ئەمڕۆ ئەمەوێ دان بە شتێکا بنێم بۆتان، بەڵام پێش هەموو شتێک ئەمەوێت دوو پرسیارتان لێبکەم. چەند کەس لێرە منداڵیان هەیە؟ و چەندێک لە ئێوە متمانەی بەخۆیەتی کە بزانێت چۆن مناڵەکەی بەخێوکات بەشێوەیەکی ڕاست؟ (پێکەنین) باشە، بۆ ئەوەی دووەمیان زۆر دەست نابینم بەرز بکرێتەوە، و ئەوە دانپێدانانی منیشە. سێ کوڕم هەیە؛ سێ، نۆ، و دوانزە ساڵن. وەک ئێوەش، و وەک زۆر دایک و باوکیش، ڕاستییەکە ئەوەیە کە منیش هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە چی ئەکەم. ئەمەوێ دڵخۆش و لەش ساغ بن لە ژیانیاندا، بەڵام نازانم پێویستە چی بکەم بۆ ئەوەی دڵنیابم لەوەی تەندروست و لەش ساغ ئەبن. چەندین کتێب هەیە کە ئامۆژگاری دژ بەیەک پێشکەش ئەکەن، ئەکرێت نوقمت کەن لەناو خۆیانا. کەواتە بەدرێژایی ژیانیان بەپێی ئەوکاتە بەخێوم کردوون. بەڵام، چەند ساڵێک لەمەوبەر شتێک گۆڕیمی، کاتێک نهێنییەکی بچووکم بەرچاو کەوت کە هەمانە لە بەریتانیا. یارمەتی یام زیاتر دڵنیابم لەسەر ئەوەی چۆن مناڵەکانی خۆم بەخێوکەم، و زۆر شتی ئاشکرا کرد لەسەر ئەوەی چۆن وەک کۆمەڵگایەک یارمەتی هەموو منداڵان بەین. ئەمەوێ ئەمڕۆ نهێنییەکەتان لەگەڵ هاوبەشکەم. بۆ ٧٠ ساڵی ڕابردوو، زانایانی بەریتانی لەگەڵ هەزاران منداڵدا ڕۆشتوون بەدرێژایی ژیانیان وەک بەشێک لە توێژینەوەیەکی زانستی سەرسوڕهێنەر. هیچ شتێکی تری هاوشێوە نییە لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا. کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر هەزاران منداڵ بەڕاستی کارێکی بەهێزە کراوە، چونکە واتای ئەوەیە ئەتوانین بەراورد بکەین بۆ ئەوانەی ئەڵێن باشبە لە قوتابخانە یان تەندروستبە یان دڵخۆش یان دەوڵەمەند بە گەورەیی، و ئەوانەش کە زۆر زیاتر ئەناڵێنن، و ئینجا ئەتوانین بگەڕێین بەناو هەموو زانیارییەکانی کۆمانکردۆتەوە و هەوڵبەین تێبگەین کە بۆچی ژیانیان ئاوای لێهاتووە. ئەم توێژینەوە بەریتانییە -- بەڕاستی چیرۆکێکی شێتانەیە. هەمووی ساڵی ١٩٤٦ دەستیپێکرد، تەنیا چەند مانگێک دوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی، کاتێک زانایان ئەیانویست بزانن چی ئەگەیەنێت بۆ ژنان لەو کاتەیا مناڵیان ببێت. ئەم سەرژمێرییە گەورەیەیان کرد لەسەر دایکەکان و دەرئەنجام لەدایکبوونی زۆربەی زۆری منداڵەکانیان تۆمارکرد کە لە ئینگلتەرا، سکۆتلەندا و وەیڵس لەدایکبوون لە هەفتەیەکدا. ئەوەش بەنزیکەیی ١٤ هەزار منداڵی ئەکرد. پرسیارەکانی لەم ژنانەیان ئەکرد زۆر جیاوازن لەو پرسیارانەی لەوانەیە ئەمڕۆ بیانکەین. بەڕاستی ئێستا لە پرسیاری کۆنەباو ئەچن. هەندێک شتی لەم جۆرەیان لێئەپرسین، "لەکاتی دووگیانیدا، ئازووقەی تەواوی یەک بتڵی شیری زیادەت پێئەدرا بۆ هەر ڕۆژێک؟" "چەندێکت سەرف ئەکرد لە کۆرسێت و کراسی دووگیانی، جلی شەو، و جلی ژێرەوە؟" ئەمەشیان زۆر خۆشە بەلامەوە: "کێ ئاگای لە مێردەکەت ئەبوو کاتێک لە جێگەیا بوویت لەگەڵ مناڵەکەتا؟" (پێکەنین) ئێستا، ئەم توێژینەوەیەی کاتی جەنگ ئەوەنە سەرکەوتوو بوو کە زانایان دووبارەشیان کردۆتەوە. لەدایکبوونی هەزاران منداڵیان تۆمارکردووە کە لە ١٩٥٨دا لەدایکبوون و هەزارەهای تریش لە ١٩٧٠دا. دووبارە لە سەرەتاکانی ١٩٩٠ەکاندا کردوویانەتەوە، و دووبارەش لە کۆتایی هەزارەی دووەمدا. هەمووی پێکەوە، زیاتر لە ٧٠ هەزار منداڵ بەشێک بوون لەم توێژینەوانە بەدرێژایی پێنج نەوە. پێیان ئەوترێت کۆمەڵە لەدایکبوونی بەریتانی و زانیان گەڕاونەتەوە و زانیاری زیاتریان تۆمارکردووە لەو کاتەوە بۆ هەموو کەسێک هەموو چەند ساڵ جارێک. بڕی زانیارییەکەی کە ئێستا کۆئەکرێتەوە لەسەر ئەم کەسانە بەتەواوەتی سەرسوڕهێنەرە. هەزاران کاغەزە لە پرسیارکردن و دەیان تێرابایت زانیاری کۆمپیتەر. زانایان بانقێکی گەورەی نموونەی شانەشیان بنیاتناوە، کە تۆپەڵە قژ، نینۆک، ددانی منداڵ و دی ئێن ئەیشی لەخۆگرتووە. ٩ هەزار وێڵاشی هەندێک لە لەدایکبوونەکانیشیان هەڵگرتۆتەوە، کە ئێستا لە سەتڵی پلاستیکیدا هەڵگیراون لە گەنجینەیەکی تایبەتدا. ئەم پرۆژەیە زۆر تایبەتە لەوەدا -- کە هیچ وڵاتێکی تری جیهان بەدوای نەوەکانی منداڵاندا ناچێت بەم وردەکارییە زۆرە. ئەمانە هەندێکن لەو کەسانەی بە باشترین شێوە توێژینەوەیان لەسەر کراوە، و زانیارییەکەی دەریخستووە هەتا بڵێی بەنرخە بۆ زانایان، زیاتر لە ٦ هەزار توێژینەوەی ئەکادیمی و کتێبی لەسەر دەرکراوە. بەڵام ئەمڕۆ ئەمەوێ تیشک بخەمە سەر یەک دۆزینەوە -- لەوانەیە گرنگترین دۆزینەوە بێت کە لەم توێژینەوە بێهاوتایەوە هاتبێت. هەروەها ئەوەشیانە کە زۆر بەتایبەتی گرنگە بۆ من، چونکە دەربارەی ئەوەیە کە چۆن زانست بەکاربێنیت بۆ ئەنجامدانی باشترین بۆ منداڵەکانمان. بۆیە با یەکەمجار هەواڵە خراپەکە لابەرین لەسەر ڕێگەکە. لەوانەیە گەورەترین پەیام لەم توێژینەوە بێوێنەیە ئەمە بێت: لەدایک مەبە بۆناو هەژاری یان دۆخێکی نالەبار، چونکە ئەگەر وابیت، ئەگەری زۆر زیاتر ئەبێت ڕێگایەکی قورسترت هەبێت لە ژیانا. زۆر منداڵ لەم توێژینەوەیەیا لەدایکبوون بۆناو خێزانی هەژار یان بۆناو خێزانی چینەکانی کرێکاران کە ماڵی بچووک یان کێشەی تریان هەبووە، و ئێستا زۆر ڕوونە کە ئەو منداڵانەی لە دۆخی نالەباردان ئەگەریان زیاتر بووە لە هەموو نمرەیەکدا زیاتر بناڵێنن. ئەگەریان زیاتر بووە کە خراپتر بن لە قوتابخانە، دەرئەنجام کاری خراپتریان دەستکەوێت و پارەیەکی کەمتریان دەستکەوێت. ئێستاش، ئەوە لەوانەیە ئاشکرا بێت، بەڵام هەندێک لە ئەنجامەکان بەڕاستی سەرسامکەرن، بۆیە منداڵەکانی کە سەرەتایەکی قورسیان هەبووە لە ژیاندا ئەگەریان زیاترە کە گەورەبوون کەمتر لەشیان ساغبێت. ئەگەریان زیاترە کێشیان زۆربێت، پەستانی خوێنیان بەرز بێت، و ئینجا دوای چەندین دەیەش، ئەگەریان زیاترە یادەوەرییان خراپ بێت، تەندروستیان تێکچێت، و تەنانەت زووتریش بمرن. ئێستا، باسی ئەوەم کرد دواتر چی ڕووئەیات، بەڵام هەندێک لەم جیاوازییانە لە تەمەنێکی زۆر زوودا سەرهەڵئەیەن. لە توێژینەوەیەکدا، منداڵەکانی لە هەژاریدا گەورە ئەبوون نزیکەی ساڵێک لەدوای منداڵە دەوڵەمەنترەکانەوە بوون لە تاقیکردنەوەکاندا، و ئەوەش هەتا تەمەنی سێ ساڵی. ئەم جۆرە جیاوازییانە دووبارە و دووبارە دۆزراوەتەوە بەدرێژایی نەوەکان. واتای ئەوەیە کە بارودۆخە سەرەتاکانمان کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر ئەوەی بەشەکەی تری ژیانمان چۆن ئەبێت. گەڕانیش بۆ هۆکاری ئەوە یەکێکە لە قورسترین پرسیارەکانی کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئەبینەوە. کەواتە بەردەستخراوە بۆمان. یەکەم وانە بۆ ژیانی سەرکەوتوو، ئەمەیە: زۆر بە وریاییەوە دایک و باوکت هەڵبژێرە. (پێکەنین) لەدایک مەبە بۆناو خێزانێکی هەژار یان خێزانێک کە ئەناڵێنێت. ئێستا دڵنیام کە لێرەیا کێشە بچووکەکە ئەبینن. ناتوانین دایک و باوکمان هەڵبژێرین یان هەڵیبژێرین چەندێک پەیا ئەکەن، بەڵام ئەم توێژینەوە بەریتانییە گەشبینییەکیشی خستۆتە ئاراوە بە نیشاندانی ئەوەی هەموو ئەوانەی دەستپێکێکی ناخۆشیان هەیە کۆتاییەکەشیان بارودۆخێکی قورس نابێت. وەک ئەزانن، زۆر کەس دەستپێکێکی قورسیان هەیە لە ژیاندا، بەڵام هەرچۆنێک بێت لە هەندێک لایەندا زۆر باش ئەبن، و ئەم توێژینەوە ڕوونی ئەکاتەوە چۆن ئەوە ئەبێـ. وانەی دووەم ئەمەیە: دایکان و باوکان بەڕاستی گرنگن. لەم توێژینەوەیەیا، منداڵانەی دایک و باوکیان بە بایەخ بوون، ئەوانەی گرنگیان بە داهاتووی منداڵەکە یاوە، ئەگەریان زیاتر بووە لەو دەستپێکە قورسە ڕزگاریان بێت. لەوە ئەچێت دایکان و باوکان و ئەوەی ئەیکەن زۆر زۆر گرنگ بێت، بەتایبەتی لە ساڵەکانی سەرەتای ژیاندا. با نموونەیەکی ئەوەتان بەمێ. لە توێژینەوەیەکدا، زانایان سەیری نزیکەی ١٧ هەزار منداڵیان کردووە کە ساڵی ١٩٧٠ لەدایکبوون. ئەو شاخە زانیارییەیان بێژاوەتەوە کە کۆیان کردۆتەوە هەتا بزانن چی ڕێگەی بەو منداڵانە یاوە کە سەرەتایەکی قورسیان هەبووە لە ژیانا بتوانن سەرەڕای ئەوە بەردەوام بن لە قوتابخانە و باشیش بن. بە واتایەکی تر، ئەوانەی ڕووبەڕوی ململانێکان بوونەتەوە. زانیارییەکی نیشانی یاوە ئەوەی لە هەموو شتێک گرنگتر بووە دایک و باوک بووە. هەبوونی دایک و باوکێک کە بایەخیان یاوە لە ساڵەکانی سەرەتای ژیاندا پەیوەندییەکی بەهێزی هەبووە لەگەڵ باشبوونی منداڵەکە لە دواتردا لە قوتابخانە. ڕاستییەکەی، زۆر شتی بچووک کە دایکان و باوکان ئەیکەن بەستراونەتەوە بە ئەنجامی باش بۆ منداڵەکان. قسەکردن و گوێگرتن بۆ منداڵ، وەڵامدانەوەی گەرم بۆیان، فێری پیتەکان و ژمارەکانیان بکەیت، بیانبەیت بۆ سەردان و گەشتی کورت. هەموو ڕۆژێک خوێندنەوە بۆ منداڵان لەوانەیە زۆر گرنگ بێت. بۆیە لە توێژینەوەیەکدا، منداڵەکانی دایک و باوکیان ڕۆژانە کتێبیان بۆ خوێندونەتەوە کاتێک پێنج ساڵ بوون و ئینجا بایەخیان بە خوێندنەکەیان یاوە کاتێک ١٠ ساڵ بوون، ئەگەریان زۆر کەمتر بووە کە لە ٣٠ ساڵیدا لە هەژارییا بن وەک لەو دایکان و باوکانەی کە هیچیان نەکردووە. ئێستا ململانێی زۆر هەیە لە وەرگێڕانی ئەم جۆرە زانستە. ئەم توێژینەوانە نیشانی ئەیات هەندێک شتی دیاریکراو کە ئەیکەن پەیوەندیدارە بە ئەنجامی باش بۆ منداڵەکانیان، بەڵام نازانین ئەگەر ئەو هەڵسوکەوتانە ئەو ئەنجامانەی لێکەوتبێتەوە، یان ئەگەر هۆکاری تر بێتە سەر ڕێگە. بۆ نموونە، پێویستە بۆماوەییش لەبەرچاو بگرین، و ئەوەش بابەتێکی تەواو جیاوازە. بەڵام زانایانی لەگەڵ توێژینەوەی بەریتانی کارئەکەن هەوڵێکی زۆر ئەیەن بگەنە سەر هۆکارەکان و ئەمەش توێژینەوەیەکە بەدیاریکراوی زۆرم بەدڵە. لەمەیاندا، سەیری رۆتینی کاتی نوستنی نزیکەی دە هەزار منداڵ کراوە کە لە سەرەتای ٢٠٠٠ەکاندا لەدایکبوون. ئایا منداڵەکان شەوانە لە یەک کاتدا چوونەتە جێگەوە، یان لە ماوەی هەفتەکەدا هەر شەوە و بە کاتێکی جیاواز؟ زانیارییەکە نیشانی یاوە ئەو منداڵانەی کە لە کاتی جیاجیایا چوونەتە جێگە ئەگەریان زیاتر بووە کێشەی هەڵسوکەوتییان هەبووبێت، و ئەوانەشی شەوانە لەکاتی خۆیدا چوونەتە جێگەوە هەڵسوکەوتیان بەرەو باشتر چووە، و ئەوەش بەڕاستی هەستیار بووە، چونکە پێشنیاریکردووە کە رۆتینی کاتی نووستنە کە بەڕاستی یارمەتی ئەیا شتەکان باشتربێت بۆ ئەو منداڵانە. ئەمەش شتێکی ترە کە بیری لێبکەیتەوە. لەمەیاندا، زانایان سەیری منداڵەکانیان ئەکرد کە بۆ خۆشی ئەیانخوێندەوە. ئەوەش واتای ئەوەیە کە گۆڤارێک، کتێبێکی وێنە، کتێبێکی چیرۆکیان هەڵگرتووە. زانیارییەکە نیشانیداوە منداڵەکانی کە بۆ خۆشی خۆیان خوێندویانەتەوە لە تەمەنی پێنج و دە ساڵیدا ئەگەریان زیاتر بووە بە تێکڕا لە قوتابخانەدا باشتر بن، دواتریش لە تاقیکردنەوەکاندا باشتر بن. نەک تەنیا تاقیکردنەوەی خوێندنەوەش، بەڵکو تاقیکردنەوەی سپێڵینگ و بیرکاریش. ئەم توێژینەوەیە هەوڵیداوە هەموو هۆکارە گرنگەکانیش لەبەرچاو بگرێت، بۆیە سەیری منداڵەکانیشی کردووە کە وەک یەک زیرەک بوون و لە هەمان ئاستی کۆمەڵایەتیدا بوون، بۆیە لەوە ئەچوو کە خوێندنەوەکە بووبێت بەڕاستی یارمەتی ئەو منداڵانەی یابێت بەردەوام بن و لە تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە لە ساتەکانی دواتری ژیانیاندا باشتر بن. ئێستا لە دەستپێکەکەدا، وتم کە یەکەم وانەی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە لەدایک نەبیت بۆناو هەژاری یان نالەباری ژیان، چونکە ئەو منداڵانە ئەکەونە سەر ڕێچکەی قورستر لە ژیانیاندا. بەڵام ئینجا وتیشم بایەخدانی دایک و باوک گرنگە، و دایکایەتیکردن و باوکایەتیکردنی باش، ئەگەر بتوانی وای ناو بنێیت ئەتوانێت یارمەتی منداڵەکان بات و بتوانن بەسەر ئەو بارودۆخە نالەبارانەیا زاڵبێت. بۆیە بووەستن، ئایا ئەوە بەڕاستی واتای ئەوەیە، کە هەژاری هیچ گرنگ نییە؟ ئەتوانی بڵێیت گرنگ نییە ئەگەر منداڵەکە بە هەژاری لەدایکبێت -- ئەگەر دایک و باوکی کەسانێکی باش بن، ئەوکاتە لە ژیاندا باش ئەبن. لەو باوەڕەیا نیم ئەوە ڕاست بێت. ئەم توێژینەوەیە نیشانی ئەیات هەژاری و باوانیکردن گرنگە. و توێژینەوەیەک بەدیاریکراوی تیشکی خستە سەر ئەوەیان، بۆیە سەیری منداڵەکانی کرد کە لە هەژاری بەردەوامدا گەورەبوون و چەندێک باش بوون لە قوتابخانەیا. زانیارییەکە نیشانی یاوە تەنانەت کاتێکیش دایک و باوکیان هەموو شتێکیان بە ڕاستی کردووە -- لەکاتی خۆیا خستبێتیاننە جێگەوە و هەموو ڕۆژێک بۆیان خوێندبێتنەوە و هەموو شتێکی تر -- کە ئەو منداڵانە وەریانگرتووە. باوانیکردنی باش تەنیا ئەو بۆشایی خوێندنەی کەمکردۆتەوە لەنێوان منداڵە دەوڵەمەند و هەژارەکان بە ڕێژەی لەسەدا ٥٠. ئەوە واتای ئەوەیە کە هەژاری برینێکی درێژخایەن ئەهێڵێتەوە، و واتای ئەوەیە ئەگەر بەڕاستی بمانەوێت دڵنیابینەوە لە سەرکەوتن و سەلامەتی نەوەی داهاتوو، ئەوا نەهێشتنی هەژاری منداڵان کارێکی زۆر گرنگە کە بکرێت. ئێستا هەموو ئەمە چی ئەگەیەنێت بۆ منیش و بۆ ئێوەش؟ هیچ وانە هەیە لێرەیا کە هەموومان بتوانین بیبەینە ماڵەوە و بەکاریبێنین؟ وەک زانایەک و ڕۆژنامەوانێک، حەز ئەکەم هەندێک زانستم هەبێت بە شێوازی باوانیکردنی خۆمی بڵێم.. ئەتوانم پێتان بڵێم کاتێک هاوار ئەکەن بەسەر منداڵەکانتانا بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیا بنوون، بەڕاستی یارمەتیدەر ئەبێت بۆ ئەوەی وێژە زانستییەکەت لەبەرە بێت. (پێکەنین) ئینجا خۆشیش نابێت بیر بکەینەوە هەموو ئەوەی لەسەرمانە بۆ ئەوەی منداڵی دڵخۆش و سەرکەوتوومان هەبێت ئەوەیە قسەیان لەگەڵکەین، بایەخ بە داهاتوویان بەین، لەکاتی خۆیا بیانبەینە جێگەوە، و کتێبێکیان بەینێ بیخوێننەوە؟ کارەکەمان تەواو ئەبێت. ئێستا، وەک ئەتوانن بیهێننە بەرچاوتان وەڵامەکان ئەوەنە سادە نین. توێژینەوەکە سەیری ئەوە ئەکات کە ڕووئەیات بەسەر هەزارەها منداڵ بە تێکڕا، بەڵام مەرج نییە ئەمە بڵێت کە چ شتێک یارمەتی منداڵەکەم یان منداڵەکەت یان هەر منداڵێکی تر ئەیات. لە کۆتاییدا، هەر یەکێک لە منداڵەکانمان بە ڕێگەی خۆیا ئەڕوات، و ئەوەش بەشێکی بەو جینانە پێناسە ئەکرێت کە بۆیان ئەمێنێتەوە و بێگومان هەموو ئەزموونەکانیش کە ئەیانبێت بە درێژایی ژیانیان، بە مامەڵەکردنیشیان لەگەڵ ئێمەی دایکان و باوکانیان. پێتان ئەڵێم چیم کرد دوای ئەوەی هەموو ئەمانەم زانی. کەمێک شەرمەزارکەرە. درکم بەوە کرد کە زۆر سەرقاڵبووم بە کارکردنەوە، و بەشێوەیەکی گاڵتەخوازانە، لەکاتی فێربوون و نوسین لەسەر ئەم توێژینەوەیەی منداڵانی بەریتانیا، ڕۆژی وا هەبووە زۆر کەم قسەم کردووە لەگەڵ منداڵە بەریتانییەکانی خۆم. بۆیە لە ماڵەوە، کاتی قسەکردنمان دیاریکرد، کە تەنیا ١٥ خولەکە لە کۆتایی ڕۆژەکەیا کاتێک قسە لەگەڵ کوڕەکان ئەکەین و گوێیان لێئەگرین. ئێستا باشتر هەوڵ ئەیەم لێیان بپرسم ئەمڕۆ چیان کردووە، و نیشانیانبەم ئەوەم بەلاوە گرنگە کە لە قوتابخانە کردوویانە. بێگومان، هەمووکات دڵنیا ئەبمەوە لەوەی کتێبێکیان هەبێت بیخوێننەوە. پێیان ئەڵێم هیوای شتی زۆر باش ئەخوازم بۆ داهاتویان، و پێموایە ئەتوانن دڵخۆش بن و کاری مەزنیش بکەن. نازانم ئەگەر هیچ کام لەوە هیچ جیاوازییەک درووستکات، بەڵام زۆر دڵنیام لەوەی هیچ زیانێکیان پێناگەیەنێت، و لەوانەشە سوودێکی زۆری هەبێت بۆیان. دەرئەنجام، ئەگەر منداڵی دڵخۆشمان بوێت، هەموو ئەوەی پێمان ئەکرێت گوێگرتنە لە زانستەکە، و بێگومان، گوێگرتن لە منداڵەکانیشمان. زۆر سوپاس
Today I want to confess something to you, but first of all I'm going to ask you a couple of questions. How many people here have children? And how many of you are confident that you know how to bring up your children in exactly the right way? (Laughter) OK, I don't see too many hands going up on that second one, and that's my confession, too. I've got three boys; they're three, nine and 12. And like you, and like most parents, the honest truth is I have pretty much no idea what I'm doing. I want them to be happy and healthy in their lives, but I don't know what I'm supposed to do to make sure they are happy and healthy. There's so many books offering all kinds of conflicting advice, it can be really overwhelming. So I've spent most of their lives just making it up as I go along. However, something changed me a few years ago, when I came across a little secret that we have in Britain. It's helped me become more confident about how I bring up my own children, and it's revealed a lot about how we as a society can help all children. I want to share that secret with you today. For the last 70 years, scientists in Britain have been following thousands of children through their lives as part of an incredible scientific study. There's nothing quite like it anywhere else in the world. Collecting information on thousands of children is a really powerful thing to do, because it means we can compare the ones who say, do well at school or end up healthy or happy or wealthy as adults, and the ones who struggle much more, and then we can sift through all the information we've collected and try to work out why their lives turned out different. This British study -- it's actually a kind of crazy story. So it all starts back in 1946, just a few months after the end of the war, when scientists wanted to know what it was like for a woman to have a baby at the time. They carried out this huge survey of mothers and ended up recording the birth of nearly every baby born in England, Scotland and Wales in one week. That was nearly 14,000 babies. The questions they asked these women are very different than the ones we might ask today. They sound really old-fashioned now. They asked them things like, "During pregnancy, did you get your full extra ration of a pint of milk a day?" "How much did you spend on smocks, corsets, nightdresses, knickers and brassieres?" And this is my favorite one: "Who looked after your husband while you were in bed with this baby?" (Laughter) Now, this wartime study actually ended up being so successful that scientists did it again. They recorded the births of thousands of babies born in 1958 and thousands more in 1970. They did it again in the early 1990s, and again at the turn of the millennium. Altogether, more than 70,000 children have been involved in these studies across those five generations. They're called the British birth cohorts, and scientists have gone back and recorded more information on all of these people every few years ever since. The amount of information that's now been collected on these people is just completely mind-boggling. It includes thousands of paper questionnaires and terabytes' worth of computer data. Scientists have also built up a huge bank of tissue samples, which includes locks of hair, nail clippings, baby teeth and DNA. They've even collected 9,000 placentas from some of the births, which are now pickled in plastic buckets in a secure storage warehouse. This whole project has become unique -- so, no other country in the world is tracking generations of children in quite this detail. These are some of the best-studied people on the planet, and the data has become incredibly valuable for scientists, generating well over 6,000 academic papers and books. But today I want to focus on just one finding -- perhaps the most important discovery to come from this remarkable study. And it's also the one that spoke to me personally, because it's about how to use science to do the best for our children. So, let's get the bad news out of the way first. Perhaps the biggest message from this remarkable study is this: don't be born into poverty or into disadvantage, because if you are, you're far more likely to walk a difficult path in life. Many children in this study were born into poor families or into working-class families that had cramped homes or other problems, and it's clear now that those disadvantaged children have been more likely to struggle on almost every score. They've been more likely to do worse at school, to end up with worse jobs and to earn less money. Now, maybe that sounds really obvious, but some of the results have been really surprising, so children who had a tough start in life are also more likely to end up unhealthy as adults. They're more likely to be overweight, to have high blood pressure, and then decades down the line, more likely to have a failing memory, poor health and even to die earlier. Now, I talked about what happens later, but some of these differences emerge at a really shockingly early age. In one study, children who were growing up in poverty were almost a year behind the richer children on educational tests, and that was by the age of just three. These types of differences have been found again and again across the generations. It means that our early circumstances have a profound influence on the way that the rest of our lives play out. And working out why that is is one of the most difficult questions that we face today. So there we have it. The first lesson for successful life, everyone, is this: choose your parents very carefully. (Laughter) Don't be born into a poor family or into a struggling family. Now, I'm sure you can see the small problem here. We can't choose our parents or how much they earn, but this British study has also struck a real note of optimism by showing that not everyone who has a disadvantaged start ends up in difficult circumstances. As you know, many people have a tough start in life, but they end up doing very well on some measure nevertheless, and this study starts to explain how. So the second lesson is this: parents really matter. In this study, children who had engaged, interested parents, ones who had ambition for their future, were more likely to escape from a difficult start. It seems that parents and what they do are really, really important, especially in the first few years of life. Let me give you an example of that. In one study, scientists looked at about 17,000 children who were born in 1970. They sifted all the mountains of data that they had collected to try to work out what allowed the children who'd had a difficult start in life to go on and do well at school nevertheless. In other words, which ones beat the odds. The data showed that what mattered more than anything else was parents. Having engaged, interested parents in those first few years of life was strongly linked to children going on to do well at school later on. In fact, quite small things that parents do are associated with good outcomes for children. Talking and listening to a child, responding to them warmly, teaching them their letters and numbers, taking them on trips and visits. Reading to children every day seems to be really important, too. So in one study, children whose parents were reading to them daily when they were five and then showing an interest in their education at the age of 10, were significantly less likely to be in poverty at the age of 30 than those whose parents weren't doing those things. Now, there are huge challenges with interpreting this type of science. These studies show that certain things that parents do are correlated with good outcomes for children, but we don't necessarily know those behaviors caused the good outcomes, or whether some other factor is getting in the way. For example, we have to take genes into account, and that's a whole other talk in itself. But scientists working with this British study are working really hard to get at causes, and this is one study I particularly love. In this one, they looked at the bedtime routines of about 10,000 children born at the turn of the millennium. Were the children going to bed at regular times, or did they go to bed at different times during the week? The data showed that those children who were going to bed at different times were more likely to have behavioral problems, and then those that switched to having regular bedtimes often showed an improvement in behavior, and that was really crucial, because it suggested it was the bedtime routines that were really helping things get better for those kids. Here's another one to think about. In this one, scientists looked at children who were reading for pleasure. That means that they picked up a magazine, a picture book, a story book. The data showed that children who were reading for pleasure at the ages of five and 10 were more likely to go on in school better, on average, on school tests later in their lives. And not just tests of reading, but tests of spelling and maths as well. This study tried to control for all the confounding factors, so it looked at children who were equally intelligent and from the same social-class background, so it seemed as if it was the reading which really helped those children go on and score better on those school tests later in their lives. Now at the start, I said the first lesson from this study was not to be born into poverty or into disadvantage, because those children tend to follow more difficult paths in their lives. But then I said that parenting matters, and that good parenting, if you can call it that, helps children beat the odds and overcome some of those early disadvantages. So wait, does that actually mean, then, that poverty doesn't matter after all? You could argue it doesn't matter if a child is born poor -- as long as their parents are good parents, they're going to do just fine. I don't believe that's true. This study shows that poverty and parenting matter. And one study actually put figures on that, so it looked at children growing up in persistent poverty and how well they were doing at school. The data showed that even when their parents were doing everything right -- putting them to bed on time and reading to them every day and everything else -- that only got those children so far. Good parenting only reduced the educational gap between the rich and poor children by about 50 percent. Now that means that poverty leaves a really lasting scar, and it means that if we really want to ensure the success and well-being of the next generation, then tackling child poverty is an incredibly important thing to do. Now, what does all this mean for you and me? Are there lessons here we can all take home and use? As a scientist and a journalist, I like to have some science to inform my parenting ... and I can tell you that when you're shouting at your kids to go to bed on time, it really helps to have the scientific literature on your side. (Laughter) And wouldn't it be great to think that all we had to do to have happy, successful children was to talk to them, be interested in their future, put them to bed on time, and give them a book to read? Our job would be done. Now, as you can imagine, the answers aren't quite as simple as that. For one thing, this study looks at what happens to thousands and thousands of children on average, but that doesn't necessarily say what will help my child or your child or any individual child. In the end, each of our children is going to walk their own path, and that's partly defined by the genes they inherit and of course all the experiences they have through their lives, including their interactions with us, their parents. I will tell you what I did after I learned all this. It's a bit embarrassing. I realized I was so busy working, and ironically, learning and writing about this incredible study of British children, that there were days when I hardly even spoke to my own British children. So at home, we introduced talking time, which is just 15 minutes at the end of the day when we talk and listen to the boys. I try better now to ask them what they did today, and to show that I value what they do at school. Of course, I make sure they always have a book to read. I tell them I'm ambitious for their future, and I think they can be happy and do great things. I don't know that any of that will make a difference, but I'm pretty confident it won't do them any harm, and it might even do them some good. Ultimately, if we want happy children, all we can do is listen to the science, and of course, listen to our children themselves. Thank you.