لە خێزانێکی پێکهاتوو لە پێنج برا وە هاتووم، هەموویان زانا و ئەندازیارن. پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر، ئەم ئیمەیڵەم بۆ ناردن: برا ئازیزەکانم، هیوادارم ئەم نامەیەتان لە باشترین دۆخدا بەدەست بگات. ئەم نامەیە بۆ ئەوەیە کە بزانن من بەرنای ماستەرەکەم لە ئەندازیاریدا جێدەهێڵم بۆ بەردەوامیدان بە کاری تەواو وەخت وەک مۆسیقاژەن. هەموو ئەوەی لێتانم دەمەوێت ئەوەیە کە نیگەرانی من نەبن.”
I come from a family of five brothers, all scientists and engineers. A few years ago, I sent them the following email: "Dear brothers, I hope this message finds you well. I am emailing to let you know that I'm dropping out of my master's program in engineering to pursue a career as a full-time musician. All that I ask from you is not to worry about me."
برای یەکەمم وەڵامی دایەوە. هانیدام بەڵام کەمێک دوودڵ بوو. گوتی، “هیوای بەختێکی باشت بۆ دەخوازم. پێویستیت پێی دەبێت.”
Brother number one replied. He was encouraging but a bit skeptical. He said, "I wish you the best of luck. You're going to need it."
(پێکەنین)
(Laughter)
برای دووەمم کەمێک زیاتر دوودڵ بوو. گوتی، “مەیکە! خراپترین هەڵەی ژیانت دەبێت. پیشەیەکی ڕاستەقینە بدۆزەرەوە.”
Brother number two was a little bit more skeptical. He said, "Don't do it! This will be the worst mistake of your life. Find a real career."
(پێکەنین)
(Laughter)
باشە، برایەکانی تریشم زۆر بەپەرۆش بوون دەربارەی بڕیارەکەم، تەنانەت وەڵامیشیان نەدایەوە.
Well, the rest of my brothers were so enthusiastic about my decision, they didn't even respond.
(پێکەنین)
(Laughter)
دەزانم ئەو دوودڵیەی براکانم لە گرینگی پێدان و نیگەرانیان بەمنەوە دەهات. نیگەران بوون. پێیان وابوو سەخت دەبێت بۆ ئەوەی ببیت بە هونەرمەند، کە ئەوە ئاڵەنگاریەک دەبێت. هەروەها دەزانیت چی؟ ڕاستیان دەکرد. بەڕاستی بەرەنگاریە بۆ بوون بە هونەرمەندی کاری تەواو کات. هاوڕێی زۆرم هەیە کە پێویستیان بە هەبوونی پیشەی دووەمە وەکو پلانی یەدەگ بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، بەدەر لەوەی هەندێک جار پلانی یەدەگ دەبێتە پلانی سەرەکیان. و ئەوە تەنیا من و هاوڕێکانم نین کە ئەمە تاقی دەکەینەوە. فەرمانگەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمە دەردەخات کە تەنیا لە ٪١٠ی دەرچووانی هونەر وەکو هونەرمەندی کاری تەواو وەخت کاردەکەن. سەدا نەوەدەکەی تر، پیشەکانیان دەگۆڕن، لە فرۆشتن، فرۆشگاکان، پەروەردە و بوارەکانی تر کاردەکەن.
I know that the skepticism coming from my brothers is out of care and concern for me. They were worried. They thought it would be difficult to make it as an artist, that it will be a challenge. And you know what? They were right. It is such a challenge to be a full-time artist. I have so many friends who need to have a second job as a plan B in order to pay for the bills, except that plan B sometimes becomes their plan A. And it's not just my friends and I who experience this. The US Census Bureau states that only 10 percent of art school graduates end up working as full-time artists. The other 90 percent, they change careers, they work in marketing, sales, education and other fields.
بەڵام ئەمە هەواڵێکی نوێ نییە، ڕاستە؟ بەزۆری چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە هونەرمەند هونەرمەندێکی تێکۆشەر بێت. بەڵام بۆچی چاوەڕوانی ئەوە بکەین؟
But this is not news, right? We almost expect the artist to be a struggling artist. But why should we expect that?
وتارێکم خوێندەوە لە سایتی “هافینگتۆن پۆست” دەیگوت کە چوار ساڵ لەمەوبەر، یەکێتی ئەوروپا دەستی کرد بە پێدانی گەورەترین ئابوونەی دەستپێشخەری هونەری. بەرنامەی ئەوروپای داهێنەر ٢.٤ بلیۆن دۆلار دەبەخشێت بۆ زیاتر لە سێ سەد هەزار هونەرمەند. لە بەرامبەردا، بودجەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەخشینی نێودەوڵەتی بۆ هونەرمەندەکان، کە تاکە گەورەترین ئابوونەی هونەریە لە سەرتاسەری نەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، تەنها ١٤٦ ملیۆن دۆلارە. بۆ ئەوەی شتەکان بخەینە بەرچاو، بودجەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ تیپە سەربازیەکان بەتەنیا نزیکەی دووهێندەی تەواوی دامەزراوەی نیشتیمانی ئابوونەی هونەریە.
I read an article in the "Huffington Post" saying that four years ago, the European Union began the world's largest ever arts funding initiative. Creative Europe will give 2.4 billion dollars to over 300,000 artists. In contrast, the US budget for our National Endowment for the Arts, the largest single funder for the arts across the United States, is merely 146 million dollars. To put things into perspective, the US budget for the military marching bands alone is almost twice as much as the entire NEA.
وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی تر لە برێندان ماک ماهۆن بۆ “هافینگتۆن پۆست،” دەڵێت کەوا یەک تریلیۆن لە بودجە بۆ خەرجیەکانی پەیوەست بە سەربازی و بەرگریە، 0.05 بۆ هونەر تەرخان بکرێت، دەتوانین پارەی بیست ئۆرکێسترای سەمفۆنی پێ دابین بکەین بۆ هەریەکەیان بیست ملیۆن دۆلار، و نزیکەی بە ٨٠،٠٠٠ لە هونەرمەندان موچەی ساڵانەی ٥٠،٠٠٠ دۆلار دابین بکەین. ئەمە ئەگەر تەنھا0.05، بیهێنە پێش چاو سەدا یەکی تەواو چی دەکات.
Another striking image comes from Brendan McMahon for the "Huffington Post," saying that out of the one trillion dollar budget for military and defense-related spending, if only 0.05 percent were allocated to the arts, we would be able to pay for 20 full-time symphony orchestras at 20 million dollars apiece, and give over 80,000 artists an annual salary of 50,000 dollars each. If that's only 0.05 percent, imagine what a full one percent could do.
ئێستا، دەزانم ئێمە لە کۆمەڵگەیەکی سەرمایەداریدا دەژین، و قازانج ڕۆڵێکی گرنگی هەیە. بۆیە بە لە گۆشەی داراییەوە سەیری بکەین، دەتوانین؟ پیشەسازی هونەری قازانج نەویستی نەتەوە یەکگرتوەکان زیاتر لە ١٦٦ بلیۆن دۆلاری لە چالاکی ئابووری دەست دەکەوێت، ٥٠٧ ملیۆن خەڵك دادەمەزرێنێت ١٢.٦ ملیۆن دۆلار دەگێڕێتەوە لە داهاتی باج.
Now, I know we live in a capitalist society, and profits matter a lot. So let's look at it from a financial angle, shall we? The US nonprofit arts industry generates more than 166 billion dollars in economic activity, it employs 5.7 million people and it returns 12.6 billion dollars in tax revenue.
بەڵام ئەوە تەنها گۆشەی داراییەوەیە، ڕاستە؟ هەموومان دەزانین کە هونەر زیاترە لە بەهای ئابووری. هونەر مانا دەبەخشێت بە ژیان. گیانی کلتورمانە. خەڵکی بەیەکەوە کۆدەکاتەوە و پاڵپشتی داهێنانە و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی.
But this is only a financial angle, right? We all know that the arts is way more than just an economic value. The arts brings meaning to life. It's the spirit of our culture. It brings people together and it supports creativity and social cohesion.
بەڵام ئەگەر هونەر ئەو هەمووە بە ئابووریمان ببەخشێت، کەوایە بۆچی هێشتا زۆر کەم بە هونەرو هونەرمەندان دەبەخشین؟ بۆچی زیاتر لە سەدا هەشتای قوتابخانەکانمان لەسەر ئاستی نەتەوەی هێشتاش ئەزموونی کورتهێنانی بودجە لە بەرنامە هونەریەکاندا دەکەن؟ ئەی سەبارەت بە بەهای هونەر و هونەرمەندان کە هێشتاش تێیناگەین؟
But if the arts contributes this much to our economy, why then do we still invest so little in arts and artists? Why do more than 80 percent of our schools nationwide still experience budget cuts in arts education programs? What is it about the value of arts and artists that we still don't understand?
بڕوام وایە بەرنامەکە کەمو کورتی و ناداد پەروەری تێدایە، و دەمەوێت یارمەتی گۆڕینی ئەوە بدەم. دەمەوێت لە کۆمەڵگەیەکدا بژیم. کە هونەرمەندان زیاتر بەهایان هەبێت و پاڵپشتی زیاتری کلتوری و داراییان هەبێت ئینجا دەتوانن تیشک بخەنە سەر داهێنانی هونەری لەجیاتی ناچاری بە لێخوڕینی ئوبەر یان کار کردنی هاوبەش کە خواستی خۆیان نییە. بەهەرحاڵ، سەرچاوەی ئابووری تر هەن بۆ هونەرمەندان. ڕێکخراوی تایبەت هەن، یارمەتی و پاراستن کە پارە دەبەخشن، جگە لە زۆرینەی هونەرمەندان کە دەربارەی ئەم هەلانە ئاگادار نین. لەلایەکەوە دامەزراوە و خەڵکی پارەدارت هەیە لەلایەکی ترەوە هونەرمەندت هەیە بەدوای ئابوونەدا دەگەڕێت بەڵام هونەرمەندەکان دەربارەی خەڵکە پارەدارەکە نازانن، و خەڵکە پارەدارەکە بە پێویستی نازانن کە بزانن دەربارەی هونەرمەندەکانی ئەوێ
I believe the system is flawed and far from being fair, and I want to help change that. I want to live in a society where artists are more valued and have more cultural and financial support so they can focus on creating arts instead of being forced to drive Ubers or take corporate jobs they'd rather not have. There are other sources of income for artists, however. There are private foundations, grants and patrons who give money, except a vast majority of artists don't know about these opportunities. On one side you have institutions and people with money. On the other side you have artists seeking funding, but the artists don't know about the people with the money, and the people with the money don't necessarily know about the artists out there.
لەبەر ئەمەیە زۆر بەپەرۆشم بۆ هاوبەشیپێکردنی “Grantpa” سەکۆیەکی سەرهێڵە کە تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنێت بۆ بەستنەوەی هونەرمەندان بە هەلەکانی بەخشین وئابوونە بە ڕێگەیەکی ئاسان، خێرا و کەمتر ترس. گرانتپا یەک هەنگاوە بەرەو چارەسەری کێشەی بەردەست لە نایەکسانی ئابوونە، بەڵام پێویستمانە بە گشتی کار لەسەر چەند ڕوویەک بکەین بۆ دووبارە بەها دانانەوەی بینینی هونەرمەندەکان لە کۆمەڵگەکەماندا. ئایا وەک ڕابواردن یان پێویستی بیر لە هونەر دەکەینەوە؟ ئایا ئێمە تێدەگەین لەوەی چی لە ژیانی ڕۆژانەی هونەرمەندێک دەگوزەرێت، یان هێشتاش باوەڕمان وایە هونەرمەندان ، گرینگ نییە چەندە تێدەکۆشن، دڵخۆشن چونکە بەدوای حەزەکانیانەوەن؟
This is why I am very excited to share "Grantpa," an online platform that uses technology to match artists with grants and funding opportunities in a way that is easy, fast and less intimidating. Grantpa is only one step towards solving an existing problem of funding inequality, but we need to work collectively on multiple fronts to reevaluate how we view the artists in our society. Do we think of arts as a luxury or a necessity? Do we understand what goes on in the day-to-day life of an artist, or do we still believe that artists, no matter how struggling they are, are happy simply because they're following their passion?
چەند ساڵێکی تر، بەنیازم ئەو ئیمەیڵە بۆ براکانم بنێرم: “برا ئازیزاکانم، هیوادارم ئەم نامەیە لە باشترین دۆخدا پێتان بگات. نامەتان بۆ دەنێرم تا بزانن من باشم و بە سەدان و هەزاران لە هونەرمەندانی تر کە بەهای زیاتری کلتوری و داراییان پێ دراوە و ئابوونەی پێویستیان ھەیە کە سەرنج بدەنە سەر داهێنانەکانیان و دروست کردنی هونەری زیاتر. هەموو پاڵپشتیەکانتان بەرز دەنرخێنم. نەمدەتوانی ئەوە بکەم بەبێ ئێوە.”
In a few years, I plan to send my brothers the following email: "Dear brothers, I hope this message finds you well. I am emailing to let you know that I am doing great and so are hundreds of thousands of artists who are being valued more culturally and financially and getting enough funding to focus on their crafts and create more art. I appreciate all of your support. Couldn't have done it without you."
سوپاستان دەکەم.
Thank you.
چەپڵە
(Applause)