The magical moment, the magical moment of conducting. Which is, you go onto a stage. There is an orchestra sitting. They are all, you know, warming up and doing stuff. And I go on the podium. You know, this little office of the conductor. Or rather a cubicle, an open-space cubicle, with a lot of space. And in front of all that noise, you do a very small gesture. Something like this, not very pomp, not very sophisticated, this. And suddenly, out of the chaos, order. Noise becomes music.
سادە پڕ جادووەکە، ساتە پڕ جادووەکەی بەڕێوەبردنی ئۆرکێسترا. ئەوکاتەی دەچیتە سەر سەکۆ. ئۆرکێسترایەک دانیشتوون. هەموویان خۆیان گەرم دەکەن، و ئامادە دەبن. منیش دەچمە سەر دوانگەکە. شوێنە بچووکەکەی ڕابەرەکە. یان چوارگۆشەکە، شوێنە چوارگۆشەییە کراوەکە، کە شوێنێکی زۆر هەیە. و لەبەردەمی ئەو هەموو دەنگەدایت، جوڵەیەکی زۆر بچووک دەکەیت. شتێکی ئاواهی، زۆر خۆبەزلزانانە نا، زۆر ئاڵۆز نا، ئاواهی. و لە ناکاو، لەو هەرایەوە هەموویان یەکسەر ڕێکدەبنەوە. ژاوەژاو دەبێ بە موزیک.
And this is fantastic. And it's so tempting to think that it's all about me. (Laughter) All those great people here, virtuosos, they make noise, they need me to do that. Not really. If it were that, I would just save you the talk, and teach you the gesture. So you could go out to the world and do this thing in whatever company or whatever you want, and you have perfect harmony. It doesn't work. Let's look at the first video. I hope you'll think it's a good example of harmony. And then speak a little bit about how it comes about.
ئەمەش زۆر سەرسوڕهێنەرە. و زۆر هانم دەیات خۆم بە گەورە بزانم بڵێم هەمووی منم. (پێکەنین) هەموو خەڵکە مەزنەکانی ئێرە، هونەرخوازەکان، دەنگ درووست دەکەن، پێویستیان پێمە ئەوە بکەم. ڕاستییەکەی نەخێر. ئەگەر ئەوە بوایە، ئەم هەموو قسەیەتان بۆ ناکەم، و یەکسەر جوڵەکەتان فێردەکەم. بۆ ئەوەی بچنە بەردەم ئەو هەموو خەڵکە و لەگەڵ هەرکەسێکدا بن و هەرچییەک بکەن ئەم جوڵەیە بکەن و یەکسەر هاوئاوازی تەواوەتی بێتە دی. ئەوە سەرناگرێت. با سەیری یەکەم ڤیدیۆ بکەین. هیوادارم وا بیربکەنەوە نموونەیەکی باشی هاوئاوازی بێت. و ئینجا کەمێک قسە بکەن لەسەر ئەوەی کە چۆن بووە.
(Music)
(موزیک)
Was that nice? So that was a sort of a success. Now, who should we thank for the success? I mean, obviously the orchestra musicians playing beautifully, the Vienna Philharmonic Orchestra. They don't often even look at the conductor. Then you have the clapping audience, yeah, actually taking part in doing the music. You know Viennese audiences usually don't interfere with the music. This is the closest to an Oriental bellydancing feast that you will ever get in Vienna. (Laughter)
ئەوە خۆشبوو؟ کەواتە بەجۆرێک سەرکەوتوو بوو. ئێستا، ئەبێ سوپاسی کێ بکەین بۆ سەرکەوتنەکە؟ مەبەستم ئەوەیە، بێگومان موزیک ژەنەکانی ئۆرکێستراکە کە بەجوانی ژەنیان، ئۆرکێسترای ڤییەنا فیلهارمۆنیک. زۆرجار تەنانەت سەیری ڕابەری ئۆرکێستراکەش ناکەن. ئینجا ئامادەبووان چەپڵە لێدەدەن، بەڵێ، ڕاستییەکەی بەشدار دەبن لە موزیکەکەدا. دەزانن گوێگرە نەمساییەکان زۆربەی کات تەنانەت دەست وەرنایەنە موزیکەکە. ئەمە زیاتر لە خوانی سەماکردنی ڕۆژهەڵاتی دەچێت بەدەگمەن لە ڤییەنا ڕوودەدات. (پێکەنین)
Unlike, for example Israel, where audiences cough all the time. You know, Arthur Rubinstein, the pianist, used to say that, "Anywhere in the world, people that have the flu, they go to the doctor. In Tel Aviv they come to my concerts." (Laughter) So that's a sort of a tradition. But Viennese audiences do not do that. Here they go out of their regular, just to be part of that, to become part of the orchestra, and that's great. You know, audiences like you, yeah, make the event.
جیاواز لە، بۆ نموونە ئیسرائیل، کە لەوێ گوێگرەکان بەردەوام دەکۆکن. دەزانن، ئارسەر روبینستین، پیانۆژەنەکە، هەر دەیوت کە "لە هەموو شوێنێکی جیهان، خەڵک کە تووشی هەڵامەت دەبن دەچن بۆلای پزیشک. لە تەل ئەبیب یەن بۆ کۆنسێرتەکانی من." (پێکەنین) کەواتە ئەوە جۆرێکە لە داب و نەریت. بەڵام گوێگرەکانی ڤییەنا واناکەن. لێرە لە باری ئاسایی لادەدەن، تەنیا بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لەوە، بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لە ئۆرکێستراکە، و ئەوەش باشە. بەڵێ، گوێگرانی وەک ئێوە، بۆنەکە درووست دەکەن.
But what about the conductor? What can you say the conductor was doing, actually? Um, he was happy. And I often show this to senior management. People get annoyed. "You come to work. How come you're so happy?" Something must be wrong there, yeah? But he's spreading happiness. And I think the happiness, the important thing is this happiness does not come from only his own story and his joy of the music. The joy is about enabling other people's stories to be heard at the same time.
بەڵام ئەی ڕابەری ئۆرکێستراکە؟ دەتوانی بڵێیت ڕابەرەکە خەریکی چی بووە؟ ئم، دڵخۆش بووە. و زۆرجار ئەمە نیشانی کەسە بە ئەزموونەکان ئەیەم. خەڵک بێزار دەبن. "یەیت بۆ ئیش. چۆن ئەکرێت ئاوا دڵخۆش بیت؟" ئەبێ کێشەیەکی تیابێت، وانییە؟ بەڵام ئەو دڵخۆشی بڵاو دەکاتەوە. منیش پێموایە دڵخۆشی، کە شتە گرنگەکە ئەم دڵخۆشیەیە بەتەنیا لە چیرۆکەکەی و شادی بینین لە موزیکەکەیەوە نایەت. شادییەکە لەوەدا دەبێت بوار بدەیت چیرۆکی خەڵکی تریش لەهەمان کاتدا ببیسترێت.
You have the story of the orchestra as a professional body. You have the story of the audience as a community. Yeah. You have the stories of the individuals in the orchestra and in the audience. And then you have other stories, unseen. People who build this wonderful concert hall. People who made those Stradivarius, Amati, all those beautiful instruments. And all those stories are being heard at the same time. This is the true experience of a live concert. That's a reason to go out of home. Yeah? And not all conductors do just that. Let's see somebody else, a great conductor. Riccardo Muti, please.
چیرۆکی ئۆرکێستراکەت هەیە وەک کۆمەڵێک پیشەگەر. چیرۆکی گوێگرەکانت هەیە وەک کۆمەڵگایەک. بەڵێ چیرۆکی تاکەکانیشت هەیە لەناو ئۆرکێستراکە و گوێگرەکانیشدا. ئینجا چیرۆکی تریشت هەیە، بەدی نەکراو. خەڵکەکەی ئەم هۆڵە مەزنەیان بۆ کۆنسێرت بنیات ناوە. خەڵکەکەی ئەو کەمانچانە و هەموو ئەو ئامێرە جوانانەیان درووستکردووە. هەموو ئەو چیرۆکانە پێکەوە دەبیسترێن لە هەمان کاتدا. ئەمە ئەزموونی ڕاستەقینەی کۆنسێرتێکی زیندووە. ئەوە هۆکارێکە لە ماڵ بۆی بچیتە دەر. وانییە؟ هەموو ڕابەرەکانی ئۆرکێستراش تەنیا ئەوە ناکەن. با سەیری یەکێکی تر بکەین، ڕابەرێکی مەزنی تر. تکایە ریکاردۆ موتی.
(Music)
(موزیک)
Yeah, that was very short, but you could see it's a completely different figure. Right? He's awesome. He's so commanding. Yeah? So clear. Maybe a little bit over-clear. Can we have a little demonstration? Would you be my orchestra for a second? Can you sing, please, the first note of Don Giovanni? You have to sing "Aaaaaah," and I'll stop you. Okay? Ready?
بەڵێ، ئەوە زۆر کورت بوو، بەڵام ئەوەتان بینی وێنەیەکی تەواو جیاوازە. وانییە؟ سەرسوڕهێنەرە. جڵەوی تەواوەتی هەیە. وانییە؟ زۆر ڕوونە. لەوانەیە کەمێک زیاد لەپێویستیش ڕوونبێت. دەکرێت نیشاندانێکی بچووکمان هەبێت؟ دەتوانن بۆ چرکەیەک ببن بە ئۆرکێستراکەم؟ دەتوانن گۆرانی بڵێن، یەکەم نۆتەی دۆن جیۆڤانی؟ دەبێت بڵێن "ئاااااااه،" و دەتانوەستێنم. باشە؟ ئامادەن؟
Audience: ♫ Aaaaaaah ... ♫
ئامادەبووان: ئاااااااه...
Itay Talgam: Come on, with me. If you do it without me I feel even more redundant than I already feel. So please, wait for the conductor. Now look at me. "Aaaaaah," and I stop you. Let's go.
دەی، لەگەڵ من. ئەگەر بێ من بیکەن لە پێشترم زیاتر هەست بە نائاسایی بوون دەکەم. کەواتە تکایە، چاوەڕێی ڕابەری ئۆرکێستراکە بکەن. ئێستا سەیرم بکەن. "ئااااااه،" و ئەتانوەستێنم.
Audience: ♫ ... Aaaaaaaah ... ♫ (Laughter)
ئامادەبووان:... ئاااااااه.. (پێکەنین)
Itay Talgam: So we'll have a little chat later. (Laughter) But ... There is a vacancy for a ... But -- (Laughter) -- you could see that you could stop an orchestra with a finger. Now what does Riccardo Muti do? He does something like this ... (Laughter) And then -- sort of -- (Laughter) So not only the instruction is clear, but also the sanction, what will happen if you don't do what I tell you. (Laughter) So, does it work? Yes, it works -- to a certain point.
ئیتەی: کەواتە دواتر کەمێک قسە دەکەین. (پێکەنین) بەڵام...بۆشاییەک هەیە بۆ... بەڵام-- (پێکەنین) --بینیتان کە دەتوانیت بە پەنجەیەک ئۆرکێستراکە بووەستێنیت. ئێستا ریکاردۆ موتی چی دەکات؟ شتێکی ئاواهی دەکات.. (پێکەنین) ئینجا -- جۆرێک لە --(پێکەنین) کەواتە نەک تەنیا ڕێنماییەکە ڕوونە، بەڵکو ڕێگەلێگرتنەکەش، چی دەبێت ئەگەر ئەوە نەکەن کە پێتان دەڵێم. (پێکەنین) کەواتە سوودی هەیە؟ بەڵێ، سوودی هەیە -- هەتا خاڵێکی دیاریکراو.
When Muti is asked, "Why do you conduct like this?" He says, "I'm responsible." Responsible in front of him. No he doesn't really mean Him. He means Mozart, which is -- (Laughter) -- like a third seat from the center. (Laughter) So he says, "If I'm -- (Applause) if I'm responsible for Mozart, this is going to be the only story to be told. It's Mozart as I, Riccardo Muti, understand it."
کاتێک موتی لێی دەپرسرێت، "بۆچی ئاواهی ڕابەری دەکەیت؟" دەڵێت، "من بەرپرسیارم." بەرپرسیار لەبەردەمییا. نەخێر بەڕاستی مەبەستی ئەو کەسە نییە. مەبەستی لە مۆزارتە. کە ئەوە -- (پێکەنین) -- وەک سێیەم کورسییە لە ناوەڕاستەوە. (پێکەنین) بۆیە دەڵێت، "ئەگەر من -- (چەپڵەلێدان) بەرپرسیار بم لە مۆزارت، ئەمە تەنیا چیرۆک دەبێت پێویستە بگێڕدرێتەوە. ئەوە مۆزارتە کە من، وەک ریکاردۆ موتی، لێی تێدەگەم."
And you know what happened to Muti? Three years ago he got a letter signed by all 700 employees of La Scala, musical employees, I mean the musicians, saying, "You're a great conductor. We don't want to work with you. Please resign." (Laughter) "Why? Because you don't let us develop. You're using us as instruments, not as partners. And our joy of music, etc., etc. ..." So he had to resign. Isn't that nice? (Laughter) He's a nice guy. He's a really nice guy. Well, can you do it with less control, or with a different kind of control? Let's look at the next conductor, Richard Strauss.
دەزانن موتی چی لێ بەسەر هات؟ سێ ساڵ لەمەوبەر نامەیەکی پێگەشت و لەلایەن هەر ٧٠٠ کەسەکەی لا سکالاوە ئیمزا کرابوو، مەبەستم موزیک ژەنەکانی لا سکالایە، دەیانوت، "تۆ ڕابەرێکی مەزنیت. نامانەوێت کارت لەگەڵ بکەین. تکایە وازبێنە." (پێکەنین) "بۆچی؟ چونکە ناهێڵیت پەرەبستێنین. وەک ئامێر بەکارمان دەهێنیت، نەک وەک هاوبەشی کار. و چێژبینینمان لە موزیک، هتد، هتد.." بۆیە دەبوو وازبێنێت. شتێکی جوان نییە؟ (پێکەنین) کەسێکی باشە. بەڕاستی کەسێکی باشە. دەتوانیت بە کۆنترۆڵکردنێکی کەمترەوە ئەوە بکەیت، یان بە جۆرە کۆنترۆڵکردنێکی جیاوازەوە؟ با سەیری ڕابەری دواتر بکەین، ریچارد ستراوس.
(Music)
(موزیک)
I'm afraid you'll get the feeling that I really picked on him because he's old. It's not true. When he was a young man of about 30, he wrote what he called "The Ten Commandments for Conductors." The first one was: If you sweat by the end of the concert it means that you must have done something wrong. That's the first one. The fourth one you'll like better. It says: Never look at the trombones -- it only encourages them. (Laughter)
ئەترسم وا هەست بکەن هەڵمبژاردبێت تانەی لێبەم چونکە پیرە. ئەوە ڕاست نییە. ئەوکاتەی کە گەنج بوو نزیکەی ٣٠ ساڵ، ئەوەی نوسی کە پێی دەڵێت "دە فەرمایشتەکە بۆ ڕابەرەکانی ئۆرکێسترا." یەکەمیان دەڵێت: ئەگەر لە کۆتایی کۆنسێرتەکەدا ئارەق کردەوە واتای ئەوەیە لەوانەیە هەڵەیەک کردبێت. ئەوە یەکەمیانە. چوارەمیتان زیاتر بەدڵ دەبێت. دەڵێت: قەت سەیری ترۆمبۆن ژەنەکان مەکە -- ئەوە تەنیا دەیانوروژێنێت. (پێکەنین)
So, the whole idea is really to let it happen by itself. Do not interfere. But how does it happen? Did you see him turning pages in the score? Now, either he is senile, and doesn't remember his own music, because he wrote the music. Or he is actually transferring a very strong message to them, saying, "Come on guys. You have to play by the book. So it's not about my story. It's not about your story. It's only the execution of the written music, no interpretation." Interpretation is the real story of the performer. So, no, he doesn't want that. That's a different kind of control. Let's see another super-conductor, a German super-conductor. Herbert von Karajan, please.
کەواتە، هەموو بیرۆکەکە ئەوەیە ڕێگەبەیت خۆی ڕووبات. دەستوەرنەدەیتە کارەکەیان. بەڵام ئەوە چۆن ڕوودەدات؟ بینیتان ئەوکاتەی لاپەڕەکەی هەڵدایەوە؟ ئێستا، یان ئەوەتا پیر بووە، و موزیکی خۆی بیر نایەت، چونکە موزیکەکەی نوسیوە. یان ئەوەتا پەیامێکی زۆر بەهێزیان پێدەگەیەنێت، دەڵێت، "دەی موزیک ژەنەکان. دەبێت بەپێی کتێب موزیک بژەنن. کەواتە دەربارەی چیرۆکی خۆم نییە. دەربارەی چیرۆکی خۆتان نییە. تەنیا ئەنجامدانی موزیکە نوسراوەکەیە، هیچ وەرگێڕانێک نەکرێت." وەرگێڕان بۆکردن چیرۆکی ڕاستەقینەی موزیک ژەنەکەیە. کەواتە نەخێر، ئەو ئەوەی ناوێت. ئەوە جۆرە کۆنترۆڵکردنێکی ترە. با سەیری ڕابەرێکی تری مەزن بکەین، ڕابەری ئۆرکێسترای ئەڵمانی. هێربێرت ڤۆن کایان، تکایە.
(Music)
(موزیک)
What's different? Did you see the eyes? Closed. Did you see the hands? Did you see this kind of movement? Let me conduct you. Twice. Once like a Muti, and you'll -- (Claps) -- clap, just once. And then like Karajan. Let's see what happens. Okay? Like Muti. You ready? Because Muti ... (Laughter) Okay? Ready? Let's do it.
جیاوازییەکەی چییە؟ چاوەکانتان بینی؟ داخراوە. دەستەکانتان بینی؟ ئەم جۆرە جوڵەیەتان بینی؟ با ڕابەریتان بکەم. دوو جار. یەک جار وەک موتی، و ئێوە --(چەپڵەلێدان)-- یەک جار چەپڵە لێبەن. و ئینجا وەک کایان. با بزانین چی ڕوودەدات. باشە؟ وەک موتی. ئامادەن؟ چونکە موتی... (پێکەنین) باشە؟ ئامادەن؟ با ئەوە بکەین.
Audience: (Claps)
ئامادەبووان:(چەپڵەلێدان)
Itay Talgam: Hmm ... again.
ئیتەی: هممم.. دووبارە
Audience: (Claps) Itay Talgam: Good. Now like a Karajan. Since you're already trained, let me concentrate, close my eyes. Come, come.
ئامادەبووان: (چەپڵەلێدان) ئیتەی: باشە. ئێستا وەک کایان. مادام ڕاهاتوون، با تەرکیز بکەم، چاوەکانم داخەم. دەی، دەی.
Audience: (Claps) (Laughter)
ئامادەبووان: (چەپڵەلێدان) (پێکەنین)
Itay Talgam: Why not together? (Laughter) Because you didn't know when to play. Now I can tell you, even the Berlin Philharmonic doesn't know when to play. (Laughter) But I'll tell you how they do it. No cynicism. This is a German orchestra, yes? They look at Karajan. And then they look at each other. (Laughter) "Do you understand what this guy wants?" And after doing that, they really look at each other, and the first players of the orchestra lead the whole ensemble in playing together.
ئیتەی: بۆ پێکەوە نەبێت؟ (پێکەنین) چونکە ئێوە نازانن کەی دەستپێکەن. ئێستا پێتان دەڵێم، تەنانەت ئۆرکێسترای بەرلین فیلهارمۆنیکیش نازانن کەی دەستپێکەن. (پێکەنین) بەڵام پێتان دەڵێم چۆن دەیکەن. هیچ گاڵتەجاڕی نییە. ئەمە ئۆرکێسترای ئەڵمانییە، وانییە؟ سەیری کایان دەکەن. و ئینجا سەیری یەکتر دەکەن. (پێکەنین) "تێدەگەن لەوەی ئەم کەسە چی دەوێت؟" دوای ئەوەش، سەیری یەکتر دەکەن، و یەکەم موزیک ژەنی ئۆرکێستراکە ڕابەری هەمووان دەکات بۆ پێکەوە ژەنین. و
And when Karajan is asked about it he actually says, "Yes, the worst damage I can do to my orchestra is to give them a clear instruction. Because that would prevent the ensemble, the listening to each other that is needed for an orchestra." Now that's great. What about the eyes? Why are the eyes closed? There is a wonderful story about Karajan conducting in London. And he cues in a flute player like this. The guy has no idea what to do. (Laughter) "Maestro, with all due respect, when should I start?" What do you think Karajan's reply was? When should I start? Oh yeah. He says, "You start when you can't stand it anymore." (Laughter)
کاتێک کایان پرسیاری لێدەکرێت لەسەری دەڵێت، "بەڵێ، خراپترین زیانە بتوانم بە ئۆرکێستراکەمی بگەیەنم ئەوەیە ڕێنمایی ڕوونیان بەمێ. چونکە ئەوە ڕێگەیان لێدەگرێت، ئەو گوێ لە یەکترگرتنەیان هەبێت کە پێویستە بۆ ئۆرکێسترایەک." ئەوە شتێکی مەزنە. ئەی چاوەکان؟ بۆچی چاوەکان داخراون؟ چیرۆکێکی دڵڕفێن هەیە لەسەر ڕابەری کردنی کایان لە لەندەن. ئاواهی ئاماژە بۆ بلوێرژەنێک دەکات. کوڕەکە نازانێت چی بکات. (پێکەنین) مایسترۆ، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزما، دەبێت کەی دەستپێکەم؟" پێتوایە وەڵامی کایان چی بووبێت؟ کە پرسیوێتی کەی دەستپێکەم؟ ئاه بەڵێ. دەڵێت، "کەی واتلێهات چیتر ئارام نەگری دەستپێکە." (پێکەنین)
Meaning that you know you have no authority to change anything. It's my music. The real music is only in Karajan's head. And you have to guess my mind. So you are under tremendous pressure because I don't give you instruction, and yet, you have to guess my mind. So it's a different kind of, a very spiritual but yet very firm control. Can we do it in another way? Of course we can. Let's go back to the first conductor we've seen: Carlos Kleiber, his name. Next video, please.
واتە دەزانیت هیچ دەسەڵات نییە هیچ لە مەسەلە بگۆڕیت. موزیکی منە. موزیکە ڕاستەقینەکە تەنیا لە مێشکی کایاندایە. ئێوەش دەبێت بزانن چی لە مێشکمایە. کەواتە لەژێر فشارێکی زۆردا دەبیت چونکە من ڕێنماییت نایەمێ، و واش، پێویستە بزانی چی لە مێشکمایە. کەواتە بەجۆرێک کۆنترۆڵێکی ڕۆحی بەڵام زۆر توندیشە. دەتوانین بەشێوەیەکی تر بیکەین؟ بێگومان. با بگەڕێینەوە بۆ یەکەم ڕابەری ئۆرکێسترای بینیمان: ناوی کارلۆس کلایبەرە. تکایە ڤیدیۆی دواتر.
(Music)
(موزیک)
(Laughter) Yeah. Well, it is different. But isn't that controlling in the same way? No, it's not, because he is not telling them what to do. When he does this, it's not, "Take your Stradivarius and like Jimi Hendrix, smash it on the floor." It's not that. He says, "This is the gesture of the music. I'm opening a space for you to put in another layer of interpretation." That is another story.
(پێکەنین) بەڵێ. جیاوازە ئەوە. بەڵام ئەوە هەمان شێوەی کۆنترۆڵکردن نییە؟ نەخێر وا نییە، چونکە پێیان ناڵێت چی بکەن. کە ئەمە ئەکات، واتای ئەوە نییە، "کەمانچەکەت هەڵگرە و وەک جیمی هێندریکس، بیکێشە بە زەوییەکەیا." واهی نییە. دەڵێت، "ئەمە هێمای موزیکە. من بۆشاییەک بۆ دەکەمەوە بۆ ئەوەی چینێکی تر دانێیت لە وەرگێڕان." ئەوە چیرۆکێکی ترە.
But how does it really work together if it doesn't give them instructions? It's like being on a rollercoaster. Yeah? You're not really given any instructions, but the forces of the process itself keep you in place. That's what he does. The interesting thing is of course the rollercoaster does not really exist. It's not a physical thing. It's in the players' heads.
بەڵام بەڕاستی ئەوە چۆن پێکەوە کاردەکات ئەگەر هیچ ڕێنماییان نەیاتێ؟ وەک ئەوە وایە لەسەر یاری ڕاڕەوی مردن بیت. وانییە؟ هیچ ڕێنماییەکی وات نادرێتێ، بەڵام هێزەکانی پرۆسەکە خۆی لە شوێنی خۆتدا دەتهێڵێتەوە. ئەوەت بۆ دەکات. بێگومان شتە سەرنج ڕاکێشەکە ئەوەیە کە ڕاڕەوی مەرگەکە بوونی نییە شتێکی جەستەیی نییە. لە سەری موزیک ژەنەکاندایە.
And that's what makes them into partners. You have the plan in your head. You know what to do, even though Kleiber is not conducting you. But here and there and that. You know what to do. And you become a partner building the rollercoaster, yeah, with sound, as you actually take the ride. This is very exciting for those players. They do need to go to a sanatorium for two weeks, later. (Laughter) It is very tiring. Yeah? But it's the best music making, like this.
ئەوەش دەیانکات بە هاوبەشی یەکتر. پێویستە لە سەری خۆتدا پلان دانێیت. دەزانیت چی بکەیت، هەرچەندە کلایبەر ڕابەریت ناکات. بەڵام هەرچۆنێک بێت. دەزانیت چی بکەیت. و دەبیت بە هاوبەشێک لە درووستکردنی یاری ڕاڕەوی مەرگەکەدا، بەڵێ، بە دەنگ، کاتێک سەر دەکەویت لەگەڵیان. ئەمە زۆر سەرسوڕهێنەرە بۆ ئەو موزیک ژەنانە. پێویستە دواتر دوو هەفتە بچن بۆ نەخۆشخانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان. (پێکەنین) زۆر ماندووکەرە. وانییە؟ بەڵام باشترین موزیک درووستکردنە، ئاواهی.
But of course it's not only about motivation and giving them a lot of physical energy. You also have to be very professional. And look again at this Kleiber. Can we have the next video, quickly? You'll see what happens when there is a mistake.
بەڵام بێگومان تەنیا دەربارەی پاڵنەر و پێدانی وزەیەکی جەستەیی زۆر نییە. پێویستە کەسێکی زۆر شارەزاش بیت. و دووبارە سەیری کلایبەر بکەن. دەتوانن بیخەنە سەر ڤیدیۆی دواتر، خێرا؟ دەبینن چی ڕوودەدات کاتێک هەڵەیەک دەکرێت.
(Music) Again you see the beautiful body language. (Music) And now there is a trumpet player who does something not exactly the way it should be done. Go along with the video. Look. See, second time for the same player. (Laughter) And now the third time for the same player. (Laughter) "Wait for me after the concert. I have a short notice to give you." You know, when it's needed, the authority is there. It's very important. But authority is not enough to make people your partners.
(موزیک) دووبارە زمانە جوانەکەی جەستە دەبینن. (موزیک) ئێستاش زوڕناژەنێک دەبێت کە شتێک دەکات ڕێک بەو شێوەیە نییە کە دەبێت بکرێت. لەگەڵ ڤیدیۆکەدا بڕۆن. سەیرکەن. بینیتان، دووەمجار بۆ هەمان موزیک ژەن. (پێکەنین) و ئێستاش سێیەم جار بۆ هەمان موزیک ژەن. (پێکەنین) "دوای کۆنسێرتەکە چاوەڕێمکە. تێبینییەکی بچووکم هەیە پێتی بەم." دەزانیت، کاتێک پێویست بکات، دەسەڵاتەکە لەوێ دەبێت. زۆر گرنگە. بەڵام دەسەڵات بەس نییە بۆ ئەوەی خەڵک بکەیت بە هاوبەش لە کارەکەتدا.
Let's see the next video, please. See what happens here. You might be surprised having seen Kleiber as such a hyperactive guy. He's conducting Mozart. (Music) The whole orchestra is playing. (Music) Now something else. (Music) See? He is there 100 percent, but not commanding, not telling what to do. Rather enjoying what the soloist is doing. (Music)
تکایە با ڤیدیۆی دواتر ببینین. سەیرکەن چی ڕوودەدات لێرەیا. لەوانەیە سەرتان سوڕمابێت لەوە بینیتان کلایبەر چەند کەسێکی لە ڕادەبەدەر چالاکە. موزیکێکی مۆزارت دەژەنن. (موزیک) هەموو ئۆرکێستراکە دەیژەنن. (موزیک) ئێستاش شتێکی تر. (موزیک) بینیتان؟ لەویا لەسەدا سەدە، بەڵام فەرمان ناکات، بە کەس ناڵێ چی بکات. لەجیاتی ئەوە چێژ لەوە دەبینێت ئامێرژەنە تەنیاکە دەیکات. (موزیک)
Another solo now. See what you can pick up from this. (Music) Look at the eyes. Okay. You see that? First of all, it's a kind of a compliment we all like to get. It's not feedback. It's an "Mmmm ..." Yeah, it comes from here. So that's a good thing. And the second thing is it's about actually being in control, but in a very special way. When Kleiber does -- did you see the eyes, going from here? (Singing) You know what happens? Gravitation is no more.
ئێستا ئامێرژەنێکی بەتەنیای تر. سەیرکەن بزانن چی لەمە تێدەگەن. (موزیک) سەیری چاوەکان بکەن. باشە. ئەوەتان بینی؟ یەکەم شت، جۆرە ستایشێکە هەموومان حەزدەکەین وەریگرین. پێڕاگەیاندنەوە نییە. ئەوە "ئمممم..."ئێکە. بەڵێ، لێرەوە یەت. بۆیە ئەوە شتێکی باشە. دووەم شتیش ئەوەیە زیاتر دەربارەی ئەوەیە لە کۆنترۆڵدا بیت، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر تایبەت. کاتێک کلایبەر ئەوە دەکات -- چاوەکانتان بینی، لێرەوە دەڕوات؟ (گۆرانی وتن) دەزانن چی ڕوودەدات؟ چیتر تاودان نامێنێت.
Kleiber not only creates a process, but also creates the conditions in the world in which this process takes place. So again, the oboe player is completely autonomous and therefore happy and proud of his work, and creative and all of that. And the level in which Kleiber is in control is in a different level. So control is no longer a zero-sum game. You have this control. You have this control. And all you put together, in partnership, brings about the best music. So Kleiber is about process. Kleiber is about conditions in the world.
کلایبەر نەک تەنیا پرۆسەکە درووست دەکات، بەڵکو هەلومەرجەکانی ئەو جیهانەش درووست دەکات کە پرۆسەکەی تێدا ڕوودەدات. بۆیە دووبارە، کەڕەنا ژەنەکە بەتەواوەتی خۆی دەیژەنێت و بۆیە دڵخۆشە و شانازی بە کارەکەی، و بە داهێنەرییەکەیەوە دەکات. و ئاستی کۆنترۆڵ بەدەستبوونەکەی کلایبەر ئاستێکی تەواو جیاوازە. کەواتە کۆنترۆڵکردن چیتر لەدەست دان و دەستکەوتنی لایەنێک نییە. هەر یەکە و کۆنترۆڵی لای خۆی دەکات. و هەمووی کۆدەکرێتەوە، پێکەوە کارکردن، باشترین موزیک بەرهەم دەهێنێت. کەواتە کلایبەر گرنگی بە پرۆسە دەدات. کلایبەر گرنگی بە هەلومەرجەکانی ناو جیهانەکە دەدات.
But you need to have process and content to create the meaning. Lenny Bernstein, my own personal maestro. Since he was a great teacher, Lenny Bernstein always started from the meaning. Look at this, please.
بەڵام پێویست بە پرۆسە و ناوەڕۆک دەبێت بۆ دروستکردنی واتاکە. لێنی بێرنستین، مایسرتۆی من بوو. لەبەر ئەوەی مامۆستایەکی مەزن بوو، لێنی بێرنستاین هەمووکات لە واتاکەوە دەستی پێدەکرد. سەیری ئەمە بکەن، تکایە.
(Music)
(موزیک)
Do you remember the face of Muti, at the beginning? Well he had a wonderful expression, but only one. (Laughter) Did you see Lenny's face? You know why? Because the meaning of the music is pain. And you're playing a painful sound. And you look at Lenny and he's suffering. But not in a way that you want to stop. It's suffering, like, enjoying himself in a Jewish way, as they say. (Laughter) But you can see the music on his face. You can see the baton left his hand. No more baton. Now it's about you, the player, telling the story. Now it's a reversed thing. You're telling the story. And you're telling the story. And even briefly, you become the storyteller to which the community, the whole community, listens to. And Bernstein enables that. Isn't that wonderful?
دەم و چاوی موتیتان بیرە لە سەرەتاکەیا؟ دەربڕینێکی سەرسوڕهێنەری هەبوو، بەڵام تەنیا یەک. (پێکەنین) دەم و چاوی لێنیتان بینی؟ دەزانن بۆچی؟ چونکە واتای موزیک ئازارە. تۆش بەڕاستی دەنگێکی ئازاربەخشیت. و سەیری لێنی دەکەیت و ئەویش دەناڵێنێت. بەڵام نەک بەشێوەیەک کە بتەوێت بوەستیت. دەناڵێنێت، وەک چێژبینین لە خۆی بەشێوەیەکی جولەکانە، وەک دەڵێن. (پێکەنین) بەلام موزیکەکەی سەر ڕووخساری دەبینن. دەبینن باتۆنەکە بەدەستییەوە نەما. چیتر هەڵیناگرێت. ئێستا دەربارەی تۆیە، موزیک ژەنەکە، چیرۆکەکە بگێڕیتەوە. ئێستا شتێکی پێچەوانەکراوە. تۆ چیرۆکەکە دەگێڕیتەوە. و تۆ دەیگێڕیتەوە. تەنانەت بۆ ماوەیەکی کەمیش، دەبیت بە چیرۆک گێڕەوەکە کە هەموو کۆمەڵگاکە گوێی لێدەگرن. بێرنستاینیش ڕێگە بەوە دەدات. شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە؟
Now, if you are doing all the things we talked about, together, and maybe some others, you can get to this wonderful point of doing without doing. And for the last video, I think this is simply the best title. My friend Peter says, "If you love something, give it away." So, please.
ئێستا، ئەگەر هەموو ئەو شتانە بکەن کە باسمان کرد پێکەوە و هەندێک شتی تریش، دەتوانن بگەنە سەر ئەم ساتە سەرسوڕهێنەرەی بێ ئەوەی هیچ بکەی هەموو شتێک بکەیت. بۆ دوایین ڤیدیۆش، پێموایە ئەمە باشترین سەردێڕە. پیتەری هاوڕێم دەڵێت، "ئەگەر شتێک خۆشویست، دەستبەرداریبە." تکایە دەستپێکەن.
(Music)
(موزیک)
(Applause)
(چەپڵەلێدان)