Sadly, in the next 18 minutes when I do our chat, four Americans that are alive will be dead through the food that they eat.
بەداخەوە، لە ١٨ خولەکی دواتری ماوەی قسەکردنەکەماندا، چوار ئەمریکی کە لە ژیاندان بەهۆی ئەو خواردنەوەی دەیخۆن دەمرن.
My name's Jamie Oliver. I'm 34 years old. I'm from Essex in England and for the last seven years I've worked fairly tirelessly to save lives in my own way. I'm not a doctor; I'm a chef, I don't have expensive equipment or medicine. I use information, education.
ناوم جەیمی ئۆلیڤەرە. تەمەنم ٣٤ ساڵە. خەڵکی ئێسێکسم لە ئینگلتەرا و بۆ حەوت ساڵی ڕابردوو بێ وچان بە شێوازی خۆم کارمکردووە بۆ ڕزگارکردنی خەڵک. من پزیشک نیم؛ من چێشتلێنەرم، ئامرازی گرانبەهام نییە یان دەرمان. زانیاری، و فێرکردن بەکاردەهێنم.
I profoundly believe that the power of food has a primal place in our homes that binds us to the best bits of life. We have an awful, awful reality right now. America, you're at the top of your game. This is one of the most unhealthy countries in the world.
زۆر باوەڕم بەوەیە کە هێزی خواردن شوێنێکی سەرەکی هەیە لە ماڵەکانماندا کە دەمانبەستێتەوە بە باشترین بەشەکانی ژیانەوە. لە ئێستادا ڕاستییەکی زۆر زۆر تاڵمان هەیە. ئەمریکا، تۆ لە لوتکەی یارییەکەی خۆتدایت. ئەمە یەکێکە لە ناتەندروستترین وڵاتەکانی جیهان.
Can I please just see a raise of hands for how many of you have children in this room today? Put your hands up. You can continue to put your hands up, aunties and uncles as well. Most of you. OK. We, the adults of the last four generations, have blessed our children with the destiny of a shorter lifespan than their own parents. Your child will live a life ten years younger than you because of the landscape of food that we've built around them. Two-thirds of this room, today, in America, are statistically overweight or obese. You lot, you're all right, but we'll get you eventually, don't worry.
تکایە ئەتوانن دەستتان بەرز بکەنەوە ئەوانەی لێرەن و مناڵتان هەیە؟ دەستتان بەرزکەنەوە. دەتوانن بەردەوامبن لە دەست بەرزکردنەوە، ئەوانەش کە خاڵ، مام یان پورن. زۆربەتان. زۆرباشە. ئێمە، گەورەکانی چوار نەوەی پێشوو، چارەنوسێکمان یاوە بە مناڵەکانمان بە ژیانێکی کورتر لە دایک و باوکی خۆیان. مناڵەکەت ژیانێک دەباتە سەر کە دە ساڵ لە ئێوە کەمتر دەژی بەهۆی ئەو تێڕوانینە لەسەر خواردن کە دروستمانکردووە بەچواردەوریانەوە. دوو لەسەر سێی ئەم ژوورە، لەمڕۆدا لە ئەمریکادا، بەپێی سەرژمێری کێشیان زیاد یان قەڵەون. ئێوە، کێشەتان نییە، بەڵام ئێوەش هەر قەڵەو دەبن، خەمتان نەبێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
The statistics of bad health are clear, very clear. We spend our lives being paranoid about death, murder, homicide, you name it; it's on the front page of every paper, CNN. Look at homicide at the bottom, for God's sake. Right?
سەرژمێرییەکانی خراپی تەندروستی ڕوونن، زۆر ڕوونە. تەواوی ژیانمان بەسەر دەبەین بە ترسمان لە مردن، کوشتن، هەر شتێکی تر؛ لە پەڕەی پێشەوەی هەموو ڕۆژنامەیەکە، لەسەر سی ئێن ئێنە. سەیرکە کوشتن لە خواری خوارەوەیە، بۆخاتری خوا. وانییە؟
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Every single one of those in the red is a diet-related disease. Any doctor, any specialist will tell you that. Fact: diet-related disease is the biggest killer in the United States, right now, here today. This is a global problem. It's a catastrophe. It's sweeping the world. England is right behind you, as usual.
هەموو ئەوانەی سورن نەخۆشییەکە پەیوەندی بە خواردنەوە هەیە. هەر پزیشکێک، یان پسپۆڕێک بێنی ئەوەت پێدەڵێت. ڕاستی: نەخۆشی پەیوەندیدار بە خواردن گەورەترین بکووژە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئێستادا، لەم ڕۆژەدا. ئەمە کێشەیەکی جیهانییە. کارەساتێکی گەورەیە. بەسەر جیهاندا هاتووە. وەک هەمووکات ئینگلتەرا ڕێک بەدوای ئێوەدا دێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
I know they were close, but not that close. We need a revolution. Mexico, Australia, Germany, India, China, all have massive problems of obesity and bad health. Think about smoking. It costs way less than obesity now. Obesity costs you Americans 10 percent of your health-care bills, 150 billion dollars a year. In 10 years, it's set to double: 300 billion dollars a year. Let's be honest, guys, you haven't got that cash.
دەزانم نزیک بوون، بەڵام ئەوەندە نزیک نا. پێویستمان بە شۆڕشێکە. مەکسیک، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، هیندستان، چین، هەموو کێشەی گەورەیان هەیە لەگەڵ قەڵەوی و خراپی تەندروستی. بیر لە جگەرە کێشان بکەرەوە. لە ئێستادا تێچوونی لە قەڵەوی کەمترە. قەڵەوی نزیکەی لەسەدا ١٠ی تێچوونی دڵنیایی تەندروستیتان دەبات، ساڵانە ١٥٠ ملیار دۆلار. ١٠ ساڵی تر، دەبێ بە دوو هێندە: ساڵی ٣٠٠ ملیار دۆلار. با ڕاشکاو بین خەڵکینە، ئێوە ئەو پارەیەتان نییە.
(Laughter)
(پێکەنین)
I came here to start a food revolution that I so profoundly believe in. We need it. The time is now. We're in a tipping-point moment. I've been doing this for seven years. I've been trying in America for seven years. Now is the time when it's ripe -- ripe for the picking. I went to the eye of the storm. I went to West Virginia, the most unhealthy state in America. Or it was last year. We've got a new one this year, but we'll work on that next season.
من هاتووم بۆ دەسپێکردنی شۆڕشێکی خۆراکی کە زۆرم باوەڕ پێیەتی. پێویستمان پێیەتی. ئێستا کاتێتی. لە ساتێکی یەکلاکەرەوەداین. ئەوە حەوت ساڵە خەریکی ئەوەم. ئەوە ماوەی حەوت ساڵە لە ئەمریکام. ئێستا کاتی ئەوەیە پێبگات -- پێبگات بۆ لێکردنەوە. چووم بۆ ناوچەقی گێژەڵۆکەکە. چووم بۆ ڤێرجینیای خۆرئاوا، ناتەندروستترین ویلایەتی ئەمریکا. یان کە ساڵی پار وابوو. ئەمساڵ ویلایەتێکی تر واهییە، بەڵام وەرزی دواتر کار لەسەر ئەوە دەکەین.
(Laughter)
(پێکەنین)
Huntington, West Virginia. Beautiful town. I wanted to put heart and soul and people, your public, around the statistics that we've become so used to. I want to introduce you to some of the people that I care about: your public, your children. I want to show a picture of my friend Brittany. She's 16 years old. She's got six years to live because of the food that she's eaten. She's the third generation of Americans that hasn't grown up within a food environment where they've been taught to cook at home or in school, or her mom, or her mom's mom. She has six years to live. She's eating her liver to death.
هەنتینگتۆن، ڤێرجینیای خۆرئاوا. شارۆچکەیەکی جوانە. دەمویست دڵ، و ڕۆح و خەڵکەکەتان، خەڵکە گشتییەکە، کۆکەمەوە بەچواردەوری سەرژمێرییەکەی کە زۆر ڕاهاتووین لەسەری. ویستم بتانناسێنم بە هەندێک لەو کەسانەی گرنگیان پێدەدەم: خەڵکەکەتان، منداڵەکانتان. ویستم وێنەیەکی بریتنی هاوڕێمتان نیشان بەم. تەمەنی ١٦ ساڵە. شەش ساڵی ماوە لە ژیاندا بەهۆی خواردنەکەوە کە خواردوێتی. سێیەم نەوەی ئەمریکییەکانە کە لە ژینگەیەکی خۆراکی وادا گەورەنەبووە کە لە ماڵەوە یان قوتابخانە یان دایکی، یان دایکی دایکی فێری خواردن بووبێت. شەش ساڵی ماوە لە ژیاندا. ئەوەندە خواردوێتی جگەری پەکی کەوتووە.
Stacy, the Edwards family. This is a normal family, guys. Stacy does her best, but she's third-generation as well; she was never taught to cook at home or at school. The family's obese. Justin here, 12 years old, he's 350 pounds. He gets bullied, for God's sake. The daughter there, Katie, she's four years old. She's obese before she even gets to primary school. Marissa, she's all right, she's one of your lot. But you know what? Her father, who was obese, died in her arms, And then the second most important man in her life, her uncle, died of obesity, and now her step-dad is obese. You see, the thing is, obesity and diet-related disease doesn't just hurt the people that have it; it's all of their friends, families, brothers, sisters.
ستەیسی، خێزانی ئێواردەکان. ئەمە خێزانێکی ئاساییە خەڵکینە. ستەیسی ئەوەی لەتوانایدا بێ دەیکات، بەڵام ئەویش نەوەی سێهەمە؛ لە ماڵەوە یان لە قووتابخانە فێری چێشتلێنان نەکراوە. قەڵەوی خێزانەکەیە. جەستن لێرەدا، ١٢ ساڵانە ٣٥٠ پاوەندە. گاڵتەی پێدەکەن، بۆخاتری خوا. ئەو کچەیان لەویا، کەیتی، تەمەنی چوار ساڵە. پێش ئەوەی بچێتە قووتابخانە هێڵی قەڵەوی تێپەڕاندووە. ماریسا، ئەو باشە، وەک ئێوە وایە. بەڵام ئەزانن چی؟ باوکی، کە قەڵەو بوو، لە باوەشی ئەودا مرد، و ئینجا دووەم گرنگترین پیاو لە ژیانیدا، مامی، بەهۆی قەڵەوییەوە مرد، و ئێستا باوەپیارەکەشی قەڵەوە. دەزانن چۆنە قەڵەوی و نەخۆشی پەیوەندیدار بە خۆراک تەنیا زیانی بۆ ئەو کەسانە نییە کە هەیانە؛ هەموو هاوڕێکانیان، خێزانەکانیان، خوشک و براکانیان دەگرێتەوە.
Pastor Steve: an inspirational man, one of my early allies in Huntington, West Virginia. He's at the sharp knife-edge of this problem. He has to bury the people, OK? And he's fed up with it. He's fed up with burying his friends, his family, his community. Come winter, three times as many people die. He's sick of it. This is preventable disease. Waste of life. By the way, this is what they get buried in. We're not geared up to do this. Can't even get them out the door, and I'm being serious. Can't even get them there. Forklift.
قەشە ستیڤ: پیاوێکی ئیلهام بەخش، یەکێک لە هاوپەیمانە دێرینەکانم لە هەنتینگتۆن، ڤێرجینیای خۆرئاوا. ئەویش لە لا تیژەکەی ئەم کێشەیەیە. ئەبێت ئەو خەڵکەکە بنێژێت، دەزانن؟ ئەو بێزاربووە لەو شتە. بێزاربووە لە ناشتنی هاوڕێکانی، خێزانی، خەڵکی کۆمەڵگاکەی. زستان وەرە، سێ هێندەی ئەوە خەڵک دەمرن. بێزار بووە لەوە. ئەمە نەخۆشییەکە ڕێگەی لێدەگیرێ. بەهەدەردانی ژیانە. بەهەرحاڵ، ئەوان لەمەیا دەنێژرێن. بۆ ئەوە ئامادەنەکراوین ئەمە بکەین. ناتوانین لە دەرگاکەش بیانبەینە دەر، و من زۆر بەڕاستیشمە. تەنانەت ناشتوانین بیانبەینە ئەوێ. بۆ فۆرکلیفد
OK, I see it as a triangle, OK? This is our landscape of food. I need you to understand it. You've probably heard all this before. Over the last 30 years, what's happened that's ripped the heart out of this country? Let's be frank and honest. Well, modern-day life.
باشە، وەک سێگۆشەیەک دەیبینم، باش؟ ئەمە تێڕوانینمانە لەسەر خواردن. دەمەوێت لێی تێبگەن. لەوانەیە پێشتر هەموو ئەمەتان بیستبێت. بەدرێژایی سی ساڵی پێشوو، چی ڕوویداوە کە دڵی ئەم وڵاتەی دەرکردووە؟ با ڕاشکاو و ڕاستگۆ بین. ژیانی سەردەمی نوێ.
Let's start with the Main Street. Fast food has taken over the whole country; we know that. The big brands are some of the most important powers, powerful powers, in this country.
با لە شەقامی سەرەکییەوە دەستپێکەین. خواردنی خێرا دەستی بەسەر هەموو وڵاتدا گرتووە: ئەوە دەزانین. براندە گەورەکان هەندێکن لە گرنگترین زلهێزەکان، زلهێزەکانی ئەم وڵاتە.
(Sighs)
(هەناسەهەڵکێشان)
Supermarkets as well. Big companies. Big companies. Thirty years ago, most of the food was largely local and largely fresh. Now it's largely processed and full of all sorts of additives, extra ingredients, and you know the rest of the story. Portion size is obviously a massive, massive problem. Labeling is a massive problem. The labeling in this country is a disgrace. The industry wants to self-police themselves. What, in this kind of climate? They don't deserve it. How can you say something is low-fat when it's full of so much sugar?
سووپەرمارکێتەکانیش. کۆمپانیا گەورەکان. کۆمپانیا گەورەکان. سی ساڵ لەمەوبەر، زۆربەی خۆراک بەزۆری ناوخۆیی و تازەبوون. ئیستا بەزۆری لەقتوو نراوە و پڕرە لە ماددەی زیادکراو، پێکهاتەی زیادە، و خۆتان بەشەکەی تری دەزانن. قەبارەی ژەمەکان کێشەیەکی گەورەیە، زۆر گەورە. نوسین لەسەر خۆراکەکان کێشەیەکی گەورەیە. نوسینی سەر خواردنەکان لەم وڵاتە ئابڕووچوونە. پیشەسازییەکە دەیەوێت خۆی چاودێر بێت بەسەر خۆیەوە. چی، لەم جۆرە ژینگەیەیا؟ شایەنی ئەوە نین. چۆن بە شتێک ئەڵێیت چەوری کەمە لەکاتێکدا پڕە لە شەکر؟
Home. The biggest problem with the home is that used to be the heart of passing on food culture, what made our society. That is not happening anymore. And you know, as we go to work and as life changes, and as life always evolves, we kind of have to look at it holistically -- step back for a moment, and re-address the balance. It hasn't happened for 30 years, OK? I want to show you a situation that is very normal right now; the Edwards family.
ماڵەوە. گەورەترین کێشەی ماڵەوە ئەوەیە ئەوەیە کە پێشتر دڵی گواستنەوەی کلتوری خۆراک بووە، ئەوەی کۆمەڵگای دروستکردووە. ئەوە چیتر ڕوونادات. وەک دەشزانن، کاتێک دەچین بۆ ئیش و لەگەڵ گۆڕانکاری ژیان، و لەگەڵ پەرەسەندنی بەردەوامی ژیان، پێویستە وەک یەک ئەندامی تەواوەتی سەیری بکەین -- بۆ ساتێک بچۆرە دواوە، و دووبارە هاوسەنگییەکە دیاریکەرەوە. ماوەی ٣٠ ساڵە ڕووینەداوە، باشە؟ ئەمەوێ دۆخێکتان نیشان بەم کە لە ئێستادا زۆر ئاساییە: خێزانی ئێدواردەکان
(Video) Jamie Oliver: Let's have a talk. This stuff goes through you and your family's body every week. And I need you to know that this is going to kill your children early. How are you feeling?
جەیمی: با قسە بکەین. ئەم شتە هەموو هەفتەیەک بە لەشی خۆت و خێزانەکەتدا دەڕوات. دەشمەوێت بزانیت کە ئەمە زوو منداڵەکانت دەکوژێت. هەست بەچی دەکەیت؟
Stacy: Just feeling really sad and depressed right now. But, you know, I want my kids to succeed in life and this isn't going to get them there. But I'm killing them.
ستەیسی: ئێستا هەست بە ناخۆشی و دڵتەنگییەکی زۆر دەکەم. بەڵام، دەزانیت، دەمەوێ منداڵەکانم سەرکەوتوو بن لە ژیاندا و ئەمەش نایانگەیەنێت بەوە. بەڵام من خەریکە دەیانکوژم.
JO: Yes you are. You are. But we can stop that. Normal. Let's get on schools, something that I'm fairly much a specialist in. OK, school. What is school? Who invented it? What's the purpose of school? School was always invented to arm us with the tools to make us creative, do wonderful things, make us earn a living, etc., etc. You know, it's been kind of in this sort of tight box for a long, long time, OK? But we haven't really evolved it to deal with the health catastrophes of America, OK? School food is something that most kids -- 31 million a day, actually -- have twice a day, more than often, breakfast and lunch, 180 days of the year. So you could say that school food is quite important, really, judging the circumstances.
جەیمی: بەڵێ وایە. خەریکە. بەڵام دەتوانین ئەوە بوەستێنین. ئاساییە. با بچینە سەر قوتابخانەکان، شتێکە کە من زۆر پسپۆڕم تێیدا. باشە، قوتابخانە. قوتابخانە چییە؟ کێ دایهێنا؟ ئامانجی قوتابخانە چییە؟ قوتابخانە هەمووکات بۆ ئەوە داهێنراوە ئامرازی پێویستمان باتێ بۆ ئەوەی وامان لێبکات داهێنەر بین، شتی سەرسوڕهێنەر بکەین، بتوانین ژیانمان دابین بکەین. دەزانن. ماوەیەکی زۆرە وەک سندوقێکی داخراوی چەسپیوی لێهاتووە؟ بەڵام ئێمە بەڕاستی پەرەمان پێنەداوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کارەساتە تەندروستییەکانی ئەمریکا، باشە؟ خواردنی قوتابخانە شتێکە کە زۆربەی منداڵان -- ٣١ ملیۆن لە ڕۆژێکدا ڕاستییەکەی-- ڕۆژی دووجار دەیخۆن، زۆربەیکات، نانی بەیانی و نیوەڕۆ، ١٨٠ ڕۆژ لە ساڵێکدا. کەواتە دەتوانن بڵێن خواردنی قوتابخانە زۆر گرنگە بەڕاستی. بە بڕیاردان لەسەر هەلومەرجەکان.
(Laughter)
(پێکەنین)
Before I crack into my rant, which I'm sure you're waiting for --
پێش ئەوەی باسی بۆچوونە نەرێنییەکانی خۆم بکەم، کە دڵنیام ئێوە چاوەڕێی دەکەن --
(Laughter)
(پێکەنین)
I need to say one thing, and it's so important in, hopefully, the magic that happens and unfolds in the next three months. The lunch ladies, the lunch cooks of America -- I offer myself as their ambassador. I'm not slagging them off. They're doing the best they can do. They're doing their best. But they're doing what they're told, and what they're being told to do is wrong. The system is highly run by accountants; there's not enough, or any, food-knowledgeable people in the business. There's a problem: If you're not a food expert, and you've got tight budgets and it's getting tighter, then you can't be creative, you can't duck and dive and write different things around things. If you're an accountant, and a box-ticker, the only thing you can do in these circumstances is buy cheaper shit.
دەمەوێ شتێک بڵێم، و شتێکی زۆر گرنگە لەو، جادوەی ڕوودەدات و دەکرێتەوانێ لە سێ مانگی داهاتوودا. چێشتلێنەری قووتابخانەکان، خانمە چێشتلێنەرەکانی قوتابخانەکانی ئەمریکا -- خۆمیان پێشکەش دەکەم وەک باڵوێزێک. من هیچ سەرزەنشتیان ناکەم. ئەوەی لە توانایاندا بێت دەیکەن. باشترینی ئەوەی لە توانایاندایە. بەڵام ئەوە دەکەن کە پێیان دەوترێت، و ئەوەی پێیان دەوترێت بیکەن هەڵەیە. سیستمەکە بەزۆری لەلایەن ژمێریارەکانەوە بەڕێوەدەبرێ؛ کەسانی پێویست یان خاوەن زانیاری لەسەر خواردن نییە لە کارەکەدا. کێشەیەک هەیە: ئەگەر پسپۆڕی خواردن نەبیت، و بودجەیەکی دیاریکراو هەبێت و هەر لە کەمکردنەوەدا بێت، کەواتە ناتوانی داهێنەر بیت، ناتوانیت بەدڵی خۆت بکەیت و بەدڵی خۆت شت بنوسیت. ئەگەر ژمێریار بیت، پارەت لابێت، تەنیا شت بیکەیت لە هەلومەرجێکی لەو جۆرەدا کڕینی شتی هەرزانە.
Now, the reality is, the food that your kids get every day is fast food, it's highly processed, there's not enough fresh food in there at all. You know, the amount of additives, E numbers, ingredients you wouldn't believe -- there's not enough veggies at all. French fries are considered a vegetable. Pizza for breakfast. They don't even get crockery. Knives and forks? No, they're too dangerous. They have scissors in the classroom, but knives and forks? No. And the way I look at it is: If you don't have knives and forks in your school, you're purely endorsing, from a state level, fast food, because it's handheld. And yes, by the way, it is fast food: It's sloppy Joes, it's burgers, it's wieners, it's pizzas, it's all of that stuff.
ڕاستییەکە ئەوەیە، خواردنەکانی منداڵەکانتان دەیخۆن ڕۆژانە، خواردنی خێرایە، هەموو لەقتوونراوە، هیچ خواردنی تازەی پێویست لەو ژەمانەدا نیە. دەزانن، ژمارەی پێکهاتە زیادکراوەکان، بڕێکی زۆر پێکهاتە باوەڕی پێناکەن -- هیچ سەوزەی پێویستی تێدا نییە. پەتاتەی سورۆکراو بە سەوزە سەیردەکرێت. پیتزا بۆ بەیانیان. تەنانەت پێویستی نانخواردنیش. چەقۆ و چەتاڵ؟ نەخێر، ئەوانە مەترسیدارن. مقەستیان هەیە لە پۆلەکانیانا، بەڵام چەقۆ و چەتاڵ؟ نا نابێت. بە بۆچوونی منیش: ئەگەر چەقۆ و چەتاڵی خواردن نەبێت لە قوتابخانە، ئەوا بە تەواوەتی، تۆ خواردنی خێرا دابین دەکەی چونکە بە دەست دەخورێت. وە بەڵێ، بەهەرحاڵ، خواردنی خێرایە: لەفەیە، هەمبەرگرە، سۆسەجە، پیتزایە، هەر ئەو جۆرە شتانە.
(Sighs)
(هەناسەهەڵکێشان)
Ten percent of what we spend on health care, as I said earlier, is on obesity, and it's going to double. We're not teaching our kids. There's no statutory right to teach kids about food, elementary or secondary school, OK? We don't teach kids about food, right? And this is a little clip from an elementary school, which is very common in England.
لەسەدا دەی ئەوەی سەرفی دەکەین بۆ چاودێری تەندروستی، وەک وتم، بۆ قەڵەوییە، و دەبێ بە دوو هێندە. هیچ فێری مناڵەکانمان ناکەین. هیچ ڕێگەپێدانێک نییە بۆ ئەوەی منداڵان فێری خواردن بکرێن، قووتابخانەی سەرەتایی یان ناوەندی، باشە؟ هیچ لەسەر خواردن فێری منداڵەکان ناکەین، وانییە؟ ئەمەش گرتە ڤیدیۆیەکی خوێندنگەیەکی سەرەتاییە، کە زۆر باوە لە ئینگلتەرا.
(Video) Who knows what this is?
کێ دەزانێ ئەمە چییە؟
Child: Potatoes.
منداڵ: پەتاتە.
Jamie Oliver: Potato? So, you think these are potatoes? Do you know what that is? Do you know what that is?
جەیمی: پەتاتە؟ کەواتە پێتان وایە ئەمە پەتاتە بێ؟ ئەزانن ئەمە چییە؟ ئەزانن ئەوە چییە؟
Child: Broccoli?
منداڵ: برۆکۆلی؟
JO: What about this? Our good old friend.
جەیمی: ئەی ئەمە؟ ئەم هاوڕێ کۆنەمان.
Child: Celery.
منداڵ: کەرەوز.
JO: No. What do you think this is?
جەیمی: نەخێر. پێتوایە ئەمە چی بێت؟
Child: Onion. JO: Onion? No.
منداڵ: پیاز. جەیمی: پیاز؟ نەخێر.
JO: Immediately you get a really clear sense of "Do the kids know anything about where food comes from?" Who knows what that is? Child: Uh, pear?
جەیمی: یەکسەر بە ڕوونی لەوە تێدەگەیت و دەڵێی ئایا منداڵان هیچ دەزانن لەسەر" ئەوەی خواردن لەکوێوە دێت؟" کێ ئەزانێت ئەوە چییە؟ منداڵ: ئاه، هەرمێ؟
JO: What do you think this is? Child: I don't know.
جەیمی: پێتوایە ئەمە چی بێت؟ منداڵ: نازانم
JO: If the kids don't know what stuff is, then they will never eat it.
جەیمی: ئەگەر منداڵەکان نەزانن شتێک چییە، ئەوا قەت نایخۆن.
(Laughter)
(پێکەنین)
JO: Normal. England and America, England and America. Guess what fixed that. Two one-hour sessions. We've got to start teaching our kids about food in schools, period.
جەیمی: ئاساییە. ئینگلتەرا و ئەمریکا، ئینگلتەرا و ئەمریکا. بیرکەنەوە چی ئەوەی چاککردەوە. دوو وانەی یەک کاتژمێری. پێویستە ئیتر لە قوتابخانەکان وانە لەسەر خواردن بە مناڵان بڵێینەوە، تەواو
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
I want to tell you about something that kind of epitomizes the trouble that we're in, guys, OK? I want to talk about something so basic as milk. Every kid has the right to milk at school. Your kids will be having milk at school, breakfast and lunch, right? They'll be having two bottles, OK? And most kids do. But milk ain't good enough anymore. Don't get me wrong, I support milk -- but someone at the milk board probably paid a lot of money for some geezer to work out that if you put loads of flavorings, colorings and sugar in milk, more kids will drink it. Yeah.
دەمەوێ باسی شتێکتان بۆ بکەم کە پوختەیەکمان دەداتێ لەسەر کێشەکەی تێیداین، باشە؟ دەمەوێت باسی شتێکی هێندە بنچینەیی وەک شیرتان بۆ بکەم. هەموو منداڵێک شیری پێدەدرێ لە قوتابخانە. منداڵەکانتان لە قوتابخانە لەکاتی نانی بەیانی و نیوەڕۆدا شیریان دەبێ، وانییە؟ دوو بتڵیان دەدرێتێ، وانییە؟ زۆربەی منداڵانیش دەیخۆنەوە. بەڵام شیر چیتر باش نییە. بەهەڵە لێم تێمەگەن، لەگەڵ نەخواردنی شیردا نیم -- بەڵام کەسێک لە لیژنەی پیشەسازی شیر لەوانەیە پارەیەکی زۆری دابێت بۆ ڕێگەدان بە بیرۆکەی، کە ئەگەر تامی زۆری تێبکەیت، لەگەڵ ڕەنگ و شەکر، منداڵی زیاتر دەیخۆنەوە. بەڵێ.
Obviously now that's going to catch on the apple board is going to work out that if they make toffee apples they'll eat more as well. Do you know what I mean? For me, there isn't any need to flavor the milk. Okay? There's sugar in everything. I know the ins and outs of those ingredients. It's in everything. Even the milk hasn't escaped the kind of modern-day problems. There's our milk. There's our carton. In that is nearly as much sugar as one of your favorite cans of fizzy pop, and they are having two a day. So, let me just show you. We've got one kid, here -- having, you know, eight tablespoons of sugar a day. You know, there's your week. There's your month. And I've taken the liberty of putting in just the five years of elementary school sugar, just from milk. Now, I don't know about you guys, but judging the circumstances, right, any judge in the whole world, would look at the statistics and the evidence, and they would find any government of old guilty of child abuse. That's my belief.
ئاشکرایە ئەوە تەشەنە دەسەنێت بۆ نموونە بەرپرسانی پیشەسازی سێویش دەلێن ئەگەر سێوی ڕووپۆشکراو بە قاوە یان شەکر دروستکەن زیاتر دەفرۆشرێ. دەزانن مەبەستم چییە؟ بەلای منەوە، هیچ پێویست ناکات تامی شیر بگۆڕیت. باشە؟ شەکر لە هەموو شتێکدا هەیە. هەموو شتێک لەسەر ئەو پێکهاتە خۆراکیانە دەزانم. لە هەموو شتێکدان. تەنانەت شیریش بێبەری نەبووە لە کێشەکانی ئەم سەردەمە. ئەوە شیرەکەمانە. ئەوەش کارتۆنەکەمانە. لەوەدا هێندەی یەکێک لە خواردنەوە غازییەکانی حەزتان لێیە شەکر هەیە، و منداڵانیش ڕۆژی دووان دەخۆنەوە. کەواتە با نیشانتان بەم. ئەمە منداڵێکمان لایە -- کە وەک دەزانن ڕۆژی هەشت کەوچکی چا شەکر دەخۆن. ئینجا دەزانن، ئەوەش هەفتەکەتانە. ئەوەش مانگەکەتانە. و ئینجا منیش دەمەوێت نیشانتان بەم ماوەی پێنج ساڵی قوتابخانە منداڵان چەندێک شەکر دەخۆن، تەنیا بە شیر. ئێستا بۆ ئێوە نازانم خەڵکینە، بەڵام بڕیاردان لەسەر بارودۆخەکە، هەر دادوەرێک بهێنیت لە جیهاندا، ئەگەر سەیری سەرژمێرییەکان و بەڵگەکان بکات دەبینن کە هەموو حکومەتێک بەرپرسیارن لە ئەشکەنجەدانی منداڵان. ئەوە باوەڕی منە.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
(Applause ends)
(چەپڵەلێدان)
Now, if I came up here, and I wish I could come up here today and hang a cure for AIDS or cancer, you'd be fighting and scrambling to get to me. This, all this bad news, is preventable. That's the good news. It's very, very preventable. So, let's just think about, we got a problem here, we need to reboot. Okay so, in my world, what do we need to do? Here is the thing, right, it cannot just come from one source. To reboot and make real tangible change, real change, so that I could look you in the white of the eyes and say, "In 10 years' time, the history of your children's lives, happiness -- and let's not forget, you're clever if you eat well, you know you're going to live longer -- all of that stuff, it will look different. OK?"
ئێستا ئەگەر بێمە ئێرە و، خۆزگە ئەمتوانی ئەمڕۆ ئەوەم بکردایە و چارەسەری ئایدز یان شێرپەنجە پێشکەش بکەم، شەڕ دەکەن لەسەری تا دەگەنە لام بۆ دەستکەوتنی. ئەمە، هەموو ئەم هەواڵە ناخۆشە، ڕێگەی لێدەگیرێت. ئەوە هەواڵە باشەکەیە. زۆر باش ڕێگەی لێدەگیرێت. کەواتە با بیری لێبکەینەوە، کێشەیەکمان هەیە لێرەیا، پێویستە بچینەوە سەرەتا. کەواتە، لە جیهانەکەمدا، پێویستە چی بکەین؟ ڕاستییەکە ئەوەیە، ناکرێت لە یەک سەرچاوەوە بێت. بۆ گەڕانەوە بۆ سەرەتا و ئەنجامدانی گۆڕانکاری بەرچاو، گۆڕانکاری ڕاستەقینە، بۆ ئەوەی بتوانم سەیری چاوەکانتان بکەم و بڵێم، "دە ساڵی تر، مێژووی ژیانی منداڵەکانتان، پڕدەبێ لە دڵخۆشی-- و با بیرمان نەچێت، زیرەکیت ئەگەر خواردنی باش بخۆی، دەزانن کە زیاتر لە ژیاندا دەبن -- هەموو ئەو شتانە شێوەیەکی جیایان دەبێت. باشە؟"
So, supermarkets. Where else do you shop so religiously? Week in, week out. How much money do you spend, in your life, in a supermarket? Love them. They just sell us what we want. All right. They owe us to put a food ambassador in every major supermarket. They need to help us shop. They need to show us how to cook quick, tasty, seasonal meals for people that are busy. This is not expensive. It is done in some, and it needs to be done across the board in America soon, and quick. The big brands, you know, the food brands, need to put food education at the heart of their businesses. I know, easier said than done. It's the future. It's the only way.
ئینجا، سوپەرمارکێتەکان. یان هەر شوێنێکی تر کە زۆر شتی لێدەکڕیت؟ هەفتە لەدوای هەفتە. لە ژیانتاندا چەندێک پارە لە سوپەرمارکێتدا سەرف دەکەن؟ خۆشتان بوێت. ئەوەمان پێدەفرۆشن کە دەمانەوێت. کێشە نییە. قەرزاری ئێمەن و پێویستە پسپۆڕی خۆراک لە سوپەرمارکێتە سەرەکییەکان دانێن. پێویستە یارمەتیمان بەن لە شت کڕیندا. پێویستە نیشانمان بدەن چۆن ژەمی خێرا، و بەتام و تەندروست دروستکەین بۆ ئەو کەسانەی سەرقاڵن. ئەمە گران نییە. لە هەندێکیان دەکرێت، و پێویستە لە هەموویدا بکرێت لە ئەمریکا، بەم نزیکانە و خێرا. مارکە گەورەکان، مارکە خۆراکییەکان، پێویستە ڕۆشنبیری خواردن بخەنە ناوجەرگەی ئیشەکەیانەوە. ئەزانم، وتنی لە کردنی ئاسانترە. ئەوە داهاتووە. تەنیا ڕێگەیە.
Fast food. With the fast-food industry you know, it's very competitive. I've had loads of secret papers and dealings with fast food restaurants. I know how they do it. I mean, basically they've weaned us on to these hits of sugar, salt and fat, and x, y, and z, and everyone loves them, right? So, these guys are going to be part of the solution. But we need to get the government to work with all of the fast food purveyors and the restaurant industry, and over a five, six, seven year period wean of us off the extreme amounts of fat, sugar and all the other non-food ingredients.
خواردنی خێرا. بە هەبوونی خواردنی خێرا ئەوە زۆر قورستر دەبێت. چەندین کاغەز و مامەڵەکردنی نهێنیم لابوو هی رێستۆرانتەکانی خواردنی خێرایان هەیە. دەزانم چۆن ئەو کارە ئەکەن. مەبەستم ئەوەیە هەڵیان خەڵەتاندوین بۆ ئەم تێکەڵەی شەکر و خوێ و چەوری و پێکهاتانەی تر و هەمووان حەزیان لێیە وانییە؟ کەواتە ئەمانیش دەبێت بەشێک بن لە چارەسەرەکە. بەڵام پێویستە حکومەت بخەینە کار لەگەڵ هەموو هەموو دابینکەری پێداویستی خواردنە خێراکان و رێستۆرانتەکان، و بە درێژای پێنج بۆ حەوت ساڵ بڕێکی زۆرمان بۆ کەم بکەنەوە لە چەوری، شەکر، و هەموو پێکهاتە زیانبەخشەکانی تر.
Now, also, back to the sort of big brands: labeling, I said earlier, is an absolute farce and has got to be sorted. OK, school. Obviously, in schools, we owe it to them to make sure those 180 days of the year, from that little precious age of four, until 18, 20, 24, whatever, they need to be cooked proper, fresh food from local growers on site, OK? There needs to be a new standard of fresh, proper food for your children, yeah?
ئێستا، با بگەڕێینەوە سەر مارکە گەورەکان: نوسینی سەر خواردن، وەک پێشتر وتم هەڵخەڵەتاندنی تەواوە و پێویستە چارەسەر بکرێت. باشە، قوتابخانە. بێگومان، لە قوتابخانە، ئێمە پێویستە دلنیابینەوە ئەوان ئەو ١٨٠ ڕۆژەی ساڵ، لە تەمەنی چوار ساڵییەوە، هەتا ١٨، ٢٠، و ٢٤، پێویستە خواردنی تازە و باش لێنراو ئامادە بکەن کە بەرهەمی تازەی ناوخۆ بێت، باشە؟ پێویستە ستانداردێکی نوێ دانرێت بۆ خواردنی تازە و گونجاو بۆ منداڵەکانتان، باشە؟
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Under the circumstances, it's profoundly important that every single American child leaves school knowing how to cook 10 recipes that will save their life. Life skills.
بەهۆی ئەم هەلومەرجەی ئێستاوە، شتێکی زۆر گرنگە هەر مناڵێکی ئەمریکی کاتێک قوتابخانە بەجێدەهێڵێت بزانێت چۆن ١٠ خواردن لێبنێت کە ژیانی ڕزگار بکات. شارەزاییەکاین ژیان.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
That means that they can be students, young parents, and be able to sort of duck and dive around the basics of cooking, no matter what recession hits them next time. If you can cook, recession money doesn't matter. If you can cook, time doesn't matter. The workplace, we haven't really talked about it. You know, it's now time for corporate responsibility to really look at what they feed or make available to their staff. The staff are the moms and dads of America's children. Marissa, her father died in her hand, I think she'd be quite happy if corporate America could start feeding their staff properly. Definitely they shouldn't be left out. Let's go back to the home.
ئەوەش واتای ئەوەیە بتوانن خوێندکار، و دایک و باوکێکی گەنجیش بن، و بتوانن بنچینەکانی خواردن درووست کردن بەکاربهێنن بێگوێدانە ئەوەی جاری دواتر توشی چ قەیرانێک دەبن. ئەگەر چێشتلێنان بزانی، پارە کەمبوونەوە گرنگ نییە. ئەگەر چێشتلێنان بزانیت، کات گرنگ نییە. شوێنی ئیشکردن، جارێکە باسی ئەوەمان نەکردووە. ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمپانیاکان بەرپرسیارانە مامەڵەکەن سەیربکەن بزانن چی ئەیەن بە ستافەکانیان و چیان بۆ دابین دەکەن. ستافەکە دایک و باوکی منداڵانی ئەمریکان. ماریسا، کە باوکی لەناو دەستیا مرد، پێموابێت ئەو زۆر دڵخۆش دەبێت ئەگەر کۆمپانیاکانی ئەمریکا دەستکەن بەوەی خواردنی باش بەن بە ستافەکەیان. بەدڵنیاییەوە نابێ فەرامۆش بکرێن. با بچینەوە سەر ناو ماڵ.
Now, look, if we do all this stuff, and we can, it's so achievable. You can care and be commercial. Absolutely. But the home needs to start passing on cooking again, for sure. For sure, pass it on as a philosophy. And for me, it's quite romantic, but it's about if one person teaches three people how to cook something, and they teach three of their mates, that only has to repeat itself 25 times, and that's the whole population of America. Romantic, yes, but most importantly, it's about trying to get people to realize that every one of your individual efforts makes a difference. We've got to put back what's been lost. Huntington's Kitchen. Huntington, where I made this program, we've got this prime-time program that hopefully will inspire people to really get on this change. I truly believe that change will happen. Huntington's Kitchen. I work with a community. I worked in the schools. I found local sustainable funding to get every single school in the area from the junk, onto the fresh food: six-and-a-half grand per school.
ئێستا، سەیرکەن، ئەگەر هەموو ئەم شتانە بکەین، و دەشتوانین، بەدی دەهێنرێت. دەتوانیت خواردنی باش دابین بکەیت و زۆری تێنەچێ. بەدڵنیاییەوە. بەڵام بەدڵنیاییەوە ماڵەکەن پێویستیان بەوەیە خواردن فێری یەکتر بکەن. وەک فەلسەفەیەک فێری یەکی بکەن. بۆ من، ئەوە زۆر ڕۆمانسییە، بەڵام ئەگەر کەسێک سیان فێری ئەوە بکات چۆن خواردنێک لێبنێن، و ئینجا ئەوانیش فێری سێ هاوڕێی تری خۆیانی بکەن، ئەوە پێویستە ٢٥ جار دووبارە بێتەوە و هەموو دانیشتووانی ئەمریکا دەکات. ڕۆمانسییە بەڵێ، بەڵام لەهەموی گرنگتر، بۆ ئەوەیە هەموو خەڵک درک بەوە بکەن کە هەر هەوڵێکی تاکە کەسییان جیاوازی دروست دەکات. پێویستە ئەوە چاک بکەینەوە کە لەدەست چووە. چێشتخانەکەی هەنتینگتۆن. هەنتینگتۆن، ئەو شوێنەی ئەم پرۆگرامەمان لێدروست کرد، ئەم پرۆگرامە پڕبینەرەمان دەرکرد کە هیوادارین ئیلهام بە خەڵک بگەیەنێت ئەم گۆڕانکارییە بکات. بەڕاستی باوەڕم وایە ئەو گۆڕانکارییە ڕووبدات. چێشتخانەی هەنتینگتۆن. لەگەڵ کۆمەڵگایەکدا کار دەکەم. لە قوتابخانەکاندا کارم کرد. پارەی پێویستم دەستکەوت لەلایەن خەڵکەوە بۆ ئەوەی هەموو قوتابخانەی ناوچەکە لە خواردنی خراپەوە بخەمە سەر خواردنی تازە: هەر قوتابخانەیەی ٦٥٠٠ دۆلاری دەویست.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
That's all it takes, six-and-a-half grand per school. The Kitchen is 25 grand a month. Okay? This can do 5,000 people a year, which is 10 percent of their population, and it's people on people. You know, it's local cooks teaching local people. It's free cooking lessons, guys, in the Main Street. This is real, tangible change, real, tangible change. Around America, if we just look back now, there is plenty of wonderful things going on. There is plenty of beautiful things going on. There are angels around America doing great things in schools -- farm-to-school set-ups, garden set-ups, education -- there are amazing people doing this already. The problem is they all want to roll out what they're doing to the next school, but there's no cash. We need to recognize the experts and the angels quickly, identify them, and allow them to easily find the resource to keep rolling out what they're already doing, and doing well. Businesses of America need to support Mrs. Obama to do the things that she wants to do.
پێویستی هەر بەوەیە، قوتابخانەی ٦٥٠٠ دۆلار. چێشتخانەکە مانگی ٢٥٠٠٠ دۆلار. باشە؟ کە بەشی ساڵێکی ٥٠٠٠ کەس دەکات، کە لەسەدا ١٠ی دانیشتووانەکەیەتی، و بەردەوام لە تەشەنەسەندایە. چێشتلێنەرەکانی ناوچەکە خەڵکەکە فێر دەکەن. وانەی چێشتلێنانی بێبەرامبەرە خەڵکێنە لەسەر شەقامی سەرەکی. ئەمە گۆڕانکاری ڕاستەقینە و گرنگە، گۆڕانکاری ڕاستەقینە و گەورە. لە ئەمریکایا، ئەگەر ئێستا بڕوانینەوە پێشتر، زۆر شتی سەرسوڕهێنەر ڕوودەدات. زۆر شتی جوان ڕوودەدات. زۆر فریشتەی مەزن لە ئەمریکادان شتی مەزن دەکەن لە کڕینی سەوزە و میوەی تازە بۆ قوتابخانەکان، فێرکردنی ڕێکخستنی باخی سەوزەی ماڵەوە -- کەسانێکی سەرسوڕهێنەر هەن خەریکی ئەنجامدانی ئەوەن. کێشەکە ئەوەیە دەزانن چی بکەن بۆ قووتابخانەی دواتر، بەڵام پارەی پێویست نییە. پێویستە بەخێرایی ئەو کەسە پسپۆڕ و فریشتانە بناسینەوە، دیاریان بکەین، و سەرچاوەی پێویستیان بۆ بەردەست بخەین بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لەو کارەی دەیکەن، و بە باشی بیکەن. بازرگانەکانی ئەمریکا پێویستە هاوکاری پێشکەشکەن بۆ خاتوو ئۆباما بۆ ئەوەی ئەو شتانە بکات کە دەیەوێت.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
And look, I know it's weird having an English person standing here before you talking about all this. All I can say is: I care. I'm a father, and I love this country. And I believe truly, actually, that if change can be made in this country, beautiful things will happen around the world. If America does it, other people will follow. It's incredibly important.
سەیرکەن، ئەزانم سەیرە کەسێکی ئینگلیز لێرە بووەستێت لەبەردەمتانا باسی ئەمانە بکات. دەتوانم بڵێم: گرنگە بەلامەوە. من باوکێکم، و ئەم وڵاتەم خۆشدەوێت. و بەڕاستی باوەڕم وایە ئەگەر گۆڕانکاری لەم وڵاتەیا بکرێت، شتی زۆر جوانیش ڕوودەدات لە سەرانسەری جیهاندا. ئەگەر ئەمریکا بیکات، خەڵکی تریش شوێنیان دەکەون. شتێکی زۆر گرنگە.
(Audience) Yeah!
بەڵێ!
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
When I was in Huntington, trying to get a few things to work when they weren't, I thought "If I had a magic wand, what would I do?" And I thought, "You know what? I'd just love to be put in front of some of the most amazing movers and shakers in America." And a month later, TED phoned me up and gave me this award. I'm here. So, my wish. Dyslexic, so I'm a bit slow. My wish is for you to help a strong, sustainable movement to educate every child about food, to inspire families to cook again, and to empower people everywhere to fight obesity.
کە لە هەنتینگتۆن بووم، دەمویست هەندێک شت بکرێت کە پێشتر نەدەکرا، دەومت " ئەگەر دارێکی جادووگەریم پێبێت دەزانن چیم دەکرد؟" بیرمکردەوە و وتم، "دەزانیت چی؟ حەزم دەکرد بتوانم قسە بۆ هەندێک لە سەرسوڕهێنەرترین کەسە خاوەن کاریگەرییەکانی ئەمریکا بکەم." مانگێکیش دواتر، تێد تەلەفونیان بۆ کردم و ئەم پاداشتەیان پێبەخشیم. من لێرەم. ئاواتەکەم هاتە دی. کێشەی خوێندنەوەم هەیە، کەمێک خاوم. ئاواتەکەم ئەوەیە ئێوە یارمەتیدەربن بۆ جوڵەیەکی بەهێزی بەردەوام بۆ فێرکردنی هەموو منداڵێک دەربارەی خواردن، ئیلهام ببەخشن بە خێزانەکان دووبارە خواردنی خۆیان لێبنێن، و لە هەموو شوێنێک هێز بە خەڵک بەن لەگەڵ قەڵەوی بجەنگن.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
Thank you.
زۆر سوپاس.
(Applause continues)
(چەپڵەلێدان)