نەمریی. لە فیلمەکاندا، هەمیشە پادشاکان بەدوای نهێنی نەمری دەگەڕێن. بەڵام ئایا لە ڕاستیدا نەمری شتێکی باشە؟ بۆ کوڕێکی تەمەن دە ساڵ یەک ساڵ یەکسانە بە ٪١٠ی ژیانی. بۆ دایکە پیرە چل ساڵانەکەی ساڵێک نزیکەی ٪٢.٥ ژیانیەتی. هەمان ئەو ساڵەی لە ٣٦٥ ڕۆژ پێک دێت، دەکرێت جیاواز بێت بە پێی کەسەکان. ئەگەر ئێمە تا تەمەنی ٨٢ ساڵی بژین، ئەوا نزیکەی ٣٠،٠٠٠ ڕۆژ دەکات. ئەگەر ئەم کوڕە بۆ ٣٠،٠٠٠ ساڵ بژیت یەک ساڵ لای ئەو هەروەک ڕۆژێک واییە. و ئەگەر ئەم کوڕە هەر هەستی بمێنێت لەو ژیانە ملیۆن ساڵییە بێزارکەرەدا، لەوانەیە ببێت بە کەسێکی زۆر تەنیا و خەمبار، کە دەزانێت ئەو هەمیشە لە کەسە خۆشەویستەکانی زیاتر دەژیت. بەڵام چی ئەگەر هەموو کەسێک نەمر بێت؟ باشە، سەرەتا، زەوی زۆر گەورەییە. کەواتە، هەموومان لە کوێ دەژین؟ (مۆڕە دەکات) "بمبوورە!" "ئەم ڕووخساری منە!" "بی وەستێنە!" "ببوورە." "ئێرە زۆر تەسکە!" ئایە بیرتە ساڵی ڕابردوو چیت دەکرد یاخود ئەوکاتەی پێنج ساڵان بوویت؟ چەند لە ڕابردووت لە بیرکردووە؟ ئەگەر گرفتی بەبیرهاتنەوەت هەیە کە لە تەمەنی پێنج ساڵی چیت دەکرد، چۆن لەبیرت دەمێنێت گەر بۆ ماوەی هەزار ساڵی ڕابردوو ژیابێتی؟ یەک ملیۆن ساڵی ڕابردوو؟ ئێمە تەواوی وەردەکاری ڕابردوومان لەبیر نەماوە چونکە مێشکمان توانایەکی سنورداری هەیە و یادگاریە بێ سودەکان لەبیر دەکەین وەکو وشەی تێپەڕی لۆکەری خوێندنگەی ناوەندی، لەگەڵ زانیاری پەیوەندی دار. ئەگەر ئەم کوڕە نەمرە یاوەرێک بدۆزێتەوە بکەوێتە داوای خۆشەویستی لەگەڵی هەموو سەد ساڵ جارێک، دە هەزار کچە هاوڕێی دەبێت لە ماوەی یەک ملیۆن ساڵدا. و ناوی چەند لەو دە هەزارەی لەبیر دەمێنێت؟ ئەمە واتای خۆشەویستی پیرۆز دەگۆڕێت، وانییە؟ شتێکی قورستر سەبارەت بە نەمری مرۆڤ هەمیشە یەک شێوە نەبوونە. ئەمە دەکرێت بسەلمێندرێت بە تیۆری پەرەسەندنی داروین. بۆ نموونە، ئەگەر ژنان پیاوی باڵا بەرزیان لا سەرنج ڕاکێشتر بێت ئەوا پیاوانی باڵا بەرز زیاتر کرداری جووتبوون دەکەن و منداڵ دەخەنەوە، جینی درێژی زیاتر دەخەنە حەوزی جیناتەوە. ئەمەش واتا، لە نەوەی دواتر، منداڵی زیاتر جینی درێژیان دەبێت بەرزتر دەبن. ئەم کردار دوبارە بکەوە بۆ ملیۆنێک ساڵ و تێکڕای ڕێژەی باڵابەرزی زۆر بەرزتر دەبێت لە تێکڕای ڕێژەی باڵابەرزی ئێستا، وا دابنێین هیچ کارەساتێکی سروشتی نییە کەوا خەڵکە باڵابەرزەکان لەناو ببات. باوانمان کورت بوونە، مەیموونی توکاوی بوون، هێشتا لاشەمان تووکنە، بەڵام چیتر لە مەیموون ناچین. ئەگەر تۆ تاکە کەسی نەمر بیت، لەکاتێکدا ئەوانی تر بەردەوامن لە پەرەسەندن نەوە دوای نەوە، لە کۆتاییدا زۆر خەڵکانی دەورووبەرت جیاواز دەبیت. "سڵاو، چۆنیت؟" ئەگەر یەکێک لە باوانمان، مەیموونەکان، تا ئێستا لە ژیاندا بێت، چەند کەس لەگەڵی دەبن بە هاوڕێ، لە جیاتی ئەوەی بانگی بکەن بۆ مۆزەخانەی مێژووی سروشتی؟ و گرفتێکی دیکەی جەستەیی، نەمربوون: شوێن برینەکانە. لەکۆتاییدا نەمریی بە واتایی تەندرووست بوونی جاویدانی نایەت، تەنها واتا ناتوانیت بمریت. بەڵام دەستەبەری ئەوە ناکات کە لە چ بارودۆخێکدا دەژیت. سەیری لاشەت بکە و شوێن برینەکانت بژمێرە. ئەگەر کە ژیانتدا ئەم هەموو برینە هەمیشەییەت درووست کردبێت، خەیاڵ بکە چەندە شوێن برینت دەبوو ئەگەر تەمەنت هەزار ساڵ بوایە! لەم سەردەمە، بە نزیکەیی ١٨٥،٠٠٠ نەخۆش بەهۆی نەشتەرگەریەوە بە شێکی لاشەیان لێدەکرێتەوە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم برینانەش بەهۆی ڕووداوەکان و نەخۆشیەکانەوە دروست دەبن. بێگومان ئەم ڕێژەیە نزمە بەراورد بە تەواوی ژمارەی دانیشتوان ئەگەر تەنها بۆ سەد ساڵ بژیت. هەر چۆنێک بێت، ئەگەر لە ژیاندا بوبیت بۆ ماوەی یەک ملیۆن ساڵ، سەیر ئەوە دەبێت کە هەر چوار پەلت نەبڕدرابێتنەوە. ئەی چی دەربارەی بەشە بچووکەکانی لاشەت، وەکو چاوەکانت، لوتت، گوێکانت، پەنجەکان، پەنجەی پێ؟ ئەی ددانەکان؟ موهیمی تۆ لە چیایە پاراستنی تەندرووستی ددانەکانت بۆ سەد ساڵ؟ هەزار ساڵ؟ یەک ملیۆن سال؟ لە کۆتاییدا شوێنی ساغت نامێنێت بەڕێز سەر پەتاتە لەگەڵ چەند پارچەیەکی وەنبوو و تاقمی ددان. کەواتە، ئایا دڵنیایت کە دەتەوێت بۆ هەتاهەتایە بژیت؟ دواتر، بۆ کام وانەی هێزی جەستەیی دەگەڕێت؟ گۆڕینی قەبارەی جەستە و ناخت، خێرایی زۆر فڕێن، هێزی لەڕادەبەدەر، نەمریی، و---- نادیاری.
Immortality. In movies, kings are always searching for the secret to immortality. But is immortality really a good thing? To a ten-year-old boy, one year is the same as 10% of his life. To his forty-year-old mother, one year is merely 2.5% of her life. The same year, 365 days, can feel differently to different people. If we live until we're 82, that's about 30,000 days. If this boy lives for 30,000 years, a year to him could feel like a day. And if this boy's emotions sustain through the potential boredom of living for millions of years, he might become extremely lonely and sad, knowing he has and always will outlive everyone he has ever loved. But what if everyone were immortal? Well, first off, Earth is only so big. So, where would we all live? (Grunts) "Excuse me!" "That's my face!" "Stop it!" "Pardon me." "Tight in here!" Do you remember what you did last year or when you were five? How much of your past have you forgotten? If you have trouble remembering what you did when you were five, how will you remember what happened if you were alive a thousand years ago? A million years ago? We don't remember every single detail of our past because our brains have a limited capacity and we replace useless memories, like middle school locker combinations, with relevant information. If this immortal boy finds a companion to fall in love with once every hundred years, he would have ten thousand girlfriends in a million years. And how many of those ten thousand girls' names will he be able to remember? This changes what a meaningful relationship means, doesn't it? Another tricky thing about immortality: Human beings have not always looked the same. This can be explained by Darwin's theory of evolution. For instance, if women find taller men more attractive, then more tall men would mate and have children, putting more tall genes in the gene pool. That means, in the next generation, more children will have the genes to be taller. Repeat that process for a million years and the average height will be a lot taller than the average height today, assuming there's no natural disaster that wipes out all the tall people. Our ancestors were short, hairy apes. We still have body hair, but we don't look like apes any more. If you're the only person who is immortal, while everyone else keeps evolving, generation after generation, you will eventually look quite different than the people who surround you. "Hi, how you doing?" If one of our ancestors, apes, is still alive today, how many people will make friends with it instead of calling the Museum of Natural History? And one more physical consideration for immortality: Scars. After all, immortality doesn't automatically translate to invincibility, it just means you cannot die. But it doesn't guarantee what condition you'll be alive in. Look at your body and count how many scars you have. If you have made this many permanent scars within your life, imagine how much damage you would have if you were one thousand years old! Now, there are approximately 185,000 amputation-related hospital discharges every year in the U.S. These injuries are due to accidents or illnesses. Certainly the percentage is low comparing to the total population if you only live for a hundred years. However, if you've been alive for over one million years, the odds of still having all your limbs are pretty slim. What about little accessories, like your eyes, your nose, your ears, fingers or toes? What about your teeth? What are the odds of you keeping your dental health for a hundred years? A thousand years? One million years? You might end up looking like a horribly scuffed-up Mr. Potato Head with missing pieces and dentures. So, are you sure you want to live forever? Now, which superpower physics lesson will you explore next? Shifting body size and content, super speed, flight, super strength, immortality, and -- invisibility.