لە کیۆتۆی کۆن و دێرین، زانایەکی شینتۆی دیندار بە سادەیی دەژیا، بەڵام زۆبەی لە لایەن ژاوەژاوی شارەکەوە نزاکردنیان پێ دەبڕی. واهەستی کرد کە ئەم دراوسێیانەی ڕۆحی پیس دەکەن، و هەوڵیدا جۆرێک لە ڕێوڕەسمی ئاینی خۆپاککردنەوەی کەسی ئەنجام بدات- ڕێوڕەسمی پاک کردنەوەی ڕوح کە دەبێتە پاک کدنەوەی جەستە و مێشکیش.
In ancient Kyoto, a devout Shinto scholar lived a simple life, but he was often distracted from his prayers by the bustling city. He felt that his neighbors were polluting his soul, and he sought to perform some kind of personal harae— a purification ritual that would cleanse his body and his mind.
بڕیاریدا گەشتێک بۆ مەزارگەی بەڕێز هەی بکات. گەشتەکە زۆر ماندوکەروسەخت بوو کە تەواوی ڕۆژەکەی ویست. بەڵام دڵخۆش بوو کە بە تەنهایە کە وای لێ دەکرت زیاتر پێداگر بێت، و ئەو ئاشتیەی لە گەڕانەوە ماڵەوە هەستی پێکرد کارێگەر بوو. زاناکە بڕیاریدا تا ئەو کاتەی دەتوانێت لەم خۆپاکردنەوەی بەردەوام بێت، و بەڵێنیدا ئەم گەشتە ئاینیە بۆ ٩٩ جاری دیکە ئەنجام بدات. تەنها گەشتی دەکرد، هەر سەرقاڵکردنێک یان لادەری سەرنجێکی لە گشتەکەی بۆ پارسەنگ پشتگوێ دەخست، و هەرگیزیش لە ئامانجەکەی لاینەدەدا.
He decided to travel to the revered Hie Shrine. The trip was an arduous climb that took all day. But he was glad for the solitude it afforded him, and the peace he felt upon returning home was profound. The scholar was determined to maintain this clarity for as long as possible, and resolved to make this pilgrimage another 99 times. He would walk the path alone, ignoring any distractions in his quest for balance, and never straying from his purpose.
پیاوەکە لەگەڵ بەڵێنەکەی ڕاستگۆ بوو، و هەر کاتێک ڕۆژەکان بۆ هەفتەکان درێژ دەبوویەوە، لەناو بارانی بەخوڕ و تیشکی خۆری پڕوکێنەر بەردەوام بوو لە ڕۆشتن. چەند جارێک، دڵسۆزیەکەی جیهانی نادیاری ڕۆحەکانی دەرخست کە لەپاڵ جیهانەکەی ئێمەش بوونی هەیە. بەرەبەرە هەستی بە کامای دەکرد کەو جۆشوخڕۆشی بە بەردەکانی شێرپێ دەدا، شنە با فێنکی دەکردەوە، و ئاژەڵەکان لە گێڵگەکان دەلەوەران.
The man was true to his word, and as days stretched into weeks, he walked through driving rain and searing sun. Over time, his devotion revealed the invisible world of spirits which exists alongside our own. He began to sense the kami, which animated the rocks underfoot, the breeze that cooled him, and the animals grazing in the fields.
هێشتا ئەو لەگەڵ هیچ کەس قسەی نەکردەوە نە ڕۆح و نە مرۆڤ. بڕیاریدا بوو خۆی لە پەیوەندی کردن لە هەر گەریدەیەکی وونبوو لابدات لە ڕێگەدا و چونکە بە پیسی کیگارێ پیس دەبوو. ئەم قەدەغەکراوەی پیس کردن هەڕەشە لە نەخۆشی ومردن دەکات. هەروەها ئەوانەی زەوی پیس دەکەن یاخود تاوانی توندوتیژی ئەنجام دەدەن. لە هەموو هەڕەشەکان بۆ زاناکەی کە بەدوای پاکی ڕۆح دەگەڕێت، کیگارێ تائێستا مەزنتر بووە.
Still he spoke to no one, spirit or human. He was determined to avoid contact with those who had strayed from the path and become polluted with kegare. This taboo of defilement hung over the sick and deceased, as well as those who defiled the land or committed violent crimes. Of all of the threats to the scholar’s quest for spiritual purity, kegare was by far the greatest.
دوای ئەوە سەری ڕێز و نەوازشی بۆ جاری ٨٠ هەمین دەڕبڕی، جارێکی دیکە بۆ ماڵەوە گەڕایەوە. بەڵام هەر کە تاریکی باڵی کێشا، لە هەوای شەوەکە گوێ لە گریان و ناڵە و واوەیلا بوو. زاناکە هەوڵیدا بەردەوام بێت لە هەنگاونان بۆ پێشەوە و ناڵەکان پشتگوێ بخات. بەڵام گرینە بەکوڵەکە زۆر پەرێشانی کرد. بەڕوو گرژیەوە، ڕێگەکەی بەجێهێشت شوێنی سەرچاوەی دەنگەکە کەوت.
After paying his respects for the 80th time, he set out for home once more. But as darkness fell, he heard strained sobs in the night air. The scholar tried to push forward and ignore the moans. But the desperate cries overwhelmed him. Grimacing, he left his path to follow the sound to its source.
هەر زوو بە کوخێکی بچووک گەیشت، ژنێک لە دەرەوەی کوخەکە کەوت بوو. جێ بەزەیی پێداهاتنەوە بوو، زاناکە داوای لێ کرد باسی خەمەکەی بۆ بکات. ڕوونی کردەوە کەوا دایکی مردووە- بەڵام هیچ کەس نایەوێت لە ناشتنەکە هاوکاری بکات. ئەم هەواڵە، نائومێدای کرد بوو. دەست لە لاشە دان ڕۆحی پیس دەکات، لە هێزی ژیانی بێبەش دەبێت، لە لایەن کامایەکەوە پشتگوێ دەخرێت. بەڵام گریانی بە تینی ژنەکە هەست و سۆزی جوڵاند. هەر بۆیە بەیەکەوە ژنە پیرەکەیان ناشت، تا دڵنیا ببنەوە بە سەلامەتی بە جیهانی ڕۆحەکان دەگات.
He soon came to a cramped cottage, with a woman crumpled outside. Filled with pity, the scholar implored the woman to share her sorrow. She explained that her mother had just died— but no one would help her with the burial. At that news, his heart sank. Touching the body would defile his spirit, draining his life force and leaving him forsaken by the kami. But as he listened to her cries, his sympathy soared. And so, they buried the old woman together, to ensure her safe passage into the spirit world.
ناشتنەکە تەواو بوو، بەڵام قەدەغەی مردن کریگەری زۆری لە زاناکە کرد. چۆن دەکرێت ئەوەندە گەمژە بوو بێت، تا لە گرینگترین ئەرکی خۆی بدزێتەوە و گەشتە خودایەکەی بۆگەن بکات؟ دوای شەوێک لە خۆئازاردان. بەڵێنیدا بۆ مەزارگەکە بگەڕێتەوە تا خۆی پاک بکاتەوە.
The burial was complete, but the taboo of death weighed heavily on the scholar. How could he have been so foolish, to shirk his most important rule and corrupt his divine journey? After a tormented night, he resolved to go back to the shrine to cleanse himself.
سەری سوڕما، هەمووکات پەرستگاکە بێ دەنگ و ئێستا پڕە لە خەڵک، هەموویان لە دەوری ڕۆحناسەکە کۆ بووبوونەوە کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کامای پەیوەندی دەکات. پیاوەکە خۆی دەشاردەوە، نەی دەوێرا بڕواتە پێش نەوەکو کەسێک سەرنجی ڕۆحە پیسەکەی بدات. بەڵام ڕۆحناسەکە ڕێگەی دیکەی هەبوو بۆ بینین، داوای لە پیاوەکە کرد بێتە پێشەوە.
To his surprise, the usually quiet temple was filled with people, all gathering around a medium who communicated directly with the kami. The man hid himself, not daring approach in case anyone glimpse his polluted soul. But the medium had other ways of seeing, and called him forward from the crowd.
بۆ لێخۆش بوون ئامادە بێت، زاناکە بە ژنە پیرۆزەکە گەیشت. بەڵام ڕۆحناسەکە بە ئاستەم زەردەخەنەیەکی کرد. دەستە پیسەکەی پیاوەکەی خستە ناو دەستەکانی، پیرۆزیەکی چرپاند تەنها پیاوەکە گوێڵێ بوو- بۆ میهرەبانیەکەی سوپاسی کرد. لەم ساتە، زاناکە نهێنی ڕۆحێکی مەزنی دۆزییەوە: پیس کردن و بۆگەن کردن دوو شتی زۆر جیاوازن.
Ready to be forsaken, the scholar approached the holy woman. But the medium merely smiled. She took his impure hand in hers, and whispered a blessing only he could hear— thanking him for his kindness. In that moment, the scholar discovered a great spiritual secret: contamination and corruption are two very different things.
ناخیی گەشایەوە، زاناکە دووبارە دەستی بە گەشتەکەی کردەوە. بەڵام ئەم جارەیان دەوەستێت تا یارمەتی ئەم کەسانە بدات کە تووشیان بووبوو. بۆ هەر شوێنێک دەچوو، جوانی جیهانی ڕوحی دەدیت، تەنانەت لەو شوێنی کە جێهێشت بوو. خەڵکی ئاگاداربوون کە کیگارێ خستۆتە مەترسیەوە- بەڵام هەرگیز پێ نەگووتن بۆچی بە سەربەستانە لەگەڵ ناخۆشی و ئازار تێکەڵ بووە. چونکە دەیزانی کە خەڵکی تەنها لە ڕێوڕەسمی ئاینی خۆپاکردنەوە تێدەگەن لەڕێگەی گەشتەی خۆیانەوە.
Filled with insight, the scholar set himself back on his journey. But this time, he stopped to help those he met. He began to see the beauty of the spirit world everywhere he went, even in the city he'd previously shunned. Others cautioned that he risked kegare— but he never told them why he so freely mingled with the sick and disadvantaged. For he knew that people could only truly understand harae through a journey of their own.