Claps of thunder and flashes of lightning illuminate a swelling sea, as a ship buckles beneath the waves. This is no ordinary storm, but a violent and vengeful tempest, and it sets the stage for Shakespeare’s most enigmatic play. As the skies clear, we are invited into a world that seems far removed from our own, but is rife with familiar concerns about freedom, power, and control.
هەورە بروسکە و ڕوناکییەکانی، دەریایەکی فراوان ڕوناک دەکەنەوە، و کەشتیەک لەگەڵ شەپۆلەکان شەڕ دەکات. ئەمە گەردەلوولێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ڕەشەبایەکی دڕندە و تۆڵە سێنەرە، ئەمە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ تەم و مژاویترین شانۆی شکسپیر. کاتێک ئاسمان ڕوون دەبێتەوە، بانگهێشت کراوین بۆ جیهانێک زۆر لە هی خۆمان جیاوزترە، بەڵام پڕە لە کێشە بەردەوامەکان سەبارەت بە ئازادی و دەسەڵات و دەست بەسەرداگرتن.
The Tempest is set on a desert island, exposed to the elements and ruled with magic and might by Prospero, the exiled Duke of Milan. Betrayed by his brother Antonio, Prospero has been marooned on the island for twelve years with his daughter Miranda and his beloved books. In this time he’s learned the magic of the island and uses it to harness its elementary spirits. He also rules over the island’s only earthly inhabitant, the dejected and demonized Caliban.
شانۆی "ڕەشەباکە" لەسەر دورگەیەکی بیابانییە، پرە لە جادوو و مەزنی پڕۆسپێرۆ شازادەی دوورخراوەی میلان. کە لە لایەن براکەیەوە، ئەنتۆنیۆ ناپاکی لەگەڵدا کراوە و لەسەر دوورگەکە جێدەهێڵرێت بۆ ماوەی دوازدە ساڵ لەگەڵ کچەکەی میراندا و هەروەها لەگەڵ کتێبە خۆشەویستەکانی. لەم ماوەیەدا، فێری جادووی دوورگەکە بوو و بەکاری دەهێنێت بۆ بە دەستهێنانی ڕوحە توخماوییەکان. و هەروەها دەسەڵاتیشی هەیە بەسەر هەر تاکێکی دانیشتووی دوورگەکە، کاڵیبانی غەمبار و شەیتاناوی.
But after years of plotting revenge, Prospero’s foe is finally in sight. With the help of the fluttering sprite Ariel, the magician destroys his brother’s ship and washes its sailors ashore. Prospero’s plotting even extends to his daughter’s love life, whom he plans to fall for stranded prince Ferdinand. And as Prospero and Ariel close in on Antonio, Caliban joins forces with some drunken sailors, who hatch a comic plot to take the island.
دوای چەند ساڵ لە پلاندانان بۆ تۆڵەسەندنەوە دووژمنی پڕۆسپێرۆ لە کۆتاییدا دەردەکەون. بە یارمەتی خێوی فڕیو، ئاریێڵ، جادووگەرەکە کەشتی براکەی دەڕووخێنێت و و دەستەی کەشتیەکە دەباتە بەر کەنار دەریا. پلانەکانی پڕۆسپێرۆ تەنانەت خۆی دەگەیێنێتەوە ناو ژیانی خۆشەویستی کچەکەشی، کە پلانی داناوە بکەوێتە داوی میر فێردیناندی گیرخواردوو. کاتێک پڕۆسپیرۆ و ئاریێڵ نزیک دەبنەوە لە ئەنتۆنیۆ، کاڵیبان لەگەڵ چەند دەریاوانێکی سەرخۆش یەک دەگرێت، پلانێکی پێکەنیناوی دادەنێن بۆ دەست بەسەرداگرتنی دوورگەکە.
The play strips society down to its basest desires, with each faction in hot pursuit of power- be it over the land, other people, or their own destiny. But Shakespeare knows that power is always a moving target; and as he reveals these characters’ dark histories, we begin to wonder if this vicious cycle will ever end.
شانۆکە کۆمەڵگە شی دەکاتەوە بۆ سەرەتاییترین حەز و ئارەزووەکانی، هەر یەکەیان بە دوای هێز و دەسەڵات دەکەون بەسەر زەوی، یاخوود خەڵکی تر، یاخوود چارەنووسی خۆیان وێڵن. بەڵام شکسپیر دەزانێت کە ؛دەسەڵات ئامانجێکی جووڵاوەیە و کاتێک مێژووی تاریکی ئەم کەسیەتییانە دیار دەخات، وێنایی کۆتایی هاتنی ئەم چەرخە دڕندەیە دەکەین.
Although Prospero was wronged by Antonio, he has long inflicted his own abuses on the island, hoarding its magical properties and natural re-sources for himself. Caliban especially resents this takeover. The son of Sycorax, a witch who previously ruled the island, he initially helped the exiles find their footing. But he’s since become their slave, and rants with furious regret: “And then I loved thee,/ And showed thee all the qualities o’ th’ isle/ The fresh springs, brine pits, barren place and fertile./ Cursed be I that did so!”
هەرچەندە ئەنتۆنیۆ خراپەی کرد لەگەڵ پڕۆسپێرۆ، بۆ ماوەیەکی زۆر بە خراپی دوورگەکەی بەکاردەهێنا، توانا جادوویی و سەرچاوە سرووشتییەکانی بۆ خۆی کۆدەکردەوە. کاڵیبان بە تایبەتی دووژمنی ئەم داگیرکارییە بوو. کوڕی سایکۆڕاکس، جادووگەرێکە کە پێشتر دەستی بەسەر دوورگەکەدا گرتبوو، لە سەرەتادا یارمەتی دوورخراوەکانی دەدا بۆ ئەوەی جێگیر بن. بەڵام لەو ساتەوەی بۆتە کۆیلەی ئەوان و بە پەشیمانییەکی زۆرەوە بۆڵە بۆڵ دەکات: دواتر خۆشمویست و پێم پیشاندا هەموو تایبەتمەندییەکانی دورگە بچووکەکە، کانییە نوێیەکان، کونی خوێواو و زەوی وشک و بە پیت. !نەفرەتی لە من کە وامکرد''
With his thunderous language and seething anger, Caliban constantly reminds Prospero of what came before: this island’s mine by Sycorax my mother, Which thou takest from me. Yet Sycorax also abused the island, and imprisoned Ariel until Prospero released him. Now Ariel spends the play hoping to repay his debt and earn his freedom, while Caliban is enslaved indefinitely, or at least as long as Prospero is in charge.
بە زمانە بروسکاوییەکەی و تووڕەبوونە کوڵاویەکەی، کاڵیبان هەمیشە ڕابردوو بە بیر پڕۆسپێرۆ دەهێنێتەوە: بە پێی سایکۆڕاکس، دایکی من، ئەم دوورگەیە هی منە کە تۆ لە منت بردووە. هەرچەندە سایکۆڕاکس بە خراپی دوورگەکەی بە کاردەهێنا، و ئاریێڵی زیندانی کرد هەتاکو پڕۆسپێرۆ ئازادی کرد. و ئێستا ئاریێڵ لە شانۆکەدا هەوڵدەدات قەرزەکەی بداتەوە و ئازادی بە دەست بهێنێت، لە کاتێکدا کاڵیبان هەتا هەتایە زیندانی کراوە، یاخوود بە لایەنی کەمەوە هەتاکوو پرۆسپیرۆ لە دەسەڵات بێت.
For these reasons and many more, The Tempest has often been read as an exploration of colonialism, and the moral dilemmas that come with en-counters of “brave new world(s)." Questions of agency and justice hang over the play: is Caliban the rightful master of the land? Will Ariel flutter free? And is Prospero the mighty overseer- or is there some deeper magic at work, beyond any one character's grasp?
لەبەر ئەم هۆکارە و چەندانی تر، شانۆییەکە زۆربەی کات وەکو بەرجەستەی دۆزینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم، و کێشە ئەخلاقیەکانی ''جیهانێکی نوێی چاونەترس'' بینراوە. چەندین پرسیاری هێز و دادپەروەری لەسەر ئەم شانۆییە درووست دەبێت: ئایا کاڵیبان گەورەی ڕاستەقینەی دوورگەکەیە؟ ئایا ئاریێڵ دەرباز دەبێت؟ و ئایا پڕۆسپێرۆ چاودێریکەری مەزنە- یاخوود جادووی قووڵتر لە ئارادایە، کە لە توانای هیچ لە کەسیاتییەکاندا نییە؟
Throughout the play, Ariel constantly reminds Prospero of the freedom he is owed. But the question lingers of whether the invader will be able to relinquish his grip. The question of ending one’s reign is particularly potent given that The Tempest is believed to be Shakespeare’s final play. In many ways Prospero’s actions echo that of the great entertainer him-self, who hatched elaborate plots, maneuvered those around him, and cast a spell over characters and audience alike.
لە شانۆکەدا، ئاریێڵ بە بەردەوامی بە پڕۆسپێرۆ دەڵێت کە قەرزداری ئازادییەکەیەتی. بەڵام پرسیارەکە هێشتا دەمێنێت کە گوایە داگیرکەرەکە دەیەوێت واز لە دەسەڵاتی بهێنێت. پرسیاری دەستبەردان لە دەسەڵات زۆر بەهێزە بە تایبەتی چونکە شانۆکە وا دادەنرێت کە کۆتا شانۆی شکسپیر بێت. لە زۆر ڕووەوە، هەڵسوکەوتی پڕۆسپێرۆ زۆر نزیکە لە دڵخۆشکردنی خۆی، کە پلانی زۆر نایابی دانا ئەوانەی دەوروبەری خۆی جووڵاند، و جادوویەکی سەپاند بەسەر بینەرو کەسایەتییەکاندا.
But by the end of his grand performance of power and control, Prospero’s final lines see him humbled by his audience - and the power that they hold over his creations. "With the help of your good hands./ Gentle breath of yours my sails/ Must fill or else my project fails,/ Which was to please." This evokes Shakespeare’s own role as the great entertainer who surrenders himself, ultimately, to our applause.
بەڵام لە کۆتایی ئەم چالاکی دەسەڵات و دەستبەسەرداگرتنە، کۆتا قسەکانی، پڕۆسپێرۆ دەکات بە کەسێکی سادە لە لایەن بینەرەوە- و ئەو هێزەی کە هەیانە بەسەر درووسکراوەکانی بە یارمەتی دەستە پیرۆزەکانی تۆ،" هەناسەی نەرمی تۆ بۆ چارۆکەکانم، پڕۆژەکەم سەرکەوتوو دەبێت کە مەبەستەکەی دڵخۆشکردن بوو ئەمە ڕۆڵی سەرەکی شکسپیر وەکو دڵخۆشکەری مەزن دەچەسپێنێت کە خۆی دەدات بە دەستەوە لە کۆتاییدا بۆ ڕازیبوونی ئێمە.