Greg Gage: Who wouldn't love acing a geography exam, remembering all the locations of the countries on a map or avoiding embarrassing situations of suddenly forgetting the person's name standing right in front of you. It turns out that memory, like other muscles in the body, can be strengthened and enhanced. But instead of practicing with flash cards, there may be an interesting way that we can hack our memory while we sleep.
کێ هەیە لە ئێمە حەز نەکات لە تاقیکردنەوەی جوگرافیا دەربچت، شوێنی هەموو وڵاتانی لە سەر نەخشە لەبیر بێت یان بەدوور بین لەو هەڵوێستە شەرمەزاریانەی وەک لەناکاو لەبیرکردنی ناوی کەسێک ڕاستەوخۆ لەبەرامبەرت دانیشتووە. یادەوەری وەک گۆڕانی ماسوولکەکانی تری لاشە دەگۆڕێ، دەتواندرێت بەهێز و باشتر بکرێت. بەڵام لەجیاتی مەشقکردن بەکارتی فێربوون، دەکرێت ڕێگەیەکی زۆر خۆشتر هەبێت کە دەتوانین یادەوەری هاک بکەین لەکاتی نووستن.
(Music)
(مۆسیقا)
Why do we sleep? This has been a question asked since the early days of civilization. And while we may not know the exact answer, there are a number of really good theories about why we need it. Sleep is when the brain transfers short-term memories experienced throughout the day into long-term memories. This process is called memory consolidation, and it's the memory consolidation theory that has scientists wondering if we can enhance certain memories over others. There was a paper recently in the journal "Science" by Ken Paller and his colleagues at Northwestern that seemed to show that this may be true, and that piqued our curiosity. Joud has been working on a DIY version of this task to see if we can improve memories through the use of sound in sleep. So Joud, how do you test if we can improve our memories with sleep?
ئێمە بۆچی دەخەوین؟ ئەمە پرسیارێکە کە هەر لەسەرەتاکانی سەردەمی شارستانیەوە کراوە. و لەو کاتەوەش وەڵامی تەواو و ورد نازانین، چەند بیردۆزی باش هەن دەربارەی ئەوەی بۆچی پێویستمان بە خەوتن هەیە. خەوتن گواستنەوەی یادەوەریە کورت خایەنەکانە کە لەماوەی ڕۆژدا ئەزموونکراون بۆ یادەوەریە دڕێژخایەنەکان پڕۆسەکە پێدەگوترێت پێک بەستنەوەی یادەوەریەکان، و بیردۆزی پێک بەستنەوەی یادەوەریەکان بووە هۆی جێی پرسیاری زاناکان گەر بتوانین هەندێک یادەوەری بەسەر ئەوانیتر هەڵبژێرین بەم دوایانەی توێژینەوەیەک لە گۆڤاری "زانست" هەبوو لەلایەن کین پاڵیر و هاوڕێکانی لە زانکۆی نۆرس وێسترن نووسراوە کەوا نیشاندەدات ئەم قسانە ڕاستبن، کە زانخوازی ئێمەی خستە ژێر پرسیار. جۆید لە بەشی دەماریدا کاری لەم پرسەدا کردووە بۆ زانینی ئایا دەشێت یادەوەریەکانمان باش بکەین بە بەکارهێنانی دەنگ لەکاتی خەوتندا. جۆید، چۆن تاقیکردنەوەی توانینی گەشەی یادەوەریەکانمان لەخەودا بکەیت؟
Joud Mar’i: We need a human subject.
پێوویستمان به نموونەی مرۆڤ دەبێت
[Step 1: Play a game] We have a memory game that we have on an iPad, and then we make our subject play this game and remember the images and where they appear on the screen.
[هەنگاوی یەکەم : یاریکردن] ئێمە یاریەکی بیرەوەریمان هەیە لەسەر ئایپادێکە، دواتر ئێمە کەسێک دێنین ئەم یاریە بکات و لەبیری بێت وێنە و شوێنەکان لەکوێ بوون لەسەر شاشەکە.
GG: So this is like a memory game you used to play as a child, which picture was where. And we tie each picture with a sound that represents it.
واتا ئەم یاریە بیرەوەریە وەک ئەو یاریانەیە کە بە منداڵی دەمانکرد، کام وێنە لێرە بوو. و ئێمە هەر وێنەک بە دەنگێک دەبەستینەوە کە لەسەریەتی.
JM: So, if you can see a picture of a car, for example, and you would hear the car engine.
بۆ نموونە ئەگەر وێنەی ئۆتۆمبێلێک ببینیت، و گوێت لەدەنگی بزوێنەرەکەی بێت.
(Car engine starting)
(ئیشپێکردنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل)
GG: Just before you go to sleep we're going to test you. We're going to see how well you remember where the pictures are. Every time you see the picture, you're going to hear the sound. And now comes the experiment. You're going to go take a nap. [Step 2: Take a nap] And while you're sleeping, we're going to be recording your EEG.
ڕاستەوخۆ پێش ئەوەی بخەویت تاقیت دەکەینەوە. دەبینین ماوەی لەبیرمانی شوێنی وێنەکان لە یادەوەری چەند دەخایەنێت هەموو جار کە وێنەکە دەبینین دەنگە تایبەتەکەشی دەبیستی. و ئێستا کاتی تاقیکردنەوەیە. تۆ دەڕۆیت سەرخەوێک دەشکێنی. [هەنگاوی٢ : سەرخەوێک بشکێنە] و کاتێک تۆ خەوتوویت ئێمە بە شێوەی کارەبایی شەپۆلی مێشکت دادەڕێژین.
JM: And then we wait for them to go into what's called the slow-wave sleep, which is the deepest phase of your sleep where it's really hard for you to wake up.
هەروەها دواتر ئێمە چاوەڕێ دەکەین بچنە قۆناغی خەوی شەپۆل هێواشەوە، بە یەکێک لە قووڵترین قۆناغی خەو دادەندرێت کە هەڵسانەوە تێیدا قورسە.
GG: OK, pause. So, here's some information on sleep. There are four stages: we have lighter stages of sleep and REM, but what we're interested in is called slow-wave sleep. And it gets its name from the electrical signals called Delta waves that we record from the brain. This is the part of sleep where scientists believe that memory consolidation can happen. In this deep period of sleep, we're going to do something that you don't know we're going to do.
باشە، بوەستە. لێرەدا، چەند زانیاریەک لەسەر خەوتن هەیە. چوار قۆناغی نووستن هەیە: سووکترین خەو قۆناغی خەوی چاوی خێرایە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجی ئێمەیە خەوی شەپۆل هێواشە. هەروەها ناوی نیشانەکانی کارەبایی پێ بەخشراوە پێی دەڵێن شەپۆلەکانی دەلتا کە لە مێشکدا تۆماریان دەکەن. ئەمە بەشێکە لە خەو زانایان باوەڕیان وایە دەکرێت پێک بەستنەوەی یادەوەریەکان ڕووبدات. لەکاتی خەوێکی قووڵدا، دەڕۆین شتێک دەکەین کە ئێوە نازانن ئەمە دەکەین.
JM: Here's where the tricky part comes, and we start playing our cues.
لێرەدا شتێکی سەخت دێتە پێش هەڵدەستین بە کار پێکردنی سەرە داوەکان.
(Car engine starting)
(هەڵکردنی بزوێنەر)
GG: Do you play all the cues?
ئایا کار بەهەموو سەرەداوێک دەکەیت؟
JM: No. We only want to play half of them to see if there's a difference.
نا. ئێمە تەنها دەمانەوێت کار بە نیوەیان بکەین تاکو بزانین جیاوازییان هەیە.
GG: So your hypothesis is the one that they were listening to while they're sleeping they're going to do better at.
کەوایە گریمانەکەت یەکێکە لەوانەی کە لە کاتی نووستنیان دەیانبیست. باشتر ئەنجامی دەدەن تیایدا.
JM: Yes, exactly.
بەڵێ، ڕێک بەم شێوەیە.
GG: When you wake back up and play the game again, do you do better or worse than before a nap? What we found is that if we played you a cue during your sleep, for example, a car -- You would remember the position of that car when you woke back up again. But if we didn't play you the cue during the sleep, for example, a guitar, you'd be less likely to remember that guitar when you woke up. The memories that were cued they remembered better than the ones they weren't, even though they don't remember hearing those sounds?
کاتێک لەخەو هەڵدەستیەوە، دووبارە یاریەکە دەکەیتەوە، ئایا باشتر یان خراپتر لە پێش کاتی سەرخەوەکە ئەنجامی دەدەیت؟ گەیشتووینە ئەو بڕوایەی ئەگەر دەنگێکت لە کاتی خەوتن بۆ لێبدەین ، بۆ نموونە، ئۆتۆمبێل-- تۆ شوێنی ئۆتۆمبێلەکەت بەبیر دێتەوە کاتێک دووبارە لەخەو هەڵدەستیەوە. بەڵام ئەگەر دەنگەکەت بۆ لێنەدەین لەکاتی نووستن، بۆ نموونە، گیتار، تۆ بە ئەستەم گیتارەکەت بەبیر دێتەوە کاتێک لەخەو هەڵدەستی. ئەو یادەوەریانەی بە دەنگێکەوە بەستراون باشتر بەبیر دێنەوە لەوانەی نەبەستراوەنەوە بە دەنگێک، ئەوان بیریان نامێنێت کە ئەم دەنگانەیان بیستووە؟
JM: Yes, we ask them.
بەڵێ، ئێمە ڵێیان دەپرسین.
GG: We know they're sleeping, they can't hear it, they wake up, they do better on those than the ones you didn't play.
دەزانین ئەوان نووستوون گوێیان لێ نابێت کاتێ لەخەو هەڵدەستن. بەڵام باشتر لەوانەی کە گوێیان لێ نەبووە ئەنجامی دەدەن.
GG: That's amazing. JM: It's like magic.
ئەمە سەرسووڕهێنەرە وەک جادووە.
GG: Joud ran this experiment on 12 people and the results were significant. It's not that you remember things better; it's that you forget them less. I was a huge skeptic when I first heard that you could do better at a memory test just by playing sounds during sleep. But we replicated these experiments. The facts and memories we collect throughout the day are very fragile, and they are easily lost and forgotten. But by reactivating them during sleep, even without us being aware, it seems like we could make them more stable and less prone to forgetting. That's pretty incredible. Our brains are still active even when we're not. So if you're like me and a bit forgetful, perhaps a solution is a pair of headphones and a soft couch.
جۆود ئەمەی بەسەر ۱۲ کەس تاقی کردەوە و ئەنجامەکەشی گرینگ بوو. مانای ئەوە نییە باشتر شتەکانت لەبیرە مانای ئەوەیە کەمتر شتەکان لەبیر دەکەیت. سەرەتا زۆر بە گومان بووم کاتێک بیستم دەتوانی باشتر تاقیکردنەوەی یادەوەریی بکەیت تەنها بە گوێ لێبوونی دەنگ لەکاتی نووستن. بەڵام ئێمە ئەم تاقیکردنەوەمان دووبارە کردەوە. ڕاستیەکان و یادەوەریانەی لە ڕۆژدا کۆییان دەکەینەوە زۆر لاوازن و بەئاسانی لەدەست دەدرێن و لەبیر دەکرێن. بەڵام لەکاتی نووستن چالاک دەبنەوە بێ ئەوەی ئاگاشمان لێبێت، پێ دەچێت ئێمە بتوانین وایان لێبکەین زیاتر سەربەخۆ بن و کەمتر لەیاد بکرێن. ئەمە باوەڕ پێنەکراوە. هێشتا مێشکمان چالاکە لەکاتێکدا ئێمە چالاک نین. کەوایە ئەگەر تۆش وەکو منی و زۆر شت لەبیر دەکەیت، لەوانەیە چارەسەرەکەی جووتێک هێدفۆن بێت لەگەڵ جێگەیەکی ئارام.