چۆن دەزانیت ڕاستەقینەیت؟ پرسیارێکی ئاشکرایە تا ئەو کاتەی بەدوای وەڵامەکە دەگەڕێیت، با بەڕاستی وەریبگرین. چۆن بەڕاستی دەزانیت بونت هەیە؟ لە کتێبی“بیرکردنەوە لە فەلسەفەی یەکەم،” رێنێ دیکارت بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارە دەگەڕا، هەموو بیروبۆچوونەکانی سەرەتای وەلاوە ناوە بۆ ئەوەی لە بنەڕەتەوە دەست پێبکاتەوە. هەموو زانیارییەکانی لە ڕێگەی هەستەکانییەوە سەریهەڵدابوو. ڕێک وەک تۆ، وایە؟ تۆ بە چاوەکانتەوە سەیری ئەم ڤیدیۆیە دەکەیت بە گوێکانتەوە گوێی لێدەگریت. هەستەکانت جیهان بە شێوەی ڕاستەقینەیی خۆیی نیشان دەدەن. ئەوان فێڵت لێ ناکەن، بەڵام هەندێک جار وا دەکەن. لەوانەیە تۆ کەسێک بە کەسێکی کە تێبگەیت لە دوورەوە، یان کە دەتەوێت تۆپێک بگریتەوە لە ئاسمان، و لە بەردەم تۆدا بەو زەوییەکە دەکەوێت. بەڵام دەی، ڕێک لێرە و ئێستا، دەزانی کە ئەوەی لە بەردەمت دایە ئەوە ڕاستە. چاوەکانت، دەستەکانت، جەستەت، ئەمە تۆیت. تەنها شێتەکان نکۆڵی لەوە دەکەن، و تۆ دەزانیت کە شێت نیت. هەرکەسێک گومان لەوەبکات ئەوە خەون دەبینێت. نەخێر، چی گەر تۆ خەون ببینیت؟ خەونەکان وەک ڕاستی وان. دەتوانیت بڕوا بکەیت کە مەلە دەکەیت، دەفڕیت یان بە دەستەکانی خۆت لەگەڵ دڕندەکان شەڕ دەکەیت، لە کاتێکدا جەستەی ڕاستەقینەت لەسەر جێگاکە پاڵکەوتووە. نەخێر، نا، نا. تۆ بە ئاگایت، دەزانیت کەوا بە ئاگایت. بەڵام کە بە ئاگا نیت، نازانیت کەوا بە ئاگا نیت، بۆیە ناتوانیت بیسەلمێنیت کە خەون نابینیت. لەوانەیە ئەو جەستەییەی کە پێشبینی دەکەیت هەتبێت بەڕاستی لەوێ نەبێت. لەوانەیە هەموو ڕاستی وابێت، تەنانەت تێگەیشتنە سادەکانیش، وەکو کات، شێوە، ڕەنگ و ژمارە هەڵەن، هەموویان تەنها فێڵێکن داهێنراون... لە لایەن بلیمەتێکی خراپەوە! نەخێر. بەڕاستی. دیکارت دەپرسێت گەر باوەڕ بەو بیرۆکەیە بهێنیت کە بلیمەتێکی خراپ... فێڵی لێ کردوویت کەوا ڕاستی ڕاستەقینەییە. لەوانەیە ئەو فێڵزانە شەیتانە تۆی هەڵخەڵەتاندبێت. جیهان، تەواوی شتەکانی ناوی تەنانەت جەستەی خۆشت. ناتوانیت بڕوا بەوە نەکەیت کەوا هەموویان دروست نەکراون، و چۆن دەتوانیت بوونت هەبێت بەبێ ئەوان؟ ناتوانیت، بۆیە بوونت نابێت. ژیان خەونێکە، و گرەو دەکەم کە تۆ دڵخۆش نیت تیایدا، وانییە؟ نەخێر، تۆ بە گەمژەیی بەسەری دەبەیت، وەکو گەمژەییەکی بوون نەبووی فێڵ لێکراو. ئەمە بە باوەڕپێکراو دەزانیت؟ ئۆ هاوڕایت لەگەڵ ئەمە؟ گەر وانیت ئەوە باشە؛ گەر وایت ئەوە باشتر، چونکە بە هاوڕابوونت لەگەڵ ئەمە، دەیسەلمێنیت کەوا بوونێکی باوەڕپێکراویت. ناتوانیت ببیتە هیچ گەر پێتوابێت کە شتێکیت، تەنانەت گەو وا بیر بکەیتەوە کە شتێک هیچ نییە چونکە گرنگ نییە چۆن بیر دەکەیتەوە، تۆ بوونێکی زانینخوازیت، یان وەکو ئەوەی دیکارت دەڵێت: “من بیر دەکەمەوە بۆیە هەم،” بە هەمان شێوە تۆش، بەڕاستی.
How do you know you're real? It's an obvious question until you try to answer it, but let's take it seriously. How do you really know you exist? In his "Meditations on First Philosophy," René Descartes tried to answer that very question, demolishing all his preconceived notions and opinions to begin again from the foundations. All his knowledge had come from his sensory perceptions of the world. Same as you, right? You know you're watching this video with your eyes, hearing it with your ears. Your senses show you the world as it is. They aren't deceiving you, but sometimes they do. You might mistake a person far away for someone else, or you're sure you're about to catch a flyball, and it hits the ground in front of you. But come on, right here and now, you know what's right in front of you is real. Your eyes, your hands, your body: that's you. Only crazy people would deny that, and you know you're not crazy. Anyone who'd doubt that must be dreaming. Oh no, what if you're dreaming? Dreams feel real. You can believe you're swimming, flying or fighting off monsters with your bare hands, when your real body is lying in bed. No, no, no. When you're awake, you know you're awake. Ah! But when you aren't, you don't know you aren't, so you can't prove you aren't dreaming. Maybe the body you perceive yourself to have isn't really there. Maybe all of reality, even its abstract concepts, like time, shape, color and number are false, all just deceptions concocted by an evil genius! No, seriously. Descartes asks if you can disprove the idea that an evil genius demon has tricked you into believing reality is real. Perhaps this diabolical deceiver has duped you. The world, your perceptions of it, your very body. You can't disprove that they're all just made up, and how could you exist without them? You couldn't! So, you don't. Life is but a dream, and I bet you aren't row, row, rowing the boat merrily at all, are you? No, you're rowing it wearily like the duped, nonexistent doof you are/aren't. Do you find that convincing? Are you persuaded? If you aren't, good; if you are, even better, because by being persuaded, you would prove that you're a persuaded being. You can't be nothing if you think you're something, even if you think that something is nothing because no matter what you think, you're a thinking thing, or as Descartes put it, "I think, therefore I am," and so are you, really.