So it was about four years ago, five years ago, I was sitting on a stage in Philadelphia, I think it was, with a bag similar to this. And I was pulling a molecule out of this bag. And I was saying, you don't know this molecule really well, but your body knows it extremely well. And I was thinking that your body hated it, at the time, because we are very immune to this. This is called alpha-gal epitope. And the fact that pig heart valves have lots of these on them is the reason that you can't transplant a pig heart valve into a person easily.
نزیکەی ٤ بۆ ٥ ساڵ لەمەوپێش لە فیلادلفیا لەسەر ستەیجێک دانیشتبووم وا بزانم جانتایەکی وەک ئەمەم پێ بوو شتێکم لە جانتاکە دەرهێنا بە خۆمم دەوت، تۆ بە باشی نازانیت ئەم شتە چییە بەڵام جەستەم بە باشی دەزانێت ئەمە چییە بیرم لەوە دەکردەوە کە جەستەم ڕقی لێیەتی، لەو کاتەدا چونکە ئێمە خۆمان زۆر لەمە دەپارێزین، بەمەش دەوترێت ئەلفا-گەیل ئیپیتۆپ ڕاستییەک هەیە کە دەمەوانەی دڵی بەراز ڕێژەیەکی زۆری لەم مادەیە تێدایە هەر بۆیە ناتوانرێت دڵی بەراز بە ئاسانی بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ
Actually our body doesn't hate these. Our body loves these. It eats them. I mean, the cells in our immune system are always hungry. And if an antibody is stuck to one of these things on the cell, it means "that's food." Now, I was thinking about that and I said, you know, we've got this immune response to this ridiculous molecule that we don't make, and we see it a lot in other animals and stuff. But I said we can't get rid of it, because all the people who tried to transplant heart valves found out you can't get rid of that immunity.
لە ڕاستیدا جەستەی ئێمە ڕقی لەمە نییە جەستەمان حەزی لەمەیە و دەشی خوات مەبەستم ئەوەیە، کە خانەکانی سیستەمی بەرگری جەستەمان هەمیشە برسییانە وە ئەگەر دژە لەش بە یەکێک لەم گەردیلانە بچەسپێت لەناو خانەدا،ئەوە دەگەیەنێت کە " ئەو شتە خواردنە" بیرم لەوە دەکردەوە و بە خۆمم دەوت، ئێمە خاوەن ئەم سیستەمی بەرگرییەین کە دژی ئەو گەردە بێ مانایانەیە کە خۆمان دروستی ناکەین بەڵکو زۆر لە ئاژەڵەکانی تردا بەدییان دەکەین بەڵام دەمگوت کە ناتوانین لێیان ڕزگار ببین چونکە هەموو ئەوانەی کە هەوڵیان داوە کە دەمەوانەی دڵیان بگوێزنەوە بۆیان دەرکەوتووە کە ناتوانن ڕزگاریان ببێت لەو سیستەمی بەرگرییەی کە هەیانە
And I said, why don't you use that? What if I could stick this molecule, slap it onto a bacteria that was pathogenic to me, that had just invaded my lungs? I mean I could immediately tap into an immune response that was already there, where it was not going to take five or six days to develop it -- it was going to immediately attack whatever this thing was on. It was kind of like the same thing that happens when you, like when you're getting stopped for a traffic ticket in L.A., and the cop drops a bag of marijuana in the back of your car, and then charges you for possession of marijuana. It's like this very fast, very efficient way to get people off the street.
منیش وتم، بۆچی ئەوە بەکار نەهێنین؟ باشە چی دەبێت ئەگەر ئەم گەردە بە بەکترییایەکەوە ببەستینەوە ئەمە جۆرێکی نەخۆشییە کە ڕەنگە بەم دواییانە توشی سییەکانم بووبێت مەبەستم ئەوەیە کە دەتوانم دەم و دەست بگەڕێمەوە بۆ سیستەمی بەرگری کە لە جەستەدا ئامادەیە کە پێویستی بە ماوەی ٥ بۆ ٦ ڕۆژ نەبوو بۆ گەشەکردن و یەکسەر هێرش دەکاتە سەر ئەو گەردیلەیەی کە چۆتە لاشەکەوە ئەمە هەر وەک ئەوە وایە کاتێک تۆ لە ترافیکێکی لۆس ئەنجلس دەوەستیت و پۆلیس پاکەتێک مادەی هۆشبەر دەخاتە پشتی سەیارەکەی تۆوە وە تاوانبارت دەکات بەوەی کە ئەو ماددەیە هی تۆیە ئەمەش ڕێگەیەکی باشە بۆ ئەوەی شەقامەکانی پێ چۆڵ کەیت
(Laughter)
پێکەنین
So you can take a bacteria that really doesn't make these things at all, and if you could clamp these on it really well you have it taken off the street. And for certain bacteria we don't have really efficient ways to do that anymore. Our antibiotics are running out. And, I mean, the world apparently is running out too. So probably it doesn't matter 50 years from now -- streptococcus and stuff like that will be rampant -- because we won't be here. But if we are -- (Laughter) we're going to need something to do with the bacteria.
کەواتە تۆ دەتوانیت کە بەکتریایەک بەکاربهێنیت کە ئەم شتانە ناکەن ئەگەر توانیت ئەم پڕۆسەیە بەڕگێیەکی باش بکەیت ئەوا تۆ سەرکەوتوو بوویت هەروەها بۆ جۆرێکی تایبەتی بەکتریا ڕێگەیەکی کارامە و چاکمان نییە کە ئەمە بکەین دژە بەکتریاکان لە جەستەماندا نەمێنێت مەبەستم لەوەیە جیهانیش بە ئاشکرا کۆتای پێدێت لەوانەیە پاش ٥٠ ساڵی تر چیتر ئەمە وەک کێشە تەماشا نەکرێ لەوانەیە بۆ ئەو کات (ستریپۆکۆکەس) و شتی تری لەو بابەتە بکرێتە کێشە چونکە ئەو کاتە ئێمە نامێنین، بەڵام ئەگەر ماین (پێکەنین) بۆ ئەو کاتە پێویستمان بە شتێک دەبێت بۆ ڕو بە ڕو بونەوەی ئەو بەکترییایانە
So I started working with this thing, with a bunch of collaborators. And trying to attach this to things that were themselves attached to certain specific target zones, bacteria that we don't like. And I feel now like George Bush. It's like "mission accomplished." So I might be doing something dumb, just like he was doing at the time. But basically what I was talking about there we've now gotten to work. And it's killing bacteria. It's eating them.
هەر بۆیە لەو بوارەدا دەستم بە کار کردن کرد لەگەڵ دەستەیەک لە هاوکارانمدا هەوڵدان بۆ بەستنەوەی ئەم شتە بەو بەکتریایانەی کە خۆیان دەبەستنەوە بە ئامانجێکی تایبەتی دیاری کراوەوە ئەویش ئەو بەکتریایانەن کە حەزی لێ ناکەین ئێستا هەستەکەم وەک جۆرج بۆش وام وەک ئەوەی بڵێیت ئەرکەکە جێبەجی کرا لەبەرئەوەی لەوانەیە شتێکی بێ ئەقڵانە بکەم هەروەک ئەو پێشتر کردویەتی بەڵام ئەو شتانەی کە ئەوسا قسەم لەبارەوە دەکردن، خستمانە بواری جێبەجێ کردنەوە ئەویش کوشتنی بەکتریا و خواردنیان بوو
This thing can be stuck, like that little green triangle up there, sort of symbolizing this right now. You can stick this to something called a DNA aptamer. And that DNA aptamer will attach specifically to a target that you have selected for it. So you can find a little feature on a bacterium that you don't like, like Staphylococcus -- I don't like it in particular, because it killed a professor friend of mine last year. It doesn't respond to antibiotics. So I don't like it. And I'm making an aptamer that will have this attached to it. That will know how to find Staph when it's in your body, and will alert your immune system to go after it.
ئەم بەکتریایانەش لەوانەیە گیر بخوا، وەک ئەوسێ گۆشە سەوزەی سەرەوە کە هێمایەکە بۆ ئەوە دەتوانیت ئەمە بلکێنیت بە شتێکەوە کە پێی دەوترێت شریتی زانیارییەکان دی ئێن ئەی وە ئەو شریتی زانیاریانەش دەلکێن بەو ئامانجەی کە تۆ بۆت هەڵبژاردووە کەواتە تۆ دەتوانیت خاسیەتێکی ئەو بەکتریایەی کە زیان بەخشە و حەزی لێ ناکەیت بدۆزیتەوە هەر وەک بەکتریای (ستریپۆکۆس) کە من حەزی لێ ناکەم چونکە ساڵی ڕابردوو پڕۆفیسۆرێکی هاوڕێمی کوشت ئەمانە دژە بەکتریا کاریان تێ ناکات بۆیە ڕقم لێیانە منیش (ئەپتامەر)ێک دروست دەکەم کە خۆی بەم بەکتریایانەوە دەلکێنیت ئەم جۆرە دەزانێت کە چۆن (ستاف) بدۆزێتەوە کاتێک لە لەشدایە سیستەمی بەرگری جەستەیی ئاگادار دەکاتەوە کە دوای بەکتریاکە بکەوێت
Here's what happened. See that line on the very top with the little dots? That's a bunch of mice that had been poisoned by our scientist friends down in Texas, at Brooks Air Base, with anthrax. And they had also been treated with a drug that we made that would attack anthrax in particular, and direct your immune system to it. You'll notice they all lived, the ones on the top line -- that's a 100 percent survival rate. And they actually lived another 14 days, or 28 when we finally killed them, and took them apart and figured out what went wrong. Why did they not die? And they didn't die because they didn't have anthrax anymore. So we did it. Okay?
ئەمە پڕۆسەیەکە، ئەو خەتەی سەرەوە دەبینن کە ئەو خاڵە بچوکانەی لەگەڵە ؟ ئەوە کۆمەڵێک مشکن کە ژەهراوی کراون لەلایەن هاوڕێ زاناکانی ئێمەوە لە خواروی تەکساس بە بەکتریای شێرپەنجە لە بنکەی هێڵی ئاسمانی بروکس لە هەمان کاتدا بەو دەرمانانە چارەسەر کراون کە ئێمە دروستمان کردووە ئەو دەرمانانەش بەتایبەتی هێرش دەکەنە سەر بەکتریای شێرپەنجە و سیستەمی بەرگری ئاڕاستەی بەکتریاکە دەکەن تێبینی ئەوە دەکەیت کە هەموویان ژیان، ئەوانەی بەشی سەرەوە تێکڕای ڕێژەی % ١٠٠ ڕزگاربووەکانن لەڕاستیدا بۆ ١٤ ڕۆژ دوای ئەوە ژیان یان ٢٨ ڕۆژ کە لە کۆتایدا لەناومان بردن بە جیا جیا مامەڵەمان کردووە و هەڵەکانمان دۆزیوەتەوە بۆچی ئەوان نەمردن؟ ئەوان نەمردن چونکە چیتر هەڵگری بەکتریای شێرپەنجە نەبوون کەواتە سەرکەوتوو بوین، باشە؟
(Applause)
چەپڵە
Mission accomplished!
ئەرکەکە جێبەجێ کرا
(Applause)
چەپڵە