانم بیهێنمە بەرچاوم ئەبێ چەنێک چاونەترسی ویستبێت بۆ ئەوەی بچێت بۆ ئەو پردە و هەمان ئەو ڕێگایە بگرێتە بەر کە کوڕەکەی لەو ڕۆژەیا گرتبوویە بەر، و هەروەها ئازایەتی بۆ بەردەوامبوون لە ژیان.
I'd like to introduce you to a man I refer to as hope and courage. On March 11 of 2005, I responded to a radio call of a possible suicidal subject on the bridge sidewalk near the north tower. I rode my motorcycle down the sidewalk and observed this man, Kevin Berthia, standing on the sidewalk. When he saw me, he immediately traversed that pedestrian rail, and stood on that small pipe which goes around the tower. For the next hour and a half, I listened as Kevin spoke about his depression and hopelessness. Kevin decided on his own that day to come back over that rail and give life another chance. When Kevin came back over, I congratulated him. "This is a new beginning, a new life." But I asked him, "What was it that made you come back and give hope and life another chance?" And you know what he told me? He said, "You listened. You let me speak, and you just listened."
ئەمەوێ بە پیاوێکتان بناسێنم کە خۆم پێی ئەڵێم هیوا و چاونەترسی ١١ی ئازاری ٢٠٠٥، وەڵامی پەیوەندییەکی ڕادیۆییم یایەوە کە لەوە ئەچوو دەربارەی هەوڵێکی خۆکووشتن بێت لە ڕاڕەوی ڕۆشتنەکەی نزیک قوولەی باکوور. بە ماتۆرەکەم بەسەر ڕاڕەوی تەنیشتەکەیا ڕۆشتم و ئەم پیاوەم بینی بەناوی کێڤین بێرسیا، کە لەنزیک ڕاڕەوی تەنیشتەکەوە وەستابوو کە منی بینی، یەکسەر پەڕییەوە لە سیاجی پیادەکە، و لەسەر ئەو بۆرییە بچووکە وەستا کە بە چواردەوری قوولەکەوەیە. بۆ کاتژمێر و نیوی دواتر، گوێم لە کێڤین دەگرت کاتێک باسی خەمۆکییەکەی و بێهیوابوونەکەی دەکرد. ئەو ڕۆژە کێڤن بۆخۆی بڕیاری دا کە بەسەر ئەو سیاجەیا بێتەوە ئەمدیو و دەرفەتێکی تر بیات بە ژیان. کە کێڤن هاتەوە ئەمدیو، پیرۆزباییم لێکرد. "ئەمە سەرەتایەکێ نوێیە، ژیانێکی نوێیە." بەڵام لێم پرسی، "چی وایلێکردیت بگەڕێیتەوە ئەمدیو و دەرفەتێکی تر بە ژیان و هیوا بەیت؟" ئەزانن چی پێوتم؟ وتی، "گوێت لێگرتم. هێشت قسە بکەم، و هەر گوێتگرت."
Shortly after this incident, I received a letter from Kevin's mother, and I have that letter with me, and I'd like to read it to you.
ماوەیەکی کەم دوای ئەم ڕووداوە، نامەیەکم لە دایکی کێڤنەوە پێگەشت، و نامەکەم پێیە ئێستا، و ئەمەوێ بۆتان بخوێنمەوە.
"Dear Mr. Briggs, Nothing will erase the events of March 11, but you are one of the reasons Kevin is still with us. I truly believe Kevin was crying out for help. He has been diagnosed with a mental illness for which he has been properly medicated. I adopted Kevin when he was only six months old, completely unaware of any hereditary traits, but, thank God, now we know. Kevin is straight, as he says. We truly thank God for you. Sincerely indebted to you, Narvella Berthia." And on the bottom she writes, "P.S. When I visited San Francisco General Hospital that evening, you were listed as the patient. Boy, did I have to straighten that one out."
"سڵاو بەڕێز بریگس، هیچ شتێک ڕووداوەکانی ١١ی ئازار ناسڕێتەوە بەڵام تۆ یەکێکیت لەو هۆکارانەی وایکردووە کێڤن هێشتا لەگەڵمانبێت بەڕاستی لەو باوەڕایام کێڤن هاواری کردبێت بۆ داواکردنی یارمەتی نەخۆشییەکی دەروونی تێدا دەستنیشانکرا کە بۆ ئەوە دەرمانی پێویستی وەرگرت. ئەوکاتەی کێڤن ٦ مانگ بوو هەڵمگرتەوە، بە تەواوەتی بێئاگابووم لە هەر کێشەیەکی بۆماوەیی بەڵام، سوپاس بۆخوا، ئێستا دەزانین کێڤن وەک ئەڵێت، کەسێکە بەردەوام ڕاست ئەڕوات لە ژیانیا بەڕاستی سوپاسی خوا ئەکەین بۆتۆ بەڕاستی قەرزاری تۆین، نارڤێلا بێرسیا." لە خواری خواریشەوە نوسیبووی، هەروەها، کە ئەو ئێوارەیە سەردانی نەخۆشخانەی گشتی سان فرانسیسکۆم کرد تۆش وەک یەکێک لە نەخۆشەکان دانرابویت ئای خوایە، پێویستی ئەکرد ئەوەیان بە جوانی بخەمە ڕوو."
Today, Kevin is a loving father and contributing member of society. He speaks openly about the events that day and his depression in the hopes that his story will inspire others.
ئەمڕۆ، کێڤن باوکێکی خەمخۆرە و ئەندامێکی گرنگی کۆمەڵگایە بە کراوەیی قسە ئەکات دەربارەی ڕووداوەکانی ئەو ڕۆژە و خەمۆکییەکەی بە هیوای ئەوەی چیرۆکەکەی ئیلهام ببەخشێت بە کەسانی تر
Suicide is not just something I've encountered on the job. It's personal. My grandfather committed suicide by poisoning. That act, although ending his own pain, robbed me from ever getting to know him. This is what suicide does. For most suicidal folks, or those contemplating suicide, they wouldn't think of hurting another person. They just want their own pain to end. Typically, this is accomplished in just three ways: sleep, drugs or alcohol, or death. In my career, I've responded to and been involved in hundreds of mental illness and suicide calls around the bridge. Of those incidents I've been directly involved with, I've only lost two, but that's two too many. One was Jason. The other was a man I spoke to for about an hour. During that time, he shook my hand on three occasions. On that final handshake, he looked at me, and he said, "Kevin, I'm sorry, but I have to go." And he leapt. Horrible, absolutely horrible.
هەوڵی خۆکوشتن تەنیا شت نییە لە ئیشەکمدا ڕووبەڕووی بووبێتمەوە ئەوە شتێکی کەسییە باپیرم بە ژەهرخوارد کردن خۆیکوشت ئەو کارە، هەرچەنە کۆتایی بە ئازارەکەی خۆی هێنا، بەڵام ڕێگریش بوو لەوەی من بتوانم بیناسم خۆکوشتن دەبێتە هۆی ئەمە. بۆ زۆربەی ئەو کەسانە، یان بۆ ئەوانەی بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە بیر لە ئازاردانی کەسانی تر ناکەنەوە بەس ئەیانەوێت ئازارەکەی خۆیان کۆتایی پێبێت. بە شێوەیەکی نموونەیی، ئەمە تەنیا بە سێ ڕێگە بەدیدێت: خەوتن، دەرمان یان کحول، یان مردن لە ماوەی کارکردنمدا، بەشداریم کردووە لە سەدان دۆسیەی نەخۆشی دەروونی و هەوڵی خۆکووشتندا لە دەوروبەری پردەکە لەو ڕووداوانە کە ڕاستەوخۆ بەشداربووم تیایاندا تەنیا دوو کەسم لەدەست یاوە، بەڵام ئەو دووە زۆر زۆرە یەکێکیان جەیسن بوو. ئەوەی تریان پیاوێک بوو بۆ نزیکەی کاتژمێرێک قسەم لەگەڵکرد لەو ماوەیەدا، سێ جار تەوقەی لەگەڵ کردم، لەگەڵ دوایین تەوقەکردندا سەیری کردم، و وتی "کێڤن، داوای لێبوردن ئەکەم، بەڵام ئەبێ بڕۆم." خۆی فڕێ یایە خوارەوە ترسناک بوو، زۆر ترسناک بوو
I do want to tell you, though, the vast majority of folks that we do get to contact on that bridge do not commit suicide. Additionally, that very few who have jumped off the bridge and lived and can talk about it, that one to two percent, most of those folks have said that the second that they let go of that rail, they knew that they had made a mistake and they wanted to live. I tell people, the bridge not only connects Marin to San Francisco, but people together also. That connection, or bridge that we make, is something that each and every one of us should strive to do. Suicide is preventable. There is help. There is hope.
بەڵام ئەمەوێ پێتان بڵێم، زۆرینەی خەڵک کە لەسەر ئەو پردە تووشیان ئەبین خۆیان ناکووژن. هەروەها، لەو خەڵکە کەمە کە لە پردەکەوە خۆیان فڕێ یاوەتە خوارەوە و ژیاون و ئەتوانن باسی بکەن، ئەو لە سەدا یەک بۆ دووە، زۆربەی ئەو کەسانە وتویانە هەر کە دەستیان لە ستارەکە بەریاوە درکیان بەوەکردووە کە هەڵەیان کردووە و دەیانەوێت لە ژیانا بمێننەوە. بە خەڵک ئەڵێم، پردەکە بەتەنیا مارین بە سان فرانسیسکۆوە نابەستێتەوە، بەڵکو خەڵکیش پێکەوە دەبەستێتەوە. ئەو بەستنەوەیە، یان ئەو پردەی درووستی دەکەین، شتێک کە هەموومان و هەر یەکێک لە ئێمە پێویستە هەوڵی بۆ بەین. خۆشکوستن ڕێگەی لێدەگیرێت یارمەتی هەیە. هیوا هەیە.
Thank you very much.
زۆر سوپاس بۆ هەمووتان.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)