(مۆسیقا) (مۆسیقا کۆتای ھات) (چەپڵە لێدان) زۆر سوپاس! (چەپڵە لێدان بەردەوامە) زۆر سوپاستان دەکەم. وەک قسەکەرەکەی پێش من-- پێم وایە، منیش کچێکی TEDم. ھەروەھا یەکەم جارمە لێرەم، و... (پێکەنین) نازانم چی بڵێم! (چەپڵە لێدان) بەڕاستی دڵخۆشم کە بەڕێز.ئەندرسون بانگھێشتی کردم. بەڕاستی سوپاسگوزارم کە ھەلێکم هەبوو بۆ ئەوەی بۆ ھەمووان بژەنم و ئەو گۆرانیەی کە تازە ژەنیم ھی جۆزیف ھۆفمان بوو. پێی دەوترێت"كاليدۆسكۆب". و ھۆفمان پیانۆژەنێکی پۆڵەندیە و ئاوازدانەری کۆتایەکانی سەدەی ١٩یە. و بەدرێژاىى کات ئەو بە یەکێک لە مەزنترین پیانۆژەنەکان دانراوە پارچەیەکی تریشم لایە حەز دەکەم بۆتانی بژەنم. پێی دەوترێت"ئابێگ فاریەشنس،" لە لایەن ڕۆبێرت شیومان، ئاوازدانەری ئەڵمانی سەدەی ١٩. ناوی "ئەبێگ" لە ڕاستیدا ئاوایە ئا-ب-ێ-گ. و ئەوە بابەتی سەرەکی بوو لە ئاوازەکە. (نۆتەکانی ئا،ب،ێ،گ و گ دەژەنێت). ئەوە لە یەکێک لە کۆتای ناوەکانی کچە ھاوڕێکانی شیومانەوە ھاتووە. (پێکەنین) بەڵام ئەو ئەمەی بۆ ھاوسەرەکەی نووسیووە. (پێکەنین) بۆیە ئەگەر بە وریایەوە گوێ بگری، پێویستە پێنج گۆڕانکاری جۆراوجۆر لەو بابەتەی ئابێگ ھەبێت. لە دەوروبەری (١٨٣٤) نووسراوە، لەگەڵ ئەوەی کۆنیشە، ھیوادارم بە دڵتان بێت. (مۆسیقا) (مۆسیقا کۆتای ھات) (چەپڵە لێدان) ئێستا ئەو بەشە ھات کە ڕقم لێیەتی. زۆر باشە، بەڕێز ئەندرسون پێی وتم کە ئەو کۆڕبەندە پێی دەوترێت " ھاوکات بوون و ڕۆیشتن" دەمپرسی"من چی دەزانم کە ئەو بلیمەتانە نایزانن؟" (پێکەنین) کەواتە، باسی پێکھاتەی مۆسیقاژەن دەکەم، لەگەڵ ئەوەشى نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم. چۆن ڕێکی بخەم؟ پێم وایە یاماھا کارێکی باش دەکات لە فێرکردنی ئێمە کە چۆن ڕێک بخەین. ئەوەی کە من سەرەتا دەیکەم ئەوەیە، کە ھەندێ بیرۆکەی مۆسیقای دروست دەکەم دەتوانیت لێرەدا لەو پیانۆیە بیخەیتەڕوو-- و من یەکێک لەوانە ھەڵدەبژێرم تا ببێتە بابەتی سەرەکیم، ئاوازی سەرەکیم, وەک ئەوەی ئابێگا کە گوێتان لێبوو. و یەک جار کە بابەتە سەرەکیەکەم ھەڵدەبژێرم، پێویستە بڕیار بدەم: لە دەرەوەی ھەموو شێوازەکانی مۆسیقا، چ جۆرە شێوازێکم دەوێت؟ و ئەم ساڵ، شێوازێکی ڕۆمانسیم ڕێک خستووە. بۆ ئیلهام وەرگرتن گوێ لە لیست و چایکۆفسکی دەگرم. و ھەموو ئاوازدانەرە ڕۆمانسیە مەزنانەکان. دواتر، پێکھاتەی ھەموو پارچەکە لەگەڵ مامۆستاکانم دروست دەکەم. یارمەتیاندام لە دۆزینەوەی ھەموو پارچەکان. و دواتر بەشە قورسەکە لەگەڵ بیرۆکەکانی مۆسیقاکە پڕ دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی دواترپێویستە بیری لێ بکەیتەوە. (پێکەنین) و دواتر، کاتێک پارچەکە شێوەیەکی پتەو وەردەگرێت یان پێکدەھێنێت-- پتەو، بمبوورن-- شێوەیەکی پتەو، و تۆ لە ڕاستیدا پێویستە پارچەکە بڕازێنیتەوە، وردەکاریەکانیش ببریسکێنەوە، و دواتر جێبەجێ کردنی ھەموو پێکھاتەکە ببریسکێتەوە. و شتێکی تر کە چێژی لێ دەبینم وێنەکێشانە. وێنەکێشان، چونکە حەزم لە وێنەکێشانە، دەزانن، ژاپۆنیەکان ھونەر دەبووژێنەوە. پێم وایە ئەوە شتێکی شێتانەیە لە ئێستادا. و جارێک بۆم بەدەرکەوت، کە ھاوڕێکیەک ھەیە لە نێوان دروست کردنی مۆسیقا و دروست کردنی ھونەر، چونکە بۆ ھاندەرت، یان بیرۆکە بچووکە سەرەتایەکان بۆ وێنەکێشانەکەت، ئەوە کەسایەتی خۆتە--تۆ بڕیار دەدەیت دەتەوێ وێنەی کێ بکێشیت، یان ئەگەر دەتەوێت کەسایەتی بنەڕەت بکێشیت. و دواتر بڕیار دەدەیت: کە چۆن دەتەوێت کەسایەتیەکە بکێشیت؟ وەک ئەوەی، لاپەڕەیەک بەکاردێنم؟ یان لەسەر کۆمپیوتەر دەیکێشم؟ ئایا دوولاپەڕەی جیا بەکاردێنم وەک پەرتووکی کارتۆن؟ بۆ کاریگەریەکی مەزن ، پێم وایە. و دواتر پێویستە نەخشەکێشانە سەرەتایەکانی بکەی بۆ کەسایەتیەکە، کە وەک پێکھاتەی پارچەکەتە، و دواتر پێنووس و ھەر وردەکاریەکی پێویستە زیادی ئەکەی-- ئەوە ڕازاندنەوەی وێنەکێشانە. و شتێکی تر کەھەریەک لەوانە بە گشتی ھەیانە ئەویش دۆخی مێشکی تۆیە، چونکە دەزانم منیش یەکێکم لەو ھەرزەکارانەی کە بەڕاستی سەرسوڕماوە. بۆیە کاتێک دەمەوێ ئەرکی ماڵەوە بکەم و حەز ناکەم بیکەم، دەمەوێ وێنە بکێشم یان، دەزانن، کاتم بەفیڕۆبدەم. و ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە بە تەواوى ناتوانم وێنە بکێشم یان ھەر بەتەواوەتی ناتوانم ڕێکی بخەم، و دواتر وەک ئەوە وایە زۆر شت ھەبێ لەناو مێشکتدا. ناتوانیت جەخت لەسەر ئەوە بکەیتەوە کە دەبێت بیکەیت. و ھەندێ کات ئەگەر کاتەکانت بە ژیرانە ڕێکبخەیت و کاری لەسەر بکەیت، ھەمووتان شتێکی لێوە بەدەست دەھێنن، ئەوە ئاوا بە سروشتیانە نایەت. ئەوەی کە ڕوودەدات ئەوەیە، شتێکی سیحراوی ڕوودەدات، ئەگەر شتێکی سروشتیانەت بەسەر دا ھات، دەتوانیت کە ھەموو ئەو شتە جوانانە بەرھەمبھێنیت، و دواتر ئەوە ئەوەیە کە وایدادەنێم"شەپۆڵ،" چونکە ئەوە کاتێک ھەموو شتێک گونجاوە و لە تواناتدایە کە ھەر شتێک بکەیت. وا ھەست دەکەیت کە لە سەرەوەی یاریەکەتی و دەتوانیت ھەرشتێکی دەتەوێت بیکەیت. ئەمڕۆ من ئاوازەکەی خۆم ناژەنم چونکە، لەگەڵ ئەوەی تەواوم کردیە، زۆر درێژخایەنە. لە جیاتی ئەوە حەز دەکەم شتێک بکەم کە پێی دەوترێت"ئیمپرۆفاسەیشن." لێرەدا حەوت کارتی نۆتم ھەیە، دانەیەک لەگەڵ ھەر یەکێک لە ئەلف و بێی نۆتی مۆسیقادا. و حەز دەکەم یەکێک بێتە ئێرە و پێنج دانە ھەڵبژێرێت-- یەکێک بێتە ئێرە و پێنج دانە ھەڵبژێرێت-- و دواتر دەتوانم بیخەمە ناو ھەندێ جۆری ئاواز، و دەتوانم بیخەمە ڕوو. واو، لەو خۆبەخشیە،یای! (پێکەنین) (چەپڵەلێدان) جێنفەر لین:خۆشحاڵم بە ناسینت. گۆڵدی ھان:زۆر سوپاس.پێنج دانە ھەڵبژێرە؟ ج ل:بەڵێ، پێنج کارت. ھەر پێنج کارتێک بێت. گ ھ : باشە، یەک. ج ل:باشە. گ ھ :دوو. ج ل: بەڵێ. گ ھ :سێ. گ ھ : ئۆھ، د و ف-- زۆر ناسراون. (پێکەنین) ج ل : دانەیەکی تر. گ ھ :باشە. "ئی" بۆ "ئەرک" ج ل: لات ئاساییە ئەوانەی کە ھەڵتبژاردوون بە ڕیزبەندی بیخوێنمەوە؟ گ ھ : باشە-- سی، جى بی، ئەی، و ئی. ج ل:زۆر سوپاس! گ ھ: لە خزمەتدام. و چی دەربارەی ئەوانە؟ ج ل:بەکاریان ناهێنم.زۆر سوپاس! (چەپڵەلێدان) ئێستا، ئەو سی، جى، بی، ئەی، ئی ھەڵبژارد. ھەوڵدەدەم بە جۆرێک ڕێکیان بخەم. (نۆتەکان دەژەنێ) باشە,ئەوە جوانە. بۆیە,چەند خوولەکێکم دەوێت بۆ بیرکردنەوە. و هەوڵدەدەم شتێک لە دەرەوەى ئەوە درووست بکەم. (پێنج نۆتەکە دە ژەنێت) (مۆسیقا) (مۆسیقا کۆتای ھات) (چەپڵەلێدان) گۆرانی داھاتوو، یان ئەوەی کە جارێکی تر دەیژەنم پێی دەوترێت"بەمبڵ بۆگی" لەلایەن جاک فینا. (چەپڵەلێدان) (مۆسیقا) (مۆسیقا کۆتای ھات) (چەپڵەلێدان)
(Music) (Music ends) (Applause) Thank you! (Applause continues) Thank you very much. Like the speaker before me -- I am a TED virgin, I guess. I'm also the first time here, and ... (Laughter) I don't know what to say! (Applause) I'm really happy that Mr. Anderson invited me. I'm really grateful that I get a chance to play for everyone. And the song that I just played was by Josef Hofmann. It's called "Kaleidoscope." And Hofmann is a Polish pianist and composer of the late 19th century, and he's widely considered one of the greatest pianists of all time. I have another piece that I'd like to play for you. It's called "Abegg Variations," by Robert Schumann, a German 19th-century composer. The name "Abegg" is actually A-B-E-G-G, and that's the main theme in the melody. (Plays the notes A, B, E, G and G) That comes from the last name of one of Schumann's female friends. (Laughter) But he wrote that for his wife. (Laughter) So actually, if you listen carefully, there are supposed to be five variations on this Abegg theme. It's written around 1834, so even though it's old, I hope you'll like it. (Music) (Music ends) (Applause) Now comes the part that I hate. Well, because Mr. Anderson told me that this session is called "Sync and Flow," I was wondering, "What do I know that these geniuses don't?" (Laughter) So, I'll talk about musical composition, even though I don't know where to start. How do I compose? I think Yamaha does a really good job of teaching us how to compose. What I do first is, I make a lot of little musical ideas you can just improvise here at the piano -- and I choose one of those to become my main theme, my main melody, like the Abegg that you just heard. And once I choose my main theme, I have to decide: Out of all the styles in music, what kind of style do I want? And this year, I composed a Romantic style. So for inspiration, I listened to Liszt and Tchaikovsky and all the great Romantic composers. Next, I make the structure of the entire piece with my teachers. They help me plan out the whole piece. And then the hard part is filling it in with musical ideas, because then you have to think. (Laughter) And then, when the piece takes somewhat of a solified form -- solidified, excuse me -- solidified form, you're supposed to actually polish the piece, polish the details, and then polish the overall performance of the composition. And another thing that I enjoy doing is drawing. Drawing, because I like to draw, you know, Japanese anime art. I think that's a craze among teens right now. And once I realized it, there's a parallel between creating music and creating art, because for your motive, or your little initial idea for your drawing, it's your character -- you want to decide who you want to draw, or if you want to draw an original character. And then you want to decide: How are you going to draw the character? Like, am I going to use one page? Am I going to draw it on the computer? Am I going to use a two-page spread like a comic book? For a more grandiose effect, I guess. And then you have to do the initial sketch of the character, which is like your structure of a piece, and then you add pen and pencil, and whatever details that you need -- that's polishing the drawing. And another thing that both of these have in common is your state of mind, because I know I'm one of those teenagers that are really easily distracted. So if I'm trying to do homework and I don't feel like it, I'll try to draw or, you know, waste my time. And then what happens is, sometimes I absolutely can't draw or I can't compose at all, and then it's like there's too much on your mind. You can't focus on what you're supposed to do. And sometimes, if you manage to use your time wisely and work on it, you'll get something out of it, but it doesn't come naturally. What happens is, if something magical happens, if something natural happens to you, you're able to produce all this beautiful stuff instantly, and then that's what I consider "flow," because that's when everything clicks and you're able to do anything. You feel like you're on top of your game and you can do anything you want. I'm not going to play my own composition today because, although I did finish it, it's way too long. Instead, I'd like to try something called "improvisation." I have here seven note cards, one with each note of the musical alphabet. And I'd like someone to come up here and choose five -- anyone to come up here and choose five -- and then I can make it into some sort of melody, and I'll improvise it. Wow. A volunteer, yay! (Laughter) (Applause) Jennifer Lin: Nice to meet you. Goldie Hawn: Thank you. Choose five? JL: Yes, five cards. Any five cards. GH: OK, one. JL: OK. GH: Two. JL: Yes. GH: Three. GH: Oh, D and F -- too familiar. (Laughter) JL: One more. GH: OK. "E" for "effort." JL: Would you mind reading them out in the order that you chose them? GH: OK -- C, G, B, A and E. JL: Thank you very much! GH: You're welcome. And what about these? JL: I won't use them. Thank you! (Applause) Now, she chose C, G, B, A, E. I'm going to try to put that in some sort of order. (Plays notes) OK, that's nice. So, I'm going to have a moment to think, and I'll try to make something out of it. (Plays the five notes) (Music) (Music ends) (Applause) The next song, or the encore that I'm going to play is called "Bumble Boogie," by Jack Fina. (Applause) (Music) (Music ends) (Applause)