"Who’s there?" Whispered in the dark, this question begins a tale of conspiracy, deception and moral ambiguity. And in a play where everyone has something to hide, its answer is far from simple.
کێ لەوێیە؟ لە تاریکیدا چرپاندی، ئەم پرسیارە دەستپێکی چیرۆکێکی پلانگێڕان، فێڵکردن و دۆخێکی ناڕوونییە. لە شانۆیەکدا کە هەر کەسێک شتێک دەشارێتەوە، وەڵامەکەی دوورە لە سادەیی.
Written by William Shakespeare between 1599 and 1601, "Hamlet" depicts its titular character haunted by the past, but immobilized by the future. Mere months after the sudden death of his father, Hamlet returns from school a stranger to his own home, and deeply unsure of what might be lurking in the shadows. But his brooding takes a turn when he’s visited by a ghost that bears his father’s face. The phantom claims to be the victim of a “murder most foul,” and convinces Hamlet that his uncle Claudius usurped the throne and stole queen Gertrude’s heart. The prince’s mourning turns to rage, and he begins to plots his revenge on the new king and his court of conspirators.
لە ١٥٩٩ بۆ ١٦٠١ لە لایەن ویلیام شکسپیرەوە نووسراوە، هاملێت کەسایەتییە ناودارەکەی وا دەردەخات'' کە بە دەست ڕابردووەوە دەناڵێنێت، بەڵام لە لایەن داهاتووەوە وەستێندراوە. چەند مانگێک لە دوای مردنی لە ناکاوی باوکی، هاملێت لە خوێندنگە وەکو نامۆیەک دەگەڕێتەوە ماڵ، دڵنیا نییە چی لە سێبەرەکاندا دەجووڵێت. بەڵام مەراقەکانی دەگۆڕێت کاتێک کە خێوێک لە شێوەی باوکیەوە سەردانی دەکات. خێوەکە بانگەشەی قێزەونترین شێوەی قوربانیدان دەکات، و هاملێت قایل دەکات کە خاڵی کڵاودیەس، کودەتای بەسەر دەسەڵاتدا کرد و دڵێ شاژن گێرترودی دزی. خەمی شازادەکە بوو بە توڕەیی، و دەست بە پلان دانان دەکات بۆ تۆڵە کردنەوە لە پاشای نوێ و دەستەی پلانگێڕەکانی.
The play is an odd sort of tragedy, lacking either the abrupt brutality or all-consuming romance that characterize Shakespeare’s other work in the genre. Instead it plumbs the depths of its protagonist’s indecisiveness, and the tragic consequences thereof. The ghost’s revelation draws Hamlet into multiple dilemmas– what should he do, who can he trust, and what role might he play in the course of justice? These questions are complicated by a tangled web of characters, forcing Hamlet to negotiate friends, family, court counselors, and love interests– many of whom possess ulterior motives.
شانۆییەکە، تراژیدیایەکی نامۆیە، دڕندەیی لە ناکاوی تێدا نییە یاخود خۆشەویستییەکی پڕ لە گوڕ و تین کە تایبەتمەندی بەرهەمەکانی تری شکسپیرە. لە جیاتی ئەمە قوڵ دەبێتەوە لە دوودڵی قارەمانەکەی، هەروەها ئەنجامە تراژیدییەکەی. دەرکەوتنی خێوەکە، هاملێت دەخاتە چەندین کێشەوە-- چی بکات، متمانە بە کێ بکات، لە پێناو دادپەروەری دەبێت چی بکات؟ بەیەک گەیشتنی کۆمەڵێک کەسی تر لە شانۆکەدا، پرسیارەکانی ئاڵۆز کردبوون، ئەمەش هاملێت ناچار دەکات کە گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێکانی، خێزانی، لەگەڵ ڕاوێژکار و خۆشەویستانی بکات-- کە زۆربەیان نیازی نادیاریان هەیە.
The prince constantly delays and dithers over how to relate to others, and how he should carry out revenge. This can make Hamlet more than a little exasperating, but it also makes him one of the most human characters Shakespeare ever created. Rather than rushing into things, Hamlet becomes consumed with the awful machinations of thinking itself. And over the course of the play, his endless questions come to echo throughout our own racing minds.
شازادەکە بەردەوام دوودڵە لە چۆنییەتی پەیوەندیکردنی بە دەوروبەرییەوە، و چۆن دەبێت تۆڵە بسێنێتەوە. ئەوە زیاد لە پێویست هاملێت بێزار دەکات، بەڵام ئەمە دەیکات بە یەکێک لە ڕاستەقینەترین کارەکتەرەکانی شکسپیر. هاملێت لە جیاتی ئەوەی پەلە بکات، پڕ دەبێت لە پیلانگێڕانە نەرێنییەکانی بیرکردنەوەی خۆی. لە ماوەی شانۆکەدا، پرسیارە بەردەوامەکانی دووبارە دەبێتەوە لە ناو مێشکماندا.
To accomplish this, Shakespeare employs his most introspective language. From the usurping king’s blazing contemplation of heaven and hell, to the prince’s own cackling meditation on mortality, Shakespeare uses melancholic monologues to breathtaking effect. This is perhaps best exemplified in Hamlet’s most famous declaration of angst:
بۆ بە دەستهێنانی ئەمە، شکسپیر بەرزترین ئاستی زمانی بەکار دەهێنێت. لە بیرکردنەوە ئاگرینەکەی پاشای کودەتاکە بۆ بەهەشت و دۆزەخ، بۆ بیرکردنەوەی پێکەنیناوی شازادەکە لەسەر مردن، شکسپیر مۆنۆلۆگی غەمباری بە شێوازێکی کاریگەرانە بەکاردەهێنێت. ڕەنگە ئەمە سادەترین نموونەی هاملێت بێت لە بەناوبانگترین لێدواندا دەربارەی ئەندێشە
"To be or not to be—that is the question: Whether ’tis nobler in the mind to suffer The slings and arrows of outrageous fortune, Or to take arms against a sea of troubles And, by opposing, end them."
بوون یاخوود نەبوون- ئەوە پرسیارەکەیە: کە گوایە باشترە بە بیرکردنەوە، ئازاری هەڵواس و تیرەکانی دەوڵەمەندییەکی یەکجار گەورە بچێژیت، یاخوود لە دژی دەریایەک کێشەدا بوەستیتەوە و بە دژوەستانەوە، کۆتاییان پێ بهێنیت.''
This monologue personifies Hamlet’s existential dilemma: being torn between thought and action, unable to choose between life and death. But his endless questioning raises yet another anxiety: is Hamlet’s madness part of a performance to confuse his enemies, or are we watching a character on the brink of insanity?
ئەم مۆنۆلۆگە، گەورەترین کێشەی هەبوونی هاملێت دەردەخات: پارچە بیت لە نێوان بیرۆکە و کردار، ناتوانیت لە نێوان ژیان و مردن بڕیار بدەیت. بەڵام پرسیارە بەردەوامەکانی ترسێکی تر دروست دەکەن: ئایا شێتی هاملێت نواندنێکە بۆ سەرلێشێوانی دوژمنەکانی، یاخوود ئێمە تەماشای کەسایەتییەک دەکەین لەسەر قەراغی شێتییە؟
These questions weigh heavily on Hamlet’s interactions with every character. And since he spends much of the play facing inward, he often fails to see the destruction left in his wake. He’s particularly cruel to Ophelia, his doomed love interest who is brought to madness by the prince’s erratic behavior. Her fate is one example of how tragedy could have been easily avoided, and shows the ripple effect of Hamlet’s toxic mind games.
ئەم پرسیارانە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی دەوروبەری دروست دەکات. و لەبەر ئەوەی لە ماوەیەکی زۆری شانۆکە بە خودی خۆیەوە خەریکە، زۆرجار لەو وێرانەیەی کە لە بەرچاوی ڕودەدات بێ ئاگایە. دڵڕەقە بە تایبەتی بەرانبەر ئۆفیلیا، خۆشەویستییە لە ناو چووەکەی کە بە هەڵسوکەوتە شێتییەکی شازادە تێکچووە. چارەنووسی ئەو یەکێکە لە نموونەکان کە چۆن دەکرا تراژیدیا ڕوو نەدات، و دەرخەری کاریگەری شەپۆلەکانی یارییە مێشکییەکانی هاملێتە.
Similar warning signs of tragedy are constantly overlooked throughout the play. Sometimes, these oversights occur because of willful blindness– such as when Ophelia’s father dismisses Hamlet’s alarming actions as mere lovesickness. At other points, tragedy stems from deliberate duplicity– as when a case of mistaken identity leads to yet more bloodshed. These moments leave us with the uncomfortable knowledge that tragedy evolves from human error– even if our mistake is to leave things undecided.
هێمای ئاگادارکردنەوەی هەمان شێوە بە بەردەوامی لە شانۆکەدا پشتگوێ دەخرێن. هەندێک جار ئەمانە لەبەر خۆشەویستییەکی کوێرانە ڕودەدەن- بۆ نمونە کاتێک باوکی ئۆفیلیا، هەڵسوکەوتە ترسناکەکانی هاملێت پشت گوێ دەخات وەکو ئەوەی تەنها نەخۆشی خۆشەویستی بێت. لە خاڵی تردا، تراژیدیا لە دووبارە بوونەوەی بە مەبەستدا ڕودەدات- کاتێک کەسێکی بە هەڵە ناسراو دەبێتە هۆی خوێن ڕشتن. ئەم ساتانە ئێمە بە زانیاری ناخۆشەوە جێدەهێڵێت کە تراژیدیا لە هەڵەی مرۆڤەوە دروست دەبێت- تەنانەت ئەگەر هەڵەکەشمان دوودڵی و بڕیار نەدان بێت.
For all these reasons, perhaps the one thing we never doubt is Hamlet’s humanity. But we must constantly grapple with who the “real” Hamlet might be. Is he a noble son avenging his father? Or a mad prince creating courtly chaos? Should he act or observe, doubt or trust? Who is he? Why is he here? And who’s out there– waiting in the dark?
بۆ هەموو ئەم هۆکارانە، تاکە شت کە شکمان لێی نەبێت مرۆڤایەتی هاملێتە. بەڵام بە بەردەوامی دەبێت بیربکەینەوە هاملێتی "ڕاستەقینە" کێیە. ئایا کوڕێکی بە نامووسە تۆڵەی باوکی دەکاتەوە؟ یاخود شازادەیەکی شێتە ئاژاوە دەنێتەوە؟ دەبێت نواندن یان چاودێری بکات، گومانی هەبێت یاخود متمانە؟ کێیە؟ بۆچی لێرەیە؟ و ئەو کەسەی لە تاریکیدا چاوەڕی دەکات کێیە؟