So, asking for help is basically the worst, right? I've actually never seen it on one of those top ten lists of things people fear, like public speaking and death, but I'm pretty sure it actually belongs there. Even though in many ways it's foolish for us to be afraid to admit we need help, whether it's from a loved one or a friend or from a coworker or even from a stranger, somehow it always feel just a little bit uncomfortable and embarrassing to actually ask for help, which is, of course, why most of us try to avoid asking for help whenever humanly possible.
داواکردنی یارمەتی خراپترین شتە، وایە؟ بە ڕاستی تا ئێستا لە لیستی ئەو شتانەی کە خەڵک لێیان دەترسێت بەر چاوم نەکەوتووە، وەکو قسە کردن بۆ ڕای گشتی و مردن، بەڵام من لەوە دڵنیام کە دەبێت لە لیستەکەدا بێت. هەرچەندە لە زۆر ڕووەوە دەردەکەوێت کە ئەمە گێژییە کە حاشا لە داوای یارمەتی بکەین، جا ئەگەر لە کەسێکی ئازیزت، هاوڕێیەکت یان هاوپیشەیەکت بێت یان تەنانەت لە بێگانەیەک، هەندێک جار هەستی نا ئاسوودەیی و بێتاقەتیت پێ دەبەخشێت کاتێک داوای یارمەتی دەکەیت، بە دڵنیاییەوە ئەمە هۆکارە کە زۆربەمان داوای یارمەتی ناکەین لە کاتێکدا ئاساییە داوای یارمەتی بکەین.
My father was one of those legions of fathers who, I swear, would rather drive through an alligator-infested swamp than actually ask someone for help getting back to the road. When I was a kid, we took a family vacation. We drove from our home in South Jersey to Colonial Williamsburg. And I remember we got really badly lost. My mother and I pleaded with him to please just pull over and ask someone for directions back to the highway, and he absolutely refused, and, in fact, assured us that we were not lost, he had just always wanted to know what was over here.
باوکم یەکێکە لە ئەو باوکانەی کە، دەتوانم سوێند بخۆم، مەلە دەکەن بە ناو زەلکاوێکی پڕ لە تیمساحدا و داوای یارمەتی لە کەس ناکەن بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت. کاتێک کە منداڵ بووم، پشوویەکی خێزانیمان وەرگرت. لە ماڵەکەی خۆمانەوە لە باشوری جێرسییەوە چووین بەرەو کۆلۆنیال ویڵیامسبێرگ. و بیرمە کە بە تەواوی بزر بوبووین. من و دایکم لێی پاڕاینەوە کە داوای یارمەتی لە کەسێک بکات بۆ ئەوەی ڕێگەمان پشان بدات بۆ ڕێگەی سەرەکی، و بەدڵنیاییەوە ڕەتی کردەوە، لە ڕاستیدا، ئێمەی دڵنیا دەکردەوە کە بزر نەبووین، تەنها ویستویەتی کە بزانێت ئێرە چییە و چۆنە.
(Laughter)
(پێکەنین)
So if we're going to ask for help -- and we have to, we all do, practically every day -- the only way we're going to even begin to get comfortable with it is to get good at it, to actually increase the chances that when you ask for help from someone, they're actually going to say yes. And not only that, but they're going to find it actually satisfying and rewarding to help you, because that way, they'll be motivated to continue to help you into the future.
کەواتە ئەگەر بە نیازبین داوای یارمەتی بکەین، کە ڕۆژانە هەموومان داوای یارمەتی دەکەین، تاکە ڕێگە بۆ ئەوەی ئاسودە بین لە کاتی داواکاردنی یارمەتی ئەوەیە کە بە باشی داوای بکەین، ئەمەش بۆ ئەوەی هەلی بەدەست هێنانی بەڵێ زیاتر بێت، کاتێک کە داوای یارمەتییان لێ دەکەیت. و تەنها ئەوەندە نییە، ئەوان بە ڕاستی دڵخۆش و ئاسودە دەبن بە هاوکاری کردنی تۆ، چونکە بەم شێوەیە، وایان لێدێت بەردەوام بن لە هاوکاری کردنت لە داهاتوودا.
So research that I and some of my colleagues have done has shed a lot of light on why it is that sometimes people say yes to our requests for help and why sometimes they say no. Now let me just start by saying right now: if you need help, you are going to have to ask for it. Out loud. OK? We all, to some extent, suffer from something that psychologists call "the illusion of transparency" -- basically, the mistaken belief that our thoughts and our feelings and our needs are really obvious to other people. This is not true, but we believe it. And so, we just mostly stand around waiting for someone to notice our needs and then spontaneously offer to help us with it. This is a really, really bad assumption. In fact, not only is it very difficult to tell what your needs are, but even the people close to you often struggle to understand how they can support you.
ئەو توێژینەوەی من و هەندێک لە هاوڕێکانم کردومانە ئەمە دەردەخات کە بۆچی هەندێک جار خەڵک هاوکاریمان دەکەن کە داوای هاوکاری دەکەین و بۆچی هەندێک جار نایکەن. ئێستا دەست پێ دەکەم: ئەگەر پێویستت بە هاوکارییە، ئەوا تۆ پێویستە داوای بکەیت. بە دەنگی بەرز. باشە؟ هەموومان، تا ڕادەیەک، دەناڵێنین بە شتێکەوە کە دەرونزانەکان پێێ دەڵێن "خەیاڵی ڕوونێتی" -- بە سادەیی، کە تێگەیشتنێکی هەڵەیە کە بیرکردنەوەکانمان و هەستەکانمان و پێویستییەکانمان بە تەواوی ئاشکران بۆ خەڵکانی تر، ئەمە ڕاست نییە، بەڵام باوەڕمان وایە. و ئێمە بە زۆری چاوەڕێی کەسێک دەکەین کە بێت و هەست بە پێداویستییەکانمان بکات و دواتر هەر لە خۆیەوە یارمەتییمان پێشکەش بکات. بە ڕاستی ئەمەش تێگەیشتنێکی خراپە. نەک تەنها بۆ خەڵک قورسە کە بزانن پێویستت بە چییە، تەنانەت بۆ کەسە نزیکەکانیشت ئەستەمە تێبگەن چۆن دەتوانن پشتیوانیت بکەن.
My partner has actually had to adopt a habit of asking me multiple times a day, "Are you OK? Do you need anything?" because I am so, so bad at signaling when I need someone's help. Now, he is more patient than I deserve and much more proactive, much more, about helping than any of us have any right to expect other people to be. So if you need help, you're going to have to ask for it. And by the way, even when someone can tell that you need help, how do they know that you want it? Did you ever try to give unsolicited help to someone who, it turns out, did not actually want your help in the first place? They get nasty real quick, don't they?
لە ڕاستیدا هاوڕێکەم خویەکی هەبوو کە ڕۆژانە چەند جارێک لێم بپرسێت، "تۆ باشی؟ هیچت پێویست نییە؟" چونکە، من زۆر خراپم لە داواکردنی یارمەتی لە کاتی پێویستدا. ئێستا، ئەو لەوە زیاتر لەگەڵم ئارامە کە شایستەمە. و زۆر بە تواناتر و ئازاتر، زۆر زیاتریش، سەبارەت بە یارمەتیدان لە چاو ئەوەی کە ئێمە پێشبینی دەکەین کە کەسێکی وا هەبێت. بۆیە ئەگەر پێویستیت بە یارمەتی بوو، داوای بکە. و بەم بۆنەیەوە، تەنانەت کاتێک کەسێک پێت دەڵێت پێویستیت بە یارمەتییە، چۆن دەزانن کە دەتەوێت؟ ئایا هەرگیز یارمەتییەکی نەخواستراوت پێشکەشی کەسێک کردووە، کە پێویستی بە یارمەتیت نەبووە؟ زۆر بە خێرای دەگۆڕێن، وانییە؟
The other day -- true story -- my teenage daughter was getting dressed for school, and I decided to give her some unsolicited help about that.
ڕۆژێک -- چیرۆکێکی ڕاستەقینە -- کچە هەرزەکارەکەم جلی خوێندنگەی دەپۆشی، منیش ویستم یارمەتیەکی نەخواستراوی پێشکەش بکەم.
(Laughter)
(پێکەنین)
I happen to think she looks amazing in brighter colors. She tends to prefer sort of darker, more neutral tones. And so I said, very helpfully, that I thought maybe she could go back upstairs and try to find something a little less somber.
بیرمکردەوە کە بە جلی ڕەنگ کراوە، زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت. وای دەردەخست، کە ڕەنگە تۆخەکانی بەلاوە پەسەنتر بێت. و بە گیانی هاوکارییەوە گوتم، بیرمکردەوە لەوەیە بڕواتە نهۆمی سەرەوە و جلێکی کەمتر تاریکتر بپۆشێت.
(Laughter)
(پێکەنین)
So, if looks could kill, I would not be standing here right now. We really can't blame other people for not just spontaneously offering to help us when we don't actually know that that's what is wanted. In fact, actually, research shows that 90 percent of the help that coworkers give one another in the workplace is in response to explicit requests for help. So you're going to have to say the words "I need your help." Right? There's no getting around it.
ئەگەر نیگا توانای کوشتنی هەبا، ئێستا لێرە نەدەوەستام. لە ڕاستیدا، ئێمە ناتوانین سەرزەنشتی ئەو کەسانە بکەین کە خۆرسکانە یارمەتیمان نادەن لە کاتێکدا کە ئێمە پێیان ناڵێن کە داواکراو چییە. لە ڕاستیدا، توێژینەوەکان دەریدەخەن، کە سەدا ۹۰ ی ئەو هاوکارییانەی خەڵک لە شوێنی کارەرکەیان پێشکەشی یەکتری دەکەن وەڵامێکە بۆ داواکارییەکی ئاشکرای یارمەتی. کەواتە دەبێت بڵێت "پێویستیم بە یارمەتیتە" ڕاستە؟ هیچ شێوازێکیتر نییە.
Now, to be good at it, to make sure that people actually do help you when you ask for it, there are a few other things that are very helpful to keep in mind.
ئێستا، بۆ ئەوەی باش بین، تا دڵنیا بیتەوە کە داوای هاوکاریت کرد و خەڵک هاوکاریت دەکەن. چەند شتێکی تر هەیە کە سوودبەخشە لە یادت بێت.
First thing: when you ask for help, be very, very specific about the help you want and why. Vague, sort of indirect requests for help actually aren't very helpful to the helper, right? We don't actually know what it is you want from us, and, just as important, we don't know whether or not we can be successful in giving you the help. Nobody wants to give bad help. Like me, you probably get some of these requests from perfectly pleasant strangers on LinkedIn who want to do things like "get together over coffee and connect" or "pick your brain." I ignore these requests literally every time. And it's not that I'm not a nice person. It's just that when I don't know what it is you want from me, like the kind of help you're hoping that can I provide, I'm not interested. Nobody is. I'd have been much more interested if they had just come out and said whatever it is was they were hoping to get from me, because I'm pretty sure they had something specific in mind. So go ahead and say, "I'm hoping to discuss opportunities to work in your company," or, "I'd like to propose a joint research project in an area I know you're interested in," or, "I'd like your advice on getting into medical school." Technically, I can't help you with that last one because I'm not that kind of doctor, but I could point you in the direction of someone who could.
یەکەم شت: کاتێک داوای یارمەتی دەکەیت، زۆر زۆر وردبە دەربارەی ئەو یارمەتییەی کە داوای دەکەیت و بۆچی. داوای ناڕوون، و نا ڕاستەوخۆ لە ڕاستیدا، بۆ کەسی یارمەتیدەر زۆر بە سوود نییە، ڕاستە؟ لە ڕاستیدا، نازانین کە تۆ چیمان لێ داوا دەکەیت، و، زۆریش گرنگە، ئێمە نازانین سەرکەوتوو دەبین یان نا لە یارمەتی دان. هیچ کەسێک نایەوێت خراپ هاوکاریت بکات. تۆش دەشێت وەک من ئەو داواکاریانەت بۆ بێت لە کەسە نامۆ ڕووخۆشەکانی لینکدئین ئەوانەی کە دەیانەوێت "چایەکت لەگەڵ بخۆینەوە و لەگەڵت بن" یان "بۆ پرسیارکردن بێت". من هەمیشە ئەم جۆرە داواکاریانە ڕەت دەکەمەوە. ئەمە مانای ئەوە نییە کە کەسێکی باش نەبم. ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە نازانم کە چیت دەوێت، وەک جۆری ئەو یارمەتییەی کە خوازیاریت پێشکەشت بکەم، و من ئارەزووم لێی نییە. کەسیش حەز ناکات. دەتوانم بۆ داواکارییەکانتان پەرۆش بم ئەگەر بێن و بڵێن: کە ئەوان ئاوەتەخوازن چییان لە من دەست بکەوێت، چونکە من زۆر دڵنیام شتێکی زۆر تایبەتیان لە خەیاڵە. بۆیە بەردەوام بە و بڵێ، "هیوادارم بتوانین گفتوگۆ دەربارەی کارکردن لە کۆمپانیاکەت بکەین،" یاخود، "دەمەوێت توێژینەوەیەکی هاوبەش پێشکەش بکەم لەو بابەتەی کە ئارەزووت لێیەتی،" یاخود، دەمەوێت ئامۆژگاریم بکەیت چۆن پەیوەندی بە بەشی پزیشکی بکەم." لە ڕووی تەکنیکیەوە، لە ئەوەیاندا ناتوانم یارمەتیت بدەم. چونکە من پزیشک نیم، بەڵام دەتوانم پێشنیاری کەسێکت بۆ بکەم کە دەتوانێت یارمەتیت بدات.
OK, second tip. This is really important: please avoid disclaimers, apologies and bribes. Really, really important. Do any of these sound familiar?
باشە، خاڵی دووەم. ئەمەیان بەڕاستی گرنگە: تکایە خۆت بەدوور بگرە لە پاکانە، داوای لێبوردن و بەرتیل. زۆر زۆر گرنگە. توشی هیچ کامیان بوویت؟
(Clears throat)
(ئحم - دەنگ باشکردن)
'I'm so, so sorry that I have to ask you for this." "I really hate bothering you with this." "If I had any way of doing this without your help, I would."
"زۆر زۆر داوای لێبوورن دەکەم کە دەبێت ئەو پرسیارە بکەم" "رقم لەوەیە بەم شێوەیە بێزارتان بکەم." ئەگەر هەر ڕێگەیەک هەبووایە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بێ یارمەتی ئێوە، ئەوا دەمکرد."
(Laughter)
(پێکەنین)
Sometimes it feels like people are so eager to prove that they're not weak and greedy when they ask your for help, they're completely missing out on how uncomfortable they're making you feel. And by the way -- how am I supposed to find it satisfying to help you if you really hated having to ask me for help? And while it is perfectly, perfectly acceptable to pay strangers to do things for you, you need to be very, very careful when it comes to incentivizing your friends and coworkers. When you have a relationship with someone, helping one another is actually a natural part of that relationship. It's how we show one another that we care. If you introduce incentives or payments into that, what can happen is, it starts to feel like it isn't a relationship, it's a transaction. And that actually is experienced as distancing, which, ironically, makes people less likely to help you. So a spontaneous gift after someone gives you some help to show your appreciation and gratitude -- perfectly fine. An offer to pay your best friend to help you move into your new apartment is not.
هەندێک کات خاڵک زۆر بە پەرۆشن تا بیسەلمێنن کە داوای یارمەتی دەکەن لاواز و چاوبرسی نین، هیچ بیر لەوە ناکەنەوە کە بەم ڕەفتارانە وا لە تۆ دەکەن نائاسودە بیت. بەم بۆنەیەوە، چۆن بتوانم ڕێگەیەکی قایلکەر بدۆزمەوە بۆ یارمەتیدانت، ئەگەر بەڕاستی تۆ ڕقت لە داواکردنی یارمەتی بێت؟ و لە کاتێکدا بە تەواوی قبووڵکراوە کە پارە ببخەشیت بۆ ئەوەی کارەکە لە جیاتی تۆ بکەن، دەبێت زۆر وریا بیت کاتێک بابەتەکە دەگۆڕێت بۆ هاندانی هاوڕێ و هاوپیشەکانت. کاتێک لەگاڵ کەسێکدا پەیوەندیتان هەیە، یارمەتیدانی یەکتری دەبێتە بەشێکی گرنگ لە پەیوەندییەکە بەم شێوەیە نیشانی یەکتری دەدەین کە گرنگین بۆ یەکتر. ئەگەر هاندان و پارەدان تێکەڵ بە بابەتەکە بوو، ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە، وەک پەیوەندییەک دەرناکەوێت، بەڵکو مامەڵەکردنە. و لە ڕاستیدا وەک دوورکەوتنەوە دێتە بەر چاو، کە وا لە خەڵک دەکات، کەمتر یارمەتیت بدەن بۆیە دیارییە خۆرسکیەکە دەربڕینی سوپاس و پێزانین دوای ئەوەی کەسێک یارمەتیت پێشکەش دەکات -- شتێکی زۆر باشە. پێدانی پارە بە باشترین هاوڕێت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە گواستنەوە ماڵەکەت باش نییە.
OK, third rule, and I really mean this one: please do not ask for help over email or text. Really, seriously, please don't. Email and text are impersonal. I realize sometimes there's no alternative, but mostly what happens is, we like to ask for help over email and text because it feels less awkward for us to do so. You know what else feels less awkward over email and text? Telling you no. And it turns out, there's research to support this. In-person requests for help are 30 times more likely to get a yes than a request made by email. So when something is really important and you really need someone's help, make face time to make the request, or use your phone as a phone --
باشە، یاسای سێیەم، و کە زۆر مەبەستمە: تکایە داوای یارمەتی مەکەن لە ڕێگەی ئیمەیڵ و نامەوە. بە ڕاستی ، بەڕژدی وامەکەن. ئیمەیڵ و نامە گونجاو نین. تێبینیم کردوە هەندێک جار چارەیتر نییە، بەڵام زۆربەی جار ئەوەی ڕوودەدات ئەوەیە کە، ئارەزوو دەکەین لە ڕێگەی ئیمەیڵ و نامەوە داوای یارمەتی بکەین. چونکە ئەم ڕێگەیە یارمەتیدەرە کە کەمتر گەمژانە دەربکەوین. دەزانی چی کەمتر گەمژانەتر لە ئیمەیڵ و نامە دەردەکەوێت؟ پێت بڵێن نەخێر. و دەرکەوتووە و توێژینەوەیەک هەیە کە پاڵپشتی لەمە دەکات. لە داواکاری ڕووبەروو ۳۰ جار هەڵی وەرگرتنی وەڵامی "بەڵێ"زیاترە بە بەراورد بە داواکاری ئیمەیڵ. بۆیە کاتێک شتێک بە ڕاستی گرنگە و پێویستت بە یارمەتی کەسێکی تر هەیە، ئەوا بۆ داواکارییەکە دیدارێک ڕێک بخە. یاخود مۆبایلەکەت وەک مۆبایل بەکار بهێنە --
(Laughter)
(پێکەنین)
to ask for the help that you need.
بۆ داواکردنی ئەو یارمەتییەی کە پێویستتە.
OK. Last one, and this is actually a really, really important one and probably the one that is most overlooked when it comes to asking for help: when you ask someone for their help and they say yes, follow up with them afterward. There's a common misconception that what's rewarding about helping is the act of helping itself. This is not true. What is rewarding about helping is knowing that your help landed, that it had impact, that you were effective. If I have no idea how my help affected you, how am I supposed to feel about it?
باشە. دوایین و گرنگترینییان، کە بە ڕاستی زۆر گرنگە، و لەوەیە ئەوە بێت کە پشتگوێتان خستبێت. کاتێک خەریکە داوای یارمەتی دەکەیت: کاتێک داوای یارمەتی لە کەسێک دەکەیت و دەڵێت بەڵێ، تۆش هەر بەردەوام بیت لە داواکردنی شتی تر. هەڵە تێگەیشتنێکی باو هەیە کە پاداشتی یارمەتیدان خودی یارمەتی دانەکەیە. ئەمە ڕاست نییە. پاداشتی یارمەتیدان ئەوەیە کە بزانیت یارمەتیەکەت گەیشتووە و کە گاریگەری هەبووە. کە سەرکەوتوو بوویت. ئەگەر هیچ نەزانم دەربارەی ئەوەی کە یارمەتیەکەت هاوکار بووە، دەبێت هەستم چۆن بێت؟
This happened; I was a university professor for many years, I wrote lots and lots of letters of recommendation for people to get jobs or to go into graduate school. And probably about 95 percent of them, I have no idea what happened. Now, how do I feel about the time and effort I took to do that, when I really have no idea if I helped you, if it actually helped you get the thing that you wanted? In fact, this idea of feeling effective is part of why certain kinds of donor appeals are so, so persuasive -- because they allow you to really vividly imagine the effect that your help is going to have.
ئەمە ڕوویداوە، پڕۆفیسۆری زانکۆ بووم بۆ ماوەی چەندین ساڵ. چەندین ڕاسپاردەم نووسیوە بۆ خەڵک تا کاریان دەستبکەوێت یان لە خوێندنی باڵا بخوێنن. و نزیکی سەدا ٩٥ی ئەوان، نازانم چییان بەسەر هاتووە. ئێستا، هەستم چۆنە دەربارەی ئەو کات و هەوڵانەی داومن بۆ ئەم کارە، کاتێک بە ڕاستی نازانم ئایا یارمەتیم داویت، ئایا بە ڕاستی ئەوەی دەتویست بە دەستت هێنا؟ لە ڕاستیدا، هەستی کاریگەر بوون بەشێکە لەوەی کە بۆ بەشێک لە بەخشەرەکان زۆر باوەڕ پێکراون -- چونکە بەڕوونی ڕێگە خۆش دەکەن تا وێنای بکەیت کە کاریگەری هەوڵەکانت چۆن دەبێت.
Take something like DonorsChoose. You go online, you can choose the individual teacher by name whose classroom you're going to be able to help by literally buying the specific items they've requested, like microscopes or laptops or flexible seating. An appeal like that makes it so easy for me to imagine the good that my money will do, that I actually get an immediate sense of effectiveness the minute I commit to giving.
سەیری شتێکی وەکو (DonorChoose) بکە. بڕۆ سەرهێڵ، و مامۆمستایەک هەڵبژێرە بۆ ئەوەی یارمەتی بدەیت لە ڕێگەی کڕینی ئەو شتە تایبەتانەی کە داوایان کردووە، وەک وردبین ،لاپتۆپ یان شوێن دانیشتنێکی گونجاو. ئەم جۆرە کارانە زۆر بە ئاسانی وام لێ دەکەن وێنای گرنگی پارە بکەیت کە چی دەکات، کە ڕاستەوخۆ هەستی کاریگەربوونت پێدەبەخشێت. ئەو ساتەیە کە دەمەوێت هاوکاری خەڵک بم.
But you know what else they do? They follow up. Donors actually get letters from the kids in the classroom. They get pictures. They get to know that they made a difference. And this is something we need to all be doing in our everyday lives, especially if we want people to continue to give us help over the long term. Take time to tell your colleague that the help that they gave you really helped you land that big sale, or helped you get that interview that you were really hoping to get. Take time to tell your partner that the support they gave you really made it possible for you to get through a tough time. Take time to tell your catsitter that you're super happy that for some reason, this time the cats didn't break anything while you were away, and so they must have done a really good job.
بەڵام دەزانی ئەوان چیتر دەکەن؟ بەردەوام دەبن. بەخشەرەکان لە لاین منداڵانی پۆلەکەوە نامەیان پێ دەگات. وێنەیان بە دەست دەگات. هەوڵ دەدەن پێیان بڵێن کە جیاوازیان درووست کردووە. و ئەمە کارێکە هەموومان پێویستە لە ژیانی ڕۆژانمان جێبەجێی بکەین، بەتایبەت ئەگەر ویستمان خەڵک بەردەوام یارمەتیمان بدات بۆ ماوەیەکی درێژ. لە کاتی خۆت ببەخشە بە هاوپۆلەکەت و پێیان بڵی کە هاوکارییەکەت جێگەی خۆی گرتووە. یان کە یارمەتیدایت بۆ ئەنجامدانی ئەو چاوپێکەوتنەی کە هیوات بۆ دەخواست. لە کاتی خۆت ببەخشە بە هاوکارەکەت کە پاڵپشتی کردیت و پێی بڵێ بە ڕاستی وای کرد تۆ بتوانیت بە ساتە قورسەکاندا تێپەڕ ببیت. کات تەرخان بکە تا بە دایەنی پشیلەکەت بڵێیت کە زۆر دڵخۆشیت لەبەر چەند هۆکارێک، کاتێک لە ماڵ نەبوویت، پشیلەکان هیچان نەشکاند، و کەوایە دەبێت کارێکی باشیان ئەنجام دابێت.
The bottom line is: I know -- believe me, I know -- that it is not easy to ask for help. We are all a little bit afraid to do it. It makes us feel vulnerable. But the reality of modern work and modern life is that nobody does it alone. Nobody succeeds in a vacuum. More than ever, we actually do have to rely on other people, on their support and collaboration, in order to be successful.
کورتکراوەی قسەکانم ئەوەیە: دەزانم -- باوڕ بکە، دەزانم -- کە ئاسان نییە داوای یارمەتی بکەیت. ئێمە، هەموومان کەمێک شەرم لەو کارە دەکەین وا دەکات هەست بە لاوازی بکەین. بەڵام ڕاستی کار و ژیانی سەردەم ئەوەیە کە کەس بە تەنها ناتوانێت بیگوزەرێنێت. بە تەنها ناتوانێت سەرکەوتووبێت. زیاتر لە هەر کاتێک، ئێستا پێویستە پشت بە کەسانیتر ببەستین لە پاڵپشتیان و هاوکارییان بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بین.
So when you need help, ask for it out loud. And when you do, do it in a way that increases your chances that you'll get a yes and makes the other person feel awesome for having helped you, because you both deserve it.
بۆیە کاتێک پێویستت بە یارمەتییە، بە دەنگی بەرز داوای بکە. و کە داوات کرد، بە شێوەیەک داوای بکە کە شانسی وەرگرتنی بەڵێ زیاتر بێت. و وا لە کەسەکەیتر بکە هەست بە لە خۆڕۆرازیبوون بکەن، چونکە هەردووکتان شاییەنی ئەوەن.
Thank you.
سوپاس بۆ ئێوە.
(Applause)
(چەپڵە ڕێزان)