Some 17 years ago, I became allergic to Delhi's air. My doctors told me that my lung capacity had gone down to 70 percent, and it was killing me. With the help of IIT, TERI, and learnings from NASA, we discovered that there are three basic green plants, common green plants, with which we can grow all the fresh air we need indoors to keep us healthy. We've also found that you can reduce the fresh air requirements into the building, while maintaining industry indoor air-quality standards.
١٧ ساڵ لەمەوبەر توشی هەستیاری بە هەوای شاری دەلهی بووم. دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندم کە توانای سییەکانم بۆ ڕێژەی 70 لە سەد دابەزیوە و ئەمەش دەمکوژێت. بە هاوکاری ئەنیستیتۆی تەکنەلۆجیای هیند، و دامەزراوەی وزە و سەرچاوەکان و ناسا، بۆمان دەرکەوت کە سێ ڕووەکی سەوزی سەرەکی هەن، ڕووەکی سەوزی بەربڵاو کە بەهۆیانەوە دەتوانین هەوای پاکی پێ دروست بکەین لە ماڵەکانماندا بۆ ئەوەی تەندروست بین. هەروەها بۆمان دەرکەوت کە دەتوانین خواستی هەوای پاک کەم بکەینەوە لە ناو ماڵەکاندا و لە هەمانکاتدا پارێزگاری لە چۆنایەتی هەوای ناو ماڵەکان بکەین.
The three plants are Areca palm, Mother-in-Law's Tongue and money plant. The botanical names are in front of you. Areca palm is a plant which removes CO2 and converts it into oxygen. We need four shoulder-high plants per person, and in terms of plant care, we need to wipe the leaves every day in Delhi, and perhaps once a week in cleaner-air cities. We had to grow them in vermi manure, which is sterile, or hydroponics, and take them outdoors every three to four months. The second plant is Mother-in-law's Tongue, which is again a very common plant, and we call it a bedroom plant, because it converts CO2 into oxygen at night. And we need six to eight waist-high plants per person. The third plant is money plant, and this is again a very common plant; preferably grows in hydroponics. And this particular plant removes formaldehydes and other volatile chemicals.
دار خورمایی ئەریکا و زمانی خەسوو و ڕووەکی پارە ئەم سێ ڕووەکانەن کە باسمان کردن، ناوە زانستییەکانیان لەبەرچاوتاندایە. دارخورمای ئەریکا ڕووەکێکە دوانۆکسیدی کاربۆن دەمژێت و ئۆکسجین بەرهەم دەهێنێت. هەر یەکێکمان چوار ڕووەکی بەقەد خۆمانمان پێویستە، و لە ڕووی خزمەتکردنی ڕووەکەکەوە پێویستە گەڵاکانی بسڕین ڕۆژانە لە شاری دەلهی، و ڕەنگە لەو شارانەی هەواکەیان پاکترە هەفتەی جارێک بەس بێت. ناچاربووین لە پاشماوەی نائۆرگانیدا ئەو ڕووەکانە بەخێو بکەین، کە پاکژ کراوە و بە شێوەی دڵۆپی ئاوی بە خێومان بکردایە، و هەموو سێ چوار مانگ جارێک بۆ دەرەوەمان ببردبا. ڕووەکی دووەم زمانی خەسووە، کە ئەمەش ڕووەکێکی زۆر بەربڵاوە، و ئێمە پێی دەڵێین ڕووەکی ژوری نوستن چونکە شەوانە دوانۆکسیدی کاربۆن بۆ ئۆکسجین دەگۆڕێت . و هەر یەکێکمان شەش بۆ هەشت ڕووەکمان دەوێت کە باڵای تا کەمەری مرۆڤ بێت. و ڕووەکی سێیەم ڕووەکی پارەیە، و ئەمەش دیسان ڕووەکێکی زۆر بەربڵاوە زیاتر لە ناو زەلکاوەکاندا گەشە دەکات. ئەم ڕووەکە فۆرماڵدیهایدەکان و مادە بە هەڵمبووەکانی تر لا دەبات.
With these three plants, you can grow all the fresh air you need. In fact, you could be in a bottle with a cap on top, and you would not die at all, and you would not need any fresh air. We have tried these plants at our own building in Delhi, which is a 50,000-square-feet, 20-year-old building. And it has close to 1,200 such plants for 300 occupants. Our studies have found that there is a 42 percent probability of one's blood oxygen going up by one percent if one stays indoors in this building for 10 hours. The government of India has discovered or published a study to show that this is the healthiest building in New Delhi. And the study showed that, compared to other buildings, there is a reduced incidence of eye irritation by 52 percent, respiratory systems by 34 percent, headaches by 24 percent, lung impairment by 12 percent and asthma by nine percent. And this study has been published on September 8, 2008, and it's available on the government of India website.
لە ڕێگەی ئەم سێ ڕووەکە دەتوانیت ئەو هەوا پاکە دەست بخەیت کە پێویستت پێیە. لە ڕاستیدا، دەتوانیت لە بوتڵێکدا بیت کە سەری داخرابێت، و بە هیچ شێوەیەک نامریت و پێویستت بە هیچ هەوایەکی پاکی تر نابێت. ئێمە ئەم ڕووەکانەمان لە باڵەخانەکەی خۆمان لە دەلهی تاقی کردۆتەوە کە 20 ساڵە دروست کراوە و ڕوبەرەکەی 50 هەزار پێ دوجایە. نزیکەی 1200 ڕووەکی لەم جۆرانەی تێدایە و 300 کەس تیایدا دەژین. لێکۆڵینەوەکانمان دەریانخست ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لەم ژوورانە بمێنیتەوە ئەوا ڕێژەی ئۆکسجین لە ناو خوێن سەدا یەک زیاد دەکات. حکومەتی هیندستان بۆی دەرکەوتووە لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە دەریدەخات کە ئەمە تەندروستترین باڵەخانەیە لە شاری نیو دەلهی. و لێکۆڵینەوەکە دەریخست بە بەراورد لەگەڵ بیناکانی تر حاڵەتی ناڕەحەتی چاو بە ڕێژەی 52% دابەزیوە، ناڕەحەتی کۆئەندامی هەناسە بە ڕێژەی34% کەمی کردووە، سەرئێشە بە ڕێژەی 24% کەم بۆتەوە، کێشەی سییەکان بە ڕێژەی 12% و ڕەبۆ بە ڕێژەی 9% کەمی کردووە. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە 8/9/2008 دا بڵاو کراوەتەوە، و لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی حکومەتی هیندستان بەردەستە.
Our experience points to an amazing increase in human productivity by over 20 percent by using these plants. And also a reduction in energy requirements in buildings by an outstanding 15 percent, because you need less fresh air. We are now replicating this in a 1.75-million-square-feet building, which will have 60,000 indoor plants.
ئەزمونەکەمان ئاماژە بە زیاد بوونی سەرسوڕهێنەرەی بەرهەمداری ئەم کەسانەی کە بەریەکەوتنیان لەگەڵ ئەم ڕووەکانە بە ڕێژەی 20% هەیە. و هەروەها کەمبوونەوەی خواست لەسەر وزە لەم باڵەخانانەدا بە ڕێژەی ١٥ لە سەد کەمی کردووە، لەبەر ئەوەی هەوای پاکی کەمتری پێویستە. ئێمە ئەم ئەزمونە دوبارە دەکەینەوە لە بینایەک بە ڕوبەری 1.75 ملیۆن پێ سێجا کە زیاتر لە 60 هەزار ڕووەکی ناوماڵی بۆ دادەنرێت.
Why is this important? It is also important for the environment, because the world's energy requirements are expected to grow by 30 percent in the next decade. 40 percent of the world's energy is taken up by buildings currently, and 60 percent of the world's population will be living in buildings in cities with a population of over one million in the next 15 years. And there is a growing preference for living and working in air-conditioned places. "Be the change you want to see in the world," said Mahatma Gandhi. And thank you for listening. (Applause)
گرنگی ئەمە لە چیدایە؟ ئەمە بۆ ژینگەش گرنگە، چونکە خواستەکان لەسەر وزە لە جیهاند پێشبینی دەکرێت بەرز ببێتەوە بە ڕێژەی 30% لە دە ساڵی داهاتوودا. لە ئێستادا 40%ی وزەی جیهان لە لایەن باڵەخانەکانەوە بەکار دەهێنرێت، و 60%ی دانیشتوانی جیهان لە باڵەخانەکانی ناو شارەکاندا دەژین. کە لە 15 ساڵی داهاتوودا ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە ١ میلۆن کەس. کارکردن و داخوازی بۆ ژیان لەو شوێنانەی کە سود لە فێنکەرەو گەرمکەرەوکان وەردەگرن ڕوو لە زیاد بوونە.. "ببە بەو گۆڕانکارییەی کە دەتەوێت لە جیهاندا بیبینیت." ئەمە وتەی مهاتما گاندییە سوپاس بۆ گوێگرتنتان. (چەپڵەلێدان)