سڵاو. با پرسیارێک لە ئامادەبووان بکەم: قەت بە منداڵی درۆتان کردووە؟ ئەگەر کردووتانە، تکایە دەتوانن دەستتان بەرز بکەنەوە؟ ئای خوایە! ئەمانە کۆمەڵێکن لە ڕاستگۆترین مرۆڤەکانی بینیومن.
Hi. Let me ask the audience a question: Did you ever lie as a child? If you did, could you please raise your hand? Wow! This is the most honest group of people I've ever met.
(پێکەنین)
(Laughter)
لە ماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا، خەریکی فێربوون بووم لەسەر ئەوەی منداڵان چۆن فێری درۆکردن دەبن. و ئەمڕۆ دەمەوێت لەگەڵ ئێوەشدا هەندێک لەو دۆزینەوانەی خۆم هاوبەش بکەم.
So for the last 20 years, I've been studying how children learn to tell lies. And today, I'm going to share with you some of the discoveries we have made.
بەڵام سەرەتا، چیرۆکێکی بەڕێز ریچارد مێسیناتان پێدەڵێم، کە هاوڕێمە و بەڕێوبەری خوێندنگەیەکی ناوەندییە. ڕۆژێک تەلەفوونیان بۆکردووە. کەسەکە وتوێتی، "بەڕێز مێسینا، جۆنی کوڕم ئەمڕۆ نایەت بۆ قوتابخانە چونکە نەخۆشە."
But to begin, I'm going to tell you a story from Mr. Richard Messina, who is my friend and an elementary school principal. He got a phone call one day. The caller says, "Mr. Messina, my son Johnny will not come to school today because he's sick."
بەڕێز مێسینا پرسی، "ببورە قسە لەگەڵ کێ دەکەم؟"
Mr. Messina asks, "Who am I speaking to, please?"
ئەو کەسەش وتوێتی، "من باوکمم."
And the caller says, "I am my father."
(پێکەنین)
(Laughter)
کەواتە ئەم چیرۆکە --
So this story --
(پێکەنین)
(Laughter)
زۆر بە جوانی سێ باوەڕی باو کۆدەکاتەوە کە هەمانە دەربارەی منداڵان و درۆکردن. یەکەم، منداڵان دوای ئەوکاتە درۆ دەکەن کە یەنە خوێندنگەی ناوەندییەوە. دووەم، منداڵان خراپن لە درۆکردندا. ئێمەی گەورە بە ئاسانی بە درۆکانیان دەزانین. سێیەمیش، ئەگەر منداڵان لە تەمەنێکی بچووکدا درۆ بکەن، دەبێت کێشەیەکی کەسێتی هەبێت تیایاندا، و بۆ هەتا هەتایە دەبن بە درۆزنی زیانبەخش. ڕاستییەکەی، دەرکەوت هەرسێ باوەڕەکە هەڵەن.
sums up very nicely three common beliefs we have about children and lying. One, children only come to tell lies after entering elementary school. Two, children are poor liars. We adults can easily detect their lies. And three, if children lie at a very young age, there must be some character flaws with them, and they are going to become pathological liars for life. Well, it turns out all of the three beliefs are wrong.
ئێمە خەریکی یارییەکانی خەمڵاندن بووین لەگەڵ منداڵانی سەرانسەری جیهان. ئەمە نموونەیەکە. لە یارییەکەدا، داوامان لە منداڵان کرد ژمارەی کارتەکان بخەمڵێنن. ئێمەش پێیان ئەڵێین ئەگەر بردیانەوە خەڵاتێکی گەورە وەردەگرن. بەڵام لە ناوەڕاستی یارییەکەدا، بەهانەیەک دەهێنینەوە و ژوورەکە بەجێدەهێڵین. پێش ئەوەی ژوورەکەش بەجێ بهێڵین، پێیان دەڵێین سەیری ژمارەی کارتەکان نەکەن. بێگومان، کامێرای شاراوەمان هەیە لە ژوورەکەدا بۆ چاودێریکردنی هەموو جموجۆڵەکان. چونکە خواستی بردنەوەی یارییەکە زۆر بەهێزە، زیاتر لە سەدا ٩٠ی منداڵان سەیری ژمارەی کارتەکان دەکەن هەر لەدوای ڕۆشتنمان لە ژوورەکە.
We have been playing guessing games with children all over the world. Here is an example. So in this game, we asked children to guess the numbers on the cards. And we tell them if they win the game, they are going to get a big prize. But in the middle of the game, we make an excuse and leave the room. And before we leave the room, we tell them not to peek at the cards. Of course, we have hidden cameras in the room to watch their every move. Because the desire to win the game is so strong, more than 90 percent of children will peek as soon as we leave the room.
(پێکەنین)
(Laughter)
پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە: کاتێک ئەگەڕێینەوە و لە منداڵەکان دەپرسین کە ئایا سەیریان کردووە یان نا، منداڵەکانی سەیریان کردووە دانی پیادەنێن یان درۆ دەکەن دەربارەی سەرپێچییەکە؟
The crucial question is: When we return and ask the children whether or not they have peeked, will the children who peeked confess or lie about their transgression?
بۆمان دەرکەوت بێ گوێدانە ڕەگەز، وڵات، ئایین لە تەمەنی دوو ساڵیدا، لە سەدا ٣٠ درۆ دەکەن، لەسەدا ٧٠ ڕاستی سەرپێچیکردنەکە دەڵێن. لە تەمەنی سێ ساڵیدا، لەسەدا ٥٠ درۆ دەکەن و لەسەدا ٥٠ ڕاستییەکەت پێدەڵێن لە چوار ساڵیدا، زیاتر لە لەسەدا ٨٠ درۆ ئەکەن. لەدوای چوار ساڵیشەوە، زۆربەی منداڵان درۆ ئەکەن بۆیە وەک دەبینن، درۆکردن بەڕاستی بەشێکی نموونەیی پەرەسەندنە. هەندێک منداڵانیش دەسپێکردنی درۆکردنییان لە تەمەنی دوو ساڵییەوەیە.
We found that regardless of gender, country, religion, at two years of age, 30 percent lie, 70 percent tell the truth about their transgression. At three years of age, 50 percent lie and 50 percent tell the truth. At four years of age, more than 80 percent lie. And after four years of age, most children lie. So as you can see, lying is really a typical part of development. And some children begin to tell lies as young as two years of age.
بۆیە ئێستا، با لە نزیکەوە سەیری منداڵانی بچووکتر بکەین. بۆچی هەندێکیان درۆ دەکەن و هەندێکیان نایکەن؟ لە چێشتلێناندا، پێویست بە پێکهاتەی باشە بۆ لێنانی خواردنێکی باش. درۆکردنی باشیش پێویستی بە دوو پێکهاتەی سەرەکی هەیە پێکهاتەی یەکەمیان بیردۆزی مێشکە، یان توانای مێشک خوێندنەوە. توانای مێشک خوێندنەوە واتە زانینی ئەوەی خەڵکی جیا جیا زانیاری جیا جیایان هەیە دەربارەی دۆخێک و دەربارەی جیاکردنەوەی ئەوەی من چی دەزانم و تۆ چی دەزانیت. مێشک خوێندنەوە گرنگە بۆ درۆکردن چونکە بناغەی درۆکردن ئەوەیە من دەزانم و تۆ نازانیت من چی دەزانم. بۆیە، دەتوانم درۆت پێبڵێم.
So now, let's take a closer look at the younger children. Why do some but not all young children lie? In cooking, you need good ingredients to cook good food. And good lying requires two key ingredients. The first key ingredient is theory of mind, or the mind-reading ability. Mind reading is the ability to know that different people have different knowledge about the situation and the ability to differentiate between what I know and what you know. Mind reading is important for lying because the basis of lying is that I know you don't know what I know. Therefore, I can lie to you.
پێکهاتەی دووەم بۆ درۆکردن جڵەوکردنی خودە. توانای ئەوەیە جڵەوی قسەکردنت، و دەربڕینی دەم و چاوت، و زمانی جەستەت بگریت، بۆ ئەوەی بتوانی درۆیەکی قایلکەر بڵێیت. بۆمان دەرکەوت ئەو مناڵانەی توانای مێشک خوێندنەوە و خۆجڵەوگیرکردنی باشتریان هەیە زووتر درۆ دەکەن و درۆزنی بەتواناترن. وەک دەریش دەکەوێت، ئەم دوو توانایە گرنگە بۆ هەمووان بۆ ئەوەی باشتر مامەڵە بکەین لەناو کۆمەڵگادا. ڕاستییەکەی، کەم و کوڕی لە تواناکانی مێشک خوێندنەوە و خۆجڵەوکردن لە کێشەی پەرەسهندنی قورسی مێشکدا دەردەکەوێت، وەک نەخۆشی کەمی سەرنج و زۆر چالاکی و نەخۆشی ئۆتیزمدا. بۆیە ئەگەر بینیت منداڵە دوو ساڵەکەت یەکەم درۆی کرد لە ژیانیدا لەجیاتی ئەوەی پێتناخۆش بێت، پێویستە پێتخۆش بێت --
The second key ingredient for good lying is self-control. It is the ability to control your speech, your facial expression and your body language, so that you can tell a convincing lie. And we found that those young children who have more advanced mind-reading and self-control abilities tell lies earlier and are more sophisticated liars. As it turns out, these two abilities are also essential for all of us to function well in our society. In fact, deficits in mind-reading and self-control abilities are associated with serious developmental problems, such as ADHD and autism. So if you discover your two-year-old is telling his or her first lie, instead of being alarmed, you should celebrate --
(پێکەنین)
(Laughter)
چونکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی منداڵەکەت گەشتۆتە خاڵێکی تری گرنگی پەرەسەندنی نموونەیی.
because it signals that your child has arrived at a new milestone of typical development.
ئێستا، ئایا منداڵان خراپن لە درۆکردندا؟ پێتان وایە بە ئاسانی بە درۆکانیان دەزانن؟ دەتانەوێت تاقی بکەنەوە؟ بەڵێ؟ باشە. کەواتە من دوو ڤیدیۆتان نیشان دەدەم. لە ڤیدیۆکاندا، منداڵەکان وەڵامی پرسیاری توێژەرەوەیەک دەدەنەوە، "بەدزییەوە سەیر دەکەیت؟" بۆیە هەوڵبەن وەڵامم بدەنەوە کام منداڵ درۆ دەکات و کامیشیان ڕاستییەکە دەڵێت. ئەمە منداڵی ژمارە یەکە؟ ئامادەن؟
Now, are children poor liars? Do you think you can easily detect their lies? Would you like to give it a try? Yes? OK. So I'm going to show you two videos. In the videos, the children are going to respond to a researcher's question, "Did you peek?" So try to tell me which child is lying and which child is telling the truth. Here's child number one. Are you ready?
گەورە: بە دزییەوە سەیرت کرد؟ منداڵ: نەخێر
(Video) Adult: Did you peek? Child: No.
کانگ لی: ئەمەش منداڵی ژمارە دوو.
Kang Lee: And this is child number two.
گەورە: بەدزییەوە سەیرت کرد؟ منداڵ: نەخێر.
(Video) Adult: Did you peek? Child: No.
کانگ لی: باشە، ئەوەی پێی وایە منداڵی ژمارە یەک درۆی کرد، تکایە دەست بەرز بکاتەوە. ئەوەشی پێی وایە منداڵی ژمارە دوو درۆی کرد، تکایە دەستی بەرز بکاتەوە. باشە، ڕاستییەکەی، منداڵی ژمارە یەک ڕاستییەکەی وت، منداڵی ژمارە دوو درۆیکرد. پێدەچێت زۆرێک لە ئێوە خراپ بن لە ناسینەوەی درۆدا.
KL: OK, if you think child number one is lying, please raise your hand. And if you think child number two is lying, please raise your hand. OK, so as a matter of fact, child number one is telling the truth, child number two is lying. Looks like many of you are terrible detectors of children's lies.
(پێکەنین)
(Laughter)
ئێستا، ئەم جۆرە یارییانەمان لەگەڵ زۆر کەسی پێگەشتوودا کرد لە زۆر بواری ژیاندا. و چەندین ڤیدیۆمان نیشان دان. لە نیوەی ڤیدیۆکاندا، منداڵەکان درۆیان کردووە. لە نیوەکەی تری ڤیدیۆکانیشدا، منداڵەکان ڕاستییەکەیان وتووە. با بزانین ئەم کەسە پێگەشتووانە لەوەیا چۆن بوون. چونکە چەند درۆزن هەیە ئەوەندەش هەیە ڕاستی بڵێت، ئەگەر هەڕەمەکی بیخەمڵێنیت، ئەگەری لەسەدا ٥٠ هەیە وەڵامی ڕاست بزانیت. بۆیە ئەگەر ڕێژەی وەڵامی ڕاست لەسەدا ٥٠ بێت، واتە خراپیت لە دۆزینەوەی درۆی منداڵاندا.
Now, we have played similar kinds of games with many, many adults from all walks of life. And we show them many videos. In half of the videos, the children lied. In the other half of the videos, the children told the truth. And let's find out how these adults performed. Because there are as many liars as truth tellers, if you guess randomly, there's a 50 percent chance you're going to get it right. So if your accuracy is around 50 percent, it means you are a terrible detector of children's lies.
کەواتە با لە خوێندکارانی زانکۆ و خوێندکارانی کۆلێژی یاساوە دەستپێبکەین، کە ئەزموونێکی کەمیان هەیە لەگەڵ منداڵاندا. نەخێر، ناتوانن بە درۆی منداڵان بزانن. وەڵامەکانیان زیاتر هەڕەمەکییانەیە.
So let's start with undergrads and law school students, who typically have limited experience with children. No, they cannot detect children's lies. Their performance is around chance.
ئێستا با بچینە سەر توێژەری کۆمەڵایەتی و پارێزەرەکانی مافەکانی منداڵان، کە ڕۆژانە لەگەڵ منداڵاندا کاردەکەن؟ ئایا دەتوانن بە درۆی منداڵان بزانن؟ نەخێر، ناتوانن.
Now how about social workers and child-protection lawyers, who work with children on a daily basis? Can they detect children's lies? No, they cannot.
(پێکەنین)
(Laughter)
ئەی دادوەرەکان، ئەفسەرەکانی سنوور و ئەفسەرەکانی پۆلیس، کە ڕۆژانە مامەڵە لەگەڵ ناسینەوەی درۆدا دەکەن؟ دەتوانن بە درۆی منداڵان بزانن؟ نەخێر، ناتوانن.
What about judges, customs officers and police officers, who deal with liars on a daily basis? Can they detect children's lies? No, they cannot.
ئەی دایکان و باوکان؟ دایکان و باوکان دەتوانن بە درۆی منداڵانی تر بزانن؟ نەخێر، ناتوانن.
What about parents? Can parents detect other children's lies? No, they cannot.
ئەی باشە، دایکان و باوکان دەتوانن بە درۆی منداڵەکانی خۆیان بزانن؟ نەخێر، ناتوانن.
What about, can parents detect their own children's lies? No, they cannot.
(پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
(Laughter) (Applause)
ئێستا لەوانەیە بپرسن بۆچی ناسینەوەی درۆکردنی منداڵان ئەوەندە قوورسە. با ئەمە لەگەڵ کوڕەکەی خۆم ڕوون بکەمەوە، نەیسان. ئەمە دەربڕینی دەم و چاوێتی کاتێک درۆ دەکات.
So now you may ask why children's lies are so difficult to detect. Let me illustrate this with my own son, Nathan. This is his facial expression when he lies.
(پێکەنین)
(Laughter)
بۆیە کاتێک منداڵان درۆ دەکەن، هیچ دەربڕینێک بە دەم و چاویانەوە نییە. بەڵام، لەپشت ئەم بێدەربڕینەوە، لە ڕاستیدا منداڵەکە هەستێکی زۆری پێدا تێدەپەڕێت، وەک ترس، هەستکردن بە تاوان، شەرم داگرتن و یان لەوانەیە کەمێک دڵخۆشبوون بە سەرکەوتنی درۆکە.
So when children lie, their facial expression is typically neutral. However, behind this neutral expression, the child is actually experiencing a lot of emotions, such as fear, guilt, shame and maybe a little bit of liar's delight.
(پێکەنین)
(Laughter)
بەداخەوە، ئەو هەستانە یان دەڕۆن یان شاردراوەن. بۆیە، زۆربەیکات نادیارن بۆمان.
Unfortunately, such emotions are either fleeting or hidden. Therefore, it's mostly invisible to us.
بۆیە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، لە هەوڵی ئەوەدابووین ڕێگا بدۆزینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەم هەستە شاردراوانە. ئینجا دۆزینەوەکەمان کرد.
So in the last five years, we have been trying to figure out a way to reveal these hidden emotions. Then we made a discovery.
دەزانین لەژێر پێستی دەم و چاوماندا، تۆڕێکی چڕی بۆری خوێن هەیە. کاتێک ئەزموونی هەستێکی جیا دەکەین، ڕۆشتنی خوێن بۆ دەم و چاومان کەمێک دەگۆڕدرێت. و ئەم گۆڕانکاریانەش لەلایەن کۆئەندامی دەماری خۆبەڕێوەبەرییەوە ڕێکدەخرێت کە لەژێر جڵەوی هۆشمەندی خۆماندایە. بە سەیرکردنی گۆڕانکاری سوڕی خوێنی دەم و چاو، دەتوانین هەستە شاردراوەکانی خەڵک ئاشکرا بکەین. بەداخەوە، ئەو گۆڕانکارییانە لە سووڕی خوێنی دەم و چاودا زۆر کەمن و بە چاو نابینرێن. بۆیە بۆ ناسینەوەی هەستی پشت دەم و چاوی کەسەکان، پەرەمان بە تەکنەلۆجیایەکی تیشکی نوێ داوە پێی دەڵێین "وێنەگرتنی بینایی ژێرپێستی."
We know that underneath our facial skin, there's a rich network of blood vessels. When we experience different emotions, our facial blood flow changes subtly. And these changes are regulated by the autonomic system that is beyond our conscious control. By looking at facial blood flow changes, we can reveal people's hidden emotions. Unfortunately, such emotion-related facial blood flow changes are too subtle to detect by our naked eye. So to help us reveal people's facial emotions, we have developed a new imaging technology we call "transdermal optical imaging."
بۆ ئەنجامدانی ئەوە، کامێرایەکی ڤیدیۆی ئاسایی بەکاردەهێنین بۆ تۆمارکردنی خەڵک کاتێک دەزانین دووچاری هەستی شاردراوەی هەمەجۆر دەبن. ئینجا، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای وێنەگرتنی خۆمان دەتوانین وێنەی ژێر پێستی گۆڕانکاری سوڕی خوێنی دەم و چاو بناسینەوە. بە سەیرکردنی ڤیدیۆی ژێر پێستی، ئێستا دەتوانین بە ئاسانی گۆڕانکارییەکانی سوڕی خوێن ببینین کە پەیوەستن بە هەستە شاردراوە هەمەجۆرەکانەوە. بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایەش، دەتوانین هەستە شاردراوەکان بناسینەوە کە پەیوەندیدارە بە درۆکردنەوە، و بەوەش درۆکردنی خەڵک بدۆزینەوە. دەتوانین بە شێوەیەکی بێ زیان بیکەین، لە دوورەوە، و بێ تێچوون، و ڕێژەی وردیشی نزیکەی لەسەدا ٨٥ە، کە زۆر لەوە باشترە هەڕەمەکی بێت.
To do so, we use a regular video camera to record people when they experience various hidden emotions. And then, using our image processing technology, we can extract transdermal images of facial blood flow changes. By looking at transdermal video images, now we can easily see facial blood flow changes associated with the various hidden emotions. And using this technology, we can now reveal the hidden emotions associated with lying, and therefore detect people's lies. We can do so noninvasively, remotely, inexpensively, with an accuracy at about 85 percent, which is far better than chance level.
لەگەڵ ئەوەشدا، کاریگەری پینۆکیۆمان دۆزییەوە. نەخێر، ئەم کاریگەری پینۆکیۆیە نا.
And in addition, we discovered a Pinocchio effect. No, not this Pinocchio effect.
(پێکەنین)
(Laughter)
ئەمە کاریگەری ڕاستەقینەی پینۆکیۆیە. کاتێک خەڵک درۆ دەکەن، سوڕی خوێن بۆ ڕوومەتەکان کەم دەکەن، و سوڕی خوێن بۆ لووت زیاد دەکات.
This is the real Pinocchio effect. When people lie, the facial blood flow on the cheeks decreases, and the facial blood flow on the nose increases.
بێگومان، کاتی درۆکردن تەنیا کات نییە کە هەستی شاردراوەمان تێدا درووست ببێت. بۆیە ئینجا لە خۆمانمان پرسی، لەگەڵ دۆزینەوەی درۆدا، چۆن بتوانین تەکنەلۆجیاکەمان بەکار بهێنین؟ بەکارهێنانێکی لە بواری فێربووندایە. بۆ نموونە، بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە، دەتوانین یارمەتی ئەم مامۆستای بیرکارییە بدەین بۆ ئەوەی بزانێت کام خوێندکارەی پۆلەکە تووشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەبێت دەربارەی بابەتەکەی دەیڵێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتی بدات. هەروەها دەتوانین ئەمە لە بواری تەندروستیدا بەکاربهێنین. بۆ نموونە، هەموو ڕۆژێک بە سکایپ قسە لەگەڵ دایک و باوکمدا دەکەم، کە هەزارەها میل دوورن. بە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیایە، نەک هەر دەتوانم بزانم چی ڕوودەدات لە ژیانیاندا بەڵکو دەشتوانم لێدانی دڵیان، و ئاستی فشاری دەروونیان بزانم بزانم مەزاجیان چۆنە و ئایا ئازاریان هەیە یان نا. ئایا لە داهاتوودا مەترسیان دەبێت بۆ جەڵتە یان بەرزی فشاری خوێن. لەوانەشە بپرسن: دەتوانین بەکاری بهێنین بۆ ئاشکراکردنی هەستەکانی سیاسەتمەدارەکان؟
Of course, lying is not the only situation that will evoke our hidden emotions. So then we asked ourselves, in addition to detecting lies, how can our technology be used? One application is in education. For example, using this technology, we can help this mathematics teacher to identify the student in his classroom who may experience high anxiety about the topic he's teaching so that he can help him. And also we can use this in health care. For example, every day I Skype my parents, who live thousands of miles away. And using this technology, I can not only find out what's going on in their lives but also simultaneously monitor their heart rate, their stress level, their mood and whether or not they are experiencing pain. And perhaps in the future, their risks for heart attack or hypertension. And you may ask: Can we use this also to reveal politicians' emotions?
(پێکەنین)
(Laughter)
بۆ نموونە، لەکاتی مشتومڕێکدا. وەڵامەکە بەڵێیە. بە بەکارهێنانی ڤیدیۆی گیراو، توانیمان لێدانی دڵی سیاسەتمەدارەکان، و مەزاج و فشاری دەروونییان بزانین، و هەروەها بزانین ئایا دەکرێت لە داهاتوودا درۆمان لەگەڵدا بکەن یان نا. هەروەها دەشتوانین ئەمە لە توێژینەوەی مارکێتینگدا بەکاربهێنین، بۆ نموونە، بۆ ئەوەی بزانین خەڵک هەندێک بەرهەمی دیاریکراویان بەدڵ دەبێت یان نا. تەنانەت دەشتوانین لە ژوانی خۆشەویستیتدا بەکاری بهێنین. بۆ نموونە، ئەگەر زەردەخەنەیەک بۆ بکات، ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانێت یارمەتیت بدات بزانیت ئایا بەڕاستی تۆی بەدڵە یان تەنیا دەیەوێت خۆی باش نیشان بدات. لەم دۆخەشدا، هەوڵدەدات تەنیا باشبێت لەگەڵتدا.
For example, during a debate. Well, the answer is yes. Using TV footage, we could detect the politicians' heart rate, mood and stress, and perhaps in the future, whether or not they are lying to us. We can also use this in marketing research, for example, to find out whether or not people like certain consumer products. We can even use it in dating. So for example, if your date is smiling at you, this technology can help you to determine whether she actually likes you or she is just trying to be nice to you. And in this case, she is just trying to be nice to you.
(پێکەنین)
(Laughter)
بۆیە وێنەگرتنی بینایی ژێر پێست لە قۆناغێکی زۆر سەرەتای پەرەسەندندایە. زۆر بەکارهێنانی تری دەبێت کە ئەمڕۆ نایزانین. بەڵام یەک شت کە دڵنیاین لێی ئەوەیە کە درۆکردن وەک پێشتر نابێت.
So transdermal optical imaging technology is at a very early stage of development. Many new applications will come about that we don't know today. However, one thing I know for sure is that lying will never be the same again.
زۆر سوپاس بۆ هەمووتان.
Thank you very much.
سوپاس سوپاس.
Xiè xie.
(چەپڵە)
(Applause)