Hercules, the strongest man alive with a mighty heart to match. Orpheus, charmer of nature and master of music. Castor and Pollux, the twin tricksters hatched from an egg. The Boreads, sons of the North Wind who could hurtle through the air.
ھێرکلیس، بەھێزترین پیاو دەبێت لە سەردەمی خۆی، بەھێزترین دڵێ دەبێت. ئۆرفیدیەس، خواوەندی سروشت و مامۆستایی مۆسیقا دەبێت. کاستەر و پۆلۆکی تەڵەکەباز، کە دوانەیەکن و لە ھێلکە درووست دەبن. بۆرادەکان، کوڕەکانی خواوەندی بایی باکورن دەیانتوانی بە ھەوادا گەشت بکەن.
For untold times these heroes had roamed ancient Greece, creating new legends wherever they went. But none of their adventures was so great as when they joined forces for the sake of a young man named Jason.
لە مێژووی کۆندا، ئەم پاڵەوانانە بە جیهانی گریک دێن و دەچن، بۆ ھەر شوێنێک بڕۆیشتبان، ئەفسانەیەکیان دەخوڵقاند. یەکێک لە سەر کێشیەکانییان سەرنج ڕاکێش دەبێت کات یەک دەگرن بۆ خاتری کوڕێکی گەنج بە ناوی جەیسن.
Years before, Jason’s uncle Pelias had ruthlessly usurped the throne of Thessaly from Jason’s grandfather. When Jason returned to his father’s stolen court, the cowardly king set him a seemingly impossible task: cross the teeming seas to Colchis, and steal the golden fleece of a flying ram under King Aeetes’ nose. If Jason retrieved the Fleece, Pelias promised to relinquish the throne.
چەند ساڵێک پێشتر، مامی جەیسن، پیلایس، بێ بەزەییانە دەسەڵاتی تیسلی، باپیری جەیسۆن، تێک دەشکێنێت. کاتێک جۆنسۆن دەگەڕێتەوە تەختی پادشایەتی باوکی، پاشا ترسنۆکەکە ئەرکێکی ئەستەمی دەخاتە ئەستۆ: دەبێتە بچێتە ئاوەکانی کۆلیکس، خوری رەنگ زێڕی ئاسکە فڕیوەکە بدزێت کە لە لایەن پاشا ئیتیس خاوەنداریەتی دەکرێت. ئەگەر جەیسن خوریەکە بھێنێتەوە، پیلایەس پەیمانی ڕادەست کردنی دەسەڵاتی شانشینەکەی پێ دەدات.
Touched by his heroic mission, the Gods spread Jason’s call for help, and soon he had assembled a not-so-motley crew. These heroes, alongside countless sailors, soothsayers, and rebel demigods, named themselves the Argonauts after their sturdy ship. But the path ahead was marked with untold terrors– enough to test even the fiercest heroes.
بەھۆی ئەرکە پاڵەوان ئاساکەی، خواوەندەکان وەڵامی نزاکانی جەیسن دەدەنەوە، بۆیە، زۆر زوو تیمێکی بەھێز بنات دەنێت. ئەم پاڵەوانانە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری جەنگاوەر، جادووکەر و ھەڵگەراوەکان، بە کەشتی بەڕێ دەکەون و ناوی ئارگۆناتس بۆ خۆیان ھەڵدەبژێرن. بەڵام ڕێگەکەیان پڕ مەترسی دەبێت کە دەبێتە تاقیکردنەوەی ئازاترین پاڵەوان.
Their first stop was Lemnos, an isle of women who had killed all the island’s men. As punishment, Aphrodite had cursed them with a sickening stench– but that didn’t stop Jason fathering twins with the queen. The rest of the crew also found themselves embroiled in new romances; until Hercules chastised them for not behaving like heroes.
یەکەم وێستگەیان لیمنۆس دەبێت، دورگەیەک کە تەنھا ژنەکان تێدا دەژین و گشت پیاوەکانی دورگەکەیان کوشتووە. وەک سزا، خواوەند ئەفڕۆدەیت نەخۆشییەکیان وەک نەفرەت بۆ دەنێرێت، بەڵام ئەم نەفرەتە نابێتە ھۆی ئەوەی جەیسن لەگەڵ شاژنەکەیان دوانەیەک درووست نەکات. سەرنشینەکانی تری سەر کەشتیەکەش ژنیان لە دەور دەبێت؛ تا ھێرکلیکس خۆی توڕە دەکات بەھۆی ئەوە وەک پاڵەوان ھەڵسوکەوت ناکەن.
Eventually, they sailed on to the Mount of Bears, an island where a group of ancient, six-armed monsters lived alongside the peaceful Doliones. While the clan welcomed the Argonauts with open arms, the monsters surged down from the mountains and hurled rocks at the docked ship. Hercules held them off single-handedly, before his comrades joined the fray.
بەرەو شاخی ورچەکان بەڕێ دەکەون، دورگەیەک کە دڕندەی خاوەن شەش دەستی دێرینی تێدا دەژیت لە پاڵ دۆڵیۆنیسییە ئاشتی خوازەزەکان. کاتێک خەڵکەکە بە دڵخۆشیەوە پێشوازیان لە ئارگۆناتسەکان دەکەن، دڕندەکان لە شاخەکان دێنە خوارەوە و بەرد لە کەشتیەکە دەگرن. ھێركلیس بە یەک دەست ھەموویان دەوەستێنێت، پێش ئەوەی ھاوڕێکانی یارمەتی بدەن.
Bolstered by their victory, the triumphant heroes sailed onward– only to be blown back to the island several stormy nights later. In the tempest, the Doliones thought these new arrivals invaders. The Argonauts were similarly unaware of their surroundings, and fought blunderingly in the dark, slaying wave after wave of foe. But the morning light revealed a horrible truth: their victims were none other than their previous hosts.
بەھۆی سەرکەوتن بە سەر دڕندەکان، پاڵەوانەکان لە گەشتەکەیان بەردەوام دەبن و دوای چەند شەوێکی پڕ لە باھۆز، خۆیان لە شوێنێک دەدۆزنەوە لە ناوەڕاستی باھۆزێکی بەھێزدا، دۆڵیۆنیسەکان وا ھەست دەکەن کە ئەمان دوژمنن. ئارگۆناتسەکانیش بە ھەمان شێوە شارەزایی دەوروبەری خۆیان نابن، لە تاریکیدا دەکەونە ناو یەک و چەندان کەس لە یەکتر دەکوژن. ڕووناکی بەرەبەیان دەری دەخات کە چ کارەساتێک قەوماوە: قوربانیەکان، خانەخوێیەکانی پێشووتریان دەبن.
Yet again, Jason had allowed the crew to be distracted, this time at a terrible cost. Ashamed at his conduct, he resolved to focus only on the Fleece, but even this haste proved ruinous. When Hercules’ squire was abducted by a water nymph, Jason sailed on– oblivious to the absence of his most powerful crewmate.
لەگەڵ ئەوەشدا، جەیسن دیسان سەر لە ھاوەڵەکانی دەشێوێنێت، ئەم جارەیان لە کەناراوێکی ترسێنەردا. بەھۆی شەرمەزار بوونی، تەنھا تیشک دەخاتە سەر خوریەکە، تەنانەت ئەم جارەشیان پەلەپەل دەکات. کاتێک ھەرکلیس لە لایەن فریشتەیەکی دەریاوە دەفڕێنرێت، جەیسن لە گەشتەکە بەردەوام دەبێت دیار نەمانی بەھێزترین ھاوڕێی لە یاد نامێنێت.
The remaining Argonauts continued their quest, until stopping at the sight of an old man surrounded by a swirl of harpies. This was Phineas, a seer cursed by Zeus to endure old age, blindness, and endless torture for giving away his prophecies. Moved by his plight, the wind brothers set upon the flock, providing Phineas with a brief respite from his punishment. In return, the seer told them how to overcome the terrifying trial that lay ahead: the Symplegades, a pair clashing rocks that reduced ships to splinters.
ئارگۆناتسەکان لە گەشتەکەیان بەردەوام دەبن و تا شەو لە بەردەمی پیاوێکی پیر کە باڵندەی ھارپی لە دەورە دەوەستن. پیاوەکە فینایەس دەبێت کە زیوس نەفرەتی لێ کردووە بەوەی بۆ ھەمیشە پیر و کوێر بێت و ئازار بدرێت بەھۆی ئاشکرا کردنی پێش بینیەکانی. بەھۆی پاڕانەوەی جەیسن، برایەکانی با بەسەر خەڵكەكە ھەل دەکەن بە کاتی فینایەس لە ئازارەکانی دەپارێزن. لە بەرامبەردا، فینایەس ڕێگەیان بۆ دادەنێت کە چۆن بتوانن بەسەر کێشەکانی بەردەمیان زاڵ بن: سمپلیگەیتەکان، دوو بەردن کە خۆیان بە کەشتییەکان دادەکێشن و تێکیان دەشکێنن.
But first, the Argonauts would have to maneuver past the mouth of hell, around the island of the bloodthirsty Amazons, and under psychedelic skies. These adventures cost the crew both in men and morale– and some feared they might be losing their minds. Upon reaching the clashing rocks, the exhausted crew quaked with fear. But Phineas’ advice rang in their heads. The Argonauts released a single dove and sped through in its wake to emerge unscathed.
بەڵام سەرەتا، پێویستە ئارگۆناتسەکان بە دەوری دەمی دۆزخە بسوڕێنەوە، بە دەوری دورگەی ئەمەزۆنییە خوێنمژەکان، لە بارودۆخێکی قورس و ئاستەمدا ئەم کارانە بکەن. ئەم سەرکێشیانە قورس لەسەر کەشیوانە خواوەند و مرۆڤەکانیش دەکەوێت ھەندێکیان دەترسان مێشکیان لە دەست بدەن. دوای گەیشتنیان بۆ لای بەردەکان، ترس دەست دەگرێت بەسەر دڵیان. بەڵام ئامۆژگاریەکانی فینایەس لە گوێچکەیان دەزانگێتەوە. ئارگۆناتەسەکان کۆترێک دەفڕێنن بە خێرایی بە نێوان دوو بەردەکە تێ دەپەڕن.
With this narrow escape, the Argonauts finally had Colchis in their sights. Yet while Jason rested and celebrated with his crew, he could feel his time among them was drawing to a close. As the fleece gleamed in his mind, he knew he would have to retrieve it alone. But he could not guess that this final task would have the most horrible price of all.
دوای ئەم زەحمەتییە، لە کۆتاییدا، ئارگۆناتسەکان کۆلکیسیان لێ دیار دەبێت. بەڵام کاتێک جەیسن پشوو وەردەگرێت و لەگەڵ ھاوەڵەکانی ئاھەنگ دەگێڕێت، ھەست دەکات کە کاتی لەگەڵ ھاوەڵەکانی بەرەو کۆتایی دەڕوات. کاتێک خوریەکە لە دەستی دەگەشایەوە، تێدەگات کە پێویستە بە تەنھا خوریەکە لەگەڵ خۆی بباتەوە. بەڵام نەیدەزانی کە کۆتا ئەرکی قورسترین و ئەستەمترین دەبێت.