I have a confession to make. But first, I want you to make a little confession to me. In the past year, I want you to just raise your hand if you've experienced relatively little stress. Anyone?
شتێک هەیە ئەبێ دانی پیانێم. بەڵام یەکەم شت، ئەمەوێ دانپیانانێکی بچووکم بۆ بکەن. لەم ساڵەی پێشوودا، ئەمەوێ دەستتان بەرزکەنەوە ئەگەر هەستتان بە فشارێکی دەروونی کەم کردبێت. کەس هەیە؟
How about a moderate amount of stress?
ئەی بڕێکی مامناوەند فشاری دەروونی؟
Who has experienced a lot of stress? Yeah. Me too.
کێ هەستی بە فشاری دەروونی زۆر کردووە؟ بەڵێ. منیش.
But that is not my confession. My confession is this: I am a health psychologist, and my mission is to help people be happier and healthier. But I fear that something I've been teaching for the last 10 years is doing more harm than good, and it has to do with stress. For years I've been telling people, stress makes you sick. It increases the risk of everything from the common cold to cardiovascular disease. Basically, I've turned stress into the enemy. But I have changed my mind about stress, and today, I want to change yours.
بەڵام ئەوە دانپیانانی خۆم نییە. دانپیانانەکەم ئەمەیە: من دەروونناسێکی تەندروستیم، و ئەرکی من ئەوەیە یارمەتی خەڵک بەم دڵخۆشتر و تەندروستتر بن. بەڵام ترسم هەیە ئەو شتەی خەریکی وتنەوەی بووم لەم دە ساڵەی ڕابردوودا زیانی زیاتر بووبێت لە باشە، و پەیوەندی بە فشاری دەروونییەوە هەیە. بۆ چەندین ساڵ بە خەڵکم وتووە، فشاری دەروونی نەخۆشت ئەخات. مەترسی هەموو شتێک زیاد ئەکات لە هەڵامەتی ئاساییەوە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ. بەشێوەیەکی بنچینەیی، فشاری دەروونیم کردووە بە دووژمنێک. بەڵام مێشکم گۆڕاوە لەبارەی فشاری دەروونییەوە و ئەمڕۆ، ئەمەوێ هی ئێوەش بگۆڕم.
Let me start with the study that made me rethink my whole approach to stress. This study tracked 30,000 adults in the United States for eight years, and they started by asking people, "How much stress have you experienced in the last year?" They also asked, "Do you believe that stress is harmful for your health?" And then they used public death records to find out who died.
با بەو توێژینەوەیە دەستپێکەم کە وایلێکردم دووبارە بیرکەمەوە لە نزیکبوونەوە لە فشاری دەروونی. ئەم توێژینەوەی بەدوای ٣٠ هەزار پێگەشتووە چوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی هەشت ساڵ، و دەستیانکرد بە پرسیارکردن لە خەڵک، "ئەم ساڵەی پێشوو هەستت بە چەندێک فشاری دەروونی کردووە؟" هەروەها پرسیویشیانە، "باوەڕت وایە کە فشاری دەروونی زیانبەخشە بۆ تەندروستیت؟" ئینجا تۆماری مردنی گشتیان بەکارهێنا هەتا بزانن کێ مردووە.
(Laughter)
(پێکەنین)
Okay. Some bad news first. People who experienced a lot of stress in the previous year had a 43 percent increased risk of dying. But that was only true for the people who also believed that stress is harmful for your health.
باشە. یەکەمجار هەندێک هەواڵی ناخۆش. ئەوانەی فشارێکی دەروونی زۆریان هەبووە ساڵی پێشتر مەترسی مردنیان لەسەدا ٤٣ زیاتر بووە. بەڵام ئەوە تەنیا بۆ ئەوانە ڕاست بووە کە باوەڕیان وابووە فشاری دەروونی زیانبەخشە بۆ تەندروستیت.
(Laughter)
(پێکەنین)
People who experienced a lot of stress but did not view stress as harmful were no more likely to die. In fact, they had the lowest risk of dying of anyone in the study, including people who had relatively little stress.
ئەوانەی تووشی فشاری دەروونی زۆر بوون بەڵام وەک شتێکی زیانبەخش نەیانبینیوە ئەگەری مردنیان زۆر نەبووە. ڕاستییەکەی، مەترسی مردنیان کەمتر بووە لە هەر یەکێکی تری توێژینەوەکە، بەوانەشەوە کە فشارێکی دەروونی کەمیان هەبووە.
Now the researchers estimated that over the eight years they were tracking deaths, 182,000 Americans died prematurely, not from stress, but from the belief that stress is bad for you.
ئێستا توێژەرەوەکان ئەیخەمڵێنن کە بەدرێژایی هەشت ساڵ بەشوێن مردنەوە بوون، ١٨٢ هەزار ئەمریکی پێشوەخت مردوون، بەهۆی فشاری دەروونییەوە نا، بەڵکو بەهۆی باوەڕکردن بەوەی فشاری دەروونی خراپە بۆت.
(Laughter)
(پێکەنین)
That is over 20,000 deaths a year. Now, if that estimate is correct, that would make believing stress is bad for you the 15th largest cause of death in the United States last year, killing more people than skin cancer, HIV/AIDS and homicide.
ئەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار مردنە لە ساڵێکا. ئێستا ئەگەر خەمڵاندنەکە ڕاست بێت، ئەوە وائەکات باوەڕ بەوە بکرێت کە فشاری دەروونی خراپە بۆت پانزەیەم گەورەترین هۆکاری مردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی پار، لە شێرپەنجەی پێست، ئایدز، و کوشتن زیاتر خەڵکی کوشتووە.
(Laughter)
(پێکەنین)
You can see why this study freaked me out. Here I've been spending so much energy telling people stress is bad for your health.
ئەتوانن ببینن کە بۆچی ئەم توێژینەوەیە ترساندوومی. لێرە زۆرم کات بەسەربردووە لەوەی بە خەڵک بڵێم فشاری دەروونی خراپە بۆ تەندروستیان.
So this study got me wondering: Can changing how you think about stress make you healthier? And here the science says yes. When you change your mind about stress, you can change your body's response to stress.
کەواتە ئەم توێژینەوەیە واملێئەکات بیرکەمەوە: ئایا گۆڕینی بیرکردنەوەت دەربارەی فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ لێرەشا زانستەکە ئەڵێت بەڵێ. ئەتوانی مێشکی خۆت بگۆڕیت لەبارەی فشاری دەروونییەوە، ئەتوانی وەڵامی لەشت بگۆڕیت بۆ فشاری دەروونی.
Now to explain how this works, I want you all to pretend that you are participants in a study designed to stress you out. It's called the social stress test. You come into the laboratory, and you're told you have to give a five-minute impromptu speech on your personal weaknesses to a panel of expert evaluators sitting right in front of you, and to make sure you feel the pressure, there are bright lights and a camera in your face, kind of like this.
ئێستا بۆ ڕوونکردنەوەی کارکردنی ئەمە، ئەمەوێ هەمووتان وا نیشانیبەن کە بەشداربوون لە توێژینەوەیەکا بۆ ئەوە کراوە فشاری دەروونیت زیا بکات. پێی ئەوترێت تاقیکردنەوەی فشاری دەروونی کۆمەڵایەتی. یەیت بۆ تاقیگەکە، و پێت ئەوترێت کە پێویستە وتارێکی پێنج خولەکی سەرپێی بەیت لەسەر خاڵە لاوازەکانت بۆ لیژنەیەکی هەڵسەنگێنەری پسپۆڕ کە لەبەردەمتا دانیشتوون، و دڵنیابن لەوەی هەست بە فشارەکە ئەکەیت، ڕووناکی و کامێرا لەسەر ڕووخسارتە، بە جۆرێکی ئاواهی.
(Laughter)
(پێکەنین)
And the evaluators have been trained to give you discouraging, non-verbal feedback, like this.
هەڵسەنگێنەرەکانیش ڕاهێنراون هەڵسەنگاندنی نادەمی ڕووخێنەرت بەنێ، وەک ئەمە.
(Exhales)
(هەناسەدانەوە)
(Laughter)
(پێکەنین)
Now that you're sufficiently demoralized, time for part two: a math test. And unbeknownst to you, the experimenter has been trained to harass you during it. Now we're going to all do this together. It's going to be fun. For me.
ئێستا کە وەک پێویست ورەت ڕووخاوە، کاتی بەشی دووەمە: تاقیکردنەوەی بیرکاری. کە ئاگاداری نیت، تاقیکەرەوەکە ڕاهێنراوە لەسەر ئەوەی لەوکاتەیا هەراسانت بکات. ئێستا هەموومان پێکەوە ئەمە ئەکەین. شتێکی خۆش ئەبێت. بۆ من.
Okay.
باشە.
(Laughter)
(پێکەنین)
I want you all to count backwards from 996 in increments of seven. You're going to do this out loud, as fast as you can, starting with 996. Go!
ئەمەوێ هەمووتان لە ٩٩٦ەوە بۆ دواوە بژمێرن هەر جارە و حەوتی لێدەرکەن. هەمووتان بە بەرزی بیکەن، هەتا بتوانن خێرا، بە ٩٩٦ دەستپێکەن. دەی!
(Audience counting)
(ژماردنی ئامادەبووان)
Go faster. Faster please. You're going too slow.
خێراتر. تکایە خێراتر بن. زۆر خاو ئەیکەن.
(Audience counting)
(ژماردنی ئامادەبووان)
Stop. Stop, stop, stop. That guy made a mistake. We are going to have to start all over again.
بۆست، بۆست، بۆست، بۆستن. ئەو پیاوە هەڵەیەکی کرد. پێویستە لە سەرەتاوە دەستپێکەینەوە.
(Laughter)
(پێکەنین)
You're not very good at this, are you? Okay, so you get the idea. If you were actually in this study, you'd probably be a little stressed out. Your heart might be pounding, you might be breathing faster, maybe breaking out into a sweat. And normally, we interpret these physical changes as anxiety or signs that we aren't coping very well with the pressure.
زۆر باش نین لەمەیا، وانییە؟ باشە، کەواتە تێگەشتن لەوە. ئەگەر بەڕاستی لەم توێژینەوەیەیا بوونایە، لەوانەیە کەمێک فشاری دەروونیتان هەبوایە. لەوانەیە دڵت بەخێرایی لێبات، لەوانەیە خێراتر هەناسە بەیت، لەوانەیە هەموو گیانت ئارەق بێت. لەکاتی ئاساییشدا، ئەم گۆڕانکارییە جەستەییانە وەک دڵەڕاکێ لێکئەیەینەوە یان نیشانەی ئەوەی زۆر بە باشی بەرگەی فشارەکە ناگرین.
But what if you viewed them instead as signs that your body was energized, was preparing you to meet this challenge? Now that is exactly what participants were told in a study conducted at Harvard University. Before they went through the social stress test, they were taught to rethink their stress response as helpful. That pounding heart is preparing you for action. If you're breathing faster, it's no problem. It's getting more oxygen to your brain. And participants who learned to view the stress response as helpful for their performance, well, they were less stressed out, less anxious, more confident, but the most fascinating finding to me was how their physical stress response changed.
بەڵام چی ئەبێت ئەگەر وا سەیریان بکەیت کە وزە دراوە بە لەشت، ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم ململانێیە ببیتەوە؟ ئێستا ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە ئامادەبووەکان پێیان وتراوە لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی هارڤارد کراوە. پێش ئەوەی بە تاقیکردنەوەی فشاری دەروونی کۆمەڵایەتییا بڕۆن، پێیان وتراوە وا بیر لە کاردانەوەی فشارە دەروونییەکەیان بکەنەوە وەک یارمەتیدەر. کە دڵە خێرا لێدەرەکەت ئامادەت ئەکات بۆ ئەوەی کاردانەوەت هەبێت. ئەگەر خێراتر هەناسە بەیت، کێشە نییە. ئۆکسجینی زیاتر ئەچێت بۆ مێشکت. بەشداربووەکانیش کە فێری ئەوە بوون وا سەیری کاردانەوەی فشاری دەروونی بکەن وەک یارمەتیدەر بۆ تواناکانی لەشیان، کەمتر فشاری دەروونییان هەبووە کەمتر، دڵەڕاوکێیان هەبوە، متمانەبەخۆبوونیان زیاتر بووە بەڵام سەرنجڕاکێشترین دۆزینەوە بۆ من ئەوەبوو کە وەڵامی جەستەییان بۆ فشاری دەروونی چۆن گۆڕاوە.
Now, in a typical stress response, your heart rate goes up, and your blood vessels constrict like this. And this is one of the reasons that chronic stress is sometimes associated with cardiovascular disease. It's not really healthy to be in this state all the time. But in the study, when participants viewed their stress response as helpful, their blood vessels stayed relaxed like this. Their heart was still pounding, but this is a much healthier cardiovascular profile. It actually looks a lot like what happens in moments of joy and courage. Over a lifetime of stressful experiences, this one biological change could be the difference between a stress-induced heart attack at age 50 and living well into your 90s. And this is really what the new science of stress reveals, that how you think about stress matters.
ئێستا، لە کاردانەوەیەکی ئاسایی بۆ فشاری دەروونی، لێدانی دڵت خێرا ئەبێت، و بۆرییەکانی خوێنیشت ئاواهی ئەچنەوە یەکتر. و ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی کە فشاری دەروونی درێژخایەن هەندێک جار بەستراوەتەوە بە نەخۆشییەکانی سوڕی خوێن. بەڕاستی تەندروست نییە کە هەمووکاتێک لەم دۆخەیا بیت. بەڵام لە توێژینەوەکەیا، کاتێک بەشداربووەکان سەیری کاردانەوەی فشارە دەروونییەکەیان کردووە وەک یارمەتیدەر، بۆرییەکانی خوێنیان بەم شێوەیە بە کراوەیی ماوەتەوە. هێشتا دڵیان خێرا لێیداوە، بەڵام ئەمە سوڕێکی خوێنی زۆر تەندروستترە. ڕاستییەکەی زۆر لەوە ئەچێت کە ڕووئەیات لە ساتی شادی و ئازایەتییا. بەدرێژایی ژیانێکی ئەزموونی پڕ فشاری دەروونی، ئەمەیان گۆڕانکارییە بایلۆجییە ئەکرێ جیاوازییەکە بێت لەنێوان جەڵتەی دڵ بەهۆی فشاری دەروونییەوە لە ٥٠ ساڵیدا و ژیانت هەتا ٩٠ەکانی تەمەن. و ئەمەش ئەوەیە کە زانستە نوێکەی فشاری دەروونی دەریئەخات، کە شێوەی بیرکردنەوەت لە فشاری دەروونی چۆن گرنگە.
So my goal as a health psychologist has changed. I no longer want to get rid of your stress. I want to make you better at stress. And we just did a little intervention. If you raised your hand and said you'd had a lot of stress in the last year, we could have saved your life, because hopefully the next time your heart is pounding from stress, you're going to remember this talk and you're going to think to yourself, this is my body helping me rise to this challenge. And when you view stress in that way, your body believes you, and your stress response becomes healthier.
بۆیە ئامانجم وەک دەروونناسێکی تەندروستی گۆڕا. چیتر نامەوێت فشاری دەروونی لەناوبەرم. ئەمەوێ باشترتان بکەم لە فشاری دەروونیدا. و تەنیا کەمێک دەستوەردانمان کردووە. ئەگەر دەستت بەرزکردایەتەوە و بتوتایە کە ساڵی پار فشاری دەروونی زۆرت هەبووە، ئەمانتوانی ژیانت ڕزگارکەین، چونکە جاری داهاتوو کە دڵتان پەلەی کرد بەهۆی فشاری دەروونییەوە، ئەم وتارەی منتان بیر ئەبێت و بۆخۆشتان بیر ئەکەنەوە، ئەمە لەشمە یارمەتیم ئەیات لە ئاست ئەم ململانێیە بم. و کاتێک بەو شێوەیە سەیری فشاری دەروونی ئەکەیت، لەشت باوەڕت پێئەکات، و کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی تەندروستتر ئەبێت.
Now I said I have over a decade of demonizing stress to redeem myself from, so we are going to do one more intervention. I want to tell you about one of the most under-appreciated aspects of the stress response, and the idea is this: Stress makes you social.
ئێستا ئەبێ بڵێم منیش زیاتر لە ١٠ ساڵ ترسم هەیە لە فشاری دەروونی کە ئەبێ خۆم چاکەمەوە لێی، بۆیە یەک دەستوەردانی تر ئەکەین. ئەمەوێ پێتان بڵێم دەربارەی یەکێک لە بەکەم سەیرکراوترین کاردانەوەکان بۆ فشاری دەروونی، و بیرۆکەکەش ئەمەیە: فشاری دەروونی واتلێئەکات کۆمەڵایەتی بیت.
To understand this side of stress, we need to talk about a hormone, oxytocin, and I know oxytocin has already gotten as much hype as a hormone can get. It even has its own cute nickname, the cuddle hormone, because it's released when you hug someone. But this is a very small part of what oxytocin is involved in.
بۆ تێگەشتن لەم لایەنەی فشاری دەروونی، پێویستە باسی هۆرمۆنێک بکەین، ئۆکسیتۆسین، و ئەزانم کە ئۆکسیتۆسین بایەخێکی زۆری پێدراوە وەک هۆرمۆنێک. تەنانەت نازناوە جوانەکەشی هەیە، هۆرمۆنی گرتنەباوەش، چونکە کاتێک دەرئەدرێت کە باوەش بە یەکێکا ئەکەیت. بەڵام ئەمە بەشێکی زۆر بچووکە لە کارەکانی ئۆکسیتۆسین.
Oxytocin is a neuro-hormone. It fine-tunes your brain's social instincts. It primes you to do things that strengthen close relationships. Oxytocin makes you crave physical contact with your friends and family. It enhances your empathy. It even makes you more willing to help and support the people you care about. Some people have even suggested we should snort oxytocin... to become more compassionate and caring. But here's what most people don't understand about oxytocin. It's a stress hormone. Your pituitary gland pumps this stuff out as part of the stress response. It's as much a part of your stress response as the adrenaline that makes your heart pound. And when oxytocin is released in the stress response, it is motivating you to seek support. Your biological stress response is nudging you to tell someone how you feel, instead of bottling it up. Your stress response wants to make sure you notice when someone else in your life is struggling so that you can support each other. When life is difficult, your stress response wants you to be surrounded by people who care about you.
ئۆکسیتۆسین هۆرمۆنێکی دەمارییە. غەریزە کۆمەڵایەتییەکانی مێشکت ڕێکئەخات بە وردی. واتلێئەکات پێش هەموو شتێک ئەو شتانە بکەیت کە پەیوەندییە نزیکەکان بەهێز ئەکات. ئۆکسیتۆسین واتلێئەکات حەز بکەیت بە بەرکەوتن لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت. هاوسۆزیت بەهێز ئەکات. تەنانەت واتلێئەکات ئامادەییت زیاتربێت بۆ یارمەتیدان و پشتیوانی خەڵکەکانی گرنگیان پێئەیەیت. هەندێک کەس تەنانەت پێشنیاری ئەوەش ئەکەن ئۆکسیتۆسین هەڵمژین... بۆ ئەوەی بەبایەختر و هاوسۆزتر بین. بەڵام ئەمە ئەوەیە کە زۆر کەس تێیناگەن لەسەر ئۆکسیتۆسین. هۆرمۆنێکی فشاری دەروونییە. ڕژێنی ژێر مێشکت ئەم هۆرمۆنە دەرئەیات وەک بەشێک لە کاردانەوە بۆ فشاری دەروونی. ئەوەنە بەشێکە لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی وەک ئەدرینالینەکەی کە وا لە دڵت ئەکات خێرا لێبات. کاتێکیش ئۆکسیتۆسین دەرئەدرێت لە کاردانەوەت بۆ فشاری دەروونی، پاڵنەرێک ئەبێت بۆت کە هەوڵ بۆ پشتیوانی بەیت. کاردانەوەی فشاری دەروونی بایلۆجیت پاڵت ئەنێ بە یەکێک بلێیت کە هەستت چۆنە، لەجیاتی ئەوەی لە خۆتا کۆیکەیتەوە. کاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ دڵنیابێتەوە لەوەی هەستی پێئەکەیت کاتێک کەسێکی تر لە ژیانتا ئەناڵێنێت بۆ ئەوەی بتوانن پشتیوانی یەکتر بکەن. کاتێک ژیان قورس ئەبێت، کاردانەوەی فشاری دەروونیت ئەیەوێ چواردەور بگیرێت بەو کەسانەی بایەخیان پێئەیەیت.
Okay, so how is knowing this side of stress going to make you healthier? Well, oxytocin doesn't only act on your brain. It also acts on your body, and one of its main roles in your body is to protect your cardiovascular system from the effects of stress. It's a natural anti-inflammatory. It also helps your blood vessels stay relaxed during stress. But my favorite effect on the body is actually on the heart. Your heart has receptors for this hormone, and oxytocin helps heart cells regenerate and heal from any stress-induced damage. This stress hormone strengthens your heart.
باشە، کەواتە چۆن ئەزانیت کە ئەم لایەنەی فشاری دەروونی تەندروستترت ئەکات؟ ئۆکسیتۆسین تەنیا کار لەسەر مێشکت ناکات. کار لەسەر لەشیشت ئەکات، و یەکێک لە سەرەکیترین کارەکانی لە لەشتا ئەوەیە کۆئەندامی سوڕی خوێنت بپارێزێت لە کاریگەرییەکانی فشاری دەروونی. دژە هەوکردنێکی سرووشتییە. هەروەها یارمەتی بۆرییەکانی خوێنیشت ئەیات لەکاتی فشاری دەروونییا بە کراوەیی بمێننەوە. بەڵام دڵخوازترین کاریگەرییەکە بەلامەوە کاریگەرییەتی لەسەر دڵ. دڵت وەرگری هەیە بۆ ئەم هۆرمۆنە، و ئۆکسیتۆسین یارمەتی خانەکانی دڵ ئەیات کە درووستبنەوە، و خۆیان چاکەنەوە لە زیانەکانی بەهۆی فشاری دەروونییەوە بوون. ئەم هۆرمۆنی فشاری دەروونییە دڵت بەهێزتر ئەکات.
And the cool thing is that all of these physical benefits of oxytocin are enhanced by social contact and social support. So when you reach out to others under stress, either to seek support or to help someone else, you release more of this hormone, your stress response becomes healthier, and you actually recover faster from stress. I find this amazing, that your stress response has a built-in mechanism for stress resilience, and that mechanism is human connection.
شتە گرنگەکەش ئەوەیە کە هەموو ئەم سوودە جەستەییانەی ئۆکسیتۆسین بەهێز ئەبن بە بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی و پشتیوانی کۆمەڵایەتی. بۆیە کاتێک ئەتەوێت یارمەتی ئەوانە بەیت کە لەژێر فشاری دەروونیان، ئەگەر بۆ داواکردنی پشتیوانی بێت یان یارمەتیدانی کەسێکی تر، هۆرمۆنی زیاتر لەمە دەرئەیەیت، کاردانەوەی فشاری دەروونیت تەندروستتر ئەبێت، و خێراتر چاک ئەبیتەوە لە فشاری دەروونی. ئەمە سەرنجڕاکێشە بەلامەوە، کە کاردانەویە فشاری دەروونیت ئەم میکانیزمەی بنیاتناوە بۆ پتەوی بەرامبەر فشاری دەروونی، و ئەو میکانیزمەش پەیوەندی مرۆییە.
I want to finish by telling you about one more study. And listen up, because this study could also save a life. This study tracked about 1,000 adults in the United States, and they ranged in age from 34 to 93, and they started the study by asking, "How much stress have you experienced in the last year?" They also asked, "How much time have you spent helping out friends, neighbors, people in your community?" And then they used public records for the next five years to find out who died.
ئەمەوێ تەواویکەم بە باسکردنی توێژینەوەیەکی تر بۆتانز گوێشبگرن، چونکە لەوانەیە ئەم توێژینەوەیە بتوانێ ژیانی یەکێ ڕزگارکات. ئەم توێژینەوە بە شوێن ١٠ هەزار کەسی پێگەشتووە چوو لە ئەمریکا، و تەمەنیان لە نێوان ٣٤ بۆ ٩٣ ساڵ بوو، و دەستیان بە توێژینەوەکە کرد بە کردنی ئەم پرسیارە لێیان: "ساڵی پار ئەزموونی چەندێک فشاری دەروونیتان کرد؟" هەروەها پرسیشیان، "چەندێک کاتتان بەسەر بردووە لە یارمەتیدانی هاوڕێکان، دراوسێکان، و خەڵکەکانی کۆمەڵگاکەتان؟" ئینجا بۆ پێنج ساڵی دواتر تۆماری گشتیان بەکارهێنا هەتا بزانن کێ مردووە.
Okay, so the bad news first: For every major stressful life experience, like financial difficulties or family crisis, that increased the risk of dying by 30 percent. But -- and I hope you are expecting a "but" by now -- but that wasn't true for everyone. People who spent time caring for others showed absolutely no stress-related increase in dying. Zero. Caring created resilience.
باشە، یەکەمجار هەواڵە خراپەکە: بۆ هەر ئەزموونێکی ژیان کە فشاری دەروونی هەڵگرێت، وەک کێشەی دارایی یان کێشەی خێزانی، ئەوە مەترسی مردنی بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ زیاد کردووە. بەڵام -- وە هیوادارم هەتا ئێستا چاوەڕێی "بەڵام"ێکتان کردبێت -- بەڵام ئەوە بۆ هەمووان ڕاست نەبوو. ئەوانەی کاتیان بەسەر ئەبرد لە گرنگیدان بە خەڵکیتر هیچ زیادبوونێکیان نەبووە لە ئەگەری مردن بەهۆی فشاری دەروونییەوە. سفر. گرنگیپێدان پتەوی درووستکردووە. و
And so we see once again that the harmful effects of stress on your health are not inevitable. How you think and how you act can transform your experience of stress. When you choose to view your stress response as helpful, you create the biology of courage. And when you choose to connect with others under stress, you can create resilience. Now I wouldn't necessarily ask for more stressful experiences in my life, but this science has given me a whole new appreciation for stress. Stress gives us access to our hearts. The compassionate heart that finds joy and meaning in connecting with others, and yes, your pounding physical heart, working so hard to give you strength and energy. And when you choose to view stress in this way, you're not just getting better at stress, you're actually making a pretty profound statement. You're saying that you can trust yourself to handle life's challenges. And you're remembering that you don't have to face them alone.
بۆیە جارێکی تر ئەبینین کە کاریگەرییە زیانبەخشەکانی فشاری دەروونی لەسەر تەندروستیت ئەوە نییە ڕێگەی لێنەگیرێت. چۆن بیر ئەکەیتەوە و مامەڵەت چۆن ئەبێت ئەکرێت ئەزموونکردنت بۆ فشاری دەروونی تەواو بگۆڕێت. کاتێک هەڵیئەبژێریت کە وەک شتێکی سوودبەخش سەیری فشاری دەروونی بکەیت، بایلۆجی چاونەترسی درووست ئەکەیت. و کاتێک هەڵیئەبژێریت پەیوەندیت هەبێت لەگەڵ ئەوانەی لەژێر فشاری دەروونیان، ئەکرێت پتەوی درووستکەیت. مەرج نییە بەمە داوای ئەوە بکەم ئەزموونی فشاری دەروونی زیاترم هەبێ لە ژیانما، بەڵام ئەم زانستە پێزانینێکی تەواو تازەی یاومەتێ بۆ فشاری دەروونی. فشاری دەروونی وا ئەکات دڵمان بەردەست بێت بۆمان. دڵە بەسۆزەکەی شادی و واتا ئەدۆزێتەوە لە پەیوەندیمان بە خەڵکی ترەوە، و بەلێ، دڵە جەستەیی لێدەرەکەت، زۆر کار ئەکات بۆ ئەوەی وزە و هێزت باتێ. کاتێک هەڵیئەبژێریت کە بەو شێوەیە سەیری فشاری دەروونی بکەیت، بەتەنیا لە فشاری دەروونییا باشتر نابیت، هەڵوێستێکی زۆر گرنگی خۆت ئەخەیتە ڕوو. ئەڵێیت کە متمانە بە خۆت ئەکەیت بتوانی ململانێکانی ژیان بگریتە ئەستۆ. و بیریشت ئەبێت کە پێویست ناکات بەتەنیا ڕووبەڕووییان ببیتەوە.
Thank you.
زۆر سوپاس.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Chris Anderson: This is kind of amazing, what you're telling us. It seems amazing to me that a belief about stress can make so much difference to someone's life expectancy. How would that extend to advice, like, if someone is making a lifestyle choice between, say, a stressful job and a non-stressful job, does it matter which way they go? It's equally wise to go for the stressful job so long as you believe that you can handle it, in some sense?
کریس ئەندەرسن: ئەمەی کە پێت وتین شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە. سەرسوڕهێنەرە بەلامەوە کە باوەڕێک لەسەر فشاری دەروونی هێندە جیاوازیی درووست ئەکات لە ماوەی ژیانا. ئەوە چۆن ئەکەیت بە ئامۆژگاری، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک هەڵبژاردنێکی ژیان بکات لەنێوان بۆ نمونە، کارێکی پڕ فشاری دەروونی و کارێکی بێ فشاری دەروونی، هیچ گرنگی هەیە کامیان هەڵبژێردرێت؟ بەشێوەیەکی یەکسان دانایانەیە کە بۆ کارە پڕ فشاری دەروونییەکە بڕۆیت ئەگەر باوەڕت هەبێت کە بتوانیت بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵکەیت؟
KM: Yeah, and one thing we know for certain is that chasing meaning is better for your health than trying to avoid discomfort. And so I would say that's really the best way to make decisions, is go after what it is that creates meaning in your life and then trust yourself to handle the stress that follows.
کێلی: بەڵێ، ئەوەی کە ئەیزانین و دڵنیاین لێی ئەوەیە کە شوێنکەوتنی واتا باشترە بۆ تەندروستیت وەک لە خۆبەدوورگرتن لە نائاسوودەیی. بۆیە ئەڵێم بەڕاستی ئەوە باشترین ڕێگایە بۆ بڕیاردانن شوێن ئەوە بکەوە کە واتا درووست ئەکات لە ژیانتا و متمانە بە خۆت بکە بتوانیت مامەڵە لەگەڵ فشارە دەروونییەکەی دواتریدا بکەیت.
CA: Thank you so much, Kelly. It's pretty cool.
کریس: زۆر سوپاس بۆتۆ کێلی. ئەوە زۆر سەرنجڕاکێشە.
(Applause)
(چەڵەلێدان)