This is a world-changing invention. The smoke alarm has saved perhaps hundreds of thousands of lives, worldwide. But smoke alarms don't prevent fires.
ئەمە ئەو داهێنانەیە کە جیهان دەگۆڕێت ئامێری ئاگادار کردنەوەی ئاگر لەوانەیە سەدان هەزار کەسی ڕزگار کردبێت لە جیهاندا بەڵام ئامێری ئاگادارکردنەوە ڕێگر نابێت لە ئاگر کەوتنەوە
Every year in the USA, over 20,000 are killed or injured with 350,000 home fires. And one of the main causes of all these fires is electricity. What if we could prevent electrical fires before they start? Well, a couple of friends and I figured out how to do this.
هەموو ساڵێک لە ئەمریکا زیاتر لە ٢٠٠٠٠ کەس ئەکوژرێن و بریندار دەبن لەگەل سوتانی ٣٥٠٠٠٠ خانوودا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم ئاگر کەوتنەوەیە کارەبایە چی دەبێت ئەگەر بتوانین داهێنان بکەین بۆ ڕێگرتن لە ئاگر کەوتنەوە بە هۆی کارەباوە پێش ئەوەی ئاگر بکەوێتەوە؟ لە ڕاستیدا، من و دوو هاوڕێم دۆزیمانەوە کە چۆن ڕێگری لەم ئاگر کەوتنەوەیە بکەین
So how does electricity ignite residential fires? Well it turns out that the main causes are faulty and misused appliances and electrical wiring. Our invention had to address all of these issues. So what about circuit breakers? Well, Thomas Edison invented the circuit breaker in 1879. This is 130-year-old technology, and this is a problem, because over 80 percent of all home electrical fires start below the safety threshold of circuit breakers. Hmmm ...
کەواتە چۆن کارەبا دەبێتە هۆی سوتانی ماڵێک؟ ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە سەرەکییەکەی کە خراپ بەکارهێنانی وایەری کارەبای ناو ماڵەکەیە داهێنانەکەمان پێویست بوو هەموو ئەم بابەتانە چارەسەر بکات کەواتە چی دەربارەی وێستگەی دایرە کارەباییەکان؟ تۆماس ئەدیسۆن یەکەمین وێستگەی کارەبایی دامەزراند لە سالی ١٨٧٩ ئەم تەکنۆلۆژیایە تەمەنی ١٣٠ ساڵە ئەمەش کێشەیە لەبەر ئەوەی لەسەرو %٨٠ ی ماڵە سوتاوەکان بەهۆی کارەباوە ئاگریان تێدا دەکەوێتەوە بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە وێستگەی کارەباکانەوە هممممم
So we considered all of this. And we realized that electrical appliances must be able to communicate directly with the power receptacle itself. Any electrical device -- an appliance, an extension cord, whatever -- must be able to tell the power outlet, "Hey, power outlet, I'm drawing too much current. Shut me off now, before I start a fire." And the power outlet needs to be smart enough to do it. So here is what we did. We put a 10-cent digital transponder, a data tag, in the appliance plug. And we put an inexpensive, wireless data reader inside the receptacle so they could communicate. Now, every home electrical system becomes an intelligent network. The appliance's safe operating parameters are embedded into its plug. If too much current is flowing, the intelligent receptacle turns itself off, and prevents another fire from starting. We call this technology EFCI, Electrical Fault Circuit Interrupter.
کەواتە هەموو ئەمانەمان خستە پێش چاو و بۆمان دەرکەوت کە ئامێرە کارەباییەکانی ناو ماڵ پێویستە بتوانێت کە ڕاستەوخۆ بلکێت بە کارەبای سەرەکی ناوماڵەکەوە هەر ئامێرێکی ئەلکترۆنی و کارەبایی ناو ماڵ، وایەری گەیەنەر، هەرچییەک بێت دەبێت توانای ئەوەی هەبێت بە دەرچەی سەرەکی بڵێت ئەی دەرچەی سەرەکی کارەبا من تەوژمم زۆر لەسەرە ئێستا بمکوژێنەرەوە پێش ئەوەی گڕ بگرم وە پێویستە دەرچە سەرەکییەکەش ئەوەندە زیرەک بێت کە توانای هەبێت کارەباکە ببڕێت کەواتە ئەمە ئەوەیە کە ئێمە کردومانە ١٠ سەنت زیاترمان پێ داوە ئیشەکەمان پێ کردووە لە پلاکی ناوماڵدا بەکارمان هێناوە خوێندەرەوەیەکی وایەرلێس داتاکانمان تیادا داناوە لەناو کارەبا سەرەکییەکەدا لەبەرئەوەی بتوانێت بیگەیەنێت ئێستا هەموو سیستەمێکی کارەبایی ناو ماڵ دەبێتە ئنتەرنێتێکی چالاک دانانی جیهازی ئەمنی بۆ ئامێرەکانی ناو ماڵ چەسپێنراوە لە ناو پلاکەکەدا ئەگەر تەوژمی کارەبا زۆر بێت بۆی کارەبا سەرەکییە چالاکەکە خۆی خۆی دەکوژێنێتەوە وە ڕێگری لە دروست بونی ئاگرێکی تازەی تر دەکات ئێمە بەم تەکنەلۆژیایە دەڵێین ، ئی ئێف سی ئای ڕێگریکردنی خولی هەڵەی کارەبا
Okay, two more points. Every year in the USA, roughly 2,500 children are admitted to emergency rooms for shock and burn injuries related to electrical receptacles. And this is crazy. An intelligent receptacle prevents injuries because the power is always off, until an intelligent plug is detected. Simple.
باشە، دوو خاڵی تر ، هەموو ساڵێک لە ئەمریکا نزیکەی ٢٥٠٠ منداڵ لە ژورەکانی فریا کەوتن لە نەخۆشخانە وەردەگیرێن بە هۆی شۆک و سوتاوییەوە کە پەیوەستە بە گڕگرتنی کارەباوە کە ئەمەش باوەڕ پێ نەکراوە ئامێرە زیرەکە سەرەکییەکە ڕێگری دەکات لە سوتان لەبەر ئەوەی ئەگەر پەستانی لەسەر بێت هەمیشە کوژاوەیە هەتاوەکو با ئاسانی پلاکە زیرەکەکە دەکەوێتەوە کار
Now, besides saving lives, perhaps the greatest benefit of intelligent power is in its energy savings. This invention will reduce global energy consumption by allowing remote control and automation of every outlet in every home and business. Now you can choose to reduce your home energy bill by automatically cycling heavy loads like air conditioners and heaters. Hotels and businesses can shut down unused rooms from a central location, or even a cell phone. There are 10 billion electrical outlets in North America alone. The potential energy savings is very, very significant.
ئێستا لە پاڵ پاراستنی ژیان لەوانەیە یەکێک لە سوودە گەورەکانی ئەم داهێنانە زیرەکە پاشەکەوت کردنی وزەی کارەبا بێت ئەم داهێنانەش دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ووزەی بە فێڕۆ دراو بە بەکارهێنانی دوورە زاڵ و ئامێرە خۆکارەکان بۆ هەموو دەرگایەک لە سەرجەم ماڵ و دامەزراوەکاندا ئێستا ئێوە دەتوانن نرخی کرێی کارەبای مانگانەتان کەم بکەنەوە بە دانانی سوڕێکی بازنەیی بۆ ئەو ئامێرە کارەباییانەی کە کارەبای زۆر بەکاردێنن وەک فێنک کەرەوەی هەوا و گەرم کەرەوەکان ئوتێل و شوێنە بازرگانییەکان دەتوانن کارەبای ئەو شوێنانە ببڕن کە بەکاری ناهێنن لەڕێگەی ناوەندی سەرەکییەوە یان تەنانەت لە ڕێگەی تەلەفونیشەوە بەتەنیا ١٠ بلیۆن سێکتی کارەبایی لە ئامریکای باکور هەیە پاشەکەوت کردنی وزەی شاراوە زۆر زۆر گرنگە
So far we've applied for 414 patent claims. Of those, 186 have been granted: 228 are in process. And I'm pleased to announce that just three weeks ago we received our first international recognition, the 2009 CES Innovation Award. So, to conclude, intelligent power can, globally, save thousands of lives, prevent tens of thousands of injuries, and eliminate tens of billions of dollars in property damage every single year, while significantly reducing global energy consumption. In the spirit of this year's TED Conference, we think this is a powerful, world-changing invention. And I'd like to thank Chris for this opportunity to unveil our technology with you, and soon the world. Thank you. (Applause)
تا وەکو ئێستا ٤١٤ پێشنیاری داهێنانمان کردووە کە ١٨٦ دانەیان پەسەند کراون وە ٢٢٨ دانەشیان لە جێ بە جێ کردندان خۆشحاڵم کە ئەوە بخەمە ڕوو : ماوەی ٣ هەفتە لەمەوبەر یەکەم خەڵاتی جیهانیمان وەرگرت کە ئەویش خەڵاتی ساڵی ٢٠٠٩ ی ( سی-ئی-ئێس ئەوارد) بوو کەواتە ،بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجام کارەبای جیهانی زیرەک دەتوانێت هەزاران مرۆڤ بپارێزێت وە ڕێگری لە هەزاران برینداریش بگرێت پارێزگاریش دەکات لە ١٠ بلیۆن دۆلار لە مەترسی لەناو چوون لە هەموو ساڵێکدا لەکاتێکدا کە بایەخ و گرنگی هەیە لە کەمکردنەوە تەوژمی کارەبای جیهانی بۆ ڕۆحی کۆنفرانسی تێدی ئەمساڵ وا هەست دەکەین کە ئەمە بەهێزترین داهێنان بێت بۆ گۆڕینی جیهان پێم خۆشە کە سوپاسی کریس بکەم بۆ ئە هەلەی کە پێیدام بۆ دەرخستنی تەکنەلۆژیاکەمان لەگەڵ ئێوەدا وە دواتریش لەگەڵ جیهاندا سوپاس چەپڵە