I'm here because I have a very important message: I think we have found the most important factor for success. And it was found close to here, Stanford. Psychology professor took kids that were four years old and put them in a room all by themselves. And he would tell the child, a four-year-old kid, "Johnny, I am going to leave you here with a marshmallow for 15 minutes. If, after I come back, this marshmallow is here, you will get another one. So you will have two." To tell a four-year-old kid to wait 15 minutes for something that they like, is equivalent to telling us, "We'll bring you coffee in two hours." (Laughter) Exact equivalent.
من لێرەم چونکە پەیامێکی زۆر گرنگم هەیە: پێم وایە دۆزیمانەتەوە گرنگترین هۆکاری سەرکەوتن. لە نزیک ئێرە دۆزراوەتەوە، لە ستانفۆرد. پسپۆڕێکی دەروونزانی تاقیکردنەوەیەکی لەگەڵ منداڵانی تەمەن چوار ساڵدا کرد لە ژوورێکدا بە تەنیا بە جێیهێشتن. پاشان بە منداڵە چوار ساڵانەکەی گوت، جۆننی، لێرە لەگەڵ ئەم ماشمیلۆیە بە جێتدەهێڵم بۆ ماوەی ۱٥ خولەک. ئەگەر دوای گەڕانەوەم ئەم ماشمیلۆیە لێرە مابوو، دانەیەکی تر وەردەگریت، کەواتە دەبیتە خاوەنی دوو ماشمیلۆ". داواکردن لە منداڵێکی چوار ساڵ بۆ ئەوەی ١٥ خولەک چاوەڕێ بکات بۆ شتێکی لەم جۆرە، هاوشێوەی ئەوەیە بە ئێمە بڵێن، ''لە ماوەی دوو کاتژمێردا قاوەیەکتان بۆ دەهێنین.'' (پێکەنین) ڕێک هەمان شتە.
So what happened when the professor left the room? As soon as the door closed... two out of three ate the marshmallow. Five seconds, 10 seconds, 40 seconds, 50 seconds, two minutes, four minutes, eight minutes. Some lasted 14-and-a-half minutes. (Laughter) Couldn't do it. Could not wait. What's interesting is that one out of three would look at the marshmallow and go like this ... Would look at it. Put it back. They would walk around. They would play with their skirts and pants.
کاتێک مامۆستاکە ژوورەکەی بە جێهێشت چی ڕوویدا؟ هەر کە دەرگاکەی داخست... ڕێک دووان لە منداڵەکان ماشمیلۆکەیان خوارد. پێنج چرکە، ۱۰ چرکە، ٤۰ چرکە، ٥۰ چرکە، دوو خولەک، چوار خولەک، هەشت خولەک. لە ۱٤ خولەک و نیو نزیک بوونەوە. (پێکەنین) نەیانتوانی، نەیانتوانی چاوەڕێ بکەن. ئەوەی کە جێگەی سەرنج بوو، یەکێک لەو سێ منداڵە سەیری ماشمیلۆکەی دەکرد و بەم شێوەیە بۆنی دەکرد و ... سەیری دەکرد. دای دەنایەوە. ئەوان لە دەوری دەسوڕانەوە. یاریان بە جل و بەرگەکانیان دەکرد
That child already, at four, understood the most important principle for success, which is the ability to delay gratification. Self-discipline: the most important factor for success. 15 years later, 14 or 15 years later, follow-up study. What did they find? They went to look for these kids who were now 18 and 19. And they found that 100 percent of the children that had not eaten the marshmallow were successful. They had good grades. They were doing wonderful. They were happy. They had their plans. They had good relationships with the teachers, students. They were doing fine.
ئەو منداڵە چوار ساڵە لەوە تێگەیشتبوو کە گرینگترین بنەمای سەرکەوتن، ئەوەیە توانای ئەوەت هەبێت بەرامبەر دواکەوتنی خۆشیەکان خۆڕاگر بیت. خۆڕاگرتن: باشترین و گرینگترین هۆکارە بۆ سەرکەوتن. لە دوای ۱٥ ساڵ، ۱٤ یان ۱٥ ساڵی دواتر، بەردەوام بوون لە کارەکانیان. چ شتێکیان بۆ دەرکەوت؟ ڕۆیشتن چاودێری منداڵەکان بکەن تەمەنیان گەشتبوو بە ۱٨ و ۱۹ ساڵ. بۆیان دەرکەوت ڕێژەی لە سەدا سەدی ئەو منداڵەنەی کە ماشمیلۆکەیان نەخوارد بوو، سەرکەوتوو بوون. پلەی باشیان بە دەست هێنا بوو. زۆر زیرەک بوون. زۆر دڵخۆش دەژیان، خاوەن پلانی خۆیان بوون. پەیوەندی زۆر باشیان لەگەڵ مامۆستاکان و خوێنکارەکاندا هەبوو. هەموو شتێکیان بە باشی ئەنجام دەدا.
A great percentage of the kids that ate the marshmallow, they were in trouble. They did not make it to university. They had bad grades. Some of them dropped out. A few were still there with bad grades. A few had good grades.
ڕێژەیەکی زۆر لەو منداڵانەش کە ماشمیلۆکەیان خوارد، لە کێشەدا بوون. نەگەیشتبوون بە خوێندنی زانکۆ. نمرەکانیان خراپ بوو، هەندێکیان وازیان لە خوێندن هێنا بوو. بەشێکی کەمیان بە نمرەی خراپ لە خوێندن بەردەوام بوون. ژمارەیەکی کەمیشیان نمرەکانیان باش بوو.
I had a question in my mind: Would Hispanic kids react the same way as the American kids? So I went to Colombia. And I reproduced the experiment. And it was very funny. I used four, five and six years old kids. And let me show you what happened.
پرسیارێک لە مێشکمدا هەبوو: ئایا منداڵانی ئیسپانی هەمان شێوازی کاردانەوەی منداڵانی ئەمریکی دەبێت؟ بۆیە ڕۆیشتم بۆ کۆڵۆمبیا. تاقیکردنەوەیەکم ڕێک خست شتێکی زۆر خۆش ڕوویدا. منداڵی چوار، تا شەش ساڵانمان بەکارهێنا. با من نیشانتان بدەم چی ڕوویدا.
(Spanish) (Laughter)
(پێکەنین ) (ئیسپانی)
So what happened in Colombia? Hispanic kids, two out of three ate the marshmallow; one out of three did not. This little girl was interesting; she ate the inside of the marshmallow. (Laughter) In other words, she wanted us to think that she had not eaten it, so she would get two. But she ate it. So we know she'll be successful. But we have to watch her. (Laughter) She should not go into banking, for example, or work at a cash register. But she will be successful.
کەواتە، لە کۆڵۆمبیا چی ڕوویدا؟ منداڵە ئیسپانیەکان، لە نێوان سێ منداڵ دوو لە منداڵەکان ماشمیلۆکەیان خوارد تەنها یەکێکیان نەیخوارد. ؛ئەم کچە بچووکە زۆر سەرنج ڕاکێش بوو بەشی ناوەوەی ماشمیلۆکەی خوارد. (پێکەنین) بە مانایەکی تر، ئەو دەیویست وا بیر بکەینەوە کە نەیخواردووە، بەڵام خوارد بووی. دەمانزانی کە ئەو سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام پێویست بوو سەیری بکەین (پێکەنین) ئەو هەرگیز نەڕۆیشتووە لە بانک کار بکات، یان کاری تۆمارکردنی پارەی نەخت بکات. بەڵام سەرکەوتوو دەبێت.
And this applies for everything. Even in sales. The sales person that -- the customer says, "I want that." And the person says, "Okay, here you are." That person ate the marshmallow. If the sales person says, "Wait a second. Let me ask you a few questions to see if this is a good choice." Then you sell a lot more. So this has applications in all walks of life.
ئەمە بەسەر هەموو شتێکدا جێبەجێ دەبێت تەنانەت لە فرۆشتنیشدا. کەسێکی فرۆشیار کە-- کڕیارەکە پێی دەڵێت، ''من ئەوەم دەوێت ئەویش پێی بڵێت فەرموو ئەوەتا.'' ئەو کەسەی ماشمیلۆکەی خواردبوو. ئەگەر فرۆشیارەکە پێی بڵێت، خولەکێک چاوەڕێ بکە'' با پرسیارێکت لێ بکەم بۆ ئەوەی بزانم هەڵبژاردنێکی باشت کردووە.'' لەو کاتەدا شتی زیاتر دەفرۆشێت ئەم کردارە بۆ هەموو هەنگاوەکانی ژیان گونجاوە.
I end with -- the Koreans did this. You know what? This is so good that we want a marshmallow book for children. We did one for children. And now it is all over Korea. They are teaching these kids exactly this principle. And we need to learn that principle here in the States, because we have a big debt. We are eating more marshmallows than we are producing. Thank you so much.
لەگەڵ کۆریەکاندا کۆتایی بەمە دەهێنم. دەزانن چی؟ ئەمە زۆر باشە کە پەرتووکێکی ماشمیلۆمان بۆ منداڵان دەوێت. ئێمە درووستمان کرد، ئێستا لە هەموو کۆریادا هەیە. تەواوی ئەو بنەمایە فێری منداڵەکان دەکەن. دەبێت لێرەش لە ئەمریکا فێری ئەم بنەمایە ببین، لەبەرئەوەی قەرزێکی گەورەمان لەسەرە. خواردنی ماشمیلۆ لای ئێمە زیاترە لەوەی بەرهەمیدەهێنین. زۆر سوپاستان دەکەم.