هیگڵ، قسەیەکی زۆر بەناوبانگی هەیە دەڵێ ئەفریقا شوێنێکە مێژووی نییە، ڕابردووی نییە، چیرۆکی نییە بگێڕدرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت بڵێم هیچ کیشوەرێک هێندەی ئەفریقا، گرنگی نەداوە بە مێژووەکەی و شەڕی بۆ نەکردووە و گرنگ نەبووە بەلایەوە. ململانێکان بۆ هێشتنەوەی چیرۆکەکانی ئەفریقا بە زیندوویی یەکێک بووە لە خۆگرتوو ترین و هەوڵبۆدراوترین ئامانجەکانی خەڵکە ئەفریقییەکان و بەردەوامیشە لەوەی بەو شێوەیە بێت. ململانێکان بەردەوام بوون و قووربانی درا بۆ دەستگرتن بە چیرۆکەکانەوە بەڕووی بەکۆیلە کردن، داگیرکردن، ڕەگەزپەرستی، و جەنگ و زۆر شتی تریش کراوە بۆ پشتیوانیکردنی چیرۆکەکانی مێژووەکەمان. چیرۆکەکانیش نەک بەتەنیا ڕزگاریان بووە بەڕووی هێرشەکاندا کە مێژوو ڕووبەڕووی کردوونەتەوە. بڕێکی ئێجگار زۆرمان بەجێهێشتووە لە کلتوری ماددەیی، ماددەیەکی هونەری خۆساڕێژکەر و بەرهەمێکی ڕۆشنبیرکەر. بەشێوەیەک مێژووی خۆمان نوسیوەتەوە و وێنەکێشاوە و خستۆتە سەر نەخشە کە وەک هەر بەشێکی تری سەر ڕووی زەوی بووە. ماوەیەکی زۆر پڕ گەشتنە واتادارەکەی ئەورووپییەکان -- بێگومان، ئەوکاتەی هێشتا ئەوروپا لە سەردەمی تاریکدا بوو -- ئەفریقییەکان پێشەنگبوون لە درووستکردنی تەکنیکەکانی نوسینەوە و پەرەپێدانی مێژوو، شێوازی نوێیان درووستکردووە بۆ هێشتنەوەی چیرۆکەکانی بە زیندوێتی. چوونەوە سەر مێژوو، کەلەپورە دەوڵەمەندەکە -- هێشتا شتێکی گرنگە لەلامان. دەبینین کە لە چەندین ڕووەوە کاریگەری خۆی هەیە. بیرم کەوتەوە کە چۆن ساڵی پار -- ئێوەش لەوانەیە بیرتان بێت -- یەکەمین ئەندامەکانی گرووپی ئەنسار دینی هاوپەیمانی ئەل قاعیدە تۆمەتبارکران بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی و نێردران بۆ لاهای. یەکێک لە خراپترینی تاوانبارەکان ئەحمەد ئەل فەقی بوو، کە کوڕێکی مالی گەنج بوو، و تۆمەتەکەی، ئەنجامدانی جینۆساید، یان پاکتاوی ڕەگەزی نەبوو، بەڵکو تۆمەتەکەی درووستکردنی هەڵمەتێک بوو بۆ لەناوبردنی گرنگترین شوێنی کەلەپوری کلتوری مالی. ئەمانە کردەوەی تێکدەرانە نەبوون، کردەوەیەک نەبوون بیریان لێنەکرابێتەوە. یەکێک لەو شتانەی ئەل فەقی وتی ئەوکاتەی داوای لێکرا خۆی بناسێنێت لە دادگادا ئەوەبوو کە ئەو دەرچووی زانکۆ بوو، مامۆستایەک بووە. بەدرێژایی ساڵی ٢٠١٢، بەشداربوون لە هەڵمەتێکی پلان بۆداڕێژراودا بۆ لەناوبردنی کەلەپوری کلتوری مالی. ئەمە هەڵگیرساندنی جەنگ بوو بەشێوەیەک باش بیری لێکراوەتەوە بە بەهێزترین شێوە کە بتوانی مەزندەی بکەیت: لە لەناوبردنی چیرۆکەکان، لە لەناوبردنی ڕووداوەکاندا. هەوڵی ڕووخاندنی نۆ نزرگە، مزگەوتی ناوەند و نزیکەی ٤٠٠٠ دەستنوسی دێرین کردەوەیەکی پلان بۆدانراو بوو. لە هێزی چیرۆکە مێژووییەکان تێگەشتبوون بۆ هێشتنەوەی کۆمەڵگاکان پێکەوە، و تێگەشتبوون لەوەی لەناوبردنی چیرۆکەکان هیوایەکە بۆ لەناوبردنی خەڵکەکە. بەڵام چۆن ئەنسار دین و شوێنکەوتووەکانی لەژێر کاریگەری بەهێزی ئەو چیرۆکانەدا بوون، بەهەمان شێوە بەرگری ناوچەیی خەڵکەکەش بۆ تیمبوکتو و کتێبخانەکانی. ئەمانە ئەو کۆمەڵگایانە بوون کە لەگەڵ چیرۆکەکانی ئیمپراتۆریەتی مالیدا گەورەبوون؛ لە سێبەری کتێبخانە مەزنەکانی تیمبوکتودا ژیابوون. هەر لە منداڵییەوە گوێیان لە گۆرانییەکانی پەیدابوونی گرتووە و ئامادەنەبوون دەستبەرداری ئەوە ببن بە ئاسانی. بە درێژایی مانگە قورسەکانی ٢٠١٢، لەکاتی هێرشی ئەنسار دیندا، مالییەکان، خەڵکە ئاساییەکان، ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە بۆ دەرکردن و بردنە دەرەوەی بەڵگەنامەکان بۆ شوێنی سەلامەت، ئەوەی لە توانایاندا بوو کردیان بۆ پاراستنی تەلارە مێژوییەکان و بەرگریکردن لە کتێبخانە دێرینەکانیان. هەرچەندە هەموو جارێک سەرکەوتوو نەبوون، بە سوپاسگوزارییەوە زۆربەی نوسراوە کۆنە گرنگەکان ڕزگارکران، و ئێستاش هەر یەکێک لەو نزرگانەی لەکاتی شەڕەکەدا زیانی پێگەشت بنیات نراوەتەوە. بە مزگەوتەکەی سەدەی چواردەیەمیشەوە کە وەک دڵی شارەکە وایە. بە تەواوەتی چاک کرانەوە. تەنانەت لە بێهیواترین ماوەکانی داگیرکردنەکەشدا، هیچ خەڵکێک لە تیمبوکتو کڕنووشیان نەدەبرد بۆ پیاوانی وەک ئەل فەقی. ڕێگەیان نەدەیا بەوەی مێژوویان خاپوور بکرێت، و هەر کەسێک سەردانی ئەو وڵاتەی کردبێت، تێدەگات بۆچی، بۆچی چیرۆکەکان، گێڕانەوەی ڕووداوەکان، مێژووەکان گرنگییەکی وایان پێدەدرێت. مێژوو گرنگە. مێژوو بەڕاستی گرنگە. بۆ ئەو خەڵکەشی ڕەچەڵەکی ئەفریقین، کە بینیویانە گێڕانەوەی ڕاستی چیرۆکەکان بەدرێژایی سەدەکان هێرشی کراوەتە سەر، ئەمە گرنگییەکی هەستیاری هەیە. ئەمە بەشێکە لە دەنگدانەوەیەکی بەردەوام بەدرێژایی مێژووی خەڵکە ئاساییەکەمان کە بەرگریان کردووە بۆ چیرۆکەکانیان، و مێژووەکەیان. هەر وەک سەدەی نۆزدە، خەڵکە بە ڕەچەڵەک ئەفریقیە بەکۆیلە کراوە کاریبییەکان لە ژێر هەڕەشەی سزاداندا دەجەنگان، دەجەنگان بۆ پەیڕەوکردنی ئاینەکانی خۆیان، ئەنجامدانی کەرنەڤاڵەکانیان، بۆ هێشتنەوەی مێژووەکەیان بە زیندویی. خەڵکە ئاساییەکان ئامادە بوون قووربانی گەورە بەن، هەندێک تەنانەت خۆکردنە قوربانیش، بۆ مێژووەکەیان. لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی گێڕانەوەی چیرۆکەوە بوو هەندێک لە وێرانکەرترین هەڵمەتە داگیرکارییەکان ئەنجامدران. لەڕێگەی زاڵبوونی گێڕانەوەی چیرۆکێک بوو بەسەر چیرۆکێکی ترەوە کە خراپترین دەرئەنجامەکانی داگیرکاری توانرا هەستی پێبکرێت. ساڵی ١٨٧٤، کاتێک بەریتانییەکان هێرشیان کردە سەر شانشینی ئاشانتی، شاری کوماسیان داگیرکرد، و سەرۆکەکەیان دەستگیرکرد. دەیانزانی کە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە و ملکەچکردنی سەرۆکی شانشینەکە -- بەس نابێت. درکیان بەوە کردبوو کە دەسەڵاتی سۆزداری دەوڵەت لە گێڕانەوەی ڕووداوەکاندایە و هێماکانی کە نیشانی ئەیات، وەک تەختە ئاڵتوونییەکە. تێگەشتبوون لەوەی کۆنترۆڵکردنی چیرۆکەکان گرنگترین شتە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕاستەقینەی خەڵکەکە. ئەشانتییەکانیش لەوە تێدەگەشتن، و ئامادەنەبوون قەت دەستبەرداری تەختە ئاڵتوونییەکە ببن، قەت بە تەواوەتی خۆیان نەیەن بەدەستەوە بۆ بەریتانییەکان. چیرۆکی میلەتەکان گرنگە. ساڵی ١٨٧١، کارل ماوک، زەویناسی ئەڵمانی کە لە ئەفریقای باشوور کاری دەکرد، گەشتە لای ژمارەیەک تەلاری نائاسایی، کۆمەلێک تەلاری دروستکراو لە بەرد. بە تەواوەتیش تاسابوو بەو شتەی بینی: شارێکی درووستکراو لە گرانێت، و بەردی وشکبوو، لەناو ڕووبەرێکی بەردینی سەر ناوچەیەکی ساڤانای چۆڵ: زیمبابۆی مەزن. ماوکیش نەیدەزانی کێ بەرپرسیارە لەو شوێنە کە بێگومان کارێکی تەلارسازی سەرسوڕهێنەرە، بەڵام لە یەک شت دڵنیا بوو: پێویستە خۆی چیرۆکەکە بگێڕێتەوە. دواتر نوسیبووی کە تەلارسازییە مەزنەکەی زیمبابۆی مەزن زۆر کارێکی ئاڵۆزە، زۆر تایبەتە تا لەلایەن ئەفریقییەکانەوە درووست کرابێت. ماوک، وەک زۆرێک لە ئەوروپییەکان کە شوێنپێی ئەویان گرتبووەوە، گریمانەیان دەکرد بۆ ئەوەی ئەبێ کێ شارەکەی بنیات نابێت. و یەکێکیان بە شێوەیەک لایدا تەنانەت وتبوی، "پێموانییە زۆر هەڵە بم ئەگەر وایدانێم کە ئەو شوێنەوارەی سەر بەرزییەکە هاوشێوەی پەرستگاکەی پاشا سۆلۆمۆنە." وە دڵنیاشم دەزانن، ماوک، نەچوەتە سەر شوێنەوارێک کە پەرستگای پاشا سۆلۆمۆن بێت، بەڵکو ژمارەیەک تەلاری ئەفریقی ڕەسەن کە لەلایەن شارستانیەتێکی ئەفریقی ڕەسەنەوە بنیات نراوە لە سەدەی یانزە بەدواوە. بەڵام وەک لیۆ فرۆبینیەس، مرۆڤناسێکی ئەڵمانی، کە چەند ساڵێک دواتر، گریمانەی کرد، دوای بینینی سەرە پەیکەرە ئیفییەکانی نایجیریا بۆ یەکەمجار، کە گوایە ئەمانە پاشماوە بوون بۆ شانشینە ونبووەکەی ئەتلانتیس. ئەویش وەک هیگڵ هەستیکردووە، پێویستییەکی غەریزەیی هەیە بۆ ئەوەی ئەفریقا بێبەش بکات لە مێژووەکەی. ئەم بیرۆکانەیان ئەوەندە نابەجێن، ئەوەندەش توندن لەسەری، کە تەنانەت ئەگەر بەڵگەی شوێنەوارناسیشیان بۆ بێنیتەوە، ناتوانن بەشێوەیەک درووست بیرکەنەوە. چیتر نەیاندەتوانی ببینن. وە وەک زۆرێک لە پەیوەندی ئەفریقییەکان لەگەڵ ئەوروپییە دنیادیدەکاندا، قۆڕخکردنی سامانەکان، ناوزڕاندن و کۆنترۆڵی کیشوەرەکەی لەخۆدەگرت. هەوڵێکیشی لەخۆدەگرت بۆ ئەوەی چیرۆکەکان لە بەرژەوەندی ئەوروپیەکاندا بگێڕدرێتەوە. ئەگەر ماوکیش بەڕاستی ویستبێتی وەڵامێک بۆ پرسیارەکەی بدۆزێتەوە، "ئایا زیمبابۆی مەزن یان تەلارە بەردینە مەزنەکان چۆن دروستکراون؟" پێویستی بەوە دەکرد ئەرکەکەی دەستپێکات لە دووری هەزارەها میلەوە لە زیمبابۆی مەزن، لە لێواری خۆرهەڵاتی کیشوەرەکە، لەسەر کەنارئاوی زەریای هیندی. پێویستی دەکرد شوێن کاڵاکان و ئاڵتوونەکان بکەوێت لە هەندێک لە گەورەترین بازاڕەکانی کەنارئاوی سواهیلیەوە بۆ زیمبابۆی مەزن، بۆ ئەوەی تێبگات لە گەورەیی و کاریگەری ئەو کلتورە نەزانراوە، بۆ وەرگرتنی وێنەیەکی زیمبابۆی مەزن، وەک پێکهاتەیەکی سیاسی، و کلتوری لەڕێی شانشینەکان و شارستانیەتەکانەوە کە کەوتبوونە ژێر کۆنترۆڵییەوە. بۆ چەندین سەدە، بازرگانەکان بەرەو ئەو بەشەی کەنارئاوەکە چوون لە هەندێک شوێنی دوری وەک هیندستان و چین و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. لەوانەشە هانت بدات بەدوایدا بچیت، چونکە هەتا بڵێی جوانە، ئەو تەلارە زۆر هانت دەدات بزانیت ڕاستییەکەی پشتی چییە تەنیا وەک خشڵێکی بێوێنە و هێمایی، پێکهاتەیەکی نموونەیی درووستکراو لە بەرد. بەڵام ئەبێ شوێنەکە بەشێک بووبێت لە ناوەڕاستی تۆڕێکی ئابووری دیاردا کە بۆ ماوەی هەزارەیەک مۆرکی ئەم ناوچەیە بووە. ئەمە گرنگە. ئەم چیرۆکانە گرنگن. تەنانەت ئەمڕۆش، شەڕی گێڕانەوەی چیرۆکەکانم تەنیا دژی کات نییە. تەنیا دژی ڕێکخراوەکانی وەک ئەنسار دین نییە. هەروەها لە بنیاتنانی دەنگێکی ئەفریقی ڕاستەقینەدایە دوای چەندین سەدە لە مێژووی سەپێنراو. نەک تەنیا پێویستە دووبارە مێژووی خۆمان داگیر بکەینەوە بەڵکو پێویستە ڕێگا بدۆزینەوە بۆ بنیاتنانەوەی بناغە ڕۆشنبیرییەکەی کە هیگڵ نکوڵی کردووە لە هەبوونی. پێویستە دووبارە فەلسەفەی ئەفریقی بدۆزینەوە، ڕوانگە تەماشاکردنە ئەفریقییەکە، مێژووە ئەفریقییەکە. دەرکەوتنی زیمبابۆی مەزن -- ساتێکی تاسێنەر نەبوو. تەنیا بەشێک بوو لە پێگەشتنێک لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا. لەوانەیە بەنموونەکردنێکی مەزنی ئەوە سوندیاتا کیتا بووبێت، دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی مالی، لەوانەیە مەزنترین ئیمپراتۆریەت بێت خۆرئاوای ئەفریقا بەخۆیەوە دیبێت. سوندیاتا کیتا دەوروبەری ساڵی ١٢٣٥ لەدایک بووە، لە کاتی گۆڕانکارییەکی گەورەدا گەورە بووە. ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی بینیوە لە نێوان بنەماڵە بەربەرە فەرمانڕەواکانی باکور، لەوانەیە بیستبێتی کە ئیفییەکان لە باشوور لە گەشەکردندان و یان تەنانەت زاڵبوونی بنەماڵەی فەرمانڕەوایی سۆلۆمایک لە ئەسیوبیا لە خۆرهەڵات. لەوانەشە ئاگاداری ئەوە بووبێت کە بە درێژایی ماوەیەکی، گۆڕانکاری خێرا لە ژیاندا بووبێ، ماوەی گەشەکردنی متمانە بەخۆکردن لەسەر کیشوەرەکەمان. لەوانەیە ئاگاداری ئەو دەوڵەتە نوێیانە بووبێت کە خەریکی بنیاتنانی کاریگەری خۆیانن لە شوێنی هێندە دووری وەک زیمبابۆی مەزن و سوڵتانەکانی سواهیلی، هەر یەکێکیان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریان لە دەرەوەی کیشوەرەکەش کردووە، هەر یەکێکیان پاڵنەریان هەبووە لە سەقامگیرکردنی میراتگرە کلتوری و ڕۆشنبیرییەکەیان. لەوانەیە بازرگانی کردبێت لەگەڵ ئەم نەتەوانەی دراوسێدا وەک بەشێک لە تۆڕێکی کیشوەری گەورەی ئابوورییەکی مەزنی ئەفریقی سەردەمی ناوەڕاست. هەر وەک ئەو هەموو ئیمپراتۆریەتە مەزنانە، سوندیاتا کایتا پارەیەکی زۆری خستۆتە جێگیرکردنی میراتییەکەی لەڕێی مێژوەوە بە بەکارهێنانی چیرۆک -- نەک تەنیا لە بەفەرمی کردنی بیرۆکەی چیرۆک گیڕانەوە بەڵکو بنیاتنانی دەستورێکی گشتیدا لە گێڕانەوە و دووبارە گێڕانەوەی چیرۆک وەک کلیلی بناغەی بەسەرهاتەکان بۆ ئیمپراتۆریەتەکەی. ئەم چیرۆکانەش، لە شێوەیەکی موزیکیدا، هێشتا دەوترێنەوە. ئێستا، چەندین دەیە دوای مردنی سوندیاتا، پادشایەکی نوێ چووەتە سەر تەخت، مانسا موسا، بەناوبانگترین ئیمپراتۆرییەتی. ئێستا، مانسا موسا بەناوبانگە بە ئاڵتوونە زۆرەکەی هەڵیگرتبوو و ناردنی باڵوێزەکان بۆ کۆشکە شاهانەکانی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. ئەویش هەر وەک پێشینەکانی بەرزخواز بووە، بەڵام ڕێگایەکی جیاوازی دۆزییەوە بۆ جێگیرکردنی شوێنی خۆی لە مێژوودا. ساڵی ١٣٢٤، مانسا موسا بە حەج چوو بۆ مەککە، و لەگەڵ دەست و پێوەندێکی چەند هەزاریدا چوو. دەوترێت کە ١٠٠ وشتر هەر یەکێکیان ١٠٠ پاوەند ئاڵتوونی هەڵگرتووە. تۆمارکراوە کە مزگەوتێکی تەواوەتی درووستکردووە لە هەر هەینییەکی گەشتەکەیدا، و چەندین کاری بەخشندەیی نیشانداوە، کە مێژووناسی بێربەری مەزن، ئیبن باتوتا، نوسیوێتی، "قاهیرەی پڕکرد لە میهرەبانی خۆی، پارەیەکی زۆری خەرج کرد لە بازاڕەکانی باکوری ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی بۆ چەندین دەیە کاری کردۆتە سەر نرخی ئاڵتوون." دوای گەڕانەوەشی، مانسا موسا یادەوەرییەکی دانا بۆ گەشتەکەی بە بنیاتنانی مزگەوتێک لە ناوجەرگەی ئیمپراتۆریەتەکەیدا. میراتییەکەشی لەدوای خۆی جێیهێشتووە، تیمبوکتووە، یەکێکە لە گەورەترین شوێنەکانی نوسراوی مێژوویی تیادایە و لەلایەن توێژەرەوەکانی سەردەمی ناوەڕاستدا نوسراون: نزیکەی ٧٠٠,٠٠٠ بەڵگەنامەی سەردەمی ناوەڕاست، لە کاری توێژینەوەی مێژووییەوە بۆ نامە، کە زۆرجار لەلایەن خەڵکەکەوە پارێزراوە. لە لوتکەی خۆشیدا، لە سەدەکانی پانزە و شانزەدا، کاریگەری زانکۆکەی ئەوێ هێندەی هەر دامەزراوەیەکی خوێندنی ئەوروپا بووە، نزیکەی ٢٥,٠٠٠ خوێندکاری ڕاکێشاوە. ئەمە لە شارێکدا کە نزیکەی ١٠٠,٠٠٠ کەسی تیادایە. تیمبوکتوی وەک بنکەیەکی فێربوونی جیهانی ناساندووە. بەڵام ئەمە جۆرێکی خوێندنی دیاریکراو بووە کە لەژێر کاریگەری ئیسلامدا بووە و تیشکی خستووەتە سەری. لەوکاتەشەوە کە بۆ یەکەمجار سەردانی تیمبوکتووم کرد، سەردانی چەند کتێبخانەیەکی تری ئەفریقاشم کردووە، و سەرەڕای تێڕوانینەکەی هیگڵ کە گوایە ئەفریقا هیچ مێژوویەکی نییە، نەک هەر کیشوەرێکە مێژووێکی هەیە ئابڕووبەرانەیە بۆ ئەو قسەیە، پەرەشی بە سیستمێک داوە ڕکابەری نییە بۆ کۆکردنەوە و پەرەپێدانی. هەزارەها ئەرشیڤی بچووک هەیە، چەندین شوێن هەبووە، کە لە گەنجینە زیاتری لێهاتووە بۆ نوسراوەکان و کەل و پەلە کلتورییەکان. بوون بە پیتەکانی چیرۆک گێڕانەوەیەکی هاوبەش، هێماکانی بەردەوامبوون، و زۆریش دڵنیام لەوەی زۆرێک لەو فەیلەسوفە ئەوروپیانە کە گوومانیان هەبووە لە نەریتێکی ڕۆشنبیری ئەفریقی دەبێ، پێش ئەو بڕیاردانە پێشوەختەیان، ئاگاداری ڕۆڵی ڕۆشنبیری ئەفریقا بووبێتن بۆ ڕۆشنبیری خۆرئاوا. دەبێت ئاگادار بووبێتن لە فەیلەسوفە مەزنەکانی باکوری ئەفریقا لە سەردەمی ناوەڕاستدا کە ناوچەی دەریای ناوەڕاستیان ئاراستە کردووە. دەبێت زانیبێتیان و ئاگادار بووبێتن لە داب و نەریتەکەی کە بەشێکە لە ئاینی مەسیحی، لە سێ پیاوە داناکە. لە سەردەمی ناوەڕاستیشدا، بالسازار، سێیەم پیاوی دانا، وەک پادشایەکی ئەفریقی ژیایەوە. و برەوی زۆر زیادیکرد وەک سێیەم پایەی ڕۆشنبیری فێربوونی جیهانی کۆن، لەگەڵ ئەوروپا و ئاسیای هاوەڵی. ئەم شتانە باش زانرابوون. ئەم کۆمەڵگایانە بە دابڕانی گەشەیان نەکردووە. سامان و هێزی تیمبوکتوی بۆیە گەشەیان کردووە چوونکە شارەکە بووە بە چەقی بازرگانییە قازانجبەخشەکانی ڕێگا نێوکیشوەرییەکان. ئەمە چەقێک بووە لە کیشوەرێکی بێ سنور، نێوکیشوەر، بەرز خواز، و متمانە بەخۆ بوو و گرنگدراو بە دەرەوە. بازرگانە بەربەرەکان، خوێ و کوتاڵ و کاڵای بەنرخی تر و ڕۆشنبیریان هەڵگرتووە بەرەو ڕۆژئاوای ئەفریقا بەدرێژایی بیابانەکە. بەڵام وەک لەم نەخشەیەدا دەیبینن کە هی ماوەیەکی کەم دوای ماوەی ژیانی مانسا موسایە، تۆڕێکی ڕێگای بازرگانی خوار بیابانی سەحاراش هەبووە، کە لەڕێگەیەوە بیرۆکەکان و داب و نەریتەکانی ئەفریقا بەهای ڕۆشنبیری تیمبوکتوی زیادکردووە و بێگومان بەدرێژایی بیابانەکە بەرەو ئەوروپاش ڕۆشتووە. نوسراوە مێژوییەکان و کەل و پەلە مێژوییەکان، بوون بە پیتی هاوبەشی گێڕانەوەی بەسەرهاتەکان، هێماکانی بەردەوامبوون. زۆر دڵنیاشم لەوەی ئەو ڕۆشنبیرییە ئەوروپییانە لە بەهای مێژووەکەمان کەم دەکەنەوە، زۆر باش ئاگاداری داب و نەریتەکانمان بوون. و ئەمڕۆش، کاتێک هێزە توندڕەوەکانی وەک ئەنسار دین و بۆکۆ حەرام برەویان زیاد دەکات لە خۆرئاوای ئەفریقا، ئەو ڕۆحە ڕاستەقینە ڕەسەن و چالاک و ڕۆشنبیرەیە کە داب و نەریتە کۆنەکانی بە سەلامەتی هێشتووەتەوە. کاتێک مانسا موسا تیمبوکتوی کرد بە پایتەختی، ئەویش وەک چۆن خێزانی مێدیسی چاودێری شاری فلۆرێنسیایان کردووە، چاودێری کردووە وەک ناوەندی ئیمپراتۆرییەتێکی ڕۆشنبیری کراوە و گەشەسەندوو کە لەسەر ئەو بیرۆکە مەزنانە ماوەتەوە لە هەر کوێیەکەوە هاتبێت. شارەکە، کلتورەکە، ئەو دی ئێن ئەیە ڕۆشنبیریەی ئەم ناوچەیە بەشێوەیەکی وا جوان بە ئاڵۆزی و فراوانی ماونەتەوە، کە هەر وا دەمێنێتەوە، ئەویش بەشێکی، بە نەریتەکانی چیرۆک گێڕانەوە کە لە داب و نەریتە ڕەسەنەکانی پێش هاتنی ئیسلامەوە وەرگیراوە. ئەو شێوە سەرکەوتووەی ئیسلام کە لە مالی پەرەیسەندووە بەبرەو بووە چوونکە ئەو ئازادییانە و ئەو فرەچەشنییە کلتوورییانەی قبوڵکردووە. خۆشی دەربڕینیش بۆ ئەو ئاڵۆزییە، ئەو خۆشەویستییە بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەی دژایەتی زۆر دەکرێت، ئەو پێزانینە بۆ چیرۆکەکان، سەرەڕای هەموو شتێک، هێشتا وەک دڵی خۆرئاوای ئەفریقا دەمێنێتەوە. ئەمرۆش، دوای ئەوەی نزرگەکان و مزگەوتەکەی لەلایەن ئەنسار دینەوە تێکدران بنیات نراونەتەوە، زۆرێک لەوانەی بوونە هۆی وێرانکردنی خراونەتە زیندانەوە. و ئەوەی بۆمان ماوەتەوە وانەی بەهێزە، بیری خستینەوە چۆن مێژووەکەمان و چیرۆکەکانی نەتەوەکەمان بۆ چەندین هەزار ساڵ کۆمەڵگاکانمانی پێکەوە هێشتووەتەوە، چۆن بە گرنگی ماونەتەوە لە سەردەمی نوێی ئەفریقاشدا. بیریشمان دەخاتەوە چۆن ڕەگەکانی ئەم ئەفریقا متمانە بەخۆبوو، ڕۆشنبیر، پڕ بەرهەم، و فرە کلتور، و بێ باج سەندنە پێشتر جیهان ئیرەیی پێبردووە. بەڵام ئەو ڕەگانە، هێشتا ماون. زۆر سوپاس بۆ گوێگرتنتان. (چەپڵەلێدان)
Now, Hegel -- he very famously said that Africa was a place without history, without past, without narrative. Yet, I'd argue that no other continent has nurtured, has fought for, has celebrated its history more concertedly. The struggle to keep African narrative alive has been one of the most consistent and hard-fought endeavors of African peoples, and it continues to be so. The struggles endured and the sacrifices made to hold onto narrative in the face of enslavement, colonialism, racism, wars and so much else has been the underpinning narrative of our history. And our narrative has not just survived the assaults that history has thrown at it. We've left a body of material culture, artistic magistery and intellectual output. We've mapped and we've charted and we've captured our histories in ways that are the measure of anywhere else on earth. Long before the meaningful arrival of Europeans -- indeed, whilst Europe was still mired in its Dark Age -- Africans were pioneering techniques in recording, in nurturing history, forging revolutionary methods for keeping their story alive. And living history, dynamic heritage -- it remains important to us. We see that manifest in so many ways. I'm reminded of how, just last year -- you might remember it -- the first members of the al Qaeda-affiliated Ansar Dine were indicted for war crimes and sent to the Hague. And one of the most notorious was Ahmad al-Faqi, who was a young Malian, and he was charged, not with genocide, not with ethnic cleansing, but with being one of the instigators of a campaign to destroy some of Mali's most important cultural heritage. This wasn't vandalism; these weren't thoughtless acts. One of the things that al-Faqi said when he was asked to identify himself in court was that he was a graduate, that he was a teacher. Over the course of 2012, they engaged in a systematic campaign to destroy Mali's cultural heritage. This was a deeply considered waging of war in the most powerful way that could be envisaged: in destroying narrative, in destroying stories. The attempted destruction of nine shrines, the central mosque and perhaps as many as 4,000 manuscripts was a considered act. They understood the power of narrative to hold communities together, and they conversely understood that in destroying stories, they hoped they would destroy a people. But just as Ansar Dine and their insurgency were driven by powerful narratives, so was the local population's defense of Timbuktu and its libraries. These were communities who've grown up with stories of the Mali Empire; lived in the shadow of Timbuktu's great libraries. They'd listened to songs of its origin from their childhood, and they weren't about to give up on that without a fight. Over difficult months of 2012, during the Ansar Dine invasion, Malians, ordinary people, risked their lives to secrete and smuggle documents to safety, doing what they could to protect historic buildings and defend their ancient libraries. And although they weren't always successful, many of the most important manuscripts were thankfully saved, and today each one of the shrines that was damaged during that uprising have been rebuilt, including the 14th-century mosque that is the symbolic heart of the city. It's been fully restored. But even in the bleakest periods of the occupation, enough of the population of Timbuktu simply would not bow to men like al-Faqi. They wouldn't allow their history to be wiped away, and anyone who has visited that part of the world, they will understand why, why stories, why narrative, why histories are of such importance. History matters. History really matters. And for peoples of African descent, who have seen their narrative systematically assaulted over centuries, this is critically important. This is part of a recurrent echo across our history of ordinary people making a stand for their story, for their history. Just as in the 19th century, enslaved peoples of African descent in the Caribbean fought under threat of punishment, fought to practice their religions, to celebrate Carnival, to keep their history alive. Ordinary people were prepared to make great sacrifices, some even the ultimate sacrifice, for their history. And it was through control of narrative that some of the most devastating colonial campaigns were crystallized. It was through the dominance of one narrative over another that the worst manifestations of colonialism became palpable. When, in 1874, the British attacked the Ashanti, they overran Kumasi and captured the Asantehene. They knew that controlling territory and subjugating the head of state -- it wasn't enough. They recognized that the emotional authority of state lay in its narrative and the symbols that represented it, like the Golden Stool. They understood that control of story was absolutely critical to truly controlling a people. And the Ashanti understood, too, and they never were to relinquish the precious Golden Stool, never to completely capitulate to the British. Narrative matters. In 1871, Karl Mauch, a German geologist working in Southern Africa, he stumbled across an extraordinary complex, a complex of abandoned stone buildings. And he never quite recovered from what he saw: a granite, drystone city, stranded on an outcrop above an empty savannah: Great Zimbabwe. And Mauch had no idea who was responsible for what was obviously an astonishing feat of architecture, but he felt sure of one single thing: this narrative needed to be claimed. He later wrote that the wrought architecture of Great Zimbabwe was simply too sophisticated, too special to have been built by Africans. Mauch, like dozens of Europeans that followed in his footsteps, speculated on who might have built the city. And one went as far as to posit, "I do not think that I am far wrong if I suppose that that ruin on the hill is a copy of King Solomon's Temple." And as I'm sure you know, Mauch, he hadn't stumbled upon King Solomon's Temple, but upon a purely African complex of buildings constructed by a purely African civilization from the 11th century onward. But like Leo Frobenius, a fellow German anthropologist who speculated some years later, upon seeing the Nigerian Ife Heads for the very first time, that they must have been artifacts from the long-lost kingdom of Atlantis. He felt, just like Hegel, an almost instinctive need to rob Africa of its history. These ideas are so irrational, so deeply held, that even when faced with the physical archaeology, they couldn't think rationally. They could no longer see. And like so much of Africa's relationship with Enlightenment Europe, it involved appropriation, denigration and control of the continent. It involved an attempt to bend narrative to Europe's ends. And if Mauch had really wanted to find an answer to his question, "Where did Great Zimbabwe or that great stone building come from?" he would have needed to begin his quest a thousand miles away from Great Zimbabwe, at the eastern edge of the continent, where Africa meets the Indian Ocean. He would have needed to trace the gold and the goods from some of the great trading emporia of the Swahili coast to Great Zimbabwe, to gain a sense of the scale and influence of that mysterious culture, to get a picture of Great Zimbabwe as a political, cultural entity through the kingdoms and the civilizations that were drawn under its control. For centuries, traders have been drawn to that bit of the coast from as far away as India and China and the Middle East. And it might be tempting to interpret, because it's exquisitely beautiful, that building, it might be tempting to interpret it as just an exquisite, symbolic jewel, a vast ceremonial sculpture in stone. But the site must have been a complex at the center of a significant nexus of economies that defined this region for a millennium. This matters. These narratives matter. Even today, the fight to tell our story is not just against time. It's not just against organizations like Ansar Dine. It's also in establishing a truly African voice after centuries of imposed histories. We don't just have to recolonize our history, but we have to find ways to build back the intellectual underpinning that Hegel denied was there at all. We have to rediscover African philosophy, African perspectives, African history. The flowering of Great Zimbabwe -- it wasn't a freak moment. It was part of a burgeoning change across the whole of the continent. Perhaps the great exemplification of that was Sundiata Keita, the founder of the Mali Empire, probably the greatest empire that West Africa has ever seen. Sundiata Keita was born about 1235, growing up in a time of profound flux. He was seeing the transition between the Berber dynasties to the north, he may have heard about the rise of the Ife to the south and perhaps even the dominance of the Solomaic Dynasty in Ethiopia to the east. And he must have been aware that he was living through a moment of quickening change, of growing confidence in our continent. He must have been aware of new states that were building their influence from as far afield as Great Zimbabwe and the Swahili sultanates, each engaged directly or indirectly beyond the continent itself, each driven also to invest in securing their intellectual and cultural legacy. He probably would have engaged in trade with these peer nations as part of a massive continental nexus of great medieval African economies. And like all of those great empires, Sundiata Keita invested in securing his legacy through history by using story -- not just formalizing the idea of storytelling, but in building a whole convention of telling and retelling his story as a key to founding a narrative for his empire. And these stories, in musical form, are still sung today. Now, several decades after the death of Sundiata, a new king ascended the throne, Mansa Musa, its most famous emperor. Now, Mansa Musa is famed for his vast gold reserves and for sending envoys to the courts of Europe and the Middle East. He was every bit as ambitious as his predecessors, but saw a different kind of route of securing his place in history. In 1324, Mansa Musa went on pilgrimage to Mecca, and he traveled with a retinue of thousands. It's been said that 100 camels each carried 100 pounds of gold. It's been recorded that he built a fully functioning mosque every Friday of his trip, and performed so many acts of kindness, that the great Berber chronicler, Ibn Battuta, wrote, "He flooded Cairo with kindness, spending so much in the markets of North Africa and the Middle East that it affected the price of gold into the next decade." And on his return, Mansa Musa memorialized his journey by building a mosque at the heart of his empire. And the legacy of what he left behind, Timbuktu, it represents one of the great bodies of written historical material produced by African scholars: about 700,000 medieval documents, ranging from scholarly works to letters, which have been preserved often by private households. And at its peak, in the 15th and 16th centuries, the university there was as influential as any educational establishment in Europe, attracting about 25,000 students. This was in a city of around 100,000 people. It cemented Timbuktu as a world center of learning. But this was a very particular kind of learning that was focused and driven by Islam. And since I first visited Timbuktu, I've visited many other libraries across Africa, and despite Hegel's view that Africa has no history, not only is it a continent with an embarrassment of history, it has developed unrivaled systems for collecting and promoting it. There are thousands of small archives, textile drum stores, that have become more than repositories of manuscripts and material culture. They have become fonts of communal narrative, symbols of continuity, and I'm pretty sure that many of those European philosophers who questioned an African intellectual tradition must have, beneath their prejudices, been aware of the contribution of Africa's intellectuals to Western learning. They must have known of the great North African medieval philosophers who had driven the Mediterranean. They must have known about and been aware of that tradition that is part of Christianity, of the three wise men. And in the medieval period, Balthazar, that third wise man, was represented as an African king. And he became hugely popular as the third intellectual leg of Old World learning, alongside Europe and Asia, as a peer. These things were well-known. These communities did not grow up in isolation. Timbuktu's wealth and power developed because the city became a hub of lucrative intercontinental trade routes. This was one center in a borderless, transcontinental, ambitious, outwardly focused, confident continent. Berber merchants, they carried salt and textiles and new precious goods and learning down into West Africa from across the desert. But as you can see from this map that was produced a little time after the life of Mansa Musa, there was also a nexus of sub-Saharan trade routes, along which African ideas and traditions added to the intellectual worth of Timbuktu and indeed across the desert to Europe. Manuscripts and material culture, they have become fonts of communal narrative, symbols of continuity. And I'm pretty sure that those European intellectuals who cast aspersions on our history, they knew fundamentally about our traditions. And today, as strident forces like Ansar Dine and Boko Haram grow popular in West Africa, it's that spirit of truly indigenous, dynamic, intellectual defiance that holds ancient traditions in good stead. When Mansa Musa made Timbuktu his capital, he looked upon the city as a Medici looked upon Florence: as the center of an open, intellectual, entrepreneurial empire that thrived on great ideas wherever they came from. The city, the culture, the very intellectual DNA of this region remains so beautifully complex and diverse, that it will always remain, in part, located in storytelling traditions that derive from indigenous, pre-Islamic traditions. The highly successful form of Islam that developed in Mali became popular because it accepted those freedoms and that inherent cultural diversity. And the celebration of that complexity, that love of rigorously contested discourse, that appreciation of narrative, was and remains, in spite of everything, the very heart of West Africa. And today, as the shrines and the mosque vandalized by Ansar Dine have been rebuilt, many of the instigators of their destruction have been jailed. And we are left with powerful lessons, reminded once again of how our history and narrative have held communities together for millennia, how they remain vital in making sense of modern Africa. And we're also reminded of how the roots of this confident, intellectual, entrepreneurial, outward-facing, culturally porous, tariff-free Africa was once the envy of the world. But those roots, they remain. Thank you very much. (Applause)