(Music)
(مۆسیقا)
(Applause)
(چەپڵە ڕێزان)
Thank you.
سوپاس.
Hi, everybody.
سڵاو،
Ban-gap-seum-ni-da.
بان گاپ سیوم نی دا.
I'd like to share with you a little bit of me playing my life.
حەزدەکەم باسێکی خۆمتان بۆ بکەم بەسەرھاتی ژیانم.
I might look successful and happy being in front of you today, but I once suffered from severe depression and was in total despair. The violin, which meant everything to me, became a grave burden on me. Although many people tried to comfort and encourage me, their words sounded like meaningless noise. When I was just about to give everything up after years of suffering, I started to rediscover the true power of music.
لەوانەیە سەرکەوتوو و دڵخۆش بێمە بەر چاوتان کە ئەمڕۆ لەبەر چاوتانم، بەڵام لە ڕابردوو بە دەست خەمۆکیەکی ناڕەحەت دەمناڵاند تەواو بێزار بووم. ئەم کەمانچەیە، کە بۆ من ھەموو شتێکە، بووە ئەرکێکی قورسی سەر شانم. لەگەڵ ئەوەی چەندین خەڵک ھەوڵیان دەدا دڵم بدەنەوە و پشتگیریم بکەن، وشەکانیان وەک ژاوەژاوێکی بێ واتا دەھاتە بەر چاو. کاتێک خەریک بوو کۆڵ بدەم، دوای چەندین ساڵ لە ناڵاندن، وردە وردە ھێزی جادووی مۆسیقام دۆزیەوە.
(Music)
(مۆسیقا)
In the midst of hardship, it was the music that gave me -- that restored my soul. The comfort the music gave me was just indescribable, and it was a real eye-opening experience for me too, and it totally changed my perspective on life and set me free from the pressure of becoming a successful violinist.
لە ناو ناخۆشیەکان، مۆسیقا ژیانی پێ بەخشیم و دووبارە منی دۆزیەوە. ئەو ئارامیەیی کە مۆسیقا پێی بەخشیم، سەرسوڕھێنەر بوو، بەڕاستی بەسەرھاتێکی زانیاری بەخشیش بوو، بە تەواوەتی ژیانی کەسیی منی گۆڕی و ئازادی پێ بەخشیم و بوومە کەمانچەژەنێکی سەرکەوتوو.
Do you feel like you are all alone? I hope that this piece will touch and heal your heart, as it did for me.
ئایا ھەست دەکەیت کە تەنھایت؟ ھیوادارم ئەم پارچە مۆسیقایە دڵت ساڕێژ بکات، بەو شێوەی دڵی منی ساڕێژ کرد.
(Music)
(مۆسیقا)
(Applause)
(چەپڵە ڕێزان)
Thank you.
سوپاس.
Now, I use my music to reach people's hearts and have found there are no boundaries. My audience is anyone who is here to listen, even those who are not familiar with classical music. I not only play at the prestigious classical concert halls like Carnegie Hall and Kennedy Center, but also hospitals, churches, prisons, and restricted facilities for leprosy patients, just to mention a few.
من کەڵک لە مۆسیقا بۆ گەیشتن بە دڵی خەڵک وەردەگرم و گەیشتمە ئەو ڕاستیەی کە سنور بوونی نییە. گوێگرەکانم ئەو کەسانەن کە گوێم بۆ شل دەکەن، تەنانەت ئەو کەسانەی کە ئاشنایی مۆسیقایی کلاسیکی نین. من مۆسیقا تەنھا لە ھۆڵە کلاسیکیە بەناوبانگەکان پێشکەش ناکەم وەک ھۆڵی کارنیە و ناوهندی کێنەدی، بەڵکو لە نەخۆشخانە و کڵێسا، و بهندیخانهکان لە ھۆڵی جیاکراوەی تایبەت بە نەخۆشی گەڕیش مۆسیقا پێشکەش دەکەم، چەند شوێنێکی کەم ژمارد.
Now, with my last piece, I'd like to show you that classical music can be so much fun, exciting, and that it can rock you. Let me introduce you to my brand new project, "Baroque in Rock," which became a golden disc most recently. It's such an honor for me.
لە کۆتا پارچە مۆسیقادا، دەمەوێت پێشانتان بدەم کە دەکرێت مۆسیقایی کلاسیکی خۆش و بە چێژ بێت، بەشێوەیەک کە سەرسامت بکات. با نوێترین پڕۆژەی خۆمتان پێ بناسێنم، مۆسیقایی کلاسیکی بارۆک و لەگەڵ ڕۆک، لەم ماوەیەدا خەڵاتی دیسکی زێڕینی وەرگرت. شانازییەکی گەورە بوو بۆ من.
I think, while I'm enjoying my life as a happy musician, I'm earning a lot more recognition than I've ever imagined. But it's now your turn. Changing your perspectives will not only transform you but also the whole world. Just play your life with all you have, and share it with the world. I really look forward to witnessing a transforming world by you, TEDsters. Play your life, and stay tuned.
پێم وایە لەوە کاتەی کە وەک مۆسیقاژەنێک چێژ لە ژیان دەبینم، خەڵک زیاتر دان بە تواناکانم دادەنێم کە لە چاوەڕوانیم نەبووە. ئێستا نۆرەی تۆیە. گۆڕینی تێڕوانینت تەنھا تۆ ناگۆڕێت، بەڵکو جیھانی دەوروبهریشت دەگۆڕێت. تەنھا چێژ لە ژیان ببینە بەو شێوازەی کە ھەیت، خۆت بە جیھان بناسێنە. لە ڕاستیدا ئارەزوو دەکەم گەواھیدەری ئەوە بم کە جیھان لە لایەن ڕێکخەرانی TEDەوە بگۆڕێت. ژیانی خۆت بکە و چاوەڕێ بکە.
(Music)
(مۆسیقا)
(Applause)
(چەپڵە ڕێزان)