I still remember the day in school when our teacher told us that the world population had become three billion people, and that was in 1960. I'm going to talk now about how world population has changed from that year and into the future, but I will not use digital technology, as I've done during my first five TEDTalks. Instead, I have progressed, and I am, today, launching a brand new analog teaching technology that I picked up from IKEA: this box.
ئێستاش ئەم ڕۆژەم لە یادە کە لە خوێندنگە مامۆستاکەمان پێ ڕاگەیاندین دانیشتوانی زەوی بەرز بۆتەوە بۆ سێ ملیار خەڵک، ئەمە لە ساڵی ١٩٦٠ بوو. من دەمەوێت بابەتێک بورژێنم سەبارەت بە چۆن ژمارەی دانیشتوان ساڵ بە ساڵ دەگۆڕێت. و لە داهاتوشدا بەڵام بەبێ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، وەک چۆن لە پێنج جاری ڕابردووی تێد بەکارم هێنا. لەڕاستیدا، پێشکەوتن بەدی دەکەم، من ئەمڕۆ، بە نیازم شێوازێکی دەستی خستنەڕووی زانیاریەکان لە ڕێگەی چەند بۆکسێک کە هی کۆمپانیایی ەIKEA: بخەمەڕوو.
This box contains one billion people. And our teacher told us that the industrialized world, 1960, had one billion people. In the developing world, she said, they had two billion people. And they lived away then. There was a big gap between the one billion in the industrialized world and the two billion in the developing world. In the industrialized world, people were healthy, educated, rich, and they had small families. And their aspiration was to buy a car. And in 1960, all Swedes were saving to try to buy a Volvo like this. This was the economic level at which Sweden was. But in contrast to this, in the developing world, far away, the aspiration of the average family there was to have food for the day. They were saving to be able to buy a pair of shoes. There was an enormous gap in the world when I grew up. And this gap between the West and the rest has created a mindset of the world, which we still use linguistically when we talk about "the West" and "the Developing World." But the world has changed, and it's overdue to upgrade that mindset and that taxonomy of the world, and to understand it.
ئەم بۆکسە یەک ملیار کەسی تێدایە. مامۆستاکەمان پێی دەگوتین وڵاتە پێشەسازیەکان، ساڵی ١٩٦٠، یەک ملیار دانشتوانی هەبوو. وڵاتانی تازە گەشەسەندووەکان، مامۆستا دەیگوت دوو ملیار دانیشتوانیان هەیە. دوور لە ئێمە دەژیان. جیاوازیاکی بێشومار لە نێوان یەک ملیاری وڵاتە پیشەسازیەکان و دوو ملیاری وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان هەبوو. لە وڵاتانی پیشەسازی، خەڵک تەندروست بوون، خوێندەواربوون، دەوڵەمەند بوون، و خێزانی بچووکیان هەبوو. ئاواتیان کڕینی ئۆتۆمبیلێک بوو. لە ساڵی ١٩٦٠ کان، سویدیەکان پاشەکەوتیان بۆ کڕینی ڤاڵڤۆیەکی وەک ئەمە دەکرد. ئەمە ئاستی ئابوری سوید بوو. بەڵام بە پێچەوانەی ئەوە، لە وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان، زۆر دووربوون، ئاواتی ڕۆژانەی خێزانەکان تەنها دابین کردنی خۆراکی و ژەمی پێویست بوو. پاشەکەوتیان دەکرد تا بتوانن جوتێک کەوش بکڕن. جێاوازیەکی بێ ئەندازە لەم جیهانەی کە من تێیدا گەورە بووم هەبوو. ئەم جیاوازیە بێ ئەندازەیە جیاوازی نێوان ڕۆژئاوا و تەواوی جیهان بیرێکی دروست کرد، کە تا ئێستا لە لە زماندا بەکاردێت کاتێک دەڵێن ڕۆژئاوا و وڵاتانی تازە گەشەسەندوو. بەڵام جیهان گۆڕاوە، ئەمەش بەهۆی پێشکەوتنی تێڕمانین و دووبارە پۆلینکردنەوەی جیهانەکان.
And that's what I'm going to show you, because since 1960 what has happened in the world up to 2010 is that a staggering four billion people have been added to the world population. Just look how many. The world population has doubled since I went to school. And of course, there's been economic growth in the West. A lot of companies have happened to grow the economy, so the Western population moved over to here. And now their aspiration is not only to have a car. Now they want to have a holiday on a very remote destination and they want to fly. So this is where they are today. And the most successful of the developing countries, they have moved on, you know, and they have become emerging economies, we call them. They are now buying cars. And what happened a month ago was that the Chinese company, Geely, they acquired the Volvo company, and then finally the Swedes understood that something big had happened in the world. (Laughter)
بۆیە، من دەیانخەمە بەرچاوتان چونکە لە نێوان ساڵی ١٩٦٠ تا ساڵی 2010 ئەوەی ڕویدا شۆکهێنەرە چوار ملیار کەس بۆ ژمارەی دانیشتوانی زەوی زیادی کردووە. سەیر بکەن چەند زۆرە. لەو کاتەوەی من لە خوێندن بووم تا ئێستا ژمارەی دانیشتوان دوو هێندە بووە. لەگەڵ ئەوەشدا پێشکەوتنی ئابوریش لە ڕۆژئاوا بەدی دەکرێت. کۆمپانیاکان ئابوریان بەرەو پێش بردووە، بۆ دانیشتوانی ڕۆژئاوا زۆربووە. ئێستا ئاواتیان تەنها کڕینی ئۆتۆمبێلێک نیە. ئێستا ئاواتیان بەسەر بردنی پشووە لە شوێنێکی دوورە دەست دەیانەوێت بە فڕۆکە بفڕن. ئەوان گەیشتونەتە ئەم دۆخە. بەشێک لە وڵاتانی تازە گەشەسەندووش ئێوە ئاگادارن کە پێشکەوتوون، ئێستا ئێمە پێیان دەڵێن ئابوریە دەرکەوتەکان. ئێستا ئۆتۆمبیل دەکڕن. لە چەند مانگی ڕابردوو کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبیلی صینی، بە ناوی گیلی، کۆمپانیایی ڤاڵڤۆی کڕیەوە، لە کۆتایدا سویدیەکان تێگەیشتن کە جیهان باش گۆڕاوە. (پێکەنین)
So there they are. And the tragedy is that the two billion over here that is struggling for food and shoes, they are still almost as poor as they were 50 years ago. The new thing is that we have the biggest pile of billions, the three billions here, which are also becoming emerging economies, because they are quite healthy, relatively well-educated, and they already also have two to three children per woman, as those [richer also] have. And their aspiration now is, of course, to buy a bicycle, and then later on they would like to have a motorbike also. But this is the world we have today, no longer any gap. But the distance from the poorest here, the very poorest, to the very richest over here is wider than ever. But there is a continuous world from walking, biking, driving, flying -- there are people on all levels, and most people tend to be somewhere in the middle. This is the new world we have today in 2010.
ئەوە ڕاستەیەکەیە. ئەوەی سامناکە، دوو ملیار کەسی ئەوێ کە خۆراک و پێخەفیان دەست نەدەکەوت، ئێستاشی لەگەڵ دابێت هەر هەژارن هەر وەک چۆن پێشتریش هەژار بوون. ئەوەی نوێیە سێ ملیارەکەی ئێرە کە ئابوریەکەیان دەگەشێتەوە بەهۆی تەندروستی و خوێندنی باش و پێکهێنانی خێزانی بچووکی کەمتر لە سێ مناڵ بۆ هەر ژنێک. و ئاواتەخوازن کە پایسکیلێک بکڕن. دواتر حەز دەکەن ماتۆڕسکیلێکیش بکڕن. ئەمە جیهانی ئەمڕۆمانە، چیتر جیاوازیمان نییە. بەڵام جیاوازی نێوان چینی هەژاریی کوشندە بە بەراورد لەگەڵ چینی زەنگینی ئەستور لە هەموو کاتێک زیاترە. بەڵام جیهانێک هەیە کە بەردەاوامە لە پیادە، پاسکیلسواری، شۆفێری سەیارە، لێخوڕینی فڕۆکە چەندین چینی جیاواز هەیە، زۆربەی خەڵک لە ناوەڕاستی ئەم هاوکێشەن. ئێستا جیهانێکی تازەیە ساڵی 2010 یە.
And what will happen in the future? Well, I'm going to project into 2050. I was in Shanghai recently, and I listened to what's happening in China, and it's pretty sure that they will catch up, just as Japan did. All the projections [say that] this one [billion] will [only] grow with one to two or three percent. [But this second] grows with seven, eight percent, and then they will end up here. They will start flying. And these lower or middle income countries, the emerging income countries, they will also forge forwards economically. And if, but only if, we invest in the right green technology -- so that we can avoid severe climate change, and energy can still be relatively cheap -- then they will move all the way up here. And they will start to buy electric cars. This is what we will find there.
لە داهاتوودا چێ ڕوودەدات؟ هەوڵدەدەم خەمڵاندنێک بۆ ساڵی 2050 بکەم. لە ماوەی ڕابردوو لە شەنگەهای بووم، بینیم کە لە صین چێ ڕوودەدات، من دڵنیام ئەوانە پێمان دەگەنەوە، هەر وەک چۆن ژاپۆن گەیشتە ئاستی ئێمە. گشت پێشبینیەکان، بڵێن ئەمە یا ئەوە سەدا یەک یان دوو گەشە دەکەن. بەڵام ئەمەیان، حەوت یان هەشت لە سەد گەشە دەکەن و دەگەنە ئێرە. دەست بە فڕین دەکەن. وڵاتە کەمدەرامەت و مامناوەندەکانیش کە بە ئابووریە دەرکەوتووەکان دەناسرێن بە گوڕ و تین ئابوری پێشدەخەن. و ئەگەر، تەنها ئەگەرە، ئێمە وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیایی ژینگە دۆست بکەین دەتوانین دژی گۆڕانکارییە ئاو ،وهەواییەکان بوەستێنەوە و وزەیەکی هەرزان دەست بخەین ئەمانیش دەتوانن ئاستی بژێویان بەرز بکەن. توانای کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەباییان دەبێت. ئەمەمان دەست دەکەوێت.
So what about the poorest two billion? What about the poorest two billion here? Will they move on? Well, here population [growth] comes in because there [among emerging economies] we already have two to three children per woman, family planning is widely used, and population growth is coming to an end. Here [among the poorest], population is growing. So these [poorest] two billion will, in the next decades, increase to three billion, and they will thereafter increase to four billion. There is nothing -- but a nuclear war of a kind we've never seen -- that can stop this [growth] from happening. Because we already have this [growth] in process. But if, and only if, [the poorest] get out of poverty, they get education, they get improved child survival, they can buy a bicycle and a cell phone and come [to live] here, then population growth will stop in 2050. We cannot have people on this level looking for food and shoes because then we get continued population growth.
سەبارەت بە دوو ملیارە هەژارەکە چی بکرێت؟ سەبارەت بەم دوو ملیارە هەژارە چی بکەین؟ ئەمانیش ئاستیا بژێویان بەرز دەبێتەوە؟ ئەمە پەیوەستە بە ڕێژەی گەشەسەندنی دانیشتوان چونکە لە وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان، بۆ هەر ژنێک سێ مناڵمان هەیە، بەرنامە داڕێژی خێزانی بەربڵاوە، گەشەسەندنی دانیشتووان کۆتایی دێت. لێرەدا، لە ناو هەژارەکان، دانیشتوان گەشە دەکات. دوو ملیار دانیشتوانەکەی هەژاران لە دەیەی داهاتوو، بۆ سێ ملیار بەرز دەبێتەوە. ئەوان لێرە بە دواوە بۆ چوار ملیار بەرز دەبنەوە. هیچ شتێک نییە جەنگ و پێکدادان بە چەکی ناوەکی کە پێشتر جەنگی هاوشێوەمان نەدیوە بۆ وەستانی ئەم گەشە کردنە. چونکە ئەم گەشەیە لە بنەڕەتەوە ڕوودەدات. بەلام ئەگەر، تەنها ئەگەرە، ئەگەر هەژارەکان لە هەژاری ڕزگار بکرێن، خوێندن و تەندروستی بۆ مناڵەکانیان فەراهەم بکرێت دەتوانن پاسکیل، تەلەفۆن، و دواتر بێنە ئێرە بژین. گەشە کردنی ژمارەی دانیشتوان لە ٢٠٥٠ دەوەستێ. نابێت مرۆڤ لەم ئاستە بژیت بەدوای خۆراک و کەوش وێڵ بێت چونکە دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوان.
And let me show you why by converting back to the old-time digital technology. Here I have on the screen my country bubbles. Every bubble is a country. The size is population. The colors show the continent. The yellow on there is the Americas; dark blue is Africa; brown is Europe; green is the Middle East and this light blue is South Asia. That's India and this is China. Size is population. Here I have children per woman: two children, four children, six children, eight children -- big families, small families. The year is 1960. And down here, child survival, the percentage of children surviving childhood up to starting school: 60 percent, 70 percent, 80 percent, 90, and almost 100 percent, as we have today in the wealthiest and healthiest countries. But look, this is the world my teacher talked about in 1960: one billion Western world here -- high child-survival, small families -- and all the rest, the rainbow of developing countries, with very large families and poor child survival.
بۆتان ڕوون دەکەمەوە کە چۆن بەم چەشنەیە بە سوود وەگرتن لە جیهانی تەکنەلۆژیایی دیجیتەڵی. لە سەر ئەم سکرینە وڵاتەکان بە شێوەی بڵق دەردەکەون. هەر بڵقێک وڵاتێکە، قەبارەی بڵقەکەش ژمارەی دانیشتوانە ڕەنگەکانیش کیشوەرەکانن. زەردەکان نوێنەرایەتی ئەمریکا دەکەن: شینی تۆخ بۆ ئەفریقا، قاوەیی ئەوروپا: سەوز ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم شینە کاڵەش باشوری ئاسیایە. ئەمە هیندستان و صینە. ئەمە قەبارەی دانیشتوانە. لێرە بۆ هەر ژنێک تەنها یەک مناڵ هەیە: دوو، چوار، شەش، هەشت مناڵ خێزانی بچووک و خێزانی گەورە. ساڵی ١٩٦٠ ە. لێرەش، ڕزگاربوونی منداڵە لە مردن، ڕێژەی ڕزگاربوونی شیرەخۆرەیە لە مردن تا دەگاتە تەمەنی قوتابخانە: شەست، حەفتا، هەشتا، نەوەد، و سەد لە سەد. ئێستا لە وڵاتە تەندروست و زەنگینەکان بەم شێوەیەیە. ئەمە ئەم جیهانەیە کە مامۆستەکەم :لە ساڵی ١٩٦٠ بۆی باس کردم یەک ملیار خەڵکی ڕۆژئاوا لێرە زەنگین، منداڵی تەندروست، خێزانی بچووک، هەموو شتەکانیتریش، پەلکە زێڕینەی وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان، خێزانەکان زۆر گەورەن بیمەی نەمردنی مناڵی شیرەخۆرە نییە.
What has happened? I start the world. Here we go. Can you see, as the years pass by, child survival is increasing? They get soap, hygiene, education, vaccination, penicillin and then family planning. Family size is decreasing. [When] they get up to 90-percent child survival, then families decrease, and most of the Arab countries in the Middle East is falling down there [to small families]. Look, Bangladesh catching up with India. The whole emerging world joins the Western world with good child survival and small family size, but we still have the poorest billion. Can you see the poorest billion, those [two] boxes I had over here? They are still up here. And they still have a child survival of only 70 to 80 percent, meaning that if you have six children born, there will be at least four who survive to the next generation. And the population will double in one generation.
چێ ڕوویدا؟ من لێرە دەستم پێکرد. دەتوانن تێبینی بکەن؟ کە بە تێپەڕبوونی کات منالەکان کەمتر دەمرن؟ پاکەرەوە، ئاوی خاوێن، پەروەردە، کوتان، ئارامکەرەوە، و شانسی پڵانداڕیژی باری خێزان فەراهەمە. خێزانەکان بچووک دەبنەوە. نەمردنی مناڵ بۆ سەرو 90% ،بەرز دەبێتەوە، خێزانەکان بچووک دەبنەوە. زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەند بەرەو بچووک کردنەوەی خێزان هەنگاو دەنێن. سەیری بەنگلادیش بکە، کێبڕکێی هیندستان دەکات. گشت ولاتانی تازە گەشەسەندوو دەیانەوێت بگەنە ڕۆژئاوا بە زامن کردنی ژیانی کۆرپەلەکان و خێزانی بچووک، لەگەڵ ئەوەشدا هەروا ملیارە هەژارەکە ماوە. دەتوانیت یەک ملیارە هەژارەکە کە، ئەم دوو بۆکسەی ئێرەیە ببینن؟ ئەوان هەروا لەم شوێنەن. تا ئێستا ڕێژەی نەمردنی جگەرگۆشەکانیان لە نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ لە سەدە، واتا: ئەگەر ٦ مناڵ لە دایک ببن، بەلایەنی کەمەوە ٤ لەو مناڵانە لە مردنی پێشوەخت ڕزگاریان دەبێت. لە یەک نەوەدا ڕێژەی دانیشتوان دوو هێندە دەبێت.
So the only way of really getting world population [growth] to stop is to continue to improve child survival to 90 percent. That's why investments by Gates Foundation, UNICEF and aid organizations, together with national government in the poorest countries, are so good; because they are actually helping us to reach a sustainable population size of the world. We can stop at nine billion if we do the right things. Child survival is the new green. It's only by child survival that we will stop population growth. And will it happen? Well, I'm not an optimist, neither am I a pessimist. I'm a very serious "possibilist." It's a new category where we take emotion apart, and we just work analytically with the world. It can be done. We can have a much more just world. With green technology and with investments to alleviate poverty, and global governance, the world can become like this.
کەوایە تاکە ڕێگەی ڕێگەگرتن لەبەرزبوونەوەی ڕێژەی دانیشتوان باشتر کردنی بارودۆخی ڕێگریە لە مردنی پێشوەختەی کۆرپە تا ٩٠ لەسەد. بەهۆیی ئەم هۆکارە ڕێکخراوی گەیت، یونسێف و چەند ڕێکخراوێکیتری هاریکاری بەیەکەوە لەگەڵ حکومەتی وڵاتە هەژارەکان، هاوکار دەبن بۆ گەیشتن بە قەبارەیەکی گونجاوی دانیشتوان. دەتوانین لە ٩ ملیار بیوەستێنین ئەگەر ڕیکارەکان بگرینە بەر. ڕێگەگرتن لە مردنی پێشوەختی کۆرپەلە ڕێگەیەکی نوێی پاراستنی ژینگەیە. تەنها ڕێگەگرتن لە مردنی پێشوەختی منداڵ دەتوانێت ڕێگە لە گەشەی بێشوماری دانیشتوان بگیرێت. ئایا ڕوودەدات؟ لە ڕاستیدا من گەشبین نیم، و ڕەشبینیش نیم. من سەرسەختانە باوەڕم بە ڕێتێچوون هەیە. ئەمە پۆلینێکی جیاوازە، هەستەکانمان وەلا دەنێین بە گوێرەی ئامارەکان ئیشەکەمان دەکەین. دەکرێت ئەنجامی بدەین. دەتوانین زۆر زیاتر لە جیهانمان هەبێت. بە یارمەتی تەکنەلۆژیایی ژینگە دۆست و وەبەرهەم لە بواری نەهێشتنی هەژاری، بەڕیوەبردنی تەندروستی سەرتانسەری زەوی دەکرێت وەک ئەمەی لێ بێت.
And look at the position of the old West. Remember when this blue box was all alone, leading the world, living its own life. This will not happen [again]. The role of the old West in the new world is to become the foundation of the modern world -- nothing more, nothing less. But it's a very important role. Do it well and get used to it.
سەیری بارودۆخی وڵاتانی ڕۆژ ئاوا بکەن. لە بیرتانە کاتێک ئەم بۆکسە شینە تەنیا بوو، سەرکردایەتی جیهانی دەکرد. جیاواز دەژیا. ئەمە جارێکیتر ڕوونادات. ڕۆڵی ڕۆژئاوایی جاران لە جیهانی نوێدا بریتیە لە دانانی بەردی بناغەی جیهانێکی سەردەم. نە کەمتر نە زیاتر. ئەمە ڕۆڵێکی کاریگەرە. ئەم ڕۆڵە بەچاکی بگێڕن و خۆتان ئاشنای بکەن.
Thank you very much.
زۆر سوپاس
(Applause)
(چەپڵە)