Hi, kids.
سڵاو، منداڵەكان.
(Laughter)
(پێكەنین)
I'm 71.
تەمەنم ٧١ ساڵە.
(Applause) My husband is 76. My parents are in their late 90s, and Olivia, the dog, is 16. So let's talk about aging.
(پێكەنین) ھاوسەرەكەشم ٧٦ ساڵە. دایك و باوك لە ١٠٠ ساڵی نزیك دەبنەوە، و ئۆلۆڤیا، سەگەكە، ١٦ ساڵە. كەواتە با باسی پیر بوون بكەین.
Let me tell you how I feel when I see my wrinkles in the mirror and I realize that some parts of me have dropped and I can't find them down there. (Laughter)
ڕێگەم بدەن پێتان بڵێم چۆن ھەستێكم ھەیە كاتێك چرچ و لۆچی دەم و چاو لە ئاوێنە دەبینم و بۆم دەردەكەوێت ھەندێك لە ئەندامانی جەستەم لێكەوتوونە و ناتوانم لێرە بیانبینمەوە. (پێكەنین)
Mary Oliver says in one of her poems, "Tell me, what is it that you plan to do with your one wild and precious life?" Me, I intend to live passionately.
ماری ئۆلیڤەر لە یەكێك لە ھۆنراوەكانی دەڵێت، "پێم بڵێ، ئەوە چییە لە پلانت ھەیە بیكەیت لە ژیانە بەنرخ و خۆشەكەت؟" بەڕای من، من دەمەوێت بە سۆزداری بژیم.
When do we start aging? Society decides when we are old, usually around 65, when we get Medicare, but we really start aging at birth. We are aging right now, and we all experience it differently. We all feel younger than our real age, because the spirit never ages. I am still 17. Sophia Loren. Look at her. She says that everything you see she owes to spaghetti. I tried it and gained 10 pounds in the wrong places. But attitude, aging is also attitude and health. But my real mentor in this journey of aging is Olga Murray. This California girl at 60 started working in Nepal to save young girls from domestic bondage. At 88, she has saved 12,000 girls, and she has changed the culture in the country. (Applause) Now it is illegal for fathers to sell their daughters into servitude. She has also founded orphanages and nutritional clinics. She is always happy and eternally young.
كەی ئێمە پیر دەبین؟ كۆمەڵگە بڕیاردەدات لەو كاتەی ئێمە بە تەمەندا دەچین، بەشێوەیەکی گشتی لە دەوربەری ٦٥، لەم كاتە دەچینە چاودێری پزیشكی، لە ڕاستیدا لە كاتی لە دایك بوونەوە بەرەو پیربوون دەچین. ئێمە ئێستا بە تەمەن داچووین، و ھەموومان بە شێوەیەكی جیاواز ئەزمونمان لێی ھەیە. ئێمە ھەست دەكەین ھەموومان لە تەمەنی ڕاستی گەنجترین، چونكە ڕۆح ھەرگیز پیر نابێت. من ھێشتا ٧١ ساڵم. سۆفیا لۆرین. تەماشای ئەو بكەن. ئەو دەڵێت ھەموو ئەو شتانەی لە من دەیانبینن بەھۆی سپایگێتی بەدەستی هێناوە. من ئەوەم تاقی كردەوە و ١٠ پاوەندم بۆ زیاد بوو لە شوێنێکی هەڵە. بەڵام بڕوانن، پیربوون حاڵەتێكی تەندروستە. بەڵام مامۆستایی تایبەتی من لەم كاتەی بە تەمەنداچوونەم ئۆلگە مێراییە. ئەم كچە كالیفۆرنییە ٦٠ ساڵییە لە نیپاڵ دەستی بە كار كرد بۆ پاراستنی كچانی ھەرزەكار لە کۆیلایەتی ناوەخۆ. لە تەمەنی ٨٨ ساڵی، ١٢٠٠ كچی پاراستووە، و گۆرانكاری لە كلتوری وڵاتەكەی دا كردووە. (پێكەنین) ئێستا پێچەوانەی یاسایە ئەگەر باوك كچەكانیان وەك کۆیلە بفرۆشن. ئەو ھەروەھا خانەی بێ سەرپەرشتان و نۆرینگەكانی سەلامەتی خۆراكی دامەزراندن. ئەو ھەمیشە دڵخۆشە و لە ناخەوە گەنجە.
What have I lost in the last decades? People, of course, places, and the boundless energy of my youth, and I'm beginning to lose independence, and that scares me. Ram Dass says that dependency hurts, but if you accept it, there is less suffering. After a very bad stroke, his ageless soul watches the changes in the body with tenderness, and he is grateful to the people who help him.
ئایا من لەم دە ساڵەی ڕابردوو چیم لە دەست داوە؟ بە دڵنیاییەوە، خەڵك، شوێنەكان، و وزە بێسنوورەكەی گەنجیەتێم، و من وا سەربەخۆیی لە دەست دەدەم ئەمەش من دەتۆقێنێت. ڕام داس دەڵێت پاشكۆیەتی ئازارت دەدات، بەڵام ئەگەر تۆ قبولی بكەیت، ئەوا ئازارەكەی كەمە. پاش جەڵتەیەكی خراپی مێشك، ڕۆحە ھەمیشە گەنجەكەی گۆڕانكارییەكان بە ڕوونی لە ناو جەستەی دەبینێت، و سوپاسگوزاری ئەو كەسانەیە كە یارمەتی دەدەن.
What have I gained? Freedom: I don't have to prove anything anymore. I'm not stuck in the idea of who I was, who I want to be, or what other people expect me to be. I don't have to please men anymore, only animals. I keep telling my superego to back off and let me enjoy what I still have. My body may be falling apart, but my brain is not, yet. I love my brain. I feel lighter. I don't carry grudges, ambition, vanity, none of the deadly sins that are not even worth the trouble. It's great to let go. I should have started sooner. And I also feel softer because I'm not scared of being vulnerable. I don't see it as weakness anymore. And I've gained spirituality. I'm aware that before, death was in the neighborhood. Now, it's next door, or in my house. I try to live mindfully and be present in the moment. By the way, the Dalai Lama is someone who has aged beautifully, but who wants to be vegetarian and celibate? (Laughter)
من بە چی ھەیشتوومە؟ ئازادی: من چیتر شتەكان ناسەلمێنم. من لەو بیركردنەوەیە نەچەقیوم كە من كێ بووم، لە داھاتوو دەمەوێت وەك كێ بم، یا خەڵك پێشبینی دەكەن كە من چی بم. من چیتر لە پیاو ڕازی نیم، تەنھا لە گیانداران ڕازیم. من هەمیشە بە نەستی خۆم دەڵێم بڕۆ دواوە و ڕێگەم بدەن دڵخۆش بم کە ئێستا خاوەنی چیم. جەستەم لەوانەیە بەرەو تێكچوون بچێت، بەڵام ھێشتا، مێشكم نا. من مێشكی خۆم خۆشدەوێت. من ھەست دەکەم بەهێزم. من ڕقھەلگر، بەرزخواز، لەخۆبایی نیم، ھیچ لە ھەڵە کوشندەکان شایەنی ئەوەن بیریان لێ بکەمەوە. شتکی باشە گەر بە ئاسایی وەری بگریت. من دەبوو زووتر دەستم پێ كردبا. و ھەروەھا ھەست دەكەم ئارامترم چونكە من ناترسم لەوەی ڕەخنەم لێ بگرێت یان بریندارم بكەن. ئێستا چیتر ئەمە بە لاوازی نابینم. روحیانەتم بەدەست هێناوە. من بۆم دەركەوت لە چاو پێشتر، مردن لێم نزیك بوو. ئێستا، لە ماڵی دراوسێمە، یان لە ماڵی خۆمە. من ھەوڵ دەدەم بە ھۆشیاری بژیم و لە كاتی ئێستا بوونم ھەبێت. بەم بۆنەیەوە، دالای لاما كەسێكە بە شێوەیەكی جوان بە تەمەن داچووە، بەڵام كێ دەیەوێت ببێتە سەوزە خۆر و سەڵت؟ (پێكەنین)
Meditation helps.
تێڕامان یارمەتیدەرە
(Video) Child: Ommm. Ommm. Ommm.
(ڤیدیۆ) منداڵ: ئۆممم. ئۆممم. ئۆممم.
Isabel Allende: Ommm. Ommm. There it is. And it's good to start early.
ئیزابێل ئەلێندی: ئۆممم. ئۆممم. ئەوەتا. و زۆر باشە زوو بە زوویی دەست پێ بكەن.
You know, for a vain female like myself, it's very hard to age in this culture. Inside, I feel good, I feel charming, seductive, sexy. Nobody else sees that. (Laughter) I'm invisible. I want to be the center of attention. I hate to be invisible. (Laughter) (Applause)
دەزانن، بۆ ئافرەتێكی بێكەلكی وەك خۆم، زۆر زەحمەتە لەم كلتورە بە تەمەن دابچم. لە ناخەوە، ھەست بە باشی دەكەم، ھەست بە جوانی، سەرنج ڕاكێشی، و سێكسی دەكەم. ھیچ كەسێك تێبینی ئەمە ناكات. ( پێكەنین) من شاراوەم. من دەمەوێت ببمە چەقی سەرنجەكان. من ڕقم دەبێتەوە كەسێكی شاراوە بم. (پێكەنین) (چەپڵەڕێزان)
This is Grace Dammann. She has been in a wheelchair for six years after a terrible car accident. She says that there is nothing more sensual than a hot shower, that every drop of water is a blessing to the senses. She doesn't see herself as disabled. In her mind, she's still surfing in the ocean. Ethel Seiderman, a feisty, beloved activist in the place where I live in California. She wears red patent shoes, and her mantra is that one scarf is nice but two is better. She has been a widow for nine years, but she's not looking for another mate. She says that there is only a limited number of ways you can screw — well, she says it in another way — and she has tried them all. (Laughter) I, on the other hand, I still have erotic fantasies with Antonio Banderas — (Laughter) — and my poor husband has to put up with it.
ئەمە گرەیس دامانە. ئەو بۆ ماوەی شەش ساڵ لەسەر كورسی جوڵاوە بوو دوای ڕوداوێكی ھاتوچۆی ناخۆش. ئەو دەڵێت ھیچ شتێك لە خۆ شوشتن بە ئاوی گەرم ھەستیارتر نییە، بە شێوەیەك ھەموو دڵۆپە ئاوێك ڕەحمەتێكە بۆ ھەستەكان. ئەو وەك پەككەوتە لە خۆی ناڕوانێت. من خەیاڵی خۆی، ئەو ھێشتا خلیسكانی لەسەر شەپۆڵی زەریا دەكات. ئیسیل سیدرمان، خۆشەویسترین چالاکوان، ئازا لە ھەمان ئەو شوێنەی من لێی دەژیم لە كالیفۆرنیا. ئەو پێڵاوی سوڕی لە پێ دەكات، هەمیشە دەڵێت: یەک ملپێچ جوانە بەڵام دوو لەوانەیە باشتر بێت. ئەو بۆ ماوەی نۆ ساڵ بێ ھاوژین بوو، بەڵام بەدوای ھاوڕێیەكیتری كوڕ ناگەرێت. ئەو دەڵێت ژمارەیەك ڕێگەی سنوردار ھەیە تۆ دەتوانیت سەرجێی بكەیت — باشە، ئەو بە ڕێگەیەكیتر وای گووت. و ھەموو ڕێگەكانی تاقی كردۆتەوە. (پێكەنین) من، لە لایەكترەوە، من ھێشتا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ باندێراس خەیاڵی سێكسیم ھەیە — (پێكەنین) و ھاوسەرە بەستەزمانەكەم بەرگەی ئەمە ھەیە.
So how can I stay passionate? I cannot will myself to be passionate at 71. I have been training for some time, and when I feel flat and bored, I fake it. Attitude, attitude. How do I train? I train by saying yes to whatever comes my way: drama, comedy, tragedy, love, death, losses. Yes to life. And I train by trying to stay in love. It doesn't always work, but you cannot blame me for trying.
كەواتە من چۆن دەتوانم بە بەسۆزی بمێنمەوە؟ من ناتوانم خۆم ببمە كەسێكی بەسۆز لە تەمەنی ٧١ ساڵی. من بۆ چەند جارێك ڕاھێنانم كردووە، و كاتێك ھەستم بە بێزاری و بێتاقەتی دەكەم، ھەستم ھەڵسوكەوت، ھەڵسوكەوت. چۆن ڕاھێنان بكەم؟ لەو كاتەی دەڵێم بەڵێ بە ڕووی ئەوەی دێتە سەر ڕێگەم: شانۆ، كۆمێدی، تراژیدیا، خۆشەویستی، مردن، لەدەستدان. بەڵێ بۆ ژیان. و ڕاھێنا دەكەم بە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لە خۆشەویستیدا بمێنمەوە. ئەمە ھەموو كات سەر ناگرێت، بەڵام تۆ ناتوانی من بۆ ھەوڵدان شەرمەزارم بكەیت.
And, on a final note, retirement in Spanish is jubilación. Jubilation. Celebration. We have paid our dues. We have contributed to society. Now it's our time, and it's a great time. Unless you are ill or very poor, you have choices. I have chosen to stay passionate, engaged with an open heart. I am working on it every day. Want to join me?
و، تێبینی كۆتایی، خانەنیشینی لە زمانی ئیسپانی پێی دەڵێن jubilación. دڵخۆش بوون. ئاھەنگێران. ئێمە پارەی ئابوونەی خۆمان داوە. ئێمە لە كۆمەڵگە بەشدار بووینە. ئێستا كاتی ئێمەیە، و كاتێكی گونجاوە. مەگەر نەخۆش یان ھەژار بیت، تۆ ھەڵبژاردەت ھەیە. من ھەڵبژاردووە بە بەسۆزی بمێنمەوە، پەیمانم دا لە ناخی دڵەوە تێكەڵاو بم. ھەموو ڕۆژێك كار بۆ ئەمە دەكەم. دەتانەوێت لەگەڵم بن؟
Thank you.
سوپاستان دەكەم.
(Applause)
(پێكەنین)
June Cohen: So Isabel — IA: Thank you.
جون كۆون: باشە ئیزابێل — ئیزابێل: سوپاست دەكەم.
JC: First of all, I never like to presume to speak for the TED community, but I would like to tell you that I have a feeling we can all agree that you are still charming, seductive and sexy. Yes?
جۆن: پێش ھەموو شتێك، من ھەرگیز حەز ناكەم پێشبینی بكەم قسە بۆ بینەری TEDبكەم، بەڵام حەز ]ەكەم پێتان بڵێم ھەستێكم ھەیە ئێمە ھەموومان ھاوڕاین تۆ ھێشتا سەرنج ڕاكێش، فریودەر و سێكسیت. وایە؟
IA: Aww, thank you. (Applause)
ئیزابێل: ئۆو، سوپاست دەكەم. (چەپڵەڕێزان)
JC: Hands down. IA: No, it's makeup.
جۆن: بوەستن. ئیزابێل: نەخێر، ئەوە مكیاجە.
Moderator: Now, would it be awkward if I asked you a follow-up question about your erotic fantasies?
كۆڕ گێر: ئێستا، ئایا سەیر دەبێت ئەگەر من پرسیار سەبارەت بە خەیاڵی سێكسیت لێ بپرسم؟
IA: Oh, of course. About what?
ئۆھ،بە دڵنیاییەوە. سەبارەت بە چی؟
(Laughter)
(پێكەنین)
Moderator: About your erotic fantasies. IA: With Antonio Banderas.
كۆڕ گێڕ: سەبارەت بە خەیاڵی سێكسی. ئیزابێل: لەگەڵ ئەنتۆنیۆ باندێراس.
Moderator: I was just wondering if you have anything more to share.
كۆڕ گێر: من بەس پرسیم ئەگەر تۆ شتێكی تر ماوە پێمان بڵێیت.
IA: Well, one of them is that — (Laughter) One of them is that I place a naked Antonio Banderas on a Mexican tortilla, I slather him with guacamole and salsa, I roll him up, and I eat him. (Laughter)
ئیزابێل: باشە، یەكێك لەوان ئەمەیە— (پێكەنین) یەكێك لەوان ئەوەیە وێنەی ڕوتی ئەنتۆنیۆ باندێڕاس لەسەر تۆرتێلایەكی مەكسیكی دادەنێم. من بە جواكامۆلی و زەلاتەی مەكسیكی دایدەپۆشم، دەیكەمە پاڕوو، و دەیخۆم. (پێكەنین)
Thank you.
سوپاستان دەكەم.
(Applause)
(چەپڵەڕێزان)