When I was little, I thought my country was the best on the planet. And I grew up singing a song called "Nothing To Envy." And I was very proud. In school, we spent a lot of time studying the history of Kim Il-Sung, but we never learned much about the outside world, except that America, South Korea, Japan are the enemies. Although I often wondered about the outside world, I thought I would spend my entire life in North Korea, until everything suddenly changed.
کە منداڵ بووم، وامئەزانی وڵاتەکەم باشترینە لەسەر زەوی. کە گەورەش بووم گۆرانییەکم ئەوت پێی ئەوترا "هیچ نییە ئیرەیی پێبەریت." زۆریش شانازیم ئەکرد. لە قوتابخانە، کاتێکی زۆرمان بەسەر ئەبرد لە خوێندنی مێژووی کیم ئیل-سونگ، بەڵام هەرگیز شتێکی وا فێرنەئەبووین لەسەر مێژووی جیهانی دەرەوە، جگە لەوەی ئەمریکا، کۆریای باشوور، و ژاپۆن دووژمنن. هەرچەندە زۆرجار بیرم لە جیهانی دەرەوە ئەکردەوە، وامئەزانی هەموو ژیانم لە کۆریای باکوور بەسەر ئەبەم، هەتا ئەوکاتەی لەناکاو هەموو شتێک گۆڕا.
When I was seven years old, I saw my first public execution. But I thought my life in North Korea was normal. My family was not poor, and myself, I had never experienced hunger.
کە حەوت ساڵبووم، یەکەمین لەسێدارەدانی ئاشکرام بینی. بەڵام وامئەزانی ژیانم لە کۆریای باکوور ئاساییە. خێزانەکەم هەژار نەبوون، و خۆشم هەرگیز برسێتیم نەدیبوو.
But one day, in 1995, my mom brought home a letter from a coworker's sister. It read, "When you read this, our five family members will not exist in this world, because we haven't eaten for the past three weeks. We are lying on the floor together, and our bodies are so weak, we are waiting to die."
بەڵام ڕۆژێک، ساڵی ١٩٩٥، دایکم نامەیەکی هێنایەوە ماڵەوە لە خوشکی هاوپیشەیەکییەوە. نوسرابوو، "کاتێک ئەمە ئەخوێنیتەوە پێنج ئەندامی خێزانەکەم چیتر بوونیان نامێنێت لە جیهاندا، چونکە سێ هەفتە ئەبێت هیچ شتێکمان نەخواردووە. پێکەوە لەسەر زەوییەکە پاڵکەوتووین، و لەشمان هێندە لاوازە، چاوەڕێئەکەین بمرین."
I was so shocked. This was the first time I heard that people in my country were suffering. Soon after, when I was walking past a train station, I saw something terrible that to this day I can't erase from my memory. A lifeless woman was lying on the ground, while an emaciated child in her arms just stared helplessly at his mother's face. But nobody helped them, because they were so focused on taking care of themselves and their families.
زۆر تاسام بەوە. ئەمە یەکەم جاربوو گوێبیستی ئەوە بم خەڵکانێک لە وڵاتەکەمدا ئەناڵێنن. زۆری پێنەچوو، کاتێک بەلای وێستگەی شەمەندەفەرێکدا ئەڕۆشتم، شتێکی ناخۆشم بینی کە هەتا ئەمڕۆ ناتوانم لە یادەوەریما بیسڕمەوە. ژنێک کە گیانی دەرچووبوو لەسەر زەوی کەوتبوو، لەکاتێکدا منداڵێکی برسی بە باوەشییەوە بوو بێچارانە سەیری ڕووخساری دایکی ئەکرد. بەڵام کەس یارمەتی نەئەیان، چونکە تەنیا بایەخیان ئەیا بە خۆیان و خێزانەکانیان.
A huge famine hit North Korea in the mid-1990s. Ultimately, more than a million North Koreans died during the famine, and many only survived by eating grass, bugs and tree bark. Power outages also became more and more frequent, so everything around me was completely dark at night, except for the sea of lights in China, just across the river from my home. I always wondered why they had lights, but we didn't. This is a satellite picture showing North Korea at night, compared to neighbors.
لە ناوەڕاستی ١٩٩٠ەکان برسێتییەکی زۆر یای لە کۆریای باکوور. دەرئەنجام، زیاتر لە ملیۆنێک خەڵکی کۆریای باکوور بەهۆیەوە مردن، و زۆرێک کە ڕزگاریان بوو بەهۆی خواردنی گیا، مێروو، و تەڵاشی دارەوە بوو. نەمانی کارەباش هەتا دەهات زیاتر دەبوو، بۆیە هەموو شتێکی چواردەورم بە شەو تەواو تاریک ئەبوو، جگە لە دەریا ڕووناکییەکەی چین، لەوبەری ڕووبارەکە لە ماڵەکەمانەوە. هەمووکات بیرم ئەکردەوە بۆچی ئەوان ڕووناکیان هەیە و ئێمە نیمانە. ئەمە وێنەیەکی مانگی دەستکردە کۆریای باکور نیشان ئەیات بە شەو، بەراورد بە دراوسێکان.
This is the Amnok River, which serves as a part of the border between North Korea and China. As you can see, the river can be very narrow at certain points, allowing North Koreans to secretly cross. But many die. Sometimes, I saw dead bodies floating down the river. I can't reveal many details about how I left North Korea, but I only can say that during the ugly years of the famine, I was sent to China to live with distant relatives. But I only thought that I would be separated from my family for a short time. I could have never imagined that it would take 14 years to live together.
ئەمە ڕووباری ئامنۆکە، کە بەشێکە لە سنووری نێوان کۆریای باکوور و چین. وەک ئەبینن، ئەکرێت ڕووبارەکە لە هەندێک خاڵی دیاریکراودا زۆر باریکبێت، ڕێگە بە خەڵکی کۆریای باکوور ئەیات بە دزییەوە بپەڕنەوە. بەڵام زۆرێک ئەمرن. هەندێک جار، لاشەی مردووم ئەبینی بە ڕووبارەکەیا ئەچووە خوارەوە. ناتوانم زۆر وردەکاری ئاشکرا بکەم لەسەر ئەوەی چۆن کۆریای باکوورم جێهێشت، بەڵام تەنیا ئەتوانم بڵێم لە ساڵە ناشرینەکانی برسێتییەکەیا، نێردرام بۆ چین بۆ ئەوەی لەگەڵ خزمە دوورەکان بژیم. بەڵام وامزانی تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت لە خێزانەکەم دائەبڕێم. هەرگیز لەو باوەڕەیا نەبووم چواردە ساڵی پێئەچێت بۆ ئەوەی دووبارە پێکەوە بژین.
In China, it was hard living as a young girl without my family. I had no idea what life was going to be like as a North Korean refugee. But I soon learned it's not only extremely difficult, it's also very dangerous, since North Korean refugees are considered in China as illegal migrants. So I was living in constant fear that my identity could be revealed, and I would be repatriated to a horrible fate, back in North Korea.
لە چین، وەک کچێکی گەنج ژیان قورسبوو بەبێ خێزان. هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە ژیان چۆن ئەبێت وەک پەنابەرێکی کۆریای باکوور. بەڵام زۆری پێنەچوو زانیم نەک تەنیا زۆر قورس ئەبێت، هەروەها زۆر مەترسیداریش ئەبێت، چونکە ئاوارەکانی کۆریای باکور لە چین وەک پەنابەری نایاسایی دائەنرێن. بۆیە بەردەوام لە ترسی ئەوەیا ئەژیام کە لەوانەیە ناسنامەم ئاشکرابێت، و ئەگەڕێمەوە چارەنووسە خراپەکە، لە کۆریای باکوور.
One day, my worst nightmare came true, when I was caught by the Chinese police, and brought to the police station for interrogation. Someone had accused me of being North Korean, so they tested my Chinese language abilities, and asked me tons of questions. I was so scared. I thought my heart was going to explode. If anything seemed unnatural, I could be imprisoned and repatriated. I thought my life was over. But I managed to control all the emotions inside me, and answer the questions. After they finished questioning me, one official said to another, "This was a false report. She's not North Korean." And they let me go. It was a miracle.
ڕۆژێک، ناخۆشترین خەوم بوو بە ڕاستی، کاتێک لەلایەن پۆلیسی چینەوە گیرام، و برام بۆ بنکەی پۆلیس بۆ لێپرسینەوە. کەسێک تۆمەتباری کردبووم بەوەی خەڵکی کۆریای باکوورم، بۆیە تاقیکردنەوەیان بۆ توانای زمانی چینییەکەم کرد، و چەندین پرسیاریان لێکردم. زۆر ئەترسام. هەستم ئەکرد خەریکە دڵم ئەتەقێتەوە. هەر شتێک لە نائاسایی بچوایە، لەوانەبوو زیندانی یان سنوورداش بکرێم. وامزانی کۆتایی بە ژیانم یەت. بەڵام توانیم کۆنترۆڵی هەموو هەستەکانی ناخم بکەم، و وەڵامی پرسیارەکان بەمەوە. دوای ئەوەی تەواوبوون لە پرسیارکردن، بەرپرسێک بەوی تری وت، "ئەمە ڕاپۆرتێکی هەڵە بوو. خەڵکی کۆریای باکوور نییە." بۆیە هێشتیان بڕۆم، موعجیزە بوو.
Some North Koreans in China seek asylum in foreign embassies. But many can be caught by the Chinese police, and repatriated. These girls were so lucky. Even though they were caught, they were eventually released, after heavy international pressure. These North Koreans were not so lucky. Every year, countless North Koreans are caught in China and repatriated to North Korea, where they can be tortured, imprisoned, or publicly executed.
چەندین کەسی کۆریای باکوور لە چین پەنا ئەبەنە بەر باڵوێزخانەی وڵاتان. بەڵام دەکرێت زۆرێک بگیرێن لەلایەن پۆلیسی چینییەوە، و سنوورداش بکرێنەوە. ئەم کچانە زۆر خۆشبەخت بوون. هەرچەندە گیران، دەرئەنجام ئازاد کران دوای فشارێکی نێودەوڵەتی قورس. ئەمان هێندە بەختیان نەبوو. هەموو ساڵێک، چەندین کەسی کۆریای باکوور لە چین ئەگیرێن و ئەنێردرێنەوە بۆ کۆریای باکوور، کە لەوێ ئەکرێ ئەشکەنجە بدرێن، زیندانی بکرێن، یان بە ئاشکرا بکوژرێن.
Even though I was really fortunate to get out, many other North Koreans have not been so lucky. It's tragic that North Koreans have to hide their identities and struggle so hard just to survive. Even after learning a new language and getting a job, their whole world can be turned upside down in an instant. That's why, after 10 years of hiding my identity, I decided to risk going to South Korea. And I started a new life yet again.
هەرچەندە زۆر خۆشبەخت بووم کە توانیم دەرچم، چەندین کەسی تری کۆریای باکوور هێندە بەختیان نەبوو. جێی داخە زۆر کەس لە کۆریای باکوور ناچارن ناسنامەیان بشارنەوە و زۆر ئەناڵێنن بۆ مانەوە. تەنانەت دوای فێربوونی زمانێکی نوێ و دۆزینەوەی کارێک، ئەکرێت لە تەنیا ساتێکدا هەموو ژیانیان تێکچێت. لەبەر ئەوە، ١٠ ساڵ دوای شاردنەوەی ناسنامەکەم، بڕیارم یا خۆم بخەمە بەر مەترسی چوون بۆ کۆریای باشوور. دووبارە دەستم بە ژیانێکی نوێ کرد.
Settling down in South Korea was a lot more challenging than I had expected. English was so important in South Korea, so I had to start learning my third language. Also, I realized there was a wide gap between North and South. We are all Korean, but inside, we have become very different, due to 67 years of division. I even went through an identity crisis. Am I South Korean or North Korean? Where am I from? Who am I? Suddenly, there was no country I could proudly call my own.
نیشتەجێبوون لە کۆریای باشوور زۆر لەوە قورستر بوو کە چاوەڕێم ئەکرد. زمانی ئینگلیزی زۆر گرنگ بوو لە کۆریای باشوور، بۆیە ئەبوو دەستبکەم بە فێربوونی زمانی سێهەمی خۆم. هەروەها، درکم بەوە کرد بۆشاییەکی فراوان هەیە لەنێوان باشوور و باکوردا. هەموومان کۆرین، بەڵام لە ناخدا، جیاوازی زۆر لەنێوانماندا درووست بووە بەهۆی ٦٧ ساڵ دابەشبوونەوە. تەنانەت تووشی قەیرانی ناسنامەش بووم. من خەڵکی کۆریای باکوورم یان کۆریای باشوور؟ من خەڵکی کوێم؟ من کێم؟ لەناکاو، هیچ وڵاتێک نەبوو بە شانازییەوە بڵێم هی خۆمە.
Even though adjusting to life in South Korea was not easy, I made a plan -- I started studying for the university entrance exam.
هەرچەندە خۆگونجاندن لەگەڵ ژیان لە کۆریای باشوور ئاسان نەبوو، پلانێکم دانا -- دەستمکرد بە خوێندن بۆ تاقیکردنەوەی چوونە زانکۆ.
Just as I was starting to get used to my new life, I received a shocking phone call. The North Korean authorities intercepted some money that I sent to my family, and, as a punishment, my family was going to be forcibly removed to a desolate location in the countryside. They had to get out quickly. So I started planning how to help them escape.
لەکاتێکدا دەستم ئەکرد بە خۆڕاهێنان لەسەر ژیانە نوێکەم، پەیوەندییەکی تەلەفوونی ڕاچڵەکێنەرم بۆهات. دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور هەندێک پارەیان گرتبوو کە بۆ خێزانەکەمم ناردبوو، وەک سزایەکیش، خێزانەکەم بە ناچاری ئەبوو بگوێزنەوە بۆ ناوچەیەکی دوورەدەستی چۆڵ. ئەبوو خێرا لە شارەکە بچنە دەرەوە. بۆیە دەستمکرد بە پلاندانان بۆ ئەوەی یارمەتیان بەم دەرچن.
North Koreans have to travel incredible distances on the path to freedom. It's almost impossible to cross the border between North Korea and South Korea. So, ironically, I took a flight back to China and headed toward the North Korean border. Since my family couldn't speak Chinese, I had to guide them somehow through more than 2,000 miles in China, and then into Southeast Asia. The journey by bus took one week, and we were almost caught several times. One time, our bus was stopped and boarded by a Chinese police officer. He took everyone's I.D. cards, and he started asking them questions. Since my family couldn't understand Chinese, I thought my family was going to be arrested. As the Chinese officer approached my family, I impulsively stood up, and I told him that these are deaf and dumb people that I was chaperoning. He looked at me suspiciously, but luckily, he believed me.
خەڵکی کۆریای باکوور ئەبوو مەودایەکی زۆر ببڕن لەسەر ڕێگای ئازادی. بڕینی سنوور نزیکە لە مەحاڵەوە لەنێوان کۆریای باکوور و باشووردا. بۆیە، بە فڕۆکە چوومەوە بۆ چین و بەرەو سنووری کۆریای باکوور ڕۆشتم. لەبەر ئەوەی خێزانەکەم نەیانئەزانی بە چینی قسە بکەن، ئەبوو بۆ نزیکەی ٢٠٠٠ میل ڕێبەرییان بکەم لە چین، و ئینجا باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا. گەشتەکە بە پاس هەفتەیەکی پێچوو، و چەند جارێک خەریکبوو بگیرێین. جارێکیان، پاسەکەمان وەستێنرا و ئەفسەرێکی پۆلیسی چینی سەرکەوت. ناسنامەی هەمووانی وەرگرت و دەستیئەکرد بە پرسیارکردن لێیان. لەبەر ئەوەی خێزانەکەم لە چینی تێنەئەگەشتن، وامزانی کە ئیتر خێزانەکەم ئەگیرێن. کاتێک ئەفسەرە چینییەکە نزیک ئەبۆوە لە خێزانەکەم، بێ ئەوەی جڵەوم هەبێت بەسەر خۆما، هەستام و پێموت ئەمانە کەسانێکی کەڕ و لاڵن و من ڕێبەرییان ئەکەم. بە گوومانەوە سەیری کردم، بەڵام خۆشبەختانە، باوەڕی پێکردم.
We made it all the way to the border of Laos. But I had to spend almost all my money to bribe the border guards in Laos. But even after we got past the border, my family was arrested and jailed for illegal border crossing. After I paid the fine and bribe, my family was released in one month. But soon after, my family was arrested and jailed again, in the capital of Laos.
ڕێگاکەمان بڕی بەرەو سنووری لاۆس. بەڵام ئەبوو زۆربەی پارەکەم خەرج بکەم لە بەرتیلدان بە پاسەوانە سنوورییەکانی لاۆس. بەڵام تەنانەت دوای پەڕینەوە لە سنوورەکەش، خێزانەکەم دەستگیر کران و خرانە زیندانەوە لەسەر بڕینی سنوور بەنایاسایی. دوای ئەوەی بەرتیل و پارەی سزام یا، خێزانەکەم لە ماوەی مانگێکدا ئازادکران. بەڵام زۆری پێنەچوو، دووبارە خێزانەکەم دەستگیرکرانەوە و خرانە زیندانەوە، لە پایتەختی لاۆوس.
This was one of the lowest points in my life. I did everything to get my family to freedom, and we came so close, but my family was thrown in jail, just a short distance from the South Korean embassy. I went back and forth between the immigration office and the police station, desperately trying to get my family out. but I didn't have enough money to pay a bribe or fine anymore. I lost all hope.
ئەمە یەکێک بوو لە نزمترین ساتەکانی ژیانم. هەموو شتێکم کرد بۆ ئەوەی خێزانەکەم بەرم بەرەو ئازادی، و زۆر نزیک بووینەوە، بەڵام خێزانەکەم خرانە زیندانەوە، مەودایەکی کەم لەنزیک باڵوێزخانەی کۆریای باشوورەوە. بەردەوام هاتووچۆم ئەکرد لەنێوان نووسینگەی پەنابەری و بنکەی پۆلیسەوە، بێچارانە هەوڵم ئەیا خێزانەکەم ئازادکەم. بەڵام چیتر پارەم پێنەبوو بۆ ئەوەی پارەی سزا یان بەرتیل بەم. هەموو هیوایەکم لەدەستیا.
At that moment, I heard one man's voice ask me, "What's wrong?" I was so surprised that a total stranger cared enough to ask. In my broken English, and with a dictionary, I explained the situation, and without hesitating, the man went to the ATM, and he paid the rest of the money for my family, and two other North Koreans to get out of jail.
لەو ساتەدا، گوێم لە دەنگی پیاوێک بوو کاتێک لێیپرسیم، "کێشە چییە؟" زۆر سەرمسوڕما لەوەی بێگانەیەک بایەخی ئەوەی پێدام بپرسێت. بە ئینگلیزییە خراپەکەم، و بە فەرهەنگێکیشەوە، دۆخەکەم ڕوونکردەوە، و بێ هیچ دوودڵییەک، پیاوەکە چوو بۆ ئامێری بانقەکە، و پارەکەی تری یا بۆ خێزانەکەم، و دوو کەسەکەی تری کۆریای باکوور بۆ ئەوەی لە زیندان دەرچن.
I thanked him with all my heart, and I asked him, "Why are you helping me?"
لە ناخی دڵەوە سووپاسم کرد و لێم پرسی، "بۆچی یارمەتیمان ئەیەیت؟"
"I'm not helping you," he said. "I'm helping the North Korean people."
وتی، "من یارمەتیتان نایەم،" "یارمەتی خەڵکی کۆریای باکوور ئەیەم."
I realized that this was a symbolic moment in my life. The kind stranger symbolized new hope for me and the North Korean people, when we needed it most. And he showed me that the kindness of strangers and the support of the international community are truly the rays of hope we North Korean people need.
درکم بەوە کرد ئەمە ساتێکی تایبەت بوو لە تەواوی ژیانمدا. ئەو کەسە نەناسراوە نیشانەی هیوایەکی نوێبوو بۆ من و خەڵکی کۆریای باکوور، لەوکاتەیا کە زۆر پێویستمان بوو. نیشانی یام کە میهرەبانی کەسێکی نەناسراو و پشتیوانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەڕاستی تیشکی هیوان کە ئێمەی خەڵکی کۆریای باکوور پێویستمانە.
Eventually, after our long journey, my family and I were reunited in South Korea. But getting to freedom is only half the battle. Many North Koreans are separated from their families, and when they arrive in a new country, they start with little or no money. So we can benefit from the international community for education, English language training, job training, and more. We can also act as a bridge between the people inside North Korea and the outside world. Because many of us stay in contact with family members still inside, and we send information and money that is helping to change North Korea from inside.
دەرئەنجام، دوای گەشتە درێژەکەمان، خۆم و خێزانەکەم بەیەک گەشتینەوە لە کۆریای باشوور. بەڵام گەشتن بە ئازادی تەنیا نیوەی شەڕەکەیە. زۆرێک لە خەڵکی کۆریای باکور دائەبڕێن لە خێزانەکانیان، و کاتێک ئەگەنە وڵاتێکی نوێ، بە پارەیەکی کەم یان بێ پارە دەستپێئەکەن. بۆیە ئەتوانین سوود لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ببینین بۆ خوێندن، ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی، ڕاهێنانی کار، و شتی تریش. دەشکرێت وەک پردێک بین لەنێوان خەڵکی ناو کۆریای باکوور و جیهانی دەرەوە. چونکە زۆرێک لە ئێمە هەر لە پەیوەندیا ئەبین لەگەڵ خێزانەکانمان لەوێ، و زانیاری و پارەیان بۆ ئەنێرینەوە کە یارمەتیدەرە بۆ گۆڕینی کۆریای باکوور لەناوەوە.
I've been so lucky, received so much help and inspiration in my life, so I want to help give aspiring North Koreans a chance to prosper with international support. I'm confident that you will see more and more North Koreans succeeding all over the world, including the TED stage.
من زۆر خۆشبەخت بووم، چەندین جار یارمەتی و ئیلهامم وەرگرتووە لە ژیانمدا، بۆیە ئەمەوێ یارمەتی ئەو کەسانەی کۆریای باکور بەم کە هیوا ئەخوازن دەرفەتێکیان هەبێت بە پشتیوانی نێودەوڵەتی. دڵنیام لەوەی هەتا دێت تاکی زیاتری کۆریای باکوور ئەبینن سەرکەوتوو بێت لە سەرانسەری جیهاندا، بە سەکۆی تێدیشەوە.
Thank you.
زۆر سوپاس
(Applause)
(چەپڵەلێدان)