كاتێك لە سريلانكا ڤايرۆسى كۆڕۆنا گەيشتە لووتكە، ئەمە لەناوەڕاستى ساڵى ٢٠٢٠ بوو، بەشێوەيەكى سەرسووڕهێنەر هاتمە پێش بۆ ئەوەى ژيانم پڕ لە پيرۆزى و سوپاس گوزارى بكەم. ووتەيەكى ئەفسووناوى لە باخچەى مێشكم گەشەى كرد. دواتر هەستم كرد هەموو ئەو بيرۆكە باشانەى كە لەناو مێشكم چاندوومە دەست بە پشكووينى شتێكى جوان دەكات. ئەو وتە جادوويە وەك حەبى جادووى بوو بۆ چارەسەرى گشت ئازارە چاوەڕوان كراوەكان، كە نەك كاريگەرى لەسەر ژيانم دروستكرد بەڵكو كاريگەرى لەسەر هەموو دەوورو بەريشم كرد.
During the peak of coronavirus pandemic in Sri Lanka, that is mid 2020, I came up with a surprising way to fill my life with bliss and grace. A magical mantra was nurturing in the garden of my mind. It felt like all good thoughts that I have planted in my mind has begun to blossom into something beautiful. This magical mantra was like a magic pill for all perceived suffering, which not only affected my life but everyone else connected to me.
لە تەمەنى ٣٨ ساڵەى ژيانمدا، بە گەشتێكى گەڕانى-خود دا ڕۆيشتم، بۆ دۆزينەوەى، من كێم؟ لە پڕۆسەيەى مردنێكى بەئاگاييدا بووم، هەموو شتێك كە پەيوەندى بە ناومەوە هەيە جێدەهێڵم: لەكاتى گەشتەكەمدا ڕاهێنەر و چاكەخوازێكى بەتوانا بووم، ڕاوێژكارى چاكەخوازى وخەواندنى موگناتيسى و وزە، و پەيوەندى پتەوم هەبوو، پەيوەنديم لەگەڵ خێزانەكەم هەبوو، ١٢ ساڵە كارم هەيە. كەواتە ئەو وتە جادوويەى كە ژيانى باشتر كردم چى بوو؟
Thirty-eight years of my life, I went on a self-seeking journey, finding, who am I? I went through a conscious dying process, letting go of everything attached to my name: well-established career as a coach, a charity consultant, hypnotherapist, energy healer, intimate relationships, attachment to family, 12 years of well-established business. So what was this magical mantra that transformed my life for better?
"سوپاست دەكەم" دوو وشەى سادە بوو كە بۆشايى مێشكمى پڕ كردەوە و وەك مۆسيقايەك لەسەرم خزمەتى كرد. لە ماوەى پەتايەكەدا كاتێك بە قووڵى ئەزموونت لێ وەرگرت، هەموو بانگ كراوەكان من بووم پڕ ببووين لە ترس و گومان و دڵەڕاوكێ، دەبوايە شتێكى جياواز ئەنجام بدەم. يەكەم بيركردنەوە بە مێشكم داهات، كاتێك بەيانى لەخەو هەستام، "سوپاست دەكەم" بوو. دوا بيركردنەوە كە چوومە ناو جێگەكەم مێشكى داگير كردم "سوپاست دەكەم" بوو. بيرم دەكردەوە: "سوپاست دەكەم." كاتێك كە نانم دەخوارد و دەمخواردەوە و كارم دەكرد، و پياسەم دەكرد و بێدەنگ دادەنيشتم، كاتێك مادەيەكى دەستكردى مرۆڤم بەكاردەهێنا. وەك ئاوازێك بوو لە مێشكم. هەندێكجار بەدەنگى بەرز دەڵێم "سوپاست دەكەم" تەنانەت بۆ شتە بێ هۆشەكانيش وەك خۆر و مانگ و ئەستێرە، باڵندە و پەپولە و دار، دروستكراوە بچووكەكانى ناو باخچە، وەكو ئەوەيە من زيندوويان بكەمەوە.
"Thank you" were the two simple words that filled the space between my ears like a music in my head. This was experienced profoundly during the pandemic, as everyone connected to me was filled with fear and doubt and anxiety, and I had to do something different. The first thought came to my mind, first thing in the morning as I woke up, was, "Thank you." And the last thought occupied my mind when I went to sleep at night was, "Thank you." I was thinking, "Thank you" when I ate, when I drank, when I worked, when I walked, sat silently, when I consumed every man-made material. It was like a music in my mind. Sometimes I said the word "thank you" loudly even to inanimate objects like sun and the moon and the stars, birds, butterflies, trees, little creatures in the garden as if I was greeting them.
كاتێك دەڵێيت "سوپاست دەكەم،" ئەمە گونجانێك دروست دەكات لەنێوان خۆت و ئەو هەلومەرجە دەرەكيەى كە چاودێرى دەكەيت. ئەمە يارمەتيت بۆ بانگ كردنى سەرنجدانى ناوەوەت دەدات. و لەوانەيە سەرەتا تەنها وشەيەك بێت كە لەمێشكتدا دەسوڕێتەوە بە بێ ئەوە هەستێكى ڕاستەقينەى سوپاسگووزارى لە دڵتدا بێت. بەڵام وشە دەنگە، و دەنگيش لەرينەوەيە، و لەرينەوەش وزە دروست دەكات. بۆيە كاتێك بەردەوام بير لە "سوپاست دەكەم" دەكەيتەوە، پاش ماوەيەك، ئەو وزەيە دەچێتە ناو لەشت بۆ گەيشتن بە ناوەندى دڵ و بەشەكانى تر.
When you say "thank you," it creates a harmony between you and the external condition under observation. It helps you to bring your attention inwards. It may be initially just a word running in your head without a true feeling of gratitude in your heart. A word is a sound, and a sound is a vibration, and vibration creates energy. So when you keep thinking, "Thank you," after a while, that energy start penetrating into your heart center and the rest of the body.
ناتوانين لە كاتە سەختەكانى ژيادا زۆر شت ئەنجام بدەين، بەڵام بەدڵنيايەوە دەتوانين كارێك بكەين لە كاتە سەختەكاندا خۆمان ئارام بكەينەوە، مێشكى مرۆڤ وەك ئاو وايە. ئەگەر مەرجێكى دەرەكى كاريگەرى لەسەر دروست بكات، جوڵەيەك دروست دەكات و ناتوانێت بە قووڵى بيبينيت. ئەو وتە جادووييە، "سوپاست دەكەم،" و ئەو هەستە سوپاس گووزاريەى لە دڵتە لە بارودۆخەكانى ژيانت يامەتيت دەدات بە ئاشتى و لەزەت و خۆشى مامەڵە بكەيت. هيوادارم هەموو كەسێك باش و دڵخۆش و ئازاد بێت و ڕووناك بيريش بێت.
We cannot do much about troubled times and conditions in life, but we certainly can do something to calm ourselves during troubled times. Human mind is like water. If it gets affected by external conditions, it creates movement and you cannot see the depth. This magical mantra, "thank you," and the true feeling of gratitude in your heart can help you deal with any life situation peacefully, joyfully and blissfully. May all beings be well, happy, free from all suffering and be enlightened.
سوپاست دەكەم. سوپاست دەكەم. سوپاست دەكەم.
Thank you. Thank you. Thank you.