کاتؽک تەمەنم شەش ساڵان بوو، دیارییەکانم وەرگرت. مامۆستای پۆلی یەکەمم ئەو بیرۆکە ناوازەیەی هەبوو. دەیەویست لە وەرگرتنی دیارییەکان شارەزابین لەهەمان کاتدا فێری چاکە و ستایشکردنی یەکتری ببین. بۆیە هەموومانی بۆ بەردەم پۆلەکە نارد، دیاری بۆ هەموومان کڕیبوو لە لایەک کۆمەڵی کردبوو. و گوتی، "بۆچی لێرە نەوەستین و یەکتر ستایش بکەین؟ ئەگەر گوێت لە ناوەکەت بوو، هەستە دیارییەکەت هەڵبگرە و دابنیشە." چەند بیرۆکەیەکی جوانە، وانییە؟ دەبێ چ هەڵەیەک ڕووبدات؟ (پێکەنین) باشبوو، لەسەرەتادا ٤٠ قوتابی بووین. هەموو جارێک گوێم لەناوی کەسێک دەبوو بانگ دەکرا، منیش بە گڕوتینەوە هانم دەدا. پاشان ٢٠ کەس مانەوە، پاشان ١٠ کەس مانەوە، دواتر ٥ کەس مانەوە... دواتر ٣ کەس مانەوە. و من یەکێك بووم لەوان. ستایشکردن وەستا. لەوکاتەدا، گریام. مامۆستاکە هەستی کرد کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات. وەک ئەوەبوو بڵێ، "کەسێک هەیە شتێکی جوان لەسەر ئەم کەسانە بڵێت؟" (پێکەنین) "کەس نییە؟ باشە، بۆ دیارییەکەتان وەرناگرن و دانیشن. هەڵسوکەوتتان باشبکەن بۆ ساڵی داهاتوو -- لەوانەیە کەسێک شتێکی باش دەربارەتان بڵێت." (پێکەنین) باشە، من باستان دەکەم، دەزانن بەباشی ئەمەم لەبیر دەبێت. (پێکەنین) بەڵام نازانم ئەو ڕۆژە کێ هەستی خراپتر بوو. ئایا من بووم یان مامۆستاکە؟ بۆی دەرکەوت کە بۆنەیەکی دروستکردنی تیمی گۆڕی بۆ بۆنەیەکی گاڵتەجاڕی بۆ سێ منداڵی ٦ ساڵان. بەبێ بوونی هیچ هەستێکی گالتەجاڕی. دەزانن، کاتێک لە تەلەزیۆن خەڵک دەبینن فریو دەدرێن، پێکەنیناوی دەردەکەوێت. ئەو ڕۆژە هیچ شتێکی پێکەنیناوی نەبوو. ئەوە یەک بەشی من بوو، ئامادەم بمرم تا دووربکەومەوە لە دووبارەبونەوەی ڕووداوێکی ئاوا -- دووبارە لەناو خەڵک ڕەتبکرێمەوە. ئەوە یەک بەشی منە. پاش هەشت ساڵ. بیل گەیتس هات بۆ شارەکەم -- پەکین، چین -- بۆ قسەکردن، نامەکەیم بینی. ئەو پیاوەم خۆشویست. بیرم کردەوە، بەڵێ، ئیستا دەزانم دەمەوێ چی بکەم. ئەو شەوە نامەیەکم بۆ خێزانەکەم نووسی پێم گوتن: "لەتەمەنی ٢٥ ساڵی، گەورەترین کۆمپانیا لە جیهاندا دادەمەزرێنم، ئەو کۆمپانیایە مایکرۆسۆفت دەکڕێت." (پێکەنین) بەتەواوەتی باوەڕم بە بیرۆکەی کۆنتڕۆڵکردنی جیهان کرد -- کۆنتڕۆڵکردن، ڕاستە؟ ئەو نامەیەی نووسیم، جێبەجێم نەکرد. ئەوەتا -- (پێکەنین) پێویست ناکا بیخوێننەوە-- (پێکەنین) هەروەها دەستنووسێکی خراپە، بەڵام وشە گرنگەکانم دیاری کردووە. بیرۆکەکەتان وەرگرت. (پؽکەنین) بۆیە ... ئەوە بەشێکی تری من بوو: کەسێک کە بەسەر جیهاندا سەردەکەوێت. باشە، پاش دوو ساڵ، هەلم بۆ ڕەخسا تا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بێم. ئەو هەلەم قۆزتەوە، چونکە بیل گەیتس لەوێ دەژیا، وایە؟ (پێکەنین) پێموابوو ئەوە سەرەتای گەشتی کارەکەمە. پاشان، ١٤ ساڵیتر تێپەڕی. ٣٠ ساڵ بووم. نا، کۆمپانیاکەم دانەمەزراند. تەنانەت دەستیشم پێ نەکرد. لەڕاستیدا بەڕێوەبەری مارکێت بووم لە کۆمپانیای ٥٠٠ فۆرتیون. هەستم دەکرد ناتوانم جووڵە بکەم؛ سارد و سڕ بووم. ئەمە بۆچی؟ ئەو منداڵە ١٤ ساڵەی ئەو نامەیەی نووسی لەکوێیە؟ لەبەر ئەوە نییە کە هەوڵی نەدا. چونکە هەموو کات بیرۆکەی نوێم هەبوو، هەموو کات دەمەویست هەوڵی شتی نوێ بدەم، تەنانەت لەکاردا -- دەمەویست پێشنیار بکەم، دەمەویست لەبەردەم کۆمەڵێك خەڵک قسە بکەم -- هەستم دەکرد جەنگێکی نەگۆڕ هەیە لەنێوان ١٤ ساڵان و شەش ساڵان. یەکیان دەیەویست بەسەر جیهاندا سەربکەوێت -- جیاوازی دروستکات -- ئەوەی تر ترسابوو لە ڕەتکردنەوە. هەمووکات ئەو شەش ساڵە براوە بوو. تەنانەت پاش دەستپێکردنی کۆمپانیاکەی خۆم ئەو ترسە بەردەوام بوو. مەبەستم، کاتێک ٣٠ ساڵ بووم دەستم بە کۆمپانیاکەم کرد -- ئەگەر دەتەوێت بیل گەیتس بیت، پێویستە زوو یان درەنگ دەستپێبکەیت، ڕاستە؟ کاتێک ڕابەری کارەکان بووم، دەرفەتێکی وەبەرهێنانم بۆ هات، پاشان ڕەتکرامەوە. ئەو ڕەتکردنەوەیە ئازاریدام. زۆر بەخراپی ئازاریدام ویستم یەکسەر وازبهێنم. بەڵام بیرم کردەوە، ئایا، بیل گەیتس پاش رەتکردنەوەیەکی بچووکی وەبەرهێنان وازیهێنا؟ ئایا هیچ خاوەن کارێکی سەرکەوتوو بەم شێوەیە وازیهێناوە؟ مەحاڵە. لێرەوە بیرۆکە دەستی پێکرد. بەڵێ، دەتوانم کۆمپانیایەکی باشتر دروستبکەم. دەتوانم تیمێک یان بەرهەمێکی باشتر دروست بکەم، بەڵام لە یەک شت دڵنیابووم: پێویستە ببم بەباشترین ڕابەر. پێویستە ببم بە کەسێکی باشتر. ناتوانم چیتر ڕێگە بدەم ئەو منداڵە شەش ساڵە زاڵبێت بەسەر ژیانمدا. پێویستە لە ڕابردوو لە شوێنی خۆی داینێم. بۆیە دەستم کرد بە گەڕان بۆ یارمەتی لە سەر هێڵ. گوگڵ هاوڕێم بوو. (پێکەنین) گەڕام، "چۆن بەسەر ترسی ڕەتکردنەوەدا زاڵ دەبیت؟" هەندێک بابەتی دەروونزانیم دۆزییەوە دەربارەی ترس و ئازار لەکوێوە دێن. پاشان هەندێک بابەتی هاندانم دۆزیەوە. دەربارەی " بە شەخسی مەزانە، تەنها زاڵبە بەسەریدا." کێ ئەمە نازانێ؟ (پێکەنین) بەڵام بۆچی هێشتا دەترسام؟ پاشان ئەو ماڵپەڕەم بە ڕێکەوت دۆزییەوە. بەناوی rejection therapy.com. (پێکەنین) "چارەسەری ڕەتکردنەوە" یارییەک بوو پیاوێکی بازرگانی کەنەدی دایهێنا. ناوی جەیسن کەمڵییە. بیرۆکەکە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ٣٠ ڕۆژ چوونە دەرەوەو گەڕان بوو بۆ ڕەتکردنەوە، هەموو ڕۆژێک لە شتێکدا ڕەتدەکرێیتەوە. دواتر لە کۆتاییدا، خۆت لەسەر ئازار ڕادێنی. ئەو بیرۆکەیەم بە دڵ بوو. (پێکەنین) گوتم، " دەزانی چی؟ ئەو کارە دەکەم. وا هەست دەکەم ١٠٠ ڕۆژ ڕەتکراومەتەوە، بیرۆکەی ڕەتکردنەوەی خۆم دۆزییەوە، سایتی ئەلکتڕۆنی ڤیدیۆم دروست کرد. ئەوەبوو کە ئەنجامم دا. ئەوە سایتەکەیە بەم شێوەیە بوو. ڕۆژی یەکەم ... (پێکەنین) قەرزکردنی پارە بوو لە کەسێکی نامۆ. بۆیە چووم بۆ ئەو شوێنەی کارم لێێ دەکرد. بۆ قاتی خوارەوە چووم پیاوێکی زلەم بینی لەپشت مێزێک دانیشتبوو. لە پاسەوانێکی ترسناک بوو. بۆیە بەرەو لای چووم. تەنها هەنگاوم دەنا ئەوە درێژترین هەنگاو بوو لە ژیانمدا -- مووی پشت ملم بەرزبووبوەوە، عارەقم کردبوو دڵم بەخێرایی لێی دەدا. بەوێ گەیشتم و گوتم، "سڵاو گەورەم، دەتوانم ۱۰۰ دۆلارت لێ قەرز بکەم؟" (پێکەنین) سەری بەرزکرد ، گوتی، "نا." "بۆ؟" گوتم، "نا؟ بمبوورە." پاشان ڕووموەرگێڕاو بەپەلە ڕۆیشتم. (پێکەنین) زۆر شەرمەزار بووم. بەڵام چونکە خۆم فلمەکەم کرد -- ئەو شەوە سەیری خۆم دەکرد ڕەتکراومەتەوە، بینیم کە چەندە ترسابووم. بووم "the six sense" وەک ئەو منداڵەی فلمی خەڵکی مردووم بینی. (پێکەنین) بەڵام دواتر ئەو پیاوەم بینی. دەزانن، ترسێنەر نەبوو. قەڵەو و خۆشەویست بوو، تەنانەت لێی پرسیم ، "بۆچی؟" لە ڕاستیدا بانگهێشتی کردبووم تا باسی خۆمی بۆ بکەم. دەمتوانی زۆر شت بڵێم. دەمتوانی ڕوونکردنەوە بکەم، گفتوگۆ بکەم. هیچیانم نەکرد. هەموو ئەوەی کردم ڕاکردن بوو. هەستم کرد، ئەوە شتێکی بچووکە لە ژیانمدا. هەموو کات هەستم بە ڕەتکردنەوەیەکی کەم دەکرد، دەمەویست ئەوەندەی دەتوانم خێرا ڕابکەم. دەزانن چی؟ گرنگ نەبوو ڕۆژی دواتر، چی ڕوودەدات، ڕاناکەم. بەناچاری دەمێنمەوە. ڕۆژی دووەم: داواکردنی هامبرگرێک بێ بەرامبەر. (پێکەنین) کاتێک بۆ ڕێستۆرانتێکی هامبرگر چووم، نانی نیوەڕۆم خوارد، چووم بۆ لای ژمێریارەکە و گوتم، "سڵاو، دەتوانم هامبرگرێکی پڕکراو وەربگرم؟" (پێکەنین) تەواو شڵەژا بوو، گوتی" هامبرگری بێ بەرامبەر چییە؟"، (پێکەنین) گوتم، "وەکو خواردنەوەی بێ بەرامبەر بەڵام بە هامبرگرەوە." گوتی "ببوورە، ئەی پیاو، هامبرگری وامان نییە." (پێکەنین) لەوێ ڕەتکردنەوە ڕوویدا و دەمتوانی ڕابکەم، بەڵام مامەوە. گوتم، "باشە، هامبرگرەکەتم بە دڵە، ڕێستۆرانتەکەتم بە دڵە، ئەگەر هامبرگرەکەم بدەنێ، زیاتر خۆشم دەوێن." (پێکەنین) گوتی، "باشە، بە بەڕێوبەرەکەم دەڵێم، لەوانەیە ئەوە بکەین، بەڵام ببوورە، ئەمڕۆ ئەوە ناکەین." پاشان ڕۆیشتم. بەم بۆنەیەوە، پێم وانەبوو هیچ هامبرگرێکی بێ بەرامبەر هەبێت. (پێکەنین) پێم وایە هێشتا لەوێ ماون. بەڵام هەستی ژیان و مردن بوو یەکەم جار هەستم پێکرد لەوێ چیتر نەبوو، تەنها لەبەرئەوەی بە ناچاری مامەوە-- لەبەر ئەوەی ڕامنەکرد. گوتم، "نایابە، من ئیستا شت فێربووم. نایابە." دواتر ڕۆژی سێیەم: وەرگرتنی دۆگناتی ئۆڵۆمپی. لەوێوە ژیانم سەراو ژێر بوو. بۆ کریپسی کریم چووم. دووکانی دۆناتە بەزۆری لە بەشی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکان هەیە. لێرەش، دڵنیام هەندێک هەیە. چوومە ژوورەوە، گوتم،"دەتوانی دۆناتم بۆ دروست بکەیت وەکو هێمای ئۆڵۆمپی بێت؟ بەزۆری، پێنج دۆنات بەیەکەوە دەلکێنیت ..." مەبەستم نەدەکرا بڵێن بەڵێ، وایە؟ دۆنات دروستکەرەکە بەڕاستی لێی وەرگرتم. (پێکەنین) بۆیە کاغەزێکی دەرهێنا، بەپەلە دەستی کرد بە نووسینی ڕەنگ و بازنەکان، گوتی، "چۆن دروستی بکەم؟" ،پاش ١٥ خولەک هاتە دەرەوە بە سندوقێکەوە شێوەی وەکو بازنەکانی ئۆڵۆمپی وابوو. زۆر کاری تێکردم. نەمدەتوانی باوەڕبکەم. ئەو ڤیدیۆیە پێنج ملیۆن بینەر زیاتری هەبوو لە یوتیوب. جیهانیش باوەڕی بەوە نەدەکرد. ( پێکەنین) دەزانن، لەبەرئەوەی لە ڕۆژنامەکاندا بووم، لەبەرنامەی قسەکردن و هەمووشتێک. بەناوبانگ بووم. خەڵکێکی زۆر دەستیان بە ناردنی ئیمەیڵ کرد بۆم دەیانگوت. "ئەوەی کە تۆ دەیکەیت سەرسوڕهێنەرە." بەڵام دەزانن، ناوبانگ و بەدناوی هیچیان بۆ نەکردم. ئەوەی بەڕاستی دەمەویست فێربوون بوو، بۆ گۆڕینی خۆم. ڕۆژە ماوەکانی ١٠٠ ڕۆژی ڕەتکردنەوەم گۆڕی بۆ ئەم یاریگایە -- بۆ ئەم پرۆژەی توێژینەوەیە. دەموەست بزانم توانیم چی فێرببم. دواتر زۆر شت فێربووم. نهێنی زۆرم دۆزییەوە. بۆ نموونە، فێربووم گەر ڕانەکەم، ئەگەر ڕەتکرامەوە، لەڕاستیدا توانیم "نا" بگۆڕم بۆ "بەڵێ،" وشەی ئەفسوناوی، "بۆچی یە." ڕۆژێک بۆ ماڵی بێگانەیەک چووم، گوڵێکم لەناودەستدا بوو، لە دەرگەم دا و گوتم، "سڵاو، دەتوانم ئەم گوڵە لەباخی ماڵەکەت بچێنم؟" (پێکەنین) گوتی، "نا." بەڵام پێش ئەوەی بڕوا گوتم، "تۆ، دەتوانم بزانم بۆچی؟" گوتی، "باشە، ئەم سەگەم هەیە هەرشتێک بچێنم لەباخەکە هەڵیدەکەنێت. نامەوێت گوڵەکەت بەفیڕۆ بچێت. ئەگەر دەتەوێت ئەمە بکەیت، بڕۆ ئەوبەر شەقامەکە و لەگەل کۆنی قسە بکە. ئەو گوڵی خۆش دەوێت." بۆیە ئەوەم کرد. بۆ ئەوبەر چووم و لەدەرگەی ماڵی کۆنیم دا. زۆر دڵخۆش بوو کە منی بینی. (پێکەنین) دواتر پاش نیوکاتژمێر، ئەم گوڵە لە باخچەی پشت ماڵەکەی کۆنی بوو. دڵنیام ئیستا جوانترە. (پێکەنین) بەڵام ئەگەر بمویستایە لەسەرەتاوە دوای ڕەتکردنەوە دەڕۆیشتم، بیرم کردەوە، باشە، لەبەرئەوەی کوڕەکە متمانەی پێ نەکردم، لەبەر ئەوەی شێت بووم، لەبەر ئەوەی جلی جوانم نەپۆشیبوو، جوان دەرنەکەوتم. هیچکام لەمانە نەبوو. لەبەرئەوەبوو داواکەی من نەدەگونجا لەگەل ویستی ئەو. بەڕادەیەک باوەڕی پێکردم کە ڕەوانەی کردم، بەبەکارهێنانی زاراوەیەکی فرۆشتن. ئەوم ڕازیکرد کە منی بۆ نارد. دواتر ڕۆژێک -- فێربووم دەتوانم شتی باوەڕپێکراو بڵێم دەرفەتم گەیاندە ئەوپەڕی تا بەڵی بەدەستبێنم.. بۆ نموونە، ڕۆژێک بۆ ستاربەکس چووم، لە بەڕیوبەرەکەم پرسی، "سڵاو، دەتوانم ببمە پێشوازیکەری ستاربەکس؟" گوتی، "پێشوازیکەری ستاربەکس چییە؟" گوتم، "ئەو پێشوازیکەرانەی واڵمارت دەناسی؟ ئەوکەسانەن دەڵێن سڵاو پێش هاتنت بۆ ناو کۆگاکە، تا کەس دزی نەکات؟ دەمەوێت تاقیکردنەوەی واڵمارت بە کڕیارەکان بدەم ." (پێکەنین) باشە، لەڕاسیدا دڵنیا نیم شتێکی باشە -- لەڕاستیدا، تا ڕادەیەک دڵنیام شتێكی خراپە. وا دیاربوو، "کەیف خۆش" بێ -- بەڵێ، بەم شێوەیە دەرکەوت، ناوی ئێیریکە -- وەک ئەوەبوو بڵی، "دڵنیانیم." ئەوەبوو چۆن منی فێرکرد، "دڵنیانیم." دواتر لێم پرسی، "ئایا نامۆیە؟" گوتی، "بەڵێ، بەڕاستی نامۆیە، پیاو." بەڵام تەنها بە گوتنی ئەمە هەڵسوکەوتی تەواو گۆڕا. وەک ئەوەی هەموو گومانەکانی لەئەرزەکە دانابێ. گوتی، "بەڵێ، دەتوانی ئەوە بکەیت، تەنها زۆر نامۆ مەبە." (پێکەنین) بۆیە کاتژمێری دواتر سڵاوکەری ستاربەکس بووم. لە هەرکەسێک دەهاتە ژوورەوە "سڵاو"م دەکرد. خۆشی ڕۆژی پشووم پێیان دەدا. بەم بۆنەیەوە، نازانم ڕێبازی کارەکەتان چییە، مەبن بە سڵاوکەر. (پێکەنین) بەڕاستی بێزارکەربوو. بەڵام دواتر بۆمدەرکەوت توانیم ئەوە بکەم چونکە باسم کرد، "ئایا نامۆیە؟" باسی ئەو گومانانەم کرد کە هەیبوو. چونکە باسم کرد، "ئایا نامۆیە؟"، ئەوە واتا من نامۆ نەبووم. لەڕاستیدا واتا وەکو ئەو بیرم دەکردەوە، وەکو شتێکی نامۆ دەبینرا. دووبارە و دووبارە، فێربووم ئەو گومانانەی کە لەوانەیە خەڵک هەیانبێ باسبکەم پێش ئەوەی پرسیار بکەم، متمانەیان بەدەست بهێنم. ئەگەری زیاترە خەڵک پێم بڵێن بەڵێ. دواتر فێربووم دەتوانم خەونی ژیانی خۆم بەدیبهێنم... بە پرسیارکردن. لەچوار نەوەی مامۆستا هاتم، داپیرەم هەمیشە پێی دەگوتم، "تۆ جای، دەتوانیت هەرشتێک کە دەتەوێت بیکەیت، بەڵام شتێکی نایابە ئەگەر ببیت بە مامۆستا." (پێکەنین) دەمەویست ببم بە بەڕێوەبەر ،بۆیە نەبووم بە مامۆستا. بەڵام لەڕاستیدا هەمیشە خەونی من بووە وانە لە شتێکدا بڵێمەوە. بۆیە گوتم، "چی ئەبێ ئەگەر تەنها پرسیار بکەم لە پۆلێکی زانکۆ وانە بڵێمەوە؟" ئەوکات لە ئۆستن دەژیام، بۆیە لە ئۆستن بۆ کۆلێژی تێکساس چووم لەدەرگەی مامۆستاکەم دا و گوتم، "دەتوانم لە پۆلەکەت وانە بڵێمەوە؟" دووجاری یەکەم هیچ شوێنێکم دەست نەکەوت. بەڵام ڕامنەکرد -- بەردەوام بووم -- لە هەوڵی سێیەمدا، پڕۆفیسۆرەکە زۆر سەرسام بوو. گوتی، "پێشتر کەس ئەمەی نەکردووە." بۆ ژوورەوە چووم وانەکەم ئامادەکردبوو. گوتی، بەڵێ، دەتوانم ئەوە بەکاربێنم. بۆچی دوومانگی تر نایەیتەوە؟ بەرنامەی وانەگوتنەوەت ڕێکدەخەم." پاش دوومانگ لە پۆلێک وانەم وتەوە. ئەوە منم -- لەوانەیە نەتوانن بمبینن، ئەوە وێنەیەکی خراپە. دەزانن هەندێک جار ڕەتدەکرێنەوە لەلایەن ڕووناکییەوە؟، (پێکەنین) بەڵام سەرسوڕهێنەوە-- کاتێک وانەوتنەوەی پۆلەکەم تەواوکرد، بۆ دەرەوە چووم گریام، چونکە پێم وابوو دەتوانم خەونەکانم بەدیبهێنم تەنها بە پرسیاری سادە. ڕاهاتم بیربکەمەوە کە پێویستە هەموو ئەو شتانە بێنمەدی -- پێویستە ببم بە خاوەنکاری گەورە، یاخود دکتۆرا بێنم لە فێرکردن-- بەڵام نا، تەنها پرسیارم کرد، توانیم وانەبڵێمەوە. لەم وێنەیەدا، کە ناتوانیت بیبینیت، وتەی مارتین لوسەر کینگی بچووکم دووبارە کردەوە. بۆ؟ چونکە لە گەڕانمدا ئەو کەسانەم دۆزیەوە کە بەڕاستی جیهانیان گۆڕی، ئەو کەسانەی شێوازی ژیان و بیرکردنەوەمانیان گۆڕی، ئەو کەسانەی لەسەرەتادا ڕووبەڕوی ڕەتکردنەوەی توند بوونەوە. کەسی وەکو مارتن لوزەر کینگی بچووک.، وەکو ماهاتما غاندی، نێڵسن ماندێلا، یان تەتانەت مەسیح. ئەو کەسانە ڕێگەیان نەدا ڕەتکردنەوە پێناسەیان بکات. ڕێیاندا کاردانەوەی خۆیان لەدوای ڕەتکردنەوە خۆیان پێناسە بکات. قایل بوون بە ڕەتکردنەوە. ئێمە پێویست ناکات ئەو کەسانە بین تا فێری ڕەتکردنەوە ببین، لە بارودۆخی مندا، ڕەتکردنەوە نەفرەتلێکردنی من بوو، دێوەزمەی من بوو. ژیانمی تەواو بێزار کردبوو، چونکە لێی ڕامدەکرد. پاشان پێێ قایل بووم. گۆڕیم بۆ گەورەترین دیاری لە ژیانمدا. دەستم کرد بە فێرکردنی خەڵک کە چۆن ڕەتکردنەوە بۆ دەرفەت بگۆڕن. بلۆگەکەم بەکارهێنا، قسەکانم بەکارهێنا، ئەو پەرتووکەم بەکارهێنا کە بڵاومکردەوە، تەنانەت تەکنۆلۆژیام دروستکرد بۆ هاوکاری خەڵکی تا زاڵبن بەسەر ترسی ڕەتکردنەوەدا. کاتێک ڕەتکرایتەوە لە ژیانتدا، کاتێک کۆسپێکی تر ڕووبەڕوت دەبێتەوە یان شکستێکی تر. ئەگەرەکان ڕەچاو بکەن. ڕامەکەن. ئەگەر تەنها ڕازیبن پێیان، لەوانەیە ببن بە دیاری ئێوەش. سوپاس. (چەپڵەڕێزان)
When I was six years old, I received my gifts. My first grade teacher had this brilliant idea. She wanted us to experience receiving gifts but also learning the virtue of complimenting each other. So she had all of us come to the front of the classroom, and she bought all of us gifts and stacked them in the corner. And she said, "Why don't we just stand here and compliment each other? If you hear your name called, go and pick up your gift and sit down." What a wonderful idea, right? What could go wrong? (Laughter) Well, there were 40 of us to start with, and every time I heard someone's name called, I would give out the heartiest cheer. And then there were 20 people left, and 10 people left, and five left ... and three left. And I was one of them. And the compliments stopped. Well, at that moment, I was crying. And the teacher was freaking out. She was like, "Hey, would anyone say anything nice about these people?" (Laughter) "No one? OK, why don't you go get your gift and sit down. So behave next year -- someone might say something nice about you." (Laughter) Well, as I'm describing this you, you probably know I remember this really well. (Laughter) But I don't know who felt worse that day. Was it me or the teacher? She must have realized that she turned a team-building event into a public roast for three six-year-olds. And without the humor. You know, when you see people get roasted on TV, it was funny. There was nothing funny about that day. So that was one version of me, and I would die to avoid being in that situation again -- to get rejected in public again. That's one version. Then fast-forward eight years. Bill Gates came to my hometown -- Beijing, China -- to speak, and I saw his message. I fell in love with that guy. I thought, wow, I know what I want to do now. That night I wrote a letter to my family telling them: "By age 25, I will build the biggest company in the world, and that company will buy Microsoft." (Laughter) I totally embraced this idea of conquering the world -- domination, right? And I didn't make this up, I did write that letter. And here it is -- (Laughter) You don't have to read this through -- (Laughter) This is also bad handwriting, but I did highlight some key words. You get the idea. (Laughter) So ... that was another version of me: one who will conquer the world. Well, then two years later, I was presented with the opportunity to come to the United States. I jumped on it, because that was where Bill Gates lived, right? (Laughter) I thought that was the start of my entrepreneur journey. Then, fast-forward another 14 years. I was 30. Nope, I didn't build that company. I didn't even start. I was actually a marketing manager for a Fortune 500 company. And I felt I was stuck; I was stagnant. Why is that? Where is that 14-year-old who wrote that letter? It's not because he didn't try. It's because every time I had a new idea, every time I wanted to try something new, even at work -- I wanted to make a proposal, I wanted to speak up in front of people in a group -- I felt there was this constant battle between the 14-year-old and the six-year-old. One wanted to conquer the world -- make a difference -- another was afraid of rejection. And every time that six-year-old won. And this fear even persisted after I started my own company. I mean, I started my own company when I was 30 -- if you want to be Bill Gates, you've got to start sooner or later, right? When I was an entrepreneur, I was presented with an investment opportunity, and then I was turned down. And that rejection hurt me. It hurt me so bad that I wanted to quit right there. But then I thought, hey, would Bill Gates quit after a simple investment rejection? Would any successful entrepreneur quit like that? No way. And this is where it clicked for me. OK, I can build a better company. I can build a better team or better product, but one thing for sure: I've got to be a better leader. I've got to be a better person. I cannot let that six-year-old keep dictating my life anymore. I have to put him back in his place. So this is where I went online and looked for help. Google was my friend. (Laughter) I searched, "How do I overcome the fear of rejection?" I came up with a bunch of psychology articles about where the fear and pain are coming from. Then I came up with a bunch of "rah-rah" inspirational articles about "Don't take it personally, just overcome it." Who doesn't know that? (Laughter) But why was I still so scared? Then I found this website by luck. It's called rejectiontherapy.com. (Laughter) "Rejection Therapy" was this game invented by this Canadian entrepreneur. His name is Jason Comely. And basically the idea is for 30 days you go out and look for rejection, and every day get rejected at something, and then by the end, you desensitize yourself from the pain. And I loved that idea. (Laughter) I said, "You know what? I'm going to do this. And I'll feel myself getting rejected 100 days." And I came up with my own rejection ideas, and I made a video blog out of it. And so here's what I did. This is what the blog looked like. Day One ... (Laughter) Borrow 100 dollars from a stranger. So this is where I went to where I was working. I came downstairs and I saw this big guy sitting behind a desk. He looked like a security guard. So I just approached him. And I was just walking and that was the longest walk of my life -- hair on the back of my neck standing up, I was sweating and my heart was pounding. And I got there and said, "Hey, sir, can I borrow 100 dollars from you?" (Laughter) And he looked up, he's like, "No." "Why?" And I just said, "No? I'm sorry." Then I turned around, and I just ran. (Laughter) I felt so embarrassed. But because I filmed myself -- so that night I was watching myself getting rejected, I just saw how scared I was. I looked like this kid in "The Sixth Sense." I saw dead people. (Laughter) But then I saw this guy. You know, he wasn't that menacing. He was a chubby, loveable guy, and he even asked me, "Why?" In fact, he invited me to explain myself. And I could've said many things. I could've explained, I could've negotiated. I didn't do any of that. All I did was run. I felt, wow, this is like a microcosm of my life. Every time I felt the slightest rejection, I would just run as fast as I could. And you know what? The next day, no matter what happens, I'm not going to run. I'll stay engaged. Day Two: Request a "burger refill." (Laughter) It's when I went to a burger joint, I finished lunch, and I went to the cashier and said, "Hi, can I get a burger refill?" (Laughter) He was all confused, like, "What's a burger refill?" (Laughter) I said, "Well, it's just like a drink refill but with a burger." And he said, "Sorry, we don't do burger refill, man." (Laughter) So this is where rejection happened and I could have run, but I stayed. I said, "Well, I love your burgers, I love your joint, and if you guys do a burger refill, I will love you guys more." (Laughter) And he said, "Well, OK, I'll tell my manager about it, and maybe we'll do it, but sorry, we can't do this today." Then I left. And by the way, I don't think they've ever done burger refill. (Laughter) I think they're still there. But the life and death feeling I was feeling the first time was no longer there, just because I stayed engaged -- because I didn't run. I said, "Wow, great, I'm already learning things. Great." And then Day Three: Getting Olympic Doughnuts. This is where my life was turned upside down. I went to a Krispy Kreme. It's a doughnut shop in mainly the Southeastern part of the United States. I'm sure they have some here, too. And I went in, I said, "Can you make me doughnuts that look like Olympic symbols? Basically, you interlink five doughnuts together ... " I mean there's no way they could say yes, right? The doughnut maker took me so seriously. (Laughter) So she put out paper, started jotting down the colors and the rings, and is like, "How can I make this?" And then 15 minutes later, she came out with a box that looked like Olympic rings. And I was so touched. I just couldn't believe it. And that video got over five million views on Youtube. The world couldn't believe that either. (Laughter) You know, because of that I was in newspapers, in talk shows, in everything. And I became famous. A lot of people started writing emails to me and saying, "What you're doing is awesome." But you know, fame and notoriety did not do anything to me. What I really wanted to do was learn, and to change myself. So I turned the rest of my 100 days of rejection into this playground -- into this research project. I wanted to see what I could learn. And then I learned a lot of things. I discovered so many secrets. For example, I found if I just don't run, if I got rejected, I could actually turn a "no" into a "yes," and the magic word is, "why." So one day I went to a stranger's house, I had this flower in my hand, knocked on the door and said, "Hey, can I plant this flower in your backyard?" (Laughter) And he said, "No." But before he could leave I said, "Hey, can I know why?" And he said, "Well, I have this dog that would dig up anything I put in the backyard. I don't want to waste your flower. If you want to do this, go across the street and talk to Connie. She loves flowers." So that's what I did. I went across and knocked on Connie's door. And she was so happy to see me. (Laughter) And then half an hour later, there was this flower in Connie's backyard. I'm sure it looks better now. (Laughter) But had I left after the initial rejection, I would've thought, well, it's because the guy didn't trust me, it's because I was crazy, because I didn't dress up well, I didn't look good. It was none of those. It was because what I offered did not fit what he wanted. And he trusted me enough to offer me a referral, using a sales term. I converted a referral. Then one day -- and I also learned that I can actually say certain things and maximize my chance to get a yes. So for example, one day I went to a Starbucks, and asked the manager, "Hey, can I be a Starbucks greeter?" He was like, "What's a Starbucks greeter?" I said, "Do you know those Walmart greeters? You know, those people who say 'hi' to you before you walk in the store, and make sure you don't steal stuff, basically? I want to give a Walmart experience to Starbucks customers." (Laughter) Well, I'm not sure that's a good thing, actually -- Actually, I'm pretty sure it's a bad thing. And he was like, "Oh" -- yeah, this is how he looked, his name is Eric -- and he was like, "I'm not sure." This is how he was hearing me. "Not sure." Then I ask him, "Is that weird?" He's like, "Yeah, it's really weird, man." But as soon as he said that, his whole demeanor changed. It's as if he's putting all the doubt on the floor. And he said, "Yeah, you can do this, just don't get too weird." (Laughter) So for the next hour I was the Starbucks greeter. I said "hi" to every customer that walked in, and gave them holiday cheers. By the way, I don't know what your career trajectory is, don't be a greeter. (Laughter) It was really boring. But then I found I could do this because I mentioned, "Is that weird?" I mentioned the doubt that he was having. And because I mentioned, "Is that weird?", that means I wasn't weird. That means I was actually thinking just like him, seeing this as a weird thing. And again, and again, I learned that if I mention some doubt people might have before I ask the question, I gained their trust. People were more likely to say yes to me. And then I learned I could fulfill my life dream ... by asking. You know, I came from four generations of teachers, and my grandma has always told me, "Hey Jia, you can do anything you want, but it'd be great if you became a teacher." (Laughter) But I wanted to be an entrepreneur, so I didn't. But it has always been my dream to actually teach something. So I said, "What if I just ask and teach a college class?" I lived in Austin at the time, so I went to University of Texas at Austin and knocked on professors' doors and said, "Can I teach your class?" I didn't get anywhere the first couple of times. But because I didn't run -- I kept doing it -- and on the third try the professor was very impressed. He was like, "No one has done this before." And I came in prepared with powerpoints and my lesson. He said, "Wow, I can use this. Why don't you come back in two months? I'll fit you in my curriculum." And two months later I was teaching a class. This is me -- you probably can't see, this is a bad picture. You know, sometimes you get rejected by lighting, you know? (Laughter) But wow -- when I finished teaching that class, I walked out crying, because I thought I could fulfill my life dream just by simply asking. I used to think I have to accomplish all these things -- have to be a great entrepreneur, or get a PhD to teach -- but no, I just asked, and I could teach. And in that picture, which you can't see, I quoted Martin Luther King, Jr. Why? Because in my research I found that people who really change the world, who change the way we live and the way we think, are the people who were met with initial and often violent rejections. People like Martin Luther King, Jr., like Mahatma Gandhi, Nelson Mandela, or even Jesus Christ. These people did not let rejection define them. They let their own reaction after rejection define themselves. And they embraced rejection. And we don't have to be those people to learn about rejection, and in my case, rejection was my curse, was my boogeyman. It has bothered me my whole life because I was running away from it. Then I started embracing it. I turned that into the biggest gift in my life. I started teaching people how to turn rejections into opportunities. I use my blog, I use my talk, I use the book I just published, and I'm even building technology to help people overcome their fear of rejection. When you get rejected in life, when you are facing the next obstacle or next failure, consider the possibilities. Don't run. If you just embrace them, they might become your gifts as well. Thank you. (Applause)