"هەندێک جار قەدەر وەک ئەو گەردەلول وایە کە بەردەوام ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت. تۆ ئاڕاستەی خۆت دەگۆڕیت، بەڵام ئەو هەر دوات دەکەوێت. جارێکی دیکە دەیگۆڕیت، ئەویش هەر بە شوێنتەوەیە. چەندین جار ئەمە دووبارە دەکەیتەوە، وەک سەمایی ترسناکی مەرگی بەرەبەیان. بۆچی؟ چونکە ئەم گەردەلولە شتێک نییە لە دوورەوە هەڵیکردبێت... ئەم تۆفانە خۆتیت. شتێکە لە ناو خۆتدا."
“Sometimes fate is like a small sandstorm that keeps changing directions. You change direction but the sandstorm chases you. You turn again, but the storm adjusts. Over and over you play this out, like some ominous dance with death just before dawn. Why? Because this storm isn't something that blew in from far away… This storm is you. Something inside of you.”
ئەم دێرە، لە یەکەم چاپتەری 'کافکا لە کەنار دەریا' لەبارەی پاڵەوانی لاوی سەرلێشێواوە هەیە. پەرێشانە بۆ هەڵهاتن لەدەست باوکە دڵرەقەکەی و دووبارە نەکردنەوەی نەفرەتی ناو خێزانەکەی. خۆی ناو دەنێت کافکا، بە ناوی دڵخوازترین نسەرییەوە و لەماڵەوە ڕادەکات. بەڵام یادەوەری دایکە دیارنەماوەکەی، نە لە خەوندا، نە لە ئاگاییدا لێی نابێتەوە، و هەڵهاتنی زۆر لێ قورستر کردووە.
This quote, from the first chapter of Haruki Murakami’s "Kafka on the Shore," captures the teenage protagonist's turmoil. Desperate to escape his tyrannical father and the family curse he feels doomed to repeat, he renames himself Kafka after his favorite author and runs away from home. But memories of a missing mother, along with dreams that haunt his waking life, prove more difficult to outrun.
بە بڵاوبوونەوەی بە یابانی ساڵی ٢٠٠٢ و وەرگێڕانی بۆ ئینگلیزی دوای سێ ساڵ، کافکا لە کەنار دەریا، داستانێکی ئەدەبی پڕ لە مەتەڵ و گەشتی ناو کات و مێژووی شاراوە و جیهانی ئەفسووناوییە. خوێنەر دڵخۆشە بە دۆزینەوەی ئەوەی چۆن وێنە ئاڵۆزەکان و کاراکتەرە سەیرەکان و چارەنووسە غەریبەکان یەک دەگرن.
Published in Japanese in 2002 and translated into English three years later, "Kafka on the Shore" is an epic literary puzzle filled with time travel, hidden histories, and magical underworlds. Readers delight in discovering how the mind-bending imagery, whimsical characters and eerie coincidences fit together.
گشت دووەم چاپتەرەکان، کافکا دەیانگێڕێتەوە، لەوانی دیکەدا، پیاوێکی بەتەمەن سەنتەرە بە ناوی ساتۆرو ناکاتا. دوای ئەو کۆمایەی لە جەنگی جیهانی دووەمدا پێیدا تێدەپەڕێت، ناکاتا توانایی خوێندنەوە و نووسین لەدەست دەدات-- بەڵام بەهرەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر بەدەست دێنێت کە قسەکردنە لەگەڵ پشیلەدا. کاتێک داوای لێدەکرێت شوێن پشیلەیەکی بزربوو بکەوێت، دەچێتە سەر ڕێڕەوێکی مەترسیدار کە تەریبە بە ڕێگەکەی کافکا.
Kafka narrates every second chapter, with the rest centering on an old man named Satoru Nakata. After awakening from a coma he went into during the Second World War, Nakata loses the ability to read and write– but gains a mysterious knack for talking to cats. When he’s asked to tail a missing pet, he’s thrown onto a dangerous path that runs parallel to Kafka’s.
هەر زوو پێشبینییەکان بەڕاست دەگەڕێن، دەروازەی شتی جیاواز دەکرێتەوە و ماسی و زالو لە ئاسمانەوە دەبارێن. بەڵام چی ئەم دوو کاراکتەرە پێکەوە دەبەستێتەوە- و ئا هێزێکە کەسیان ناتوانن کۆنتڕۆلی بکەن؟
Soon prophecies come true, portals to different dimensions open up– and fish and leeches begin raining from the sky. But what ties these two characters together– and is it a force either one of them can control?
پیکدادانی ئەو دوو جیهانە جیاوازە ڕایەڵێکی هاوبەشی . لە کارەکەی مۆراکامییە. ڕۆمان و چیرۆکەکانی هەمیشە پەیوەندییەکی فەنتازی دروست دەکەن لە نێوان ئەزموونی کاراکتەرەکانیدا، ئەگەرە ناسروشتییەکان و مێژووی یابان.
The collision of different worlds is a common thread in Haruki Murakami’s work. His novels and short stories often forge fantastic connections between personal experience, supernatural possibilities, and Japanese history.
لە ١٩٤٩ لە کیۆتۆ لەدایکبووە، لەماوەی جەنگی جیهانی دووەم گەورەبووە کاتی داگیرکردنی یابان لەلایەن ئەمریکاوە. سێبەری جەنگ باڵی بەسەر ژیان و ئەدەبەکەشیدا کێشاوە؛ کافکا لە کەنار دەریا، هێرشێکی بایەلۆجی نیشاندەدات، سوپای تارمایی و پلانی تاریک.
Born in Kyoto in 1949, Murakami grew up during the post-World War II American occupation of Japan. The shadow of war hung over his life as it does his fiction; "Kafka on the Shore" features biological attacks, military ghosts and shady conspiracies.
کارەکانی مۆراکامی مێژوو لێڵ دەکات و چەندین کلتور و نەریتی جیاواز دەکێشێت. سەرچاوە بۆ کۆمەڵگە خۆرئاواییەکان و نەریتی یابانییەکان، پێکدادەدەن، لە ئەدەبیات و فاشیۆنەوە بۆ خوارد و چیرۆکی تارمایی ئامێز.
Murakami’s work blurs historical periods and draws from multiple cultural traditions. References to Western society and Japanese customs tumble over each other, from literature and fashion to food and ghost stories.
مەیلی هەیە بۆ سەرچاوە مۆسیقییەکان،. بەتایبەتیی لەم ڕۆمانەدا. وەک هەڵهاتوویەک، کافکا بە شەقامەکانی شارێکی سەیردا دەسوڕێتەوە، لێد زێپلین و پرینس هاوسەفەرین. هەرزوو وەک پەناهەندە دەچێتە کتێبخانەیەکی تایبەتی جوانەوە. لە کاتێکدا ڕۆژەکانی بە خوێندنەوەی کتێبەوە بەسەردەبات و سەیری تابلۆیەکی سەیر و خاوەن کتێبخانە سەیرەکە دەکات، هەروەها دەبێت بە هاوڕێی کتێبدارەکەش-- کە بە مۆسیقای کلاسیکی ئاشنا دەکات وەک شوبێرت.
He has a penchant for musical references, too, especially in "Kafka on the Shore." As the runaway Kafka wanders the streets of a strange city, Led Zeppelin and Prince keep him company. Soon, he takes refuge in an exquisite private library. While he spends his days poring over old books and contemplating a strange painting and the library’s mysterious owner, he also befriends the librarian– who introduces him to classical music like Schubert.
ئەم هەستیاری مۆسیقییە هەموو کارەکانی مۆراکامی هیپنۆتیک دەکات. زوو زوو هێڵی نێوان حەقیقەت و جیهانی ڕاستەقینە دەچەمێنێتەوە و بە مامۆستای جادووی شاراوە لە ژێر زەویدا دەناسرێت. ئەمە ڕەگەزێکی گرنگی ڕیالیزمی جادووییە.
This musical sensibility makes Murakami’s work all the more hypnotic. He frequently bends the line between reality and a world of dreams, and is considered a master of magic lurking in the mundane. This is a key feature of magical realism.
جیاواز لە فەنتازیا، جادوو لەم جۆرە نوسینانەدا بە ئەستەم ڕێگەیەکی دەربازبوون دەخاتە ڕوو، لەبری ئەوە، دەبێت بە شتێکی دیکە کە ژیان ئاڵۆزتر دەکات. لە کافکا لە کەناردەریادا، کاراکتەرەکان ڕووبەڕووی شێواوییەکی بێ کۆتایی خەونئاسا دەبنەوە، تارماییەکی نەخۆشی خۆشەویستییەوە بۆ فلوتێک لە ڕۆحی پشیلە دروستکراوە. ئەم ڕووبەڕووبوونەوانە هیچ وەڵامێکی ئاسان نادەنەوە. لەبری ئەوە سەرسوڕمانمان بۆ جێدێڵن لە توانای گیانی مرۆڤدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ چاوەڕواننەکراوەکاندا.
In contrast to fantasy, magic in this sort of writing rarely offers a way out of a problem. Instead, it becomes just one more thing that complicates life. In "Kafka on the Shore," characters are faced with endless otherworldly distractions, from a love sick ghost to a flute made from cat souls. These challenges offer no easy answers. Instead, they leave us marveling at the resourcefulness of the human spirit to deal with the unexpected.
لە کاتێکدا کافکا پێدەچێت گیرۆدەی نامۆبوون بووبێت، خۆشەویستی و ڕاستگۆییەک هەی لە دڵی ئەرکەکەیدا کە وای لێدەکات بەردەوام بێت. وردە وردە وای لێ دێت بە شێواوییەکەی ناخی قایل بێت. لە کۆتاییدا، ئەزموونی ئەو لای خوێنەر ئەوە جێدێڵێت: تا قووڵتر بڕۆیت، زیاتر دەدۆزیتەوە.
While Kafka often seems suspended in strangeness, there’s a tenderness and integrity at the heart of his mission that keeps him moving forward. Gradually he comes to accept his inner confusion. In the end, his experience echoes the reader’s: the deeper you go, the more you find.