So what does it mean to be a woman? We all have XX chromosomes, right? Actually, that's not true. Some women are mosaics. They have a mix of chromosome types with X, with XY or with XXX. If it's not just about our chromosomes, then what is being a woman about? Being feminine? Getting married? Having kids? You don't have to look far to find fantastic exceptions to these rules, but we all share something that makes us women. Maybe that something is in our brains.
کەواتە ژن بوون واتای چییە؟ هەموومان دوو کرۆمۆسۆمی ئێکسمان هەیە، وانییە؟ ڕاستییەکەی، بەو شێوەیە نییە. هەندێک ژن کرۆمۆسۆمی زیا یان کەمیان هەیە. تێکەڵەیەکی جۆرەکانی کرۆمۆسۆمیان هەیە بە ئێکس، لەگەڵ ئێکس وای و سێ ئێکس. ئەگەر پەیوەندی بە کرۆمۆسۆمەکانمانەوە نەبێت، کەواتە ژن بوون بە واتای چی یەت؟ کچانە بوون؟ شووکردن؟ منداڵبوون؟ پێویست ناکات دوور بڕۆیت بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی بەدەرن لەم یاسایانە، بەڵام هەموومان شتێکی هاوبەشمان هەیە کە ئەمانکات بە ژن. لەوانەیە ئەو شتە لە مێشکمانا بێت.
You might have heard theories from last century about how men are better at math than women because they have bigger brains. These theories have been debunked. The average man has a brain about three times smaller than the average elephant, but that doesn't mean the average man is three times dumber than an elephant ... or does it?
لەوانەیە بیردۆزەکانی سەدەی پێشترتان بیستبێت کە چۆن پیاوان لە بیرکاریدا لە ژنان باشترن چونکە مێشکیان گەورەترە. ئەم بیردۆزانە بەدرۆخراونەتەوە. مرۆڤێکی ئاسایی مێشکی سێ هێندە بچووکترە لە مێشکی فیلێکی ئاسایی، بەڵام ئەوە واتای ئەوە نییە پیاوێکی ئاسایی سێ هێندە بێمێشکتر بێت لە فیلێک.. وا نییە؟
(Laughter)
(پێکەنین)
There's a new wave of female neuroscientists that are finding important differences between female and male brains in neuron connectivity, in brain structure, in brain activity. They're finding that the brain is like a patchwork mosaic -- a mixture. Women have mostly female patches and a few male patches.
شەپۆلێکی نوێی خانمە زانایانی مێشکزانی هەیە کە جیاوازی گرنگ ئەدۆزنەوە لە نێوان مێشکی نێرینە و مێینەکاندا لە پەیوەندی نێوان خانە دەمارەکان، لە پێکهاتەی مێشکدا، لە چالاکی مێشکدا. بۆیان دەرکەوتووە کە مێشک وەک زەغرەفەیەک وایە -- تێکەڵەیەک. ژنان زیاتر بەشی مێینەییان هەیە و کەمێکیش بەشی نێرینە.
With all this new data, what does it mean to be a woman? This is something that I've been thinking about almost my entire life. When people learn that I'm a woman who happens to be transgender, they always ask, "How do you know you're a woman?" As a scientist, I'm searching for a biological basis of gender. I want to understand what makes me me. New discoveries at the front edge of science are shedding light on the biomarkers that define gender. My colleagues and I in genetics, neuroscience, physiology and psychology, we're trying to figure out exactly how gender works. These vastly different fields share a common connection -- epigenetics. In epigenetics, we're studying how DNA activity can actually radically and permanently change, even though the sequence stays the same.
بەم هەموو زانیارییە نوێیانەوە، ژن بوون واتای چییە؟ شتێکە بەدرێژایی ژیانم بیرم لێکردۆتەوە. کاتێک خەڵک بۆیان دەر ئەکەوێت من ژنێکم و ڕەگەزم گۆڕیوە، هەمووکات ئەپرسن، "چۆن ئەزانیت کە ژنیت؟" وەک زانایەک، بۆ بنچینەی زیندەزانی جێندەر ئەگەڕێم. ئەمەوێ بزانم چی منی کردووە بە من. دۆزینەوەی نوێ لە لێواری پێشەوەی زانست تیشک ئەخاتە سەر نیشانەکەرە زیندەییەکانی کە پێناسەی جێندەر ئەکەن. خۆم و هاوپیشەکانم لە بواری بۆماوەیی، زانستی دەماری، کارئەندام زانی، و دەروونناسیدا هەوڵدەدەین بە وردی بزانین ڕەەگەز چۆن دیاری دەکرێت. ئەم بوارانە کە تەواو جیاوازن پەیوەندییەکی هاوبەشییان هەیە -- درووستبوون لە هێلکەیەکەوە. لە زانستی درووستبوون لە هێلکەیەکەوە، تیشک ئەخەینە سەر ئەوەی چۆن چالاکی دی ئێن ئەی دەکرێت بەشێوەیەکی بەرچاو و هەمیشەیی گۆڕانکاری بەسەردا بێت، هەرچەندە زنجیرە دی ئێن ئەیەکە هەر وەک خۆی ئەمێنێتەوە.
DNA is the long, string-like molecule that winds up inside our cells. There's so much DNA that it actually gets tangled into these knot-like things -- we'll just call them knots. So external factors change how those DNA knots are formed. You can think of it like this: inside our cells, there's different contraptions building things, connecting circuits, doing all the things they need to make life happen. Here's one that's sort of reading the DNA and making RNA. And then this one is carrying a huge sac of neurotransmitters from one end of the brain cell to the other. Don't they get hazard pay for this kind of work?
دی ئێن ئەی ئەو گەردە شێوە دەزووە درێژەیە کە لەناو خانەکانماندا لەیەک ئاڵۆسکاوە. دی ئێن ئەی ئەوەنە درێژە کە بەم شێوە گرێیە لەیەکتر ئەئاڵۆسکێت -- ئێمە هەر پێی ئەڵێین گرێ. کەواتە هۆکارە دەرەکییەکان گۆڕانکاری ئەهێنن بەسەر درووستبوونی ئەو گرێیانەدا. ئەتوانی بەم شێوەیە بیری لێبکەیتەوە: لەناو خانەکانماندا، ئامرازی جیاواز هەن شتگەلێکی جیاواز بنیات ئەنێن، هێڵەکان بەیەک ئەگەیەنن، هەموو ئەو شتانە ئەکەن پێویستیانە بۆ ئەوەی ژیان بهێننە دی. ئەمە یەکێکیانە کە بەجۆرێک خوێندنەوەی دی ئێن ئەی و درووستکردنی ئاڕ ئێن ئەیە. ئەمەش کیسێکی گەورە لە گەیەنەری دەماری هەڵئەگرێت لە کۆتاییەکی خانەی مێشکەوە بۆ کۆتاییەکەی تری. باشە پارەی مەترسییان نادرێتێ بۆ ئەم جۆرە کارە؟
(Laughter)
(پێکەنین)
This one is an entire molecular factory -- some say it's the secret to life. It's call the ribosome. I've been studying this since 2001.
ئەمە کارگەیەکی تەواوی درووستکردنی گەردە -- هەندێک ئەڵێن کە نهێنی ژیانە. پێی ئەوترێت ڕایبۆسۆم. لە ٢٠٠١ەوە توێژینەوەی لەسەر ئەکەم.
One of the stunning things about our cells is that the components inside them are actually biodegradable. They dissolve, and then they're rebuilt each day, kind of like a traveling carnival where the rides are taken down and then rebuilt every single day. A big difference between our cells and the traveling carnival is that in the carnival, there are skilled craftsmen that rebuild the rides each day. In our cells, there are no such skilled craftsmen, only dumb builder machines that build whatever's written in the plans, no matter what those plans say. Those plans are the DNA. The instructions for every nook and cranny inside our cells.
یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرسوڕهێنەرەکانی خانەکانمان ئەوەیە کە پێکهاتەکانی ناویان دەکرێت شیبکرێنەوە. ئەتوێنەوە، و ئینجا ڕۆژانە درووست ئەکرێنەوە، وەک کەرنەڤاڵێکی گەڕۆک کە شانۆکە هەموو ڕۆژێک هەڵدەوەشێنرێتەوە و دواتر دووبارە بنیات ئەنرێتەوە. جیاوازییەکی گەورەی نێوان خانەکانمان و گەرنەڤاڵە گەڕۆکەکە ئەوەیە کە لە کەرنەڤاڵەکەیا، پیشەوەری بە ئەزموون هەیە کە هەموو ڕۆژێک بنیاتی ئەنێنەوە. لە خانەکانماندا، ئەو جۆرە پیشەوەرە شارەزایانە نییە، تەنیا ئامێری بنیاتنەری بێمێشک ئەوە بنیات ئەنێنەوە کە لە پلانەکانا بۆیان دانراوە، گرنگ نییە ئەو پلانانە چی بن. ئەو پلانانە دی ئێن ئەین. ڕێنماییەکان بۆ هەموو بەش و پێکهاتەیەکی ناو خانەکانمان.
If everything in, say, our brain cells dissolves almost every day, then how can the brain remember anything past one day? That's where DNA comes in. DNA is one of the those things that does not dissolve. But for DNA to remember that something happened, it has to change somehow. We know the change can't be in the sequence; if it changed sequence all the time, then we might be growing like, a new ear or a new eyeball every single day.
ئەگەر بەو شێوەیە بێت، بۆ نمونە خانەکانی مێشکمان هەموو ڕۆژێک بتوێنەوە، کەواتە چۆن مێشکمان شتی ڕۆژێک زیاتری بیر ئەبێت؟ لەویا دی ئێن ئەی ڕۆڵ ئەبینێت. دی ئێن ئەی یەکێکە لەو شتانەی کە ناتوێتەوە. بەڵام بۆ دی ئێن ئەی هەتا بیری بێت چی ڕووی یاوە، پێویستە بەجۆرێک بگۆڕێت. دەزانین ناکرێت گۆڕانکارییەکە بە ڕێزبەندی بێت؛ ئەگەر بەردەوام ڕێزبەندییەکەی بگۆڕێت؛ ئەوا لەوانەیە هەموو ڕۆژێک، گوێیەکی تر یان چاوێکی ترمان بۆ درووستبێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
So, instead it changes shape, and that's where those DNA knots come in. You can think of them like DNA memory. When something big in our life happens, like a traumatic childhood event, stress hormones flood our brain. The stress hormones don't affect the sequence of DNA, but they do change the shape. They affect that part of DNA with the instructions for molecular machines that reduce stress. That piece of DNA gets wound up into a knot, and now the dumb builder machines can't read the plans they need to build the machines that reduce stress. That's a mouthful, but it's what's happening on the microscale. On the macroscale, you practically lose the ability to deal with stress, and that's bad. And that's how DNA can remember what happens in the past.
بۆیە لەجیاتی ئەوە شێوەی ئەگۆڕێت، و لەویا ئەو گرێ دی ئێن ئەیانە کاریان دەستپێئەکات. ئەتوانی وەک بیرەوەری دی ئێن ئەی سەیریان بکەیت. کاتێک شتێکی گەورە ڕووئەیات لە ژیانمانا، وەک ڕووداوێکی ناخۆشی منداڵی، هۆرمۆنی سترێس لە مێشکمانا ئەڕژێت. هۆرمۆنی سترێس کارناکاتە سەر ڕیزبەندی دی ئێن ئەی، بەڵکو شێوەکەی ئەگۆڕن. کار ئەکەنە سەر ئەو بەشەی دی ئێن ئەی بە ڕێنماییەوە بۆ ئامێرە گەردییەکانی کە فشاری دەروونی زیاد ئەکەن. ئەو بەشە دی ئێن ئەیە ئەبێت بە گرێیەک، و ئێستاش ئامێرە بنیاتنەرە بێمێشکەکان ناتوانن ئەو پلانانە بخوێننەوە کە پێویستیانە بۆ بنیاتنانی ئامێرەکانی کە فشاری دەروونی کەم ئەکەنەوە. ئەوە نمونەیەکی بچووکە، بەڵام ئەوەیە کە ڕووئەیات لەسەر ئاستێکی بچووک. لەسەر ئاستی خانەکان، توانای مامەڵەکردن لەگەڵ فشاری دەروونی لەدەست ئەیەیت، و ئەوەش خراپە. بەو شێوەیەش دی ئێن ئەی بیری ئەبێت لە ڕابردوودا چی ڕوویداوە.
This is what I think was happening to me when I first started my gender transition. I knew I was a woman on the inside, and I wore women's clothes on the outside, but everyone saw me as a man in a dress. I felt like no matter how many things I try, no one would ever really see me as a woman. In science, your credibility is everything, and people were snickering in the hallways, giving me stares, looks of disgust -- afraid to be near me. I remember my first big talk after transition. It was in Italy. I'd given prestigious talks before, but this one, I was terrified. I looked out into the audience, and the whispers started -- the stares, the smirks, the chuckles. To this day, I still have social anxiety around my experience eight years ago. I lost hope. Don't worry, I've had therapy so I'm OK -- I'm OK now.
وا بیر ئەکەمەوە ئەمە بەسەر من هاتبێت ئەوکاتەی دەستم کرد بە گۆڕینی ڕەگەزی خۆم. ئەمزانی لەناخەوە مێینەم، و لە دەریشەوە جلی ژنانەم لەبەر ئەکرد بەڵام هەمووان وەک پیاوێک بە جلی ژنەوە سەیریان ئەکردم. هەستم ئەکرد چەندێک هەوڵبەم، هەرگیز کەس وەک ژنێک سەیرم ناکات. لە زانستدا، توانای باوەڕپێکردن هەمووشتێکە، و لە ڕاڕەوەکانا خەڵک پێمپێئەکەنین، سەیریان ئەکردم، وەک شتێکی قێزەون -- ئەترسان لە نزیکبوونەوە لێم. بیرمە بۆ یەکەم جار دوای گۆڕینی ڕەگەزەکەم کە قسەم بۆ خەڵک کرد. لە ئیتاڵیا بووم. پێشتر وتاری شکۆمەندانەم یاوە، بەڵام بۆ ئەمەیان، زۆر ئەترسام. سەیری گوێگرانم کرد، و چپە دەستیپێکرد -- سەیرکردن، بزەکردن، خەندەکردن. هەتا ئەمڕۆش، دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتیم هەیە بەهۆی ئەزموونەکەی هەشت ساڵ لەمەوبەرم. هیوام لەدەستیا. خەمتان نەبێت. چارەسەری دەروونیم وەرگرت بۆیە باشم -- ئێستا باشم.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Cheers)
(چەپڵەلێدان)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
But I felt enough is enough: I'm a scientist, I have a doctorate in astrophysics, I've published in the top journals, in wave-particle interactions, space physics, nucleic acid biochemistry. I've actually been trained to get to the bottom of things, so --
بەڵام هەستم کرد تەواو بەسە: من زانایەکم، دکتۆرام هەیە لە فیزیای گەردوونیا، لە باشترین جۆرناڵەکاندا نوسراوم هەیە، لە کارلێکی شەپۆلی تەنەکان، فیزیای گەردوونی، کیمیای زیندەیی ترشی ناوکی. ڕاهێنانم پێکراوە بۆ ئەوەی بتوانم بچمە بنج و بناوانی هەموو شتەکان، بۆیە --
(Laughter)
(پێکەنین)
I went online --
چومە سەر ئینتەرنێت --
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
So I went online, and I found fascinating research papers. I learned that these DNA knot things are not always bad. Actually, the knotting and unknotting -- it's like a complicated computer language. It programs our bodies with exquisite precision.
بۆیە چوومە سەر ئینتەرنێت، و توێژینەوەی سەرنجڕاکێشم دۆزییەوە. زانیم کە ئەم گرێیانەی دی ئێن ئەی هەمووکات شتێکی خراپ نین. ڕاستییەکەی، گرێکردنەکە و کرانەوەی گرێکە -- وەک زمانێکی ئاڵۆزی کۆمپیتەر وایە. وردییەکی پێوێنە بۆ جەستەمان پرۆگرام ئەکات.
So when we get pregnant, our fertilized eggs grow into newborn babies. This process requires thousands of DNA decisions to happen. Should an embryo cell become a blood cell? A heart cell? A brain cell? And the decisions happen at different times during pregnancy. Some in the first trimester, some in the second trimester and some in the third trimester. To truly understand DNA decision-making, we need to see the process of knot formation in atomic detail. Even the most powerful microscopes can't see this. What if we tried to simulate these on a computer? For that we'd need a million computers to do that. That's exactly what we have at Los Alamos Labs -- a million computers connected in a giant warehouse.
بۆیە کاتێک دووگیان ئەبین، هێلکە پیتێنراوەکانمان ئەبێت بە مناڵی نوێ. ئەم پرۆسەیە پێویستی بە هەزارەها بڕیارە لەسەر ئاستی دی ئێن ئەی. ئایا پێویستە خانەی کۆرپەلەکە ببێت بە خانەیەکی خوێن؟ خانەیەکی دڵ؟ خانەیەکی مێشک؟ بڕیارەکانیش لە کاتە جیاوازەکانی کاتی دووگیانیدا دەدرێن. هەندێک لە سێ مانگی یەکەم، هەندێک لە سێ مانگی دووەم و هەندێکیش لە سێ مانگی سێیەم. بۆ ئەوەی بەڕاستی لە بڕیاردانی دی ئێن ئەی تێبگەین، پێویستە سەیری پرۆسەی درووستبوونی گرێکان بکەین لەسەر ئاستی گەردیلەیی. تەنانەت بەهێزترین مایکرۆسکۆپەکانیش توانای بینینی ئەمەی نیە. ئەی ئەگەر لەسەر کۆمپیتەرێک هەوڵبەین ئەمانە ببزوێنین؟ بۆ ئەوە پێویستمان بە ملیۆنێک کۆمپیتەر ئەبێت. ڕێک ئەوەشمان هەیە لە تاقیگەکانی لۆس ئالامۆس -- ملیۆنێک کۆمپیتەر لە گەنجینەیەکی زەبەلاحدا لەیەکتر بەستراون.
So here we're showing the DNA making up an entire gene folded into very specific shapes of knots. For the first time, my team has simulated an entire gene of DNA -- the largest biomolecular simulation performed to date. For the first time, we're beginning to understand the unsolved problem of how hormones trigger the formation of these knots.
لێرەیا ئەبینین دی ئێن ئەیەک جینێکی تەواوەتی پێکئەهێنێت توێکراوە بۆ چەند شێوە گرێیەکی دیاریکراو. بۆ یەکەمجار، تیمەکەم توانیان کاری دی ئێن ئەیەکانی جینێکی تەواو بکەنەوە -- گەورەترین دووبارەکردنەوەی کاری زیندەگەردی هەتا ئێستا کرابێت. بۆ یەکەمجار خەریکە تێئەگەین لە پرسیارە وەڵامنەدراوەکە کە چۆن هۆرمۆنەکان کار ئەکەنە سەر درووستکردنی ئەم گرێیانە.
DNA knot formation can be seen beautifully in calico cats. The decision between orange and black happens early on in the womb, so that orange-and-black patchy pattern, it's an exact readout of what happened when that cat was just a tiny little kitten embryo inside her mom's womb. And the patchy pattern actually happens in our brains and in cancer. It's directly related to intellectual disability and breast cancer.
درووستبوونی گرێی دی ئێن ئەی بەجوانی لە پشیلەی کالیکۆیا دابینرێت. بڕیاری نێوان ڕەش و پرتەقاڵی زوو لە منداڵداندا ڕووئەیات، بەشێوەیەک نەخشەی ڕەش و پرتەقاڵییەکە، ڕێک بەو شێوەیە دەرئەچێت کە منداڵەکە بە کۆرپەیی هەیبووە لەناو سکی دایکیا. ئەو نەخشە پەڵە پەڵەیەش لەناو مێشکمان و لە شێرپەنجەشدا ڕووئەیات. ڕاستەوخۆش پەیوەندی هەیە بە پەککەوتنی بیری و شێرپەنجەی مەمک.
These DNA decisions also happen in other parts of the body. It turns out that the precursor genitals transform into either female or male during the first trimester of pregnancy. The precursor brains, on the other hand, transform into female or male during the second trimester of pregnancy. So the current working model is that a unique mix in my mom's womb caused the precursor genitals to transform one way, but the precursor brain to transform the other way.
ئەم بڕیارانەی دی ئێن ئەیەکان لە بەشەکانی لەشیشماندا ڕووئەیەن. دەرکەوت ئەندامە زایندە سەرەتاییەکە دەکرێت ببێت بە هی مێینە یان نێرینە لە یەکەم سێ مانگی دووگیانیدا. مێشکی سەرەتاییش لەلایەکی تر، ببێت بە مێشکی مێینە یان نێرینە لە دووەم مانگی دووگیانیدا. کەواتە مۆدێلی کارکردنی ئێستا ئەوەیە کە تێکەڵەیەکی تایبەت لە سکی دایکما بووەتە هۆی ئەوەی ئەندامە زایندە سەرەتاییەکە بەلایەکدا گۆڕاوە بەڵام مێشکە سەرەتاییەکە بەلایەکی تردا.
Most of epigenetic research has really focused on stress, anxiety, depression -- kind of a downer, kind of bad things.
زۆرێک لە توێژینەوەکانی درووستبوون تیشکیان خستۆتە سەر فشاری دەروونی، دڵەڕاوکێ، خەمۆکی -- ورە ڕووخێنەر بوون، شتی خراپ بوون.
(Laughter)
(پێکەنین)
But nowadays -- the latest stuff -- people are looking at relaxation. Can that have a positive effect on your DNA? Right now we're missing key data from mice models. We know that mice relax, but could they meditate like the Dalai Lama? Achieve enlightenment? Could they move stones with their mind like Jedi Master Yoda?
بەڵام ئێستا --- نوێترین شتەکان -- خەڵک سەیری پشوودانی مێشک ئەکەن. ئەکرێت ئەوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دی ئێن ئەی هەبێت؟ لە ئێستایا زانیاری کلیلیمان کەمە لەسەر نموونە وەرگیراوەکانی مشک. ئەزانین کە مشکەکان ئەتوانن پشوو بەن؟ بەڵام وەک دالای لاما ئەتوانن تێڕامان بکەن؟ بگەنە ڕووناکبیری؟ ئەتوانن بە مێشکی خۆیان بەرد بجوڵێنن وەک یۆدای مامۆستای جێدای؟
(Yoda voice): Hm, a Jedi mouse must feel the force flow, hm.
دەنگی یۆدا: هم، جێدایەکی مشک ئەبێت هەست بە هێز بکات، هم.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
I wonder if the support I've had since that talk back in Italy has tried to unwind my DNA. Having a great circle of friends, supportive parents and being in a loving relationship has actually given me strength and hope to help others. At work I wear a rainbow bracelet. Sometimes it raises eyebrows, but it also raises awareness. There's so many transgender people -- especially women of color -- that are just one demeaning comment away from taking their own lives. Forty percent of us attempt suicide. If you're listening and you feel like you have no other option, try to call a friend, go online or try to get in a support group. If you're a woman who's not transgender but you know pain of isolation, of sexual assault -- reach out.
نازانم ئەگەر پشتیوانییەکەی دەستمکەوت دوای وتارەکەی ئەوجارەم لە ئیتاڵیا هەوڵی دابێت دی ئێن ئەیەکەم بکاتەوە. هەبوونی بازنەیەکی باشی هاوڕێکان، دایک و باوکێکی پشتیوانکەر و لە پەیوەندییەکی خۆشەویستیدا بیت هێز و هیوای یاومەتێ بۆ یارمەتیدانی خەڵکی تر. لە شوێنی کار بازنێکی پەلکەزێڕینە لەدەست ئەکەم. هەندێک جار برۆکان بەرز ئەکاتەوە، بەڵام وشیاریش بەرز ئەکاتەوە. چەندین کەس هەن ڕەگەزیان گۆڕیوە -- بەتایبەتی ژنانی ڕەش پێست -- کە یەک قسەی خراپ بەسە بۆ ئەوەی وایان لێبێت خۆیان بکوژن. لەسەدا چلمان هەوڵی خۆکووشتن ئەیەین. ئەگەر گوێئەگریت و هەست ئەکەیت کە هیچ هەڵبژاردنێکی ترت نییە، هەوڵبە پەیوەندی بە هاوڕێیەکەوە بکەیت، بچۆرە سەر ئینتەرنێت و هەوڵبە بچیتە ناو گرووپێکی پشتیوانیکردنەوە. ئەگەر ژنێکیت کە ڕەگەزت نەگۆڕیوە بەڵام ئازاری دابڕان ئەزانیت، ئازاری هێرشی سێکسی -- داوای یارمەتی بکە.
So what does it mean to be a woman? The latest research is showing that female and male brains do develop differently in the womb, possibly giving us females this innate sense of being a woman. On the other hand, maybe it's our shared sense of commonality that makes us women. We come in so many different shapes and sizes that asking what it means to be a woman may not be the right question. It's like asking a calico cat what it means to be a calico cat. Maybe becoming a woman means accepting ourselves for who we really are and acknowledging the same in each other.
کەواتە ژن بوون واتای چییە؟ نوێترین توێژینەوە دەریئەخات مێشکی مێینە و نێرینە بەشێوەی جیاواز پەرە ئەستێنن لە مێشکدا، لەوانەیە ئەو هەستی ژن بوونە ناوەکییە بیات بە ئێمەی مێینە. لەلایەکی ترەوە، لەوانەیە ئەو هەستە هاوبەشەی هەبوونی خاڵی هاوبەشەبێت بمانکات بە ژن. چەندین قەبارە و شێوەی جیاوازمان هەیە کە پرسیاری واتای چییە ژن بیت لەوانەیە پرسیارێکی درووست نەبێت. وەک ئەوە وایە لە پشیلەیەکی کالیکۆ بپرسیت واتای چییە پشیلەیەکی کالیکۆ بیت. لەوانەیە بوون بە ژن واتای ئەوەبێت خۆمان قبوڵ بکەین کە بەڕاستی ئێمە کێین و هەمان شت لە یەکتریشدا قبوڵ بکەین.
I see you. And you've just seen me.
ئەتانبینم. و ئێوەش منتان بینی
(Applause and cheers)
(چەپڵەلێدان)