Hi everyone. So, I'm going to take us back to 2007. I'd just spent about six months working on album that I'd poured my heart and my soul into, and it was getting about three plays per day on Myspace at the time, and I was getting more and more depressed when I started noticing these other people who were playing guitar and singing and putting videos on this new site called YouTube, and they were getting 300,000 views. So I decided I'm going to start making some Youtube videos. And one day they featured a video of my band on the homepage, which was amazing -- we got a bunch of new fans. We also got a bunch of people who, I guess, just didn't really like the music or something --
سڵاو. یەکەم شت ئەمەوێ بتانگەڕێنمەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧. تازە ٦ مانگم بەسەر بردوو لە کارکردن لەسەر ئەلبومێک کە بە دڵ و ڕۆح کردبووم، و ئەوکاتە دەبوو ڕۆژانە سێ جار لە سەر مای سپەیس لێبدرێتەوە، و هەتا دەهات زیاتر و زیاتر دڵتەنگ دەبووم کاتێک تێبینی ئەم خەڵکانەم کرد کە گیتاریان دەژەنی و گۆرانیان دەوت و ڤیدیۆکانیان دەخستە سەر ئەم ماڵپەرە نوێیە کە ناوی یوتیوب بوو، و نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس ڤیدیۆکانیان دەبینین. بۆیە منیش بڕیارمدا چەند ڤیدیۆیەک بۆ یوتیوب بەرهەمبێنم. ڕۆژێکیش ڤیدیۆ باندەکەی منیان خستە سەر پەڕەی سەرەکی ماڵپەڕەکە، کە سەرسوڕهێنەر بوو -- چەندین هەواداری نوێمان بۆ زیاد بوو. هەروەها چەند کەسێکیش هەبوون کە پێموابێت زۆر موزیکەکانی ئێمەیان بەدڵ نەبوو --
(Laughter)
(پێکەنین)
It's OK because people started coming to our shows, and we started touring, and we came out with a record. And when I checked our bank account balance after our first monthly iTunes payout, we had 22,000 bucks in it, which was amazing because at the time I was living at my dad's house, trying to make a living as a musician by uploading videos to the internet which literally zero people respected in 2009 -- even the people who were uploading videos to the internet.
ئاسایی بوو چونکە تا دەهات خەڵکی زیاتر دەهاتن بۆ نمایشەکان، و دەستمان کرد بە گەڕان، و توانیمان بەرهەمێک تۆمار بکەین. و کە سەیری حسابی بانقی خۆمانم کرد دوای ئەوەی ئایتونس پارەی مانگەکەی پێداین، ٢٢ هەزار دۆلارمان هەبوو، ئەوکاتە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو بۆم چونکە هێشتا لە ماڵی باوکمدا دەژیام، دەمویست بژێوی ژیانم دابین بکەم وەک موزیک ژەنێک بە دانانی ڤیدیۆ لەسەر ئینتەرنێت کە کەم کەس لە ساڵی ٢٠٠٩دا ڕێزیان لەو شتە دەگرت -- تەنانەت ئەو کەسانەشی ڤیدیۆیان دەخستە سەر ئینتەرنێت.
And so for the next four years, I uploaded more and more videos to the Internet, and they got better and better, and we made enough money through brand deals and commercials and iTunes sales to buy a house. And we built a recording studio. But there was one big problem: making money as a creative person in 2013 was super weird. First of all, the business models were changing all the time. So our 58,000 dollars of annual iTunes download income was about to be replaced by about 6,000 dollars of streaming income. Steams paid less than downloads. And then as more and more creators started popping up online, there was just more competition for these five-figure brand deals that had kept the band afloat for years. And to top it all off, our videos themselves -- the creative stuff that we made that our fans loved and appreciated -- that were actually contributing value to the world, those videos were generating almost zero dollars of income for us. This is an actual snapshot of my YouTube dashboard from a 28-day period that shows one million views and 166 dollars of ad earnings for those views.
بۆیە بۆ چوار ساڵی دواتر، ڤیدیۆی زیاتر و زیاترم خستە سەر ئینتەرنێت، و تا دەهات باشتر و باشتر دەبوون، و پارەی باشمان پەیداکرد بە گرێبەست لەگەڵ مارکەکان و ریکلامی بازرگانی و فرۆشی ئایتونس و توانیمان خانوێک بکڕین. ستۆدیۆیەکی تۆمارکردنیشمان بنیاتنا. بەڵام یەک کێشەی گەورە هەبوو: پارە پەیداکردن وەک کەسێکی داهێنەر لە ساڵی ٢٠١٣دا زۆر نامۆ بوو. یەکەم شت، بەردەوام شێوازی بزنس کردن دەگۆڕا. بۆیە ٥٨,٠٠٠ دۆلارەکەی ساڵانە لە داگرتنەکانی ئایتونسەوە دەستمان دەکەوت خەریکبوو شوێنی بگیرێتەوە بە ٦,٠٠٠ دۆلارەکەی داهاتی دانانی ڤیدیۆ. دانانی ڤیدیۆ داهاتی کەمتر بوو لە شێوازی داگرتن. و لەگەڵ ئەوەی داهێنەری زیاتر و زیاتر پەیدا دەبوون لەسەر ئینتەرنێت، ململانێکان زیاتر بوون لەسەر گرێبەستی ئەم پێنج کۆمیانیا گەورەیە کە ماوەی چەندین ساڵبوو باندەکەمانی هێشتبووەوە. لە سەروو هەموو ئەوەشەوە، خوودی ڤیدیۆکانمان -- بەشە داهێنەرەکەی درووستمان دەکرد و هەوادارەکان حەزیان لێیبوو و بەهایەکی بەسوودیان هەبوو بۆ جیهان، ئەو ڤیدۆیانە ئەتوانم بڵێم هیچ پارەمان لێوەی دەستنەدەکەوت. ئەمە وێنەیەکی گیراوی یوتیوبەکەی خۆمە هی ماوەی ٢٨ ڕۆژ کە نیشانی ئەیات یەک ملیۆن بینەری هەبووە و ١٦٦ دۆلار داهاتی بووە لەو ریکلامانەی لەسەری نیشاندراوە.
The whole machine in 2013 that took art online and outputted money was totally nonfunctional. It doesn't matter if you're a newspaper, or an institution, or an independent creator. A monthly web comic with 20,000 monthly readers -- 20,000 monthly readers -- gets paid a couple hundred bucks in ad revenue. This is 20,000 people. Like, in what world is this not enough? I don't understand. What systems have we built where this is insufficient for a person to make a living?
تەواوی ئامێرەکە لە ساڵی ٢٠١٣دا کە هونەری دەخستە سەر ئینتەرنێت و پارەی لێوە بەرهەم دەهات بە تەواوەتی لەکار کەوتبوو. گرنگ نییە ڕۆژنامەیەک بیت، یان دەستگایەک بیت، یان داهێنەرێکی سەربەخۆ بیت. کۆمیکێکی مانگانەی ئینتەرنێت کە مانگانە ٢٠ هەزار خوێنەری هەبێت -- ٢٠ هەزار خوێنەری مانگانە -- دوو سەد دۆلارێکی دەست دەکەوێت بە داهاتی ریکلامەکانی سەری. ٢٠ هەزار کەس خوێندویانەتەوە. باشە، لە چ جیهانێکدا ئەمەنە بەس نییە؟ من تێناگەم. ئێمە چ جۆرە سیستمێکمان بنیاتناوە کە تیایدا ئەمە بەس نەبێت بۆ کەسێک هەتا بتوانێت بژێوی ژیانی دابین بکات؟
So, I actually have a theory about this. I think it's been a weird 100 years.
بۆیە، بیردۆزێکم هەیە لەسەر ئەمە. پێموابێت ١٠٠ ساڵی سەیر بووە.
(Laughter)
(پێکەنین)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
About 100 years ago, humans figured out how to record sound onto a wax cylinder. That was the beginning of the phonograph. Right around the same time, we figured out how to record light onto a piece of photographic paper, celluloid -- the beginning of film and television. For the first time, you could store art on a thing, which was amazing. Art used to be completely ephemeral, so if you missed the symphony, you just didn't get to hear the orchestra. But now, for the first time, you could store the orchestra's performance on a physical object, and like, listen to it later, which was amazing. It was so amazing in fact, that for the next 100 years, between 1900 and 2000, humans built just billions and billions of dollars of infrastructure to essentially help artists do two things. First, put their art on a thing, and second, get that thing around the world to the people who wanted the art. So, so much industry is devoted to these two problems. Oh my gosh, there are trucking companies, and brick-and-mortar and marketing firms, and CD jewel case manufacturers, all devoted to these two problems.
نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر، مرۆڤ توانی دەنگ لەسەر لوولەکی مێو تۆمار بکات. ئەوە سەرەتای فۆنۆگراف بوو. هەر لە هەمان سەردەمدا، مرۆڤ توانی ڕووناکی تۆمار بکات لە سەر پارچە کاغەزێکی فۆتۆگرافی، ڕیشاڵی -- سەرەدای فلیم و تەلەفزیۆن. بۆ یەکەم جار بوو، دەتتوانی هونەر لەسەر شتێک تۆمار بکەیت، کە سەرسوڕهێنەر بوو. پێشتر هونەر تەمەنی کورت بوو، بۆیە ئەگەر سەمفۆنیاکەت لەکیس چوبێت، نەتدەتوانی گوێبیستی ئۆرکێستراکە بیت. بەڵام ئێستا، بۆ یەکەم جار، دەتوانی ئۆرکێستراکە تۆمار بکەیت لەسەر ئامرازێکی بەرجەستەیی، و کەی ویست گوێی لێگریتەوە، کە ئەوەش سەرسوڕهێنەر بوو. ڕاستییەکەی زۆر سەرسوڕهێنەر بوو، کە بۆ ١٠٠ ساڵی دواتر، لە نێوان ١٩٠٠ - ٢٠٠٠دا، مرۆڤ بایی ملیارەها دۆلاریان خەرج کرد لە بەردی بناغەدا بۆ ئەوەی یارمەتی هونەرمەندان بەن کە تەنیا دوو شت بکەن. یەکەم، هونەرەکەیان بخەنە سەر شتێک، و دووەمیش، ئەو شتە بە جیهاندا بڵاو بکەنەوە بۆ ئەو خەڵکانەی هونەریان دەویست. بەشێکی زۆر لە پیشەسازییەکە تەرخانکراوە بۆ ئەم دوو کێشەیە. ئای خوایە، کۆمپانیای گەیاندن هەیە، چەندین کۆمپانیای مارکێتینگ و درووستکەری قەپاغی سی دی هەیە، هەمووی خۆیان بۆ ئەم دوو کێشەیە تەرخان کردووە. و
And then we all know what happened. 10 years ago, the internet matures and we get Spotify and Facebook and YouTube and iTunes and Google search, and a hundred years of infrastructure and supply chains and distribution systems and monetization schemes are completely bypassed -- in a decade. After 100 years of designing these things, it's no wonder that it's just totally broken for creative people right now. It's no wonder that the monetization part of the chain doesn't work given this new context.
ئینجا هەموو دەزانین چی ڕوویدا. ١٠ ساڵ لەمەوبەر، ئینتەرنێت زیاتر پێگەشت و سپۆتیفای و فەیس بووک و یوتیوب و ئایتوس و گەڕانی گوگڵ هاتنە کایەوە، و سەدان ساڵ لە بەردی بناغەیی و سیستمی دابینکردن و بڵاوکردنەوە و گەیاندن بە شوێنی مەبەست بە تەواوەتی تێپەڕێندران -- لە ماوەی دە ساڵدا. دوای ١٠٠ ساڵ لە درووستکردنی ئەم شتانە، شتێکی ئاساییە کە ئێستا بە تەواوەتی بوار تەنیا بۆ کەسی داهێنەر ماوەتەوە. جێی سەرسوڕمان نییە کە بەشە کردن بە پارەکەی زنجیرەکە چیتر کارناکات لەم پێکهاتە نوێیەدا.
But what gets me super excited to be a creator right now, to be alive today and be a creative person right now, is realizing that we're only 10 years into figuring out this new machine -- to figuring out the next 100 years of infrastructure for our creators. And you can tell we're only 10 years in. There's a lot of trial and error, some really good ideas forming, a lot of experimentation. We're figuring out what works and what doesn't. Like Twitch streamers. Who's heard of Twitch? Twitch streamers are making three to five thousand bucks a month streaming gaming content. The big ones are making over 100,000 dollars a year. There's a site called YouNow, it's an app. It allows musicians and vloggers to get paid in digital goods from fans.
بەڵام ئەوەی ئێستا وەک داهێنەرێک وام لێدەکات زۆر بەپەرۆش بم، لە ژیاندا بم و کەسێکی داهێنەر بم، درک کردنە بەوەی هێشتا ١٠ ساڵە ئەم ئامرازە نوێیەمان هەیە -- دەبێت لە ١٠٠ ساڵی داهاتوودا بتوانین چ بناغەیەک بۆ داهێنەرەکانمان بنیات بنێین. ئێمە تەنیا ١٠ ساڵە هاتوینەتە ئەم بوارە نوێیە. چەندین تاقیکردنەوە و هەڵە هەیە، چەندین بیرۆکەی باش لە درووستبووندایە، لەگەڵ تاقیکردنەوەی زۆردا. خەریکە درک بەوە دەکەین چی سوودی دەبێت و چی نایبێت. بۆ نموونە بڵاوکەرەوەی ڤیدیۆ لەسەر تویچ. کێ تویچی بیستووە؟ بڵاوکەرەوەکانی سەر تویچ مانگانە سێ بۆ پێنج هەزار دۆلار پەیدا دەکەن بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی یارییەکانیان. ئەوانەی گەورەن تیایدا ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ هەزار دۆلار پەیدا دەکەن. ماڵپەڕێک هەیە بەناوی یوناو، ئەپێکە. یارمەتیدەرە بۆ موزیک ژەنەکان و ئەوانەی ڤیدیۆیان هەیە هەوادارەکانیان بە ئەلیکترۆنی پارەیان بەنێ.
So, I'm also working on the problem. Four years ago I started a company called Patreon with a friend of mine. We're 80 people now working on this problem. It's basically a membership platform that makes it really easy for creators to get paid -- every month from their fans to earn a living. For a creator, it's like having a salary for being a creative person. And this is one of our creators. They're called "Kinda Funny." They have about 220,000 subscribers on YouTube. And when they upload a video, it gets somewhere around 15,000 views to 100,000 views. I want you to check yourselves right now. I think when we hear numbers like that, when we hear "15,000 views," and we see content like this, we just snap categorize it as being not as legitimate as a morning show that you'd hear on the radio or a talk show that you'd see on NBC or something But when "Kinda Funny" launched on Patreon, within a few weeks, they were making 31,000 dollars per month for this show. It took off so fast that they decided to expand their programming and add new shows, and now they launched a second Patreon page -- they're making an additional 21,000 dollars per month. And they're scaling what's essentially becoming a media company, financing the whole thing through membership.
من ئێستا کار لەسەر کێشەکە دەکەم. چوار ساڵ لەمەوبەر کۆمپانیایەکم درووستکرد بەناوی پاتریۆن لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆمدا. ئێستا ٨٠ کەسین کار لەسەر ئەم کێشەیە دەکەین. سەکۆیەکی بوون بە ئەندامە کە وا ئەکات ئاسان بێت بۆ داهێنەرەکان پارەیان پێبدرێت -- مانگانە لەلایەن هەوادارەکانیانەوە بۆ دابینکردنی بژێوییان. بۆ داهێنەرێک، ئەوە وەک ئەوەیە موچە وەرگریت لەسەر داهێنەریت. ئەمەش یەکێکە لە داهێنەرەکانمان. ناویان "کەمێک جێی پێکەنین"ە. نزیکەی ٢٢٠ هەزار شوێنکەوتووی یوتیوبیان هەیە. و کە ڤیدیۆیەک دادەنێن، نزیکەی ١٥ هەزار بۆ ١٠٠ هەزار بینینی دەبێت. ئەمەوێ ئێستا خۆتان سەیر بکەن. پێموابێت کاتێک گوێمان لە ژمارەی وەک ١٥ هەزار بینین دەبێت، و پێکهاتەی ئاواهی دەبینین، یەکسەر پۆڵێنی دەکەین وەک شتێک کە زۆر گرنگ نییە هێندەی بەرنامەیەکی بەیانی کە لەسەر ڕادیۆ گوێی لێدەگری یان بەرنامەیەکی قسەکردن کە لەسەر ئێن بی سی دەیبینیت. بەڵام کاتێک گرووپەکە لە پەیتریۆن دەستیان پێکرد، لە چەند هەفتەیەکدا، گەشتنە ئەوەی مانگانە ٣١ هەزار دۆلار پەیداکەن بۆ ئەم بەرنامەیە. ئەوەنە خێرا پەرەیان سەند بڕیاریاندا پرۆگرامسازییەکەیان فراوانکەن و بەرنامەی نوێش زیاد بکەن و ئێستا پەڕەی دووەمی پەیترۆنی خۆیان دەرکردووە -- مانگانە ٢١ هەزار دۆلاری تر پەیدا دەکەن. و خەریکە نەخشەیەک دەکێشن بۆ ئەوەی دەبێت کۆمپانیایەکی میدیایی چۆنبێت، دابینکردنی پارەی هەموو پرۆژەکە لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە.
OK, here's another example. This is Derek Bodner, a sports journalist who used to write for Philadelphia Magazine until a few months ago when the magazine cut out all sports coverage. Now he writes articles and publishes them on his own website -- he's still covering sports, but for himself. And he's making 4,800 bucks a month from 1,700 patrons, financing it through membership.
باشە، با نموونەیەکی ترتان بەمێ. ئەمە دێریک بۆدنەرە، ڕۆژنامەنوسێکی وەرزشی کە پێشتر بۆ گۆڤاری فیلادیلفیای دەنوسی هەتا چەند مانگێک لەمەوبەر کاتێک گۆڤارەکە وازی لە بابەتی وەرزش هێنا. ئێستا خۆی وتار دەنوسێت و لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاویدەکاتەوە -- هێشتا لە وەرزشدا کاردەکات، بەڵام بۆ خۆی دەکات. و مانگانە ٤,٨٠٠ دۆلار پەیدا دەکات لە ١,٧٠٠ پشتیوانیکەرەوە، کە لە ڕێگەی بوون بە ئەندامەوە پارەی بۆ دابین دەکەن.
This is Crash Course -- free educational content for the world. This show is actually on the PBS digital network -- 29,000 dollars per month. This is a duo sailing around the world, getting paid every month for documenting their travels from 1,400 patrons. This is a podcast, "Chapo Trap House", making -- actually, since I screenshotted this, they're making an additional 2,000 dollars per month, so they're now making 56,000 dollars per month for their podcast.
ئەمە کراش کۆرسە -- پێکهاتەی فێرکاری بێبەرامبەر بۆ جیهان. ئەم بەرنامەیە لەسەر تۆڕی ئەلیکترۆنی پی بی ئێسە -- مانگە ٢٩ هەزار دۆلار داهاتێتی. ئەم دوانە بە جیهاندا دەگەڕێن، مانگانە پارەیان دەدرێتێ لەسەر تۆمارکردنی گەشتەکانیان لەلایەن ١٤٠٠ ئەندامەوە. ئەمە زنجیرەیەکە، ماڵی تەڵەی چاپۆ" مانگانە -- ڕاستییەکەی، لەبەر ئەوەی وێنەییم گرتووە، مانگانە ٢ هەزار دۆلاری زیادە پەیدا دەکەن، کەواتە ئێستا ٥٦ هەزار دۆلاریان دەست دەکەوێت لە مانگێکدا.
And Patreon's not the only one working on the problem. Even Google's starting to work on this. A couple years ago, they launched Fan Funding; more recently, they launched Super Chat as a way for creators to monetize live streaming. Newspapers are starting to experiment with membership. New York Times has a membership program; The Guardian has over 200,000 paying subscribers to its membership program. There's this bubbling soup of ideas and experiments and progress right now, and it's pointing in the direction of getting creators paid. And it's working. It's not, like, perfect yet, but it's really working.
پاتریۆنیش تەنیا لایەن نییە کار لەسەر ئەو کێشەیە بکات. تەنانەت گوگڵیش خەریکە کاری لەسەر دەکات. دوو ساڵ لەمەوبەر، دەستیان کرد بە دابینکردنی پارە لەلایەن هەوادارەوە، بەم دواییەش، پرۆژەی سوپەر چات وەک ڕێگایەک بۆ داهێنەرەکان بتوانن ڤیدیۆی ڕاستەوخۆیان بکەن بە پارە. گۆڤارەکانیش خەریکن تاقیکردنەوە دەکەن لەسەر سیستمی ئەندامی بوون. نیو یۆرک تایمس پرۆگرامی بوون بە ئەندامی هەیە؛ زە گاردیان ٢٠٠ هەزار بەشداربووی هەیە کە پارە ئەیەن بۆ پرۆگرامی ئەندامبوونەکە. ئەم بڕە زۆرە لە بیرۆکە و تاقیکردنەوە هەیە و ئێستا لە بەرەوپێشچووندایە، و بەرەو ئاراستەی ئەوە دەڕوات داهێنەرەکان پارە وەرگرن. خەریکە سەریش دەگرێت. هێشتا بێوێنە نییە، بەڵام بەڕاستی خەریکە سەردەگرێت.
So, Patreon has over 50,000 creators on the platform making salaries -- getting paid every month for putting art online, for being a creative person. The next hundred years of infrastructure is on the way and it's going to be different this time because of this -- because of the direct connection between the person who makes the thing and the person who likes the thing.
کەواتە، پاتریۆن زیاتر لە ٥٠ هەزار داهێنەری هەیە موچە وەردەگرن -- مانگانە پارە وەردەگرن بۆ دانانی هونەرەکانیان لەسەر ئینتەرنێت، بۆ داهێنەر بوونیان. سەد ساڵی داهاتووی بنیاتنانی بناغە بەڕێوەیە و ئەمجارەیان جیاواز دەبێت بەهۆی ئەمەوە -- بەهۆی پەیوەندی ئاڕاڕاستەوخۆی نێوان کەسەکەی شتەکە درووست دەکات و کەسەکەی شتەکانی بەدڵە.
About seven or eight years ago, I went to a cocktail party. This is when the band had hit our first machine, so things were really cranking. We had just made about 400,000 dollars in one year through iTunes sales and brand deals and stuff like that. And this guy comes up to me and says, "Hey, Jack, what do you do?" I said, "I'm a musician." And he just sobered up immediately, and he stuck out his hand, put a hand on my shoulder, and in a real earnest, very nice voice he was like, "I hope you make it someday."
نزیکەی حەوت بۆ هەشت ساڵ لەمەوبەر، چوم بۆ ئاهەنگێکی کۆکتێل. لێرەدا بوو باندەکەمان لە لوتکەی سەرکەوتندا بوو، سەرکەوتنەکانمان دەستیپێدەکرد. تازە نزیکەی ٤٠٠ هەزار دۆلارمان پەیداکردبوو لە ساڵێکدا لەڕێگەی فرۆشی ئایتونس و گرێبەستی مارکەکان و ئەو جۆرە شتانە. پیاوێک هات بۆلام و وتی، هێی جاک، ئێستا خەریکی چیت؟" وتم، "موزیک ژەنم." یەکسەر مەستییەکە بەری یا، و دەستی هێنایە پێشەوە، دەستی خستە سەر شانم، و بە دەنگێکی زۆر خۆش و بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە وتی هیوادارم ڕۆژێک بێت بتوانی پارەت دەستکەوێت
(Laughter)
(پێکەنین)
And ... I have so many moments like that logged in my memory. I just cringe thinking of that. It's so embarrassing to just not feel valued as a creative person. But as a species, we are leaving that cocktail party behind. We're leaving that culture, we're out of there. We're going to get so good at paying creators, within 10 years, kids graduating high school and college are going to think of being a creator as just being an option -- I could be a doctor, I could be a lawyer, I could be a podcaster, I could have a web comic. It's just going to be something you can do. We're figuring it out. It's going to be a viable and sustainable and respected profession. Creators are going to come out the other end of this weird 100 years, this century-long journey, with an awesome new machine. And they're going to be paid, and they're going to be valued. Thanks, everybody.
هەروەها... چەندین ساتی تری وەک ئەوەم هەیە لەناو بیرەوەریمدا ماوەتەوە. مچوڕکە بەلەشمدا دێت بە بیرکردنەوە لێی. زۆر جێی شەرمەزارییە وەک کەسێکی داهێنەر هەست بە بەهات نەکرێت. بەڵام وەک بوونەوەرێک، ئەو ئاهەنگە لەدوای خۆمانەوە بەجێدەهێڵین. ئەو کلتورە بەجێدەهێڵین، لەوێ چووینەتە دەرەوە. زۆر سەرکەوتوو دەبین لە پارەدان بە داهێنەرەکان، لە ماوەی ١٠ ساڵدا، منداڵەکانی ئامادەیی و زانکۆ تەواودەکەن و بیر لەوە دەکەنەوە داهێنەر بوون تەنیا ڕێگەچارە بێت بۆیان -- دەکرێ ببمە پزیشک، ببمە پارێزەر، دەکرێت بەرنامەی دەنگی تۆمارکەم، کۆمیکی ئینتەرنێت بەرهەم بێنم. دەبێت بە شتێک کە دەتوانیت پەنای بۆ بەریت. خەریکە پێی دەگەین. دەبێت بە پیشەیەکی پڕ داهاتی گونجاوی ڕێزلێگراو لەناو خەڵکدا. داهێنەرەکان لەوسەری ئەم ١٠٠ ساڵە سەیرەوە یەنە دەرەوە، ئەم گەشتە سەدەییە، بە ئامێرێکی نوێی سەرسوڕهێنەرەوە. پارەیان دەدرێتێ، و بەهاداریش دەبن. سوپاس بۆ هەمووتان.
(Applause)
(چەپڵەلێدان)
I think it went pretty well. I want artists who saw that to not give up -- to know that we're getting there. It's not there yet, but in a couple years, there will be so many systems and tools for them to just make a living online, and if they've got a podcast that's starting to take off, but they're not able to make money on it yet, that's happening and they're going to be paid. It's happening.
پێموابێت سەرکەوتوو بووم. دەمەوێت هونەرمەندەکانی ئەمەیان بینی کۆڵنەیەن -- بزانن خەریکە پێی دەگەین. هێشتا پێی نەگەشتوین، بەڵام لە دوو ساڵی داهاتوودا، چەندین سیستم و ئامرازیان دەبێت بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان لەسەر ئینتەرنێت، و یان ئەگەر زنجیرە ڤیدیۆ و تۆماری دەنگیان هەبێت و نەتوانن دەستپێکەن، هێشتا نەتوانن پارەی لێوە پەیا بکەن، خەریکە بەوە دەگەین، و لە داهاتوودا دەتوانن قازانجی لێوە بکەن. خەریکە ئەوە ڕووئەیات.