You know who I'm envious of? People who work in a job that has to do with their college major.
دەزانن ئیرەیی بە کێ دەبەم؟ ئەوانەی کە لەو بوارەدا کار دەکەن کە لە زانکۆ خوێندویان.
(Laughter)
(پێکەنین)
Journalists who studied journalism, engineers who studied engineering. The truth is, these folks are no longer the rule, but the exception. A 2010 study found that only a quarter of college graduates work in a field that relates to their degree.
ڕۆژنامە نووسەکان ڕۆژنامەگەرییان خوێندووە، ئەندازیارەکان کە ئەندازیاریان خوێندووە. ڕاستییەکە ئەوەیە، کۆمەڵگە چیتر دەسەڵاتی نییە، بەڵام جیاوازن. توێژینەوەیەکی 2010 دەریخستووە چارەکێکی دەرچوویانی زانکۆ لە بوارێکدا کار دەکەن کە پەیوەندی بە پسپۆری خۆیان هەیە
I graduated with not one but two degrees in biology. To my parents' dismay, I am neither a doctor nor a scientist.
کە لە زانکۆ دەرچووم، دوو بڕوانامەم لە بواری زیندەوەرزانی هەبوو. بۆ دایک و باوکم جێگەی نائومێدییە، چونکە نە دکتۆرم و نە زانام.
(Laughter)
(پێکەنین)
Years of studying DNA replication and photosynthesis did little to prepare me for a career in technology. I had to teach myself everything from sales, marketing, strategy, even a little programming, on my own. I had never held the title of Product Manager before I sent my resume in to Etsy. I had already been turned down by Google and several other firms and was getting frustrated. The company had recently gone public, so as part of my job application, I read the IPO filings from cover to cover and built a website from scratch which included my analysis of the business and four ideas for new features. It turned out the team was actively working on two of those ideas and had seriously considered a third. I got the job.
و DNA ساڵانێک لە خوێندنی ڕۆشنهپێكهاتن هیچ خۆم بۆ کارکردن لە بواری تەکنەلۆجیا ئامادە نەکردبوو. پێویست بوو خۆم فێری هەموو شتێک ببم فرۆشتن، بازاڕکردن، پلان دانان، تهنانهت پرۆگرامسازی بچوكیش، بە تەنها. هەرگیز ناونیشانی بەڕێوبەری بەرهەمهێنانم وەرنەگرتووە پێش ناردنی سی ڤیم بۆ کۆمپانیایی ئیتسی. پێشتر لە لایەن گۆگڵ و چەند کۆمپانیایەکیتر سی ڤیەکەم ڕەتکرایەوە، بێ هیوا کرام. کۆمپانیایەکە بەم دواییە کەوتبووە بازاڕەوە، وەک بەشێک لە داواکاری ئیش، ڕاپۆرتی ئایپۆم لە بەرگەوە بۆ بەرگ خوێندەوە وێبسایتێکم دروستکرد کە شیکاریە بازرگانیەکانی منی لەخۆ دەگرت و چوار بیرۆکە لەسەر تایبەتمەنی نوێ. دەرکەوت تیمەکە بە چالاکی ئیشیان لەسەر دوو لەو بیرۆکانە کردووە و سێیەمیان بەجدی تاوتێ دەکرد. دامەزرام.
We all know people who were ignored or overlooked at first but went on to prove their critics wrong. My favorite story? Brian Acton, an engineering manager who was rejected by both Twitter and Facebook before cofounding WhatsApp, the mobile messaging platform that would sell for 19 billion dollars.
دەزانین ئەوانەی پشتگوێ خراون یان لە سەرەتاوە بە کەم سەیر کراون بەڵام بەردەوام بوون بۆ بە درۆخستنەوەی ڕهخنهكان. چیرۆکی دڵخوازی من؟ بریان ئەکتن، بەڕێوەبەرێکی ئەندازیارییە لەلایەن تویتەرو فەیسبووک ڕەتکرایەوە پێش ئهوهی وهتس ئاپ دروست بکات، سەکۆی ناردنی نامەی مۆبایل بە نۆزدە ملیار دۆلار دەفرۆشرێت،
The hiring systems we built in the 20th century are failing us and causing us to miss out on people with incredible potential. The advances in robotics and machine learning and transforming the way we work, automating routine tasks in many occupations while augmenting and amplifying human labor in others. At this rate, we should all be expecting to do jobs we've never done before for the rest of our careers. So what are the tools and strategies we need to identify tomorrow's high performers? In search for answers, I've consulted with leaders across many sectors, read dozens of reports and research papers and conducted some of my own talent experiments. My quest is far from over, but here are three ideas to take forward.
سیستەمەکانی دامەزراندنی سەدەی بیست شکستی هێناوە وامان لێ دەکات خەڵکی بە توانا لە کارەکانیان دەربکرێن. سوودەکانی دروستکردنی ڕۆبۆت و ئامێری فێرکردن شێوازی کارکردنمانیان بە تەواوەتی گۆڕیوە، بەکارهێنانی ئەرکی دووبارە گفتۆگۆ کردن لە سەر جێگرەوەی دەستی کاری مرۆڤ لە ئیشەکان. لەم پۆلێنکردنەدا، هەموومان دەبێت پێشبینی کارێک بکەین کە هەرگیز بیرمان بۆی نەچووە بۆ هەتا هەتایە. ئەو ئامێر و پلانانە چین کە پێویستمانە بۆ ئەنجامدانی کاری باش لە داهاتوو؟ لە گەڕان بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارە، ڕاوێژم لەگەڵ خەڵکانی سەرکەوتوو لە بوارەکانیتر کرد ژمارەیەکی زۆر لە ڕاپۆرت و توێژینەوەم خوێندەوە. چەند تاقیکردنەوەیەکم کرد. جارێ زیاترش ماوە بگەڕێم، بەڵام سێ بیرۆکە هەیە بۆ بەرەوپێش چوون.
One: expand your search. If we only look for talent in the same places we always do -- gifted child programs, Ivy League schools, prestigious organizations -- we're going to get the same results we always have. Baseball was transformed when the cash-strapped Oakland Athletics started recruiting players who didn't score highly on traditionally valued metrics, like runs batted in, but who had the ability to help the team score points and win games. This idea is taking hold outside of sports. The Head of Design and Research at Pinterest told me that they've built one of the most diverse and high-performing teams in Silicon Valley because they believe that no one type of person holds a monopoly on talent. They've worked hard to look beyond major tech hubs and focus on designers' portfolios, not their pedigrees.
یەکەم، زیاتر بگەڕێ. گەر لەهەمان شوێن بەدوای لێهاتووی دابگەڕێین کە هەمیشە دەگەڕێن بەرنامەی منداڵە لێهاتووەکان، خوێندنگەکانی ئایڤی، ڕێکخراوە بەناوبانگەکان وەک هەمیشە هەمان ئەنجام بەدەست دەهێنین. بیسبۆل گۆڕا كاتێ یانەی ئۆكلاند ئەو یاریزانانەی وەرگرت کە خاڵی زۆریان تۆمار نەکردبوو بە پێی پێوەرەکان وەک ڕاكردن، بەڵام تەنها ئەوانەی تونای یارمەتیدانی تیمەکەیان هەبوو لە بەدەست هێنانی خاڵەکان و بردنەوەی یاریەکان. ئەم بیرۆکەیە لە دەرەوەی وەرزشیش ڕاستە. بەڕێوەبەری نەخشەکێشان و توێژینەوە لە پینتێست پێی گوتم ئەوان یەکێک لە جیاوازترین، فرەچەشنترین و چالاکترین تیمیان لە دۆڵی سیلیکۆن بنیات ناوە چونکە پێیان وایە کە هیچ جۆرێک لە مرۆڤ کۆنتڕۆڵی گشت لیهاتوویەکان ناکات. هەوڵیان دا دوور لە دامەزراوە تەکنەلۆجییە بەناوبانگەکان بگەڕێن تا تیشک بخەنە سەر سی ڤیەکانیان، نەک بڕوانامەکەیان.
Two: hire for performance. Inspired by my own job experience, I cofounded a hiring platform called Headlight, which gives candidates an opportunity to shine. Just as teams have tryouts and plays have auditions, candidates should be asked to demonstrate their skills before they're hired. Our clients are benefiting from 85 years of employment research, which shows that work samples are one of the best predictors of success on the job. If you're hiring a data analyst, give them a spreadsheet of historical data and ask them for their key insights. If you're hiring a marketing manager, have them plan a launch campaign for a new product. And if you're a candidate, don't wait for an employer to ask. Seek out ways to showcase your unique skills and abilities outside of just the standard resume and cover letter.
دووەم: کارایی دامەزرێنن. بەهۆی ئەزموونی کارەکەم، سەکۆیەکی دامەزراندنم دروستکرد پێی دەوترێت هێدلایت، هەڵێک بە پاڵێوراوەکان دەدات تا دەربکەون. هەر وەک تیمی شانۆ، ڕاهێنانیان هەیە، پاڵێوراوەکان پرسیاریان لێ دەکرێت تا لێهاتووی خۆیان بسەلمێنن پێش دامەزراندنیان. کڕیارەکانمان سوود لە توێژینەوەی هەشتا و پێنج ساڵی ڕابردوو وەردەگرن، نموونەکانی ئەو کارە نیشان دەدات یەکێکە لە باشترین پێشبینیکەرانی سەرکەوتووی ئیش. گەر لێکۆڵەری داتا دامەزرێنیت، ڕاپۆرتێکی داتای ڕابردوویان پێ بدەیت و داوایان لێ بکەیت کە تێڕوانینیان چۆنە. گەر بەڕێوەبەرێ بازاڕکردن دامەزرێنیت، داوای لێ بکەیت کە پلانی کەمپینی خستنە بازاڕی بەرهەمێکی نوێ دابڕێژن. گە تۆ پاڵێوراوبی چاوەڕێی پرسیاری خاوەن کارەکە مەکە. هەوڵی دۆزینەوەی ئەو ڕێگەیانە بدە بۆ نیشاندانی کارامەیی و لێهاتوویی خۆت دوور لە سی ڤسی و نامەی داوا کردنی ئیش.
Three: get the bigger picture. I've heard about recruiters who are quick to label a candidate a job-hopper based on a single short stint on their resume; read about professors who are more likely to ignore identical messages from students because their name was black or Asian instead of white.
سێیەم: وێنە گەورەکە ببینە. بیستوومە خاوەن کارەکان زوو دەزانن کە کاندیدەکان زوو زوو ئیش دەگۆڕن ئەمەش بەهۆی هەڵەیەکی بچووکی سەر سی ڤیەکانە: سەبارەت بەم مامۆستایانەی کە نامەی ئەم قوتابیانە رەت دەکەنەوە بەهۆی چونکە ناویان لە ناوی ڕەشپێستەکان یان ئاسیاییەکان دەچێت نەک لە سپی پێستەکان.
I was almost put on a special needs track as a child. A month into kindergarten, my teacher wrote a page-long memo noting that I was impulsive, had a short attention span, and despite my wonderful curiosity, I was exhausting to work with.
کاتێک مناڵ بووم، باجی تایبەت بە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەپۆشت. مانگێک لە باخچەی ساوایان، مامۆستاکەم پەڕێکی یادگاری نووسی تێبینی کرد کە سەرەڕۆم، فێربوونم خاوە، سەرەڕای حەزی زانینم، ئیش کردن لەگەڵ من کەمەرشکێن بوو.
(Laughter)
(پێکەنین)
The principal asked my parents into a meeting, asked my mother if there had been complications at birth and suggested I meet with a school psychologist. My father saw what was happening and quickly explained our family situation. As recent immigrants, we lived in the attic of a home that cared for adults with mental disabilities. My parents worked nights to make ends meet, and I had little opportunity to spend time with kids my own age. Is it really a surprise that an understimulated five-year-old boy might be a little excited in a kindergarten classroom after an entire summer by himself?
بەڕێوەبەری خوێندنگە داوای بینینی دایک و باوکمی کرد، پرسیاری لە دایکم کرد کە ئەگەر هیچ ئەستەمیەک لە کاتی لە دایک بوونم هەبووە پێشنیاری بۆ کردم ڕێبەری دەروونی خوێندنگاکە ببینم. باوک پێ وابوو ئەمە دەبێت بکرێت بەخێرایی بارودۆخی خێزانەکەمانی ڕوونکردەوە. وەکو کۆچبەرە نوێیەکان، لە هەورەبانەکان دەژیاین لە ماڵێک چاودێری ئەو کەسانەی لێدەکرا کەگرفتی مێشکیان هەیە. خێزانهكهم شەوان کاریان دەکرد تا پارە پەیدا بکەن، هەڵی کەمم هەبوو بۆ یاری کردن لەگەڵ هاوتەمەنی خۆم. بە ڕاستی سەیرە نیە کوڕێکی پێنج ساڵ تێکەڵنەبوو کەمێک شێتانە لە ژووری باخچەی ساوایان رەفتار بکات دوای ئەوەی تەواوی هاوین هەر تەنیا بووە؟
Until we get a holistic view of someone, our judgment of them will always be flawed. Let's stop equating experience with ability, credentials with competence. Let's stop settling for the safe, familiar choice and leave the door open for someone who could be amazing. We need employers to let go of outdated hiring practices and embrace new ways of identifying and cultivating talent, and candidates can help by learning to tell their story in powerful and compelling ways. We could live in a world where people are seen for what they're truly capable of and have the opportunity to realize their full potential. So let's go out and build it.
ئەگەر شارەزای ناخی کەسێک نەبین هەمیشە بڕیاردان لە سەریان ناڕاست دەردەچێت. با لە هاوتا کردنی ئەزموون و توانا بوەستین، با لە هاوتا کردنی بڕوانامە لەگەڵ لێهاتووی بوەستین. با ئێمە واز لەو ڕەفتارە بهێین کە سەلامەترین و بێمەترسیترین هەڵبژێرین با دەرگە بەکراوەیی، بۆ ئەو خەڵکەی کە لە وانەیە زۆر باش بن، بەجێ بهێڵێن. پێویستمان بە خاوەنکارە بۆ لابردنی ئەو سیستەمی دامەزرانی خراپی کۆن پێشوازی لەم ڕێگەیانە بکەین کە بەهرە دەست نیشان دەکات و گەشەی پێدەدات، کاندیدەکان دەكرێ به هەوڵی گێڕانەوەی چیرۆکەکانیان یارمەتیدەربن لە ڕێگەیەکی بەهێز و دڵخۆش کەرانە. دەتوانین لە جیهانێکدا بژین کە توانای ڕاستەقینەی خەڵک بەرچاو بێت هەلی زانینی هەموو توانا شاراوەکانی خۆیان هەبێت. با بەیەکەوە ئەم تێڕوانینە بنیات بنێین.
Thank you.
سوپاس.
(Applause)
(چەپڵە)