شێرپەنجە. نەخۆشیەکی وێرانکەرە، زیان بە دەروون دەگەیەنێت. نەک تەنها نەخۆش، بەڵکو خۆشەویستانی نەخۆشەکەش ئازار دەدات. دوژمنێکە بۆ ماوەی چەندین سەدەیە ڕەگەزی مڕۆڤایەتی لە دژی جەنگاوە. لەگەڵ ئەو بەرەو پێش چوونەی ئێمە بەدەستمان هیناوە، بەڵام تاکو ئێستا بەسەریدا زاڵ نەبووین. لە ئەمریکا لە ھەر پێنج کەس دوویان توشی شێرپەنجە دەبن. ٩٠ % ئەم نەخۆشانە، بەھۆی تەشەنە کردنی نەخۆشیەکەیانەوە خۆیان بە دەستەوە دەدەن. تەشەنەکردن بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە بەھۆی سووڕی خوێن یان سیستەمی لیمفاوی، لە شوێنە سەرەکییەکە بۆ بەشێکی تری لەش. بۆ نموونە، ئافرەتێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمک بەھۆی نەخۆشیەکەیەوە بە ئاسانی خۆی بە دەستەوە نادات ئەگەر تەنھا لە مەمکیدا بێت. بەڵام خۆی بە دەستەوە دەدات کاتێک نەخۆشییەکە بە سییەکان، جگەر، گرێی لیمفاویی، مێشک، و ئێسک دا بڵاودەبێتەوە، لەو کاتەدا نە کۆنترۆل دەکرێت و نە چارەسەری بۆ دەکرێت. تەشەنەکردنی نەخۆشی پرۆسەیەکی ئاڵۆزە. چەند ساڵێکە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە دەکەین. و من و تیمەکەم شتێکمان دۆزییەوە ئەویش ئەوە بوو خانەکانی شێرپەنجە توانای ئەوەیان هەیە بە یەکتری بگەن و ڕێکخستنی جووڵەیان بەندە بە ئەو گورزەیەی لەو شوێنە بچوکەی گرێکەوە دروست دەکەن. لە ڕێگەی ئاماژەی دوو گەردیلەوە بە یەکتری دەگەن ئەم دوو گەردیلەیە ناو دەبڕین بە ئینترلیوکینی ٦ و ٨. وەک ھەر شتێکیتر لە سروشت، کاتێک شتەکان توند بە یەکەوە لکێنران، ئاماژەیە بۆ باشی و توندوتۆڵیەکەی، دەبێتە هۆی ئەوەی خانەکانی شێرپەنجە بە خێرایی لە شوێنی خۆیان جووڵە بکەن و لە شوێنێکتر بڵاو بێتەوە. ئەگەر ئێمە بە بەکارهێنانی دەرمانە گیراوەکەی دروستمان کرد، ئاماژەکە نەهڵین، دەتوانین پەیوەندی لە نێوان خانەکانی شێرپەنجە بپچرێنین بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەش بەرەو نەمان دەچێت. ڕێگەم پێ بدەن بۆ چرکەیەک لێرە بوەستم باسی ئەو کاتە بکەم کاتێک هەموو ئەو شتانەی لە ساڵی ٢٠١٠ دەستم پێ کردن، کاتێک خوێندکاری قۆناغی دووی کۆلێژ بووم. لە تاقیگەی دکتۆر دانی وایرتز لە زانکۆی جۆنز ھۆپکینس دەستم بە کار کردن کرد. و لەگەڵتان ڕاستگۆ بم، کچێکی گەنجی، ساویلکەی، سریلانکی بووم، (پێکەنین) هیچ زانیاریم سەبارەت بە توێژینەوە نەبوو. ئەرکی من ئەوە بوو تێبینی جوڵەی خانەکانی شێرپەنجە لە ناو قاڵبە سێ ڕەهەندی لە تاقیگە دا بکەم، بەو مەرجەی خانەکانی شێرپەنجە ناو جەستەمان پیشان بدرێن. بۆ من کارێکی نوێ و سەرسورهێنەر بوو، چونکە کاری پێشترم لە ناو قاپێکی پلاستیکی دوو ڕەهەندی ئەنجام دا بوو، نواندنی خانەکانی شێرپەنجەی ناو جەستەمان بە ڕوونی دەرنەدەخست. دەبێ ئەم ڕاستییە قبوڵ بکەین، خانەکانی شێرپەنجەی جەستەمان لە ناو قاپی پلاستیکی گیر نابن. ئەو کاتەی لە زانکۆی پریستن بەشداریم لە سیمینارێک دا کرد لە لایەن دکتۆر بۆنی بەیسلەر پێشکەشکرا، ئەوەی خستەڕوو کە چۆن خانەکانی بەکتریا لەسەر بنەمای، چڕی زۆری ژمارەیان و ئەنجامدانی جوڵەی تایبەتییان بەیەک دەگەن. ئەمە ئەو کاتە بوو کە گرێیەک لە سەرم دروست ببوو، بیرم کردەوە، واو، هەموو ڕۆژێک خانەکانی شێرپەنجەی مێشکم دەبینم،" چۆن دەست بە جوڵەی خۆیان دەکەن." بەم شێوەیە بیرۆکەی پڕۆژەکەم دەست پێ کرد. وامدانا خانەکانی شێرپەنجە توانای بەیەک گەیشتنیان هەیە و ڕێکخستنی جووڵەیان، بەندە بە بەو گورزەیەی لەو شوێنە بچووکەی گرێکەوە دروستی دەکەن. لەگەڵ ئەم گریمانەیە دوودڵ بووم. و خۆشبەختانە، کارم بۆ کەسێک دەکرد هاندەرم بوو کار لەسەر بیرۆکە شێتانەکەم بکەم. بۆیە، خۆم بۆ ئەم پڕۆژەیە ئامادە کرد. هەرچەندە، بەتەنها نەمدەتوانی ئەم کارە بکەم. پێویستیم بە یارمەتی بوو. بەڕاستی پێویستیم بە یارمەتی بوو. بۆیە ئێمە فێرخوازانی کۆلێژ، خوێندنی باڵا، پۆست دکتۆرا و پرۆفیسۆرەکان لە دامەزراوە جیاوازەکان و لە پسپۆری هەمەچەشن ڕازیمان کردن یارمەتیمان بدەن و لەگەڵماندا کار بۆ ئەم بیرۆکەیە بکەن بۆ ئەم گریمانەی وەک فێرخوازی دووەم ساڵی کۆلێژ لام گەڵاڵە ببوو. پاش چەندین ساڵ لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زانستی بەیەکەوە و تێکەڵ هەڵکیشکردنی بیرۆکە جیاواز و بەرچاوەکان، ڕێگەیەکی نوێ بۆ ئاماژەکانمان دۆزییەوە تیایدا کۆنترۆڵی پەیوەندی خانەکانی شێرپەنجە بە یەکتری دەکات و جووڵەیان، بەندە بە چارەنووسی خانەکە خۆی. هەندێک لە ئێوە لەوانەیە گوێبیستی ئەمە بووبن، چونکە لە زۆربەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە کاریگەریەکانی حەسینی ناوی دەرکردووە. (پێکەنین) (چەپڵەڕێزان) هێشتا کارمان تەواو نەببوو. پاشان بڕیارماندا کە دەمانەوێت ئەم ئاماژانە ڕابگرین و ئەگەر بمانتوانیبا ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بگرین. وەک ئەو کارەی بۆ ئاژەڵان پێش دەرکەوتنی نەخۆشییەکەیان کردمان. گیراوەی دەرمانێکمان دۆزییەوە کە پێک دێت لە تۆسیلیزوماب، پێشتر بۆ چارەسەری نەخۆشی هەوکردنی جومگەکان (ڕۆمانتیزم) بەکار هاتووە، هەروەها ڕێپەڕێکسین دژی شێرپەنجەی مەمک بەکار هاتووە. ئەو گیراوەیە دەرمانەی کە دۆزیمانەوە هیچ کاریگەری لەسەر گەشەی گرێکان نەبوو، ڕاستەوخۆ بۆ خانەکان دەچوو. ئەمەش دۆزەرەوەیەکی گرنگ بوو، چونکە ئێستا، هیچ دەرمانێک لە لایەن دەزگای خۆڕاک و دەرمانی ئەمریکی بە ئامانجی ڕێگەگرتن بێت لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە نییە. لە ڕاستییدا، بڵاوبوونەوە یاخود، تەشەنەکردنی شێرپەنجە، بەرهەمی لاوەکی گەشەی گڕێکانە. گریمان، ئەگەر بتوانین گرێکان لە گەشەکردن بوەستێنین، ئەو کاتە دەتوانین ڕێگە لە بڵاوبوونەوەشیان بگرین. زۆربەمان دەزانین ئەمە لە ڕاسییەوە دوورە. لە لایەکی ترەوە، ئەم دەرمانە گیراوەی دۆزیمانەوە ئامانجی ڕاگرتنی تەشەنەکردنە نەک ڕێگەگرتن لە گەشەی گڕێکە، بەڵام لە ئامانجی ئامێری ئەو میکانیزمەی کە کۆنتڕۆڵیان دەکات، بەڕێگەی ئامانجی کاریگەرییەکانی حەسینی. (پێکەنین) ئەم کارە لە گۆڤاری زانستی "نەیچەر کەمیونیکێشنس" بڵاوبویەوە، من و تیمەکەم کاردانەوەیەکی یەکجار زۆر لە سەرانسەری جیهان پێمان گەیشت. هیچ کەسێک لە تیمەکەم پێشبینی ئەم جۆرە لە کاردانەوەی نەکردبوو. پێمان وابوو ڕووبەرووی کاردانەوەیەکی بیزارکەر بین. من سوپاسگوزارم بەم وەڵامە ئەرێنییەی، نەک تەنها وەک ئەکادیمیایەک، بەڵکو وەک نەخۆشێکیش پێمگەیشت، و ئەم نەخۆشییە ترسناکە کاریگەری لەسەر خەڵک لە سەرانسەری جیهان هەبوو. کاتێک بیر لەم سەرکەوتنەی بەهۆی پرۆژەی کاریگەرییەکانی حەسینی دەکەمەوە، بەهۆی ئەو کەسانەی خۆشبەخت بووم کارم لەگەڵ کردن. فێرخوارەکانی کۆلێژ بە گڕوتینێکی زۆر و پابەندبوونیان بە کارەکەوە خۆیان نیشانداوە. فێرخوازانی خوێندنی باڵا و پۆست دکتۆراش ئەوانەی تەکنینکی نۆییان فێرکردم و دڵنیایان بۆ مانەوەم لەسەر ئەم ڕێچکەیە پێ بەخشیم . پڕۆفیسۆرەکان، یۆداس و و ئۆبی-وان کینۆبیس، شارەزای خۆیان لە بەدیهێنانی ئەم کارەی کە ئەمڕۆ بەردەستە بەکارهێنا. ستافی پاڵپشتی، هاوڕێکانم و خێزانەکەم، ئەو کەسانەی ورەیان بەرز کردینەوە، وایان لێ کردین هەرگیز واز لە هەوڵ و تێکەشانمان نەهێنین. باشترین جۆری هاوڕێییە کە توانیبێتمان بە دوایدا بگەڕێین. هەوڵیکی زۆر بۆ لێکولینەوە لە بواری تەشەنەکردن پێویستە. باوەرم پێ بکەن، بەبێ هەوڵدانم، من لێرە خۆم نەدەدیتەوە. ئێستا تیمەکەمان بەڕەو پێش چووە، و بیرۆکەکانی پرۆژەکەم بۆ بەرەو پێش بردنی چارەسەرە تێکەڵەکان بەکار دەهێنین ئامانجمان ڕێگە لە گەشەی گریکان و تەشەنەکردنیان بگرن. ئێمە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی نۆی دژی شێرپەنجە دەدەین، بۆ ئەوەی ژەهراویەتی سنوردار بکات و بەرگری دەرمان کەم بکەینەوە. و سیستەمەکانی داهێنان بەرەو پێش دەبەین یارمەتی لە بەرەو پێش بردنی تاقیکردنەوەکانی مرۆڤایەتى دەدەین. ئەمەش وام لێ دەکات بیرم لای هەموو ئەمانە بێت، پیشەیەکی باوەر پێنەکڕاو بە دوای دا دەگەڕێم-- هۆکاری ئەوەی من ئەمڕۆ لێرەم، و قسەتان بۆ دەکەم بەهۆی ئەم بیرۆکە بچووکەوەیەوە لەو کاتەی لە سیمینارەکەدا لە دواوە دانیشتبووم بۆم هات کاتێک تەمەن بیست ساڵان بوو. ئێستا بۆم دەردەکەوێت، من لەسەر ئەم ڕیچکەیەم کە ڕێگەم پێدەدات بە شوێن ئەو کارەدا کە شێتانە حەزم لێیەتی بگەڕێم، و هەموو ڕۆژێک شتێک دەخەمە نێو فەرهەنگی زانیاریەکانم. پێویستە بڵێم، کارە دڵخوازەکەی من لە نێو هەموو ئەم کارانە -- بوونم لێرە و قسە کردنە بۆ ئێوە -- من کار لەگەڵ کۆمەڵە کەسانێکی هەمەچەشن کار دەکەم، کارەکەم بەهێزتر، باشتر و خۆشتر دەکەن. هەر لەبەر ئەمەش، پێویستە بڵێم هاوکاری توانای دڵخوازی منە. ئەوەی وایلێکردم کە ئەم توانایەم خۆشبوێت ئەوەیە بۆ من شاز نییە. ئەمە لە نێو ناخی هەمووماندایە. کارەکەم ئەوە دەردەخات خانەکانی شێرپەنجەش پشت بە هاریکاری بۆ داگیر کردنی جەستەمان و بڵاوبوونەوەیان دەبەستن. بۆ ئێمە، ئەمە توانایەکی لە ڕادەبەدەرە ئەم دۆزەرەوە بێ هاوتایەمان لە بواری پزیشکی و زانستیدا بەرهەم هێناوە. و ئەو توانا بێ هاوتایە وامان لێ دەکات پەنا ببەینە بەر دروستکردنی شتێک کە لە خۆمان گەورەتر بێت، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی جیهان ببێتە شوێنێکی باشتر. هاریکاری توانایەکی بێ هاوتایە، یارمەتیم دەدات بەڕەنگاری شێرپەنجە ببمەوە. و باوڕم وایە بە هاریکاریەکی ڕاستگۆیانە، ئێمە ڕووبەرووی ئەم نەخۆشییە ترسناکە دەبینەوە. سوپاس (چەپڵەڕێزان)
Cancer. It's a devastating disease that takes an enormous emotional toll. Not only on the patient, but the patient's loved ones, as well. It is a battle that the human race has been fighting for centuries. And while we've made some advancements, we still haven't beaten it. Two out of five people in the US will develop cancer in their lifetime. Of those, 90 percent will succumb to the disease due to metastases. Metastasis is a spread of cancer from a primary site to a distal site, through the circulatory or the lymphatic system. For instance, a female patient with breast cancer doesn't succumb to the disease simply because she has a mass on her breast. She succumbs to the disease because it spreads to the lungs, liver, lymph nodes, brain, bone, where it becomes unresectable or untreatable. Metastasis is a complicated process. One that I've studied for several years now. And something that my team and I discovered recently was that cancer cells are able to communicate with each other and coordinate their movement, based on how closely packed they are in the tumor microenvironment. They communicate with each other through two signaling molecules called Interleukin-6 and Interleukin-8. Now, like anything else in nature, when things get a little too tight, the signal is enhanced, causing the cancer cells to move away faster from the primary site and spread to a new site. So, if we block this signal, using a drug cocktail that we developed, we can stop the communication between cancer cells and slow down the spread of cancer. Let me pause here for a second and take you back to when this all began for me in 2010, when I was just a sophomore in college. I had just started working in Dr Danny Wirtz's lab at Johns Hopkins University. And I'll be honest: I was a young, naive, Sri Lankan girl, (Laughter) who had no previous research experience. And I was tasked to look at how cancer cells move in a 3D collagen I matrix that recapsulated, in a dish, the conditions that cancer cells are exposed to in our bodies. This was new and exciting for me, because previous work had been done on 2D, flat, plastic dishes that really weren't representative of what the cancer cells are exposed to in our bodies. Because, let's face it, the cancer cells in our bodies aren't stuck onto plastic dishes. It was during this time that I attended a seminar conducted by Dr Bonnie Bassler from Princeton University, where she talked about how bacteria cells communicate with each other, based on their population density, and perform a specific action. It was at this moment that a light bulb went off in my head, and I thought, "Wow, I see this in my cancer cells every day, when it comes to their movement." The idea for my project was thus born. I hypothesized that cancer cells are able to communicate with each other and coordinate their movement, based on how closely packed they are in the tumor microenvironment. I became obsessed with pursuing this hypothesis. And fortunately, I work for someone who is open to running with my crazy ideas. So, I threw myself into this project. However, I couldn't do it by myself. I needed help. I definitely needed help. So we recruited undergraduate students, graduate students, postdoctoral fellows and professors from different institutions and multiple disciplines to come together and work on this idea that I conceived as a sophomore in college. After years of conducting experiments together and merging different ideas and perspectives, we discovered a new signaling pathway that controls how cancer cells communicate with each other and move, based on their cell density. Some of you might have heard this, because most of social media knows it as the Hasini effect. (Laughter) (Applause) And we weren't done yet. We then decided that we wanted to block this signaling pathway and see if we could slow down the spread of cancer. Which we did, in preclinical animal models. We came up with a drug cocktail consisting of tocilizumab, which is currently used to treat rheumatoid arthritis, and reparixin, which is currently in clinical trials against breast cancer. And interestingly, what we found was that this cocktail of drugs really had no effect on tumor growth, but directly targeted metastases. This was a significant finding, because currently, there aren't any FDA-approved therapeutics that directly target the spread of cancer. In fact, the spread of cancer, metastasis, is thought of as a byproduct of tumor growth. Where the idea is, if we can stop the tumor from growing, we can stop the tumor from spreading. However, most of us know that this is not true. We, on the other hand, came up with the drug cocktail that targets metastasis not by targeting tumor growth, but by targeting the complex mechanisms that govern it, through the targeting of the Hasini effect. (Laughter) This work was recently published in "Nature Communications," and my team and I received an overwhelming response from around the world. Nobody on my team could have predicted this sort of response. We seem to have struck a nerve. Looking back, I am extremely grateful for the positive response that I received, not only from academia, but also patients, and people around the world affected by this terrible disease. As I reflect on this success I've encountered with the Hasini effect, I keep coming back to the people that I was fortunate enough to work with. The undergraduate students who demonstrated superhuman powers through their hard work and dedication. The graduate students and the postdoctoral fellows, my fellow Avengers, who taught me new techniques and always made sure I stayed on track. The professors, my Yodas and my Obi-Wan Kenobis, who brought their expertise into making this work into what it is today. The support staff, the friends and family, people who lifted our spirits, and never let us give up on our ambitious endeavors. The best kind of sidekicks we could have asked for. It took a village to help me study metastasis. And believe me, without my village, I wouldn't be here. Today, our team has grown, and we are using the Hasini effect to develop combination therapies that will effectively target tumor growth and metastases. We are engineering new anticancer therapeutics, to limit toxicity and to reduce drug resistance. And we are developing groundbreaking systems that will help for the development of better human clinical trials. It blows my mind to think that all this, the incredible work that I'm pursuing -- and the fact that I'm standing here, talking to you today -- all came from this tiny idea that I had when I was sitting at the back of a seminar when I was just 20 years old. I recognize that right now, I am on this incredible journey that allows me to pursue work that I am extremely passionate about, and something that feeds my curiosity on a daily basis. But I have to say, my favorite part of all of this -- other than, of course, being here, talking to you, today -- is the fact that I get to work with a diverse group of people, who make my work stronger, better and just so much more fun. And because of this, I have to say that collaboration is my favorite superhuman power. And what I love about this power is that it's not unique to me. It's within all of us. My work shows that even cancer cells use collaboration to invade our bodies and spread their wrath. For us humans, it is a superpower that has produced incredible discoveries in the medical and scientific field. And it is the superpower that we can all turn to to inspire us to create something bigger than ourselves, that will help make the world a better place. Collaboration is the superpower that I turn to, to help me fight cancer. And I am confident that with the right collaborations, we will beat this terrible disease. Thank you. (Applause)