لە ماوەی پێنج خولەکی داهاتوودا، خوازیارم پەیوەندیەکانتان بە دەنگ بگۆڕم. با بە سەرنجدان دەست پێ بکەم کە زۆرێک لەو دەنگانەی دەوروبەرمان بە شێوەی ڕێکەوتن، (زۆربەیان بێزارکەرن. (ژاوە ژاوی ترافیک لە شۆستەکان دەوەستین و بەم شێوەیە هاوار دەکەین، وای دەردەخەین ئەم ژاوە ژاوانە بوونیان نییە خووی پێشێل کردنی دەنگ مانای ئەوەیە کە پەیوەندیمان لەگەڵ دەنگ بە ڕێژەیەکی زۆر بێئاگایانەیە. دەنگ بە چوار شێوەی سەرەکی کارت تێدەکات، خوازیارم ئەمڕۆ ئاماژەی پێ بکەم. یەکەمیان، فیسیۆلۆجیانە. (کاتژمێری ئاگادارکردنەوەکە لێ دەدات) ببوورن بۆ ئەمە. تەنها ژەمە دەرمانێکی کۆرتیزۆڵم پێدان، هۆڕمۆنی شەرکردن. هەمیشە دەنگەکان کاریگەری لە دەردراوە هۆڕمۆنیەکان دەکەن، بەڵام تەنانەت هەناسەدانت، لێدانی دڵت... هەر وەک ئەوەی ئێستا کردم. هەروەها شەپۆلەکانی مێشکتان. تەنها ئەم دەنگە بێزارکەرانە ئەمە ناکەن. ئەوە زەریایە. (شەپۆلەکانی ئۆقیانوسەکان) لەرینەوەی دەگاتە ۱۲ خوول لە خولەکێکدا. زۆر کەس وای دادانێن کە زۆر ئارامکەرەوە بێت، ئەوەی سەرنج ڕاکێشە، ١٢ خوول لە خولەکێکدا، نزیکە لە لەرینەوە هەناسەدانی مرۆڤە لە کاتی خەودا، کەواتە زرینگانەوەیەکی قووڵ لە کاتی پشوودا هەیە. هەروەها بە ئارامی و نەبوونی سترێس لە ڕۆژانی پشوو دەبەسترێتەوە. دووەم ڕێگە کە دەنگ کاریگەریت لێ دەکات، دەروونییە. وەک دەزانین مۆسیقا بەهێزترین جۆری دەنگە کاریگەری لەسەر پەیوەندیە سۆزداریەکانمان (دەکات. (ئەداجیۆی ئاڵبینیۆ ئەگەر لە ژەنین بەردەوام بێت ئەوا بە دڵنیایەوە دڵتەنگت دەکات. مۆسیقا تاکە دەنگ نییە کاریگەری لە هەستەکانتان دەکات. هەروەها دەنگی سرووشتیش هەمان کاریگەری هەیە. بۆ نموونە، خوێندنی باڵندەکان دڵنیایی بە زۆرێک مرۆڤ دەبەخشێت. هۆکارێک هەیە: سەدان هەزار ساڵ پێش ئێستا وا تێگەیشتبووین کاتێک باڵندەکان دەخوێنن، هەموو شتێک سەلامەتە. کاتێک دەوەستن پێویستە نیگەران بیت سێیەم ڕێگە کە دەنگ کاریگەریت لێ دەکات هەست پێ کردنە. ناتوانێت لە دوو کەس تێ بگەیت کاتێک لە هەمان کاتدا قسە دەکەن. یان لەم حاڵەتەدا، کەسێک دوو جار قسە دەکات. پێویستە بڕیار بدەیت کە گوێ لە کام دەنگەی من دەگریت. بەشێکی بچووکمان لە چارەسەر کردنی وەرگرە دەنگییەکان هەیە، بۆیە دەنگی لەو شێوەیە، (ژاوە ژاوی نووسینگە) وێرانکەرانە کار دەکاتە سەر بەرهەمداریت. ئەگەر لە نووسینگەیەکی کراوەی لەو شێوەیە کار بکەیت، بەرهەمەکانت زۆر کەم دەکەن. هەر ژمارەیەک کە بیری لێ دەکەیتەوە، هێندەی ئەوە خراپ نییە. (دەنگێک لە فلیمی ترسناک) لەو جۆرە نووسینگانەدا بەرهەمەکەت سێ یەکی ئەوەیە وەک لە ژوورێکی هێمندا بیت. ئامۆژگارییەکم بۆتان هەیە ئەگەر لە ژینگەیەکی لەو شێوەیە کار دەکەیت، بیستۆکێک لەگەڵ خۆت بەرە، بۆ گوێ گرتن لە دەنگێکی ئارامکەرەوەی وەک دەنگی باڵندەکان. لە گوێیان بکە، بەرهەمەکانتان سێ هێندەی بەکارنەهێنانی زیاد دەکات. چوارەم ڕێگە کە دەنگ کارمان تێ دەکات، ڕەفتارییە. لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە باسمان کرد. سەیر دەبێت ئەگەر ڕەفتارمان نەگۆڕێت. (مۆسیقای تێکۆ) کەواتە لە خۆت بپرسە، ئایا ئەو کەسە هەرگیز بە خێرای ۲٨میل لە کاتژمێرێکدا شۆفیری کردووە؟ پێم وانییە. بە ئاسانی، لە دەنگە بێزارکەرەکان دوور دەکەویتەوە بەرەوە دەنگە هێمنەکان دەڕۆیت. ئەگەر ئەمەمان لێدابوایە (دەنگی دڕێل) دوای چەند چرکەیەک هەست بە نائارامی دەکرد، دوای چەند دەقەیەک، بە ڕەوە لە ژوورەکە دەچوونە دەرەوە. بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن لەو دەنگانە ڕابکەن، وێرانکەرانە کار دەکاتە سەر تەندرووستیان. ئەمە تاکە کاریگەری لاوەکی دەنگ نییە. زۆرێک لە فرۆشگەکان دەنگی نەشیاو لێ دەدەن ئەمە کاریگەریەکی گەورەی لەسەر فرۆشتن دەبێت. پێش ئەوەی ئەو سڵایدە پەخش بکەم، فرۆشیاران دەتوانن دوورتر بڕوانن. (دەنگێکی نەخوازراوی فڕۆشگە) لە سەدا ۳۰ کارەکەیان له دەست دەدەن چونکە کڕیاران بەپەلە بەرەو دەرگاکە دەڕۆن و شوێنەکە بە جێدەهێڵن. هەموومان ئەوەمان کردووە، شوێنەکەمان جێهێشووە، بەهۆی دەنگە تۆقێنەرەکەی دەمەوێت کەمێک کات بە نموونە گەشە پێدراوەکەمان بدەم. کە ڕێگەمان پێ دەدات لە سەرەوە دەست پێ بکەین و سەیری دەنگ تۆمارکەرەکان بکەین، جۆری دەنگەکان شی بکەینەوە و پێشبینی ئەو چوار دەرەنجامەی ئێستا باسم کرد بکەین. یان لە خوارەوە دەست پێ بکەین و ئەو ئەنجامەی دەمانەوێت دیاری بکەین. پاشان بۆ گەیشتن بە کاریگەریە خوازراوەکان شێوازی دەنگێک دروست دەکەین. لە کۆتاییدا، زانیاری تەواوی جێبەجێ کردنیمان هەیە. و لە سەردەمی درووست کردنی دەنگداین. تەنها بە وشەیەک لە مۆسیقا. مۆسیقا بەهێزترین دەنگە، هەندێک جار بە شێوەیەکی نەخوازراو بەکار دەهێندرێت. لەبەر دوو هۆکار بەهێزە: بە خێرای دەیناسیەوە، و بە شێوازێکی بەهێز بە ڕووداوەکانی دەبەستییەوە. دوو نموونەتان بۆ دەخەمە ڕوو. یەکەم کۆپلەی گۆرانی ئە هارد دەیز تایمس. زۆرینەتان ڕاستەوخۆ دەیناسنەوە. لەوانەیە گەنجەکان نەیناسنەوە. (پێکەنین) نۆتەکانی سەرەتای فیلمی جاوز زۆرینەتان بە شتێکی دەبەستنەوە! ئەوانە نموونەی مۆسیقای یەک چرکەی بوون. مۆسیقا زۆر بە هێزە، بەداخەوە ڕووکەشی بەشێک لە کاری فرۆشیاری دەکات و زۆربەی کات نەخوازراوە. هیوادارم ئەمە لە چەند ساڵی داهاتوودا بگۆڕێت. ڕێگەم بدەن باسی بڕاندەکان بکەم چونکە زۆرینەتان کاری بڕاند دەکەن. ئێستا هەموو بڕاندێک دەنگێک دروست دەکات. هەشت دەربڕینی دەنگی بڕاندەکان هەیە و هەموویان گرینگن. لە سەرەتادا هەموو بڕاندێک پێویستی بە ڕێبەرێک هەیە. بە خۆشحاڵیەوە دەتوانم بڵێم کە وا خەریکە ئەمە ڕوودەدات. (دەنگی ئینتێڵ) هەمووتان ئەوەیان دەناسنەوە. (ئاوازی نۆکیا) ئەم ئاوازە زۆرترین جار لە جیهاندا ژەنراوە، ۱،٨ بلیۆن جار لە ڕۆژێکدا لێدراوە. (پێکەنین) بە دڵنیایەوە هیچ تێچویەکی بۆ نۆکیا نییە بە چوار یاسا زێڕین جێتان دەهێڵم، بۆ ئەو کەسانەی کە بازرگانی دەکەن، بۆ بازاڕکردنە دەنگیەکان. سەرەتا، لەگەڵ یەکتر بیگونجێنە، هەمان ئاراستەی پەیوەندیە بینراوی هەبێت. ئەمە کاریگەریەکەی بە ڕێژەی لە سەدا ۱۱۰۰ بەرز دەکاتەوە. ئەگەر گونجاو نەبن و بە ئاراستەی هەڵەدا بڕوات، ئەوا کاریگەریەکەی بە ڕێژەی سەدا ٨٦ کەم دەکاتەوە. وەک موگناتیس، کێش دەکات یان دوور دەکەوتەوە. ئەمە گرینگە. دووەم، لەگەڵ بارودۆخەکە بیگونجێنە. سێییەم، بەهاداری بکە. لەگەڵ دەنگەکە شتێک بدە بە کڕیارەکان، بە کەلوپەلەکان هەڵیان مەخەڵەتێنە. کۆتا دانە، دووبارە و دووبارە تاقی بکەوە. دەنگ ئاڵۆزە، هێزی بەرپەچدانەوەی هەیە. دەکرێت بە قاپێک لە سپاگێتی بچوێنین. هەندێک جار پێویستە تەنها بیخۆیت و بزانی چی ڕوو دەدات. هیوادارم لەم ئاخاوتنەدا هۆشیارم دەربارەی دەنگ باس کرد بێت. ئەگەر هۆشیارانە گوێ بگریت، دەتوانیت کۆنتڕۆڵی دەنگی دەورووبەرت بکەیت. ئەمە بۆ تەندروستی و بەرهەمهێنانت بە سوودە. ئەگەر هەموومان ئەوە بکەین ئەوا دەگەین بە حاڵەتێک ئارەزوو دەکەم بە ژیانی دەنگی لە جیهاندا ناوی بنێم. بە دەنگی جریوەی باڵندە بە جێتان دەهێڵم. (دەنگی باڵندەکان) پێشنیار دەکەم ڕۆژانە ٥ دەقە گوێی لێ بگرن، هەر وەک دەتوانن زیاتریش گوێی لێ بگرن. سوپاس بۆ گوێگرتنتان. (چەپڵە ڕێزان)
Over the next five minutes, my intention is to transform your relationship with sound. Let me start with the observation that most of the sound around us is accidental; much of it is unpleasant. (Traffic noise) We stand on street corners, shouting over noise like this, pretending it doesn't exist. This habit of suppressing sound has meant that our relationship with sound has become largely unconscious. There are four major ways sound is affecting you all the time, and I'd like to raise them in your consciousness today. The first is physiological. (Alarm clocks ring) Sorry about that. I just gave you a shot of cortisol, your fight-flight hormone. Sounds are affecting your hormone secretions all the time, but also your breathing, heart rate -- which I just also did -- and your brainwaves. It's not just unpleasant sounds like that that do it. This is surf. (Ocean waves) It has the frequency of roughly 12 cycles per minute. Most people find that very soothing, and, interestingly, 12 cycles per minute is roughly the frequency of the breathing of a sleeping human, so there is a deep resonance with being at rest. We also associate it with being stress-free and on holiday. The second way in which sound affects you is psychological. Music is the most powerful form of sound that we know that affects our emotional state. (Albinoni's Adagio) This is guaranteed to make most of you feel pretty sad if I leave it on. Music is not the only kind of sound, however, which affects your emotions. Natural sound can do that, too. Birdsong, for example, is a sound which most people find reassuring. There's a reason: over hundreds of thousands of years we've learned that when the birds are singing, things are safe. It's when they stop you need to be worried. The third way in which sound affects you is cognitively. You can't understand two people talking at once (Voice-over) or in this case, one person talking twice. You have to choose which me you're going to listen to. We have a very small amount of bandwidth for processing auditory input, which is why noise like this ... (Office noise) is extremely damaging for productivity. If you have to work in an open-plan office like this, your productivity is greatly reduced. And whatever number you're thinking of, it probably isn't as bad as this. [Open-plan offices productivity down 66%] You are one-third as productive in open-plan offices as in quiet rooms. I have a tip for you: if you work in spaces like that, carry headphones with you, with a soothing sound like birdsong. Put them on, and your productivity goes back up to triple what it would be. The fourth way in which sound affects us is behaviorally. With all that other stuff going on, it would be amazing if our behavior didn't change. (Techno music) So ask yourself: Is this person ever going to drive at a steady 28 miles per hour? I don't think so. At the simplest, you move away from unpleasant sound and towards pleasant sounds. So if I were to play this ... (Jackhammer) for more than a few seconds, you'd feel uncomfortable; for more than a few minutes, you'd be leaving the room in droves. For people who can't get away from noise like that, it's extremely damaging for their health. And that's not the only thing that bad sound damages. Most retail sound is inappropriate and accidental, even hostile, and it has a dramatic effect on sales. For you retailers, you may want to look away before I show this slide. [Inappropriate retail soundscapes sales down 28%] They're losing up to 30 percent of their business with people leaving shops faster, or just turning around at the door. We've all done it, left the area, because the sound in there is so dreadful. I want to spend just a moment talking about the model we've developed, which allows us to start at the top and look at the drivers of sound, analyze the soundscape and then predict the four outcomes I just talked about. Or start at the bottom and say what outcomes we want, and then design a soundscape to have a desired effect. At last we've got some science we can apply. And we're in the business of designing soundscapes. Just a word on music. Music is the most powerful sound there is, often inappropriately deployed. It's powerful for two reasons: you recognize it fast, and you associate it very powerfully. I'll give you two examples. (First chord of "A Hard Day's Night") Most of you recognize that immediately. The younger, maybe not. (Laughter) (First notes of "Jaws" theme) Most of you associate that with something! Now, those are one-second samples of music. Music is very powerful, and unfortunately, it's veneering commercial spaces, often inappropriately. I hope that's going to change over the next few years. Let me talk about brands for a moment, since some of you run brands. Every brand is out there making sound right now. There are eight expressions of a brand in sound; they're all important. And every brand needs to have guidelines at the center. I'm glad to say that is starting to happen now. (Intel ad jingle) You all recognize that one. (Nokia ringtone) This is the most-played tune in the world today -- 1.8 billion times a day, that tune is played. (Laughter) And it cost Nokia absolutely nothing. I'll leave you with four golden rules, for those of you who run businesses, for commercial sound. First, make it congruent, pointing in the same direction as your visual communication. That increases impact by over 1,100 percent. If your sound is pointing the opposite direction, incongruent, you reduce impact by 86 percent. That's an order of magnitude, up or down. This is important. Secondly, make it appropriate to the situation. Thirdly, make it valuable. Give people something with the sound, don't just bombard them with stuff. Finally, test and test it again. Sound is complex; there are many countervailing influences. It can be a bit like a bowl of spaghetti: sometimes you just have to eat it and see what happens. So I hope this talk has raised sound in your consciousness. If you're listening consciously, you can take control of the sound around you. It's good for your health and for your productivity. If we all do that, we move to a state that I like to think will be sound living in the world. I'll leave you with more birdsong. (Birds chirping) I recommend at least five minutes a day, but there's no maximum dose. Thank you for lending me your ears today. (Applause)