قەت بیستووتانە کەسێک بڵێت شیری دایک بێبەرامبەرە؟
Have you ever heard the one about how breastfeeding is free?
(پێکەنین)
(Laughter)
بەڵێ جێی پێکەنینە، چونکە بێبەرامبەرە ئەگەر کات و وزەی ژنان بەرز نەنرخێنین. هەر دایکێک بێت دەتوانێت پێتبڵێت چەندێک کات و وزەی دەوێت بۆ بەشلەکردنی لەشی -- بۆ تواندنەوەی خۆی --
Yeah, it's pretty funny, because it's only free if we don't value women's time and energy. Any mother can tell you how much time and energy it takes to liquify her body -- to literally dissolve herself --
(پێکەنین)
(Laughter)
کاتێک خواردن دەدات بەم گۆشتخۆرە بچووکە بەنرخە.
as she feeds this precious little cannibal.
(پێکەنین)
(Laughter)
شیر هۆکاری خواردنی شیردەرەکانە بە مژین. لە زانکۆی ویلایەتەی ئەریزۆنا، لە تاقیگەیەکی شیردا، سەیری پێکهاتەی شیری دایکم کرد بۆ تێگەشتن لە ئاڵۆزییەکەی و چۆن کار دەکاتە سەر گەشەکردنی منداڵەکە. گرنگترین شت کە فێریبووم ئەوەبوو کارێکی پێویست ناکەین بۆ پشتیوانی کردنی دایکان و منداڵان. کاتێکیش دایکان و منداڵان نائومێد دەکەین، هەموو ئەوانە نائومێد ئەکەین کە دایکان و مناڵانیان خۆش دەوێت: باوکەکان، هاوەڵەکان، نەنک و باپیر، پوورەکان، هاوڕێکان و ناسیاوەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دروست دەکەن. کاتی ئەوەیە واز لە چارەسەرە سادە و درووشمە سادەکان بهێنین و بە وردی کار لەسەر وردەکارییەکان بکەین.
Milk is why mammals suck. At Arizona State University, in the Comparative Lactation Lab, I decode mothers' milk composition to understand its complexity and how it influences infant development. The most important thing that I've learned is that we do not do enough to support mothers and babies. And when we fail mothers and babies, we fail everyone who loves mothers and babies: the fathers, the partners, the grandparents, the aunties, the friends and kin that make our human social networks. It's time that we abandon simple solutions and simple slogans, and grapple with the nuance.
من زۆر خۆشبەخت بووم زۆر زوو توانیم پەنجە بخەمە سەر ئەو وردەکارییانە، لە یەکەم چاوپێکەوتنمدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک کاتێک لێی پرسیم، "دایک ئەبێت هەتا چەندێک شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی؟" ئەو وشەی "دەبێت"ە بوو کە وەڵامی لێ بڕیم، چونکە قەت بە ژنێک ناڵێم کە چی بە لەشی خۆی بکات.
I was very fortunate to run smack-dab into that nuance very early, during my first interview with a journalist when she asked me, "How long should a mother breastfeed her baby?" And it was that word "should" that brought me up short, because I will never tell a woman what she should do with her body.
منداڵەکان بۆیە دەمێننەوە و گەشە دەکەن چونکە شیری دایک خواردن، و دەرمان و ئاماژەیە بۆیان. بۆ شیرەخۆرە بچووکەکان، شیری دایک خواردنی تەواوە کە هەموو پێکهاتە پێویستەکان بۆ لەشیان دابین دەکات، گەشە بە مێشکیان دەدات و وزەیە بۆ هەموو چالاکییەکانیان. شیری دایک خواردنیش دەدات بەو میکرۆبانەی لە ڕاڕەوی هەرسی منداڵەکەدایە. دایکان تەنیا بۆ دوو کەس نان ناخۆن، نان بۆ دوو کەس و بۆ ترلیۆنەها دەخۆن. شیر پێکهاتەکانی بەرگری دابین دەکات کە شەڕ لەگەڵ مشەخۆرەکان دەکەن و ئەو هۆرمۆنانەش دابین دەکات کە ئاماژەیە بۆ لەشی مناڵەکە.
Babies survive and thrive because their mother's milk is food, medicine and signal. For young infants, mother's milk is a complete diet that provides all the building blocks for their bodies, that shapes their brain and fuels all of their activity. Mother's milk also feeds the microbes that are colonizing the infant's intestinal tract. Mothers aren't just eating for two, they're eating for two to the trillions. Milk provides immunofactors that help fight pathogens and mother's milk provides hormones that signal to the infant's body.
بەڵام لەم دەیانەی دواتردا، وامان لێهات بە کەم سەیری شیری دایک بکەین. چیتر شتەکان بە ڕوونی نابینین. وامان لێهاتووە سەیری شیر بکەین وەک شتێکی بە ستاندارد کراو، ڕێکخراو، پاکژکراو، لە قتوو نراو، کراو بە پاودەر، تام خۆشکراو، و بە ئامێر درووستکراو. دەستبەرداری شیری میهرەبانی مرۆڤ بووین و وامان کردووە شتی تر گرنگ بێت بەلامانەوە.
But in recent decades, we have come to take milk for granted. We stopped seeing something in plain sight. We began to think of milk as standardized, homogenized, pasteurized, packaged, powdered, flavored and formulated. We abandoned the milk of human kindness and turned our priorities elsewhere.
لە پەیمانگای نەتەوەیی تەندروستی لە واشینگتنی پایتەخت کتێبخانەی نەتەوەیی پزیشکی لێیە، کە ٢٥ ملیۆن نوسراوی تێدایە -- متمانەی مێشک بە زانستی ژیان و توێژینەوەی پزیشکی زیندەوەری. دەتوانین وشە بەکاربهێنین بۆ گەڕان بەناو داتا بەیسەکەماندا و کاتێک ئەوە دەکەین، دەبینین نزیکەی ملیۆنێک نوسراو هەیە لەسەر دووگیانی، بەڵام زۆر کەمتر هەیە لەسەر شیری دایک و شیردان. کاتێک نزیک دەبینەوە لە ژمارەی ئەو نوسراوانەی لە شیری دایک دەکۆڵێتەوە، دەبینین لەسەر قاوە، و شەراب و تەماتە زیاتر دەزانین.
At the National Institutes of Health in Washington DC is the National Library of Medicine, which contains 25 million articles -- the brain trust of life science and biomedical research. We can use keywords to search that database, and when we do that, we discover nearly a million articles about pregnancy, but far fewer about breast milk and lactation. When we zoom in on the number of articles just investigating breast milk, we see that we know much more about coffee, wine and tomatoes.
(پێکەنین)
(Laughter)
دوو هێندەی شیری دایک لەسەر ڕەپنەبوون دەزانین.
We know over twice as much about erectile dysfunction.
(پێکەنین)
(Laughter)
من ناڵێم پێویست ناکات زانیاریمان لەسەر ئەو شتانە هەبێت -- من زانام، پێم وایە پێویستە لەسەر هەموو شتێک بزانین. بەڵام زانینی کەمتر --
I'm not saying we shouldn't know about those things -- I'm a scientist, I think we should know about everything. But that we know so much less --
(پێکەنین)
(Laughter)
لەسەر شیری دایک -- یەکەم شلەمەنی کە شیردەری بێچوو پێی دەژی-- دەبێت توڕەمان بکات. لە سەرانسەری جیهاندا، لە دە ژن نۆیان بەلایەنی کەمەوە لە ژیانیان منداڵێکی دەبێت. واتا ساڵانە نزیکەی ١٣٠ ملیۆن مناڵ لەدایک دەبن. ئەم دایک و مناڵانە شایەنی ئەوەن باشترین زانستیان پێشکەش بکرێت.
about breast milk -- the first fluid a young mammal is adapted to consume -- should make us angry. Globally, nine out of 10 women will have at least one child in her lifetime. That means that nearly 130 million babies are born each year. These mothers and babies deserve our best science.
توێژینەوەکانی ئەم دواییە نیشانیداوە شیر نەک تەنیا گەشە بە لەش دەدات، وزەیەکیشە بۆ لەش و وێنەی پەرەسەندنی مێشک و دەماریش دەکێشێت. ساڵی ٢٠١٥، توێژەرەوەکان ئەوەیان دۆزییەوە کە تێکەڵەی شیری دایک و لیکی منداڵ -- بەدیاریکراوی، لیکی منداڵ -- کارلێکێکی کیمیایی دروست دەکات و هایدرۆجین پیرۆکساید دروست دەکات کە بەکتریای ستاف و سالمۆنێلا دەکوژێت. و لە مرۆڤ و شیردەرەکانی تریشەوە، خەریکە لەوە تێدەگەین کە پێکهاتەی زیندەیی شیر، دەکرێت جیاوازی هەبێت کاتێک بەرهەم دەهێنرێت بۆ کوڕ یان کچ، کاتێک پەنا دەبەین بۆ شیری بەخشەر لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبووان، یان شیری قتوی کۆگاکان، وەک جلێکە بۆ بەری هەموو کەس ببێت. بیر لەوە ناکەینەوە کە چۆن دەکرێت کوڕ و کچ ڕێژەی گەشەکردنیان جیابێت، یان بەشێوەیەکی جیابێت، و لەوانەیە شیری دایکیش بەشێک بێت لەوە.
Recent research has shown that milk doesn't just grow the body, it fuels behavior and shapes neurodevelopment. In 2015, researchers discovered that the mixture of breast milk and baby saliva -- specifically, baby saliva -- causes a chemical reaction that produces hydrogen peroxide that can kill staph and salmonella. And from humans and other mammal species, we're starting to understand that the biological recipe of milk can be different when produced for sons or daughters. When we reach for donor milk in the neonatal intensive care unit, or formula on the store shelf, it's nearly one-size-fits-all. We aren't thinking about how sons and daughters may grow at different rates, or different ways, and that milk may be a part of that.
دایکان پەیامەکەیان پێگەشت و زۆرینەی دایکان بەنیازن شیری خۆیان بدەن، بەڵام زۆرێک ناگەن بە ئامانجی شیردانەکەی دایان ناوە. ئەوە هەڵەی خۆیان نییە؛ هەڵەی ئێمەیە. هەتا دێت کێشەی تەندروستی باو وەک قەڵەوی، کێشەی هۆرمۆنات، نەشتەرگەری منداڵبوون و منداڵبونی پێشوەخت دەکرێت هەموویان بایۆلۆجی شیردان تێک بدەن. زۆر ژنیش زانیاری پزیشکی پێویستیان نییە.
Mothers have gotten the message and the vast majority of mothers intend to breastfeed, but many do not reach their breastfeeding goals. That is not their failure; it's ours. Increasingly common medical conditions like obesity, endocrine disorders, C-section and preterm births all can disrupt the underlying biology of lactation. And many women do not have knowledgeable clinical support.
بیست و پێنج ساڵ لەمەوبەر، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف چەند پێوەرێکیان دانا بۆ نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی بە دۆستی تازە لەدایکبووان دابنرێن-- کە ئاستی پێویستی پشتیوانی دابین بکات بۆ نزیکبوونەوەی دایک و تازە لەدایک بوو و شیرپێدانی مناڵەکە. لەم ڕۆژەدا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پێنج منداڵ یەکێکیان لە نەخۆشخانەیەکی منداڵ دۆستدا لەدایک دەبن. ئەمە کێشەیە، چونکە دایکان لەو ماوەیەدا چەندین کێشەیان دەبێت لە خولەکەکان، کاتژمێرەکان، ڕۆژەکان و هەفتەکانی ماوەی شیرداندا. دەکرێت کێشەیان هەبێت لەگەڵ ئەوەی مناڵەکەیان فێری شیری خۆیان بکەن، ئازارەکەی توشی دەبن، دەردانی شیرەکە و پێدانی شیری پێویست. دایکان شایەنی ئەوەن لەلایەن ستافێکی پزیشکییەوە زانیاریان پێبدرێت کە لەم پرۆسانە تێبگەن.
Twenty-five years ago, the World Health Organization and UNICEF established criteria for hospitals to be considered baby friendly -- that provide the optimal level of support for mother-infant bonding and infant feeding. Today, only one in five babies in the United States is born in a baby-friendly hospital. This is a problem, because mothers can grapple with many problems in the minutes, hours, days and weeks of lactation. They can have struggles with establishing latch, with pain, with milk letdown and perceptions of milk supply. These mothers deserve knowledgeable clinical staff that understand these processes.
دایکەکانی دووچاری ئەو کێشانە دەبنەوە قسەم لەگەڵ دەکەن، بە گریانەوە قسە دەکەن، "ئەمە سوودی نییە. ئەبێ بەشێوەیەکی سرووشتی بتوانم ئەمە بکەم. بۆچی سوودی نییە؟" تەنیا لەبەر ئەوەش کە شتێک بەشێکە لە پەرەسەندمان وەک مرۆڤ واتای ئەوە نییە ئاسان بێت یان یەکسەر بتوانین باشبین تێیدا. دەزانن چیتر بەشێکە لە پەرەسەندنی مرۆڤ؟
Mothers will call me as they're grappling with these struggles, crying with wobbly voices. "It's not working. This is what I'm supposed to naturally be able to do. Why is it not working?" And just because something is evolutionarily ancient doesn't mean that it's easy or that we're instantly good at it. You know what else is evolutionarily ancient?
(پێکەنین)
(Laughter)
سێکسکردن. کەسیش چاوەڕێی ئەوە ناکات یەکسەر باشبین تێیدا.
Sex. And nobody expects us to start out being good at it.
(پێکەنین)
(Laughter)
پزیشکان کاتێک دەتوانن چاودێرییەکی تەندروستی گونجاو پێشکەش بکەن کاتێک لە فێربوونی بەردەوامدا بن دەربارەی ئەوەی باشترین شێوە چییە بۆ هاندان و فێرکردنی چۆنێتی شیردان. بۆ ئەوەی ئەو فێربوونە بەردەوامەشیان هەبێت، پێویستمان بە توێژینەوەی بەردەوام و نوێیە لە زانستەکانی ژیانیش و زانستە کۆمەڵایەتییەکانیشدا، چونکە پێویستە ئەوە بزانین کە زۆر جار خوورپەی پێشتر و خراپحاڵی بوون دەکەوێتە نێوان تازە دایکەکە و پزیشکەکەیەوە. لەشیش سیاسییە. ئەگەر پشتیوانیمان بۆ شیردان فرەلایەنە نەبێت، وەک پێویست باش نییە. بۆ دایکەکانیشی کە پێویستە بچنەوە سەر کارەکانیان، لەبەر ئەوەی هەندێک وڵاتی وەک ئەمریکا موچە نایەن لەکاتی مۆڵەتی دایکایەتیدا، پێویستە دوای چەند ڕۆژێک لە منداڵبوونیان بچنەوە سەر کارەکەیان.
Clinicians best deliver quality equitable care when they have continuing education about how to best support lactation and breastfeeding. And in order to have that continuing education, we need to anchor it to cutting-edge research in both the life sciences and the social sciences, because we need to recognize that too often historical traumas and implicit biases sit in the space between a new mother and her clinician. The body is political. If our breastfeeding support is not intersectional, it's not good enough. And for moms who have to return for work, because countries like the United States do not provide paid parental leave, they can have to go back in as short as just a few days after giving birth.
چۆن تەندروستی دایک و مناڵ باشتر بکەین تەنیا بە پەیام دەربارەی شیری دایک بۆ دایکان بێ دابینکردنی پشتیوانی دامەزراوەیی کە کارئاسانی بکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دایک و مناڵەکە بۆ پشتیوانیکردنی شیرپێدان؟ وەڵامەکە ئەوەیە: ناتوانین ئەوە بکەین. من قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، یاسادانەرەکان، و دەنگدەرەکانی هەلیاندەبژێرن. قسە لەگەڵ ئێوە دەکەم، ئیش دروستکەرەکان و یەکەکانی ڕێکەوتنی نێوان خاوەنکار و کارمەند و کرێکارەکان و خاوەن پشکەکان. هەموومان بەستراوینەتەوە بە تەندروستی گشتی کۆمەڵگەکەمانەوە، و هەموومان ڕۆڵێکمان هەیە لە باشتر کردنیدا. شیری دایک بەشێکی باشترکردنی تەندروستی مرۆڤەکانە. لە یەکەی چاودێری وردی تازە لەدایکبوان، کاتێک مناڵان پێشوەخت یان نەخۆش یان بە زامداری لەدایک دەبن، شیر یان پێکهاتەی چالاکی زیندەیی شیر دەکرێت زۆر گرنگ بێت. ژینگەکان، یان سیستمە ژینگەییەکان، یان کۆمەڵگەکانی مەترسی نەخۆشییە درمەکان تێیدا زۆرە، شیری دایک دەکرێت پاراستنی باش دابین بکات. کاتێک گێژەڵۆکە و زەمین لەرزەی لەناکاو ڕوودەدات، کاتێک کارەبا دەکوژێتەوە، کاتێک ئاوی پاک بەردەست نابێت، شیری دایک دەتوانێت خواردن و تەڕایی بدات بە مناڵەکە. هەروەها لە ڕوانگەی کارەساتە مرۆییەکانیشەوە، وەک ئەو دایکە سووریانەی لە ناوچەکانی جەنگ ڕایان دەکرد، بچووکترین قەترە شیر دەکرێت مناڵەکە لە گەورەترین مەترسییەکان بپارێزێت.
How do we optimize mother and infant health just by messaging about breast milk to moms without providing the institutional support that facilitates that mother-infant bonding to support breastfeeding? The answer is: we can't. I'm talking to you, legislators, and the voters who elect them. I'm talking to you, job creators and collective bargaining units, and workers, and shareholders. We all have a stake in the public health of our community, and we all have a role to play in achieving it. Breast milk is a part of improving human health. In the NICU, when infants are born early or sick or injured, milk or bioactive constituents in milk can be critically important. Environments or ecologies, or communities where there's high risk of infectious disease, breast milk can be incredibly protective. Where there are emergencies like storms and earthquakes, when the electricity goes out, when safe water is not available, breast milk can keep babies fed and hydrated. And in the context of humanitarian crises, like Syrian mothers fleeing war zones, the smallest drops can buffer babies from the biggest global challenges.
بەڵام تێگەشتن لە شیری دایک تەنیا ئەوە نییە پەیامەکە بگەیەنی بە دایکان و یاسا دەرکەرەکان. هەروەها پێویستە لە گرنگی شیری دایکیش تێبگەین بۆ ئەوەی بتوانین شیری قتوی باشتریش ئامادە بکەین بۆ دایکەکانی ناتوانن شیری خۆیان بدەن یان شیری خۆیان نادەن لەبەر هەر هۆکارێک. هەموومان دەتوانین کارێکی باشتر بکەین لە پشتیوانیکردنی فرەچەشنی ئەو دایکانەی مناڵ بەخێو دەکەن فرەچەشنی شێوازەکانیان.
But understanding breast milk is not just about messaging to mothers and policy makers. It's also about understanding what is important in breast milk so that we can deliver better formulas to moms who cannot or do not breastfeed for whatever reason. We can all do a better job of supporting the diversity of moms raising their babies in a diversity of ways.
لەکاتێکدا ژنان لە جیهاندا لە ململانێدان بۆ گەشتن بە یەکسانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری، پێویستە دووبارە وێنەی دایکایەتی بکێشینەوە نەک وەک کرۆکی ناوەڕاستی بوونمان وەک ژنان، بەڵکو یەکێک لەو شتە زۆرانەی کە ژنان باشترینن تێیدا.
As women around the world struggle to achieve political, social and economic equality, we must reimagine motherhood as not the central, core aspect of womanhood, but one of the many potential facets of what makes women awesome.
کاتی ئەوەیە.
It's time.
(چەپڵەلێدان)
(Applause)