کاتێک یەکەم کتێبی مناڵانم بڵاوبووەوە لە ساڵی ٢٠٠١، گەڕامەوە بۆ قوتابخانەی سەرەتایم بۆ قسەکردن لەگەڵ خوێندکارەکان لەسەر بونم بە نوسەر و لەھەمان کاتدا نیگارکێش، کاتێک خەریکی ئامێری پڕۆجێکتەرەکە بووم لە ھۆڵی کۆبونەوەکەدا، سەیری دەوروبەری ژورەکەم کرد، ئەو لەوێ بوو: خانمی چێشتلێنەری قوتابخانەکەم. ئەو ھێشتا لەو قوتابخانەیە بوو سەرقاڵی ئامادەکردنی نانی نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە بوو. لێی نزیکبوومەووە تاوەکو سڵاوی لێبکەم، وتم ، “سڵاو،جینی! چۆنییت؟” سەیری کردم، دەتوانم بڵێم کە منی ناسیەوە، بەڵام نەیتوانی تەواو بزانێ کە کێم، سەیری کردم و وتی، “ستیڤن کرۆسۆکزکا؟” زۆر سەرسام بووم کە زانی من کرۆسۆکزکام، بەڵام ستێڤن مامم بووکە ٢٠ ساڵ لە من گەورەتر بوو، لەو کاتەوە کە ئەو مناڵبوو کارگوزار بوو . دەستیکرد بە باسکردنی نەوەکانی بۆم، ئەوە زۆر سەرسامی کردم. کارگوزارەکەی من نەوەی ھەیە، تەنانەت مناڵیش, و جێھێشتنی قوتابخانە لە کۆتای ڕۆژەکەدا؟ وام دەزانی کە لە جێشتخانەکە ئەمێنێتەوە لەگەڵ کەوچکی خواردنەکە. ھەرگیز بیرم لەوە نە کردووەتەووە پێشوتر.
When my first children's book was published in 2001, I returned to my old elementary school to talk to the students about being an author and an illustrator, and when I was setting up my slide projector in the cafetorium, I looked across the room, and there she was: my old lunch lady. She was still there at the school and she was busily preparing lunches for the day. So I approached her to say hello, and I said, "Hi, Jeannie! How are you?" And she looked at me, and I could tell that she recognized me, but she couldn't quite place me, and she looked at me and she said, "Stephen Krosoczka?" And I was amazed that she knew I was a Krosoczka, but Stephen is my uncle who is 20 years older than I am, and she had been his lunch lady when he was a kid. And she started telling me about her grandkids, and that blew my mind. My lunch lady had grandkids, and therefore kids, and therefore left school at the end of the day? I thought she lived in the cafeteria with the serving spoons. I had never thought about any of that before.
باشە، ئەو ڕووبەڕووبونەوەیە ئیلھامی پێ بەخشیم، پاشان زنجیرەیەک لە ڕۆمانم لەسەر خانمی چێشتلێنەرەکە داھێنا، زنجیرەیەکی کۆمیدی لەسەر ژنە جێشتلێنەرەکە کە داری ماسی برژانی بەکاردەھێنا بۆ شەڕکردن لەگەڵ شەڕانگێزە ئاسنینەکان، پاسە دڕندەکانی قوتابخانە،لەگەڵ مونەنتەکان وە لە کۆتای ھەموو کتێبێکدا، پیاوە خراپەکان بە کڵاوی چێشتلێنەرەکەیان ئەگرن، پیاوە خراپەکە دەگرێت و دەڵێت،” دادپەروەری خزمەتکردنە!”
Well, that chance encounter inspired my imagination, and I created the Lunch Lady graphic novel series, a series of comics about a lunch lady who uses her fish stick nunchucks to fight off evil cyborg substitutes, a school bus monster, and mutant mathletes, and the end of every book, they get the bad guy with their hairnet, and they proclaim, "Justice is served!"
( پێکەنین ) (چەپڵەلێدان)
(Laughter) (Applause)
ببووە شتێکی سەرنجڕاکێش، چونکە زنجیرەکان زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێکرا لەلایەن منداڵە خوێنەرەکانەوە جوانترین نامەیان بۆ ئەناردم لەگەڵ کارت و کاری ھونەری. وام ھەست ئەکرد کە سەردانی قوتابخانەکان ئەکەم، ستافی چێشتلێنەرەکەش بەھەمان شێوە لەگەڵدا بوون بەشێوەیەکی زۆر پڕمانا. لەھەموو شوێنەکانەوە, ھەموو ژنە چێشتلێنەرەکان پێیان دەوتم کە: " سوپاس بۆ پیشاندانی ئێمە وەکو پاڵەوانێک .” چونکە ژنە چێشتلێنەرەکان مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوە زۆربەی کات بەمیھرەبانیەووە لە کلتوری ئێمەدا. بەڵام ئەوە زۆر بەنرخبوو بۆ جیێنی. کاتێک بۆ یەکەمین جار کتێبەکان بڵاوبونەوە، بانگێشتم کرد بۆ ئاھەنگی دەرچونی کتێبەکانم، لەوێ لەبەردەم ھەموواندا، ھەموو ئەوانەی چەند ساڵبوو، من دانەیەک لە ھونەری دەستی و ھەندێک کتێبم پێبەخشی. دوو ساڵ لە دوای ئەوە ، ئەو کۆچی دوای کرد، چاوەڕێی ھەڵسانەوەی بووم، بەھیج جۆرێک پێشبینی ئەوەم نەدەکرد کە بینیم، چونکە لە نزیکی سندوقەکەی ئەو ئەو وێنەیە ھەبوو، مێردەکەی پێی وتم کە ئەوە زۆر گرینگ بووە بۆ ئەو کە من دانم ناوە بە ماندوبونیدا، من پشتگیریم کردووە بۆ ئەو کارانەی کردویەتی.
And it's been amazing, because the series was so welcomed into the reading lives of children, and they sent me the most amazing letters and cards and artwork. And I would notice as I would visit schools, the lunch staff would be involved in the programming in a very meaningful way. And coast to coast, all of the lunch ladies told me the same thing: "Thank you for making a superhero in our likeness." Because the lunch lady has not been treated very kindly in popular culture over time. But it meant the most to Jeannie. When the books were first published, I invited her to the book launch party, and in front of everyone there, everyone she had fed over the years, I gave her a piece of artwork and some books. And two years after this photo was taken, she passed away, and I attended her wake, and nothing could have prepared me for what I saw there, because next to her casket was this painting, and her husband told me it meant so much to her that I had acknowledged her hard work, I had validated what she did.
ئیلھامی ئەوەی پێبەخشیم کە ڕۆژێک دابنێم کە ئەو ھەستانە دروست بکەینەووە لە ھەموو چێشتخانەکانی شاردا: ڕۆژی قارەمانی چێشتلێنەر، ڕۆژێک کە منداڵان دەتوانن بۆ ستاڤی ئامادەکردنی خواردنیان شت دروستبکەن. من بەشداریم کرد لە کۆمەڵەی دابینکردنی خۆراکی قوتابخانە، ئایە ئەزانن کە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن منداڵ پەیڕەوی سیستەمی خۆراکی نیوەڕۆیان ئەکەن ھەموو ڕۆژێک. کە خۆی زیاتر لە 5 بلیۆن ژەم ئەدات ھەموو ساڵێک.
And that inspired me to create a day where we could recreate that feeling in cafeterias across the country: School Lunch Hero Day, a day where kids can make creative projects for their lunch staff. And I partnered with the School Nutrition Association, and did you know that a little over 30 million kids participate in school lunch programs every day. That equals up to a little over five billion lunches made every school year.
زنجیرەی پاڵەوانەتیەکە لەسەر ئەوەبوو کە کام مناڵیان پاچەی زیاتری نەگێتی مریشک ئەخوا لە قاپی ژەمەکەیدا. مامۆستا برێندا لە کالیفۆرنیاوە، کە چاودێری ئەو قوتابیانە دەکات کە دێنە ڕیزەکەوە تاوەکو ئاڕاستەی ڕاوێژکاری بکات ئەگەر کێشەیەک ھەبێت. چێشتلێنەرانی ئامادەکردنی کنتاکی بۆیان دەرکەوتووە کە لەسەدا ٦٧ی قوتابیان پشت بەو ژەمانە ئەبەستن ھەموو ڕۆژێک چونکە ئەوان بەبێ خۆراک بوون تەواوی ھاوین، بۆیە پاسی قوتابخانەیان زیادکرد بۆ بنیاتنانی بەشە خۆراکی گوێزەرەوە، بەدەوروبەری ھاوسێکاندا گەشتیان کرد و خۆراکی ٥٠٠مناڵیان دابین کرد لە ماوەی ھاویندا
And the stories of heroism go well beyond just a kid getting a few extra chicken nuggets on their lunch tray. There is Ms. Brenda in California, who keeps a close eye on every student that comes through her line and then reports back to the guidance counselor if anything is amiss. There are the lunch ladies in Kentucky who realized that 67 percent of their students relied on those meals every day, and they were going without food over the summer, so they retrofitted a school bus to create a mobile feeding unit, and they traveled around the neighborhoods feedings 500 kids a day during the summer.
وە مناڵەكان جوانترین پڕۆژەیان ئەنجامدا. دەمزانی ئەتوانن. مناڵەکان کارتی ھەمبەرگریان دروستکرد کە لە کاغەز دروستیان کردبوو. ڕەسمی گەورەی چێشتلێنەرەکانیان گرت بە کارتۆنی چێشتلێنەریەکەی منیان دەلکاند پاشان بە کارتۆنی شیرەکەوەیان لکاند لەگەڵ گوڵدا پێشکەشیان ئەکرد. وە نوکتەی خۆیان دادەڕشت، ئەستێرە ڕێژی کارتۆنە کارگوزاریەکەیان ئەکرد بەدرێژای کارتۆنەکە. پاشان ھەموو مناڵەکان سوپاس پیزایان لەسەرەوەی لاپەڕەی پیزاکە دروستکرد.
And kids made the most amazing projects. I knew they would. Kids made hamburger cards that were made out of construction paper. They took photos of their lunch lady's head and plastered it onto my cartoon lunch lady and fixed that to a milk carton and presented them with flowers. And they made their own comics, starring the cartoon lunch lady alongside their actual lunch ladies. And they made thank you pizzas, where every kid signed a different topping of a construction paper pizza.
بۆ من، بەدەنگەوەچونی وەڵامەکان لەلایەن ژنە چێشتلێنەرەکان گرینگ بوو، لەبەر ئەوەی ژنێک پێی وتم، وتی، “پێش ئەو ڕۆژە، وا ھەستم ئەکرد کە لە دورترین شوێنی ئەو دنیایەم لەم قوتابخانەیەدا وا بیرم نەدەکردەوە کە ھیچ کەسێک سەرنجی ئێمە بدات لێرە.” ژنێکی تر پێی وتم، “دەزانی، لەوەوە بۆم دەرکەوت کە ئەوەی ئێمە دەیکەین گرینگە.”
For me, I was so moved by the response that came from the lunch ladies, because one woman said to me, she said, "Before this day, I felt like I was at the end of the planet at this school. I didn't think that anyone noticed us down here." Another woman said to me, "You know, what I got out of this is that what I do is important."
وە بێگومان ئەو کارەی ئەو دەیکا گرینگە . ئەوەی دەیکەن گرینگە. ئەوان ھەموو ڕۆژێک منداڵەکانمان تێر دەکەن، وە پێش ئەوەی مندال فێرببێت گەدەیان پێویستە پڕبێت، وە ئەو ژن و پیاوانە کاردەکەن لەبەرەی پێشەوە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ڕوناکبیر.
And of course what she does is important. What they all do is important. They're feeding our children every single day, and before a child can learn, their belly needs to be full, and these women and men are working on the front lines to create an educated society.
بۆیە من ھیوادارم کە کە چاوەڕێی ڕۆژی تایبەتی قوتابخانە نەبن بۆ سوپاسکردنی ستافی ئامادەکردنی ژەمەکان وە ھیوادارم کە لەبیرتان بێت سوپاسکردن دەکرێ چەند کاریگەربێت. سوپاسێک دەکرێ ژیان بگۆڕێ. ژیانی ئەو کەسە ئەگۆڕێ کە سوپاسی ئەکەیت، وە ژیانی ئەو کەسەش کە دەری دەبڕێت .
So I hope that you don't wait for School Lunch Hero Day to say thank you to your lunch staff, and I hope that you remember how powerful a thank you can be. A thank you can change a life. It changes the life of the person who receives it, and it changes the life of the person who expresses it.
سوپاس
Thank you.
( چەپڵەلێدان)
(Applause)